هەموو کەسانی چواردەورت چیرۆکێکیان هەیە پێویستە جیهان گوێبیستی بێت
-
0:01 - 0:03ئەمشەو، دەمەوێت بۆتان بسەلمێنم
-
0:03 - 0:08کە بانگێشتکردنی کەسێکی خۆشەویست، هاوڕێیەک
یان تەنانەت بێگانەیەکیش -
0:08 - 0:10بۆ تۆمارکرنی چاوپێکەوتنێکی واتابەخش لەگەڵت
-
0:10 - 0:15لەوانەیە ببێت بە یەکێک لە گرنگترین
ساتەکان لە ژیانی ئەو کەسە و -
0:15 - 0:17لە ژیانی خۆشتدا.
-
0:17 - 0:21ئەوکاتەی ٢٢ ساڵ بووم،
خۆشبەخت بووم کە ساتی خۆم دۆزییەوە، -
0:21 - 0:23ئەوکاتەی خەریکی درووستکردنی
چیرۆکی سەر ڕادیۆ بووم. -
0:23 - 0:26ڕێک لە هەمان کاتدا،
-
0:26 - 0:31بۆم دەرکەوت باکم، کە زۆر زۆر
لێوەی نزیک بووم، هاوڕەگەزبازە. -
0:31 - 0:33تەواو سەرم سوڕمابوو لەو شتە.
-
0:33 - 0:35خێزانێکی زۆر پتەو بووین و
-
0:35 - 0:38ئەوە منی تێکشکاند.
-
0:38 - 0:40لە خاڵێکی قورسترین گفتوگۆکانماندا،
-
0:40 - 0:43باوکم باسی ئاژاوەکانی ستۆنۆڵی دەکرد.
-
0:43 - 0:46پێی وتم کە شەوێکیان ساڵی ١٩٦٩،
-
0:46 - 0:49کۆمەڵێک لە ڕەشپێستی گەنج و
خانمە بەرگ ڕەنگاوڕەنگە لاتینییەکان -
0:49 - 0:53بەرەنگاری پۆلیس بوونەوە لە باڕێکی
هاوڕەگەزبازەکان لە مانهاتن -
0:53 - 0:55کە ناوی میوانخانەی ستۆنۆڵ بوو، و
-
0:55 - 0:58باسی کرد چۆن ئەمە پریشکی
داکۆکی مافەکانی هاوڕەگەزبازان بوو. -
0:58 - 1:01چیرۆکێکی سەرسوڕهێنەر بوو، و
زۆر سەرنجی منی ڕاکێشا. -
1:01 - 1:06بۆیە بڕیارمدا دەنگ تۆمارکەرەکەم
هەڵگرم و زیاتر بزانم. -
1:06 - 1:10بە یارمەتی بەرپرسیارێکی گەنجی
ئەرشیڤەکان بەناوی مایکڵ شیرکەر، -
1:10 - 1:12شوێن هەموو ئەو کەسانە کەوتین
کە توانیمان بیاندۆزینەوە -
1:12 - 1:16کە ئەو شەوە لە میوانخانەی ستۆنۆڵ بوون.
-
1:16 - 1:18بە تۆمارکردنی چاوپێکەوتنەکان،
-
1:18 - 1:20بینیم چۆن مایکرۆفۆنەکە مۆڵەتێکی یامێ
-
1:20 - 1:23بۆ چوون بۆ ئەو شوێنانەی وانەبوایە
قەت نەمدەتوانی بچم بۆی و -
1:23 - 1:27قسە لەگەڵ هەندێک کەس بکەم کە
وا نەبوایە قەت قسەم لەگەڵ نەدەکردن. -
1:27 - 1:29بەخت یاوەرم بوو کە توانیم
-
1:29 - 1:33هەندێک لە سەرسوڕهێنەرترین، و
ئازاترین و بوێرترین مرۆڤەکان بناسم -
1:33 - 1:35لە ژیانی خۆمدا.
-
1:35 - 1:37یەکەم جار بوو کە چیرۆکی ستۆنۆڵ
-
1:37 - 1:39بۆ هەموو گوێگرە نەتەوەییەکان بگێڕدرێتەوە.
-
1:39 - 1:41پرۆگرامەکەم تەرخانکرد بۆ باوکم،
-
1:41 - 1:47پەیوەندییەکەمی گۆڕی لەگەڵیدا، و
ژیانی خۆشمی گۆڕی. -
1:48 - 1:52بەدرێژایی ١٥ ساڵی دواتر،
چەندین دیکۆمێنتاری ترم هەبوو لەسەر ڕادیۆ، -
1:52 - 1:56ڕووناکیم دەخستە سەر ئەو کەسانەی کە
بە دەگمەن لە ڕاگەیاندنەکانەوە گوێبیستیان دەبوون. -
1:56 - 1:57دووبارە و دووبارە،
-
1:57 - 2:00بینیم چۆن ئەم کارە سادەیەی
چاوپێکەوتن لەگەڵکردنە -
2:00 - 2:02زۆر شت دەگەیەنێت بۆ خەڵک،
-
2:02 - 2:06بەتایبەتی ئەوانەی کە پێیان وتراوە
کە چیرۆکەکانیان گرنگی نییە. -
2:06 - 2:08ڕێک دەمبینی چۆن پشتی کەسەکان
ڕێکدەبۆوە کاتێک -
2:08 - 2:11دەستیان دەکرد بە قسەکردن بۆ مایکرۆفۆنەکە.
-
2:11 - 2:15ساڵی ١٩٩٨، دیکۆمێنتارییەکم کرد
دەربارەی دوایین ئوتێلە کەم خزمەتگوزارییەکان -
2:15 - 2:18لە باوێری مانهاتن.
-
2:18 - 2:20هەندێکیان بۆ دەیان ساڵ لەم
ئوتێلە هەرزانانە دەمانەوە. -
2:20 - 2:23لەناو شوێنی چوارگۆشەیی هێندەی
قەبارەی زیندانییەکدا دەژیان و -
2:23 - 2:24بە تەلی شەشگۆشەیی داپۆشرابوون
-
2:24 - 2:27بۆ ئەوەی نەتوانی لە ژوورێکەوە
بازبەیتە ژوورەکەی دوواتر. -
2:27 - 2:31دواتر، کتێبێکم نووسی لەسەر پیاوەکان
لەگەڵ هارڤی وانگی فۆتۆگرافەر. -
2:31 - 2:35بیرمە چوومە ناو ئوتێلەکەوە بە
بەرگێکی سەرەتای کتێبەکەوە و -
2:35 - 2:38پەڕەی یەکێک لەو کوڕانەم پیشانی خۆی یا.
