Return to Video

دەسپێشخەرییەکی جیهانی بۆ بنبڕکردنی توندوتیژی بەرامبەر بە منداڵان

  • 0:00 - 0:04
    [ئەم قسانە بابەتێکی هەستیارن]
  • 0:05 - 0:07
    زۆر کات دەپرسم چی بکەم.
  • 0:08 - 0:09
    کامەیان وەڵام بدەمەوە،
  • 0:09 - 0:12
    "من کار بۆ کۆتایی ھێنان بە
    توندوتیژی دژی منداڵان دەکەم.
  • 0:12 - 0:16
    ئینجا هەر توندوتیژییەک بێت دژی هەر منداڵێک
    لە هەر وڵاتێکدا."
  • 0:17 - 0:18
    زۆربەری کاتەکان وەستانێک ھەیە.
  • 0:18 - 0:21
    ھەندێک جار دەوەستێتە سەر شوێنەکە،
  • 0:21 - 0:23
    "واو، ئەوە گفتوگۆیەکی کوشندەیە"
  • 0:24 - 0:25
    پاشان پرسیارەکان بریتین لە:
  • 0:25 - 0:28
    دەربارەی چ جۆرە''
    توندوتیژییەک قسە دەکەیت؟''
  • 0:28 - 0:29
    "چەندە توندوتیژی لێیە؟"
  • 0:29 - 0:32
    ''لە کوێ ڕوودەدات،
    ئایا لێرە ڕوودەدات؟''
  • 0:32 - 0:36
    و کاتێک من وەڵامی ئەو پرسیارانە
    دەدەمەوە خەڵکی سەرسام دەبن.
  • 0:36 - 0:38
    سەرسام دەبن بە ڕێژەی توندوتیژی،
  • 0:38 - 0:40
    سەرسامی شێوازی توندوتیژی دەبن.
  • 0:40 - 0:42
    بەڵام من ھەمیشە بە پەرۆشم دڵنیابم
  • 0:42 - 0:45
    کە ئەو خەڵکە ڕوخاو و نا ئومێد نیین.
  • 0:45 - 0:49
    باوەڕم وایە دەرفەتی
    مێژوویی بێ وێنەمان ھەیە
  • 0:49 - 0:50
    لەم نەوەیەدا
  • 0:50 - 0:52
    بۆ کۆتایی ھێنان بە توندوتیژی دژی منداڵان.
  • 0:53 - 0:56
    جوڵانەوەیەکی ساوا بۆ ئەم مەبەستە
    درووست دەکرێت.
  • 0:56 - 0:59
    حکومەتەکان، حکومەتەکانی ناوخۆ،
    حکومەتی شار،
  • 0:59 - 1:01
    ھەرێمەکان و ئەوانی تر
    دێنە ناو ئەو جوڵانەوەیە.
  • 1:01 - 1:04
    کاتێک سەرده‌کەوین --
    ھەموومان ده‌بات --
  • 1:04 - 1:07
    ئێمە ئاڕاستەی مێژووی مرۆڤ دەگۆڕین.
  • 1:08 - 1:10
    مەبەستم چییە لە توندوتیژی دژی منداڵان؟
  • 1:10 - 1:12
    مەبەستم لە ھەموو توندوتیژیەکی جه‌ستەیی،
  • 1:12 - 1:15
    ڕەگەزی، دەروونی و توندوتیژی سۆزییە
  • 1:15 - 1:18
    کە لە ماڵەوەیاندا،
  • 1:18 - 1:21
    لە قوتابخانە، لەسەر ئینتەرنێت
    و لە کۆمەڵگەکانیان ڕوبەڕووی دەبنەوە.
  • 1:22 - 1:24
    لەگەڵ هاوبەشەکانمان
    لە جیهاندا کار دەکەین
  • 1:24 - 1:27
    و لەم ھاوبەشانەوە، گوێمان لە
    چیرۆکی بێزارکەر دەبێت
  • 1:27 - 1:28
    کە بەسەر منداڵاندا هاتووە.
  • 1:29 - 1:32
    بۆنموونە، سارای ١٠ ساڵان.
  • 1:32 - 1:35
    زۆرجار لە لایەن زڕ باوکیەوە
    دستدرێژی کراوەتە سەر
  • 1:35 - 1:38
    و ھەڕەشەی توندوتیژی لێ دەکات
    ئەگەر بە کەس بڵێت.
