WEBVTT 00:00:07.297 --> 00:00:09.157 سەیرێکی ئەو وێنەیە بکە. 00:00:09.157 --> 00:00:10.657 دەبێت ئەوە چی بێت؟ 00:00:10.657 --> 00:00:12.067 دێوێکی تۆقێنەر؟ 00:00:12.067 --> 00:00:13.597 دوو ورچی هاوڕێیانەن؟ 00:00:13.597 --> 00:00:16.557 یان بە تەواوی شتێکی دیکەیە؟ 00:00:16.557 --> 00:00:17.957 بۆ نزیکەی سەدەیەک، 00:00:17.957 --> 00:00:20.427 دە پەڵەی مەرەکەب وەکو ئەمانە بەکارهێنراون وەکو 00:00:20.427 --> 00:00:24.117 ئەوەی وا دێتە بەرچاو کە بە نزیکەیی تاقیکردنەوەیەکی کەسایەتی پڕ لە ڕاز بێت. 00:00:24.117 --> 00:00:27.697 بۆ ماوەیەکی درێژ بە نهێنی هێڵدرابۆوە بۆ دەرونناسەکان و نەخۆشەکانیان، 00:00:27.697 --> 00:00:33.357 بەو وێنە پڕ نهێنیانە دەوترا کە نادیارییەکانی ئەقڵی کەسێک دەخەنە ڕوو. 00:00:33.357 --> 00:00:35.885 بەڵام ئەو پەڵە مەرەکەبیانە لەڕاستیدا چیمان پێدەڵێن، 00:00:35.885 --> 00:00:38.425 و ئەم تاقیکردنەوەیە چۆن چۆنیە؟ 00:00:38.425 --> 00:00:43.205 لە سەرەتای سەدەی بیستەم لە لایەن پزیشکی دەروونی سویسری هێرمان ڕۆرشاک داهێنراوە، 00:00:43.205 --> 00:00:47.645 تاقیکردنەوەکە لە ڕاستیدا کەمتر دەربارەی ئەو شتە تایبەتانەیە کە دەیانبینین، 00:00:47.645 --> 00:00:50.920 و زیاتر دەربارەی ڕێبازی گشتی درک پێ کردنی ئێمەیە. 00:00:50.920 --> 00:00:52.300 وەکو هونەرمەندێکی ناپیشەیی 00:00:52.300 --> 00:00:57.220 هێرمان سەرسام بوو بەوەی چۆن پێ زانینی بینایی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر ھەمەچەشنە. 00:00:57.220 --> 00:00:59.687 ئەم ئارەزوویەی خۆی بۆ قوتابخانەی پزیشکی هەڵگرت، 00:00:59.687 --> 00:01:03.347 کە فێری ئەوە بوو هەموو هەستەکانمان بە قووڵی بە یەکترەوە بەستراونەتەوە. 00:01:03.347 --> 00:01:08.087 لە پرۆسەی ئەوەی چۆن پێزانین تەنها تۆمارکردنی زانیارییە هەستیەکان نییە، 00:01:08.087 --> 00:01:09.868 بەڵکو دەیانگۆریت. 00:01:09.868 --> 00:01:13.898 و کاتێک ئەو لە نەخۆشخانەیەکی نەخۆشی دەروونی لە ڕۆژهەڵاتی سویسرا کاری دەکرد، 00:01:13.898 --> 00:01:17.308 دەستیکرد بە نەخشەدانان بۆ زنجیرەیەک لە وێنەی مەتەڵاوی 00:01:17.308 --> 00:01:21.358 بۆ بەدەست هێنانی تێگەیشتنی نوێتر لەمەڕ ئەو پڕۆسە مەبەست دارانە. 00:01:21.358 --> 00:01:23.578 بە بەکارهێنانی ئەو تابلۆ پەڵە مەرەکەبانە، 00:01:23.578 --> 00:01:26.688 ڕۆرشاک دەستی بە تاقیکردنەوەی کرد لەسەر سەدان کەسی تەندروست 00:01:26.688 --> 00:01:29.608 و نەخۆشە دروونییەکان لەگەڵ هەمان پرسیار: 00:01:29.608 --> 00:01:31.648 دەبێت ئەوە چی بێت؟ 00:01:31.648 --> 00:01:36.278 بەهەرحاڵ، ئەوە کەلوپەلی تاقیکردنەوە نەبوو کە بەلای ڕۆرشاکەوە گرینگ بوو، 00:01:36.278 --> 00:01:39.102 بەڵکو، ئەوە گرنگ بوو بەلایەوە کە چۆن لە ئەرکەکە دەڕوانن. 