دەکرێت گەشە بە دەمارەخانەی نوێ بەیت. بەم شێوەیە
-
0:02 - 0:06ئێمە وەک کەسانی پێگەشتوو،
دەکرێت گەشە بە خانەی دەماری نوێ بەین؟ -
0:07 - 0:10هێشتا مشتومڕ هەیە لەسەر
ئەو پرسیارە، -
0:10 - 0:13لەبەر ئەوەی بوارێکی زۆر نوێی توێژینەوەیە.
-
0:14 - 0:17بۆ نموونە، جارێکیان قسەم لەگەڵ
هاویشەیەکم دەکرد، ڕۆبێرت، -
0:17 - 0:18کە پزیشکی شێرپەنجەیە، و
-
0:18 - 0:20پێی دەوتم،
-
0:20 - 0:22"ساندرین، شتێکی سەیرە.
-
0:22 - 0:26هەندێک لە نەخۆشەکانم کە پێیان وتراوە
چاکبوونەتەوە لە شێرپەنجە -
0:26 - 0:29هێشتا نیشانەکانی خەمۆکییان
تێدا دەردەکەوێت." -
0:30 - 0:31منیش وەڵامم دایەوە،
-
0:31 - 0:33"بە بۆچوونی من ئەوە
ڕێی تێدەچێت. -
0:33 - 0:38دەرمانەکەی دەیدەیت بە نەخۆشەکانت بۆ
وەستاندنی خانە شێرپەنجەییەکان -
0:38 - 0:43ڕێگری دەگرێت لە درووستبوونی
خانە دەمارییە نوێکانی مێشکیش." -
0:44 - 0:47ئینجا ڕۆبێرت سەیری کردم
وەک ئەوەی شێت بم و وتی، -
0:47 - 0:49"بەڵام ساندرین، ئەم نەخۆشانە گەورەن --
-
0:49 - 0:51گەورەکان خانەی دەماری
نوێیان تیا درووست نابێت." -
0:53 - 0:56جێی سەرسوڕمانی بوو کە وتم،
"ڕاستییەکەی ئەوە ڕوودەدات." -
0:57 - 1:02ئەمەش دیاردەیەکی نوێیە پێیدەڵێین
درووستبوونی دەمارەخانەی نوێ. -
1:02 - 1:03[درووستبوونی دەمارەخانەی نوێ]
-
1:03 - 1:07ڕۆبێرت پسپۆڕی زانستی دەماری نییە، و
-
1:07 - 1:12ئەوکاتەی چووەتە کۆلێژی پزیشکی
ئەوە فێرنەکراوە کە ئێستا دەیزانین -- -
1:12 - 1:15کە مێشکی گەورەکانیش
خانەی دەماری نوێ درووست دەکەن. -
1:17 - 1:22بۆیە ڕۆبێرت،
چونکە پزیشکێکی باشە، -
1:22 - 1:23ویستی بێت بۆ تاقیگەکەم
-
1:23 - 1:26بۆ ئەوەی کەمێک باشتر
لە تەوەرەکە تێبگات. -
1:27 - 1:29منیش بە گەشتێک بردم
-
1:29 - 1:32بۆناو یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین
بەشەکانی مێشک -
1:32 - 1:34کاتێک یەتە سەر درووستبوونی
دەمارەخانەی نوێ -- -
1:34 - 1:36ئەو بەشەش هایپۆکامپەسە.
-
1:37 - 1:41ئەو بەشە ڕەساسیەیە کە لە
ناوەڕاستی مێشکدایە. -
1:42 - 1:44ئەوەشی کە ماوەیەکی زۆرە دەیزانین ئەوەیە،
-
1:44 - 1:49کە ئەمە زۆر گرنگە بۆ فێربوون،
بیرەوەری، مەزاج، و هەست. -
1:49 - 1:52بەڵام، ئەوەشی بەم دواییە زانیمان
-
1:52 - 1:57ئەوەیە کە یەکێکە لە تایبەتترین
بەشەکانی مێشکی گەورەکان -
1:57 - 2:00کە تیایدا دەمارەخانە نوێکان درووست دەبن.