  • 1:38 - 1:42
    فەیسەڵ، لە قوتابخانە بە کێبڵ
    لە بەندی پەنجەکانی دەدەن،
  • 1:42 - 1:43
    ئابڕوی دەبەن و پێی دەڵێن کەر
  • 1:43 - 1:47
    کاتێک بە ھەڵە وەڵامی بدابایەوە،
    لە دەرەوە و لەبەر سەرما دەیانوەستاند.
  • 1:48 - 1:52
    لەگەڵ ھاوبەشەکانمان کار لەسەر ئینتەرنێت
    دەکەین کە سەلامەتتر بێت بۆ منداڵان،
  • 1:52 - 1:55
    گوێمان لە چیرۆکەکانی وەکو ئەنجلیکا دەبێت.
  • 1:55 - 1:57
    تەمەنی ١٢ ساڵانە،
  • 1:57 - 2:00
    بە زۆر له‌لایه‌ن مامی
    ده‌ستدرێژیكراوه‌ته‌سه‌ر،
  • 2:01 - 2:04
    کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ دیمەنی سێکسەکەیان
    گواستەوە بۆ دەستکەوتنی پارە.
  • 2:06 - 2:10
    لە ١٠ کچ، کچێک پێش تەمەنی ٢٠ ساڵی
    دەستدرێژی دەکرێتە سەر.
  • 2:10 - 2:12
    نیوەی ئەو منداڵانە لە وڵاتانەدا
  • 2:12 - 2:15
    دەژین کە سزای جه‌ستەیی قەدەغە نەکراوە.
  • 2:16 - 2:17
    ساڵی ڕابردوو تەنھا لە ئەمریکا،
  • 2:17 - 2:20
    ٤٥ ملیۆن ڕاپۆرت ئامادەکراون دەربارەی
  • 2:20 - 2:24
    وێنە و ڤیدیۆی توندوتیژی و مامەڵەی خراپی
    سێکسی بۆ سەر منداڵان لەسەر ئینتەرنێت.
  • 2:24 - 2:26
    ساڵی پێشوتر ژمارەکە دوو ئەوەندە بوو.
  • 2:27 - 2:30
    ئێستا ئەم شێوازانەی توندوتیژی
    و شێوازەکانی تری توندوتیژی
  • 2:30 - 2:33
    لە بەرز بوونەوەدان بۆ ئاستی بەرزتر.
  • 2:33 - 2:35
    ھەموو ساڵێک یەک ملیۆن منداڵ
    لەسەر ئاستی جیھان
  • 2:35 - 2:37
    ڕوبەڕووی جۆرێک لە توندوتیژی دەبنەوە.
  • 2:37 - 2:39
    واتا لە هەر دوو منداڵێک، منداڵێک.
  • 2:39 - 2:41
    ئەوە کێشەیەکی جیھانییە.
  • 2:43 - 2:44
    کەواتە چ شتێک گەشبینم دەکات؟
  • 2:45 - 2:46
    با باسی سوید و ئۆگەندا بکەم.
  • 2:46 - 2:49
    ڕەنگە تێبینی جیاوازی نێوان
    ئەو دوو وڵاتە بکەن.
  • 2:50 - 2:51
    ئەگەر قسە لەگەڵ ئابورناسێک بکەیت،
  • 2:51 - 2:54
    لەوانەیە پێت بڵێت کە سوید داھاتی
    تێکڕای بۆ ھەر تاکێک
  • 2:54 - 2:56
    نزیکەی ٥٠ ھەزار دۆلارە لە ساڵێکدا.
  • 2:56 - 2:58
    لە ئۆگەندا ٢ ھەزار دۆلارە.
  • 2:59 - 3:01
    لەوانەیە مێژوونوسێک بڵێت
  • 3:01 - 3:04
    سوید بۆ نزیکەی ٢٠٠ ساڵە لە
    ناکۆکی نەتەوەییدا نەبووە.
  • 3:04 - 3:06
    ئۆگەندا تا ئێستاش بۆ یاخی بوون ھەوڵدەدات
  • 3:06 - 3:08
    لە باکووری وڵاتەکە.
  • 3:09 - 3:11
    لەوانەیە موزیک ژەنێک پێت بڵێت
  • 3:11 - 3:15
    ئەوە سرودی نەتەوەیی ئۆگەندایە
    "ئۆگەندا خاکی جوانی"
  • 3:15 - 3:17
    یەکێک لە کورتترین سرودەکانە.
