1 00:00:01,936 --> 00:00:06,317 ئێمە وەک کەسانی پێگەشتوو، دەکرێت گەشە بە خانەی دەماری نوێ بەین؟ 2 00:00:07,150 --> 00:00:10,237 هێشتا مشتومڕ هەیە لەسەر ئەو پرسیارە، 3 00:00:10,261 --> 00:00:12,871 لەبەر ئەوەی بوارێکی زۆر نوێی توێژینەوەیە. 4 00:00:13,569 --> 00:00:16,928 بۆ نموونە، جارێکیان قسەم لەگەڵ هاویشەیەکم دەکرد، ڕۆبێرت، 5 00:00:16,952 --> 00:00:18,260 کە پزیشکی شێرپەنجەیە، و 6 00:00:18,284 --> 00:00:19,585 پێی دەوتم، 7 00:00:20,014 --> 00:00:21,769 "ساندرین، شتێکی سەیرە. 8 00:00:21,793 --> 00:00:26,107 هەندێک لە نەخۆشەکانم کە پێیان وتراوە چاکبوونەتەوە لە شێرپەنجە 9 00:00:26,131 --> 00:00:28,528 هێشتا نیشانەکانی خەمۆکییان تێدا دەردەکەوێت." 10 00:00:29,520 --> 00:00:30,815 منیش وەڵامم دایەوە، 11 00:00:30,839 --> 00:00:33,179 "بە بۆچوونی من ئەوە ڕێی تێدەچێت. 12 00:00:33,203 --> 00:00:37,741 دەرمانەکەی دەیدەیت بە نەخۆشەکانت بۆ وەستاندنی خانە شێرپەنجەییەکان 13 00:00:37,765 --> 00:00:42,868 ڕێگری دەگرێت لە درووستبوونی خانە دەمارییە نوێکانی مێشکیش." 14 00:00:43,820 --> 00:00:46,606 ئینجا ڕۆبێرت سەیری کردم وەک ئەوەی شێت بم و وتی، 15 00:00:46,630 --> 00:00:48,812 "بەڵام ساندرین، ئەم نەخۆشانە گەورەن -- 16 00:00:48,836 --> 00:00:51,408 گەورەکان خانەی دەماری نوێیان تیا درووست نابێت." 17 00:00:52,543 --> 00:00:56,209 جێی سەرسوڕمانی بوو کە وتم، "ڕاستییەکەی ئەوە ڕوودەدات." 18 00:00:57,098 --> 00:01:01,924 ئەمەش دیاردەیەکی نوێیە پێیدەڵێین درووستبوونی دەمارەخانەی نوێ. 19 00:01:01,948 --> 00:01:03,138 [درووستبوونی دەمارەخانەی نوێ] 20 00:01:03,162 --> 00:01:06,932 ڕۆبێرت پسپۆڕی زانستی دەماری نییە، و 21 00:01:06,956 --> 00:01:11,581 ئەوکاتەی چووەتە کۆلێژی پزیشکی ئەوە فێرنەکراوە کە ئێستا دەیزانین -- 22 00:01:11,605 --> 00:01:15,344 کە مێشکی گەورەکانیش خانەی دەماری نوێ درووست دەکەن. 23 00:01:17,217 --> 00:01:21,587 بۆیە ڕۆبێرت، چونکە پزیشکێکی باشە، 24 00:01:21,611 --> 00:01:23,310 ویستی بێت بۆ تاقیگەکەم 25 00:01:23,334 --> 00:01:26,158 بۆ ئەوەی کەمێک باشتر لە تەوەرەکە تێبگات. 26 00:01:26,881 --> 00:01:29,136 منیش بە گەشتێک بردم 27 00:01:29,160 --> 00:01:32,073 بۆناو یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین بەشەکانی مێشک 28 00:01:32,097 --> 00:01:34,270 کاتێک یەتە سەر درووستبوونی دەمارەخانەی نوێ -- 29 00:01:34,294 --> 00:01:36,382 ئەو بەشەش هایپۆکامپەسە. 