ئەفسانەی شا میدیەس و دەست لێدانە ئاڵتونییەکەی ـ ئیزلوت گلیپسیەس
-
0:09 - 0:13بە پلانە خراپ و مامەڵە
سەر شێتەکانی لەگەڵ خواوەندەکان، -
0:13 - 0:19میدیەسی پاشا بە نایەکسانی
دەسەڵاتی شانشینی فیجیای دەناسرێتەوە. -
0:19 - 0:23ئەم پاشایە لە ئەفسانەی گریکی
بە پاشا گەندەڵەکە ناسراوە -
0:23 - 0:27کە هەڵسوکەوتە سەیرەکانی سەر
لە گەلەکەی و خواوەندەکانیش دەشێوێنێت. -
0:27 - 0:30میدیەس ڕۆژەکانی بە سەرخۆشی
و بێهۆشی بەسەر دەبات، -
0:30 - 0:37کە ژیانی خۆی و کچە ئەزیزەکەشی وێران دەکات
و بەردەوام خەریکی ئاهەنگ و شەراب دەبێت. -
0:37 - 0:41لە خۆیەوە هەست دەەکات
لە خواوەند دیانۆسیس دەچێت، -
0:41 - 0:48خواوەندی نۆشکردنی شەڕاب،
ئاهەنگ گێران و فستیڤاڵەکان. -
0:48 - 0:51ڕۆژێک میدیەس ساتیەر دەبینێت،
-
0:51 - 0:56کە لە ناو باخچەی گوڵەکان خەوتووە
و بە بۆنی گوڵەکان بێهۆش دەبێت. -
0:56 - 1:00میدیەس، ساتیەر وەک یەکێک
لە خوێندکارانی دیایۆنیسس دەناسێتەوە -
1:00 - 1:05ئەرکی ئاگاداربوون لە سەرخۆشەکانی
کۆشکەکەی پێ دەسپێرێت. -
1:05 - 1:10مانەوە لە کۆشک دڵخۆشی دەکات، بۆیە دایۆنیسس
دەڵێت یەکێک لە ئاواتەکانت دەهێنمە دی. -
1:10 - 1:13میدیەس تەماحکارانە سەیری
دەوروبەری دایۆنیسس دەکات. -
1:13 - 1:16سەڕەرای خۆشگوزەرانی ژیانی،
-
1:16 - 1:22بەڵام چاوی لە گەوهەری زیاتر،
ئاوریشمی زیاتر و ڕازاندەوەی جوانتر بوو. -
1:22 - 1:28پێی وابو ژیانی تەنیا لە درەوشانەوەی زیاتری
کەمە، بۆیە پێویستی بە ئاڵتونی زیاترە. -
1:28 - 1:33خواوەند فرمان دەردەکات کە شا دەست لە
هەر شتێک بدات ڕاستەوخۆ ببێتە ئاڵتون -
1:33 - 1:35تەنها بە دەستی میدیەس.
-
1:35 - 1:38بە خوڵقێکی خۆشەوە،
بەرەو شانشین دەگەڕێتەوە. -
1:38 - 1:42لە یەکەم بەریەکەوتندا،
دیوارەکانی کۆشک دەبنە ئاڵتون، -
1:42 - 1:44پەیکەرە بەردینیەکان دەگەشێنەوە،
-
1:44 - 1:47بەرداغەکانیش دەدرەوشێنەوە.
-
1:47 - 1:50وەک سەرشێت لە ماڵەکەی دەهات و دەچوو،
-
1:50 - 1:55دەستی دەگەیاندە هەموو شتێک تا بدرەوشێنەوە.
-
1:55 - 1:57زۆر زوو، کۆشکەکە جمەی دەهات لە ئاڵتون،
-
1:57 - 2:02پێکەنینە بێزارکەرەکەی میدیەس
لە کۆشک دەنگ دەداتەوە. -
2:02 - 2:04دوای ماندوو بوون و برسی بوون،
-
2:04 - 2:09میدیەس دەست بۆ وشە
ترێیەک دەبات لە ناو قاپێکی ئاڵتونی. -
2:09 - 2:11بەڵام کەمێک دەمنێت تا ددانەکانی ورد بکات،
-
2:11 - 2:15چونکە ترێیەکانیش دەبنە
ئاڵتون لە ناو زاری پاشا. -
2:15 - 2:19کاتێک دەست بۆ پارچە نانێک دەبات،
لە دەستی رەق دەبێت. -
2:19 - 2:22بە توڕەیەوە دەچێتە سەر شوێنی خەوتن،
-
2:22 - 2:28میدیەس بۆی بەدەر دەکەوێت کە پێخەف
و جۆدەلیەکانیش بۆ ئاڵتونی ڕەق گۆڕاون. -
2:28 - 2:32کاتێک گوێی لە هەوار و توڕەی باوکی دەبێت،
کچەکەی میدیەس دێتە ژوورەوە. -
2:32 - 2:34بەڵام کاتێک میدیەس
خۆی دەگەێنێتە کچەکەی، -
2:34 - 2:39لە یەکەم بەریەک کەوتن، کچەکەشی
بۆ پەیکەرێکی ئاڵتوونی گەشەوە دەگۆڕێت. -
2:39 - 2:41لە ترسی ئەو کارەی،
-
2:41 - 2:45میدیەس لە خواوەندەکان دەپاڕێتەوە
کە ئەم هێزەی لێ بستێننەوە. -
2:45 - 2:47دوای بەزەی پێداهاتنەوە بە شا میدیەس،
-
2:47 - 2:52دایۆنیسس ئاگاداری دەکاتەوە
کە لە ڕووباری پاكيلوس دەستی بشوات. -
2:52 - 2:57کاتێک میدیەس دەگاتە ڕووبارەکە،
ئاڵتون لە ڕۆخی پەنجەکانی دەتەکێتەوە. -
2:57 - 3:00کاتێک میدیەس دەگەڕێتەوە ماڵەوە،
کچەکەی لە باری ئاسایدایە و -
3:00 - 3:05کۆشکەش بە هەمان شێوەیە،
بۆیە میدیەس دڵی خۆش دەبێت. -
3:05 - 3:07کاتێک پێت وایە لەم هەڵەوە فێردەبێت،
-
3:07 - 3:11چەند هەفتەیەک دواتر،
میدیەس دیسان هەڵە دەکات، سوکایەتی -
3:11 - 3:17بە خواوەندی مۆسیقا و خۆر، ئەپۆڵۆ دەکات
و دەڵێت خواوەند پان لە ئەپۆلۆ باشترە. -
3:17 - 3:21ئەپۆڵۆ بە توڕەبوونەوە دەڵێت شا دەبێت
گوێی گوێدرێژی هەبێت تا ئەم هەڵانە بکات، -
3:21 - 3:27بۆیە، دوو گوێچکەی
وەک گوێی گوێدرێژی پێدەبەخشێت. -
3:27 - 3:29دیسان لەم هەڵسوکەوتەی پەشیمان دەبێتەوە،
-
3:29 - 3:33میدیەس گوێچکە گەورەکانی دەشارێتەوە.
