گەشتێکی کورت بە ٤ ملیار ساڵی پێشوودا (بێجگە سەردەمی دەیناسۆڕەکان)
-
0:01 - 0:03زەمینناسی،
-
0:03 - 0:06زانستێک بە ئاراستەی منداڵە بچووکەکانی،
-
0:06 - 0:09ئەیانەوێت دەیناسۆڕەکان لەژێر زەوی دەرکەن
-
0:09 - 0:11کاتێک جلی فیلمی
"جوراسیک پارک"یان لەبەردایە. -
0:11 - 0:13کاسە سەرەکان لە زەوی دەرئەکرێن و
-
0:13 - 0:16ئەخرێنە بەرچاوی خەڵک سەیریکەن.
-
0:16 - 0:21سوودەکانی ئەمە، لەسەروو سەردێڕی
سەرنجڕاکێش، کتێبی ڕەنگکردن و فلیمەوە -
0:21 - 0:22نەزانراوە.
-
0:23 - 0:24نەخێر...
-
0:24 - 0:26بوەستن.
-
0:27 - 0:29ئەوە هیچ زەمینناسی نیە.
-
0:30 - 0:34زەمینناسی شتێک نیە کەمتر لە
زانستی ژیانی ڕابردوو. -
0:34 - 0:36هەموو ژیانەکانی ڕابردوو.
-
0:36 - 0:38لە شێوەی باوباپیرانەوە بۆ
بوونەوەرەکانی دەرەوەی زەوی. -
0:39 - 0:42پرسیاری بنچینەیی لەخۆ ئەگرێت
وەک "ئێمە کێین؟" و -
0:42 - 0:44"چۆن گەشتووینەتە ئێرە؟" --
-
0:44 - 0:47بە بەکارهێنانی پێناسەکەی
ئەکرێت بیکەین بۆ "ئێمە": -
0:47 - 0:49ژیان خۆی.
-
0:50 - 0:53دەیناسۆڕەکان، پۆڵێنێکی باڵندەکان،
-
0:53 - 0:55تەنیا ڕێژەیەکی سەدی بچووکی ئەوەن.
-
0:55 - 0:56(پێکەنین)
-
0:56 - 0:59کەچی زۆرترین سەرنجی
ڕاگەیاندنەکانیان ئەچێتە سەر. -
0:59 - 1:02(فرەچەشنییە سەرسوڕهێنەرەکەی ژیانی دێرین،
دەیناسۆڕەکان، زەمینناسی) -
1:02 - 1:05وتەیەکی یادگاری زۆر ڕاستە؛ من
تەنانەت ئەمەشیانم درووست نەکردووە. -
1:05 - 1:07ئەمە ڕاستییەکەیە.
-
1:07 - 1:13بەهەرحاڵ، زۆرێک لە ئێمەی زەمینناس
دەیناسۆڕەکان ڕامان ئەکێشێت بۆ بوارەکە. -
1:13 - 1:16چەندین بابەتی سەرنجڕاکێشتر هەیە
لە تۆماری ئێسک و پرووسکەکاندا، و -
1:16 - 1:18زۆر شت ئەزانین لەسەری.
-
1:18 - 1:21با گەشتێکی کورتی، بێ دەیناسۆرەکان بکەین
-
1:21 - 1:23بەسەر چوار ملیار ساڵی پێشوودا.
-
1:24 - 1:25(پێکەنین)
-
1:25 - 1:27یەکەمیان، ماددەی بۆماوەیی.
-
1:27 - 1:30ڤایرۆسەکان، بەشێوەیکی بنچینەیی،
دەستیانکرد بە دروستکردنی پرۆتین و -
1:30 - 1:32تێکدانی ژینگەکەیان.
-
1:33 - 1:35زەوی تووشی ژیان بوو.
-
1:36 - 1:40هەندێک لەم بەکتریا نوێیانە فێربوون
چۆن تیشکی خۆر بخۆن، -
1:40 - 1:41ئۆکسجین بەرهەم بێنن،
-
1:41 - 1:43کاربۆن لە هەوا دەرکەن و
-
1:43 - 1:47خواردنە ئاسنەکانی میکرۆبەکانی تر
لەناوبەرن -
1:47 - 1:49بەوەی بیکەن بە ژەنگ.