30 00:01:37,080 --> 00:01:40,932 ئەو بەشە ڕەساسیەیە کە لە ناوەڕاستی مێشکدایە. 31 00:01:41,613 --> 00:01:44,035 ئەوەشی کە ماوەیەکی زۆرە دەیزانین ئەوەیە، 32 00:01:44,059 --> 00:01:48,824 کە ئەمە زۆر گرنگە بۆ فێربوون، بیرەوەری، مەزاج، و هەست. 33 00:01:49,343 --> 00:01:52,390 بەڵام، ئەوەشی بەم دواییە زانیمان 34 00:01:52,414 --> 00:01:57,072 ئەوەیە کە یەکێکە لە تایبەتترین بەشەکانی مێشکی گەورەکان 35 00:01:57,096 --> 00:01:59,746 کە تیایدا دەمارەخانە نوێکان درووست دەبن. 36 00:02:00,405 --> 00:02:02,716 ئەگەر بتوانین هایپۆکامپەسەکە ببڕین، و 37 00:02:02,740 --> 00:02:04,008 نزیک بینەوە، 38 00:02:04,032 --> 00:02:06,833 ئەو شینەی کە دەیبینن 39 00:02:06,857 --> 00:02:11,430 دەمارەخانەیەکی تازەیە لە مێشکی مشکێکی گەورەدا. 40 00:02:12,769 --> 00:02:15,824 کەواتە کاتێک یەتە سەر مێشکی مرۆڤ -- 41 00:02:15,848 --> 00:02:19,380 هاوپیشەکەم جۆناس فرایسن لە پەیمانگای کارۆلینسکا، 42 00:02:19,404 --> 00:02:25,144 مەزندەی کردووە کە ڕۆژانە ٧٠٠ دەمارەخانەی نوێ درووست دەبن 43 00:02:25,168 --> 00:02:26,366 لە هایپۆکامپەسدا. 44 00:02:27,183 --> 00:02:28,858 لەوانەیە وابزانن ئەمە زۆری وا نییە، 45 00:02:28,882 --> 00:02:31,271 بەراورد بە بلیۆنان دەمارەخانەکانی هەمانە. 46 00:02:31,644 --> 00:02:34,715 بەڵام تا ئەوکاتەی ئەبین بە ٥٠ ساڵ، 47 00:02:34,739 --> 00:02:39,415 هەموو ئەو دەمارەخانانەمان گۆڕیوە کە پێوەی لەدایک بووین لەو بەشەدا 48 00:02:39,439 --> 00:02:41,654 بە دەمارەخانەی نوێ. 49 00:02:43,248 --> 00:02:48,284 کەواتە ئەم دەمارەخانە نوێیانە بۆچی گرنگن و کاریان چییە؟ 50 00:02:49,324 --> 00:02:53,022 یەکەم، دەزانین کە زۆر گرنگن بۆ فێربوون و بیرەوەری. 51 00:02:53,046 --> 00:02:54,563 لە تاقیگەکەشدا نیشانماندا 52 00:02:54,587 --> 00:02:57,823 ئەگەر ڕێگری لە توانای مێشکی گەورەیەک بگرین 53 00:02:57,847 --> 00:03:00,407 بۆ درووستکردنی دەمارەخانەی نوێ لە هایپۆکامپەسەکەدا، 54 00:03:00,431 --> 00:03:03,357 ئەوا هەندێک توانای دیاریکراوی بیرەوەری کەسەکەمان گرتووە. 55 00:03:03,721 --> 00:03:10,633 ئەمەش بەتایبەتی تازەیە و ڕاستە بۆ ناسینەوەی شوێن -- 56 00:03:10,657 --> 00:03:13,455 بۆنموونە، چۆن ڕێگا دەدۆزییتەوە لە ناو شارەکەدا. 