-
2:38 - 2:40وەستا و بە بێدەنگی سەیری ئەکرد،
-
2:40 - 2:43ئینجا کتێبەکەی لەدەستم سەند
-
2:43 - 2:46دەستیکرد بە ڕاکردن بە ڕاڕەوە
باریک و درێژەکەدا -
2:46 - 2:48بەسەر سەرییەوە گرتبووی و
-
2:48 - 2:52هاواری ئەکرد، "من هەم! من هەم."
-
2:52 - 2:57(چەپڵەلێدان)
-
2:57 - 3:01بە چەندین شێوە، "من هەم" بوو
بە بانگرتنی کەڕەنا بۆ ستۆری کۆرپس، -
3:01 - 3:04ئەم بیرۆکە شێتانەیەی کە دوانزە
ساڵ لەمەوبەر هەمبوو. -
3:04 - 3:06بیرکردنەوەکە ئەوەبوو کاری
دیکۆمێنتاری وەرگرم و -
3:06 - 3:08گۆڕانکاری بەسەرا بکەم.
-
3:08 - 3:11پێشتر، پەخشکردنی دیکۆمێنتاری
-
3:11 - 3:15تۆمارکردنی چاوپێکەوتنەکان بووە بۆ
درووستکردنی کارێکی هونەری یان چێژپێدان -
3:15 - 3:19یان پەروەردەیی کە لەلایەن زۆر کەسەوە
ببینرێت یان ببیسترێت، -
3:19 - 3:20بەڵام ویستم شتێک تاقیبکەمەوە
-
3:20 - 3:23کە چاوپێکەوتنەکە خۆی ئامانجی
ئەم کارە بێت، و -
3:23 - 3:26ببینین ئەگەر بتوانین دەرفەت بەین
بە چەندین کەس کە -
3:26 - 3:29بەم شێوەیە گوێیان لێبگیرێت.
-
3:29 - 3:32کەواتە یانزە ساڵ لەمەوبەر
لە تێرمیناڵی گەورەی ناوەند، -
3:32 - 3:36کۆشکێکمان درووست کرد کە هەرکەس
بیەوێت بتوانێت بێت ڕێز لە یەکێکی تر بنێت -
3:36 - 3:40بە چاوپێکەوتن لەگەڵیان دەربارەی ژیانیان.
-
3:40 - 3:43یەیت بۆ ئەم کۆشکە و کارئاسانکەرێکی
لێئەبێت کە ئەتباتە ژوورەوە. -
3:43 - 3:46دائەنیشیت بەرامبەر، بۆ نموونە باپیرت
-
3:46 - 3:49بۆ نزیکەی کاتژمێرێک و
گوێئەگریت و قسە ئەکەیت. -
3:49 - 3:53زۆر کەس ئاوا بیری لێئەکەنەوە،
ئەگەر ئەمە دوایین گفتوگۆمان بێت، -
3:53 - 3:56ئەبێ بمەوێ پرسیاری چی بکەم و
چی بەم کەسە بڵێم -
3:56 - 3:58کە زۆر گرنگە بۆم؟
-
3:58 - 4:01لە کۆتایی چاوپێکەوتنەکەدا،
کۆپییەکی چاوپێکەوتنەکەت پێدەدرێت و -
4:01 - 4:04کۆپییەکی تریشی دەچێت بۆ سەنتەری
ژیانی ناوخەڵکی ئەمریکا -
4:04 - 4:06لە کتێبخانەی کۆنگرێس
-
4:06 - 4:10مناڵی مناڵی مناڵی مناڵەکانت
ڕۆژێک بێت بتوانن باپیرت بناسن -
4:10 - 4:12لەڕێگەی دەنگ و چیرۆکەکەیەوە.
-
4:14 - 4:17ئەم کۆشکەمان لە یەکێک لە
قەرەباڵغترین شوێنەکانی جیهان کردەوە و -
4:17 - 4:20خەڵک بانگێشت بکەن بۆ ئەوەی
ئەم گفتوگۆ لەیەکتر نزیکە سەرسوڕهێنەرە بکەن -
4:20 - 4:21لەگەڵ مرۆڤێکی تردا.
-
4:21 - 4:26لەو باوەڕەیا نەبووم کە سەر بگرێت،
بەڵام هەر لە سەرەتاوە سەری گرت. -
4:26 - 4:29خەڵکەکە بەوپەڕی ڕێزەوە مامەڵەیان
لەگەڵ ئەزموونەکە دەکرد و -
4:29 - 4:32گفتوگۆی سەرسوڕهێنەر لەژوورەوە ڕوویئەیا.
-
4:32 - 4:35ئەمەوێ ڕوونکردنەوەیەکی کارتۆنی لێبەم
-
4:35 - 4:39هی چاوپێکەوتنێکی تۆمارکراوی
کۆشکەکەی تێرمیناڵی گەورەی ناوەند. -
4:39 - 4:43ئەمە جۆشوا لیتمانی ١٢ ساڵە
چاوپێکەوتن لەگەڵ سارای دایکی دەکات. -
4:43 - 4:45جۆش نەخۆشی ئەسپێرجەری هەیە.
-
4:45 - 4:49وەک لەوانەیە بزانن، مناڵەکانی نەخۆشی
ئەسپێرجەریان هەیە زۆر زیرەکن -
4:49 - 4:51بەڵام لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە
کێشەیان هەیە. -
4:51 - 4:52زۆرجار خوو بەشتەوە دەگرن.
-
4:52 - 4:55بۆ جۆش، خوی بە ئاژەڵەوە گرتبوو،
-
4:55 - 4:57کەواتە ئەمە جۆشە کاتێک قسە
لەگەڵ سارای دایکی دەکات -
4:57 - 5:00نۆ ساڵ لەمەوبەر لە تێرمیناڵی ناوەند.
-
5:00 - 5:03جۆش: لە پێوەری یەک بۆ دە،
-
5:03 - 5:06پێتوایە ژیانت جیاوازی دەبوو
بێ بوونی ئاژەڵەکان؟ -
5:06 - 5:09سارا: پێموابێت هەشت دەبێت
بەبێ بوونی ئاژەڵ -
5:09 - 5:11چونکە خۆشییەکی زۆر بە ژیان دەبەخشن.
