چی بەڕاستی گرنگە لە کۆتایی ژیاندا
-
0:02 - 0:05باشە، ئێمە پێویستمان بە هۆکارێکە
بۆ ئەوەی بێینەوە هۆش خۆمان. -
0:07 - 0:09بۆ من، ئەمە تەنها ١١،٠٠٠ ڤۆلتی ویست.
-
0:11 - 0:13ئەزانم ئێوە لەوە
بەڕێزترن کە بپرسن چی بووە، -
0:13 - 0:14بۆیە من پێتان دەڵێم.
-
0:15 - 0:18شەوێک، ساڵی دووەمی کۆلێژ.
-
0:18 - 0:21تازە لە پشووی جەژنی سوپاسگوزاری
گەڕابوومەوە. -
0:21 - 0:24لەگەڵ چەند هاوڕێیەکما ئەسپسواریمان دەکرد،
-
0:24 - 0:28بڕیارمان دا بچینە سەر شەمەندەفەرێک.
-
0:28 - 0:31لەوێ دانیشتبووین،
وایارەکان بەسەر سەرمانەوە بوون. -
0:31 - 0:34لەو کاتەیا، ئەمە لە
بیرۆکەیەکی گەورە ئەچوو. -
0:35 - 0:37بێگوومان ئێمە شتی
لەوە گەمژانەترمان کردبوو. -
0:38 - 0:41من بە خێرایی بەسەر پەیژەکەدا بازم دا.
-
0:41 - 0:43وە کاتێ هەڵسامەوە
-
0:43 - 0:47تەزووە کارەباییەکە بەر قۆڵم کەوت
-
0:47 - 0:49هاتە خوارەوە و لە قاچمەوە دەرچوو
بەم جۆرە بوو، -
0:52 - 0:54باوەڕ دەکەن ئەو کاتژمێرە
هێشتا ئیش بکات؟ -
0:56 - 0:57دوای زیانەکەش بەردەوامبوو.
-
0:57 - 0:58(پێکەنین)
-
0:59 - 1:01باوکم هێشتا ئەوە لە دەست دەکات
-
1:03 - 1:09ئەو شەوە پەیوەندی فەرمی من و مردن دەستی
پێکرد -- مردنی من -- -
1:09 - 1:13وە هەر ئەوکات
نەخۆشییە درێژەکەم دەستی پێکرد -
1:13 - 1:14ئەوە وشەیەکی باشە.
-
1:14 - 1:16ئەوە مانای کەسێکە کە ئازار دەچێژێ.
-
1:17 - 1:18بۆیە پێم وایە هەمومان نەخۆشین.
-
1:20 - 1:22ئێستا، سیستەمی چاودێری تەندروستی ئەمەریکا
-
1:22 - 1:25بەشی خۆشی کەم و کوڕی هەیە --
-
1:25 - 1:27بە بەراورد بە درەوشانەوەکەی، بێگوومان.
-
1:28 - 1:32من ئێستا پزیشکم،
پزیشکی خانەی چاودێری و چارەسەری ئازار. -
1:32 - 1:34من چاودێری هەردوو لام بینیوە.
-
1:35 - 1:39وە بڕوام پێ بکەن، بە نزیکی هەموو ئەوانەی
دێن بۆ چاودێری تەندروستی -
1:39 - 1:42واتای ئەوەیە باشن، بەڕاستمە.
-
1:43 - 1:47بەڵام ئێمە ئەوانەی لەوێ کار دەکەین
ئەو کارمەندە بێئاگایانەین -
1:47 - 1:51لە سیستەمێ کە بەڕاستی زۆرجار
خزمەت ناکات -
1:52 - 1:53بۆچی؟
-
1:54 - 1:57باشە، لەڕاستیدا وەڵامێکی ئاسان هەیە
بۆ ئەم پرسیارە، -
1:57 - 1:59وە زۆر شت ڕوون دەکاتەوە:
-
1:59 - 2:05چونکە چاودێری تەندروستی وا دیزاین کراوە
مامەڵە لەگەڵ نەخۆشی بکات، نەوەک خەڵک. -
2:06 - 2:09دەتوانین بڵێین، بێگوومان،
خراپ دیزاین کراوە. -
2:10 - 2:16ئێستاش کە کاریگەرییەکانی ئەم دیزاینە خراپە
زیاتر دڵشکێنەرە -
2:16 - 2:20یان ئەگەری دیزاینێکی
باش زیاتر پێویست دەکات -
2:20 - 2:22وەک لە کۆتایی ژیاندا،
-
2:22 - 2:25کە تیایدا شتەکان زیاتر پوخت و چربوونەتەوە.