57 00:03:14,181 --> 00:03:15,659 هێشتا زۆر ماوە فێریبین، و 58 00:03:15,683 --> 00:03:18,746 دەمارەخانەکانیش بەتەنیا بۆ توانای بیرەوەری گرنگ نین، 59 00:03:18,770 --> 00:03:21,673 بەڵکو بۆ جۆرێتی بیرەوەرییەکەش. 60 00:03:21,697 --> 00:03:25,742 زۆر سوودبەخش دەبوون لە زیادکردنەکان بۆ بیرەوەرییەکەمان و 61 00:03:25,766 --> 00:03:30,448 یارمەتیدەر دەبن لە جیاکردنەوەی بیرەوەری هاوشێوەکان، وەک: 62 00:03:30,472 --> 00:03:32,552 چۆن پاسکیلەکەت دەدۆزیتەوە 63 00:03:32,576 --> 00:03:36,092 کە هەموو ڕۆژێک لە پارکەکە ڕایدەگرێت لە هەمان ناوچە، 64 00:03:36,116 --> 00:03:38,258 بەڵام بەشێوەیەکی کەمێک جیا؟ 65 00:03:40,068 --> 00:03:42,552 ئەوەشی سەرنجڕاکێشتر بوو بۆ ڕۆبێرتی هاوپیشەم 66 00:03:42,576 --> 00:03:47,438 توێژینەوەکەمان بوو کە کردبوومان لەسەر خەمۆکی و درووستبوونی دەمارەخانەی نوێ. 67 00:03:48,010 --> 00:03:49,948 کەواتە لە مۆدێلێکی خەمۆکی ئاژەڵدا، 68 00:03:49,972 --> 00:03:53,976 بینیمان کە ڕێژەیەکی زۆر کەمتری درووستبوونی دەمارەخانەی نوێمان هەیە. و 69 00:03:54,500 --> 00:03:56,743 ئەگەر دژەخەمۆکییەکان بەین، 70 00:03:56,767 --> 00:04:00,221 ئەوا بەرهەمهێنانی ئەم دەمارەخانە تازانە زیاتر دەکەین، و 71 00:04:00,245 --> 00:04:03,388 نیشانەکانی خەمۆکی کەمدەکەینەوە، 72 00:04:03,412 --> 00:04:08,872 بەستنەوەیەکی ڕوون درووست دەکەین لە نێوان دروستبوونی دەمارەخانە و خەمۆکیدا. 73 00:04:09,191 --> 00:04:13,500 بەڵام لەوە زیاتر، ئەگەر ڕێگری لە درووستبوونی دەمارەخانەکان بگریت، 74 00:04:13,524 --> 00:04:16,357 ئەوا ڕێگری لە توانای دژەخەمۆکییەکەش دەگریت. 75 00:04:17,714 --> 00:04:19,477 بۆیە لەوکاتەیا، ڕۆبێرت تێگەشت 76 00:04:19,501 --> 00:04:23,199 ئەگەری زۆرە نەخۆشەکانی کە بەدەست خەمۆکییەوە دەناڵێنن 77 00:04:23,223 --> 00:04:25,818 تەنانەت دوای چاکبوونەوەشیان لە شێرپەنجە، 78 00:04:25,842 --> 00:04:30,223 بەهۆی ئەوەوەیە کە دەرمانی شێرپەنجەکە ڕێگریکردووە لە درووستبوونی دەمارەخانەکان. 79 00:04:30,247 --> 00:04:33,875 کاتیشی دەوێت بۆ درووستبوونی دەمارەخانەی نوێ 80 00:04:33,899 --> 00:04:36,105 هەتا ئەگاتەوە ئاستی کارکردنی ئاسایی. 81 00:04:37,780 --> 00:04:42,189 کەواتە ئێستا، هەمووی پێکەوە پێمان وایە بەڵگەی پێویستمان هەیە 82 00:04:42,213 --> 00:04:45,928 هەتا بڵێین دروستبوونی دەمارەخانەی نوێ ئامانجەکەیە کە هەڵمانبژاردووە 83 00:04:45,952 --> 00:04:49,566 ئەگەر بمانەوێت پەرە بە درووستبوونی یادەوەری یان مەزاج بدەین، 84 00:04:49,590 --> 00:04:53,153 یان ڕێگە لە نزمبوونەوەی توانای مێشک بگرین بەهۆی تەمەنەوە، 85 00:04:53,177 --> 00:04:55,311 یان بەهۆی فشاری دەروونییەوە. 