00:01:39.102 --> 00:01:42.432 ئەوان سەرنجیان خستە سەر کام بەشی وێەنەکە یان کامەیان فەرامۆش کرد؟ 00:01:42.432 --> 00:01:44.682 ئایە وێنەکەیان بینی کە بجوڵیت؟ 00:01:44.682 --> 00:01:48.382 ڕەنگی سەر پەڵە مەرەکەبییەکان یارمەتیان دەدات وەڵامێکی باشتر بدەنەوە، 00:01:48.382 --> 00:01:51.462 یاخود بێزاریان دەکات و هەستێکی بەهێزیان لەلا درووست دەکات؟ 00:01:51.462 --> 00:01:54.492 ئەو سیستەمێکی پەرەپێدا تاوەکو وەڵامی کەسەکان بکات بە هێما، 00:01:54.492 --> 00:01:59.472 لێکدانەوە بەرفراوانەکانی کەم کردەوە بۆ ژمارەیەکی کەمی وەڵامی ڕێکخراو. 00:01:59.472 --> 00:02:04.124 ئێستا ئەو کۆمەڵیک پێوانەی تاقیکاری بۆ هەموو جۆرەکانی تاقیکەرەوەکان هەیە: 00:02:04.124 --> 00:02:05.945 داهێنەرانە و خەیاڵمەند، 00:02:05.945 --> 00:02:08.955 وردەکار، ئەوانەی وێنە مەزنەکە دەبینن، 00:02:08.955 --> 00:02:12.655 و ئەو بەژداربووە گونجاوانەی دەیانتوانی تێڕوانینی خۆیان جێبەجێ بکەن. 00:02:12.655 --> 00:02:14.375 هەندێک کەس گیر دەخۆن، 00:02:14.375 --> 00:02:17.055 هەمان وەڵام دەدەنەوە بۆ کۆمەڵێک پەڵەی مەرەکەبی. 00:02:17.055 --> 00:02:20.275 ئەوانی تر هەندێک وەسفی سەیر و دڵگیریان هەیە. 00:02:20.275 --> 00:02:22.985 وەڵامەکان هەمەچەشن بوون بە ئەندازەی پەڵە مەرەکەبییەکان، 00:02:22.985 --> 00:02:26.035 کە کۆمەڵێک کێشەی تێگەیشتنی دروست دەکرد، 00:02:26.035 --> 00:02:28.855 هەندێکیان ئاسانتر بوون بۆ لێکدانەوە وەک لە ئەوانی تر. 00:02:28.855 --> 00:02:31.905 بەڵام شلۆڤەکردنی دیدگای گشتی تێڕوانینی بەژداربووان 00:02:31.905 --> 00:02:34.785 تێگەیشتنی زیاتری دەربارەی سایکۆلۆژیان پێشکەش کرد. 00:02:34.785 --> 00:02:37.505 و لەگەڵ ئەوەی ڕۆرشاک خەڵکی زیاتری تاقیکردەوە، 00:02:37.505 --> 00:02:39.775 کۆمەڵێک کێشە سەریان هەڵدا. 00:02:39.775 --> 00:02:42.355 ئەو بەژداربووانەی هەمان جۆر کەسایەتیان هەبوو 00:02:42.355 --> 00:02:45.295 بە ڕێژەیەکی ئێجگار زۆر هاوشێوە تێڕوانینیان هەبوو. 00:02:45.295 --> 00:02:47.945 نەخۆشەکان بەهۆی هەمان نەخۆشی دەروونی ئازار دەچێژن 00:02:47.945 --> 00:02:49.845 بەهەمان شێوە تاقیکردنەوەکەیان دەکرد، 00:02:49.845 --> 00:02:53.045 وای کرد وەکو کەرەستەیەکی پشکنین باشتر پشتی پێ ببەسترێت. 00:02:53.045 --> 00:02:55.425 تەنانەت دەتوانرێت هەندێک نەخۆشی پێ دەست نیشان بکرێت 00:02:55.425 --> 00:02:59.135 کە قورسە لەلایەن ڕێگاکانی ترەوە دیاری بکرێن. 00:02:59.135 --> 00:03:00.465 لە ساڵی ١٩٢١، 00:03:00.465 --> 00:03:05.205 ڕۆرشاک ڕژێمی هێماکاریەکەی لە پاڵ دە پەڵەی مەرەکەبی بڵاوکردەوە لای وابوو 00:03:05.205 --> 00:03:09.791 تێگەیشتنێکی قووڵ دەربارەی تێڕوانینی دەروونی مرۆڤەکان پێشکەش دەکات. 