-
2:26 - 2:28تیایدا هیچ زیاد لە پێویستێک نییە.
-
2:30 - 2:35ئامانجی من ئەمڕۆ ئەوەیە
کە لە یاساکان بێمە دەرەوە و -
2:35 - 2:39پلان داڕێژەرەکان بانگهێشت بکەم
بۆ ئەم گفتووگۆیە -
2:39 - 2:45ئەمە تاکو ویست و بیرۆکەی نوێ بهێنم
-
2:45 - 2:48بۆ ئەزموونی مردن.
-
2:49 - 2:53ئێمە هەلێکی زێڕین لەبەردەممانە.
-
2:53 - 2:58لەبەردەم یەکێ لە کێشە جیهانییەکان
-
2:58 - 3:01وەک تاک و هەروەها کۆمەڵگاش:
-
3:01 - 3:05تا دووبارە بیر بکەینەوە و دووبارە دیزاینی
ئەوە بکەین چۆن دەمرین. -
3:07 - 3:10کەواتە با لە کۆتاییەوە دەستپێبکەین.
-
3:12 - 3:16بەلای زۆرینەی خەڵکەوە ترسێنەرترین شت
دەربارەی مردن ئەوە نییە بمریت -
3:16 - 3:17مردن خۆیەتی، ئازارەکەی.
-
3:18 - 3:19ئەمە کلیلی جیاوازییەکەیە.
-
3:20 - 3:23تێگەیشتن لەمە، دەتوانێ زۆر سودبەخش بێت.
-
3:23 - 3:27تا ئەو ئازارە ئاسان بکرێت
کە زۆر پێویستە -
3:27 - 3:30لەم ئازارەوە دەتوانین بگۆڕێین.
-
3:30 - 3:36پێشتر ئەمە بەشێک بووە لە سروشت،
بەشێکی گرنگی ژیان، بەشێک لە ڕێککەوتنەکە. -
3:36 - 3:41وە بۆ ئەمە، پێمان وتراوە بۆشاییەک
دروست بکەین، ڕێکیبخەین، گەشەی پێ بدەین. -
3:43 - 3:48ئەمە زۆر شتێکی باش دەبێت کە هێزێکی
لە خۆمان گەورەتر هەستپێبکەین. -
3:49 - 3:52ئەمانە هاوسەنگی دەهێنن،
-
3:52 - 3:55وەک بچووک کردنەوەی قەبارە
بۆ دووبارە ڕێکخستنەوە. -
3:57 - 3:59دوای ئەوەی قاچم لەدەستدا،
-
3:59 - 4:04ئەو لەدەستدانە بە نمونە،
بوو بە ڕاستییەک، جێگیر-- -
4:04 - 4:07بەشێک لە ژیانمدا،
-
4:07 - 4:13وە من ئەوە فێربووم کە چیتر ناتوانم ئەم
ڕاستییە ڕەتبکەمەوە بێ ڕەتکردنەوەی خۆم. -
4:15 - 4:18ئەمە ماوەیەکی ویست بۆ من،
بەڵام دواتر ئەمە فێربووم -
4:19 - 4:21ئێستا، شتێکی تر دەربارەی
ئازارچەشتنی پێویست -
4:21 - 4:25ئەوەیە، ئەوە شتێکە
-
4:25 - 4:30کە چاودێر و چاودێریکراو یەک دەخات --
-
4:30 - 4:31مرۆڤبوون.
-
4:33 - 4:37ئەمە، لە کۆتاییدا بۆمان دەردەکەوێت،
ئەو شوێنەیە کە چاکبوونەوە ڕودەدات. -
4:38 - 4:41بەڵێ، بەزەیی -- ئەوەی کە دوێنێ فێریبووین -
-
4:41 - 4:43ئازارچەشتن بەیەکەوە.
-
4:45 - 4:48ئێستا، لە دەرەوەی سیستەم، لە دیوێکی ترەوە.
-
4:48 - 4:52ئازارچەشتنی زۆر پێویست نییە، داهێنراوە.
-
4:52 - 4:55هیچ سودێک ناگەیەنێ.
-
4:55 - 4:59بەڵام هەواڵە باشەکە ئەوەیە، لەو کاتەوەی
ئەم چەشنەی ئازارچەشتن دروست کراوە -
4:59 - 5:00ئێمە دەتوانین ئەمە بگۆڕین.