86 00:04:56,288 --> 00:04:58,019 پرسیاری دواتر ئەوەیە: 87 00:04:58,043 --> 00:05:00,607 دەتوانین کۆنترۆڵی درووستبوونی دەمارەخانەی نوێ بکەین؟ 88 00:05:01,066 --> 00:05:02,257 وەڵامەکە بەڵێیە. 89 00:05:02,860 --> 00:05:05,423 ئێستا کویزێکی بچووک دەکەین. 90 00:05:06,201 --> 00:05:09,382 چەند ڕەفتارێک و چالاکییەکتان دەدەمێ، و 91 00:05:09,406 --> 00:05:14,090 ئێوە پێمبڵێن ئەگەر پێتان وایە درووستبوونی دەمارەخانە زیاد دەکات 92 00:05:14,114 --> 00:05:16,280 یان کەمی دەکاتەوە. 93 00:05:16,804 --> 00:05:17,963 ئامادەن؟ 94 00:05:18,550 --> 00:05:19,709 کەواتە با دەستپێکەین. 95 00:05:20,034 --> 00:05:21,621 چی دەڵێن بۆ فێربوون؟ 96 00:05:22,521 --> 00:05:23,701 زیاد دەکات؟ 97 00:05:23,725 --> 00:05:24,884 بەڵێ. 98 00:05:24,908 --> 00:05:28,694 فێربوون بەرهەمهێنانی ئەم دەمارەخانە نوێیانە زیاد دەکات. 99 00:05:28,718 --> 00:05:30,034 ئەی فشاری دەروونی؟ 100 00:05:31,431 --> 00:05:36,168 بەڵێ، فشاری دەروونی درووستبوونی دەمارەخانە نوێکان کەمدەکاتەوە. 101 00:05:36,192 --> 00:05:37,804 ئەی کەم خەوی؟ 102 00:05:39,375 --> 00:05:42,074 بێگومان، ئەویش کەمی دەکاتەوە. 103 00:05:42,098 --> 00:05:43,319 ئەی سێکس؟ 104 00:05:44,414 --> 00:05:45,566 ئاه، زۆرباشە. 105 00:05:45,590 --> 00:05:46,857 (پێکەنین) 106 00:05:46,881 --> 00:05:50,634 بەڵێ، ڕاست دەکەن، درووستبوونی دەمارەخانەی نوێ زیاد دەکات. 107 00:05:50,658 --> 00:05:52,810 بەڵام، ئەبێ بە هاوسەنگی بێت. 108 00:05:52,834 --> 00:05:55,047 نامانەوێ بکەوینە دۆخێکەوە -- 109 00:05:55,071 --> 00:05:56,999 (پێکەنین) 110 00:05:57,023 --> 00:05:59,857 ئەوەنە زۆر بکرێت ببێتە هۆی کەمخەوی کەسەکە. 111 00:05:59,881 --> 00:06:02,110 (پێکەنین) 112 00:06:02,753 --> 00:06:04,944 ئەی چی دەربارەی بەتەمەنا چوون؟ 113 00:06:07,645 --> 00:06:11,328 کەواتە ڕێژەی درووستبوونی دەمارەخانەی نوێ کەمدەبێتەوە لەگەڵ پیربوونمان، 114 00:06:11,352 --> 00:06:13,098 بەڵام هەر بەردەوام دەبێت. 115 00:06:14,042 --> 00:06:16,233 ئینجا لە کۆتاییشدا، ڕاکردن؟ 