< Return to Video

بۆچی ناتوانیت بەسەر سفردا دابەش بکەیت؟

  • 0:08 - 0:09
    لە جیهانی بیرکاریدا،
  • 0:09 - 0:13
    زۆر ئەنجامی نامۆ شیاو دەبێت
    کاتێك ئێمە یاساکان دەگۆڕین.
  • 0:13 - 0:17
    بەڵام یەك یاسا هەیە کە زۆرێك لە ئێمە
    ئاگادار کراوینەتەوە کە نەیشکێنین:
  • 0:17 - 0:20
    بەسەر سفردا دابەش مەکە.
  • 0:20 - 0:23
    چۆن دەکرێت تێکەڵەیەكی
    سادە لە ژمارەی ڕۆژانە
  • 0:23 - 0:26
    و کرداری بیرکاری بنچینەی
    ببێتە هۆی ئە کێشەیە؟
  • 0:26 - 0:30
    ئاساییانە، دابەش کردن بەسەر
    ژمارە بچووکتر و بچووکترەکان
  • 0:30 - 0:32
    وەڵامی گەورەتر و گەورەترت پێ دەبەخشێت.
  • 0:32 - 0:35
    دە دابەشی دوو دەکاتە پێنج،
  • 0:35 - 0:36
    دابەشی یەك دەکاتە دە،
  • 0:36 - 0:39
    دابەشی یەك لە ملیۆنەمین دەکاتە ١٠ ملیۆن،
  • 0:39 - 0:40
    و هەروەها.
  • 0:40 - 0:43
    کەواتە وا دەردەکەوێت ئەگەر دابەش بکەیت
    بەسەر ئەو ژمارانەدا
  • 0:43 - 0:45
    کە بەردەوام دەبن لە کەمبوونەوە
    تا دەگاتە سفر،
  • 0:45 - 0:48
    وەڵامەکە گەورە دەبێت
    بۆ گەورەترین شتی شیاو.
  • 0:48 - 0:53
    دواتر، وەڵامی دابەش کردنی ١٠ بەسەر
    سفردا لە ڕاستیدا ناکۆتا نییە؟
  • 0:53 - 0:55
    لەوانەیە ئەوە ماقوڵ بێت.
  • 0:55 - 0:58
    بەڵام لەڕاستیدا هەموو ئەوەی دەیزانین
    ئەوەیە کە ئەگەر ١٠ دابەش بکەین
  • 0:58 - 1:01
    بەسەر ژمارەیەك کە بەلای سفردا دەڕوات،
  • 1:01 - 1:04
    وەڵامەکەش بەرەو ناکۆتا دەڕوات.
  • 1:04 - 1:08
    و ئەوەش هەمان شت نییە لەگەڵ
    گوتنی ئەوەی کە ١٠ دابەشی سفر
  • 1:08 - 1:11
    یەکسانە بە ناکۆتا.
  • 1:11 - 1:12
    بۆچی نا؟
  • 1:12 - 1:16
    باشە، با لە نزیکەوە سەیرکەین
    مانای دابەش کردن لە ڕاستیدا چییە.
  • 1:16 - 1:19
    دە دابەشی دوو دەکرێت مانای ئەوەبێت،
  • 1:19 - 1:23
    "چەن جار پێویستە دوو کۆبکەینەوە
    ،بۆ ئەوەی ١٠ دروست بکەین"
  • 1:23 - 1:26
    یان، "دوو جارانی چەند یەکسانە بە ١٠؟"
  • 1:26 - 1:30
    بە شێوەیەکی بنچینەیی دابەش کردن بەسەر
    ژمارەدا پێچەوانەی لێکدانیەتی
  • 1:30 - 1:32
    بەو ڕێگەیە:
  • 1:32 - 1:35
    ئەگەر ئێمە هەر ژمارەیەك جاران بکەین
    لەگەڵ ژمارە x،
  • 1:35 - 1:40
    دەتوانین بپرسین کە ئەگەر ژمارەیەکی نوێ
    هەبێت بتوانین جارانی بکەین لە دواییدا
  • 1:40 - 1:42
    .بۆ گەڕانەوە بۆ ئەو شوێنەی
