Return to Video

گەشتێکی کورت بە ٤ ملیار ساڵی پێشوودا (بێجگە سەردەمی دەیناسۆڕەکان)

  • 0:01 - 0:03
    زەمینناسی،
  • 0:03 - 0:06
    زانستێک بە ئاراستەی منداڵە بچووکەکانی،
  • 0:06 - 0:09
    ئەیانەوێت دەیناسۆڕەکان لەژێر زەوی دەرکەن
  • 0:09 - 0:11
    کاتێک جلی فیلمی
    "جوراسیک پارک"یان لەبەردایە.
  • 0:11 - 0:13
    کاسە سەرەکان لە زەوی دەرئەکرێن و
  • 0:13 - 0:16
    ئەخرێنە بەرچاوی خەڵک سەیریکەن.
  • 0:16 - 0:21
    سوودەکانی ئەمە، لەسەروو سەردێڕی
    سەرنجڕاکێش، کتێبی ڕەنگکردن و فلیمەوە
  • 0:21 - 0:22
    نەزانراوە.
  • 0:23 - 0:24
    نەخێر...
  • 0:24 - 0:26
    بوەستن.
  • 0:27 - 0:29
    ئەوە هیچ زەمینناسی نیە.
  • 0:30 - 0:34
    زەمینناسی شتێک نیە کەمتر لە
    زانستی ژیانی ڕابردوو.
  • 0:34 - 0:36
    هەموو ژیانەکانی ڕابردوو.
  • 0:36 - 0:38
    لە شێوەی باوباپیرانەوە بۆ
    بوونەوەرەکانی دەرەوەی زەوی.
  • 0:39 - 0:42
    پرسیاری بنچینەیی لەخۆ ئەگرێت
    وەک "ئێمە کێین؟" و
  • 0:42 - 0:44
    "چۆن گەشتووینەتە ئێرە؟" --
  • 0:44 - 0:47
    بە بەکارهێنانی پێناسەکەی
    ئەکرێت بیکەین بۆ "ئێمە":
  • 0:47 - 0:49
    ژیان خۆی.
  • 0:50 - 0:53
    دەیناسۆڕەکان، پۆڵێنێکی باڵندەکان،
  • 0:53 - 0:55
    تەنیا ڕێژەیەکی سەدی بچووکی ئەوەن.
  • 0:55 - 0:56
    (پێکەنین)
  • 0:56 - 0:59
    کەچی زۆرترین سەرنجی
    ڕاگەیاندنەکانیان ئەچێتە سەر.
  • 0:59 - 1:02
    (فرەچەشنییە سەرسوڕهێنەرەکەی ژیانی دێرین،
    دەیناسۆڕەکان، زەمینناسی)
  • 1:02 - 1:05
    وتەیەکی یادگاری زۆر ڕاستە؛ من
    تەنانەت ئەمەشیانم درووست نەکردووە.
  • 1:05 - 1:07
    ئەمە ڕاستییەکەیە.
  • 1:07 - 1:13
    بەهەرحاڵ، زۆرێک لە ئێمەی زەمینناس
    دەیناسۆڕەکان ڕامان ئەکێشێت بۆ بوارەکە.
  • 1:13 - 1:16
    چەندین بابەتی سەرنجڕاکێشتر هەیە
    لە تۆماری ئێسک و پرووسکەکاندا، و
  • 1:16 - 1:18
    زۆر شت ئەزانین لەسەری.
  • 1:18 - 1:21
    با گەشتێکی کورتی، بێ دەیناسۆرەکان بکەین
  • 1:21 - 1:23
    بەسەر چوار ملیار ساڵی پێشوودا.
  • 1:24 - 1:25
    (پێکەنین)
  • 1:25 - 1:27
    یەکەمیان، ماددەی بۆماوەیی.
  • 1:27 - 1:30
    ڤایرۆسەکان، بەشێوەیکی بنچینەیی،
    دەستیانکرد بە دروستکردنی پرۆتین و
  • 1:30 - 1:32
    تێکدانی ژینگەکەیان.
  • 1:33 - 1:35
    زەوی تووشی ژیان بوو.
  • 1:36 - 1:40
    هەندێک لەم بەکتریا نوێیانە فێربوون
    چۆن تیشکی خۆر بخۆن،
  • 1:40 - 1:41
    ئۆکسجین بەرهەم بێنن،
  • 1:41 - 1:43
    کاربۆن لە هەوا دەرکەن و
  • 1:43 - 1:47
    خواردنە ئاسنەکانی میکرۆبەکانی تر
    لەناوبەرن
  • 1:47 - 1:49
    بەوەی بیکەن بە ژەنگ.