-
1:49 - 1:52ئەمە ملیارەها ساڵ بەردەوام بوو.
-
1:52 - 1:55هەندێک لە بەکتریاکان
بەکتریای تریان ئەخوارد، -
1:55 - 1:58هێزی ئەوانیان وەرگرت لە گۆڕینی
ئۆکسجین بۆ وزە، -
1:58 - 2:02بوون بە سەرچاوەی درووستبوونی
گیانداران و ڕووەکەکان. -
2:02 - 2:04بەڵام دەرئەنجام،
تێکچوونی کەشوهەوا هەبوو، -
2:05 - 2:07لە گەرمەوە بۆ سارد و
دیسان بە پێچەوانەوە، -
2:07 - 2:11کە دەرئەنجام زەوی گۆڕی بۆ
تۆپێک بەفر بە سەهۆڵە ڕووبارەکانەوە. -
2:12 - 2:15دەستەواژەی تەکنیکی بۆ ئەم ماوەیە
"زەوی تۆپە بەفرە". -
2:15 - 2:18(پێکەنین)
-
2:18 - 2:21حەوت سەد، هەشت سەد ملیۆن ساڵێک لەمەوبەر.
-
2:21 - 2:23بەهەرحاڵ، میکرۆبەکان یەکیان گرت،
-
2:23 - 2:26ژیانی فرەخانەییان درووستکرد.
-
2:26 - 2:28شەشسەد ملیۆن ساڵ لەمەوبەر،
-
2:28 - 2:32کۆچنشینی شێوە ئەندازەیی دەرکەوت
میکرۆبیان لە ئاوەکە هەڵئەمژی. -
2:32 - 2:36ئەمانە زۆری پێنەچوو شوێنیانگیرایەوە
بە باوباپیرانی ئاژەڵەکانی ئێستا. -
2:36 - 2:38تەقینەوەی کەمبری.
-
2:38 - 2:42خزمەکانی قرژاڵەکان
گیاندارەکانی تریان ئەخوارد، -
2:42 - 2:44بە دەستەکانیان ئەیانگرتن.
-
2:45 - 2:49کرمی قاوغی قەڵغانکراو بەسەر
زەوی دەریاکاندا لولیان ئەخوارد، -
2:49 - 2:52سیستمێکی ژینگەیی نوێیان درووست ئەکرد.
-
2:52 - 2:56باوباپیرانی سەرەمێکوتەکانمان
بەسەر کەناراوەکانا ئەگەڕان، -
2:56 - 3:00لەکاتێکدا خزمی مارماسییەکان
بە دانە تیژەکانیانەوە -
3:00 - 3:04مەلەیان کردووە بۆ سەروو
یەکەمیان شیلانەکانی بنی دەریا، -
3:04 - 3:06خۆیان لاداوە لە هەشتپێ گەورەکان و
-
3:06 - 3:09دووپشکە برسییەکانی دەریا.
-
3:09 - 3:11کەڕووی ڕووەک هاتوونەتە سەر زەوی.
-
3:12 - 3:15بەڵام دووبارە سەهۆڵبەندانەکان هاتۆتەوە،
هەموو شتێکیان لەناوبردۆتەوە. -
3:16 - 3:18بەڵام لەناوچوونی بەکۆمەڵ
دەرفەتی تر ئەڕەخسێنێت. -
3:18 - 3:21ماسی بێ شەویلگە هاتۆتە زەریاکان،
-
3:21 - 3:25نووکدارەکان، چنگاڵ دروستکردن، و
لە کۆتاییشدا پەڕەکان. -
3:25 - 3:29جاڵجاڵۆکە، دووپشک، لوولوپێچ و
کرمەکان هاتنە سەر وشکانی. -
3:30 - 3:33لە شوێنێک لای چینەوە،
ماسییەک پەرەی بە شەویلگەدا، و -
3:33 - 3:36نەوەکانی ماسییە بێ شەویلگەکان،
-
3:36 - 3:38دووپشکەکانی دەریا و گیانەوەرە
دەریاییە بچووکەکانی -
3:38 - 3:40بەرەو نەمان برد.
