تاقیکردنەوەی پەڵە مرەکەبەکەی ڕۆرشاک چۆن کار دەکات؟ - دامیۆن سیراڵس
-
0:07 - 0:09سەیرێکی ئەو وێنەیە بکە.
-
0:09 - 0:11دەبێت ئەوە چی بێت؟
-
0:11 - 0:12دێوێکی تۆقێنەر؟
-
0:12 - 0:14دوو ورچی هاوڕێیانەن؟
-
0:14 - 0:17یان بە تەواوی شتێکی دیکەیە؟
-
0:17 - 0:18بۆ نزیکەی سەدەیەک،
-
0:18 - 0:20دە پەڵەی مەرەکەب وەکو
ئەمانە بەکارهێنراون وەکو -
0:20 - 0:24ئەوەی وا دێتە بەرچاو کە بە نزیکەیی
تاقیکردنەوەیەکی کەسایەتی پڕ لە ڕاز بێت. -
0:24 - 0:28بۆ ماوەیەکی درێژ بە نهێنی هێڵدرابۆوە بۆ
دەرونناسەکان و نەخۆشەکانیان، -
0:28 - 0:33بەو وێنە پڕ نهێنیانە دەوترا کە
نادیارییەکانی ئەقڵی کەسێک دەخەنە ڕوو. -
0:33 - 0:36بەڵام ئەو پەڵە مەرەکەبیانە
لەڕاستیدا چیمان پێدەڵێن، -
0:36 - 0:38و ئەم تاقیکردنەوەیە چۆن چۆنیە؟
-
0:38 - 0:43لە سەرەتای سەدەی بیستەم لە لایەن پزیشکی
دەروونی سویسری هێرمان ڕۆرشاک داهێنراوە، -
0:43 - 0:48تاقیکردنەوەکە لە ڕاستیدا کەمتر دەربارەی
ئەو شتە تایبەتانەیە کە دەیانبینین، -
0:48 - 0:51و زیاتر دەربارەی ڕێبازی گشتی
درک پێ کردنی ئێمەیە. -
0:51 - 0:52وەکو هونەرمەندێکی ناپیشەیی
-
0:52 - 0:57هێرمان سەرسام بوو بەوەی چۆن پێ زانینی
بینایی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر ھەمەچەشنە. -
0:57 - 1:00ئەم ئارەزوویەی خۆی بۆ
قوتابخانەی پزیشکی هەڵگرت، -
1:00 - 1:03کە فێری ئەوە بوو هەموو هەستەکانمان
بە قووڵی بە یەکترەوە بەستراونەتەوە. -
1:03 - 1:08لە پرۆسەی ئەوەی چۆن پێزانین تەنها
تۆمارکردنی زانیارییە هەستیەکان نییە، -
1:08 - 1:10بەڵکو دەیانگۆریت.
-
1:10 - 1:14و کاتێک ئەو لە نەخۆشخانەیەکی نەخۆشی
دەروونی لە ڕۆژهەڵاتی سویسرا کاری دەکرد، -
1:14 - 1:17دەستیکرد بە نەخشەدانان بۆ زنجیرەیەک
لە وێنەی مەتەڵاوی -
1:17 - 1:21بۆ بەدەست هێنانی تێگەیشتنی نوێتر
لەمەڕ ئەو پڕۆسە مەبەست دارانە. -
1:21 - 1:24بە بەکارهێنانی ئەو تابلۆ پەڵە مەرەکەبانە،
-
1:24 - 1:27ڕۆرشاک دەستی بە تاقیکردنەوەی کرد
لەسەر سەدان کەسی تەندروست -
1:27 - 1:30و نەخۆشە دروونییەکان لەگەڵ
هەمان پرسیار: -
1:30 - 1:32دەبێت ئەوە چی بێت؟
-
1:32 - 1:36بەهەرحاڵ، ئەوە کەلوپەلی تاقیکردنەوە نەبوو
کە بەلای ڕۆرشاکەوە گرینگ بوو، -
1:36 - 1:39بەڵکو، ئەوە گرنگ بوو بەلایەوە
کە چۆن لە ئەرکەکە دەڕوانن. -
1:39 - 1:42ئەوان سەرنجیان خستە سەر کام بەشی
وێەنەکە یان کامەیان فەرامۆش کرد؟ -
1:42 - 1:45ئایە وێنەکەیان بینی کە بجوڵیت؟
-
1:45 - 1:48ڕەنگی سەر پەڵە مەرەکەبییەکان
یارمەتیان دەدات وەڵامێکی باشتر بدەنەوە، -
1:48 - 1:51یاخود بێزاریان دەکات و هەستێکی
بەهێزیان لەلا درووست دەکات؟ -
1:51 - 1:54ئەو سیستەمێکی پەرەپێدا تاوەکو
وەڵامی کەسەکان بکات بە هێما، -
1:54 - 1:59لێکدانەوە بەرفراوانەکانی کەم کردەوە