  • 1:49 - 1:52
    ئەمە ملیارەها ساڵ بەردەوام بوو.
  • 1:52 - 1:55
    هەندێک لە بەکتریاکان
    بەکتریای تریان ئەخوارد،
  • 1:55 - 1:58
    هێزی ئەوانیان وەرگرت لە گۆڕینی
    ئۆکسجین بۆ وزە،
  • 1:58 - 2:02
    بوون بە سەرچاوەی درووستبوونی
    گیانداران و ڕووەکەکان.
  • 2:02 - 2:04
    بەڵام دەرئەنجام،
    تێکچوونی کەشوهەوا هەبوو،
  • 2:05 - 2:07
    لە گەرمەوە بۆ سارد و
    دیسان بە پێچەوانەوە،
  • 2:07 - 2:11
    کە دەرئەنجام زەوی گۆڕی بۆ
    تۆپێک بەفر بە سەهۆڵە ڕووبارەکانەوە.
  • 2:12 - 2:15
    دەستەواژەی تەکنیکی بۆ ئەم ماوەیە
    "زەوی تۆپە بەفرە".
  • 2:15 - 2:18
    (پێکەنین)
  • 2:18 - 2:21
    حەوت سەد، هەشت سەد ملیۆن ساڵێک لەمەوبەر.
  • 2:21 - 2:23
    بەهەرحاڵ، میکرۆبەکان یەکیان گرت،
  • 2:23 - 2:26
    ژیانی فرەخانەییان درووستکرد.
  • 2:26 - 2:28
    شەشسەد ملیۆن ساڵ لەمەوبەر،
  • 2:28 - 2:32
    کۆچنشینی شێوە ئەندازەیی دەرکەوت
    میکرۆبیان لە ئاوەکە هەڵئەمژی.
  • 2:32 - 2:36
    ئەمانە زۆری پێنەچوو شوێنیانگیرایەوە
    بە باوباپیرانی ئاژەڵەکانی ئێستا.
  • 2:36 - 2:38
    تەقینەوەی کەمبری.
  • 2:38 - 2:42
    خزمەکانی قرژاڵەکان
    گیاندارەکانی تریان ئەخوارد،
  • 2:42 - 2:44
    بە دەستەکانیان ئەیانگرتن.
  • 2:45 - 2:49
    کرمی قاوغی قەڵغانکراو بەسەر
    زەوی دەریاکاندا لولیان ئەخوارد،
  • 2:49 - 2:52
    سیستمێکی ژینگەیی نوێیان درووست ئەکرد.
  • 2:52 - 2:56
    باوباپیرانی سەرەمێکوتەکانمان
    بەسەر کەناراوەکانا ئەگەڕان،
  • 2:56 - 3:00
    لەکاتێکدا خزمی مارماسییەکان
    بە دانە تیژەکانیانەوە
  • 3:00 - 3:04
    مەلەیان کردووە بۆ سەروو
    یەکەمیان شیلانەکانی بنی دەریا،
  • 3:04 - 3:06
    خۆیان لاداوە لە هەشتپێ گەورەکان و
  • 3:06 - 3:09
    دووپشکە برسییەکانی دەریا.
  • 3:09 - 3:11
    کەڕووی ڕووەک هاتوونەتە سەر زەوی.
  • 3:12 - 3:15
    بەڵام دووبارە سەهۆڵبەندانەکان هاتۆتەوە،
    هەموو شتێکیان لەناوبردۆتەوە.
  • 3:16 - 3:18
    بەڵام لەناوچوونی بەکۆمەڵ
    دەرفەتی تر ئەڕەخسێنێت.
  • 3:18 - 3:21
    ماسی بێ شەویلگە هاتۆتە زەریاکان،
  • 3:21 - 3:25
    نووکدارەکان، چنگاڵ دروستکردن، و
    لە کۆتاییشدا پەڕەکان.
  • 3:25 - 3:29
    جاڵجاڵۆکە، دووپشک، لوولوپێچ و
    کرمەکان هاتنە سەر وشکانی.
