< Return to Video

زمانی درۆکردن - نوا زاندان

  • 0:09 - 0:11
    "ببورە، مۆبایلەکەم لە کار کەوت".
  • 0:11 - 0:13
    "هیچ نییە، باشم".
  • 0:13 - 0:17
    "ئەم دەنگۆیانە بەتەواوی بێ بنەمان".
  • 0:17 - 0:20
    کۆمپانیاکە ئاگاداری هیچ"
    "کارێکی هەڵە نەبوو.
  • 0:21 - 0:24
    "خۆشم دەوێیت".
  • 0:24 - 0:26
    ئێمە ڕۆژانە گوێبیستی
    نزیکەی ١٠ بۆ ٢٠٠ درۆ دەبین و
  • 0:26 - 0:30
    مێژوومان پڕیەتی لە شێوازی دەرخستنی درۆ
  • 0:30 - 0:33
    هەر لە ئەشکەنجەدانی سەردەمی کۆنەوە
    تا ئامێری دەرخستنی درۆ،
  • 0:33 - 0:36
    ئامێری پەستانی خوێن و هەناسەدان،
    شیکەرەوەی فشاری دەنگ،
  • 0:36 - 0:39
    چاودێری کردنی چاو، سکانەری مێشک،
  • 0:39 - 0:42
    تەنانەت ئامێری چاودێریکردنی مێشکیی
    کارەبایی ٤٠٠ پاوەندی.
  • 0:42 - 0:45
    هەرچەندە ئەم ئامێرانە کاری خۆیان کردووە
    لە حاڵەتی تایبەتیدا
  • 0:45 - 0:48
    بەڵام دەکرێت زۆربەیان هەڵبخەڵەتێنرێن
    بە ئامادەکاری تەواوەتی و
  • 0:48 - 0:52
    هیچ کامیان بە باوەڕپێکراو دانانرێن تاکو
    تەنانەت لە دادگاکاندا کاریان پێ بکرێت
  • 0:52 - 0:55
    بەڵام چی ئەگەر کێشەکە لەخودی
    تەکنیکەکان نەبێت
  • 0:55 - 0:59
    بەڵکو لەو خەمڵاندنە شاراوانەدا بێت کە
    درۆکردن هانی گۆڕانکاری فیسیۆلۆژی دەدات؟
  • 0:59 - 1:01
    چی ئەگەر شێوازێکی راستەوخۆتر
    بەکاربێنین
  • 1:01 - 1:05
    بە بەکارهێنانی زانستی پەیوەندی
    بۆ شیکردنەوەی خودی درۆکان؟
  • 1:05 - 1:10
    لەسەر ئاستی دەرونناسی، ئێمە درۆ دەکەین
    تا وێنایەکی جوانتری خۆمان بکێشین
  • 1:10 - 1:13
    بە پێکەوەبەستنی خەیاڵەکانمان بەو
    کەسایەتیەی ئاواتەخوازین ببین
  • 1:13 - 1:15
    وەك لەو کەسەی کە هەین.
  • 1:15 - 1:20
    بەڵام لە کاتێکدا مێشکمان سەرقاڵی خەون
    بینینە، ڕێدەدات کۆمەڵێك هێما گوزەر بکەن.
  • 1:20 - 1:24
    مێشکی ئاگاییمان تەنها لە ٪٥ی کار و فرمانی
    مێشکیی کۆنترۆڵ دەکات
  • 1:24 - 1:25
    کە بواری پەیوەندیشی تێدایە،
  • 1:25 - 1:29
    لە کاتیکدا ٪٩٥ەکەی تری
    بەبێ ئاگاییمان روودەدات
  • 1:29 - 1:32
    هەروەها بەپێی ئەدەبیاتی چاودێریکردنی واقیع
  • 1:32 - 1:34
    ئەو چیرۆکانەی لە ئەزمونی خەیاڵی
    سەرچاوەیان گرتووە
  • 1:34 - 1:38
    لە رووی جۆریەتییەوە جیاوازن لەوانەی لە
    ئەزمونی ڕاستەقینەوە سەرچاوەیان گرتووە.
  • 1:38 - 1:42
    ئەمە ئاماژەیە بۆ دروستکردنی چیرۆکێكی
    هەڵە دەربارەی بابەتێکی کەسی هەوڵی پێویستە
  • 1:42 - 1:45
    و ئەنجامەکەشی دەبێتە شێوە
    جیاوازییەك لە بەکارهێنانی زماندا.
  • 1:45 - 1:48
    تەکنەلۆجیاییەك کە ناسراوە بە
    شیکردنەوەی زمانەوانی دەقەکان
  • 1:48 - 1:51
    یارمەتیدەرە لە ناسینەوەی ٤ جۆری
    باوی ئەو شێوازانە
  • 1:51 - 1:53
    لە زمانی نائاگایی فریوداندا.
  • 1:54 - 1:58
    یەکەم، درۆزنەکان کەمتر ئاماژە بەخۆیان