  • 3:17 - 3:20
    لە ڕاستیدا زۆر کورتە، زۆرجار لە
    جارێک زیاتر لێ دەدرێت.
  • 3:20 - 3:24
    پێموابێت سرودی نیشتیمانی سوید
    کەمێک درێژترە.
  • 3:25 - 3:27
    بەڵام بە ڕژدی تر،
  • 3:27 - 3:29
    سوید و ئۆگەندا ڕێککەوتنێکیان کردووە،
  • 3:29 - 3:31
    یەکگرتنێکی هاوبەش و یەک مەبەستیان هەیە،
  • 3:31 - 3:33
    ڕێککەوتنێک بۆ نەھێشتنی
    توندوتیژی دژی منداڵان،
  • 3:33 - 3:36
    کار دەکەن و هەوڵدەدەن بۆ ئەوەی وڵاتەکەیان
  • 3:36 - 3:40
    خاڵی بێت لە توندوتیژی دژی
    منداڵان تا ساڵی ٢٠٣٠.
  • 3:41 - 3:45
    و زۆر وڵات و شار و
    دەوڵەتی ترچونەتە پاڵیان،
  • 3:45 - 3:46
    لە ھەموو جیھاندا.
  • 3:47 - 3:50
    بەڵام بەڕاستی ئەمە مانایی چییە،
    ئەمە بە کرداری واتایی چییە؟
  • 3:50 - 3:52
    کاتێک ئەو پەیمانەیان دا،
    چی دەکەن؟
  • 3:52 - 3:55
    بە واتای پەیمانی سیاسی لە ئاستی باڵا
    و ڕابەریکردن دێت.
  • 3:55 - 3:57
    بە واتای یاسادانان و جێبەجێ کردنی دێت.
  • 3:58 - 4:00
    بە واتای سەربەخۆکردن و گۆڕینی
    سیستەمەکان دێت،
  • 4:00 - 4:02
    دەستپێکردنی گفتوگۆ ناوخۆییەکان
  • 4:02 - 4:06
    کە دەستپێکە بۆ ئەوەی خەڵک زیاتر هۆشیار بێت
    و ڕەفتارەکانیان بگۆڕن
  • 4:06 - 4:07
    و کۆمەڵگە بە تەواوی ڕێگە بگرێت لە
  • 4:07 - 4:10
    لە هەبوونی توندوتیژی و مامەڵەی ڕەق
    لەگەڵ منداڵاندا.
  • 4:11 - 4:14
    واتا دەبێت توندوتیژی دژ بە منداڵان
    پۆلێن بکرێت
  • 4:14 - 4:15
    بەسەر چەند بەشێکدا دابەشبکرێت،
  • 4:15 - 4:19
    بۆیە دەبێت کاردانەوەکان، وەڵامەکان،
    بە سیستەم بکرێن.
  • 4:19 - 4:21
    ناتوانیت تەنها چاکسازی لە یەک بەشدا بکەیت.
  • 4:21 - 4:24
    پێویستی بە بریکاری زۆر دەبێت
    لە ناو حکومەت و دەرەوەش.
  • 4:24 - 4:26
    پێویستی بە دەستەی متمانە پێکراو،
    کەرتی تایبەت،
  • 4:27 - 4:30
    ڕاگەیاندن، ئەکادیمیا، ڕێکخراوی
    کۆمەڵگەی مەدەنی و هتد هەیە.
  • 4:30 - 4:33
    پێویستە وێنایی ئەوە بکەن
    کە باشترین چارەسەر چییە
  • 4:33 - 4:35
    و باشترین بەڵگەی جیھانی، چیمان پێ دەڵێت،
  • 4:35 - 4:37
    بەڵام بە بەکارهێنانی داتای ناوخۆیی
  • 4:37 - 4:42
    بۆئەوەی تیشک بخەینە سەر زۆربەی چیرۆکە
    شاراوەکانی توندوتیژی لەھەر وڵاتێکدا.
  • 4:42 - 4:45
    و بەکارھێنانی ئەو داتایانە
    بۆ داواکردنی کاردانەوەی نەتەوەیی،
  • 4:45 - 4:48
    دەتوانین ئەم داتایانە بەکاربهێنین بۆ
    چاودێری کردنی پڕۆسەکە.