116 00:06:17,912 --> 00:06:20,721 ڕێگە ئەیەم خۆتان بڕیار لەسەر ئەوە بەن. 117 00:06:21,563 --> 00:06:23,359 ئەمە یەکێکە لە یەکەمین توێژینەوەکان 118 00:06:23,383 --> 00:06:27,786 کە لەلایەن یەکێک لە مامۆستاکانمەوە کراوە، ڕەستی گەیج لە پەیمانگای ساڵک، 119 00:06:27,810 --> 00:06:30,084 نیشانی دەدات کە ژینگە دەکرێت کاریگەری خۆی هەبێت 120 00:06:30,108 --> 00:06:31,997 لەسەر بەرهەمهێنانی دەمارەخانەی نوێ. 121 00:06:32,021 --> 00:06:36,275 لێرەدا بەشێکی هایپۆکامپەسی مشکێک دەبینن 122 00:06:36,299 --> 00:06:38,544 کە تایەی ڕاکردنی نییە لە قەفەسەکەیدا. 123 00:06:38,568 --> 00:06:42,603 خاڵە ڕەشە بچووکەکانی دەیبینن دەمارەخانە نوێکانن. و 124 00:06:43,246 --> 00:06:48,384 لێرەشدا، بەشێکی هایپۆکامپەسی مشکێک دەبینن 125 00:06:48,408 --> 00:06:51,004 کە تایەی ڕاکردنی هەبووە لەو قەفەسەدا. 126 00:06:51,028 --> 00:06:52,551 کەواتە زیادکردنە زۆرەکە دەبینن 127 00:06:52,575 --> 00:06:55,388 لە خاڵە ڕەشەکانی کە دەمارەخانە نوێکان نیشاندەدات. 128 00:06:56,819 --> 00:07:00,612 کەواتە بەشێوەیەکی کارا کاردەکاتە سەر دروستکردنی خانەی نوێ بەڵام ئەوە هەمووی نییە 129 00:07:01,639 --> 00:07:04,286 ئەوەشی دەیخۆیت کاریگەری دەبێت 130 00:07:04,310 --> 00:07:07,224 لەسەر دروستبوونی دەمارەخانەی نوێ لە هایپۆکامپەسدا. 131 00:07:07,248 --> 00:07:10,208 لێرەیا نموونەیەکی خواردنمان هەیە -- 132 00:07:10,232 --> 00:07:13,509 لەو پێکهاتە خۆراکییانەی نیشاندراوە کاریگەرییان هەبێت. 133 00:07:13,973 --> 00:07:16,568 منیش چەند دانەیەکتان بۆ دیاری دەکەم: 134 00:07:16,592 --> 00:07:21,686 کەمکردنەوەی ڕێژەی خواردن بە لەسەدا ٢٠ بۆ ٣٠ دروستبوونی دەمارەخانە زیاد دەکات 135 00:07:22,128 --> 00:07:25,610 خواردن گرتنەوەی ناوبەناو -- دانانی مەودایەک لە نێوان ژەمەکاندا -- 136 00:07:25,634 --> 00:07:27,773 درووستبوونی دەمارەخانەی نوێ زیاد دەکات. 137 00:07:27,797 --> 00:07:29,120 خواردنی مادە فلاڤۆنۆیدەکان، 138 00:07:29,144 --> 00:07:32,147 کە لە ناو چکلێتە تۆخەکان یان توتڕکەکاندا هەیە، 139 00:07:32,171 --> 00:07:33,994 درووستبوونی زیاد دەکات. 140 00:07:34,355 --> 00:07:35,861 ترشی چەوری ئۆمیگا سێ، 141 00:07:35,885 --> 00:07:38,096 کە لە ماسی چەوردا هەیە، وەک سەلەمۆن، 142 00:07:38,120 --> 00:07:40,558 بەرهەمهێنانی دەمارەخانەی نوێ زیاد دەکات. 143 00:07:41,502 --> 00:07:45,603 بەپێچەوانەوە، ژەمێکی پڕ لە چەوری تێرکراو 144 00:07:45,627 --> 00:07:48,367 کاریگەرییەکی نەرێنی دەبێت لەسەر درووستبوونی دەمارەخانەی نوێ. 145 00:07:49,232 --> 00:07:53,414 ئیسانۆڵ -- خواردنەوەی مەی -- درووستبونی دەمارەخانە کەمدەکاتەوە. 