-
5:02 - 5:04چۆن دەمرین، لە ڕاستیدا شتێکە
دەتوانین کاری تێ بکەین. -
5:06 - 5:10ئەوەی وا لە سیستەمەکە بکەین کە هەستیار بێ
بۆ ئەم جیاوازییە بنچینەییە -
5:11 - 5:14لە نێوان ئازارچەشتنی پێویست و ناپێویست
-
5:14 - 5:18یەکێ لەو سێ ئاماژە سەرەتاییانەمان
پێدەدا بۆ ئەمڕۆ. -
5:18 - 5:23هەرچۆنێک بێت، رۆڵی ئێمە وەک چاودێران
ئەو خەڵکانەی چاودێری دەکەین، -
5:23 - 5:28ئەوەیە ئەو ناڵاندنە بڕەوێنینەوە ---
نەوەک زیادی بکەین. -
5:30 - 5:32پەیوەست بە بنەمای چاودێری
ئازار و سکاڵا ڕەوێن، -
5:32 - 5:36من چەند وەک مافپارێزێک کار دەکەم،
-
5:36 - 5:38ئەوەندەش وەک پزیشکێک.
-
5:39 - 5:45هەر بەو بۆنەیەوە: چاودێری ئازار ڕەوێن --
بوارێکی زۆر گرنگە بەڵام کەم لێی تێگەشتوون- -
5:45 - 5:48ئەوەش دەگڕێتەوە، بەڵام تەنیا چاودێری
کۆتایی تەمەن نییە. -
5:48 - 5:50تەنیا خانەی چاودێری ناگرێتەوە.
-
5:51 - 5:54بە سادەیی ئەوە مانای پشوو و ژیانێکی باشە
لە هەر قۆناغێکدا بێت. -
5:55 - 5:58بۆیە تکایە ئەمە بزانە تۆ پێویست
ناکا زوو بمریت -
5:58 - 6:01بۆ سوودمەندبوون لە چارەسەری
ئازار و سکاڵا ڕەوێن. -
6:01 - 6:04ئێستا ڕێگام بدەن بە فرانکتان بناسێنم.
-
6:06 - 6:07بەجۆرێک ئەم خاڵە دەگەیەنێت.
-
6:07 - 6:09من ماوەی چەند ساڵێکە فرانک دەبینم
-
6:09 - 6:13ئەو بە قۆناغێکی پێشکەوتووی شێرپەنجەی
پرۆستات و ڤایرۆسی دژە بەرگری مرۆڤەوە دەژی. -
6:14 - 6:16ئەو کار لەسەر ئازاری ئێسکەکانی و.
-
6:16 - 6:21هیلاکبوونی دەکات، بەڵام زۆربەی کاتەکان
ئێمە بەیەکەوە بیر لە ژیانی ئەو دەکەینەوە -- -
6:21 - 6:22لە راستیدا، دەربارەی ژیانمان
-
6:23 - 6:25بەم جۆرە، فرانک ئازار دەچێژێ.
-
6:25 - 6:29بەم جۆرە، ئەو لەگەڵ لەدەستدانەکانیدا
دەمێنێتەوە کاتێک یەنە ناوەوە، -
6:29 - 6:32بۆ ئەوەی ئامادەبێت بەرگەی
ساتی دواتر بگرێت. -
6:34 - 6:38لەدەستدان شتێکە، بەڵام
پەشیمانی، شتێکی ترە. -
6:39 - 6:41فرانک هەمیشە سەرکێش بووە --
-
6:41 - 6:44ئەو لە شتێکی ناو وێنەکانی
نۆرمان رۆکویڵ دەچێت -
6:44 - 6:46حەزی بە پەشیمانی نەبووە.
-
6:47 - 6:49بۆیە هیچ سەرسوڕهێنەر نەبوو کاتێ
ڕۆژێ هات بۆ کلینیک -
6:49 - 6:52ووتی دەیەوێت لە ڕوباری کۆلۆرادۆ
بە بەلەم بپەڕێتەوە. -
6:53 - 6:55ئایا ئەمە بیرۆکەیەکی باش بوو؟
-
6:55 - 6:59لەگەڵ هەموو ئەو مەترسیانەی بۆ سەلامەتی و
تەندروستی ئەو هەیەتی هەندێ دەڵێن نەخێر. -
6:59 - 7:03زۆر کەس وایان وت، بەڵام ئەو ڕۆشت بۆی،
تا ئەوکاتەی دەیتوانی. -
7:04 - 7:08ئەوە گەشتێکی شکۆمەند و سەرسوڕهێنەر بوو.