-
5:11 - 5:14جۆش: پێتوایە ژیانت چ جیاوازییەکی
دەبوو بێ هەبوونی ئەوان؟ -
5:14 - 5:17سارا: بێ هەبوونی هەندێک گیانداری
وەک قالونچە و مار ئاسایی ئەبوو. -
5:17 - 5:20جۆش: کێشەم نییە بۆ مار ئەگەر
ژەهراوی نەبن -
5:20 - 5:21یان خۆیان لێنەپێچن.
-
5:21 - 5:23سارا: بەڵێ، منیش حەز بە ماری گەورە ناکەم --
-
5:23 - 5:25جۆش: بەڵام قالونچە مێروێکە کە
هەموو لەخۆوە ڕقمان لێیەتی. -
5:25 - 5:27سارا: بەڵێ، بەڕاستی وایە.
-
5:27 - 5:30جۆش: قەت بیرت لەوە کردۆتەوە
بەرگەی ئەوە نەگری مناڵێکت هەبێت؟ -
5:30 - 5:33سارا: بیرمە ئەوکاتەی مناڵ بوویت،
بای زۆر بە سکتا دەهات، -
5:33 - 5:35بەردەوام دەگریایت.
-
5:35 - 5:38جۆش: با بە سکدا هاتن چی؟
سارا: کاتێک سکت ئێشێت و -
5:38 - 5:41بەردەوام دەگریت بۆ
نزیکی چوار کاتژمێر. -
5:41 - 5:43جۆش: تەنانەت بەرزتر لە ئەیمیش؟
-
5:43 - 5:46سارا: دەنگت زۆر بەرز بوو،
بەڵام دەنگی ئەیمی زیکن تر بوو. -
5:46 - 5:49جۆش: پێموابێت هەمووان زیاتر
ئەیمیان بەدڵە، -
5:49 - 5:52وەک ئەوەی فریشتەیەکی نموونەیی بێت.
-
5:52 - 5:56سارا: تێئەگەم بۆچی وا بیرئەکەیتەوە
خەڵک زیاتر ئەیمیان خۆش بوێت، و -
5:56 - 5:58من ناڵێم بەهۆی ئەوەوەیە کە تۆ
نەخۆشی ئەسپێرجەر هەیە، -
5:58 - 6:01بەڵکو هی ئەوەیە ئەیمی
لای ئاسانترە ڕووخۆشتر بێت، -
6:01 - 6:04لەکاتێکدا بۆتۆ پێئەچێت قورس بێت،
-
6:04 - 6:08بەڵام ئەو کەسانەی کات تەرخان ئەکەن
بۆ ئەوەی بوناسن زۆریان خۆش ئەوێیت. -
6:08 - 6:10جۆش: وەک بێن یان ئیریک یان کارلۆس؟
سارا: بەڵێ -- -
6:10 - 6:15جۆش: واتە هاوڕێکانم جۆرێتیان
باشترە و ژمارەیان کەمترە؟ -
6:15 - 6:17سارا: بڕیار لەسەر جۆرێتییەکە
نایەم بەڵام پێموایە -- -
6:17 - 6:21جۆش: مەبەستم ئەوەیە، ئاواهی بوو، ئەیمی
کڵاودیای خۆش ئەویست، ئینجا ڕقی لێبوو، -
6:21 - 6:23ئینجا کڵاودیای خۆشویستەوە،
ئینجا ڕقی لە کڵاودیا بۆوە. -
6:23 - 6:25سارا: بەشێکی ئەوە پەیوەندی
بە کچ بوونەوەیە ئازیزم. -
6:25 - 6:28ئەوەی گرنگە بۆت ئەوەیە کە تۆ
چەند هاوڕێیەکی کەمی باشت هەیە، و -
6:28 - 6:30بەڕاستی لە ژیانتدا ئەوەت ئەوێت.
-
6:30 - 6:34جۆش: کە لەدایک بووم دەرچوو
ئەو کوڕە بم کە خۆت دەتویست؟ -
6:34 - 6:37لە ئاست چاوەڕوانی تۆدا بووم؟
-
6:37 - 6:40سارا: بەڕاستی لە سەروو
چاوەڕوانی منەوە بوویت ئازیزەکەم، -
6:40 - 6:45چونکە بێگومان، ئەم خەیاڵانەت هەبوو
بۆ ئەوەی مناڵەکەی خۆت چۆن ئەبێت، -
6:45 - 6:49بەڵام وەک دایکێک واتکرد زۆر
تێگەشتووتر بم، چونکە پێتوایە -- -
6:49 - 6:51جۆش: من بووم تۆم کرد بە دایک.
-
6:51 - 6:54سارا: تۆ بوویت منت کرد بە دایک.
ئەوە خاڵە گرنگەکەیە. -
6:54 - 6:56بەڵام لەبەر ئەوەشە کە
جیاواز بیرئەکەیتەوە -
6:56 - 6:59لەوەی کە پێتدەوترێتەوە لە کتێبەکانی
دایکایەتی و باوکایەتی، -
6:59 - 7:03بەڕاستی بۆتۆ ئەبوو فێری ئەوە بم
بەشێوەیەکی جیاواز بیربکەمەوە، و -
7:03 - 7:07وایکرد وەک دایکێک و وەک
کەسێک داهێنەرتر بم، و -
7:07 - 7:09هەمووکات سوپاس ئەکەم بۆ ئەوە.
-
7:09 - 7:11جۆش: ئەوەش سودی هەبوو بۆت
کە ئەیمی لەدایک بوو؟ -
7:11 - 7:16سارا: یارمەتیدەر بوو کە ئەیمی لەدایک بوو،
بەڵام تۆ زۆر تایبەتی بۆم و -
7:16 - 7:19خۆشبەختم کە تۆ کوڕمیت.
-
7:19 - 7:26(چەپڵەلێدان)
-
7:27 - 7:29دەیڤد: دوای ئەوەی ئەم چیرۆکە
لە ڕادیۆی گشتی پەخشکرا، -
7:29 - 7:31جۆش سەدان نامەی پێگەشت
-
7:31 - 7:33پێیان دەوت کە چەند کوڕێکی سەرسوڕهێنەرە.
-
7:33 - 7:36سارای دایکی هەمووی
کۆکردەوە و کردی بە کتێبێک، و -
7:36 - 7:40کە جۆش لە قوتابخانە هەراسان ئەکرا،
پێکەوە نامەکانیان دەخوێندەوە. -
7:40 - 7:42ئەمەوێ ئەوە بڵێم کە دوان
لە پاڵەوانەکانم -
7:42 - 7:43ئەمشەو لێرەن لەگەڵمان.