146 00:07:53,981 --> 00:07:56,703 بەڵام، هەمووشتێک لەدەست نەچووە، 147 00:07:56,727 --> 00:07:59,779 ڕێسڤێراترۆڵ، کە لە ناو شەرابی سوردا هەیە، 148 00:07:59,803 --> 00:08:03,294 نیشاندراوە کە یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوونی ئەم دەمارەخانە نوێیانە. 149 00:08:03,708 --> 00:08:05,574 کەواتە جاری داهاتوو کە چویت بۆ خوانێک، 150 00:08:05,598 --> 00:08:09,602 لەوانەیە بتەوێت پەنا بۆ ئەم خواردنەوەیە بەریت کە بێلایەنە بۆ دەمارەخانەکان. 151 00:08:09,909 --> 00:08:12,042 (پێکەنین) 152 00:08:12,066 --> 00:08:14,567 ئینجا لە کۆتاییشدا، با دوایین خاڵ دیاریکەم -- 153 00:08:14,591 --> 00:08:15,749 ئەمەیان ئاڵۆزە. 154 00:08:15,773 --> 00:08:19,668 ژاپۆنییەکان سەرسامن بە پێکهاتنی خواردنەکان، و 155 00:08:19,692 --> 00:08:24,995 نیشانیانداوە کە خواردنە نەرمەکان درووستبوونی دەمارەخانەی نوێ پەکدەخات، 156 00:08:25,019 --> 00:08:29,740 جیاواز لە خواردنەکانی پێویستیان بە کرماندن -- و جوینە -- یان خواردنە ڕەقەکان. 157 00:08:30,827 --> 00:08:32,620 هەموو ئەم داتایانە، 158 00:08:32,644 --> 00:08:35,225 کە پێویستیکردووە لەسەر ئاستێکی خانەیی سەیر بکەین، 159 00:08:35,249 --> 00:08:37,756 لەسەر ئاژەڵەکان تاقیکراوەتەوە. 160 00:08:38,470 --> 00:08:42,851 بەڵام ئەم خواردنە دراوە بە بەشداربووە مرۆڤەکانیش، و 161 00:08:42,875 --> 00:08:49,033 ئەوەی توانیمان بیبینین ئەوە بوو کە خواردن کاردەکاتە سەر بیرەوەری و مەزاجیش 162 00:08:49,057 --> 00:08:52,541 بە هەمان ئەو ئاراستەیەی کاردەکاتە سەر درووستبوونی دەمارەخانەی نوێ، 163 00:08:52,565 --> 00:08:57,322 بۆ نموونە: کەمکردنەوەی کالۆری توانای بیرەوەری باشتر دەکات، 164 00:08:57,346 --> 00:09:02,445 لەکاتێکدا خواردنەکانی چەورییان زۆرە نیشانەکانی خەمۆکی خراپتر دەکەن -- 165 00:09:02,469 --> 00:09:06,333 جیاواز لە ترشی ئۆمیگا سێ، کە درووستبوونی دەمارەخانەی نوێ زیاد دەکات، و 166 00:09:06,357 --> 00:09:10,540 هەروەها یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی نیشانەکانی خەمۆکی. 167 00:09:11,643 --> 00:09:16,460 کەواتە وا بیردەکەینەوە کاریگەری خواردن 168 00:09:16,484 --> 00:09:20,079 لەسەر تەندروستی دەروونی، بیرەوەری و مەزاج 169 00:09:20,103 --> 00:09:24,575 لەڕێگەی کاریگەییەوە دەبێت لەسەر درووستبوونی دەمارەخانەی نوێ لە هایپۆکامپەس. 