-
3:40 - 3:41هەندێک لەم ماسییانە،
-
3:41 - 3:43کە ئێسکی پەلیان هەبوو
لە پەڕەکانیاندا، -
3:43 - 3:44پەنجەیان دەرکرد،
-
3:44 - 3:46حەوت یان هەشت بۆ هەر پەڕەیەک.
-
3:47 - 3:49لەسەر زەوی، ڕووەکەکان بوون بە درەخت،
-
3:49 - 3:51زۆر گەورە بوون
-
3:51 - 3:54یان تۆوەکانیان بڵاوکردەوە
پێش ئەوەی بمرن. -
3:55 - 3:57بەڵام دووبارە سەهۆڵبەندانەکان هاتەوە، و
-
3:57 - 3:59لەناوچوونی بەکۆمەڵی دووەم ڕوویدا.
-
3:59 - 4:03سەردەمی ماسی نامۆ و
گوڵە شلێری دەریا بوو. -
4:03 - 4:05قرش بە باڵەوە.
-
4:05 - 4:07قرش بە شەویلگەی مشارییەوە.
-
4:07 - 4:09قرش بە پەڕەکانی هەمووی
دانی بچووک بوون. -
4:09 - 4:11قرش بە شەویلگەی دانداری
شکێنەرەوە. -
4:12 - 4:15ماسی ئێسکدار کە لە فریشتە ماسی و
مارماسییەکانی ئێستا ئەچوون -
4:15 - 4:16بۆ یەکەمجار.
-
4:16 - 4:18وشکانییە تەڕەکان
پەرەیان سەند، -
4:18 - 4:22شوێنی هەزارپێی زەبەلاح و
مێشوولەی گەورەبوون. -
4:22 - 4:25ئەمانە بڵاوبوونەوە بەسەر زۆربەی
یەک کیشوەری پاناجیا و مردن، -
4:25 - 4:27خەڵووزیان درووستکرد،
-
4:27 - 4:30کە بووە هۆی چاخی سەهۆڵی ١٠٠ ملیۆن ساڵی.
-
4:31 - 4:35لە کۆتاییدا، بڕبڕەدارەکان گەشتنە سەر
وشکانی بەشێوەیەکی هەتاهەتایی، -
4:35 - 4:37وشکاوەکییەکانی وەک تیمساحەکان و
-
4:37 - 4:40شیردەری سەرەتایی ددان شمشێری.
-
4:40 - 4:44بەڵام دووبارە، گڕکانەکانی سیبریا تەقییەوە،
-
4:44 - 4:45هەموو شتێک دووبارە مردن و
-
4:45 - 4:48بوو بە لەناوچوونی بەکۆمەڵی سێیەم.
-
4:48 - 4:49(پێکەنین)
-
4:49 - 4:51ژیانی ڕۆژانە خەریکبوو بمرێت.
-
4:51 - 4:56یەک شیردەری تەنیا
مایەوە و بووژایەوە، -
4:56 - 5:00بەڵام زۆری پێنەچوو لەلایەن
تیمساحەکانەوە شوێنی گیرایەوە. -
5:00 - 5:02لە زەریاکاندا، خشۆکە ئاوییەکان،
-
5:02 - 5:07کەڵەکی زەبەلاحی درووستبوو لە
خزمەکانی ژیشکی دەریا و -
5:07 - 5:12سکوید و لولوپێچی قەڵغانکراوی
هەموو جۆرە شێوە و جۆرێک. -
5:12 - 5:15بەڵام دیسان، یەک
کیشوەری پاناجیا پارچە بوو، -
5:15 - 5:16گڕکانی زەریاکانی دروستکرد
-
5:17 - 5:19کە ڕۆژێک دێت ئەبێت بە
زەریای ئەتڵەسی، -
5:19 - 5:22غازی ژەهراوی ئەکاتە هەواوە و
-
5:22 - 5:24ئەبێتە لەناوچوونی کۆمەڵی چوارەم.
-
5:24 - 5:25(پێکەنین)
-
5:25 - 5:28بەڵێ، ڕاستییەکەی زۆر لەم
پێنج دانەیە زیاتر هەیە، -
5:28 - 5:29ئەمانە تەنیا گەورەکانن.