  • 3:30 - 3:33
    لە شوێنێک لای چینەوە،
    ماسییەک پەرەی بە شەویلگەدا، و
  • 3:33 - 3:36
    نەوەکانی ماسییە بێ شەویلگەکان،
  • 3:36 - 3:38
    دووپشکەکانی دەریا و گیانەوەرە
    دەریاییە بچووکەکانی
  • 3:38 - 3:40
    بەرەو نەمان برد.
  • 3:40 - 3:41
    هەندێک لەم ماسییانە،
  • 3:41 - 3:43
    کە ئێسکی پەلیان هەبوو
    لە پەڕەکانیاندا،
  • 3:43 - 3:44
    پەنجەیان دەرکرد،
  • 3:44 - 3:46
    حەوت یان هەشت بۆ هەر پەڕەیەک.
  • 3:47 - 3:49
    لەسەر زەوی، ڕووەکەکان بوون بە درەخت،
  • 3:49 - 3:51
    زۆر گەورە بوون
  • 3:51 - 3:54
    یان تۆوەکانیان بڵاوکردەوە
    پێش ئەوەی بمرن.
  • 3:55 - 3:57
    بەڵام دووبارە سەهۆڵبەندانەکان هاتەوە، و
  • 3:57 - 3:59
    لەناوچوونی بەکۆمەڵی دووەم ڕوویدا.
  • 3:59 - 4:03
    سەردەمی ماسی نامۆ و
    گوڵە شلێری دەریا بوو.
  • 4:03 - 4:05
    قرش بە باڵەوە.
  • 4:05 - 4:07
    قرش بە شەویلگەی مشارییەوە.
  • 4:07 - 4:09
    قرش بە پەڕەکانی هەمووی
    دانی بچووک بوون.
  • 4:09 - 4:11
    قرش بە شەویلگەی دانداری
    شکێنەرەوە.
  • 4:12 - 4:15
    ماسی ئێسکدار کە لە فریشتە ماسی و
    مارماسییەکانی ئێستا ئەچوون
  • 4:15 - 4:16
    بۆ یەکەمجار.
  • 4:16 - 4:18
    وشکانییە تەڕەکان
    پەرەیان سەند،
  • 4:18 - 4:22
    شوێنی هەزارپێی زەبەلاح و
    مێشوولەی گەورەبوون.
  • 4:22 - 4:25
    ئەمانە بڵاوبوونەوە بەسەر زۆربەی
    یەک کیشوەری پاناجیا و مردن،
  • 4:25 - 4:27
    خەڵووزیان درووستکرد،
  • 4:27 - 4:30
    کە بووە هۆی چاخی سەهۆڵی ١٠٠ ملیۆن ساڵی.
  • 4:31 - 4:35
    لە کۆتاییدا، بڕبڕەدارەکان گەشتنە سەر
    وشکانی بەشێوەیەکی هەتاهەتایی،
  • 4:35 - 4:37
    وشکاوەکییەکانی وەک تیمساحەکان و
  • 4:37 - 4:40
    شیردەری سەرەتایی ددان شمشێری.
  • 4:40 - 4:44
    بەڵام دووبارە، گڕکانەکانی سیبریا تەقییەوە،
  • 4:44 - 4:45
    هەموو شتێک دووبارە مردن و
  • 4:45 - 4:48
    بوو بە لەناوچوونی بەکۆمەڵی سێیەم.
  • 4:48 - 4:49
    (پێکەنین)
  • 4:49 - 4:51
    ژیانی ڕۆژانە خەریکبوو بمرێت.
  • 4:51 - 4:56
    یەک شیردەری تەنیا
    مایەوە و بووژایەوە،
  • 4:56 - 5:00
    بەڵام زۆری پێنەچوو لەلایەن
    تیمساحەکانەوە شوێنی گیرایەوە.
  • 5:00 - 5:02
    لە زەریاکاندا، خشۆکە ئاوییەکان،
  • 5:02 - 5:07
    کەڵەکی زەبەلاحی درووستبوو لە
    خزمەکانی ژیشکی دەریا و
  • 5:07 - 5:12
    سکوید و لولوپێچی قەڵغانکراوی
    هەموو جۆرە شێوە و جۆرێک.
  • 5:12 - 5:15
    بەڵام دیسان، یەک
    کیشوەری پاناجیا پارچە بوو،
  • 5:15 - 5:16
    گڕکانی زەریاکانی دروستکرد
  • 5:17 - 5:19
    کە ڕۆژێک دێت ئەبێت بە
    زەریای ئەتڵەسی،
  • 5:19 - 5:22
    غازی ژەهراوی ئەکاتە هەواوە و
  • 5:22 - 5:24
    ئەبێتە لەناوچوونی کۆمەڵی چوارەم.
