مێژووی سەرهەڵدان و لەناوچوونی جەنگاوەرانی کیڵتن - فڵیپ فریمان
-
0:08 - 0:13ئێوارەیەکی ھاوینی ساڵی ٣٣٥ـی پێش زاینی،
ئاڵیکساندەری مەزن -
0:13 - 0:18لەلای ڕووباری دانبووب پشووی دەدا، ڕۆژێک
دوای لە شەڕکردن لەگەڵ ھێزەکانی سکیسیان -
0:18 - 0:21لەو کاتەدا کۆمەڵە خەڵکیکی نەناسراو
لەلای کامپەکەی پەیدابوون. -
0:21 - 0:25ئەڵیکساندەر ھەرگیز جەنگاوەری بەم
شێوەیە درێژی نەبینیبوو، -
0:25 - 0:30ڕووخساری ترسێنەر بوو و ملوانەکی گەورەی
زێڕیان لە ملدا بوو لەگەڵ چارۆگەی ڕەنگاوڕەنگ" -
0:30 - 0:34بۆیە بۆ نانخواردن بانگهێشتی کردن.
-
0:34 - 0:41بە شانازیەوە گوتیان کیڵتۆن یان کێڵتەکانن
کە لە چیا دوورەکانی ئاڵپەوە ھاتوون. -
0:41 - 0:44ئاڵیگزاندەرریش لێی پرسین لە چی شتێک
زۆر دەترسن لەم جیھانە، -
0:44 - 0:46بەو ھیوایەی کە بڵێن لە شتێک دەترسین.
-
0:46 - 0:51پێکەنین و گوتیان بە ھیچ شێوەیەک
لە ھیچ شتێک ناترسن. -
0:51 - 0:55ئەوە یەکێکە لە کۆنترین چیرۆکەکان
لەسەر کیڵتنە کۆنەکان. -
0:55 - 0:58لەکاتێکدا نازانین کیڵتنە
سەرەتاییەکان لەکوێیوە ھاتوون، -
0:58 - 1:02لە سەردەمی ئاڵیکساندەر بە
ھەموو ئەوروپا دا بڵاوببوونەوە -
1:02 - 1:05لە ئاسیای بچووک و لە خۆرھەڵاتی ئیسپانیان و
-
1:05 - 1:10دوورگەکانی ئەتڵەسی بەڕیتانیا
خۆرئاوای ئایرڵاندیش. -
1:10 - 1:16ھەرگیز کیڵتنەکان ئیمپڕاتۆرێتێکی یەکگرتوو،
نەبوون شار و چیاشیان بنیات نەناوە. -
1:16 - 1:22لەشوێنی ئەمە، سەدان ھۆزی سەربەخۆ بوون
کە بە ھەمان زمانێل قسەیان دەکرد. -
1:22 - 1:26ھەریەکشیان سەرکردەی شەڕ و ئایینی
جیاوازی خۆی ھەبووە. -
1:26 - 1:28ھۆزەکان لەگەڵ یەکتری شەڕیان دەکرد و
-
1:28 - 1:31بەھەمان ئەو جۆشەی کە لەگەڵ
دوژمنەکانیان شەڕیان پێ دەکرد. -
1:31 - 1:34سوپای زۆر کەم خۆی لەبەر دەمیان ڕادەگرت.
-
1:34 - 1:38بە پێچەوانەی ئەم کاتە، کیڵتنەکان بڕوایان
بە دووبارە زیندووبوونەوە ھەبوو -
1:38 - 1:44کە دووبارە لەسەر زەوی زیندوو دەبنەوە
نان دەخۆن و شەڕدەکەن، -
1:44 - 1:48کە ڕەنگە ئەوە هۆکاربێت لەپشت
چاونەترسی شەڕیان -
1:48 - 1:52ھەندێکیان بۆ گاڵتەکردن بە زرێپۆشی
دوژمنەکانیان بە ڕووتی شەڕیاندەکرد. -
1:52 - 1:55مەزنترین یادگاری کە کیڵتنەکان ھەیانبووبێت
-
1:55 - 1:58سەری پێشکەشکراوی دوژمنیان بووە.