-
2:00 - 2:03ئەگەر بتوانین هایپۆکامپەسەکە
ببڕین، و -
2:03 - 2:04نزیک بینەوە،
-
2:04 - 2:07ئەو شینەی کە دەیبینن
-
2:07 - 2:11دەمارەخانەیەکی تازەیە لە
مێشکی مشکێکی گەورەدا. -
2:13 - 2:16کەواتە کاتێک یەتە سەر مێشکی مرۆڤ --
-
2:16 - 2:19هاوپیشەکەم جۆناس فرایسن لە
پەیمانگای کارۆلینسکا، -
2:19 - 2:25مەزندەی کردووە کە ڕۆژانە
٧٠٠ دەمارەخانەی نوێ درووست دەبن -
2:25 - 2:26لە هایپۆکامپەسدا.
-
2:27 - 2:29لەوانەیە وابزانن ئەمە زۆری وا نییە،
-
2:29 - 2:31بەراورد بە بلیۆنان دەمارەخانەکانی هەمانە.
-
2:32 - 2:35بەڵام تا ئەوکاتەی ئەبین بە ٥٠ ساڵ،
-
2:35 - 2:39هەموو ئەو دەمارەخانانەمان گۆڕیوە
کە پێوەی لەدایک بووین لەو بەشەدا -
2:39 - 2:42بە دەمارەخانەی نوێ.
-
2:43 - 2:48کەواتە ئەم دەمارەخانە نوێیانە بۆچی
گرنگن و کاریان چییە؟ -
2:49 - 2:53یەکەم، دەزانین کە زۆر گرنگن
بۆ فێربوون و بیرەوەری. -
2:53 - 2:55لە تاقیگەکەشدا نیشانماندا
-
2:55 - 2:58ئەگەر ڕێگری لە توانای مێشکی
گەورەیەک بگرین -
2:58 - 3:00بۆ درووستکردنی دەمارەخانەی نوێ
لە هایپۆکامپەسەکەدا، -
3:00 - 3:03ئەوا هەندێک توانای دیاریکراوی
بیرەوەری کەسەکەمان گرتووە. -
3:04 - 3:11ئەمەش بەتایبەتی تازەیە و ڕاستە
بۆ ناسینەوەی شوێن -- -
3:11 - 3:13بۆنموونە، چۆن ڕێگا دەدۆزییتەوە
لە ناو شارەکەدا. -
3:14 - 3:16هێشتا زۆر ماوە فێریبین، و
-
3:16 - 3:19دەمارەخانەکانیش بەتەنیا بۆ توانای
بیرەوەری گرنگ نین، -
3:19 - 3:22بەڵکو بۆ جۆرێتی بیرەوەرییەکەش.
