ئێستاش، هەواڵه ڕاستییەکە
-
0:01 - 0:04ئێمە نقوم بووین لەناو هەواڵدا.
-
0:04 - 0:06تەنها پێگەی ڕۆیتەرز ساڵانە
-
0:06 - 0:08سێ ملێۆن و نیو هەواڵ بڵاودەکاتەوە.
-
0:08 - 0:10ئەمە تەنها یەک سەرچاوەیە.
-
0:11 - 0:13پرسیارەکەم ئەوەیە: چەندێک لەو هەواڵانە
-
0:13 - 0:15بە درێژایی ژیانمان گرنگن؟
-
0:16 - 0:19ئەمە بیرۆکەی پشت The Long Newsە.
-
0:19 - 0:21ئەمە پڕۆژەیەکی دەزگای The Long Nowە،
-
0:21 - 0:23کە لەلایەن هەر یەک لە بەشداربوانی TED
-
0:23 - 0:25کێڤن کێلی و ستووارت براند دامەزراوە.
-
0:25 - 0:27ئێمە بۆ ئەو هەواڵانە دەگەڕێین کە لەوانەیە
-
0:27 - 0:30٥٠ یان ١٠٠ یان ١٠،٠٠٠ ساڵی تر بمێننەوە.
-
0:31 - 0:34ئینجا ئەگەر هەواڵەکان لەو فلتەررە بدەین،
-
0:34 - 0:36زۆرینەیان دەکەونە ئەولاوە.
-
0:37 - 0:40ئەگەر سەیرێکی سەرەکیترین هەوەڵەکانی
A.P لە ساڵی ڕابردوودا بکەین، -
0:40 - 0:43ئایا گرنگی ئەم هەواڵه
تا ١٠ ساڵ دەمێنێتەوە؟ -
0:43 - 0:45یان ئەمە؟
-
0:45 - 0:48یان ئەمە؟
-
0:48 - 0:50بە ڕاستی؟
-
0:50 - 0:53ئایا لە ٥٠ یان ساڵی داهاتوودا گرنگە؟
-
0:55 - 0:56باشە، ئەوەیان باش بوو.
-
0:56 - 0:58(پێکەنین)
-
0:58 - 1:00بەڵام سەرەکیترین هەواڵی
ساڵی ڕابردوو ئابووری بوو، -
1:00 - 1:03من گرەوە دەکەم لەسەر، زوو یان درەنگ،
-
1:03 - 1:06ئەم هەواڵەش کۆن دەبێت.
-
1:06 - 1:08کەواتە کام جۆری هەواڵە کە ڕەنگە
-
1:08 - 1:10جیاوازییەک درووست بکات بۆ داهاتوو؟
-
1:11 - 1:13باشە، با بڵێین هەواڵی زانستی.
-
1:14 - 1:16ڕۆژێک دێت، ڕۆبۆتی بچووک دەچنە
-
1:16 - 1:18ناو دەمارەکانمانەوە و چارەسەرمان دەکەن.
-
1:18 - 1:20ئەو ڕۆژە ئەمڕۆیە ئەگەر تۆ مشک بیت.
-
1:20 - 1:22هەندێک هەواڵی ئەم دواییانە:
-
1:22 - 1:25هەنگە بچوکەکان بە چزوەکانیان وەرەمی
شێرپەنجەیی ژەهراوی دەکەن. -
1:25 - 1:28جیناتەکان دەنێرن بۆ مێشک؛
-
1:28 - 1:31ئەو ڕۆبۆتەی کە درووستیان کردووە،
بەناو لاشەی مرۆڤدا هاتوچۆ دەکات. -
1:32 - 1:35ئەی چی سەبارەت بە سەرچاوەکان؟
چۆن نانی ٩ بلیۆن خەڵک بدەین؟ -
1:35 - 1:38ئەمڕۆ کێشەی نانی ٦ بلیۆنمان هەیە.