    دەدەن کاتێک قسەیەکی فرویدەر دەکەن
  • 1:58 - 2:02
    زیاتر دەربارەی کەسانی تر دەڵێن و دەنووسن،
    زۆر جار جێناوی کەسی سێیەم بەکار دەهێنن
  • 2:02 - 2:05
    بۆ دوورەپەرێزی و خۆبەدورگرتن لە درۆکانیان.
  • 2:05 - 2:07
    ئەمانە کامیان زیاتر لە درۆ دەچن:
  • 2:07 - 2:10
    "بەدڵنیاییەوە هیچ ئاهەنگێك
    "لەم ماڵەدا نەکراوە
  • 2:10 - 2:12
    "یان "لێرە هیچ ئاهەنگێکم ساز نەداوە.
  • 2:13 - 2:16
    دووەم، درۆزنەکان زیاتر مەیلی ئەوەیان
    هەیە نەرێنی بن
  • 2:16 - 2:19
    چونکە لە ئاستێکی نائاگاییدا هەست
    بە تاوان دەکەن بە درۆکردنیان
  • 2:19 - 2:21
    بۆ نموونە، درۆزنێك ڕەنگە
    :شتێکی لەم جۆرە بڵێت
  • 2:21 - 2:26
    ببورە، مۆبایلەکەم لە بێ شەحنیدا"
    "کوژایەوە، زۆر رقم لەوەیە.
  • 2:26 - 2:29
    سێیەم، درۆزنەکان زۆرجار ڕووداوەکان بە
    دەستەواژەی ئاسان ڕوون دەکەنەوە
  • 2:29 - 2:32
    چونکە مێشکمان توانای دروستکردنی
    درۆی ئاڵۆزی نییە.
  • 2:32 - 2:33
    بڕیاردان و هەڵسەنگاندن
  • 2:33 - 2:36
    شتانی ئاڵۆزن بۆ مێشکمان
    تا لێکیانی بداتەوە
  • 2:36 - 2:39
    هەروەك جارێکیان سەرۆکێکی
    ئەمریکا جەختی کردەوە:
  • 2:39 - 2:42
    "من پەیوەندی سێکسیم
    "لەگەڵ ئەو ژنەدا نەبووە.
  • 2:42 - 2:45
    و لە کۆتاییدا، هەر چەندە درۆزنەکان
    وەسف کردن بە سادەیی دەڵێن
  • 2:45 - 2:48
    بەڵام حەز دەکەن ڕستەی
    درێژتر و پێچاوپێچتر بەکاربێنن
  • 2:48 - 2:50
    بە بەکارهێنانی وشەی ناپێویست و
  • 2:50 - 2:53
    ناپەیوەندیدار بەڵام بە وردەکاری نزیك راستی
    تەنها بۆ ئەوەی ڕەواج بە درۆکەیان بدەن
  • 2:54 - 2:56
    سەرۆکێکی تر کە روبەڕوی
    ئابڕووچونێك بووبوەوە، ڕایگەیاند:
  • 2:56 - 3:00
    بێ قەید و شەرت، دەتوانم بڵێم"
    ئەم لێکۆڵینەوەیە دەریدەخات
  • 3:00 - 3:01
    هیچ کەس لە ستافی کۆشکی سپی"
  • 3:01 - 3:04
    هیچ کەس لەم ئیدارەیەدا کە ئێستا کارمەندە"
  • 3:04 - 3:07
    "تێوەنەگلاوە لەم ڕووداوە سەمەرەیە.
  • 3:07 - 3:10
    با شیکردنەوەی زمانەوانی لەسەر هەندێک
    نموونەی بەناوبانگ جێبەجێ بکەین
  • 3:10 - 3:13
    براوەی ٧ جاری (تۆر دی فرانس)
    وەردەگرین، (لانس ئارمسترۆنگ)
  • 3:13 - 3:14
    کاتێک بەراورد دەکەی لە نێوان
  • 3:14 - 3:15
    چاوپێکەوتنێکی ٢٠٠٥
  • 3:15 - 3:18
    کە تێیدا نکۆڵی دەکات لە بەکارهێنانی
    مادەی وزەبەخش
  • 3:18 - 3:21
    بە بەراورد لەگەڵ چاوپیکەوتنێکی ٢٠١٣دا
    کە تێیدا دانی پێدانا،
  • 3:21 - 3:25
    بەکارهێنانی جێناوی کەسی تاک
    نزیکەی ٣ ئەوەندە زیادی کرد
  • 3:25 - 3:28
    سەرنجی ئەم دوو لێدوانەی بدە:
  • 3:28 - 3:32
    یەکەم: "باشە، پیاوێک لە فەرەنسا،
    لە تاقیگەیەکی پاریس
  • 3:32 - 3:36
    نموونەی خوێنت دەبات بەناوی"
    جۆن فرانسیس) و پاشان پشکنینی بۆ دەکات)
  • 3:36 - 3:39
    دوتر پەیوەندییەکەت بۆ دێت"
    لە رۆژنامەیەکەوە کە دەڵێت:
  • 3:39 - 3:42
