< Return to Video

نیلۆفەر مێرچنت: کۆبونەوەت هەیە؟ پیاسەیەک بکە

  • 0:02 - 0:03
    ئەو کارەی دەیکەیت
  • 0:03 - 0:06
    هەر ئێستا، لەم ساتەدا
  • 0:06 - 0:08
    دەتکوژێت.
  • 0:08 - 0:11
    زیاتر لە ئوتومبیل و ئینتەرنێت
  • 0:11 - 0:14
    و تەنانەت زیاتر لەو ئامێری مۆبایلە بچوکەی کە بەردەوام باسی دەکەین
  • 0:14 - 0:17
    ئەو تەکنەلۆجیایەی کە هەمو رۆژێک بەکاری دەهێنیت
  • 0:17 - 0:20
    ئەمەیە: سمتت.
  • 0:20 - 0:23
    لەم سەردەمەدا مرۆڤ رۆژانە ٩.٣ کاتژمێر دادەنیشێت
  • 0:23 - 0:26
    ئەمەش لە ماوەی نوستنمان زیاترە کە ٧.٧ کاتژمێرە
  • 0:26 - 0:28
    دانیشتن ئەوەندە بەربڵاوە
  • 0:28 - 0:30
    کە تەنانەت پرسیار ناکەین کە چەند دادەنیشین
  • 0:30 - 0:33
    و لەبەر ئەوەی هەمو کەسێک دادەنیشێت
  • 0:33 - 0:36
    خەیاڵمان بۆ ئەوە ناچێت کە شتێکی خراپە.
  • 0:36 - 0:38
    بەم شێوەیە دانیشتن بووە بە
  • 0:38 - 0:42
    جگەرەکێشانی ئەم نەوەیەی ئێمە.
  • 0:42 - 0:45
    بە دڵنیاییەوە کاریگەری تەندروستی لێ دەکەوێتەوە
  • 0:45 - 0:47
    کاریگەری مەترسیدار، جگە لە زیادبونی ورگ.
  • 0:47 - 0:51
    شتی وەک شێرپەنجەی مەمک و شێرپەنجەی کۆڵۆن
  • 0:51 - 0:54
    راستەوخۆ بەستراون بە ئەنجامنەدانی چالاکی جەستەییەوە
  • 0:54 - 0:57
    لە راستیدا ١٠%ی ئەم نەخۆشییانە بۆ ئەم هۆکارە دەگەڕێتەوە.
  • 0:57 - 0:58
    ٦%ی نەخۆشییەکانی دڵ
  • 0:58 - 1:01
    ٧%ی نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم
  • 1:01 - 1:03
    کە باوکم بەو نەخۆشییە مرد
  • 1:03 - 1:05
    ئێستاش هەر یەک لەو ژمارانە دەبێت قایلت بکات
  • 1:05 - 1:07
    کە زیاتر هەستینە سەر پێ
  • 1:07 - 1:10
    بەڵام ئەگەر تۆ لە من بچیت، ئەم کارە ناکەیت.
  • 1:10 - 1:13
    ئەوەی وای لە من کرد بجوڵێم پەیوەندییەکی کۆمەڵایەتی بو.
  • 1:13 - 1:14
    کەسێک بۆ کۆبونەوەیەک بانگێشتی کردم
  • 1:14 - 1:15
    بەڵام نەیتوانی منیشی تێدا جێ بکاتەوە
  • 1:15 - 1:18
    لە ناو ژورێکی کۆبونەوەی ئاساییدا، و وتی
  • 1:18 - 1:22
    "دەبێت سبەینێ پیاسە بە سەگەکانم بکەم. ئەو کاتە دێیت؟"
  • 1:22 - 1:24
    شتێکی سەیر بو
  • 1:24 - 1:26
    و لە راستیدا ئەو کۆبونەوەیەی یەکەم، لە بیرمە دەموت
  • 1:26 - 1:28
    "دەمەوێ پرسیاری دوای ئەمە من بیکەم"
  • 1:28 - 1:31
    چونکە دەمزانی کە هەناسەم لەبەر دەبڕێت
  • 1:31 - 1:33
    لە کاتی ئەم وتووێژە دا.
  • 1:33 - 1:36
    بەڵام بیرۆکەکەم قبوڵ کرد و کردم بە هی خۆم
  • 1:36 - 1:38
    بۆیە لە بری ئەوەی بچن بۆ قاوەخانە بۆ کۆبونەوە
  • 1:38 - 1:40
    یان بۆ ژورێکی کۆبونەوە کە بە گڵۆپی فلۆرێسنت روناککراوەتەوە
  • 1:40 - 1:43
    من داوا لە خەڵک دەکەم بە دەم پیاسەکردنەوە کۆبونەوە بکەن
  • 1:43 - 1:47
    هەفتانە ٢٠-٣٠ میل ببڕن.
  • 1:47 - 1:50
    ئەمە ژیانی منی گۆڕی.
  • 1:50 - 1:53
    بەڵام پێش ئەوە، لەراستیدا ئەوەی رویدا بریتی بو لەوەی