  • 4:48 - 4:50
    ئەوەش بڵێین کە پڕۆسەکە چۆنە
  • 4:50 - 4:52
    ڕاشکاوبین کاتێک کە پڕۆسەکە
    بەرەوپێش نەچوو.
  • 4:53 - 4:54
    پێویستە بیرۆکەکە بڵاوبکەینەوە
  • 4:54 - 4:57
    کاتێک سەردەکەوین و توندوتیژی نامێنێت.
  • 4:59 - 5:02
    بەڵام ئایا لە ڕاستیدا ئەمە لەسەر
    ئاستی جیهان دەکرێت؟
  • 5:02 - 5:05
    لە ساڵێکدا یەک ملیۆن منداڵ
    ڕوبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە.
  • 5:05 - 5:06
    پێموایە دەتوانین.
  • 5:06 - 5:11
    لە ساڵی ٢٠١٥، ١٩٣ سەرۆک
    لە جیھاندا وڵاتەکانیان ڕادەسپێرن
  • 5:11 - 5:14
    بۆ نەهێشتنی توندوتیژی
    و فەرامۆشکردنی منداڵان تا ساڵی٢٠٣٠.
  • 5:14 - 5:16
    توندوتیژی دژی منداڵان
  • 5:16 - 5:18
    تواناکانیان لاواز دەکات:
  • 5:18 - 5:20
    تەندروستیان، پەروەردەیان.
  • 5:20 - 5:21
    بەزۆری لە چەندین ساڵدا،
  • 5:21 - 5:26
    ھەندێک جار ژیان بۆ ماوەیەکی درێژ
    هۆکارێکە بۆ بڵاوبونەوەی نەوەی نوێ.
  • 5:27 - 5:30
    بەڵام ئەوە تەنھا دەربارەی ڕازیبوونی
    نەتەوەیی و حکومەتەکان نییە.
  • 5:30 - 5:31
    بەڕاستی کێشەن.
  • 5:31 - 5:34
    پێموایە هەندێک شت هەیە زیاتر
    لە بنەڕه‌تدا دەگۆڕێت،
  • 5:34 - 5:36
    و ئێمە وەکو کۆمەڵگەکان لە جیھاندا
  • 5:36 - 5:39
    لە کۆتاییدا ھاوار دژ بە ڕەفتارە
    پەسەند نەکراوەکان دەکەین
  • 5:39 - 5:41
    کە بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ
    بەرگەمان گرتون.
  • 5:41 - 5:43
    بیر لە جوڵانەوەی #MeToo بکەوە،
  • 5:43 - 5:46
    و چۆن بەش دوای بەش،
    پیشەسازی دوای پیشەسازی،
  • 5:46 - 5:47
    تاوانبارەکان بانگ دەکات
  • 5:47 - 5:49
    بۆ لێکۆڵینەوە.
  • 5:49 - 5:52
    ئەوە گەشتێکە و سواری کەشتییەکە بووین.
  • 5:52 - 5:54
    سەیر بکە چی ڕوودەدات
    لە ھاوکاری کردنی پیشەسازی.
  • 5:54 - 5:55
    دوای خراپ بەکرهێنانی دەسەڵات،
  • 5:55 - 5:58
    ئێستا ھاوکاریکردنی پیشەسازی
    زۆر بەڕژدی کار
  • 5:58 - 6:01
    لەسەر پاراستنی منداڵان دەکات
    لە هەموو جیهاندا.
  • 6:03 - 6:05
    بەڵام لەوانەیە لەوە زیاتر بێت.
  • 6:05 - 6:08
    منداڵەکان و خەڵکی گەنج خۆیان،
  • 6:08 - 6:10
    تەکنۆلۆژیا
    بەشێکیانی پاراستوە
  • 6:10 - 6:11
    بەڵام ئێستا دەنگێکیان ھەیە
  • 6:11 - 6:13
    کە باوەڕناکەم پێشتر هەیان بوو بێت.
  • 6:13 - 6:15
    ئێستا ئەو دەنگە بەکار دەهێنن،
  • 6:15 - 6:18
    نەک تەنیا بۆ ئەو کێشانەی
    کە لە دەوروبەریان دەیبینن
  • 6:18 - 6:20
    یان بۆ داواکردنی پێداویستییەکانیان،
  • 6:20 - 6:22
    بەڵکو بۆ ئەوەی ببن بە چارەسەر
  • 6:22 - 6:25
    بۆ ئەو کێشانەی کە کاریان لە ژیانیان کرد.