-
5:29 - 5:32(پێکەنین)
-
5:33 - 5:37بۆیە، لە کۆتاییدا، ماسی بە قەبارەی
نەهەنگ هەبووە، و -
5:37 - 5:39ماسییە تازەکانیش شیلانەکانیان داگیرکرد،
-
5:39 - 5:44کە گەورە بووبوون بە بەکارهێنانی قەوزەکانی
گرتبوویانن هەتا تیشکی خۆر بخۆن. -
5:44 - 5:49قڕژاڵەکان، ماسییە پانکەکان و ماسییەکانی تر
بە دانە شکێنەرەکانیانەوە دەرکەوتن، -
5:49 - 5:50قاوغەکانیان تێک ئەشکاند و
-
5:50 - 5:53بووە کێبڕکێیەک لە نێوان
ڕاوچی و نێچیردا. -
5:53 - 5:56تەقینەوەیەکی هەمەچەشنی ئاوی هەبوو.
-
5:57 - 5:59شیردەرەکان بەسەر درەختەکاندا
سەرکەوتن، فڕین و -
5:59 - 6:04زۆر شتی تریان کرد بە جۆرێک
لە هی سەردەمی تازە ئەچێت. -
6:04 - 6:08لەسەر یەکەمین گوڵەکان ئەژیان لە
لایەن یەکەم هەنگەکانەوە پیتێنرا بوون. -
6:08 - 6:12شۆڕشێکی ژینگەیی هەبوو
لەسەر زەوی و ناو دەریاش، -
6:12 - 6:14کە بووە هۆی جیهانی نوێ.
-
6:14 - 6:17جگە لەوەی نەیزەکێک یای لە مەکسیک، و
-
6:18 - 6:22ئینجا بووە هۆی تەقینەوەی گڕکان لە
لاکەی تری جیهان لە هیندستان، و -
6:22 - 6:24دیسان هەموو شتێک خەریکبوو لەناوچێت.
-
6:24 - 6:26(پێکەنین)
-
6:26 - 6:30بەڵام -- هەمووکات بەڵام هەیە،
چونکە ئێمە ماوین -- -
6:30 - 6:32شیردەرەکان لە خۆڵەمێش هەستانەوە،
-
6:32 - 6:36بچووک بوونەوە لەژێر گەرمییە زۆرەکە و
ئینجا گەورەتریش بوون. -
6:36 - 6:39دار خورما و مار دەرکەوتن
لە کیشوەری باکوور. -
6:39 - 6:43سەگی ڕاوچی بەدرێژایی
ڕووبارە دێرینەکان دەرکەوتن، -
6:43 - 6:45لە کاتێکدا خزمەکانیان گەڕانەوە ناو
دەریاکان و -
6:45 - 6:48بوون بە یەکەمین نەهەنگەکانی
هاوشێوەی سەگە ئاوییەکان. -
6:48 - 6:52کەمتیارەکان و جۆرە کەڵبەدارەکانی تر
-
6:52 - 6:55لەلایەن کەرکەدەنە ملدرێژە
زەبەلاحەکانەوە ڕاونران. -
6:55 - 6:58هەموو شتێک لەم خاڵەدا لەوە ئەچێت
ئاشنا بن پێ -
6:58 - 6:59بەڵام بەڕاستی نەخێر.
-
6:59 - 7:03لە کیشوەری باشوور، چاخێکی
بەستەڵەک دەستی پێکرد، -
7:03 - 7:07یەکەمین قاوغی سەهۆڵی هەمیشەیی
درووستکرد بە دووسەد ملیۆن ساڵ. -
7:07 - 7:10ئەمە بەشەکەی تری جیهانی وشک کردەوە،
-
7:10 - 7:14بەڵام هێشتی گیاکان، خێزانی مشکەکان،
خێزانی پشیلەکان درووست بن. -
7:14 - 7:16لە شوێنێک لە ئەفریقا،
-
7:16 - 7:18مەیموونێک دەستیکرد بە ڕۆشتن
بەدرێژایی دارستانە نوێکان. -
7:19 - 7:22ئاه، سەلەمۆنی دان شمشێری
زەبەلاحیش هەبوو، -
7:22 - 7:23ئەبێ ئەوەش بڵێم.