-
1:58 - 2:02سەرەکانیان لەناو قتووی پڕ لە
ڕۆنی دارئەرز دەپاراست و -
2:02 - 2:05پیشانی ئەم میوانانەیان دەدا کە
سەردانی ماڵەکانیان دەکردن. -
2:05 - 2:09جەنگاوەرانی کیڵتن زۆر شوێنی
بایەخبوون لە جیھانی دێرین -
2:09 - 2:13بە ڕادەیەک کە پادشاکان وەک
سەربازی بەکرێگیراو -
2:13 - 2:15بۆ خزمەتکردنی سوپاکانیان دایاندەمەزراندن.
-
2:15 - 2:18بەڵام کیڵتنەکان زۆر زیاتربوون
لە جەنگاوەری ئاسایی. -
2:18 - 2:24ئەوان خاوەنی کرێکاری کارامە، ھونەرمەند و
ھۆنەری ناوبانگ کە بە بارد ناودەبران. -
2:24 - 2:28ھۆنەرە باردەکان گۆرانیان بەسەر باپیرانە
کارسازەکانیاندا دەگوت -
2:28 - 2:31ھەروەھا بەسەر پادشا خاوەن
دەسەڵاتەکانیان دا دەگوت -
2:31 - 2:36ھەروەھا ھێرشیان دەکردەسەر سەرکردە
ترسنۆک و خۆپەرستەکان. -
2:36 - 2:39کێڵتەکان چەندین خوداوەندیان دەپەرست،
-
2:39 - 2:43ئەو ڕەبەنانەی بەناوی درودی ناسرا
بوون سەرپەرشتی ئەمەیان دەکرد. -
2:43 - 2:45ھەرکەسێک بیویستبوایە دەیتوانی ببێتە درود،
-
2:45 - 2:50بەڵام ڕاھێنانکردن پێویستی بە چەندین
ساڵ خوێندن و لەبەرکردن ھەبوو -
2:50 - 2:55دوردەکان ڕێگەیان پێ نەدەدرا ھیچ
یەک لە تەکنیکەکانیان بنووسنەوە. -
2:55 - 2:59درودەکان سەرپەرشتی ڕێوڕەسمە ئایینیەکان
و قوربانیدان لەپێناو خوداوەندیان دەکرد، -
2:59 - 3:05بەڵام لە ھەمانکاتدا مامۆستا، پزیشک،
دادوەر و زانا بوون. -
3:05 - 3:09ھێندە ەێزلێگیراوبوون کە دەیانتوانی
بڕۆنە نێوان ھۆزە دوژمندارەکان -
3:09 - 3:14لە ناوەڕاستی شەڕ و داوای
کۆتاییھێنانی شەڕ بکەن. -
3:14 - 3:19ھیچ کێڵتنێک بۆی نەبوو ئازاری درودەکان،
بدات یاخود لێپێچینەوە لە بڕیارەکانیان بکات -
3:19 - 3:25لە سەدەی ٢ی پێش زایینی،ڕۆمەکان دەستیانکرد
بە دەستدرێژیکردنە سەر زەویەکانیان، -
3:25 - 3:28ھۆزەکانی باکووری ئیتاڵیایان تێکشکاند.
-
3:28 - 3:32لەشوێنی یەکگرتن لە دژی ڕۆمەکان بۆ
وەڵامادانەوەی دۆڕانەکەیان، -
3:32 - 3:36کیڵتنەکان بەردەوام بوون لە
دابەشکردنی ھۆزەکانیان. -
3:36 - 3:39ھەر زوو دوای ئەوە ھۆزەکانی ئیسپانیا بەزین.
-
3:39 - 3:44لە سەدەی یەکەمی پێش زایین، یوڵیوس
قەیسەر سوپاکەی بەناو فەڕەنسادا ڕاییکرد، -
3:44 - 3:50بەرتیل و ترساندن و درۆی بەکارھێنا بۆ
ھەڵگێڕانەوەی ھۆزەکان لە دژی یەکتری. -
3:50 - 3:53پێش ماوەیەکی کەم لە جەنگی مەزن
-
3:53 - 3:56کێڵتەکان لە دژی دوژمنی ھاوبەشیان یەکیانگرت
-
3:56 - 3:59لەژێر سەرکردایەتی پادشا ڤێرکین گیترۆکس،
-
3:59 - 4:01بەڵام ئەم یەکگرتنەش زۆر درەنگ بوو.