  • 6:26 - 6:28
    بیر لەو گەنجە چالاکانە بکەوە
  • 6:28 - 6:30
    کە دژی شێواندنی ئەندامانی
    لاشەی ئافرەتان و دژی
  • 6:30 - 6:35
    بەشودانی منداڵ، گێچەڵی ئەلیکترۆنین،
    داوای خوێندنگەی پارێزراو دەکەن --
  • 6:35 - 6:36
    لە دژی زۆر شتی ترن.
  • 6:37 - 6:39
    بەشوودانی منداڵ بەڕاستی کارەساتە.
  • 6:40 - 6:42
    ئێمە ڕابەڕایەتی سیاسیمان هەیە،
  • 6:42 - 6:44
    گەنجی چالاکمان ھەیە،
  • 6:44 - 6:46
    بەڵگەمان هەیە لەسەر بنەمای چارەسەرەکان،
  • 6:48 - 6:49
    گەشەسەندنی ھۆشیاری گشتیمان ھەیە --
  • 6:49 - 6:50
    لەسەر ئەو ڕێڕەوەین،
  • 6:50 - 6:53
    کە گەشتەکەمان بۆ نەهێشتنی توندوتیژییە
    تاکو ساڵی ٢٠٣٠.
  • 6:53 - 6:55
    بەڵام ئەو چارەسەرانە چین؟
  • 6:56 - 6:58
    سێ ساڵ پێش ئێستا، لە ساڵی ٢٠١٦دا،
  • 6:58 - 7:02
    ١٠ دامەزراوی نێودەوڵەتی کۆبوونەوە
    و ڕێککەوتن لەگەڵ یەک
  • 7:02 - 7:05
    کە هەنگاو بە هەنگاو کار لەسەر
  • 7:05 - 7:07
    نەهێشتنی توندوتیژی بکەن لە دژی منداڵان.
  • 7:08 - 7:09
    ناویان نا INSPIRE (ھاندان).
  • 7:09 - 7:12
    کار بۆ دۆزینەوەی یاسای پەیوەندیدار دەکات،
  • 7:12 - 7:14
    ئاڕاستەکردنی نەرتیتە کۆمەڵایەتییەکان،
  • 7:14 - 7:16
    و پشتگیری خێزان و چاودێرەکان دەکات،
  • 7:16 - 7:19
    بە هانای ئەو منداڵانەوە دەچن کە
    توشی توندوتیژی بوونەته‌وە.
  • 7:19 - 7:21
    سەلامەتی خوێندگەکانی دەوێت،
  • 7:21 - 7:24
    کەواتە منداڵان دەتوانن لەو شوێنەی کە
    لێی گەورە دەبن، هەر لەوێش فێر بن.
  • 7:25 - 7:27
    چوار ساڵ پێش ئێستا، لە ئۆگەندا،
  • 7:27 - 7:30
    پیاوێکی ٣٠ ساڵان دەیتوانی هاوسەرگیری
    لەگەڵ کچێکی ٨ ساڵان بکات.
  • 7:31 - 7:32
    چیتر شتی وا ڕووناداتەوە.
  • 7:32 - 7:34
    لە ساڵی ٢٠١٦دا، یاسایی منداڵان
    ئەمەی قەدەغە کرد
  • 7:34 - 7:37
    کەمترین تەمەن بۆ ھاوسەرگیری کرد بە ١٨ ساڵ.
  • 7:37 - 7:39
    پیتی I لە وشەی INSPIRE واتا
  • 7:39 - 7:42
    یاسا دانان و جێبەجێکردنی یاسا.
  • 7:43 - 7:46
    کەمبۆدیا پشتگیری خێزانی
  • 7:46 - 7:48
    پێشکەش بە خێزانەکان و چاودێرەکان دەکات،
  • 7:48 - 7:51
    بەمەش خێزانەکان دەتوانن منداڵەکانیان
    گەورە بکەن،
  • 7:51 - 7:55
    ماڵەکانیان جێگەیەکی ئارام و
    دوور لە توندوتیژی بێت.
  • 7:55 - 7:57
    پیتی P لە وشەی INSPIRE واتا،
  • 7:57 - 7:59
    پشتگیری خێزان و چاودێر.
  • 7:59 - 8:00
    لە فلیپین،
  • 8:00 - 8:04
    ١٠٠ ناوەند لەسەر ئاستی نەتەوەیی
    بۆ پاراستنی ژنان و منداڵان دامەزراون.