بۆ ژمارەیەکی کەمی وەڵامی ڕێکخراو. -
1:59 - 2:04ئێستا ئەو کۆمەڵیک پێوانەی تاقیکاری
بۆ هەموو جۆرەکانی تاقیکەرەوەکان هەیە: -
2:04 - 2:06داهێنەرانە و خەیاڵمەند،
-
2:06 - 2:09وردەکار، ئەوانەی وێنە مەزنەکە دەبینن،
-
2:09 - 2:13و ئەو بەژداربووە گونجاوانەی دەیانتوانی
تێڕوانینی خۆیان جێبەجێ بکەن. -
2:13 - 2:14هەندێک کەس گیر دەخۆن،
-
2:14 - 2:17هەمان وەڵام دەدەنەوە
بۆ کۆمەڵێک پەڵەی مەرەکەبی. -
2:17 - 2:20ئەوانی تر هەندێک وەسفی سەیر و
دڵگیریان هەیە. -
2:20 - 2:23وەڵامەکان هەمەچەشن بوون بە ئەندازەی
پەڵە مەرەکەبییەکان، -
2:23 - 2:26کە کۆمەڵێک کێشەی تێگەیشتنی
دروست دەکرد، -
2:26 - 2:29هەندێکیان ئاسانتر بوون بۆ
لێکدانەوە وەک لە ئەوانی تر. -
2:29 - 2:32بەڵام شلۆڤەکردنی دیدگای گشتی
تێڕوانینی بەژداربووان -
2:32 - 2:35تێگەیشتنی زیاتری دەربارەی سایکۆلۆژیان
پێشکەش کرد. -
2:35 - 2:38و لەگەڵ ئەوەی ڕۆرشاک
خەڵکی زیاتری تاقیکردەوە، -
2:38 - 2:40کۆمەڵێک کێشە سەریان هەڵدا.
-
2:40 - 2:42ئەو بەژداربووانەی هەمان
جۆر کەسایەتیان هەبوو -
2:42 - 2:45بە ڕێژەیەکی ئێجگار زۆر
هاوشێوە تێڕوانینیان هەبوو. -
2:45 - 2:48نەخۆشەکان بەهۆی هەمان نەخۆشی
دەروونی ئازار دەچێژن -
2:48 - 2:50بەهەمان شێوە تاقیکردنەوەکەیان دەکرد،
-
2:50 - 2:53وای کرد وەکو کەرەستەیەکی
پشکنین باشتر پشتی پێ ببەسترێت. -
2:53 - 2:55تەنانەت دەتوانرێت هەندێک نەخۆشی
پێ دەست نیشان بکرێت -
2:55 - 2:59کە قورسە لەلایەن ڕێگاکانی
ترەوە دیاری بکرێن. -
2:59 - 3:00لە ساڵی ١٩٢١،
-
3:00 - 3:05ڕۆرشاک ڕژێمی هێماکاریەکەی لە پاڵ
دە پەڵەی مەرەکەبی بڵاوکردەوە لای وابوو -
3:05 - 3:10تێگەیشتنێکی قووڵ دەربارەی تێڕوانینی
دەروونی مرۆڤەکان پێشکەش دەکات. -
3:10 - 3:12دوای چەن دەیەیەکی داهاتوو،
-
3:12 - 3:16تاقیکردنەوەکە بە شێوەیەکی بەرفراوان
لە زۆرێک لە وڵاتەکانی جیهان بڵاوبۆوە. -
3:16 - 3:17لە ساڵانی ١٩٦٠ ەکان،
-
3:17 - 3:22بە فەرمی ملیۆنان جار بە تەنها لە ویلایەتە
یەکگرتووەکان بەکارهێنراوە. -
3:22 - 3:25بەداخەوە، کەمتر لە ساڵێک دوای
بڵاوکردنەوەی تاقیکردنەوەکە، -
3:25 - 3:27هێرمان ڕۆرشاک لە ناکاو کۆچی دوایی کرد.
-
3:27 - 3:29بە بێ هەبوونی داهێنەرێک تا پەرەی پێبدات،
-
3:29 - 3:33ئەو پشکنینەکەی بە پەیڕەویانە کۆ کردبووەوە
بە داتایەکی زۆرەوە بۆ پشتگیری -
3:33 - 3:37کردن لێی کەچی بە زۆر شێوازی
ناڕێکانەی دیکەی بەکار هێنرا. -
3:37 - 3:40توێژەران لەسەر تاوانبارانی جەنگی
نازییەکان بەکاریانهێنا، -
3:40 - 3:43بە هیوای ئەوەی ڕیشە سایکۆلۆژییەکانی
کوشتنی بە کۆمەڵی پی بدۆزنەوە. -
3:43 - 3:47مرۆڤناسەکان وێنەکانیان نیشانی
کۆمەڵگە دوورەدەستەکان داوە -
3:47 - 3:49وەکو جۆرە تاقیکارییەکی کەسایەتی گەردوونی.
