< Return to Video

کامیان بەهێزترە: کەتیرە یاخود تێپ؟ - ئیلیزابێت کۆکس

  • 0:07 - 0:12
    کۆنترین کەتیرە لە جیهاندا
    دەگەڕێتەوە بۆ سەروو ٨٠٠٠ ساڵ
  • 0:12 - 0:15
    و لە ئەشکەوتێکی نزیک دەریایی
    مردووەوە دۆزراوەتەوە.
  • 0:15 - 0:17
    خەڵکی دێرین ئەو کەتیرەیەیان بەکارهێناوە،
  • 0:17 - 0:20
    کە لە تێکەڵەیەکی ئێسکی ئاژەڵ
    و ماددەی ڕووەکی درووست کراوە،
  • 0:20 - 0:23
    بۆئەوەی بەرگەی ئاو بگرێت و
    کەلوپەلی پێ درووست بکرێت.
  • 0:24 - 0:25
    و بۆ ماوەی هەزاران ساڵ دواتر،
  • 0:25 - 0:30
    ڕووەک و ئاژەڵەکان ئەو کەتیرەیە بوون
    کە شارستانیەتی مرۆڤیان پێکەوە بەستاوە.
  • 0:30 - 0:35
    ئەمڕۆ، چەندان جۆری تێپ و کەتیرەمان هەیە
    بۆ دروست کردن و چاک کردنەوەی هەرشتێک.
  • 0:35 - 0:39
    بەڵام چی تایبەتمەندی چەسپێتی دەدات
    بە کەتیرە و تێپ؟
  • 0:39 - 0:42
    و ئایە یەکێکیان لەوەی
    دیکەیان بەهێزترە؟
  • 0:42 - 0:45
    ماددا چەسپییەکان دەتوانرێت لە گەردە
    دەست کردەکان درووست بکرێن
  • 0:45 - 0:47
    یان لە پڕۆتینە سرووشتیەکان
    و کاربۆهیدراتەکان.
  • 0:47 - 0:49
    وەکو نیشاستەی ڕووەکی دێکسترین،
  • 0:49 - 0:51
    وەکو پڕۆتینی شیر کازین،
  • 0:51 - 0:54
    و ماددەی تێرپین کە لە شیلەی داردا هەیە.
  • 0:54 - 0:59
    تاوەکو کار بکات، تێپ و کەتیرە پێویستیان
    بە بەندی لکێنەر و پێوە نووسان هەیە.
  • 1:00 - 1:04
    بەندی لکێنەر لە نێوان
    گەردە لکێنەرەکان ڕوودەدات
  • 1:04 - 1:07
    و هەرچی گەردێکی دیکە
    کە پێوەی دەنووسێت.
  • 1:07 - 1:11
    بەندی پێکەوە نووسان لە نێوان گەردی
    کەتیرە یان تێپەکەی خۆی ڕوودەدات،
  • 1:11 - 1:13
    بەیەکەوەیان دەبەستێتەوە.
  • 1:13 - 1:17
    زۆرینەی کەتیرەکان فرە داڕشتەی لکێنەریان
    تێدایە کە دەتوێنەوە لە ناو توێنەرێک
  • 1:17 - 1:20
    کە ڕێگەیان لێدەگرێت
    لە ناو بوتلێک پێکەوە بلکێن.
  • 1:20 - 1:23
    بۆنی بەهێزی زۆرینەی کەتیرەکان
    لە توێنەرەکەوە دیت،
  • 1:23 - 1:26
    کە لە هەوادا دەبیتە هەڵم.
  • 1:26 - 1:29
    هەندێک لە کەتیرەکان ئاو
    وەک توێنەر بەکار دەهێنن،
  • 1:29 - 1:33
    بەڵام ئەوانی تر ئەو ماددە کیمیاییانە
    بەکاردەهێنن کە زیانبەخشن بۆ هەناسەدان.
  • 1:33 - 1:38
    ئەو کەتیرانەی لە٢ ئاوێتە یان زیاتر پێکدێن
    و کیمیایانە کارلێک دەکەن لە جیاتی
  • 1:38 - 1:40
    وشکبوونەوە دەتوان بەندی
    بەهێزتر دروست بکەن.
  • 1:40 - 1:43