  • 5:24 - 5:25
    (پێکەنین)
  • 5:25 - 5:28
    بەڵێ، ڕاستییەکەی زۆر لەم
    پێنج دانەیە زیاتر هەیە،
  • 5:28 - 5:29
    ئەمانە تەنیا گەورەکانن.
  • 5:29 - 5:32
    (پێکەنین)
  • 5:33 - 5:37
    بۆیە، لە کۆتاییدا، ماسی بە قەبارەی
    نەهەنگ هەبووە، و
  • 5:37 - 5:39
    ماسییە تازەکانیش شیلانەکانیان داگیرکرد،
  • 5:39 - 5:44
    کە گەورە بووبوون بە بەکارهێنانی قەوزەکانی
    گرتبوویانن هەتا تیشکی خۆر بخۆن.
  • 5:44 - 5:49
    قڕژاڵەکان، ماسییە پانکەکان و ماسییەکانی تر
    بە دانە شکێنەرەکانیانەوە دەرکەوتن،
  • 5:49 - 5:50
    قاوغەکانیان تێک ئەشکاند و
  • 5:50 - 5:53
    بووە کێبڕکێیەک لە نێوان
    ڕاوچی و نێچیردا.
  • 5:53 - 5:56
    تەقینەوەیەکی هەمەچەشنی ئاوی هەبوو.
  • 5:57 - 5:59
    شیردەرەکان بەسەر درەختەکاندا
    سەرکەوتن، فڕین و
  • 5:59 - 6:04
    زۆر شتی تریان کرد بە جۆرێک
    لە هی سەردەمی تازە ئەچێت.
  • 6:04 - 6:08
    لەسەر یەکەمین گوڵەکان ئەژیان لە
    لایەن یەکەم هەنگەکانەوە پیتێنرا بوون.
  • 6:08 - 6:12
    شۆڕشێکی ژینگەیی هەبوو
    لەسەر زەوی و ناو دەریاش،
  • 6:12 - 6:14
    کە بووە هۆی جیهانی نوێ.
  • 6:14 - 6:17
    جگە لەوەی نەیزەکێک یای لە مەکسیک، و
  • 6:18 - 6:22
    ئینجا بووە هۆی تەقینەوەی گڕکان لە
    لاکەی تری جیهان لە هیندستان، و
  • 6:22 - 6:24
    دیسان هەموو شتێک خەریکبوو لەناوچێت.
  • 6:24 - 6:26
    (پێکەنین)
  • 6:26 - 6:30
    بەڵام -- هەمووکات بەڵام هەیە،
    چونکە ئێمە ماوین --
  • 6:30 - 6:32
    شیردەرەکان لە خۆڵەمێش هەستانەوە،
  • 6:32 - 6:36
    بچووک بوونەوە لەژێر گەرمییە زۆرەکە و
    ئینجا گەورەتریش بوون.
  • 6:36 - 6:39
    دار خورما و مار دەرکەوتن
    لە کیشوەری باکوور.
  • 6:39 - 6:43
    سەگی ڕاوچی بەدرێژایی
    ڕووبارە دێرینەکان دەرکەوتن،
  • 6:43 - 6:45
    لە کاتێکدا خزمەکانیان گەڕانەوە ناو
    دەریاکان و
  • 6:45 - 6:48
    بوون بە یەکەمین نەهەنگەکانی
    هاوشێوەی سەگە ئاوییەکان.
  • 6:48 - 6:52
    کەمتیارەکان و جۆرە کەڵبەدارەکانی تر
  • 6:52 - 6:55
    لەلایەن کەرکەدەنە ملدرێژە
    زەبەلاحەکانەوە ڕاونران.
  • 6:55 - 6:58
    هەموو شتێک لەم خاڵەدا لەوە ئەچێت
    ئاشنا بن پێ
  • 6:58 - 6:59
    بەڵام بەڕاستی نەخێر.
  • 6:59 - 7:03
    لە کیشوەری باشوور، چاخێکی
    بەستەڵەک دەستی پێکرد،
  • 7:03 - 7:07
    یەکەمین قاوغی سەهۆڵی هەمیشەیی
    درووستکرد بە دووسەد ملیۆن ساڵ.