-
3:33 - 3:35تەنها سەرتاشەکەی گوێچکەکانی دەبینێت،
-
3:35 - 3:40کە سوێند دەدرێت
نهێنی ئەم گوێچکانە بشارێتەوە. -
3:40 - 3:44سەرتاشەکە پێکەنینەکەی خۆی دەشاردەوە
و هەوڵی دەدا ئەم نهێنیە بشارێتەوە -
3:44 - 3:48بەڵام خۆی بۆ نەدەگیرا.
-
3:48 - 3:52ڕۆژێک دەچێتە دەرەوەی شار
و چاڵێک لە زەوی هەڵدەکۆڵێت. -
3:52 - 3:54سەری دەخاتە ناو چاڵەکە،
-
3:54 - 4:00سەرتاشە نگبەتەکە بە نهێنیەکە دەچرپێنیت
و دەڵێت: میدیەس گوێچەکی گوێدرێژی هەیە. -
4:00 - 4:03دوای ماوەیەک لەم شوێنەی کە
سەرتاشەکە نهێنیەکە ئاشکرا دەکات، -
4:03 - 4:06گژوگیا و قامیش سەوز دەبێت.
-
4:06 - 4:11کاتێک با هەڵدەکات،
سەدایەک بڵاو دەکاتەوە کە دەڵێت: -
4:11 - 4:16میدیاس گوێچکەی گوێدرێژی هەیە.
-
4:16 - 4:21بەهۆی دەنگەکە، گوێدرێژەکان
لە کێڵگەکان سەر بەرز دەکەنەوە -
4:21 - 4:25خەڵکەکەش لە نێو خۆیان
بە سەرشێتی پاشاکەیان پێدەکەنن. -
4:25 - 4:31بەهۆی دەستی ئاڵتوونی و گوێچکەی گوێدرێژ،
میدیەس ڕێزی و کەسایەتی خۆی لە دەست دەدات. -
4:31 - 4:35لەکاتێکدا سەرکردەکانی تر لە
پەرستەگەکان و ناو خەڵک ڕێزیان دەگیرا، -
4:35 - 4:39خەڵک بە شێوەیەکی تر
بیریان لە میدیەس دەکردەوە: -
4:39 - 4:43وەک کەسێک لە قوڵایی ڕوباری فیجیریا
و سووک لە ناو بایی فیجیریا.
- Title:
- ئەفسانەی شا میدیەس و دەست لێدانە ئاڵتونییەکەی ـ ئیزلوت گلیپسیەس
- Description:
-
کۆیی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێبکە:
: https://ed.ted.com/lessons/the-myth-of-king-midas-and-his-golden-touch-iseult-gillespieلە ئەفسانەی گریکەکان، شا میدیەس وەک دەسەڵاتدرێکی گەندەڵ دەناسرێت و خەڵک گاڵتە بە هەڵسوکەوتەکانی دەکەن و هەڵسوکەوتەکانی خواوەندەکان توڕە دەکەن. خەڵک ئاشنایی دەست لێدانە ئاڵتونیەکەی ئەم پاشایە دەبن، بەڵام ئەم پاشە گێلە بەوەش دەناسرێتەوە کە دوو گوێچکەی لە شێوەی گوێچکەی گوێدرێژ دەبێت. ئیزلوت گلیپسەس باسی ئەفسانەی میدیەس دەکات.
وانە لە لایەن ئیزلوت گلیپسیەس، کاری ئەنیمەشن لە لایەن تێد ئیجوکەشن بۆ کراوە.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 05:05
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for The myth of King Midas and his golden touch - Iseult Gillespie | |
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for The myth of King Midas and his golden touch - Iseult Gillespie | |
![]() |
Daban Q Jaff accepted Kurdish (Central) subtitles for The myth of King Midas and his golden touch - Iseult Gillespie | |
![]() |
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for The myth of King Midas and his golden touch - Iseult Gillespie | |
![]() |
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for The myth of King Midas and his golden touch - Iseult Gillespie | |
![]() |
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for The myth of King Midas and his golden touch - Iseult Gillespie | |
![]() |
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for The myth of King Midas and his golden touch - Iseult Gillespie | |
![]() |
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for The myth of King Midas and his golden touch - Iseult Gillespie |