00:03:09.791 --> 00:03:11.570 دوای چەن دەیەیەکی داهاتوو، 00:03:11.570 --> 00:03:15.860 تاقیکردنەوەکە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە زۆرێک لە وڵاتەکانی جیهان بڵاوبۆوە. 00:03:15.860 --> 00:03:17.207 لە ساڵانی ١٩٦٠ ەکان، 00:03:17.207 --> 00:03:21.517 بە فەرمی ملیۆنان جار بە تەنها لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بەکارهێنراوە. 00:03:21.517 --> 00:03:24.828 بەداخەوە، کەمتر لە ساڵێک دوای بڵاوکردنەوەی تاقیکردنەوەکە، 00:03:24.828 --> 00:03:27.408 هێرمان ڕۆرشاک لە ناکاو کۆچی دوایی کرد. 00:03:27.408 --> 00:03:29.448 بە بێ هەبوونی داهێنەرێک تا پەرەی پێبدات، 00:03:29.448 --> 00:03:32.888 ئەو پشکنینەکەی بە پەیڕەویانە کۆ کردبووەوە بە داتایەکی زۆرەوە بۆ پشتگیری 00:03:32.888 --> 00:03:36.548 کردن لێی کەچی بە زۆر شێوازی ناڕێکانەی دیکەی بەکار هێنرا. 00:03:36.548 --> 00:03:39.598 توێژەران لەسەر تاوانبارانی جەنگی نازییەکان بەکاریانهێنا، 00:03:39.598 --> 00:03:43.288 بە هیوای ئەوەی ڕیشە سایکۆلۆژییەکانی کوشتنی بە کۆمەڵی پی بدۆزنەوە. 00:03:43.288 --> 00:03:46.538 مرۆڤناسەکان وێنەکانیان نیشانی کۆمەڵگە دوورەدەستەکان داوە 00:03:46.538 --> 00:03:49.438 وەکو جۆرە تاقیکارییەکی کەسایەتی گەردوونی. 00:03:49.438 --> 00:03:54.798 کارمەندان پێشداوەریانە بەکاریانهێناوە بۆ بڕیاری دامەزراندن بە پێی خشتە هێماکارییە لێکەمبووەکان 00:03:54.798 --> 00:03:58.239 لەگەڵ ئەوەی پشکنینەکە کلینکەکانی جێهێشت و هاتە ناو کولتووری باو 00:03:58.239 --> 00:04:01.609 ئابڕوویی لە نێوان پیشەوەرە پزیشکییەکان هاتە خوارێ، 00:04:01.609 --> 00:04:05.279 و پەڵەکان بەرە بەرە لە بەکارهێنانی نۆرینگەکان پاشەکشەی کرد. 00:04:05.279 --> 00:04:08.009 ئەمڕۆ، پشکنینەکە تا ئێستا جێگای مشتومڕە، 00:04:08.009 --> 00:04:10.909 و زۆرێک لە خەڵکی وا دادەنێن دژەکەی سەلماوە. 00:04:10.909 --> 00:04:15.929 بەڵام پێداچوونەوەیەکی زەبەلاحی ساڵی ٢٠١٣ بۆ هەموو توێژینەوەکان لەسەر ڕۆرشاک 00:04:15.929 --> 00:04:20.349 نیشانیدا ئەگەر بە ڕێکی پشکنینەکە ئەنجامبدرێت ئەوا ئەنجامی ڕاست دەدات بەدەستەوە، 00:04:20.349 --> 00:04:22.569 یارمەتی دەستنیشانکردنی نەخۆشی دەروونی دەدات 00:04:22.569 --> 00:04:26.349 یان پڕۆفایلی دەروونی نەخۆشێک دەردەخات. 00:04:26.349 --> 00:04:29.419 ئەمە بە تەواوی کلیلێک نییە بۆ مێشکی مرۆڤ 00:04:29.419 --> 00:04:30.799 هیچ پشکنینێک نییە وا بێت. 00:04:30.799 --> 00:04:34.709 بەڵام ڕێبازە دیارەکە و نەبوونی هیچ وەڵامێکی ڕاست 00:04:34.709 --> 00:04:38.379 بەردەوامە لە یارمەتیدانی دەروونناسەکان بۆ کێشانی وێنەیەکی زێدە ڕوونتری 00:04:38.379 --> 00:04:40.499 ئەوەی چۆن خەڵک جیهان دەبینن. 00:04:40.499 --> 00:04:41.969 هەنگاوێک زیاتر نزیکمان دەکاتەوە 00:04:41.969 --> 00:04:46.189 بۆ تێگەیشتنی نەخشەکانی پشت هەست پێکردنمان.