-
3:22 - 3:26زۆر سوودبەخش دەبوون
لە زیادکردنەکان بۆ بیرەوەرییەکەمان و -
3:26 - 3:30یارمەتیدەر دەبن لە جیاکردنەوەی
بیرەوەری هاوشێوەکان، وەک: -
3:30 - 3:33چۆن پاسکیلەکەت دەدۆزیتەوە
-
3:33 - 3:36کە هەموو ڕۆژێک لە پارکەکە
ڕایدەگرێت لە هەمان ناوچە، -
3:36 - 3:38بەڵام بەشێوەیەکی کەمێک جیا؟
-
3:40 - 3:43ئەوەشی سەرنجڕاکێشتر بوو بۆ
ڕۆبێرتی هاوپیشەم -
3:43 - 3:47توێژینەوەکەمان بوو کە کردبوومان
لەسەر خەمۆکی و درووستبوونی دەمارەخانەی نوێ. -
3:48 - 3:50کەواتە لە مۆدێلێکی خەمۆکی ئاژەڵدا،
-
3:50 - 3:54بینیمان کە ڕێژەیەکی زۆر کەمتری
درووستبوونی دەمارەخانەی نوێمان هەیە. و -
3:54 - 3:57ئەگەر دژەخەمۆکییەکان بەین،
-
3:57 - 4:00ئەوا بەرهەمهێنانی ئەم دەمارەخانە
تازانە زیاتر دەکەین، و -
4:00 - 4:03نیشانەکانی خەمۆکی کەمدەکەینەوە،
-
4:03 - 4:09بەستنەوەیەکی ڕوون درووست دەکەین
لە نێوان دروستبوونی دەمارەخانە و خەمۆکیدا. -
4:09 - 4:14بەڵام لەوە زیاتر، ئەگەر ڕێگری لە
درووستبوونی دەمارەخانەکان بگریت، -
4:14 - 4:16ئەوا ڕێگری لە توانای
دژەخەمۆکییەکەش دەگریت. -
4:18 - 4:19بۆیە لەوکاتەیا، ڕۆبێرت تێگەشت
-
4:20 - 4:23ئەگەری زۆرە نەخۆشەکانی کە
بەدەست خەمۆکییەوە دەناڵێنن -
4:23 - 4:26تەنانەت دوای چاکبوونەوەشیان لە شێرپەنجە،
-
4:26 - 4:30بەهۆی ئەوەوەیە کە دەرمانی شێرپەنجەکە
ڕێگریکردووە لە درووستبوونی دەمارەخانەکان. -
4:30 - 4:34کاتیشی دەوێت بۆ درووستبوونی
دەمارەخانەی نوێ -
4:34 - 4:36هەتا ئەگاتەوە ئاستی کارکردنی ئاسایی.
-
4:38 - 4:42کەواتە ئێستا، هەمووی پێکەوە
پێمان وایە بەڵگەی پێویستمان هەیە -
4:42 - 4:46هەتا بڵێین دروستبوونی دەمارەخانەی نوێ
ئامانجەکەیە کە هەڵمانبژاردووە -
4:46 - 4:50ئەگەر بمانەوێت پەرە بە درووستبوونی
یادەوەری یان مەزاج بدەین، -
4:50 - 4:53یان ڕێگە لە نزمبوونەوەی توانای
مێشک بگرین بەهۆی تەمەنەوە، -
4:53 - 4:55یان بەهۆی فشاری دەروونییەوە.
-
4:56 - 4:58پرسیاری دواتر ئەوەیە:
-
4:58 - 5:01دەتوانین کۆنترۆڵی درووستبوونی
دەمارەخانەی نوێ بکەین؟ -
5:01 - 5:02وەڵامەکە بەڵێیە.
-
5:03 - 5:05ئێستا کویزێکی بچووک دەکەین.
-
5:06 - 5:09چەند ڕەفتارێک و چالاکییەکتان دەدەمێ، و
-
5:09 - 5:14ئێوە پێمبڵێن ئەگەر پێتان وایە
درووستبوونی دەمارەخانە زیاد دەکات -
5:14 - 5:16یان کەمی دەکاتەوە.
-
5:17 - 5:18ئامادەن؟
-
5:19 - 5:20کەواتە با دەستپێکەین.
-
5:20 - 5:22چی دەڵێن بۆ فێربوون؟
-
5:23 - 5:24زیاد دەکات؟
-
5:24 - 5:25بەڵێ.
-
5:25 - 5:29فێربوون بەرهەمهێنانی ئەم دەمارەخانە
نوێیانە زیاد دەکات. -
5:29 - 5:30ئەی فشاری دەروونی؟
-
5:31 - 5:36بەڵێ، فشاری دەروونی درووستبوونی
دەمارەخانە نوێکان کەمدەکاتەوە. -
5:36 - 5:38ئەی کەم خەوی؟
-
5:39 - 5:42بێگومان، ئەویش کەمی دەکاتەوە.
-
5:42 - 5:43ئەی سێکس؟
-
5:44 - 5:46ئاه، زۆرباشە.