-
7:09 - 7:14ئاوێکی بەستوو گەرمای سوتێنەر،
دوپشکەکان، مارەکان. -
7:14 - 7:20لوڕەی ژیانی کێوی لە دیوارە ئاگرینەکانی
گراند کانیۆنەوە-- -
7:20 - 7:23هەموو لایەنە شکۆمەندییەکانی جیهان کە لە
دەرەوەی کۆنترۆڵی خۆمانە. -
7:24 - 7:26بڕیارەکەی فرانک، لەوانەیە سەیر بێت
-
7:26 - 7:29بە تەواوی لەو جۆرەیە کە
زۆرێک لە ئێمە دەیکەین -
7:29 - 7:35ئەگەر بەڕاستی پتشیوانیمان هەبوایە بۆ زانینی
ئەوەی بەتێپەڕبوونی کات چی باشترینە بۆمان. -
7:37 - 7:41زۆربەی ئەوەی ئەمڕۆ قسەی لەسەر دەکەین
گۆڕانی تێڕوانینی منە. -
7:43 - 7:45لە دەوای ڕوداوەکەمەوە،
کاتێ گەڕامەوە بۆ کۆلێژ، -
7:45 - 7:47بوارەکەم گۆڕی بۆ مێژووی هونەر.
-
7:48 - 7:52هونەری بینراوم خوێند، دەمهێنایە پێش چاوم
شتێک فێردەبم دەربارەی ئەوەی چۆن ببینین -- -
7:54 - 7:57وانەیەکی کاریگەر بۆ مناڵێک
کە ناتوانێ بگۆڕێ -
7:57 - 7:59لە ڕوانینی دەربارەی ئەو شتانەی دەیانبینێ..
-
8:01 - 8:04ڕوانین، ئەو جۆرەی کیمیا کە مرۆڤەکان
دەبێ یاری لەگەڵ بکەن -
8:04 - 8:07گۆڕینی ئازار بۆ گوڵێک.
-
8:10 - 8:14سەیرێکی داهاتوو بکەین: من ئێستا لە شوێنێکی
نایاب لە سان فرانسیسکۆ ئیش دەکەم -
8:14 - 8:16پێی دەوترێ پرۆژەی خانەی چاودێری زێن.
-
8:16 - 8:20لەوێ نەریتێکمان هەیە کە دەتوانێ
هاوکاربێت لەو گۆڕینی تێڕوانینە. -
8:20 - 8:23کاتێ یەکێ لە نیشتەجێبووەکان دەمرێت،
-
8:23 - 8:28پیاوی تەرمخانە دێت، وە کاتێک ئێمەش
جەستەکە لە باخچەکەوە بەڕێدەکەینە دەر. -
8:28 - 8:30بەرەو دەرگاکە دەڕۆین، دەوەستین.
-
8:30 - 8:32هەرکەسێ دەیەوێت --
-
8:32 - 8:35نیشتەجێبووەکان، خێزان،
پەرستارەکان، خۆبەخشەکان، -
8:35 - 8:37تەنانەت شۆفێری ئوتومبێلی
تەرمگواستنەوەکە، لەمکاتەیا-- -
8:37 - 8:42چیرۆکێک، یان گۆرانییەک پێشکەش دەکات،
یان بێدەنگییەکی هاوبەش دەبێت، -
8:42 - 8:45کاتێک لاشەکە بە گوڵ دادەپۆشین.
-
8:45 - 8:48ئەمە چەند خولەکێک دەخایەنێت؛
-
8:48 - 8:53وێنەیەکی شیرینی سادەی بەڕێکردنە
بە گەرمییەوە یاوەری مردووێک بکەیت، -
8:53 - 8:55وەک لە نابەدڵیبوون.
-
8:56 - 9:01ئەمە بەراورد بکە بە هەمان ئەزمونی
نمونەیی لە نەخۆشخانەیەک -
9:01 - 9:06بەم جۆرەیە -- ژورێکی پڕ ڕوناکی پڕ لە بۆڕی
و ئامێری ئاگادارکردنەوە -
9:06 - 9:10وە ڕوناکی پچڕپچڕ کە هەرگیز ناوەستن
تەنانەت کاتێک نەخۆشەکەش زیندووە. -
9:11 - 9:14هێرشی ستافی پاککردنەوە بۆ ناوەوە،
جوڵانی خێرای جەستەی نەخۆشەکە. -
9:14 - 9:19ئەمە هەمووی بە جۆرێکە وەک بڵێی ئەو
کەسە هەرگیز بەڕاستی بوونی نەبووە. -
9:21 - 9:24زۆر باشە، بێگوومان بە ناوی پاکژییەوە
-
9:24 - 9:27بەڵام نەخۆشخانەکان ئازاری
هەستەکانمان دەدەن. -
9:27 - 9:33وە شتێ کە زۆر ئاواتی پێ بخوازین لە ناو
ئەو دیوارانە بێهەستییە -
9:33 - 9:37لەهۆشچوونە، ڕێک پێچەوانەی هۆشیاری.