-
7:43 - 7:48سارا لیتمان و جۆشی کوڕی،
کە ئێستا خوێندکاری کۆلێژە. -
7:48 - 7:52(چەپڵەلێدان)
-
7:52 - 7:56ئەزانن، زۆر کەس باسی گریان ئەکەن
کاتێک گوێیان لە چیرۆکەکانی ستۆری کۆرپ ئەبێت، و -
7:56 - 7:58لەبەر ئەوە نییە کە دڵتەنگ بن.
-
7:58 - 7:59زۆربەیان وا نین.
-
7:59 - 8:02پێموابێت لەبەر ئەوەیە کە گوێت
لە شتێکی پاک و ڕەسەن دەبێت -
8:02 - 8:04لەم ساتەدا، کاتێک
هەندێک جار قورس دەبێ بزانیت -
8:04 - 8:07چی ڕاستییە و چیش ریکلامە.
-
8:07 - 8:10جۆرێکە لە تەلەفزیۆنی
دژە ڕاستی. -
8:10 - 8:12کەس بۆ ئەوە چاوپێکەوتنەکە
ناکات تا دەوڵەمەند بێت. -
8:12 - 8:14کەس بۆ ئەوە نایکات بەناوبانگ بێت.
-
8:14 - 8:17بە سادەیی کارێکی بەخشندەیی و خۆشەویستییە.
-
8:17 - 8:19بەشێکی زۆری ئەمانە خەڵکن
کە ڕۆژانە -
8:19 - 8:24باسی ژیانی خۆیان دەکەن کە بە
میهرەبانی، بوێری، ڕەسەنی و سەرەبرزییەوە -
8:24 - 8:26بردۆتە سەر و کاتێک گوێت
لەو جۆرە چیرۆکانە دەبێت، -
8:26 - 8:31هەندێک جار وا هەست دەکەیت
لەسەر زەوییەکی پیرۆز بڕۆیت. -
8:31 - 8:33کەواتە ئەم تاقیکردنەوەیە لە
تێرمیناڵی ناوەند سەری گرت، و -
8:33 - 8:36فراوانمان کرد بۆ هەموو وڵات.
-
8:36 - 8:39ئەمڕۆ، زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس
لە هەر ٥٠ ویلایەتەکە -
8:39 - 8:42لە هەزارەها شار و شارۆچکەی
سەرانسەری ئەمریکادا -
8:42 - 8:44چاوپێکەوتنەکانی ستۆری کۆرپیان تۆمارکردووە.
-
8:44 - 8:49ئێستا گەورەترین کۆکراوەی دەنگەکانی
مرۆڤە کە کۆکرابێتەوە. -
8:49 - 8:55(چەپڵەلێدان)
-
8:55 - 8:57سەدان کارئاسانکەرمان بەکرێگرتووە و
ڕاهێنانمان پێکردوون -
8:57 - 9:00بۆ ئەوەی ڕێنمایی خەڵکەکە بکەن
بەو ئەزموونەیاندا. -
9:00 - 9:02زۆربەیان ساڵێک یان دووان
لە ستۆری کۆرپ کاردەکەن -
9:02 - 9:06بە هەموو وڵاتدا گەشت دەکەن،
دانایی مرۆڤایەتی کۆدەکەنەوە. -
9:06 - 9:08ناوی دەنێن شایەتی بوون، و
-
9:08 - 9:09ئەگەر لێیان بپرسیت،
-
9:09 - 9:13هەموو کارئاسانکەرەکان ئەوەت پێدەڵێن
کە گرنگترین شت -
9:13 - 9:16لە کاتی ئامادەکردنی ئەو جۆرە
چاوپێکەوتنانەدا فێری بووبێتن -
9:16 - 9:19ئەوەیە کە خەڵک بەشێوەیەکی
بنچینەیی هەموو باشن. -
9:19 - 9:22پێشموابێت لە ساڵی یەکەمی
ستۆری کۆرپدا، دەتتوانی بڵێیت -
9:22 - 9:25کە جۆرە هەڵە لایەنگرتنێک لە
هەڵبژاردندا ڕوودەدات، -
9:25 - 9:28بەڵام دوای دەیان هەزار چاوپێکەوتن
لەگەڵ هەموو جۆرە کەسێکدا -
9:28 - 9:29لە هەموو بەشێکی وڵاتدا --
-
9:29 - 9:33دەوڵەمەند، هەژار، پێنج ساڵ بۆ ١٠٥ ساڵ،
-
9:33 - 9:36٨٠ زمانی جیاواز،
هەموو لایەنە سیاسییەکان -- -
9:37 - 9:41لەوانەیە بیربکەیتەوە بڵێیت لەوانەیە
ئەم کەسانە بەنیازی شتێک بن. -
9:41 - 9:45خۆشم لەم چاوپێکەوتنانەوە زۆر شت فێربووم.
-
9:45 - 9:48زۆر شت فێربووم دەربارەی وشە هۆنینەوە و
دانایی و نەرم و نیانییەی -
9:48 - 9:51کە لە قسەکانی خەڵکەکانی چواردەورماندا
بەدی دەکرێن -
9:51 - 9:54کاتێک کەمێک کات تەرخان
دەکەین بۆ گوێگرتن لێیان، -
9:54 - 9:57وەک ئەم چاوپێکەوتنە
-
9:57 - 10:00لە نێوان نوسەرێکی گرەوی بروکلین
بە ناوی دانی پێراسا -
10:00 - 10:05کە ئانی هاوسەری هێنابوو بۆ ستۆری کۆرپس
بۆ ئەوەی باسی خۆشەویستەکەی بکات بۆی. -
10:07 - 10:09دانی: ئەزانی چۆنە، ڕاستییەکەی،
-
10:09 - 10:11هەموو جارێک هەست بە تاوان دەکەم
کاتێک بەتۆ دەڵێم "خۆشم ئەوێیت." -
10:11 - 10:14زۆریش ئەوە دەڵێم.
ئەیڵێم بۆ ئەوەی بیرتبێنمەوە -
10:14 - 10:17کە چەندێک بێمێشک بم،
قسەکە هەر لەمنەوە یەت. -
10:17 - 10:21وەک ئەوە وایە گوێت لە گۆرانییەکی
خۆشبێت بە ڕادیۆیەکی کۆنەوە، و -
10:21 - 10:23شتێکی خۆشیشە کە ئەتوانیت
ڕادیۆکە لە ماڵەکەیا بهێڵیتەوە. -
10:23 - 10:26ئانی: ئەگەر نامەکە لەسەر
مێزی چێشتخانەکەمان نەبێت، -
10:26 - 10:28هەست ئەکەم کێشەیەک هەبێت.