-
5:46 - 5:47(پێکەنین)
-
5:47 - 5:51بەڵێ، ڕاست دەکەن، درووستبوونی
دەمارەخانەی نوێ زیاد دەکات. -
5:51 - 5:53بەڵام، ئەبێ بە هاوسەنگی بێت.
-
5:53 - 5:55نامانەوێ بکەوینە دۆخێکەوە --
-
5:55 - 5:57(پێکەنین)
-
5:57 - 6:00ئەوەنە زۆر بکرێت ببێتە هۆی
کەمخەوی کەسەکە. -
6:00 - 6:02(پێکەنین)
-
6:03 - 6:05ئەی چی دەربارەی بەتەمەنا چوون؟
-
6:08 - 6:11کەواتە ڕێژەی درووستبوونی دەمارەخانەی
نوێ کەمدەبێتەوە لەگەڵ پیربوونمان، -
6:11 - 6:13بەڵام هەر بەردەوام دەبێت.
-
6:14 - 6:16ئینجا لە کۆتاییشدا، ڕاکردن؟
-
6:18 - 6:21ڕێگە ئەیەم خۆتان بڕیار لەسەر ئەوە بەن.
-
6:22 - 6:23ئەمە یەکێکە لە یەکەمین توێژینەوەکان
-
6:23 - 6:28کە لەلایەن یەکێک لە مامۆستاکانمەوە کراوە،
ڕەستی گەیج لە پەیمانگای ساڵک، -
6:28 - 6:30نیشانی دەدات کە ژینگە دەکرێت
کاریگەری خۆی هەبێت -
6:30 - 6:32لەسەر بەرهەمهێنانی دەمارەخانەی نوێ.
-
6:32 - 6:36لێرەدا بەشێکی هایپۆکامپەسی
مشکێک دەبینن -
6:36 - 6:39کە تایەی ڕاکردنی نییە لە قەفەسەکەیدا.
-
6:39 - 6:43خاڵە ڕەشە بچووکەکانی دەیبینن
دەمارەخانە نوێکانن. و -
6:43 - 6:48لێرەشدا، بەشێکی هایپۆکامپەسی
مشکێک دەبینن -
6:48 - 6:51کە تایەی ڕاکردنی هەبووە
لەو قەفەسەدا. -
6:51 - 6:53کەواتە زیادکردنە زۆرەکە دەبینن
-
6:53 - 6:55لە خاڵە ڕەشەکانی کە دەمارەخانە
نوێکان نیشاندەدات. -
6:57 - 7:01کەواتە بەشێوەیەکی کارا کاردەکاتە سەر
دروستکردنی خانەی نوێ بەڵام ئەوە هەمووی نییە -
7:02 - 7:04ئەوەشی دەیخۆیت کاریگەری دەبێت
-
7:04 - 7:07لەسەر دروستبوونی دەمارەخانەی نوێ
لە هایپۆکامپەسدا. -
7:07 - 7:10لێرەیا نموونەیەکی خواردنمان هەیە --
-
7:10 - 7:14لەو پێکهاتە خۆراکییانەی
نیشاندراوە کاریگەرییان هەبێت. -
7:14 - 7:17منیش چەند دانەیەکتان بۆ دیاری دەکەم:
-
7:17 - 7:22کەمکردنەوەی ڕێژەی خواردن بە لەسەدا
٢٠ بۆ ٣٠ دروستبوونی دەمارەخانە زیاد دەکات -
7:22 - 7:26خواردن گرتنەوەی ناوبەناو --
دانانی مەودایەک لە نێوان ژەمەکاندا -- -
7:26 - 7:28درووستبوونی دەمارەخانەی نوێ زیاد دەکات.
-
7:28 - 7:29خواردنی مادە فلاڤۆنۆیدەکان،
-
7:29 - 7:32کە لە ناو چکلێتە تۆخەکان یان
توتڕکەکاندا هەیە، -
7:32 - 7:34درووستبوونی زیاد دەکات.