-
9:38 - 9:43من نەخۆشخانەکان بەرز دەنرخێنم بۆ ئەوەی
.دەتوانن بیکەن، من بەهۆی ئەوانەوە زیندووم. -
9:44 - 9:46بەڵام زیاترمان دەوێت لە نەخۆشخانەکانمان..
-
9:47 - 9:51ئەوان جێگای برینداری لەناکاو و
نەخۆشییەکن چارەسەربێت. -
9:51 - 9:55ئەوان شوێنی ژیان و مردن نین؛
ئەوان بۆ ئەوە دروست نەکراون. -
9:58 - 10:00هەرچەندە، من دەست لەو باوەڕەم هەڵناگرم
-
10:00 - 10:04کە دەزگاکانمان دەتوانن زیاتر مرۆڤانە بن.
-
10:04 - 10:06جوانی دەتواندرێ لە هەر شوێنێک بدزۆرێتەوە.
-
10:09 - 10:11من چەند مانگێکم لە بەشی سوتاوی بەسەر برد
-
10:11 - 10:14لە نەخۆشخانەی بەرناباس
لە لیڤنگستۆن لە نیوجێرسی، -
10:14 - 10:18لەوێ من بەڕاستی چاودێرییەکی گەورە کرام
لە هەموو قۆناغەکاندا، -
10:18 - 10:21بە چاودێرییەکی وردی ئازارەکەشمەوە.
-
10:21 - 10:24یەکێ لە شەوەکان، لە دەرەوە
دەستی بە بەفربارین کرد. -
10:25 - 10:29بیرمە پەرستارەکانم گلەییان دەکرد
دەربارەی شۆفێریکردن لەو بەفرەدا. -
10:30 - 10:32وە هیچ پەنجەرەیەک لە ژورەکەمدا نەبوو
-
10:32 - 10:36بەڵام ئەوە گەورە بوو کە خەیاڵم دەکرد
لە ئاسمانەوە تۆپەڵەکان دێنەخوار. -
10:37 - 10:41ڕۆژی دواتر، یەکێ لە پەرستارەکانم
تۆپە بەفرێکی بە نهێنی بۆ هێنام. -
10:41 - 10:43ئەو تۆپە بەفرەکەی هێنایە بەشەکەوە.
-
10:45 - 10:50من ناتوانم باسی ئەو هەستەتەتان بۆ بکەم
کاتێک تۆپەڵەکەکم لە دەستما گرت، -
10:50 - 10:53وە ئەو ساردییەی کە ئەچووە ناو
پێستە سوتاوەکەمەوە. -
10:53 - 10:56ئەو موعجیزەیە هەمووی.
-
10:56 - 10:59ئەو سەرسوڕمان بوونەم کە سەیری تۆپەکەم
دەکرد ئەتوایەوە ئەبوو بە ئاو. -
11:03 - 11:05لەو ساتەدا،
-
11:05 - 11:10هەر ئەوەی بەشێک بی لەو هەسارەیەی ناو
ئەم گەردوونە گرنگتر بوو بۆ من -
11:10 - 11:12لەوەی کە ژیاوم یان مردووم.
-
11:12 - 11:15ئەو تۆپەبەفرە بچوکە هەموو ئەو ئیلهامانەی
هەڵگرتبوو کە پیویستم بوو -
11:15 - 11:18بۆ هەردوو ئەوەی هەوڵ بدەم بژیم و
ئاسایی بێت ئەگەر بمرم. -
11:19 - 11:22لە نەخۆشخانە، ئەوە ساتێکی دزراوە.
-
11:24 - 11:28لە ماوەی ئەم ساڵانەی کارکردنمدا،
خەڵکی زۆرم ناسی -
11:28 - 11:30کە ئامادەبوون بڕۆن، ئامادەبوون بمرن.
-
11:31 - 11:36لەبەر ئەوە نا کە ئەوان هەندێ پشوو یان
شتی سەرووی سروشتیان دۆزیوەتەوە، -
11:36 - 11:40بەڵکو لەبەر ئەوەی زۆر کاریان تێکراوە
بەوەی کە ژیانیان بەرەو چی چووە -- -
11:43 - 11:47بە مانای وشە، دابڕان، یان ناشرین بوون.
-
11:51 - 11:57ئێستا ژمارەیەکی پێوانەیی ئێمە بە نەخۆشی
درێژخایەن و نەخۆشی کوشندەوە دەژین. -
11:58 - 11:59وەک لە هەرکاتێکی تر.
