زەمینناسی، زانستێک بە ئاراستەی منداڵە بچووکەکانی، ئەیانەوێت دەیناسۆڕەکان لەژێر زەوی دەرکەن کاتێک جلی فیلمی "جوراسیک پارک"یان لەبەردایە. کاسە سەرەکان لە زەوی دەرئەکرێن و ئەخرێنە بەرچاوی خەڵک سەیریکەن. سوودەکانی ئەمە، لەسەروو سەردێڕی سەرنجڕاکێش، کتێبی ڕەنگکردن و فلیمەوە نەزانراوە. نەخێر... بوەستن. ئەوە هیچ زەمینناسی نیە. زەمینناسی شتێک نیە کەمتر لە زانستی ژیانی ڕابردوو. هەموو ژیانەکانی ڕابردوو. لە شێوەی باوباپیرانەوە بۆ بوونەوەرەکانی دەرەوەی زەوی. پرسیاری بنچینەیی لەخۆ ئەگرێت وەک "ئێمە کێین؟" و "چۆن گەشتووینەتە ئێرە؟" -- بە بەکارهێنانی پێناسەکەی ئەکرێت بیکەین بۆ "ئێمە": ژیان خۆی. دەیناسۆڕەکان، پۆڵێنێکی باڵندەکان، تەنیا ڕێژەیەکی سەدی بچووکی ئەوەن. (پێکەنین) کەچی زۆرترین سەرنجی ڕاگەیاندنەکانیان ئەچێتە سەر. (فرەچەشنییە سەرسوڕهێنەرەکەی ژیانی دێرین، دەیناسۆڕەکان، زەمینناسی) وتەیەکی یادگاری زۆر ڕاستە؛ من تەنانەت ئەمەشیانم درووست نەکردووە. ئەمە ڕاستییەکەیە. بەهەرحاڵ، زۆرێک لە ئێمەی زەمینناس دەیناسۆڕەکان ڕامان ئەکێشێت بۆ بوارەکە. چەندین بابەتی سەرنجڕاکێشتر هەیە لە تۆماری ئێسک و پرووسکەکاندا، و زۆر شت ئەزانین لەسەری. با گەشتێکی کورتی، بێ دەیناسۆرەکان بکەین بەسەر چوار ملیار ساڵی پێشوودا. (پێکەنین) یەکەمیان، ماددەی بۆماوەیی. ڤایرۆسەکان، بەشێوەیکی بنچینەیی، دەستیانکرد بە دروستکردنی پرۆتین و تێکدانی ژینگەکەیان. زەوی تووشی ژیان بوو. هەندێک لەم بەکتریا نوێیانە فێربوون چۆن تیشکی خۆر بخۆن، ئۆکسجین بەرهەم بێنن، کاربۆن لە هەوا دەرکەن و خواردنە ئاسنەکانی میکرۆبەکانی تر لەناوبەرن بەوەی بیکەن بە ژەنگ. ئەمە ملیارەها ساڵ بەردەوام بوو. هەندێک لە بەکتریاکان بەکتریای تریان ئەخوارد، هێزی ئەوانیان وەرگرت لە گۆڕینی ئۆکسجین بۆ وزە، بوون بە سەرچاوەی درووستبوونی گیانداران و ڕووەکەکان. بەڵام دەرئەنجام، تێکچوونی کەشوهەوا هەبوو، لە گەرمەوە بۆ سارد و دیسان بە پێچەوانەوە، کە دەرئەنجام زەوی گۆڕی بۆ تۆپێک بەفر بە سەهۆڵە ڕووبارەکانەوە. دەستەواژەی تەکنیکی بۆ ئەم ماوەیە "زەوی تۆپە بەفرە". (پێکەنین) حەوت سەد، هەشت سەد ملیۆن ساڵێک لەمەوبەر. بەهەرحاڵ، میکرۆبەکان یەکیان گرت، ژیانی فرەخانەییان درووستکرد. شەشسەد ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، کۆچنشینی شێوە ئەندازەیی دەرکەوت میکرۆبیان لە ئاوەکە هەڵئەمژی. ئەمانە زۆری پێنەچوو شوێنیانگیرایەوە بە باوباپیرانی ئاژەڵەکانی ئێستا. تەقینەوەی کەمبری. خزمەکانی قرژاڵەکان گیاندارەکانی تریان ئەخوارد، بە دەستەکانیان ئەیانگرتن. کرمی قاوغی قەڵغانکراو بەسەر زەوی دەریاکاندا لولیان ئەخوارد، سیستمێکی ژینگەیی نوێیان درووست ئەکرد. باوباپیرانی