  • 1:53 - 1:54
    من بە جۆرێک بیرم لێ دەکردەوە
  • 1:54 - 1:56
    کە دەتوانیت تەندروستی خۆت بپارێزیت
  • 1:56 - 1:58
    یان دەتوانیت بایەخ بە کارە ناچارییەکان بدەیت
  • 1:58 - 2:02
    و هەمیشە یەکێکیان لەسەر حسابی ئەوی تریان رو دەدات.
  • 2:02 - 2:05
    و ئێستاش دوای ئەنجامدانی سەدان کۆبونەوە بەدەم پیاسەکردنەوە
  • 2:05 - 2:07
    چەند شتێک فێر بوم.
  • 2:07 - 2:08
    یەکەم، هاتنە دەرەوە
  • 2:08 - 2:11
    لە سندوقەکە شتێکی زۆر سەرنجڕاکێشە
  • 2:11 - 2:13
    کە دەبێتە هۆی بیرکردنەوەی فراوانتر و نوێتر.
  • 2:13 - 2:18
    ئەگەر ئەمە سروشت بێت یان خودی وەرزشەکە بێت، بە دڵنیاییەوە سودبەخشە.
  • 2:18 - 2:21
    دووەمیان، کە رەنگە زیاتر ئەمە دەربخات
  • 2:21 - 2:23
    ئەوەیە کە هەر یەکەمان تا چەند
  • 2:23 - 2:25
    دەتوانێت کێشەکان رابگرێت
  • 2:25 - 2:27
    لە کاتێکدا کە خۆیان لە راستیدا بەو شێوەیە نەبن.
  • 2:27 - 2:29
    و ئەگەر ئێمە بە نیازبین کێشەکان چارەسەر بکەین
  • 2:29 - 2:31
    و بە شێوەیەکی جیاواز تەماشای جیهان بکەین
  • 2:31 - 2:33
    چ بواری حوکمڕانی بێت چ بواری بازرگانی
  • 2:33 - 2:36
    یان کاروباری ژینگەیی، فەراهەمکردنی کار
  • 2:36 - 2:38
    رەنگە بتوانین بیر لە چوارچێوەیەکی نوێ بۆ ئەو کێشانە بکەینەوە
  • 2:38 - 2:40
    وەک هێشتنەوەی هەردو شتەکە وەک راستییەک.
  • 2:40 - 2:42
    لەبەر ئەوەی کاتێک کە ئەمە رو دەدات
  • 2:42 - 2:44
    بەم بیرۆکەیەی پیاسەکردن و قسەکردنەوە
  • 2:44 - 2:48
    شتەکان دەبن بە شتی کرداری و بەردەوام و گەشەکردو.
  • 2:48 - 2:50
    من ئەم وتەیەم بە باسکردنی سمت دەست پێکرد
  • 2:50 - 2:54
    بە دێڕێک کۆتایی پێ دەهێنم کە دەڵێت
  • 2:54 - 2:55
    پیاسە بکە و قسە بکە.
  • 2:55 - 2:57
    قسەکەت بەدەم پیاسەوە بکە.
  • 2:57 - 3:00
    سەرسام دەبیت کە چۆن هەوای تازە بیرکردنەوەی تازە دروست دەکات
  • 3:00 - 3:02
    و بەو کارەی کە تۆ ئەنجامی دەدەیت
  • 3:02 - 3:05
    کۆمەڵێک بیرۆکەی تەواو نوێ دەهێنیتە ژیانتەوە.
  • 3:05 - 3:07
    سوپاس
  • 3:07 - 3:11
    -چەپڵە
Title:
نیلۆفەر مێرچنت: کۆبونەوەت هەیە؟ پیاسەیەک بکە
Speaker:
Nilofer Merchant
Description:

نیلۆفەر مێرچنت پێشنیاری بیرۆکەیەکی بچوک دەکات کە دەتوانێت کاریگەری گەورە بکاتە سەر ژیان و تەندروستیت: جاری داهاتو کە کۆبونەوەیەکی دو قۆڵیت هەبو، بیکە بە کۆبەنەوە بەدەم پیاسەکردنەوە و بهێڵە لە کاتی قسەکردن و پیاسەکردنەکەدا بیرۆکە بڕژێتە دەرەوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
03:28
Dimitra Papageorgiou approved Kurdish subtitles for Got a meeting? Take a walk
Hanasa-hiwa foundation accepted Kurdish subtitles for Got a meeting? Take a walk
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Got a meeting? Take a walk
Hiwa Foundation added a translation

Kurdish subtitles

Revisions