-
12:00 - 12:05وە ئێستا ئێمە نزیکین لە ئامادەبوون یان
ئامادەکراوین بۆ ئەو تسونامییە زیوییە. -
12:07 - 12:11وە پێویستمان بە بنچینەیەکی جوڵاوە
کە بە تەواوی بەرگەی -
12:11 - 12:15ئەم جوڵە بومەلەرزەییە بگرێ
لە دانیشتوانماندا. -
12:16 - 12:19ئێستا کاتی ئەوەیە شتێکی نوێ دروست بکەین.
شتێکی هەستیار. -
12:19 - 12:21من ئەزانم ئەتوانین چونکە ئەبێ بتوانین.
-
12:21 - 12:23جێگرەوەکان قبوڵنەکراون.
-
12:24 - 12:26وە پێکهاتە سەرەکییەکان زانراون:
-
12:26 - 12:29یاسا، فێرکردن و ڕاهێنان.
-
12:29 - 12:31سیستەم، خشت و چیمەنتۆ.
-
12:33 - 12:36ئێمە هەزاران بیرۆکەمان هەیە بۆ نەخشەسازان
لە هەموو هێڵەکان کە کاری لەگەڵ بکەن. -
12:37 - 12:39ئێمە ئەزانین، بە نمونە، لە توێژینەوەوە
-
12:39 - 12:43کە چی گرنگترین شتە بۆ ئەو
خەڵکانەی نزیکترن لە مردنەوە: -
12:43 - 12:50ئارامی، هەست نەکردن بە بوون بە بارگرانی
بۆ خۆیان و ئەوانەی خۆشیان دەوێن؛ -
12:50 - 12:55بوونێکی پڕ ئارامی؛ وە هەست کردن بە
ڕێزلێگرتن و ڕۆحیبوون. -
12:57 - 13:01لە خانەی چاودێری زێن نزیکەی ٣٠ ساڵە،
-
13:01 - 13:04زۆر شت لەسەر نیشتەجێبووەکانمان فێربووین
بە هەموو جۆرە وردەکارییەکانەوە. -
13:06 - 13:08شتە بچوکەکان ئەوەندەش بچووک نین.
-
13:09 - 13:11بۆ نموونە جانێت.
-
13:11 - 13:14ڕۆژێک هەناسەدانی قورسبوو
بەهۆی نەخۆشی ئەی ئێڵ ئێسەوە. -
13:14 - 13:16باشە، ئەزانن چی بوو؟
-
13:16 - 13:19ئەو دەیەوێت دوبارە دەست بە
جگەرە کێشان بکاتەوە -- -
13:20 - 13:22جگەرەی فەرەنسی، تکایە.
-
13:25 - 13:27لە دەرەوەی بازنەی خۆ تێكشکاندن نا
-
13:27 - 13:31بەڵام ئەو دەیویست هەست بە پڕی سییەکانی
بکات کاتێ هێشتا هی ئەون. -
13:33 - 13:34شتە گرنگەکان دەگۆڕێن.
-
13:36 - 13:38یان کەیت -- ئەو تەنیا دەیویست بزانێ
-
13:38 - 13:42کە ئۆستنی سەگەکەی لە خوارووی
جێگەکەیدا ڕاکشاوە. -
13:42 - 13:46قەپۆزە ساردەکەی بەرامبەر پێستە وشکەکەیەتی
-
13:46 - 13:49لەجیاتی ئەوەی بهێڵێت چارەسەری
کیمیایی بڕوات بە خوێنهێنەرەکەیدا-- -
13:49 - 13:50ئەوەی کرد.
-
13:51 - 13:56هەستجوڵێن، خۆشی پێدەرێکی پڕ جوانی،
کە لە ساتێکدا، لە چرکەیەکدا، -
13:56 - 13:59پاداشت دەکرێین لەسەر
بوونمان لە ژیاندا. -
14:03 - 14:08زۆرێک لەوە دەچێتەوە سەر ئەوەی کە کاتی
خۆمان خۆش بوێت لە ڕێگای هەستەکانمانەوە، -
14:08 - 14:13لە ڕیگای جەستەوە -- ئەو شتەی
کە ژیان و مردن دەکات. -
14:14 - 14:16لەوانەیە غەمگینترین ژوور
-
14:16 - 14:18لە خانەی چاودێری زێن چێشتخانەکەمان بێت،
-
14:18 - 14:20کە ئەمە کەمێک سەرسوڕهێنەرە کاتێ تۆ ئەزانی
-
14:20 - 14:24زۆربەی دانیشتوانی شوێنەکە دەتوانن زۆر
کەم بخۆن، ئەمە ئەگەر هیچ بخۆن. -
14:24 - 14:30بەڵام ئێمە دەزانین کە ئێمە لە چەندین ئاستدا
پێویستییە خۆراکییەکان پێشکەش دەکەین: -
14:30 - 14:33بۆن، ئاستێکی هێمایی.