-
10:28 - 10:30هەموو بەیانییەک نامەی
خۆشەویستیم بۆ ئەنوسیت. -
10:30 - 10:32دانی: تەنیا کێشە کە هەبێت
لەوانەیە ئەوە بێت کە -
10:32 - 10:33نەمتوانیبێت جافێک بدۆزمەوە.
-
10:33 - 10:35ئانی: بۆ شازادەخاتوونەکەم.
-
10:35 - 10:37ئەمڕۆ کەشی دەرەوە زۆر باراناوییە.
-
10:37 - 10:39کاتژمێر ١١:٢٠ی بەیانی
تەلەفوون بۆ ئەکەم. -
10:39 - 10:41دانی: ڕاگەیاندنێکی ڕۆمانسی کەش و هەوایە.
-
10:41 - 10:44ئانی: خۆشم ئەوێیت. خۆشم ئەوێیت.
خۆشم ئەوێیت. -
10:44 - 10:47دانی: کاتێک کوڕ دڵخۆش دەبێت لە
هاوسەرگیرییەکەیا، لە کارەکەی هەرچییەک بێت، -
10:47 - 10:49هەرچییەک ڕووبدات لە بەشەکەی تری
ئەو ڕۆژەدا، -
10:49 - 10:51کە ئەچیتە ماڵەوە پەناگەیەک هەیە،
-
10:51 - 10:53ئەزانیت کە ئەتوانیت
باوەش بە کەسێکدا بکەیت -
10:53 - 10:57بێ ئەوەی لە پلیکانەکانەوە فڕێتباتە
خوارەوە و بڵێت، "دەست لابە." -
10:57 - 10:59هاوسەرگیری کردن وەک ئەوە وایە
تەلەفزیۆنی ڕەنگاو ڕەنگ هەبێت. -
10:59 - 11:01قەت ناتەوێت بگەڕێیتەوە سەر
تەلەفزیۆنی ڕەش و سپی. -
11:01 - 11:05(پێکەنین)
-
11:05 - 11:07دەیڤ: دانی باڵای نزیکی پێنج پێ بوو
-
11:07 - 11:10چاوەکانی خێل بوون و
دانێکی دەرپەڕیوی هەبوو، -
11:10 - 11:14بەڵام ئەو ڕۆمانسیەتەی کە دانی
پێراسا هەیبوو لە -
11:14 - 11:17هی هەموو پیاوانی هۆلیود پێکەوە زیاتر بوو.
-
11:17 - 11:19چی تر فێر بووم؟
-
11:19 - 11:22زۆریش فێربوو دەربارەی توانا
لە ڕادەبەدەرە وێنانەکراوەکەی -
11:22 - 11:24ڕۆحی مرۆڤ بۆ لێبووردن.
-
11:24 - 11:28زۆر شت فێربووم دەربارەی خۆڕاگری و
زۆریش فێربووم دەربارەی بەهێزی. -
11:28 - 11:31وەک چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ئۆشیا
ئیسرائیل و ماری جۆنسۆن. -
11:31 - 11:36ئەوکاتەی ئۆشیا هەرزەکار بووە،
تاقە کوڕی ماری کوشتووە، -
11:36 - 11:38لارامین بیرد، لە شەڕێکی باندێکدا.
-
11:38 - 11:41دوانزە ساڵ دواتر، ماری چوو
بۆ بەندیخانە -
11:41 - 11:44بۆ بینینی ئۆشیا و زانینی ئەوەی
ئەم کەسە کێیە -
11:44 - 11:46کە تاقە کوڕەکەی کوشتووە.
-
11:46 - 11:49بەهێواشی و زۆر بە بێوێنەیی،
بوون بە هاوڕێ، و -
11:49 - 11:52کاتێکیش دواجار لە زیندان ئازاد کرا،
-
11:52 - 11:55ئۆشیا ماڵی چووە ماڵی
تەنیشت ماری. -
11:55 - 11:59ئەمە بەشێکی کورتی گفتوگۆکەی نێوانیانە
-
11:59 - 12:01ماوەیەکی کەم دوای ئازادکردنی ئۆشیا.
-
12:02 - 12:05ماری: کوڕەکەی خۆم چیتر لێرە نییە.
-
12:05 - 12:09نەمبینی خوێندن تەواو بکات، و
تۆش ئێستا ئەچیت بۆ کۆلێژ. -
12:09 - 12:12دەرفەتی ئەوەم دەبێت ببینم
تۆ کۆلێژ تەواو بکەیت. -
12:12 - 12:15نەمبینی ئەو ژن بێنێت.
-
12:15 - 12:19هیوادارم ڕۆژێک بێت، بتوانم
ئەزموونی ئەوە بکەم بۆ تۆ. -
12:19 - 12:21ئۆشیا: هەر بە گوێبیست بوونی
ئەم شتانەی تۆ ئەیڵێت و -
12:21 - 12:25بوونت لە ژیانما بەم شێوەیە
پاڵنەرێکی بەهێزە بۆ من. -
12:25 - 12:30زیاتر پاڵنەرە بۆم هەتا دڵنیابمەوە
لەوەی لەسەر ڕێی ڕاست ئەمێنمەوە. -
12:30 - 12:32هێشتا باوەڕت بە منە، و
-
12:32 - 12:35ڕاستی ئەوەی کە پێت دەکرێت
سەرەڕای ئەو ئازارەی تووشی تۆم کرد، -
12:35 - 12:37زۆر سەرسوڕهێنەرە.
-
12:37 - 12:43ماری: ئەزانم شتێکی ئاسان نییە
بتوانین پێکەوە چیرۆکەکانمان بگێڕینەوە، -
12:43 - 12:46تەنانەت کاتێکیش لێرە دانیشتووین
پێکەوە سەیری یەکتر ئەکەین. -
12:46 - 12:52ئەزانم شتێکی ئاسان نییە،
بۆیە ڕێز لەوە دەگرم کە ئەمەت پێدەکرێت. -
12:52 - 12:57ئۆشیا: خۆشم ئەوێیت خانمەکەم.
ماری: منیش خۆشم ئەوێیت کوڕم. -
13:00 - 13:06(چەپڵەلێدان)
-
13:06 - 13:12دەیڤ: چەندین جاریش ئەوەم بەبیر هێنراوەتەوە
دەکرێت خەڵک چەند باش و بوێر بن، و -
13:12 - 13:17چۆن مێژوو بەڕاستی
بەلای دادپەروەریدا دەچەمێتەوە. -
13:17 - 13:21وەک چیرۆکەکەی ئالێکسیز مارتینێز،،
کە وەک ئارسەر مارتینێز لەدایک بوو -
13:21 - 13:24لە پرۆژەکانی هارۆڵد ئیکس لە چیکاگۆ.
