< Return to Video

تەوسی زارەکی چییە؟_کریستۆفەر وارنەر

  • 0:00 - 0:17
    كەش و هەوایەكی خۆشمان هەیە!
  • 0:17 - 0:19
    كارێكی نایابە!
  • 0:19 - 0:23
    تۆ وەرزشوانێكی مەزنیت!
  • 0:23 - 0:25
    ئەمە شتایشكردنە، ڕاستە؟
  • 0:25 - 0:28
    باشە لەوانەیە.
  • 0:28 - 0:29
    بەپێی هەڵسوكەوتەكەیە
  • 0:29 - 0:31
    و ئاوازی دەنگ لە دوای ئەم دەربڕینانە،
  • 0:31 - 0:34
    لەوانەیە ستایشكردنێکی زۆر باش بێت ،
  • 0:34 - 0:35
    لەوانەیە هەروەها، سەرەڕای ئەوەش،
  • 0:35 - 0:38
    دەربڕینی ڕەخنە و هێرش بێت.
  • 0:38 - 0:41
    ئەم گۆڕانكاریە بچوكانە
    لە هەڵسوكەوت لە دوای دەربڕین
  • 0:41 - 0:45
    ئەوە ئاشكرا دەكات كە پێی دەگوترێ
    تەوسی زارەکیە.
  • 0:45 - 0:49
    لەبەر ئەوە كاتێك دەڵێت "كەش و هەوایەكی
    خۆشمان هەیە "،
  • 0:49 - 0:52
    ئەوا بە دڵنیاییەوە مەبەستی ئەوەیە کە
  • 0:52 - 0:53
    ئەگەر خۆر درەوشاوەیە،
  • 0:53 - 0:55
    باڵندەكان دەخوێنن،
  • 0:55 - 0:57
    و بایەكەش هێمنە.
  • 0:57 - 0:58
    بەڵام گەر كەش وهەوا ناخۆش بێت،
  • 0:58 - 0:59
    هەورەكان چڕ بێت،
  • 0:59 - 1:01
    و بایێکی بەهێز هەڵی کردبێت،
  • 1:01 - 1:05
    و كەسێك بڵێت ،"كەش و هەوایەكی
    خۆشمان هەیە"،
  • 1:05 - 1:08
    ئەو لەوانەیە بەڕاستی مەبەستی ئەوە نەبێت.
  • 1:08 - 1:11
    ئەو لەوانەیە مەبەستی ئەوە بێت كەش
    و هەوایەكی ناخۆشە،
  • 1:11 - 1:13
    بەڵام ئەو بەپێچەوانەوە قسە بکات.
  • 1:13 - 1:15
    ئەمە تەوسی زارەکیە
  • 1:15 - 1:18
    كاتێك قسەكەر بەپێچەوانەی
    مەبەستی قسە دەکات.
  • 1:18 - 1:19
    دەزانم چۆن بیر دەكەیەوە،
  • 1:19 - 1:20
    ئایا ئەمە گاڵتە پێ کردن نییە،
  • 1:20 - 1:22
    قسەکەرە زۆر قۆشمەچی نییە؟
  • 1:22 - 1:23
    بەڵێ.
  • 1:23 - 1:26
    كە قسەكەر شتێك دەڵێ پێچەوانەی
    ئەوەی كە مەبەستیەتی،
  • 1:26 - 1:28
    ئەمە تەوسی زارەکیە.
  • 1:28 - 1:30
    كاتێك قسەكەر هەنگاوێك دورتر دەڕوات
  • 1:30 - 1:32
    مەبەستی پێچەوانەی ئەوە بێت كە دەیڵێت
  • 1:32 - 1:35
    و تۆزێک بە مەبەست و بێتامانە قسەی کرد،
  • 1:35 - 1:37
    وەك ئەوەی گاڵتە بەشتێک بکات ،
  • 1:37 - 1:39
    ئەمەی پێی دەڵێن فشەکردن.
  • 1:39 - 1:40
    نموونەی دووەم وەربگرە:
  • 1:40 - 1:42
    " كارێكی نایابە!"
  • 1:42 - 1:44
    كەسێك خەونی ژیانی بەدیهێناوە:
  • 1:44 - 1:45
    نایابە!
  • 1:45 - 1:47
    كەسێك پاڵەوانی وەرزشی بردۆتەوە:
  • 1:47 - 1:48
    نایابە!
  • 1:48 - 1:50
    كەسێك لە پشتەوەی ئۆتۆمبێلێكی تری داوە:
  • 1:50 - 1:53
    نایاب نییە.
  • 1:53 - 1:56
    كاتێك كە سەرنشینێك دەڵێ،"
    كارێكی نایابە"
  • 1:56 - 1:58
    ڕێک مەبەستی پێچەوانەیە
  • 1:58 - 2:00
    کە نیشانەیەکە لە گاڵتە کردن.
  • 2:00 - 2:04
    ئەمە گاڵتە پێ کردن و فشە پێ کردنە.
  • 2:04 - 2:06
    بە وەرزشوانە ئۆڵۆمپییەکە دەڵێت:
    " تۆ وەرزشوانێكی بە توانای"