    لێوەی دەستمان پێکرد
  • 1:42 - 1:47
    ئەگەر هەبێت، ژمارە نوێیەکە پێی دەگوترێت
    لێکدانی پێچەوانەی x.
  • 1:47 - 1:51
    بۆ نموونە، ئەگەر تۆ سێ
    لێکدانی دوو بکەیت بۆ دەست کەوتنی شەش،
  • 1:51 - 1:56
    دواتر دەتوانیت نیوە لێکدانی شەش بکەیت
    بۆ دووبارە دەست کەوتنی سێ.
  • 1:56 - 1:59
    کەواتە لێکدانی پێچەوانەی
    دوو بریتیە لە نیوە،
  • 1:59 - 2:04
    و لێکدانی پێچەوانەی
    دە بریتیە لە یەك لەسەر دە.
  • 2:04 - 2:10
    وەك ئەوەی کە ڕەنگە تێبینیت کردبێت، بەرهەمی
    لێکدانی هەر ژمارەیەك و لێکدانە پێچەوانەکەی
  • 2:10 - 2:11
    هەمیشە یەکە.
  • 2:11 - 2:13
    ئەگەر بمانەوێت بەسەر سفردا دابەش بکەین،
  • 2:13 - 2:16
    ،ئێمە پێویستە لێکدانە
    پێچەوانەکەی بدۆزینەوە
  • 2:16 - 2:19
    کە دەبێت یەك لەسەر سفر بێت.
  • 2:19 - 2:25
    دەبێت ژمارەیەكی وابێت کە کاتێك
    لێکدانی سفر کرا یەك ببەخشێت.
  • 2:25 - 2:29
    بەڵام بەهۆی ئەوەی هەر شتێك لێکدانی
    سفر بکرێت بە سفر دەمێنێتەوە،
  • 2:29 - 2:32
    هەبوونی ژمارەیەكی وا ئەستەمە،
  • 2:32 - 2:35
    کەواتە سفر هیچ لێکدانێکی پێچەوانەی نییە.
  • 2:35 - 2:37
    ئایا ئەوە بەڕاستی شتەکان
    یەکلایی دەکاتەوە، هەرچەندە؟
  • 2:37 - 2:41
    لەگەڵ ئەوەشدا، بیرکاری زانەکان
    یاساکانیان پێشتر شکاندووە.
  • 2:41 - 2:43
    بۆ نموونە، بۆ ماوەیەکی درێژ،
  • 2:43 - 2:47
    شتێك نەبوو بە ناوی
    ڕەگی دووجای ژمارە سالبەکان.
  • 2:47 - 2:51
    بەڵام دواتر بیرکاری زانەکان پێناسەی
    ڕەگی دووجای یەکی سالبیان کرد
  • 2:51 - 2:53
    وەك ژمارەیەکی نوێ کە پێی دەوترێت i،
  • 2:53 - 2:58
    کردنەوەی تەواوی جیهانێکی نوێی
    بیرکاریانە لە ژمارە ئاڵۆزەکان.
  • 2:58 - 2:59
    ،کەواتە ئەگەر ئەوان
    بتوانن ئەوە بکەن
  • 2:59 - 3:01
    ، ئایا ناتوانین یاسایەکی
    نوێ دروست بکەین
  • 3:01 - 3:05
    بڵێین، کە هێمای ناکۆتا
    واتە یەك لەسەر سفر،
  • 3:05 - 3:08
    و ببینین چی ڕوو دەدات؟
  • 3:08 - 3:09
    با تاقی بکەینەوە،
  • 3:09 - 3:12
    وای دابنێ ئێمە بەر لە ئێستا هیچمان
    نەزانیوە دەربارەی ناکۆتا.
  • 3:12 - 3:14
    لەسەر بنەمای پێناسەی
    لێکدانی پێچەوانە،
  • 3:14 - 3:18
    سفر لێکدانی ناکۆتا دەبێت
    یەکسان بێت بە یەك.
  • 3:18 - 3:25
    ئەوەش واتە سفر لێکدانی ناکۆتا کۆی
    سفر لێکدانی ناکۆتا دەبێت یەکسان بێت بە دوو.