-
14:34 - 14:39بەڕاستی، لەگەڵ هەموو ئەو ئەرکە قورسانەی
لەسەرمانن لەژێر سەقفەکەماندا، -
14:39 - 14:43یەکێ لە هەوڵبۆدراوترین و کارە
سوودبەخشانەی کە ئێمە دەیزانین -
14:43 - 14:47ئامادەکردنی پسکیتە.
-
14:58 - 15:00هەتا ئێمە خاوەنی هەستەکانمان بین
-
15:00 - 15:02ئەگەر تەنیا یەکێکیش بێت --
-
15:02 - 15:05ئێمە لانی کەم ئەگەری دەستگەیشتن
-
15:05 - 15:09بەو شتانەمان هەیە کە بەهۆیەوە
هەست بکەین مرۆڤین، بەیەکەوە بەستراوین. -
15:11 - 15:14شەپۆلەکانی ئەم باوەڕە بهێننە بەرچاوتان
-
15:14 - 15:17کە ملیۆنان خەڵک دەژین و دەمرن
لەگەڵ نەخۆشی لەبیرچوونەوە. -
15:18 - 15:22هەستە سەرەتاییە چێژبەخشەکان کە دەڵین ئەو
شتانەی کە ئێمە هیچ وشەیەکمان نییە بۆی، -
15:22 - 15:25ئەو تەوژمانەی وامان لێ دەکەن هەبین --
-
15:25 - 15:28بێ پیویستی بۆ ڕابردوو و داهاتوو
-
15:30 - 15:36بۆیە، ئەگەر دەرکردنی ئازارچەشتنی ناپێویست
لە سیستەم یەکەم نیشانەی دیزاینەکەمان بێت -
15:39 - 15:41دواتر بەدەمەوەچوون بە شکۆوە
لە ڕێگای هەستەکانمانەوە -
15:41 - 15:45لە ڕێگای جەستەوە --
جوانی بوارەکە -- -
15:45 - 15:47ئەوە ئامانجی دووەمی
دیزاینکردنەکەیە. -
15:48 - 15:52ئێستا ئەوە بە خێرایی دەمانبات بەرەو سێیەم
دوا بەشی بابەتەکەی ئەمڕۆمان؛ -
15:52 - 15:59ناوی بێنین، پیویستە ڕوانینمان باشبکەین
کە روانینمان ڕێک بکەینەوە لەسەر باشبوون. -
15:59 - 16:02تاکوو ژیان و تەندروستی و چاودێری تەندروستی
-
16:02 - 16:04بۆ جوانترکردنی ژیانمان بن،
-
16:04 - 16:07لە جیاتی ئەوەی کەمتر ترسێنەر بن.
-
16:08 - 16:10هەستکردن بە بەسوودبوون.
-
16:11 - 16:13لێرە، ئەمە ڕاستە لە جیاوازییەکەوە
-
16:13 - 16:18لە نێوان مۆدێلی چاودێری چەقبوونی نەخۆشی و
مۆدێلی چاودێری چەقبوونی مرۆڤ، -
16:18 - 16:22وە لێرە ئەو شوێنەیە کە چاودێری زیاتر
داهێنەرانەتر و بە بەرهەم تر دەبێت. -
16:22 - 16:24تەنانەت یاریەکی چێژبەخشیش.
-
16:25 - 16:27"یاری" لەوانەیە وشەیەکی کۆمیدی دەربکەوێ
-
16:28 - 16:31بەڵام لەهەمان کاتدا یەکێکە لە بەرزترین
شێوەکانی خۆگونجاندنمان -
16:31 - 16:35وای دانێ گەورەترین هەوڵی ناچاری
کە ئەدرێت بۆ ئەوەیە مرۆڤ بیت. -
16:35 - 16:38پیویستی بۆ خواردن چێشتلێنانی داهێنا.
-
16:38 - 16:40پیویستی بۆ شوێنی مانەوە
ئەندازیاری دروست کرد. -
16:40 - 16:43پیوستی بۆ پۆشاک، فاشیۆن.
