< Return to Video

مێشکت بکەوە بۆ داهێنان | ڕیلێی چاگنحۆت | TEDxYouth@SHC

  • 0:18 - 0:20
    من لێرەم بۆ ئەوەی مێشکتان بکەمەوە.
  • 0:22 - 0:26
    کەسێک دەتوانێت پێشبینی ئەوە بکات کە من
    لە چیدا لەگەڵ ئەم وێنەی فیلەدا هاوبەشم؟
  • 0:26 - 0:29
    لەوانەیە چاوەکان، گوێکان، وەستان؟
  • 0:30 - 0:34
    ئەو پەیامە ڕاستیەی کە من هەوڵ دەدەم
    پەیوەندی بەم وێنە کێشانەی فیلەوەی ببەستم
  • 0:34 - 0:36
    ئەوەیە کە منداڵ ئاستەنگی فێربوونی دەبێت.
  • 0:37 - 0:39
    زۆر کەس ڕەنگەکان یان قالبەکان دەبینن،
  • 0:39 - 0:40
    بەڵام ئەوەی کە پەیوەندی پێو ەدەکەم
  • 0:40 - 0:46
    ئەوەیە چۆن منداڵێک ئاستەنگی فێربوونی هەیە
    بیردەکاتەوە یان کاردانەوەی هەیە بۆ ژیان.
  • 0:46 - 0:49
    ناڕێکی کەمی سەرنج، یان ADD،
  • 0:49 - 0:51
    کە لە ڕووی تەکنیکیەوە لەگەڵی لەدایک بووم
  • 0:51 - 0:54
    بەڵام من لە تەمەنی نۆ ساڵی دا،
    بە تەواوی دەستنیشانکرام.
  • 0:55 - 0:56
    ئێستا، بابەتی سەرەکیمان ئەوەیە
  • 0:56 - 0:59
    لەئێستادا منداڵان لە پۆلەکانیان
    کە ئاستەنگی فێربوونیان هەیە،
  • 0:59 - 1:02
    کە لە بیرۆکەی "منداڵێکی کامڵ دا"
    دروست بوون.
  • 1:02 - 1:05
    ئێستا بیرۆکەی من لە کامڵبووندا
    پێویست ناکات لە پۆلدا ئامادەبم
  • 1:05 - 1:06
    یان ئەرکی ماڵەوە ئەنجامدەم
  • 1:06 - 1:08
    بەڵام شتێک نییە ناوی کامڵ بێت.
  • 1:09 - 1:10
    (پێکەنین)
  • 1:11 - 1:15
    تۆمارکراوە کە یەک لە حەوتی ئەمەریکا
    توشی ئاستەنگی فێربوون بوون.
  • 1:15 - 1:17
    ئێستا، ڕاستییەکان ڕاستیەکانن،
  • 1:17 - 1:21
    بەڵام ئەوەی من هەوڵدەدەم زیاتر باسی
    بکەم لە ڕاپۆرتکردنی ڕاستییەکان،
  • 1:21 - 1:22
    ئەوە پشتگیری داهێنانە.
  • 1:22 - 1:28
    داهێنان وەک هونەر، چێشت لێنان،
    سەما، شانۆ و زۆر شتی تر.
  • 1:28 - 1:29
    ئەوەی تێبینیم کردووە
  • 1:29 - 1:33
    کە ئەو منداڵانەی ئاستەنگی
    فێربوونیان هەیە، داهێنانیان دەکەن.
  • 1:33 - 1:37
    باشە، نەک لە باری جەستەییەوە،
    بەڵکو لە باری دەروونییەوە.
  • 1:37 - 1:41
    ئێمە وەک کۆمەڵگا نابێت هەوڵی چاکردنی ئەو
    منداڵانەی ئاستەنگی فێربوونیان هەیە بدەین
  • 1:41 - 1:46
    وەک کۆمەڵگا دەبێت هەوڵبدەین پشتگیری لەو
    منداڵانەی ئاستەنگی فێربوونیان هەیە بکەین
  • 1:46 - 1:51
    زانستییانە سەلمێنراوە کە ئەو کەسانەی
    کە ڕێگە بە هێزی داهێنەرانەیان دەدەن
  • 1:51 - 1:53
    کە، لەڕاستیدا، دڵخۆشترن لە ژیان.
  • 1:54 - 1:58
    داهێنان دەیەوێت خۆی لەو مندڵانەدا
    دەرببڕێت کە ئاستەنگی فێربوونیان هەیە،
  • 1:58 - 2:01
    بەڵام هەرگیز تێگەیشتنی
    گونجاو یان فێربوونیان نەبووە
  • 2:01 - 2:03
    کە ڕێگەیان پێ دەدات تێبگەن کە بەڕاستی کێن.
  • 2:04 - 2:07
    ئێستا، لەوانەیە لێرەدا کەمێک خۆم بناسێنم،
  • 2:07 - 2:09
    ئەگەر کێشەتان نییە هەمووتان.
  • 2:09 - 2:11
    کەواتە، دەتوانم کەمێک هاندان بەدەست بهێنم؟
  • 2:11 - 2:12
    (چەپڵە لێدان)
  • 2:15 - 2:19
    ئێستا، ئەمە ئەو شتەیە کە بەڕاستی
    لە ACT بە دەستم هینا.
  • 2:20 - 2:22
    کەمێک کەمترە لە ١٩.
  • 2:23 - 2:29
    ئێستا، بۆ ئەوەی "تێکڕا" بێت، دەڵێن دەبێت
    بە لایەنی کەمەوە ٢١ یان بەرزترت هەبێت.
  • 2:29 - 2:31
    بۆیە، پێموایە من تێکڕام نییە.
  • 2:32 - 2:35
    زیاتر وەک فیل بە چەماوە،
    ڕەنگ و قالبەکانیەوە،
  • 2:35 - 2:37
    من ناتوانم لە ژێر یەک ناودا بیکەم،
  • 2:37 - 2:40
    من هەمیشە درۆم کردووە
    دەربارەی نمرەکەم لەسەر ACT،
  • 2:40 - 2:44
    بەڵام بۆچی لەو بەهرەیە بترسم کە
    من دەیزانم لە ناخی خۆمدا هەیە؟
  • 2:45 - 2:51
    فیلەکە زیاترباسی خۆمان بۆ دەکات لەوەی
    کە هەر پلەیەک یان نمرەیەک بێت.
  • 2:51 - 2:53
    من لە ساڵی گەورەم ئەوە پڕبووە لە فشار،
  • 2:53 - 2:57
    بەڵام ساڵی داهاتوو، ئەم فیلانە
    بۆ زانکۆی دیپاوڵ دەڕۆن.
  • 2:57 - 2:58
    (چەپڵە لێدان)
  • 3:04 - 3:07
    ئێستا، دەزانم دیپاوڵ هاڕڤارد
    نییە، بەڵام ئەو هاڕڤاردی منە،
  • 3:07 - 3:10
    چونکە دەزانم نمرەکان
    سەرکەوتنم لە ژیاندا دیاری ناکات.
  • 3:10 - 3:12
    من سەرکەوتنی خۆم لە ژیان دیاری دەکەم.
  • 3:12 - 3:14
    (چەپڵە لێدان)
  • 3:18 - 3:20
    کاتەکان بە ڕێگای گەورە گۆڕاون.
  • 3:20 - 3:23
    دەبیت بە شێوەیەکی نائاسایی
    بیربکەینەوە لە پەروەردەی منداڵاندا.
  • 3:23 - 3:29
    دەبێت گەنجەکان پۆل وەک
    نەخشەیەک ببینن نەک زیندان.
  • 3:29 - 3:33
    مامۆستاکان دەبێت پشتگیری و ئاهەنگ
    بگێڕن بۆ ئەو کەسانەی جیاواز فێردەبن،
  • 3:33 - 3:36
    بۆ پشتگیری کردن لە هەڵە،
    بۆ هاندانی شکستەکان.
  • 3:36 - 3:38
    ئەمە تاکە ڕێگایە بۆ فێربوون.
  • 3:38 - 3:40
    داهێنان داهاتوومانە.
  • 3:40 - 3:41
    ئایا کراوەن بۆ ئەمە؟
  • 3:41 - 3:43
    زۆر سوپاس.
Title:
مێشکت بکەوە بۆ داهێنان | ڕیلێی چاگنحۆت | TEDxYouth@SHC
Description:

ڕیڵێی چاگنیۆت دەزانێت قوتابخانە چەندە قورسە لەگەڵ ئاستەنگی فێربوون دا. لە ڕەنگدانەوەیدا دەیگێرێتەوە ،کە چۆن دیاربووە لە ADD، ناڕێکی کەم سەرنج، بەرەنگاری داوەو، یارمەتی داوە، هەروەها چۆن قوتابخانەکان دەتوانن ببنە ئەو شوێنانەی کە قوتابی تێیدا گەورە دەبێت.

ڕیڵێی چاکنیۆت گەورەیە لە ساکڕید ھێڕت کاسیدڕاڵ پڕیپ. ئەو بەشێکە لە تیمی سۆفتبۆڵ و لەسەر سپیڕیت ڕاڵی بۆڕد لە SHC. خۆی لە کۆمیدیادا دۆزیوەتەوە ئەو هەوڵ دەدات تاکەکان دڵخۆشتر بکات و بەهرە کۆمیدیەکانی بەکاردەهێنێت بۆ گۆڕینی جیهان بە زیادکردن لە تەمەنی نۆ ساڵیدا دەستنیشان کراوە، ڕیڵێی قوتابییەکی "تێکڕا" نییە. داهێنان و گاڵتە و توانا هونەرییەکانی ئەو بە قوڵی بێ هاوتا دەکات.

فۆڕماتی کۆنفڕانس بەڵام بە شێوەیەکی سەربەخۆ لەلایەن کۆمەڵگای ناوخۆییەوە ڕێکخرابوو. زیاتر بزانە لە http://ted.com/tedx

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDxTalks
Duration:
03:43

Kurdish (Central) subtitles

Revisions