-
3:49 - 3:55کارمەندان پێشداوەریانە بەکاریانهێناوە بۆ بڕیاری
دامەزراندن بە پێی خشتە هێماکارییە لێکەمبووەکان -
3:55 - 3:58لەگەڵ ئەوەی پشکنینەکە کلینکەکانی
جێهێشت و هاتە ناو کولتووری باو -
3:58 - 4:02ئابڕوویی لە نێوان پیشەوەرە
پزیشکییەکان هاتە خوارێ، -
4:02 - 4:05و پەڵەکان بەرە بەرە لە
بەکارهێنانی نۆرینگەکان پاشەکشەی کرد. -
4:05 - 4:08ئەمڕۆ، پشکنینەکە تا ئێستا جێگای مشتومڕە،
-
4:08 - 4:11و زۆرێک لە خەڵکی وا دادەنێن
دژەکەی سەلماوە. -
4:11 - 4:16بەڵام پێداچوونەوەیەکی زەبەلاحی ساڵی
٢٠١٣ بۆ هەموو توێژینەوەکان لەسەر ڕۆرشاک -
4:16 - 4:20نیشانیدا ئەگەر بە ڕێکی پشکنینەکە ئەنجامبدرێت
ئەوا ئەنجامی ڕاست دەدات بەدەستەوە، -
4:20 - 4:23یارمەتی دەستنیشانکردنی
نەخۆشی دەروونی دەدات -
4:23 - 4:26یان پڕۆفایلی دەروونی
نەخۆشێک دەردەخات. -
4:26 - 4:29ئەمە بە تەواوی کلیلێک نییە بۆ مێشکی
مرۆڤ -
4:29 - 4:31هیچ پشکنینێک نییە وا بێت.
-
4:31 - 4:35بەڵام ڕێبازە دیارەکە و نەبوونی
هیچ وەڵامێکی ڕاست -
4:35 - 4:38بەردەوامە لە یارمەتیدانی دەروونناسەکان
بۆ کێشانی وێنەیەکی زێدە ڕوونتری -
4:38 - 4:40ئەوەی چۆن خەڵک جیهان دەبینن.
-
4:40 - 4:42هەنگاوێک زیاتر
نزیکمان دەکاتەوە -
4:42 - 4:46بۆ تێگەیشتنی نەخشەکانی
پشت هەست پێکردنمان.
- Title:
- تاقیکردنەوەی پەڵە مرەکەبەکەی ڕۆرشاک چۆن کار دەکات؟ - دامیۆن سیراڵس
- Speaker:
- دامیۆن سیراڵس
- Description:
-
تەواوی وانەکە لێرە ببینە: https://ed.ted.com/lessons/how-does-the-rorschach-inkblot-test-work-damion-searls
بۆ نزیکەی سەدەیەک، دە پەڵەی مەرەکەب وەکو ئەمانە بەکارهێنراون وەکو ئەوەی وا دێتە بەرچاو کە بە نزیکەیی تاقیکردنەوەیەکی کەسایەتی پڕ لە ڕاز بێت. بۆ ماوەیەکی درێژ بە نهێنی هێڵدرابۆوە بۆ دەروونناسەکان و نەخۆشەکانیان، بەو وێنە پڕ نهێنیانە دەوترا کە نادیارییەکانی ئەقڵی کەسێک دەخەنە ڕوو. بەڵام ئەو پەڵە مەرەکەبیانە لەڕاستیدا چیمان پێدەڵێن، و ئەم تاقیکردنەوەیە چۆن چۆنیە؟ دامیۆن سیراڵس بۆمان ڕوون دەکاتەوە کە چۆن ئەو تاقیکردنەوە یارمەتیمان دەدات بۆ تێگەیشتن لە هەستەوەرە دەروونیەکانمان.
وانەیەک لەلایەن دامیۆن سیراڵس، دەرهێنانی لەلایەن ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی کۆزمۆنۆت.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:46
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for How does the Rorschach inkblot test work? | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for How does the Rorschach inkblot test work? | ||
Razaw Bor accepted Kurdish (Central) subtitles for How does the Rorschach inkblot test work? | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for How does the Rorschach inkblot test work? | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for How does the Rorschach inkblot test work? | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for How does the Rorschach inkblot test work? | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for How does the Rorschach inkblot test work? |