-
1:38 - 1:41وەکو دوێنێ کە بیستمان، زیاتر لە
ملیۆنێک خەڵک برسین. -
1:41 - 1:44بەریتانیا برسی دەبێت
ئەگەر دەستکاری جیناتی دانەوێڵەکان نەکات. -
1:45 - 1:48خۆشبەختانە، بیڵ گەیتس، بلیۆنێکی
داناوە بۆ توێژینەوەیکی کشتوکاڵی. -
1:50 - 1:52ئەی سیاسەتە جیهانییەکان؟
-
1:52 - 1:55جیهان زۆر جیاواز دەبێت ئەگەر
چین بەرنامەی کار دابنێت، -
1:55 - 1:57و لەوانەشە دایبنێت.
-
1:57 - 2:00ئەوان سەرکەوتن بەسەر گەورەترین
بازاڕی ئۆتۆمبێلی جیهان و ئەمریکا، -
2:00 - 2:03سەرکەوتن بەسەر ئەڵمانیادا
کە گەورەترین هەناردەکەر بوو، -
2:04 - 2:06دەستیان کردووە بە تاقیکردنەوەی DNAی
منداڵان -
2:06 - 2:08بۆ ئەوەی بزانن باشترین پیشە چییە بۆیان.
-
2:09 - 2:12ئێمە هەموو ئەو ڕێگەیانە دوور دەخەینەوە کە
سنوور بۆ زانینمان دادەنێن. -
2:12 - 2:14هەندێک لێکۆڵینەوەی ئەم دواییانە:
-
2:14 - 2:16ئێستا شانشینێکی مێروو لە ئەرجەنتینەوە
-
2:16 - 2:19بەهەموو دنیادا بڵاوبۆتەوە
؛جگە لە ئەنتراکتیکا -
2:20 - 2:23زانایەکی بواری ڕۆبۆتی خۆکار، دەڵێت --
-
2:23 - 2:26بەم زوانە، چیتر زانست
پێویستی بە ئێمە نابێت، -
2:26 - 2:28و ژیانیش هیچ پێویستی بە ئێمە نامێنێت؛
-
2:28 - 2:31دوای ١٢٠،٠٠٠ ساڵ میکرۆبێک دەردەکەوێت.
-
2:31 - 2:33دیارە کە بە ئێمەوە یان بەبێ ئێمەش،
-
2:33 - 2:35ژیان بەردەوام دەبێت.
-
2:35 - 2:37بەڵام هەڵبژاردەی هەواڵی من لە Long News
-
2:37 - 2:40بۆ ساڵی ڕابردوو، ئەمە بوو:
ئاو لەسەر مانگ دۆزرایەوە. -
2:40 - 2:43ئەمە ژیان لەسەر مانگ ئاسانتر دەکات.
-
2:43 - 2:45ئەگەر ناسا ئەمە نەکات، چین لەوانەیە بیکات،
-
2:45 - 2:48یان لەوانەیە کەسێک
پارە بۆ ئەمە تەرخان بکات. -
2:48 - 2:50مەبەستم ئەوەیە:
-
2:50 - 2:52هەندێک هەواڵ لە ژیانماندا
-
2:52 - 2:54گرنگترن لە هەندێک هەواڵی تر.
-
2:54 - 2:58(چەپڵە ڕێزان)
- Title:
- ئێستاش، هەواڵه ڕاستییەکە
- Speaker:
- کرک سیترن
- Description:
-
چەند لە سەردێڕی هەواڵەکانی ئەمڕۆ تا ١٠٠ ساڵی تر دەمێننەوە؟ ١٠٠٠؟ پڕۆژەی لۆنگ نیوزی کرک سترن ئەو هەواڵانە کۆدەکاتە کە تەنها بۆ ئەمڕۆ گرنگ نین، بەڵکو بۆ چەندین دەیەی تر -- تەنانەت چەندین سەدە -- دەمێننەوە. لە تێدی ٢٠١٠ باسی هەواڵەکانی ئەم دواییانە و هێزی هەواڵەکان بۆ مانەوەیان لە داهاتوودا دەکات.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 03:01
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for And now, the real news | |
![]() |
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for And now, the real news | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for And now, the real news | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for And now, the real news | |
![]() |
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for And now, the real news | |
![]() |
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for And now, the real news | |
![]() |
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for And now, the real news | |
![]() |
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for And now, the real news |