-
13:24 - 13:27لە چاوپێکەوتنەکەدا، لەگەڵ
لێزلی کچیدا باسی -
13:27 - 13:29چوونە ناو باندێکەوە دەکات
وەک پیاوێکی گەنج، و -
13:29 - 13:34دواتر لە ژیانیدا گۆڕا بۆ ئەو
ژنەی کە دەبوو ژیانی پێ بەرێتە سەر. -
13:34 - 13:36ئەمە ئالێکسیس و لێسلی کچێتی.
-
13:36 - 13:39ئالێکسیز: یەکێک لە قورسترین شتەکان بۆم
-
13:39 - 13:42هەمووکات ئەترسام لەوەی کە
ڕێگەم پێنەدرێت -
13:42 - 13:45لە ژیانی کچەزاکانمدا بم، و
-
13:45 - 13:48ئێوەش بە تەواوەتی ئەو ترسەتان ڕەواندمەوە،
-
13:48 - 13:49تۆش و مێردەکەشت.
-
13:49 - 13:52یەکێک لە بەرەکانی ئەوە، لە
پەیوەندییەکەمدایە لەگەڵ کچەزاکانمدا، -
13:52 - 13:56هەندێک جار شەڕ ئەکەن لە نێوان خۆیاندا
کە ئایا من پیاوم یان ژنم. -
13:56 - 13:58لێزلی: بەڵام ئازادن چۆن باسی ئەکەن.
-
13:58 - 14:01ئالێکسیز: ئازادن چۆن باسی ئەکەن،
بەڵام ئەوە بۆ من، وەک موعجیزەیە. -
14:01 - 14:05لێزلی: پێویست ناکا داوای لێبوردن بکەیت.
پێویست ناکات خۆت بەدوور بگریت. -
14:05 - 14:09ئێمە قەت پەیوەندیت لەگەڵ ناپچڕێنین، و
ئەوە شتێکە کە من هەمووکات -
14:09 - 14:12ویستوومە باش بیزانیت،
کە تۆمان خۆش ئەوێت. -
14:12 - 14:15ئالێکسیز: ئەزانیت، ئێستا
هەموو ڕۆژێک لەمەیا ئەژیم. -
14:15 - 14:20وەک ژنێک بە شەقامەکاندا دەڕۆم، و
من بەڕاستی ئارامم بەوەی کێم. -
14:20 - 14:22هیواداربووم دەنگێکی نەرمترم هەبێت،
-
14:22 - 14:28بەڵام ئێستا بە خۆشەویستییەوە دەڕۆم و
هەوڵدەدەم کە هەموو ڕۆژێک واهی بژیم. -
14:32 - 14:35دەیڤ: ئێستا بەخۆشەویستییەوە دەڕۆم.
-
14:35 - 14:38نهێنییەکتان پێدەڵێم لەسەر ستۆری کۆرپس.
-
14:38 - 14:41ئەنجامدانی ئەم گفتوگۆیانە
پێویستی بە هەندێک چاونەترسییە. -
14:41 - 14:44ستۆری کۆرپس قسە لەگەڵ
مردنماندا دەکات. -
14:44 - 14:48بەشداربووەکان دەزانن ئەم تۆمارە
ماوەیەکی زۆر دوای خۆشمان دەبیسترێت. -
14:48 - 14:50پزیشکێکی نەخۆشەکانی لە کۆتایی
ژیانیاندان بەناوی ئایرا بایۆک -
14:50 - 14:53کە لەنزیکەوە کاری لەگەڵ کردووین
لە تۆمارکردنی چاوپێکەوتنەکان -
14:53 - 14:54لەگەڵ ئەوانەی لە سەرە مەرگدان.
-
14:54 - 14:57کتێبێکی نوسیوە بە ناوی
"چوار شتەکەی گرنگترینن" -
14:57 - 15:01دەربارەی ئەو چوار شتەی دەتەوێت
بە گرنگترین کەسەکانی ژیانت بڵێیت -
15:01 - 15:04پێش مردنیان یان پێش مردنت:
-
15:04 - 15:06زۆر سوپاس، خۆشم ئەوێن،
-
15:06 - 15:10بمبورن، لێتان دەبورم.
-
15:10 - 15:13ئەوانە بەهێزترین وشەکانن کە بتوانین
بە یەکتری بڵێین و -
15:13 - 15:17زۆرجاریش ئەوە ڕووئەیات لە
کۆشکێکی ستۆری کۆرپسدا. -
15:17 - 15:20دەرفەتێکە کەمێک نزیک بوونەوەت
هەبێت لەگەڵ کەسێکدا کە گرنگی پێدەدەیت -- -
15:20 - 15:23بێ هەبوونی پەشیمانی، هیچ
شتێک نەمێنێت بە نەوتراوی. -
15:23 - 15:26هەروەها قورسیشە و پێویستی بە بوێریشە،
-
15:26 - 15:30بەڵام لەبەر ئەوەیە لە ژیانداین، وانییە؟
-
15:31 - 15:34کەواتە، خەڵاتی تێد.
-
15:34 - 15:37کاتێک چەند مانگێک لەمەوبەر
لە تێد و کریسەوە گوێبیستی -
15:37 - 15:41ئەگەری هەبوونی خەڵاتێک بووم،
بە تەواوەتی سەرسام بووم. -
15:41 - 15:44داوایان لێکردم کە بتوانم هیوایەکی
زۆر کورتم هەبێت بۆ مرۆڤایەتی، -
15:44 - 15:46لە ٥٠ وشە زیاتر نەبێت.
-
15:46 - 15:49بۆیە بیرم لێکردەوە،
٥٠ وشەکەمم نوسی، و -
15:49 - 15:53چەند هەفتەیەک دواتر،
کریس پەیوەندی کرد و وتی، "ئەوە بکە." -
15:53 - 15:56کەواتە ئەمە ئاواتەکەمە:
-
15:56 - 15:59کە ئێوەش یارمەتیمان بەن
-
15:59 - 16:02هەموو ئەو شتانەی لە ڕێگەی
ستۆری کۆرپسەوە فێری بووین -
16:02 - 16:05بیخەینە بەردەمی جیهان
-
16:05 - 16:09بۆ ئەوەی هەرکەسێک لە هەر شوێنێک بێت
بتوانێت بە ئاسانی چاوپێکەوتنێکی واتابەخش تۆمارکات -
16:09 - 16:14لەگەڵ مرۆڤێکی تردا کە دواتر
دەخرێتە ئەرشیڤەوە و بۆ مێژوو دەمێنێتەوە. -
16:14 - 16:18چۆن بتوانین ئەوە بکەین؟ بەمە.