  • 8:04 - 8:07
    ئەو ژن و منداڵانەی یان لەژێر ھەڕەشەی زۆری
    دەستدرێژی و توندوتیژیدان
  • 8:07 - 8:09
    یانیش ڕوبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە.
  • 8:09 - 8:12
    پتی R لە وشەی INSPIRE
    واتا بەهانا چوون و پاڵپشتی کردن.
  • 8:12 - 8:17
    ئێستا لە ئۆگەندا، کۆمەڵێک ئامزار بۆ
    خوێندنگەی سەلامت دانراوە
  • 8:17 - 8:19
    کە نیوەی مامۆستاکانی ئۆگەندا،
  • 8:19 - 8:23
    بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پۆلەکانیان
    توندوتیژی بەکاری ناهێنن.
  • 8:24 - 8:27
    پیتی E لە وشەی INSPIRE
    واتا پەروەردە و کارامەییەکانی ژیان.
  • 8:27 - 8:30
    ئەوە تەنھا بڕێکی کەمە لە
    بناغەکانی ھاندان.
  • 8:30 - 8:34
    بەڵام زۆرێک لە وڵاتەکان هەوڵی
    جێبەجێ کردنی دەدەن،
  • 8:34 - 8:35
    لە ناوخۆدا ئەنجامی بدەن،
  • 8:35 - 8:38
    دۆخەکە دەبه‌ستنەوە بە داتای هەنوکە،
    بەیەکەوە پلان دادەنێن،
  • 8:38 - 8:39
    کار لەسەر هەموو بەشەکان دەکەن،
  • 8:39 - 8:41
    تەنها بۆ ئەوەی توندوتیژی نەمێنێت.
  • 8:41 - 8:45
    کەنەدا، مەکسیک، میرنیشینە
    یەکگرتووەکانی عەرەب، تانزانیا --
  • 8:45 - 8:47
    باسی سوید و ئۆگەندام کرد --
  • 8:47 - 8:49
    ژاپۆن، فیلیپین، ئەندەنۆسیا،
  • 8:49 - 8:52
    زۆرێک لە وڵاتەکان، هەروەها شارەکانیش.
  • 8:52 - 8:54
    هەر لێرە لە سکۆتلاند،
  • 8:54 - 8:57
    زانکۆی ئیدنبێرە ژورێکی چاودێری
    دادەمەزرێنێت
  • 8:57 - 9:00
    کە چاودێری گەشتەکە دەکات
    لە شارەکانی سکۆتلاند
  • 9:00 - 9:05
    و فیلیپین و کۆلۆمبیا کە بەیەکەوە
    دەستیان بە گەشتەکە کردووە.
  • 9:06 - 9:07
    بزانن پڕۆسەکە چۆن دەڕوات،
  • 9:07 - 9:10
    جێبەجێکردنی ئەو شتانەی کە ئامادەکارریان
    بۆ کرابوو لەسەر ئاستی ناوخۆ
  • 9:10 - 9:12
    و لە ناو شارەکانیش جێبەجێی بکەن،
  • 9:12 - 9:13
    لەو شوێنەی کە پێمان وایە
  • 9:13 - 9:17
    دەتوانین بەشێوەیەکی گونجاو و
    خێراتر پڕۆسەکە بڕوات
  • 9:17 - 9:19
    لە ماوەیەکی کەمتردا.
  • 9:19 - 9:20
    و کاتێک ئەوە دەکەین،
  • 9:20 - 9:23
    ئەو سەرکەوتنە ھاوبەش دەکەین
    بەناو زانینی تاقیگە و زیاتریش
  • 9:23 - 9:25
    لە زانکۆی ئیدنبێرە.
  • 9:27 - 9:29
    بنبڕکردنی توندووتیژی درووستترین شتە بیکەین
  • 9:29 - 9:31
    ئەوە وەبەرهێنانێکی نایابە کە دەیکەین،
  • 9:31 - 9:34
    ئێمە چاره‌سه‌ری پشت به‌ستوو
    به‌ به‌ڵگه‌مان هه‌یه‌،
  • 9:34 - 9:36
    و دەستمان بە گەشتەکەمان کردووە.
