Return to Video

ئەفسانەی شا میدیەس و دەست لێدانە ئاڵتونییەکەی ـ ئیزلوت گلیپسیەس

  • 0:09 - 0:13
    بە پلانە خراپ و مامەڵە
    سەر شێتەکانی لەگەڵ خواوەندەکان،
  • 0:13 - 0:19
    میدیەسی پاشا بە نایەکسانی
    دەسەڵاتی شانشینی فیجیای دەناسرێتەوە.
  • 0:19 - 0:23
    ئەم پاشایە لە ئەفسانەی گریکی
    بە پاشا گەندەڵەکە ناسراوە
  • 0:23 - 0:27
    کە هەڵسوکەوتە سەیرەکانی سەر
    لە گەلەکەی و خواوەندەکانیش دەشێوێنێت.
  • 0:27 - 0:30
    میدیەس ڕۆژەکانی بە سەرخۆشی
    و بێهۆشی بەسەر دەبات،
  • 0:30 - 0:37
    کە ژیانی خۆی و کچە ئەزیزەکەشی وێران دەکات
    و بەردەوام خەریکی ئاهەنگ و شەراب دەبێت.
  • 0:37 - 0:41
    لە خۆیەوە هەست دەەکات
    لە خواوەند دیانۆسیس دەچێت،
  • 0:41 - 0:48
    خواوەندی نۆشکردنی شەڕاب،
    ئاهەنگ گێران و فستیڤاڵەکان.
  • 0:48 - 0:51
    ڕۆژێک میدیەس ساتیەر دەبینێت،
  • 0:51 - 0:56
    کە لە ناو باخچەی گوڵەکان خەوتووە
    و بە بۆنی گوڵەکان بێهۆش دەبێت.
  • 0:56 - 1:00
    میدیەس، ساتیەر وەک یەکێک
    لە خوێندکارانی دیایۆنیسس دەناسێتەوە
  • 1:00 - 1:05
    ئەرکی ئاگاداربوون لە سەرخۆشەکانی
    کۆشکەکەی پێ دەسپێرێت.
  • 1:05 - 1:10
    مانەوە لە کۆشک دڵخۆشی دەکات، بۆیە دایۆنیسس
    دەڵێت یەکێک لە ئاواتەکانت دەهێنمە دی.
  • 1:10 - 1:13
    میدیەس تەماحکارانە سەیری
    دەوروبەری دایۆنیسس دەکات.
  • 1:13 - 1:16
    سەڕەرای خۆشگوزەرانی ژیانی،
  • 1:16 - 1:22
    بەڵام چاوی لە گەوهەری زیاتر،
    ئاوریشمی زیاتر و ڕازاندەوەی جوانتر بوو.
  • 1:22 - 1:28
    پێی وابو ژیانی تەنیا لە درەوشانەوەی زیاتری
    کەمە، بۆیە پێویستی بە ئاڵتونی زیاترە.
  • 1:28 - 1:33
    خواوەند فرمان دەردەکات کە شا دەست لە
    هەر شتێک بدات ڕاستەوخۆ ببێتە ئاڵتون
  • 1:33 - 1:35
    تەنها بە دەستی میدیەس.
  • 1:35 - 1:38
    بە خوڵقێکی خۆشەوە،
    بەرەو شانشین دەگەڕێتەوە.
  • 1:38 - 1:42
    لە یەکەم بەریەکەوتندا،
    دیوارەکانی کۆشک دەبنە ئاڵتون،
  • 1:42 - 1:44
    پەیکەرە بەردینیەکان دەگەشێنەوە،
  • 1:44 - 1:47
    بەرداغەکانیش دەدرەوشێنەوە.
  • 1:47 - 1:50
    وەک سەرشێت لە ماڵەکەی دەهات و دەچوو،
  • 1:50 - 1:55
    دەستی دەگەیاندە هەموو شتێک تا بدرەوشێنەوە.
  • 1:55 - 1:57
    زۆر زوو، کۆشکەکە جمەی دەهات لە ئاڵتون،
  • 1:57 - 2:02
    پێکەنینە بێزارکەرەکەی میدیەس
    لە کۆشک دەنگ دەداتەوە.
  • 2:02 - 2:04
    دوای ماندوو بوون و برسی بوون،
  • 2:04 - 2:09
    میدیەس دەست بۆ وشە
    ترێیەک دەبات لە ناو قاپێکی ئاڵتونی.
  • 2:09 - 2:11
    بەڵام کەمێک دەمنێت تا ددانەکانی ورد بکات،
  • 2:11 - 2:15
    چونکە ترێیەکانیش دەبنە
    ئاڵتون لە ناو زاری پاشا.
  • 2:15 - 2:19
    کاتێک دەست بۆ پارچە نانێک دەبات،
    لە دەستی رەق دەبێت.
  • 2:19 - 2:22
    بە توڕەیەوە دەچێتە سەر شوێنی خەوتن،
  • 2:22 - 2:28
    میدیەس بۆی بەدەر دەکەوێت کە پێخەف
    و جۆدەلیەکانیش بۆ ئاڵتونی ڕەق گۆڕاون.
  • 2:28 - 2:32
    کاتێک گوێی لە هەوار و توڕەی باوکی دەبێت،
    کچەکەی میدیەس دێتە ژوورەوە.
  • 2:32 - 2:34
    بەڵام کاتێک میدیەس
    خۆی دەگەێنێتە کچەکەی،
  • 2:34 - 2:39
    لە یەکەم بەریەک کەوتن، کچەکەشی
    بۆ پەیکەرێکی ئاڵتوونی گەشەوە دەگۆڕێت.
  • 2:39 - 2:41
    لە ترسی ئەو کارەی،
  • 2:41 - 2:45
    میدیەس لە خواوەندەکان دەپاڕێتەوە