  • 3:25 - 3:26
    ئێستا، لە ڕێگەی تایبەتمەندی دابەش کراوی،
  • 3:26 - 3:29
    لای ڕاستی هاوکێشەکە
    دەتوانرێت دووبارە ڕێک بخرێتەوە
  • 3:29 - 3:33
    بۆ سفر کۆ سفر جارانئ ناکۆتا.
  • 3:33 - 3:36
    و لەبەرئەوەی سفر کۆ سفر
    بە دڵنیایەوە دەکاتە سفر،
  • 3:36 - 3:40
    ئەوەش کورت دەکرێتەوە
    بۆ سفر لێکدانی ناکۆتا.
  • 3:40 - 3:44
    بەداخەوە، ئێمە بەر لە ئێستا پێناسەی
    ئەوەمان کردووە بە یەکسان بە یەك،
  • 3:44 - 3:48
    لە کاتێکدا لایەکەی دیکەی هاوکێشەکە
    بەردەوام پێمان دەڵێت ئەوە یەکسانە بە دوو.
  • 3:48 - 3:51
    کەواتە، یەک یەکسانە بە دوو.
  • 3:51 - 3:54
    بە تەواوەتی نامۆیە،
    ئەوە بە شێوەیەکی پێویست هەڵە نییە:
  • 3:54 - 3:58
    ئەوە هیچ ڕاست نییە
    لە جیهانە ئاساییەکەمان لە ژمارەدا.
  • 3:58 - 4:01
    ،هێشتا ڕێگەیەك هەیە کە
    بە بیرکاریانە یاسایی بێت،
  • 4:01 - 4:05
    ئەگەر یەك، دوو، و هەموو ژمارەکانی دیکە
    یەکسان بووبن بە سفر.
  • 4:05 - 4:08
    بەڵام هەبوونی ناکۆتا یەکسانە بە سفر
  • 4:08 - 4:13
    لەکۆتاییدا ئەوەندە بەسوود نییە
    بۆ بیرکاری زانەکان، یاخود هەر کەسێکی دیکە.
  • 4:13 - 4:16
    لەڕاستیدا شتێك هەیە پێی دەگوترێت
    بازنەی رێیمان
  • 4:16 - 4:19
    کە دابەشبوون بەسەر سفردا لە خۆدەگرێت
    بە شێوازێکی جیاواز،
  • 4:19 - 4:22
    .بەڵام ئەوە چیرۆکێکە بۆ ڕۆژێکی دیکە
  • 4:22 - 4:26
    لەو ئێستادا، دابەش کردن بەسەر سفردا
    لە زۆر ڕێگەی ئاشکرا
  • 4:26 - 4:28
    زۆر بە باشی کار پێکراو نییە.
  • 4:28 - 4:31
    بەڵام ئەوە ڕامان ناگرێت
    لە ژیان کردن بە مەترسیەوە
  • 4:31 - 4:34
    و تاقیکردنەوەی شکاندنی یاسا بیرکاریەکان
  • 4:34 - 4:37
    بۆ بینینی ئەوەی ئەگەر بتوانین،
    جیهانێکی نوێی پڕ خۆشی بۆ گەڕان دابهێنین.
Title:
بۆچی ناتوانیت بەسەر سفردا دابەش بکەیت؟
Description:

تەواوی وانەکە لێرە ببینە: https://ed.ted.com/lessons/why-can-t-you-divide-by-zero

لە جیهانی بیرکاریدا، زۆر ئەنجامی نامۆ شیاون کاتێك ئێمە یاساکان دەگۆڕین. بەڵام یەك یاسا هەیە کە ئاگادار کراوینەوەتەوە لەوەی نەیشکێنین: دابەش مەکە بەسەر سفردا.
چۆن تێکەڵەیەکی سادە لە ژمارەکانی ڕۆژانە و کرداری بنچینەیی دەبێتە هۆی چەند کێشەیەکی ئاوا؟

ئەنیمەیشن لەلایەن نیك هیڵدیچ.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:51

Kurdish (Central) subtitles

Revisions