    هەردوو بەندی پێکەوەلکان و
    پێکەوە نووسانی کەتیرە بەهێزن،
  • 1:43 - 1:47
    بەڵام پڕۆسەی وشکبوونەوەکە
    وایان لێدەکات جیاکردنەوەیان قورس بێت.
  • 1:47 - 1:51
    ئەمەش بۆیە، ئەگەر ڕوویەکی کەتیرەکراو
    شکابێت دوای وشکبوونەوەی،
  • 1:51 - 1:54
    ناتوانرێت پێکەوە بلکێندرێنەوە
    بەبێ کەتیرەیەکی نوێ.
  • 1:54 - 1:58
    بە پێچەوانەوە،
    کاتیک تێپێک لە شوێنێک دەدرێت،
  • 1:58 - 2:00
    بەندی لاوازتر کە توانای لکانەوەشی
    هەیە فۆڕمەلە دەکات،
  • 2:00 - 2:05
    بۆیە دەتوانیت پارچەیەک تێپ لێبکەیتەوە
    لەسەر ڕوویەک و جارێکی دیکەش.
  • 2:05 - 2:08
    بەکاری بهێنیتەوە. ئەم بەندە لاوازانە پێیان
    دەگوترێت هێزەکانی ڤان دێر ڤال
  • 2:08 - 2:11
    کە لە نێوان دوو ماددەدا دێنە کایەوە،
  • 2:11 - 2:14
    بەڵام تەنها ئەگەر ئەوان
    زۆر لە یەکەوە نزیک بن،
  • 2:14 - 2:16
    زۆر نزیکتر لەوەی چاو بتوانێت بیبینێت.
  • 2:16 - 2:21
    تێپ بە شێوەیەکی گشتی پێکهاتووە لە چینێک
    لەگەڵ تێکەڵەیەک لە لاستیک
  • 2:21 - 2:24
    یانیش پێکهاتەیەکی لاستیک-ئاسا
    کە توانای درێژبوونی هەیە،
  • 2:24 - 2:26
    و ئاوێتەیەک کە پێی دەگوتریت تاکیفایەر.
  • 2:26 - 2:29
    ئەمە پێکهاتە '' لکێنەرەکەیە.''
  • 2:29 - 2:31
    لکێنەری تێپێک دەکەوێتە سەر
  • 2:31 - 2:34
    ڕادەی پێکهاتەی لاستیکی
    و تاکیفایەر،
  • 2:34 - 2:37
    ئەستوریەکەی بەندی لکێنەر بڵاودەبێتەوە
    بەناو چینەکەی سەرەوەی،
  • 2:37 - 2:39
    و ئەو جۆری ماددەکەی چینەکە.
  • 2:39 - 2:44
    هیچ کارلێکێکی کیمایی ڕوونادات کاتێک
    تێپەکە فشاری دەخرێتە سەر بۆ سەر ڕوویەک.
  • 2:44 - 2:50
    لە جیاتی ئەوە، لکێنەرەکە دەچێتە ناو
    کەلێن و کەلەبەرەکانی ڕووەکە. ئەم توانستەی
  • 2:50 - 2:57
    خزانیان بۆ ناو کەلێنەکان و دواتر مانەوەیان
    لە شوینەکە پێی دەگوترێت ڤێسکۆئێلاستیستی.
  • 2:57 - 3:01
    هەر کە لکێنەری ڤێسکۆئێلاستیک ئەم
    کەلەبەرە مایکرۆسکۆۆپیانە پڕ دەکەنەوە،
  • 3:01 - 3:05
    نزیکن بەوەی هێزەکانی
    ڤان دێر ڤاڵ فۆڕمەلە بکەن.
  • 3:05 - 3:09
    کەواتە بەهێزترین لکێنەری جیهان چییە؟
  • 3:09 - 3:11
    خۆی، تاکە وەڵامێک بوونی نییە.
  • 3:11 - 3:14
    لە ڕادەی هێزی ڕەهای
    بەندە لکێنەرەکان،
  • 3:14 - 3:16
    کەتیرە بەهێزترە لە تێپ،
  • 3:16 - 3:21
    بەڵام هیچ لکێنەرێک نییە
    بە باشی کار بکات لە هەموو بارودۆخەکان.
  • 3:21 - 3:25
    دەربارەی کەتیرەکان، سیانۆئەکریلات،
