WEBVTT 00:00:00.483 --> 00:00:03.587 [ئەم قسانە بابەتێکی هەستیارن] 00:00:04.905 --> 00:00:06.960 زۆر کات دەپرسم چی بکەم. 00:00:08.048 --> 00:00:09.300 کامەیان وەڵام بدەمەوە، 00:00:09.324 --> 00:00:12.187 "من کار بۆ کۆتایی ھێنان بە توندوتیژی دژی منداڵان دەکەم. 00:00:12.211 --> 00:00:15.878 ئینجا هەر توندوتیژییەک بێت دژی هەر منداڵێک لە هەر وڵاتێکدا." 00:00:16.632 --> 00:00:18.267 زۆربەری کاتەکان وەستانێک ھەیە. 00:00:18.291 --> 00:00:20.529 ھەندێک جار دەوەستێتە سەر شوێنەکە، 00:00:20.553 --> 00:00:22.785 "واو، ئەوە گفتوگۆیەکی کوشندەیە" 00:00:23.716 --> 00:00:25.438 پاشان پرسیارەکان بریتین لە: 00:00:25.462 --> 00:00:27.684 دەربارەی چ جۆرە'' توندوتیژییەک قسە دەکەیت؟'' 00:00:27.708 --> 00:00:29.184 "چەندە توندوتیژی لێیە؟" 00:00:29.208 --> 00:00:32.065 ''لە کوێ ڕوودەدات، ئایا لێرە ڕوودەدات؟'' 00:00:32.089 --> 00:00:36.188 و کاتێک من وەڵامی ئەو پرسیارانە دەدەمەوە خەڵکی سەرسام دەبن. 00:00:36.212 --> 00:00:38.213 سەرسام دەبن بە ڕێژەی توندوتیژی، 00:00:38.237 --> 00:00:40.244 سەرسامی شێوازی توندوتیژی دەبن. 00:00:40.268 --> 00:00:41.855 بەڵام من ھەمیشە بە پەرۆشم دڵنیابم 00:00:41.879 --> 00:00:44.720 کە ئەو خەڵکە ڕوخاو و نا ئومێد نیین. 00:00:45.085 --> 00:00:48.796 باوەڕم وایە دەرفەتی مێژوویی بێ وێنەمان ھەیە 00:00:48.820 --> 00:00:50.066 لەم نەوەیەدا 00:00:50.090 --> 00:00:52.245 بۆ کۆتایی ھێنان بە توندوتیژی دژی منداڵان. 00:00:52.590 --> 00:00:55.520 جوڵانەوەیەکی ساوا بۆ ئەم مەبەستە درووست دەکرێت. 00:00:56.065 --> 00:00:58.823 حکومەتەکان، حکومەتەکانی ناوخۆ، حکومەتی شار، 00:00:58.847 --> 00:01:01.466 ھەرێمەکان و ئەوانی تر دێنە ناو ئەو جوڵانەوەیە. 00:01:01.490 --> 00:01:04.403 کاتێک سەرده‌کەوین -- ھەموومان ده‌بات -- 00:01:04.427 --> 00:01:06.663 ئێمە ئاڕاستەی مێژووی مرۆڤ دەگۆڕین. 00:01:07.894 --> 00:01:10.124 مەبەستم چییە لە توندوتیژی دژی منداڵان؟ 00:01:10.498 --> 00:01:12.475 مەبەستم لە ھەموو توندوتیژیەکی جه‌ستەیی، 00:01:12.499 --> 00:01:15.450 ڕەگەزی، دەروونی و توندوتیژی سۆزییە 00:01:15.474 --> 00:01:17.577 کە لە ماڵەوەیاندا، 00:01:17.601 --> 00:01:21.243 لە قوتابخانە، لەسەر ئینتەرنێت و لە کۆمەڵگەکانیان ڕوبەڕووی دەبنەوە. 00:01:22.141 --> 00:01:24.203 لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە جیهاندا کار دەکەین 00:01:24.227 --> 00:01:26.608 و لەم ھاوبەشانەوە، گوێمان لە چیرۆکی بێزارکەر دەبێت 00:01:26.632 --> 00:01:28.165 کە بەسەر منداڵاندا هاتووە. 