-
16:43 - 16:45وە پەیوەستبوون بە کاتی دیاری کراوەوە،
-
16:45 - 16:49باشە، ئێمە موزیکمان داهێنا
-
16:52 - 16:55بۆیە کاتێک مردن بەشێکی پیوسیتە لە ژیان
-
16:55 - 16:58ئێمە پێویستە چی لەگەڵ ئەو ڕاستییەدا بکەین؟
-
17:00 - 17:03بە "یاری" من بە هیچ جۆرێ مەبەستم ئەوە
نییە بە بێ بایەخی سەیری مردن بکەین -
17:03 - 17:06یان شێوازێکی مردن زاڵ بکەین.
-
17:06 - 17:09چەندین شاخی بە ئازارهەیە کە
ناتواندرێ بجوڵێندرێن، -
17:09 - 17:12بە هەرشێوەیەک بێت هەموومان
لەوێ چۆک دادەدەین. -
17:13 - 17:16زیاتر، من داوای دروستکردنی بۆشاییەک دەکەم
-
17:17 - 17:22ژورێکی جەستەیی و دەروونی، تاکوو ژیان
بتوانێت هەموو شتەکانی خۆی نیشانبات -- -
17:22 - 17:26بۆیە جگە لە لاچوون لەسەر ڕێگەی،
-
17:26 - 17:30پیربوون و مردن دەتوانن ببن بە پرۆسەیەک
بۆ گەیشتن بە لوتکەی کۆتایی. -
17:33 - 17:37ئێمە ناتوانین مردن چارەسەر بکەین.
-
17:38 - 17:41من دەزانم بەشێک لە ئێوە
کار لەسەر ئەوە دەکەن. -
17:41 - 17:44(پێکەنین)
-
17:45 - 17:47لە هەمان کاتدا، ئێمە دەتوانین --
-
17:47 - 17:49(پێکەنین)
-
17:49 - 17:51دەتوانین ئامادەسازی بۆ بکەین.
-
17:52 - 17:53بەشێک لە من زوتر مرد،
-
17:53 - 17:56ئەوەش شتێکە دەتوانین هەموومان
بیڵین بە شێوازێک. -
17:57 - 17:59من پێوسیت بوو ژیانم داڕێژمەوە
لەگەڵ ئەم ڕاستییە، -
17:59 - 18:03وە من پێتان دەلێم ئەوە ڕزگاربوون بوو
-
18:03 - 18:06کە تۆ هەموو کاتێ دەتوانی
جوانی یان واتا بدۆزیتەوە -
18:06 - 18:08لەو ژیانەی کە ماوتە،
-
18:08 - 18:11وەک ئەو تۆپە بەفرەی مایەوە
،بۆ کاتێکی گونجاو -
18:11 - 18:13لە کاتێکدا دەتوایەوە.
-
18:15 - 18:21ئەگەر ئێمە ئەو کاتەمان زۆر خۆشبوێت،
-
18:21 - 18:23لەوانەیە بتوانین فێربین باش بژین --
-
18:23 - 18:25نە سەرەڕای ئەوەی دەمرین،
-
18:25 - 18:27بەڵکو بەهۆی ئەوەوە.
-
18:31 - 18:33لێگەڕێ مردن ئەو شتە بێ کە ئێمە دەبات،
-
18:33 - 18:36نەوەک نەبوونی خەیاڵکردن.
-
18:37 - 18:38سوپاس.
-
18:38 - 18:46(چەپڵە)
- Title:
- چی بەڕاستی گرنگە لە کۆتایی ژیاندا
- Speaker:
- بی جەی میلەر
- Description:
-
more » « less
لە کۆتایی ژیانماندا، ئێمە ئاواتی چی دەخوازین؟ زۆر شت، بە سادەیی ئارامی، ڕێز، خۆشەویستی،. بی جەی میلەر پزیشکی خانەی چاودێرییە کە بە قوڵی بیردەکاتەوە چۆن کۆتاییەکی ژیانی شکۆمەندانە و جوان بۆ نەخۆشەکان دروست بکەین. کاتی پێ بدەن تا چیژ ببینن لە وتارە کاریگەرەکەی، کە پرسیارێکی گەورە دەکات دەربارەی ئەوەی ئێمە چۆن بیر لە مردن و ژیانی شکۆمەندانە دەکەینەوە.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 19:07
| Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for What really matters at the end of life | ||
| hiwa foundation accepted Kurdish subtitles for What really matters at the end of life | ||
| Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for What really matters at the end of life | ||
| Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for What really matters at the end of life | ||
| Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for What really matters at the end of life | ||
| Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for What really matters at the end of life | ||
| Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for What really matters at the end of life | ||
| Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for What really matters at the end of life |