  • 9:36 - 9:37
    بەڵام چی ڕوودەدات
  • 9:37 - 9:39
    گەر کۆتایی بهێنین بە توندوتیژی
    دژی منداڵان؟
  • 9:39 - 9:40
    با تەنها بۆ ساتێک خەیاڵ بکەین.
  • 9:42 - 9:45
    پێش ھەموو شتێک، بیر لەو
    منداڵانە بکەنەوە کە باسم کردن.
  • 9:45 - 9:47
    چیتر سارا شەوانە لەسەر جێگەی
    نووستنەکەی ڕاناکشێت،
  • 9:47 - 9:50
    و لە دەنگی ھەنگاوەکانی زڕ باوکی ناترسێت
  • 9:50 - 9:51
    کە بەسەر پلیکانەکاندا دێت.
  • 9:52 - 9:54
    ڕەنگە فەیسەل بچێتە قوتابخانە و دڵخۆش بێت.
  • 9:54 - 9:57
    لەوانەیە چیتر نەترسێت لە قوتابخانە
  • 9:57 - 10:00
    کە ھەڕەشەی لێدەکرا، لێی دەدرا و شەرمەزار
    دەکرا لەلایەن مامۆستاکان.
  • 10:02 - 10:04
    و ئەنجێلیکا و ئەوانەی وەکو ئەون
  • 10:04 - 10:08
    چیتر نەتوانرێت وەکو
    کەلوپەلێک بکڕدرێن لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە
  • 10:08 - 10:11
    بۆ خۆشی گەنجەکان لە دووری هەزاران میلەوە.
  • 10:12 - 10:14
    دواتر دەستکەوتەکان دوو هێندە دەبن،
  • 10:14 - 10:16
    ئابووری، سودە کەلتوریەکەی.
  • 10:16 - 10:19
    لەلایەن ھەموو خێزان و کۆمەڵگەیەک
    ئەوانە گەورە دەکرێن،
  • 10:19 - 10:21
    گوند، شارۆچکە، شار، وڵات
  • 10:21 - 10:24
    و لەناکاو دەرکەوتویەکی نوێت دەبێت.
  • 10:24 - 10:28
    نەوەیەک بەبێ ھەبوونی ڕوبەڕووبونەوەی
    توندوتیژی گەشە دەکات.
  • 10:29 - 10:31
    ئەوەش بە هەموومان دەکرێت.
  • 10:31 - 10:34
    بەڵام ئێمە بۆ ھەوڵدان دەرفەتێکی
    تاقینەکراوەمان ھەیە،
  • 10:34 - 10:38
    و باوەڕم وایە ئێمە وەکو گەورەکان
    بەرپرسیارین بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە.
  • 10:40 - 10:42
    و پاشان کە پرسیارمان لێ دەکرێت،
  • 10:42 - 10:43
    ''چی دەکەیت؟''
  • 10:43 - 10:46
    ھەریەک لە ئێمە دەتوانێت بڵێت،
  • 10:46 - 10:48
    ''من ئاڕاستەی مێژووی مرۆڤ دەگۆڕم.
  • 10:49 - 10:52
    من تەنھا ھەوڵێکی کەمم داوە بۆ کۆتایی ھێنان
    بە توندووتیژی دژی منداڵان.''
  • 10:53 - 10:55
    با ئێستا ئەمە بکەین.
  • 10:55 - 10:56
    سوپاس.
  • 10:56 - 11:00
    (چەپڵەڕێزان)
Title:
دەسپێشخەرییەکی جیهانی بۆ بنبڕکردنی توندوتیژی بەرامبەر بە منداڵان
Speaker:
هۆوارد تایلۆر
Description:

پارێزەری منداڵ ' هۆوارد تایلۆر' دەڵێت: لە هەر ساڵێکدا، یەک ملیۆن منداڵ ڕووبەڕوی توندوتیژی دەبنەوە لە ماڵەوە، لە خوێندنگە، لەسەر هێڵی ئینتەرنێت یان لەناو کۆمەڵگەکانیاندا. کێشەکە، کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، ئابووری، ڕامیاری و پێویستییە. لە وتارێکی کراوەدا، تایلۆر پێشانمان دەدات چۆن ئێمە هەلێکی ناوازەمان لەبەر دەستە بۆ کۆتایی هێنان بە توندوتیژی دژی منداڵان و بۆ هەر منداڵێک داهاتویەکی باشتر بنیاد بنێین.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
11:15

Kurdish (Central) subtitles

Revisions