  • 7:07 - 7:10
    ئەمە بەشەکەی تری جیهانی وشک کردەوە،
  • 7:10 - 7:14
    بەڵام هێشتی گیاکان، خێزانی مشکەکان،
    خێزانی پشیلەکان درووست بن.
  • 7:14 - 7:16
    لە شوێنێک لە ئەفریقا،
  • 7:16 - 7:18
    مەیموونێک دەستیکرد بە ڕۆشتن
    بەدرێژایی دارستانە نوێکان.
  • 7:19 - 7:22
    ئاه، سەلەمۆنی دان شمشێری
    زەبەلاحیش هەبوو،
  • 7:22 - 7:23
    ئەبێ ئەوەش بڵێم.
  • 7:23 - 7:26
    (پێکەنین)
  • 7:26 - 7:29
    کەواتە، ئەزانین هەموو ئەمە و
  • 7:29 - 7:31
    زۆری تر ڕووی داوە.
  • 7:31 - 7:32
    چۆن؟
  • 7:32 - 7:33
    بۆچی؟
  • 7:33 - 7:36
    زەمینناسی زانستێکە لە گەشەکردندایە
  • 7:36 - 7:40
    لە خاڵی یەکتربڕی چەندین بوار و
    تەکنەلۆجیای تر.
  • 7:40 - 7:43
    هیچ زانیارییەک نیە هێندەی تۆماری
    ئێسک و پرسوکەکان گەورەبێت،
  • 7:43 - 7:45
    هەر هەمووی دەر ئەکەین.
  • 7:45 - 7:46
    سی تی سکان بەکار ئەهێنین
  • 7:46 - 7:48
    ئایزۆتۆپ بەکارئەهێنین،
  • 7:48 - 7:49
    نەخشەی جیهان بەکارئەهێنین،
  • 7:49 - 7:51
    ڕۆبۆتەکان بەکارئەهێنین،
  • 7:51 - 7:53
    دروستکردنەوەی بیرکاریانە بەکارئەهێنین و
  • 7:53 - 7:55
    هەموو جۆرە شیکردنەوەکانی تریش.
  • 7:55 - 7:59
    هەر هەمووی ئەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی
    بتوانین لە ڕابردوو تێبگەین و
  • 7:59 - 8:01
    بزانین چۆن پەرەسەندن ڕوویداوە.
  • 8:01 - 8:04
    هەروەها یارمەتیشمان ئەدات
    پێشبینی بۆ داهاتوو بکەین.
  • 8:04 - 8:07
    لەدوای لەناوچوونی بەکۆمەڵی
    دواترەوە چی ئەبێت؟
  • 8:07 - 8:09
    چی شتی سەیر دەرئەکەوێت؟
  • 8:09 - 8:11
    ئایا دیسان شیردەرەکان بچووک ئەبنەوە؟
  • 8:12 - 8:14
    یان شیردەرەکان هەر ئەمێننەوە؟
  • 8:15 - 8:16
    کۆی هەمووی،
  • 8:16 - 8:20
    زۆر فێربووین لەسەر دەیناسۆرەکان.
  • 8:20 - 8:22
    بەڵام زۆری تر ماوە بیزانین
  • 8:22 - 8:26
    لەو لەسەدا ٩٩.٩ بوونەوەرانەی
    تری ژیاون لەسەر زەوی.
  • 8:26 - 8:29
    ئەوەش زەمینناسییە.
  • 8:29 - 8:30
    زۆر سوپاس.
  • 8:30 - 8:35
    (چەپڵەلێدان)
Title:
گەشتێکی کورت بە ٤ ملیار ساڵی پێشوودا (بێجگە سەردەمی دەیناسۆڕەکان)
Speaker:
لاورێن ساڵان
Description:

لەم گەشتە خێراییەدا بە پەرەسەندنەکانی چوار ملیار ساڵی پێشوودا، زەمینناس و هاوڕێی تێد لاورێن سالان ئاشنامان ئەکات بە گیاندارە هەمەجۆرەکانی ڕۆژێک لە ڕۆژان لەسەر زەوی بوون (لە قرشە باڵدارەکانەوە بۆ تیمساحە خێراکان و کەرکەدەنە ملدرێژەکان) و نیشانی ئەیات بۆچی زەمینناسی زۆر لە دەیناسۆڕەکان زیاترە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
08:48

Kurdish (Central) subtitles

Revisions