    ٦ جار ئەنجامەکەت بە پۆزەتیڤ هاتوەتەوە
    "لەسەر ماددەی وزەبەخش
  • 3:42 - 3:45
    دووەم: "خۆمم لەدەستتدا لەناو
    هەموو ئەو کێشانەدا
  • 3:45 - 3:48
    من دڵنیام کە کەسانی تر دەبن بەرگەی ناگرن"
  • 3:48 - 3:50
    بەڵام من بەدڵنیاییەوە بەرگەییم نەگرت"
  • 3:50 - 3:53
    لە کاتێکدا پێشتر ڕاهاتبووم لە ڕێکخستنی"
    هەموو شتێکی ژیانم،
  • 3:53 - 3:55
    "هەموو دەرئەنجامێکی ژیانم رێکدەخست.
  • 3:55 - 3:58
    لە نکۆڵییەکەیدا (ئارمسترۆنگ) حاڵەتێکی
    گریمانەی باس کرد
  • 3:58 - 4:00
    بە تیشک خستنەسەر کەسێکی تر
  • 4:00 - 4:03
    کە بەتەواوی خۆی لابردبوو لە ڕووداوەکە
  • 4:03 - 4:05
    لە دانپێدانانەکەیدا، خاوەنی قسەی خۆیەتی
  • 4:05 - 4:09
    کە دەچێتە قوڵایی هەست و هاندانەکانییەوە
  • 4:09 - 4:13
    بەڵام بەکارهێنانی جێناوی کەسی
    تەنها یەك دەرخەری فریودانە
  • 4:13 - 4:15
    با سەیری نمونەیەکی تر
    بکەین لە ژیانی سیناتۆر و
  • 4:15 - 4:18
    کاندیدی سەرۆکایەتی پێشووی
    (ئەمریکا (جۆن ئیدوارد:
  • 4:18 - 4:21
    من تەنها ئەوە دەزانم کە"
    باوکەکە بەئاشکرا گووتی
  • 4:21 - 4:23
    ئەو باوکی منداڵەکەیە"
  • 4:23 - 4:26
    هەروەها لە هیچ جۆرە"
    چالاکییەکدا بەژداریم نەکردوە
  • 4:26 - 4:29
    کە پاڵپشتی، خواستن، یان رەزامەندی خەرجی"
  • 4:29 - 4:32
    "ئەو ئافرەتە یان باوکی منداڵەکەی تێدا بێت.
  • 4:32 - 4:36
    ئەمە نەك تەنها شێوازێكی دوورودرێژە
    "بۆ گووتنی "ئەم منداڵە هی من نییە.
  • 4:36 - 4:39
    بەڵکو (ئیدوارد) ناوی لایەنەکانی تریش نابات
  • 4:39 - 4:43
    "لە جیاتی ئەوە دەڵێت: " ئەو منداڵە.
    " ئافرەتەکە"، " باوکەکە".
  • 4:43 - 4:46
    با ئێستا بزانین چی وت کاتێك
    دانی بە باوکایەتیدا نا:
  • 4:46 - 4:48
    من باوکی (کوین)م"
  • 4:48 - 4:50
    هەموو شتێك دەکەم"
    لە دەسەڵاتمدا بێت بۆ دەستەبەرکردنی
  • 4:50 - 4:52
    "ئەو خۆشەویستی و پاڵپشتییەی شایەنیەتی".
  • 4:53 - 4:55
    لێدوانە کورت و ڕاسترەوە
  • 4:55 - 4:58
    کە ناوی منداڵەکە دەهێنێت و رۆڵی خۆی
    لە ژیانیدا پیشان دەدات.
  • 4:58 - 5:02
    کەواتە تۆ چۆن ئەم تەکنیکی دەرخستنی
    درۆیانە جێبەجێ دەکەیت لە ژیانتدا؟
  • 5:02 - 5:05
    یەکەم، بیرت بێت کە زۆربەی ئەو درۆیانەی
    ڕۆژانە ڕووبەڕوویان دەبینەوە
  • 5:05 - 5:10
    زۆر جدی نین بە بەراورد بەو نموونانە و ڕەنگە
    تەنانەت بێ زیانیش بن
  • 5:10 - 5:13
    بەڵام هەر جێگەی بایەخە لە
    ئاماژەی بەلاڕێدابەر ئاگادار بیت
  • 5:13 - 5:16
    وەك کەمی ئاماژەدان بە خود، زمانی نێگەتیڤ،
  • 5:16 - 5:19
    ڕوونکردنەوەی سادە و ڕستەی پێچاوپێچ.
  • 5:19 - 5:23
    ڕەنگە ئەمە یارمەتیت بدات لە خۆبەدورگرتن
    لە کاڵایەکی زیاد لە نرخی خۆی،
  • 5:23 - 5:26
    بەرهەمێکی بێسوود یان پەیوەندییەکی خراپ.
Title:
زمانی درۆکردن - نوا زاندان
Speaker:
نوا زاندان
Description:

لەم بەستەرەوە تەواوی وانەکە تەماشا بکە: https://ed.ted.com/lessons/the-language-of-lying-noah-zandan

ئێمە ڕۆژانە گوێبیستی ١٠ بۆ ٢٠٠ درۆ دەبین. هەرچەندە ئێمەی مرۆڤ زۆربەی مێژوومان بەسەربردووە بە گەڕان بەدوای شێوازی دەرخستنی ئەم درۆیانە بە بەدواداچوون بۆ گۆڕابکاری فیسیۆلۆژی لە بەلاڕێدابردنەکانیاندا، بەڵام ئەم ڕێبازانە باوەڕپێنەکراو دەرچوون. ئایا ڕێبازێکی ڕاستەوخۆتر هەیە؟ نوا زاندان هەندێك نمونەی بەناوبانگی درۆکردن بەکاردەهێنێت بۆ دەرخستنی ئەوەی چۆن بتوانین زانستی پەیوەندی .بەکاربهێنین بۆ شیتەڵکردنی خودی درۆکان

(.ئامادەکردنی وانە لەلایەن نوا زاندان، ئەنیمەیشن لەلایەن (موڤینگ کەمپەنی ئەنیمەیشن ستودیۆ

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:42
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for The language of lying
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The language of lying
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for The language of lying
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The language of lying
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The language of lying
Kakalaw Mohammed edited Kurdish subtitles for The language of lying
Daban Q Jaff declined Kurdish subtitles for The language of lying
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The language of lying
Show all

Kurdish subtitles

Revisions