-
7:23 - 7:26(پێکەنین)
-
7:26 - 7:29کەواتە، ئەزانین هەموو ئەمە و
-
7:29 - 7:31زۆری تر ڕووی داوە.
-
7:31 - 7:32چۆن؟
-
7:32 - 7:33بۆچی؟
-
7:33 - 7:36زەمینناسی زانستێکە لە گەشەکردندایە
-
7:36 - 7:40لە خاڵی یەکتربڕی چەندین بوار و
تەکنەلۆجیای تر. -
7:40 - 7:43هیچ زانیارییەک نیە هێندەی تۆماری
ئێسک و پرسوکەکان گەورەبێت، -
7:43 - 7:45هەر هەمووی دەر ئەکەین.
-
7:45 - 7:46سی تی سکان بەکار ئەهێنین
-
7:46 - 7:48ئایزۆتۆپ بەکارئەهێنین،
-
7:48 - 7:49نەخشەی جیهان بەکارئەهێنین،
-
7:49 - 7:51ڕۆبۆتەکان بەکارئەهێنین،
-
7:51 - 7:53دروستکردنەوەی بیرکاریانە بەکارئەهێنین و
-
7:53 - 7:55هەموو جۆرە شیکردنەوەکانی تریش.
-
7:55 - 7:59هەر هەمووی ئەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی
بتوانین لە ڕابردوو تێبگەین و -
7:59 - 8:01بزانین چۆن پەرەسەندن ڕوویداوە.
-
8:01 - 8:04هەروەها یارمەتیشمان ئەدات
پێشبینی بۆ داهاتوو بکەین. -
8:04 - 8:07لەدوای لەناوچوونی بەکۆمەڵی
دواترەوە چی ئەبێت؟ -
8:07 - 8:09چی شتی سەیر دەرئەکەوێت؟
-
8:09 - 8:11ئایا دیسان شیردەرەکان بچووک ئەبنەوە؟
-
8:12 - 8:14یان شیردەرەکان هەر ئەمێننەوە؟
-
8:15 - 8:16کۆی هەمووی،
-
8:16 - 8:20زۆر فێربووین لەسەر دەیناسۆرەکان.
-
8:20 - 8:22بەڵام زۆری تر ماوە بیزانین
-
8:22 - 8:26لەو لەسەدا ٩٩.٩ بوونەوەرانەی
تری ژیاون لەسەر زەوی. -
8:26 - 8:29ئەوەش زەمینناسییە.
-
8:29 - 8:30زۆر سوپاس.
-
8:30 - 8:35(چەپڵەلێدان)
- Title:
- گەشتێکی کورت بە ٤ ملیار ساڵی پێشوودا (بێجگە سەردەمی دەیناسۆڕەکان)
- Speaker:
- لاورێن ساڵان
- Description:
-
لەم گەشتە خێراییەدا بە پەرەسەندنەکانی چوار ملیار ساڵی پێشوودا، زەمینناس و هاوڕێی تێد لاورێن سالان ئاشنامان ئەکات بە گیاندارە هەمەجۆرەکانی ڕۆژێک لە ڕۆژان لەسەر زەوی بوون (لە قرشە باڵدارەکانەوە بۆ تیمساحە خێراکان و کەرکەدەنە ملدرێژەکان) و نیشانی ئەیات بۆچی زەمینناسی زۆر لە دەیناسۆڕەکان زیاترە.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 08:48
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for A brief tour of the last 4 billion years (dinosaurs not included) | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish (Central) subtitles for A brief tour of the last 4 billion years (dinosaurs not included) | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for A brief tour of the last 4 billion years (dinosaurs not included) | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for A brief tour of the last 4 billion years (dinosaurs not included) | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for A brief tour of the last 4 billion years (dinosaurs not included) | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for A brief tour of the last 4 billion years (dinosaurs not included) | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for A brief tour of the last 4 billion years (dinosaurs not included) | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for A brief tour of the last 4 billion years (dinosaurs not included) |