-
4:01 - 4:05ژمارەیەکی بێشومار لە جەنگاوەر و
خانەوادە مردن و کران بە کۆیلە -
4:05 - 4:08لەکاتی بەزاندنی فەڕەنسا
لەلایەن ڕۆمەکانەوە. -
4:08 - 4:10بەھۆی ئەو جێکەوتەی بە ئاو دەورەدرابوو،
-
4:10 - 4:15ھۆزە کێڵتەکانی بەڕیتانیا و ئایرڵاندا تاکە
کۆمەڵەبوون کە مابوونەوە. -
4:15 - 4:18کاتێک لەکۆتاییدا ڕۆمەکان
بەڕیتانیایان داگیرکرد، -
4:18 - 4:23شاژن بۆدیکا وەک یاخیبوونێک ھۆزەکەی
یەکخست دوای کوژرانی ھاوسەرەکەی. -
4:23 - 4:28بە نزیکەیی سەرکەوتوو بوو لە دەرکردنی
ڕۆمەکان لە بەڕیتانیا -
4:28 - 4:33پێش ئەوەی بمرێت کۆتا شەڕی
دژی دوژمن ئەنجام دەدا. -
4:33 - 4:38لە کۆتایی سەدەی یەکەمی زاینیی
ئایرڵاند تاکە شوێنی دەوری دەریا بوو کە، -
4:38 - 4:41بە نەبەزێندراوی مابوویەوە لەلایەن ڕۆمەوە.
-
4:41 - 4:46لەوێ، کێڵتە دێرینەکان بە پارێزراوی
مانەوە لە جیھانی دەرەوە -
4:46 - 4:49تەنانەت دوای ماوەیەکی زۆر
لە ڕووخانی ڕۆمەکانیش.
- Title:
- مێژووی سەرهەڵدان و لەناوچوونی جەنگاوەرانی کیڵتن - فڵیپ فریمان
- Speaker:
- فڵیپ فریمان
- Description:
-
تەواوی وانەکە لەم بەستەرە ببینە:
https://ed.ted.com/lessons/the-rise-and-fall-of-the-celtic-warriors-philip-freeman
ئێوارەیەکی ھاوینی ساڵی ٣٣٥ـی پێش زاینی، ئاڵیکساندەری مەزن لە لای دانبووب ڕووباری پشووی دەدا ڕۆژێک
دوای لە شەڕکردن لەگەڵ ھێزەکانی سکیسیان، لەو کاتەدا کۆمەڵە خەڵکیکی نەناسراو لە لای کامپەکەی پەیدابوون
ڕووخساری ترسێنەر بوو و ملوانەکی گەورەی زێڕیان لە ملدا بوو لەگەڵ چارۆگەی ڕەنگاوڕەنگ، کیڵتۆی یان کیڵتنەکان بوون، کۆمەڵە هۆزێکی سەربەخۆبوون بەدرێژایی ئەوروپا بڵاوببوونەوە. فڵیپ فریمان
وردەکاری سەرهەڵدان و لەناوچوونی جەنگاوەرە کیڵتنەکان
وانەکە لەلایەن: فڵیپ فریمان
دەرهێنانی: پەپێر پانسەر - Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:51
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for The rise and fall of the Celtic warriors | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish (Central) subtitles for The rise and fall of the Celtic warriors | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for The rise and fall of the Celtic warriors | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for The rise and fall of the Celtic warriors | ||
Gyaband shera edited Kurdish (Central) subtitles for The rise and fall of the Celtic warriors | ||
Gyaband shera edited Kurdish (Central) subtitles for The rise and fall of the Celtic warriors | ||
Gyaband shera edited Kurdish (Central) subtitles for The rise and fall of the Celtic warriors | ||
Gyaband shera edited Kurdish (Central) subtitles for The rise and fall of the Celtic warriors |