سەرەمێکوتەکانمان بەسەر کەناراوەکانا ئەگەڕان، لەکاتێکدا خزمی مارماسییەکان بە دانە تیژەکانیانەوە مەلەیان کردووە بۆ سەروو یەکەمیان شیلانەکانی بنی دەریا، خۆیان لاداوە لە هەشتپێ گەورەکان و دووپشکە برسییەکانی دەریا. کەڕووی ڕووەک هاتوونەتە سەر زەوی. بەڵام دووبارە سەهۆڵبەندانەکان هاتۆتەوە، هەموو شتێکیان لەناوبردۆتەوە. بەڵام لەناوچوونی بەکۆمەڵ دەرفەتی تر ئەڕەخسێنێت. ماسی بێ شەویلگە هاتۆتە زەریاکان، نووکدارەکان، چنگاڵ دروستکردن، و لە کۆتاییشدا پەڕەکان. جاڵجاڵۆکە، دووپشک، لوولوپێچ و کرمەکان هاتنە سەر وشکانی. لە شوێنێک لای چینەوە، ماسییەک پەرەی بە شەویلگەدا، و نەوەکانی ماسییە بێ شەویلگەکان، دووپشکەکانی دەریا و گیانەوەرە دەریاییە بچووکەکانی بەرەو نەمان برد. هەندێک لەم ماسییانە، کە ئێسکی پەلیان هەبوو لە پەڕەکانیاندا، پەنجەیان دەرکرد، حەوت یان هەشت بۆ هەر پەڕەیەک. لەسەر زەوی، ڕووەکەکان بوون بە درەخت، زۆر گەورە بوون یان تۆوەکانیان بڵاوکردەوە پێش ئەوەی بمرن. بەڵام دووبارە سەهۆڵبەندانەکان هاتەوە، و لەناوچوونی بەکۆمەڵی دووەم ڕوویدا. سەردەمی ماسی نامۆ و گوڵە شلێری دەریا بوو. قرش بە باڵەوە. قرش بە شەویلگەی مشارییەوە. قرش بە پەڕەکانی هەمووی دانی بچووک بوون. قرش بە شەویلگەی دانداری شکێنەرەوە. ماسی ئێسکدار کە لە فریشتە ماسی و مارماسییەکانی ئێستا ئەچوون بۆ یەکەمجار. وشکانییە تەڕەکان پەرەیان سەند، شوێنی هەزارپێی زەبەلاح و مێشوولەی گەورەبوون. ئەمانە بڵاوبوونەوە بەسەر زۆربەی یەک کیشوەری پاناجیا و مردن، خەڵووزیان درووستکرد، کە بووە هۆی چاخی سەهۆڵی ١٠٠ ملیۆن ساڵی. لە کۆتاییدا، بڕبڕەدارەکان گەشتنە سەر وشکانی بەشێوەیەکی هەتاهەتایی، وشکاوەکییەکانی وەک تیمساحەکان و شیردەری سەرەتایی ددان شمشێری. بەڵام دووبارە، گڕکانەکانی سیبریا تەقییەوە، هەموو شتێک دووبارە مردن و بوو بە لەناوچوونی بەکۆمەڵی سێیەم. (پێکەنین) ژیانی ڕۆژانە خەریکبوو بمرێت. یەک شیردەری تەنیا مایەوە و بووژایەوە، بەڵام زۆری پێنەچوو لەلایەن تیمساحەکانەوە شوێنی گیرایەوە. لە زەریاکاندا، خشۆکە ئاوییەکان، کەڵەکی زەبەلاحی درووستبوو لە خزمەکانی ژیشکی دەریا و سکوید و لولوپێچی قەڵغانکراوی هەموو جۆرە شێوە و جۆرێک. بەڵام دیسان، یەک کیشوەری پاناجیا پارچە بوو، گڕکانی زەریاکانی دروستکرد کە ڕۆژێک دێت ئەبێت بە زەریای ئەتڵەسی، غازی ژەهراوی ئەکاتە هەواوە و ئەبێتە لەناوچوونی کۆمەڵی چوارەم. (پێکەنین) بەڵێ، ڕاستییەکەی زۆر لەم پێنج دانەیە زیاتر هەیە، ئەمانە تەنیا گەورەکانن. (پێکەنین) بۆیە، لە کۆتاییدا، ماسی بە قەبارەی نەهەنگ هەبووە، و ماسییە تازەکانیش شیلانەکانیان داگیرکرد، کە گەورە بووبوون بە بەکارهێنانی قەوزەکانی گرتبوویانن هەتا تیشکی خۆر