    کە ئەم هێزەی لێ بستێننەوە.
  • 2:45 - 2:47
    دوای بەزەی پێداهاتنەوە بە شا میدیەس،
  • 2:47 - 2:52
    دایۆنیسس ئاگاداری دەکاتەوە
    کە لە ڕووباری پاكيلوس دەستی بشوات.
  • 2:52 - 2:57
    کاتێک میدیەس دەگاتە ڕووبارەکە،
    ئاڵتون لە ڕۆخی پەنجەکانی دەتەکێتەوە.
  • 2:57 - 3:00
    کاتێک میدیەس دەگەڕێتەوە ماڵەوە،
    کچەکەی لە باری ئاسایدایە و
  • 3:00 - 3:05
    کۆشکەش بە هەمان شێوەیە،
    بۆیە میدیەس دڵی خۆش دەبێت.
  • 3:05 - 3:07
    کاتێک پێت وایە لەم هەڵەوە فێردەبێت،
  • 3:07 - 3:11
    چەند هەفتەیەک دواتر،
    میدیەس دیسان هەڵە دەکات، سوکایەتی
  • 3:11 - 3:17
    بە خواوەندی مۆسیقا و خۆر، ئەپۆڵۆ دەکات
    و دەڵێت خواوەند پان لە ئەپۆلۆ باشترە.
  • 3:17 - 3:21
    ئەپۆڵۆ بە توڕەبوونەوە دەڵێت شا دەبێت
    گوێی گوێدرێژی هەبێت تا ئەم هەڵانە بکات،
  • 3:21 - 3:27
    بۆیە، دوو گوێچکەی
    وەک گوێی گوێدرێژی پێدەبەخشێت.
  • 3:27 - 3:29
    دیسان لەم هەڵسوکەوتەی پەشیمان دەبێتەوە،
  • 3:29 - 3:33
    میدیەس گوێچکە گەورەکانی دەشارێتەوە.
  • 3:33 - 3:35
    تەنها سەرتاشەکەی گوێچکەکانی دەبینێت،
  • 3:35 - 3:40
    کە سوێند دەدرێت
    نهێنی ئەم گوێچکانە بشارێتەوە.
  • 3:40 - 3:44
    سەرتاشەکە پێکەنینەکەی خۆی دەشاردەوە
    و هەوڵی دەدا ئەم نهێنیە بشارێتەوە
  • 3:44 - 3:48
    بەڵام خۆی بۆ نەدەگیرا.
  • 3:48 - 3:52
    ڕۆژێک دەچێتە دەرەوەی شار
    و چاڵێک لە زەوی هەڵدەکۆڵێت.
  • 3:52 - 3:54
    سەری دەخاتە ناو چاڵەکە،
  • 3:54 - 4:00
    سەرتاشە نگبەتەکە بە نهێنیەکە دەچرپێنیت
    و دەڵێت: میدیەس گوێچەکی گوێدرێژی هەیە.
  • 4:00 - 4:03
    دوای ماوەیەک لەم شوێنەی کە
    سەرتاشەکە نهێنیەکە ئاشکرا دەکات،
  • 4:03 - 4:06
    گژوگیا و قامیش سەوز دەبێت.
  • 4:06 - 4:11
    کاتێک با هەڵدەکات،
    سەدایەک بڵاو دەکاتەوە کە دەڵێت:
  • 4:11 - 4:16
    میدیاس گوێچکەی گوێدرێژی هەیە.
  • 4:16 - 4:21
    بەهۆی دەنگەکە، گوێدرێژەکان
    لە کێڵگەکان سەر بەرز دەکەنەوە
  • 4:21 - 4:25
    خەڵکەکەش لە نێو خۆیان
    بە سەرشێتی پاشاکەیان پێدەکەنن.
  • 4:25 - 4:31
    بەهۆی دەستی ئاڵتوونی و گوێچکەی گوێدرێژ،
    میدیەس ڕێزی و کەسایەتی خۆی لە دەست دەدات.
  • 4:31 - 4:35
    لەکاتێکدا سەرکردەکانی تر لە
    پەرستەگەکان و ناو خەڵک ڕێزیان دەگیرا،
  • 4:35 - 4:39
    خەڵک بە شێوەیەکی تر
    بیریان لە میدیەس دەکردەوە:
  • 4:39 - 4:43
    وەک کەسێک لە قوڵایی ڕوباری فیجیریا
    و سووک لە ناو بایی فیجیریا.
Title:
ئەفسانەی شا میدیەس و دەست لێدانە ئاڵتونییەکەی ـ ئیزلوت گلیپسیەس
Description:

کۆیی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێبکە:
: https://ed.ted.com/lessons/the-myth-of-king-midas-and-his-golden-touch-iseult-gillespie

لە ئەفسانەی گریکەکان، شا میدیەس وەک دەسەڵاتدرێکی گەندەڵ دەناسرێت و خەڵک گاڵتە بە هەڵسوکەوتەکانی دەکەن و هەڵسوکەوتەکانی خواوەندەکان توڕە دەکەن. خەڵک ئاشنایی دەست لێدانە ئاڵتونیەکەی ئەم پاشایە دەبن، بەڵام ئەم پاشە گێلە بەوەش دەناسرێتەوە کە دوو گوێچکەی لە شێوەی گوێچکەی گوێدرێژ دەبێت. ئیزلوت گلیپسەس باسی ئەفسانەی میدیەس دەکات.

وانە لە لایەن ئیزلوت گلیپسیەس، کاری ئەنیمەشن لە لایەن تێد ئیجوکەشن بۆ کراوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:05

Kurdish (Central) subtitles

Revisions Compare revisions