170 00:09:24,994 --> 00:09:26,914 تەنیا ئەوەش نا کە دەیخۆیت، 171 00:09:26,938 --> 00:09:30,003 بەڵکو پێکهاتنی خۆراکەکەش، و لە چ کاتێکدا دەیخۆیت، و 172 00:09:30,027 --> 00:09:31,851 چەندێکی لێدەخۆیت. 173 00:09:33,841 --> 00:09:37,874 لە لایەنی خۆمانەوە -- زانایانی ئەو بوارە کە گرنگی بەمە دەدەین 174 00:09:37,898 --> 00:09:41,563 پێویستە باشتر تێبگەین لە ئەرکی ئەم دەمارەخانە نوێیانە، و 175 00:09:41,587 --> 00:09:45,571 چۆن کۆنترۆڵی ڕزگاربوونیان و بەرهەمهێنانیان بکەین. 176 00:09:45,896 --> 00:09:50,435 هەروەها پێویستە ڕێگایەک بدۆزینەوە بۆ پاراستنی خانە نوێکانی نەخۆشەکانی ڕۆبێرت. 177 00:09:51,271 --> 00:09:52,648 لەلای ئێوەشەوە -- 178 00:09:52,672 --> 00:09:55,102 بەجێتان دەهێڵم لەگەڵ دەمارەخانە نوێکانتان. 179 00:09:55,691 --> 00:09:56,849 زۆر سوپاس. 180 00:09:56,873 --> 00:10:02,832 (چەپڵەلێدان) 181 00:10:02,856 --> 00:10:05,188 توێژینەوەیەکی سەرسوڕهێنەرە ساندرین. 182 00:10:05,212 --> 00:10:07,457 پێم وتیت کە تۆ ژیانی من گۆڕی -- 183 00:10:07,481 --> 00:10:09,259 ئێستا توتڕکی زۆر دەخۆم. 184 00:10:09,283 --> 00:10:10,830 زۆر باشە. 185 00:10:11,528 --> 00:10:13,972 ویستم پرسیار لەسەر ئەو مەسەلەی ڕاکردنە بکەم. 186 00:10:14,869 --> 00:10:16,520 پێویست بە ڕاکردن دەکات؟ 187 00:10:17,368 --> 00:10:20,010 یان تەنیا وەرزشی جوڵە بەس دەبێت، 188 00:10:20,034 --> 00:10:21,639 ئۆکسجین بگەیەنیت بە مێشک؟ 189 00:10:21,663 --> 00:10:23,798 دەکرێت هەر جۆرێک بێت لە جۆرەکانی وەرزشە قورسەکان؟ 190 00:10:24,101 --> 00:10:25,838 لە ئێستادا، 191 00:10:25,862 --> 00:10:29,102 ناتوانین بڵێین کە هەر ڕاکردنەکەیە، 192 00:10:29,126 --> 00:10:34,163 بەڵام وا بیردەکەینەوە کە بێگومان هەر شتێک بەرهەمهێنانی زیاد بکات -- 193 00:10:34,187 --> 00:10:37,267 یان سوڕی خوێن زیاد بکات بۆ مێشک، 194 00:10:37,291 --> 00:10:38,893 دەبێ سوودبەخش بێت. 195 00:10:39,353 --> 00:10:41,980 کەواتە پێویست ناکات تایەی ڕاکردن بکڕم؟ 196 00:10:42,004 --> 00:10:43,167 نەخێر پێویست ناکات! 197 00:10:43,191 --> 00:10:45,284 ئاه، دڵم ئاوی خواردەوە! زۆرباشە. 198 00:10:45,308 --> 00:10:47,061 ساندرین سورێت، زۆر سوپاس بۆتۆ. 199 00:10:47,085 --> 00:10:48,284 زۆر سوپاس مارگرێت 200 00:10:48,308 --> 00:10:50,976 (چەپڵەلێدان)