-
16:18 - 16:22بە خێرایی بەرەو داهاتوێک دەڕۆین
کە تیایدا هەمووان لە جیهاندا -
16:22 - 16:24ئەمەیان بەردەست بێت، و
-
16:24 - 16:28هێزێکی هەیە کە قەت ١١ ساڵ
لەمەوبەر لەو باوەڕەیا نەبووم هەیبێت -
16:28 - 16:30کاتێک دەستم بە ستۆری کۆرپس کرد.
-
16:30 - 16:31مایکرۆفۆنێکە،
-
16:31 - 16:34پێت دەڵێت چۆن شتەکان بکەیت، و
-
16:34 - 16:36دەتوانێت فایلی دەنگی بنێرێت.
-
16:36 - 16:39ئەوانە پێکهاتە سەرەکییەکانن.
-
16:39 - 16:42کەواتە یەکەم بەشی ئاواتەکە
بەدیهاتنەکەی بەڕێوەیە. -
16:42 - 16:43بەدرێژایی دوو مانگی پێشوو،
-
16:43 - 16:46تیمەکەی تۆری کۆرپس بێوچان کاریان کرد
-
16:46 - 16:50بۆ درووستکردنی ئەپێکی مۆبایل کە بتوانێت
ستۆری کۆرپس لە کۆشکەکانمان بەرێتە دەرەوە -
16:50 - 16:55بۆ ئەوەی هەر کەسێک، لە هەرکوێیەک و
لە هەرکاتێکا بێت بتوانێ ئەزموونیکات. -
16:55 - 16:59بیرتان بێت، ستۆری کۆرپس پێویستی بە
گفتوگۆی دووکەسە لەگەڵ کارئاسانکەرێک -
16:59 - 17:03کە یارمەتیدەربێت لە تۆمارکردنی گفتوگۆکەیان،
کە بۆ هەتا هەتایە دەمێنێتەوە، -
17:03 - 17:05بەڵام لەم ساتەدا،
-
17:05 - 17:09وەشانێکی گشتی ئەپی
ستۆری کۆرپسەکە دەردەکەین. -
17:09 - 17:12ئەپەکە کارئاسانکەرێکی ئەلیکترۆنییە
کە دەتبات بە ناو -
17:12 - 17:14پرۆسەی چاوپێکەوتنی ستۆری کۆرپس،
-
17:14 - 17:16یارمەتیت دەدات پرسیار هەڵبژێریت، و
-
17:16 - 17:18هەموو ڕێنماییە پێویستەکان دەیاتێ
-
17:18 - 17:21بۆ تۆمارکردنی چاوپێکەوتنی
واتابەخشی ستۆری کۆرپس، و -
17:21 - 17:26بە یەک پەنجە پیانان بیخەیتە ناو
ئەرشیڤەکەمان لە کتێبخانەی کۆنگرێس. -
17:26 - 17:29ئەوە بەشێکی ئاسانە، تەکنەلۆجیاکە.
-
17:29 - 17:32ململانێ ڕاستەقینەکە بۆخۆتانە:
-
17:32 - 17:35ئەم ئامرازە بگرنە دەست و
بزانن چۆن بەکاریبێنین -
17:35 - 17:38لە سەرانسەری ئەمریکا و جیهانیشدا،
-
17:38 - 17:41بۆ ئەوەی لەجیاتی تۆمارکردنی
هەزارەها چاوپێکەوتنی ستۆری کۆرپس لە ساڵێکدا، -
17:41 - 17:44بتوانین دەیان هەزار
-
17:44 - 17:46یان سەدان هەزار
-
17:46 - 17:48یان تەنانەت زیاتریش تۆمار بکەین.
-
17:49 - 17:53بیهێنەرە بەرچاوت، بۆ نموونە،
ئەرکێکی نەتەوەیی گشتی -
17:53 - 17:57مێژووەکەی کە هەر خوێندکارێکی دواناوەندی
ئەمریکا دەخوێنێت لە سەرانسەری جیهاندا -
17:57 - 18:00چاوپێکەوتنێک تۆمار بکات لەگەڵ
گەورەیەکدا لە جەژنی سوپاگوزاریدا، -
18:00 - 18:03بۆ ئەوەی لە یەک پشووی هەفتەدا
-
18:03 - 18:08ئەزموون و ژیانی یەک نەوەی
تەواوی ئەمریکییەکان تۆمارکرێت. -
18:08 - 18:14(چەپڵەلێدان)
-
18:16 - 18:19یان بیهێننە بەرچاوتان دایکەکان لە بەرە
بەرامبەرەکانی ململانێیەکدا لە شوێنێکی جیهاندا -
18:19 - 18:23دانیشن و هیچ باسی ئەو ململانێیانە نەکەن
-
18:23 - 18:25بەڵام بزانن وەک مرۆڤ
چۆن کەسانێکن، و -
18:25 - 18:29لەو کارەشدا،
دەستکرێت بە بنیاتنانی پەیوەندی متمانە؛ -
18:29 - 18:32یان ئەوەتا ڕۆژێک بێت ببێت
بە نەریتێک لە سەرانسەری جیهاندا -
18:32 - 18:35کە خەڵک ڕێزیان لێبنرێت بە
چاوپێکەوتنێکی ستۆری کۆرپس -
18:35 - 18:37لە ٧٥ەمین ساڵیادی لەدایکبوونیان؛
-
18:37 - 18:39یان خەڵکی کۆمەڵگاکەت
-
18:39 - 18:44کە خانەنشین دەبن و دەچنە ماڵەوە یان
نەخۆشخانە یان خانەی بەساڵاچوان یان بەندیخانەکان -
18:44 - 18:48ئەم ئەپەیان پێبێت بۆ ڕێزلێنان لە
خەڵکەکانی کەمترین بیستراون لە کۆمەڵگاکەماندا و -
18:48 - 18:51لێیان بپرسرێت کە کێن،
لە ژیاندا چی فێربوون، و -
18:51 - 18:53ئەیانەوێ خەڵک چۆن
ئەوانیان بیربێت. -
18:53 - 18:59(چەپڵەلێدان)
-
19:01 - 19:04دە ساڵ لەمەوبەر، چاوپێکەوتنێکی ستۆری کۆرسپم
تۆمارکرد لەگەڵ باوکی خۆمدا -
19:04 - 19:09کە پزیشکێکی دەروونییە، و بوو بە
چالاکەوانێکی ناسراوی هاوڕەگەزبازەکان. -
19:09 - 19:12ئەمە وێنەکەی خۆمانە لەو چاوپێکەوتنەدا.