00:01:28.736 --> 00:01:31.899 بۆنموونە، سارای ١٠ ساڵان. 00:01:32.418 --> 00:01:34.799 زۆرجار لە لایەن زڕ باوکیەوە دستدرێژی کراوەتە سەر 00:01:34.823 --> 00:01:37.545 و ھەڕەشەی توندوتیژی لێ دەکات ئەگەر بە کەس بڵێت. 00:01:38.259 --> 00:01:41.544 فەیسەڵ، لە قوتابخانە بە کێبڵ لە بەندی پەنجەکانی دەدەن، 00:01:41.568 --> 00:01:42.919 ئابڕوی دەبەن و پێی دەڵێن کەر 00:01:42.943 --> 00:01:46.585 کاتێک بە ھەڵە وەڵامی بدابایەوە، لە دەرەوە و لەبەر سەرما دەیانوەستاند. 00:01:47.998 --> 00:01:51.776 لەگەڵ ھاوبەشەکانمان کار لەسەر ئینتەرنێت دەکەین کە سەلامەتتر بێت بۆ منداڵان، 00:01:51.800 --> 00:01:54.522 گوێمان لە چیرۆکەکانی وەکو ئەنجلیکا دەبێت. 00:01:54.546 --> 00:01:56.522 تەمەنی ١٢ ساڵانە، 00:01:56.546 --> 00:02:00.498 بە زۆر له‌لایه‌ن مامی ده‌ستدرێژیكراوه‌ته‌سه‌ر، 00:02:00.522 --> 00:02:03.823 کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ دیمەنی سێکسەکەیان گواستەوە بۆ دەستکەوتنی پارە. 00:02:05.887 --> 00:02:09.680 لە ١٠ کچ، کچێک پێش تەمەنی ٢٠ ساڵی دەستدرێژی دەکرێتە سەر. 00:02:10.077 --> 00:02:11.704 نیوەی ئەو منداڵانە لە وڵاتانەدا 00:02:11.728 --> 00:02:14.798 دەژین کە سزای جه‌ستەیی قەدەغە نەکراوە. 00:02:15.538 --> 00:02:17.450 ساڵی ڕابردوو تەنھا لە ئەمریکا، 00:02:17.474 --> 00:02:20.093 ٤٥ ملیۆن ڕاپۆرت ئامادەکراون دەربارەی 00:02:20.117 --> 00:02:24.117 وێنە و ڤیدیۆی توندوتیژی و مامەڵەی خراپی سێکسی بۆ سەر منداڵان لەسەر ئینتەرنێت. 00:02:24.141 --> 00:02:26.341 ساڵی پێشوتر ژمارەکە دوو ئەوەندە بوو. 00:02:27.204 --> 00:02:29.831 ئێستا ئەم شێوازانەی توندوتیژی و شێوازەکانی تری توندوتیژی 00:02:29.855 --> 00:02:33.045 لە بەرز بوونەوەدان بۆ ئاستی بەرزتر. 00:02:33.069 --> 00:02:35.323 ھەموو ساڵێک یەک ملیۆن منداڵ لەسەر ئاستی جیھان 00:02:35.347 --> 00:02:37.291 ڕوبەڕووی جۆرێک لە توندوتیژی دەبنەوە. 00:02:37.315 --> 00:02:39.315 واتا لە هەر دوو منداڵێک، منداڵێک. 00:02:39.339 --> 00:02:41.072 ئەوە کێشەیەکی جیھانییە. 00:02:42.609 --> 00:02:44.342 کەواتە چ شتێک گەشبینم دەکات؟ 00:02:44.657 --> 00:02:46.395 با باسی سوید و ئۆگەندا بکەم. 00:02:46.419 --> 00:02:49.156 ڕەنگە تێبینی جیاوازی نێوان ئەو دوو وڵاتە بکەن. 00:02:49.617 --> 00:02:51.276 ئەگەر قسە لەگەڵ ئابورناسێک بکەیت، 00:02:51.300 --> 00:02:54.264 لەوانەیە پێت بڵێت کە سوید داھاتی تێکڕای بۆ ھەر تاکێک 00:02:54.288 --> 00:02:56.026 نزیکەی ٥٠ ھەزار دۆلارە لە ساڵێکدا. 