-
7:34 - 7:36ترشی چەوری ئۆمیگا سێ،
-
7:36 - 7:38کە لە ماسی چەوردا هەیە، وەک سەلەمۆن،
-
7:38 - 7:41بەرهەمهێنانی دەمارەخانەی نوێ زیاد دەکات.
-
7:42 - 7:46بەپێچەوانەوە، ژەمێکی پڕ لە
چەوری تێرکراو -
7:46 - 7:48کاریگەرییەکی نەرێنی دەبێت لەسەر
درووستبوونی دەمارەخانەی نوێ. -
7:49 - 7:53ئیسانۆڵ -- خواردنەوەی مەی --
درووستبونی دەمارەخانە کەمدەکاتەوە. -
7:54 - 7:57بەڵام، هەمووشتێک لەدەست نەچووە،
-
7:57 - 8:00ڕێسڤێراترۆڵ، کە لە ناو
شەرابی سوردا هەیە، -
8:00 - 8:03نیشاندراوە کە یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوونی
ئەم دەمارەخانە نوێیانە. -
8:04 - 8:06کەواتە جاری داهاتوو کە چویت بۆ خوانێک،
-
8:06 - 8:10لەوانەیە بتەوێت پەنا بۆ ئەم خواردنەوەیە
بەریت کە بێلایەنە بۆ دەمارەخانەکان. -
8:10 - 8:12(پێکەنین)
-
8:12 - 8:15ئینجا لە کۆتاییشدا،
با دوایین خاڵ دیاریکەم -- -
8:15 - 8:16ئەمەیان ئاڵۆزە.
-
8:16 - 8:20ژاپۆنییەکان سەرسامن بە پێکهاتنی خواردنەکان، و
-
8:20 - 8:25نیشانیانداوە کە خواردنە نەرمەکان
درووستبوونی دەمارەخانەی نوێ پەکدەخات، -
8:25 - 8:30جیاواز لە خواردنەکانی پێویستیان بە
کرماندن -- و جوینە -- یان خواردنە ڕەقەکان. -
8:31 - 8:33هەموو ئەم داتایانە،
-
8:33 - 8:35کە پێویستیکردووە لەسەر ئاستێکی
خانەیی سەیر بکەین، -
8:35 - 8:38لەسەر ئاژەڵەکان تاقیکراوەتەوە.
-
8:38 - 8:43بەڵام ئەم خواردنە دراوە بە
بەشداربووە مرۆڤەکانیش، و -
8:43 - 8:49ئەوەی توانیمان بیبینین ئەوە بوو کە خواردن
کاردەکاتە سەر بیرەوەری و مەزاجیش -
8:49 - 8:53بە هەمان ئەو ئاراستەیەی کاردەکاتە
سەر درووستبوونی دەمارەخانەی نوێ، -
8:53 - 8:57بۆ نموونە: کەمکردنەوەی کالۆری
توانای بیرەوەری باشتر دەکات، -
8:57 - 9:02لەکاتێکدا خواردنەکانی چەورییان زۆرە
نیشانەکانی خەمۆکی خراپتر دەکەن -- -
9:02 - 9:06جیاواز لە ترشی ئۆمیگا سێ، کە
درووستبوونی دەمارەخانەی نوێ زیاد دەکات، و -
9:06 - 9:11هەروەها یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی
نیشانەکانی خەمۆکی. -
9:12 - 9:16کەواتە وا بیردەکەینەوە کاریگەری خواردن
-
9:16 - 9:20لەسەر تەندروستی دەروونی، بیرەوەری و مەزاج
-
9:20 - 9:25لەڕێگەی کاریگەییەوە دەبێت لەسەر درووستبوونی
دەمارەخانەی نوێ لە هایپۆکامپەس. -
9:25 - 9:27تەنیا ئەوەش نا کە دەیخۆیت،
-
9:27 - 9:30بەڵکو پێکهاتنی خۆراکەکەش، و
لە چ کاتێکدا دەیخۆیت، و -
9:30 - 9:32چەندێکی لێدەخۆیت.