-
19:12 - 19:16هەتا دوو ساڵ لەمەوبەریش
بیری ئەو تۆمارەم نەبوو، -
19:16 - 19:19کاتێک باوکم، کە لەوە دەچوو
لە تەندروستییەکی باشدا بێت و -
19:19 - 19:21هەفتەی ٤٠ کاتژمێر نەخۆشی دەبینی،
-
19:21 - 19:24نەخۆشی شێرپەنجەی تێدا دەستنیشانکرا.
-
19:24 - 19:27چەند ڕۆژێک دواتر زۆر لەناکاو
کۆچی دوایی کرد. -
19:27 - 19:30٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٢ بوو،
-
19:30 - 19:34ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی ستۆنۆڵ.
-
19:34 - 19:37بۆ یەکەمجار گوێم لەو چاوپێکەوتنە گرت
لە کاتژمێر سێی بەیانی -
19:37 - 19:39هەمان ڕۆژی مردنی.
-
19:39 - 19:41دوو مناڵی بچووکم هەیە، و
-
19:41 - 19:45ئەمزانی تەنیا ڕێگە بۆ ئەوەی بتوانن
لەڕێگەیەوە ئەم کەسە بناسن -
19:45 - 19:49کە کەسایەتییەکی زۆر کاریگەر بوو لە
ژیانمدا لە ڕێگەی ئەو چاوپێکەوتنەوەیە. -
19:49 - 19:53لەو باوەڕەدا بووم کە قەت لەوە زیاتر
بە قوڵی باوەڕ بە گرنگی ستۆری کۆرپس ناکەم، -
19:53 - 19:55بەڵام لەو ساتەدا بوو
-
19:55 - 20:00کە بە تەواوەتی و لە ناخیشەوە لە گرنگی
ئەم تۆمارانە تێگەشتم. -
20:00 - 20:02هەموو ڕۆژێک، خەڵک دەهاتن بۆلام و
-
20:02 - 20:06دەیانوت، "خۆزگە چاوپێکەوتنم دەکرد
لەگەڵ باوکم یان نەنکم یان براکەم، -
20:06 - 20:08بەڵام زیاد لە پێویست چاوەڕێمکرد."
-
20:08 - 20:10ئێستا، چیتر کەس پێویست ناکا بووەستێت.
-
20:10 - 20:12لەم ساتەدا،
-
20:12 - 20:16لە کاتێکدا زۆرێک لە گفتوگۆ و پەیوەندییەکانمان
هەڕەمەکی و بێ ڕێکخستنە، -
20:16 - 20:18بەشداربن لەگەڵمان لە درووستکردنی
ئەم ئەرشیڤە ئەلیکترۆنیەی -
20:18 - 20:23گفتوگۆکانی کە گرنگییەکی هەمیشەییان هەیە.
-
20:23 - 20:25یارمەتیمان بەن لە درووستکردنی
ئەم دیارییە بۆ نەوەکانمان، -
20:25 - 20:29ئەم گەواهیدانە کە ئێمە
وەک مرۆڤ کەسانێکی چۆنین. -
20:29 - 20:33هیوادارم یارمەتیمان بەن
لە هێنانەدی ئەم ئاواتە. -
20:33 - 20:38چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەندامێکی خێزان،
هاوڕێیەک یان بێگانەیەکیش بکە. -
20:38 - 20:44پێکەوە، ئەتوانین ئەرشیڤی
دانایی مرۆڤایەتی درووستکەین، و -
20:44 - 20:46لەوانەیە بەو کارە،
-
20:46 - 20:50فێری ئەوە ببین زیاتر گوێبگرین و
کەمێک کەمتر هاوار بکەین. -
20:50 - 20:54لەوانەیە ئەم گفتوگۆیانە بیرمان بهێننەوە
کە بەڕاستی چی گرنگە. و -
20:54 - 20:57لەوانەیە، لەوانەیە،
-
20:57 - 21:00یارمەتیمان بات لە زانینی
ئەو ڕاستیە سادەیەدا -
21:00 - 21:04کە هەموو ژیانێک، ژیانی
هەموو تاکێک، -
21:04 - 21:07وەک یەک یەکسان و گرنگە.
-
21:07 - 21:09زۆر سوپاس بۆ هەمووتان.
-
21:09 - 21:11(چەپڵەلێدان)
-
21:11 - 21:15زۆر سوپاس. زۆر سوپاس.
-
21:15 - 21:17(چەپڵەلێدان)
-
21:17 - 21:20زۆر سوپاس.
-
21:20 - 21:25(چەپڵەلێدان)
- Title:
- هەموو کەسانی چواردەورت چیرۆکێکیان هەیە پێویستە جیهان گوێبیستی بێت
- Speaker:
- دەیڤ ئیسەی
- Description:
-
دەیڤ ئیسەی یەکەم کۆشکی ستۆری کۆرپسی لە تێرمیناڵی گەورەی ناوەندی نیو یۆرک کردەوە لە ساڵی ٢٠٠٣دا بە مەبەستی درووستکردنی شوێنێکی بێدەنگ کە کەسێک بتوانێت ڕێز لە کەسێک بنێت کە گرنگە بەلایانەوە بە گوێگرتن لە چیرۆکەکەیان. لەوکاتەوە، ستۆری کۆرپس پەرەی سەندووە بۆ گەورەترین کۆکراوەی دەنگی مرۆڤەکان کە تا ئێستا تۆمارکرابێت. ئاواتی خەڵاتی تێدی: گەشەدان بە ئەرشیڤی ئەلیکترۆنی ئەم داناییە کۆکراوەی مرۆڤایەتی. گوێبیستی تێڕوانینی بن بۆ بە جیهانیکردنی ستۆری کۆرپس -- و چۆن بتوانن ببن بە بەشێک لەوە بە چاوپێکەوتنی کەسێک بە ئەپی ستۆری کۆرپسەکە.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 21:38
![]() |
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for Everyone around you has a story the world needs to hear | |
![]() |
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for Everyone around you has a story the world needs to hear | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Everyone around you has a story the world needs to hear | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Everyone around you has a story the world needs to hear | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Everyone around you has a story the world needs to hear | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Everyone around you has a story the world needs to hear | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Everyone around you has a story the world needs to hear | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Everyone around you has a story the world needs to hear |