    یان کەتیرە بەهێزەکان،
  • 3:25 - 3:28
    لەوانەیە بەهێزترین بەندەکان
    درووست بکەن،
  • 3:28 - 3:33
    بەڵام کەتیرە ئێپۆکسیە پێکهاتە دوو توخمەکان
    زیاتر بەرگەی گەرما و لێبوونەوە دەگرن،
  • 3:33 - 3:37
    و لەگەڵ زۆرێک لە ڕووەکان دەگونجێن.
  • 3:37 - 3:40
    کەواتە، ئەگەر دەتەوێت
    دەزگایەک بە هەواوە هەڵبواسیت،
  • 3:40 - 3:43
    کەتیرەی بەهێز لەوانەیە باشترین
    هەڵبژاردەت بێت.
  • 3:43 - 3:46
    بەڵام ئەگەر تۆ بتەوێت ئەمە بکەیت
    لە سەرووی بورکانێکی چالاک،
  • 3:46 - 3:48
    ئەوا پێویستیت بە ئێپۆکسئی
    دەبێت لە جیاتی ئەوە.
  • 3:48 - 3:50
    و بۆ ئەوەی کار بکەن،
  • 3:50 - 3:53
    کەتیرەکان پیویستیان بە مەودایەکی
    گونجاوە بۆ ئەوەی ڕووەکان لێکبدەن.
  • 3:53 - 3:56
    ئەگەر بۆ مەبەستێک ویستت زنجیرەیەک
    لە تۆپی بۆوڵینگ درووست بکەیت،
  • 3:56 - 3:59
    تێپ هەلبژاردەیەکی باشتر دەبێت.
  • 3:59 - 4:04
    ئەندازیارەکان هەموو کاتێک لە
    هۆکارە هاوشێوەکان دەڕوانن.
  • 4:04 - 4:07
    هەڵبژاردنی کەتیرەیەکی درووست کە
    بەرگەی گەرمی بگرێت لە ناو بزوێنەرێک
  • 4:07 - 4:09
    بابەتی ژیان و مردنە.
  • 4:09 - 4:12
    و هەرچەندە هێزی
    بەندی لکێنەری تێپ
  • 4:12 - 4:14
    ناتوانێت بەربەرەکانێی ئەو
    کەتیرە ئێپۆکسیانە بکات،
  • 4:14 - 4:19
    تێپ سودی دەبێت لە دۆخێک کە
    لە ناکاو پێویستت بە لکاندن دەبێت.
  • 4:19 - 4:22
    کەتیرە لەوانەیە پێویست بێت
    بۆ گەیاندنی سارۆغێک بۆ ئاسمان،
  • 4:22 - 4:25
    بەڵام کاتێک دێتە سەر
    چاک کردنەوەی شتەکانی دەرەوەی زەوی،
  • 4:25 - 4:30
    تێپ بەکاربهێنە:
    کەتیرە شلەکان لە کێش کردنی سفر کار ناکەن.
Title:
کامیان بەهێزترە: کەتیرە یاخود تێپ؟ - ئیلیزابێت کۆکس
Description:

تەواوی وانەکە لێرە ببینە: https://ed.ted.com/lessons/which-is-stronger-glue-or-tape-elizabeth-cox

کۆنترین کەتیرە لە جیهاندا دەگەڕێتەوە بۆ سەروو ٨٠٠٠ ساڵە ئەشکەوتێکی نزیک دەریایی مردووەوە دۆزراوەتەوە. ئەمڕۆ، چەندان جۆری تێپ و کەتیرەمان هەیە بۆ دروست کردن و چاک کردنەوەی هەر شتێک. بەڵام چی تایبەتمەندی چەسپێتی دەدات بە کەتیرە و تێپ؟ و ئایە یەکێکیان لەوەی دیکەیان بەهێزترە؟
ئیلیزابێت کۆکس جیهانی ماددە چەسپێنەرەکانمان بۆ شیدەکاەوە.

وانەیەک لەلایەن ئیلیزابێت کۆکس، ئەنیمەیشن لەلایەن سینباد ڕیچاردسۆن.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:51

Kurdish (Central) subtitles

Revisions