  • 2:06 - 2:09
    ئەمە ڕاستییە و هیچ گاڵتەیەکی تێدا نییە.
  • 2:09 - 2:12
    ئەگەر ئەمە بە خوێندکارێکی
    گێژ بڵێ کە دێتە پۆلەوە
  • 2:12 - 2:14
    کە هەموو پێنووس و
    پەرتوکەکانی لە دەست دەکەوێت،
  • 2:14 - 2:18
    ئێستا ئەمە دڵڕەقانەیە و
    گاڵتەیەكی زارەكیانەیە
  • 2:18 - 2:21
    چونكە ئەوەی تۆ دەیڵێیت ئەوە
    نییە كە مەبەستتە.
  • 2:21 - 2:24
    ئەمە گاڵتەی زارەکییە.
  • 2:24 - 2:25
    تۆ ئەوە دەڵێیت كە پێچەوانەكەت مەبەستە.
  • 2:26 - 2:27
    سەرەڕای ئەوەش، مادام نیازت
  • 2:27 - 2:29
    گاڵتە كردن بە كەسانی داماو،
  • 2:29 - 2:32
    ئەوە تۆ تەنها گاڵتە پێکەر نیت،
  • 2:32 - 2:34
    بەڵکو فشە پێکەرێکیشی.
  • 2:34 - 2:35
    ئاگاداربە، سەرەڕای ئەوەش.
  • 2:35 - 2:39
    لە کاتێکدا فشە پێکردنیش پێناسەی
    گاڵتە پێ کردن وەر دەگرێت
  • 2:39 - 2:42
    بەڵام هەموو تەوسێک
    فشە پێ کردن نین.
  • 2:42 - 2:44
    تەوس بریتییە لە دەربڕینی
  • 2:44 - 2:47
    پێچەوانەی مەبەستت،
  • 2:47 - 2:50
    لە کاتێکدا فشە پێکردن جیاوازە
    و بەد ڕەفتاری تێدایە
  • 2:50 - 2:51
    سەڕەڕای، هەندێک جار،
  • 2:51 - 2:54
    دەکرێ هەمان مانا ببەخشێت و
    فشە پێ کردنی پێوە دیار بێت
  • 2:54 - 2:57
    بەبێ ئاوازی فشە پێ کردن.
  • 2:57 - 2:59
    باشە، ئێستا بچۆ دەرەوە
  • 2:59 - 3:03
    و نموونەی تەوس و
    گاڵتە پێ کردنەکان دیاری بکە.
  • 3:03 - 3:04
    بەختێكی باش!
  • 3:04 - 3:07
    نا،بەڕاستی، من مەبەستم ئەوەیە،
    بەختێكی باش.
  • 3:07 - 3:08
    نەخێر، نەخێر بەڕاستی ،
  • 3:08 - 3:11
    من بەڕاستی دەمەوێ هیوای بەختت بۆ
    بخوازم لە ئەركە سەختەكاندا.
  • 3:11 - 3:14
    باشە، باشە بەڕاستی بەختێكی باش.
  • 3:14 - 3:15
    تۆ دەتوانی بیكەیت!
  • 3:15 - 3:17
    مەبەستم تەوس نییە.
Title:
تەوسی زارەکی چییە؟_کریستۆفەر وارنەر
Speaker:
کریستۆفەر وارنەر
Description:

لەڕێگەی ئەم بەستەرەوە بینەری تەواوی ڤیدیۆکە بن:
http://ed.ted.com/lessons/what-is-verbal-irony-christopher-warner

ئەوەی کە دیارە هێڵی جیاوازی لە نێوان تەوسی زارەکی، گاڵتە پێکردن، ستایش کردن لەوانەیە ناڕوون بێت. دوای هەموو ئەوانە، دەستەواژەی ' جوان دیارە دەکرێ بەپێی بارودۆخ سێ مانای هەبێت. لە کۆتا زنجیرەی پارچەکانی تەوسدا، کریسۆفەر وارنەر دێت و ئەو گاڵتەلاکردنانەی کە تۆ زۆر بەکاری دەهێنیت لە ڕاستیدا: تەوسی زارەکین.

ئامەدەکردنی کریستۆفەر وارنەر، دەرهێنانی بێن بیرس.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
03:29
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for What is verbal irony?
Razaw Bor accepted Kurdish (Central) subtitles for What is verbal irony?
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for What is verbal irony?
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for What is verbal irony?

Kurdish (Central) subtitles

Revisions