-
9:34 - 9:38لە لایەنی خۆمانەوە -- زانایانی ئەو بوارە
کە گرنگی بەمە دەدەین -
9:38 - 9:42پێویستە باشتر تێبگەین لە ئەرکی ئەم
دەمارەخانە نوێیانە، و -
9:42 - 9:46چۆن کۆنترۆڵی ڕزگاربوونیان و
بەرهەمهێنانیان بکەین. -
9:46 - 9:50هەروەها پێویستە ڕێگایەک بدۆزینەوە بۆ
پاراستنی خانە نوێکانی نەخۆشەکانی ڕۆبێرت. -
9:51 - 9:53لەلای ئێوەشەوە --
-
9:53 - 9:55بەجێتان دەهێڵم لەگەڵ
دەمارەخانە نوێکانتان. -
9:56 - 9:57زۆر سوپاس.
-
9:57 - 10:03(چەپڵەلێدان)
-
10:03 - 10:05توێژینەوەیەکی سەرسوڕهێنەرە ساندرین.
-
10:05 - 10:07پێم وتیت کە تۆ ژیانی من گۆڕی --
-
10:07 - 10:09ئێستا توتڕکی زۆر دەخۆم.
-
10:09 - 10:11زۆر باشە.
-
10:12 - 10:14ویستم پرسیار لەسەر ئەو مەسەلەی
ڕاکردنە بکەم. -
10:15 - 10:17پێویست بە ڕاکردن دەکات؟
-
10:17 - 10:20یان تەنیا وەرزشی جوڵە بەس دەبێت،
-
10:20 - 10:22ئۆکسجین بگەیەنیت بە مێشک؟
-
10:22 - 10:24دەکرێت هەر جۆرێک بێت لە
جۆرەکانی وەرزشە قورسەکان؟ -
10:24 - 10:26لە ئێستادا،
-
10:26 - 10:29ناتوانین بڵێین کە هەر ڕاکردنەکەیە،
-
10:29 - 10:34بەڵام وا بیردەکەینەوە کە بێگومان
هەر شتێک بەرهەمهێنانی زیاد بکات -- -
10:34 - 10:37یان سوڕی خوێن زیاد بکات بۆ مێشک،
-
10:37 - 10:39دەبێ سوودبەخش بێت.
-
10:39 - 10:42کەواتە پێویست ناکات تایەی ڕاکردن بکڕم؟
-
10:42 - 10:43نەخێر پێویست ناکات!
-
10:43 - 10:45ئاه، دڵم ئاوی خواردەوە! زۆرباشە.
-
10:45 - 10:47ساندرین سورێت، زۆر سوپاس بۆتۆ.
-
10:47 - 10:48زۆر سوپاس مارگرێت
-
10:48 - 10:51(چەپڵەلێدان)
- Title:
- دەکرێت گەشە بە دەمارەخانەی نوێ بەیت. بەم شێوەیە
- Speaker:
- ساندرین سورێت
- Description:
-
دەکرێت، ئێمەی گەورە، گەشە بە دەمارەخانەی نوێ بەین؟ دەمارزان ساندرین سورێت دەڵێت کە دەتوانین، و توێژینەوە و ئامۆژگاری پێشکەش دەکات لەسەر ئەوەی چۆن بتوانین یارمەتی مێشکمان بەین کاری درووستکردنی دەمارەخانەی نوێ بکات -- باشترکردنی مەزاج، زیادکردنی درووستکردنی یادەوەری و ڕێگەگرتن لەو بەرەودواوە چوونەی بەهۆی بەساڵاچوونەوە دەبێت.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 11:04
![]() |
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for You can grow new brain cells. Here's how | |
![]() |
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for You can grow new brain cells. Here's how | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for You can grow new brain cells. Here's how | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for You can grow new brain cells. Here's how |