بخۆن. قڕژاڵەکان، ماسییە پانکەکان و ماسییەکانی تر بە دانە شکێنەرەکانیانەوە دەرکەوتن، قاوغەکانیان تێک ئەشکاند و بووە کێبڕکێیەک لە نێوان ڕاوچی و نێچیردا. تەقینەوەیەکی هەمەچەشنی ئاوی هەبوو. شیردەرەکان بەسەر درەختەکاندا سەرکەوتن، فڕین و زۆر شتی تریان کرد بە جۆرێک لە هی سەردەمی تازە ئەچێت. لەسەر یەکەمین گوڵەکان ئەژیان لە لایەن یەکەم هەنگەکانەوە پیتێنرا بوون. شۆڕشێکی ژینگەیی هەبوو لەسەر زەوی و ناو دەریاش، کە بووە هۆی جیهانی نوێ. جگە لەوەی نەیزەکێک یای لە مەکسیک، و ئینجا بووە هۆی تەقینەوەی گڕکان لە لاکەی تری جیهان لە هیندستان، و دیسان هەموو شتێک خەریکبوو لەناوچێت. (پێکەنین) بەڵام -- هەمووکات بەڵام هەیە، چونکە ئێمە ماوین -- شیردەرەکان لە خۆڵەمێش هەستانەوە، بچووک بوونەوە لەژێر گەرمییە زۆرەکە و ئینجا گەورەتریش بوون. دار خورما و مار دەرکەوتن لە کیشوەری باکوور. سەگی ڕاوچی بەدرێژایی ڕووبارە دێرینەکان دەرکەوتن، لە کاتێکدا خزمەکانیان گەڕانەوە ناو دەریاکان و بوون بە یەکەمین نەهەنگەکانی هاوشێوەی سەگە ئاوییەکان. کەمتیارەکان و جۆرە کەڵبەدارەکانی تر لەلایەن کەرکەدەنە ملدرێژە زەبەلاحەکانەوە ڕاونران. هەموو شتێک لەم خاڵەدا لەوە ئەچێت ئاشنا بن پێ بەڵام بەڕاستی نەخێر. لە کیشوەری باشوور، چاخێکی بەستەڵەک دەستی پێکرد، یەکەمین قاوغی سەهۆڵی هەمیشەیی درووستکرد بە دووسەد ملیۆن ساڵ. ئەمە بەشەکەی تری جیهانی وشک کردەوە، بەڵام هێشتی گیاکان، خێزانی مشکەکان، خێزانی پشیلەکان درووست بن. لە شوێنێک لە ئەفریقا، مەیموونێک دەستیکرد بە ڕۆشتن بەدرێژایی دارستانە نوێکان. ئاه، سەلەمۆنی دان شمشێری زەبەلاحیش هەبوو، ئەبێ ئەوەش بڵێم. (پێکەنین) کەواتە، ئەزانین هەموو ئەمە و زۆری تر ڕووی داوە. چۆن؟ بۆچی؟ زەمینناسی زانستێکە لە گەشەکردندایە لە خاڵی یەکتربڕی چەندین بوار و تەکنەلۆجیای تر. هیچ زانیارییەک نیە هێندەی تۆماری ئێسک و پرسوکەکان گەورەبێت، هەر هەمووی دەر ئەکەین. سی تی سکان بەکار ئەهێنین ئایزۆتۆپ بەکارئەهێنین، نەخشەی جیهان بەکارئەهێنین، ڕۆبۆتەکان بەکارئەهێنین، دروستکردنەوەی بیرکاریانە بەکارئەهێنین و هەموو جۆرە شیکردنەوەکانی تریش. هەر هەمووی ئەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانین لە ڕابردوو تێبگەین و بزانین چۆن پەرەسەندن ڕوویداوە. هەروەها یارمەتیشمان ئەدات پێشبینی بۆ داهاتوو بکەین. لەدوای لەناوچوونی بەکۆمەڵی دواترەوە چی ئەبێت؟ چی شتی سەیر دەرئەکەوێت؟ ئایا دیسان شیردەرەکان بچووک ئەبنەوە؟ یان شیردەرەکان هەر ئەمێننەوە؟ کۆی هەمووی، زۆر فێربووین لەسەر دەیناسۆرەکان. بەڵام زۆری تر ماوە بیزانین لەو لەسەدا ٩٩.٩ بوونەوەرانەی تری ژیاون لەسەر زەوی. ئەوەش زەمینناسییە. زۆر سوپاس. (چەپڵەلێدان)