00:02:56.050 --> 00:02:58.050 لە ئۆگەندا ٢ ھەزار دۆلارە. 00:02:59.312 --> 00:03:00.582 لەوانەیە مێژوونوسێک بڵێت 00:03:00.606 --> 00:03:03.778 سوید بۆ نزیکەی ٢٠٠ ساڵە لە ناکۆکی نەتەوەییدا نەبووە. 00:03:03.802 --> 00:03:06.082 ئۆگەندا تا ئێستاش بۆ یاخی بوون ھەوڵدەدات 00:03:06.106 --> 00:03:07.973 لە باکووری وڵاتەکە. 00:03:09.331 --> 00:03:11.045 لەوانەیە موزیک ژەنێک پێت بڵێت 00:03:11.069 --> 00:03:15.363 ئەوە سرودی نەتەوەیی ئۆگەندایە "ئۆگەندا خاکی جوانی" 00:03:15.387 --> 00:03:17.133 یەکێک لە کورتترین سرودەکانە. 00:03:17.157 --> 00:03:19.696 لە ڕاستیدا زۆر کورتە، زۆرجار لە جارێک زیاتر لێ دەدرێت. 00:03:20.022 --> 00:03:23.582 پێموابێت سرودی نیشتیمانی سوید کەمێک درێژترە. 00:03:24.765 --> 00:03:26.654 بەڵام بە ڕژدی تر، 00:03:26.678 --> 00:03:28.916 سوید و ئۆگەندا ڕێککەوتنێکیان کردووە، 00:03:28.940 --> 00:03:30.998 یەکگرتنێکی هاوبەش و یەک مەبەستیان هەیە، 00:03:31.022 --> 00:03:33.173 ڕێککەوتنێک بۆ نەھێشتنی توندوتیژی دژی منداڵان، 00:03:33.197 --> 00:03:35.911 کار دەکەن و هەوڵدەدەن بۆ ئەوەی وڵاتەکەیان 00:03:35.935 --> 00:03:40.026 خاڵی بێت لە توندوتیژی دژی منداڵان تا ساڵی ٢٠٣٠. 00:03:40.612 --> 00:03:44.596 و زۆر وڵات و شار و دەوڵەتی ترچونەتە پاڵیان، 00:03:44.620 --> 00:03:45.887 لە ھەموو جیھاندا. 00:03:46.739 --> 00:03:49.570 بەڵام بەڕاستی ئەمە مانایی چییە، ئەمە بە کرداری واتایی چییە؟ 00:03:49.594 --> 00:03:51.839 کاتێک ئەو پەیمانەیان دا، چی دەکەن؟ 00:03:51.863 --> 00:03:54.537 بە واتای پەیمانی سیاسی لە ئاستی باڵا و ڕابەریکردن دێت. 00:03:54.561 --> 00:03:57.095 بە واتای یاسادانان و جێبەجێ کردنی دێت. 00:03:57.921 --> 00:04:00.358 بە واتای سەربەخۆکردن و گۆڕینی سیستەمەکان دێت، 00:04:00.382 --> 00:04:02.270 دەستپێکردنی گفتوگۆ ناوخۆییەکان 00:04:02.294 --> 00:04:05.548 کە دەستپێکە بۆ ئەوەی خەڵک زیاتر هۆشیار بێت و ڕەفتارەکانیان بگۆڕن 00:04:05.572 --> 00:04:07.387 و کۆمەڵگە بە تەواوی ڕێگە بگرێت لە 00:04:07.411 --> 00:04:10.211 لە هەبوونی توندوتیژی و مامەڵەی ڕەق لەگەڵ منداڵاندا. 00:04:11.434 --> 00:04:13.832 واتا دەبێت توندوتیژی دژ بە منداڵان پۆلێن بکرێت 00:04:13.856 --> 00:04:15.418 بەسەر چەند بەشێکدا دابەشبکرێت، 00:04:15.442 --> 00:04:18.918 بۆیە دەبێت کاردانەوەکان، وەڵامەکان، بە سیستەم بکرێن. 00:04:18.942 --> 00:04:21.204 ناتوانیت تەنها چاکسازی لە یەک بەشدا بکەیت. 00:04:21.228 --> 00:04:23.998 پێویستی بە بریکاری زۆر دەبێت لە ناو حکومەت و دەرەوەش. 00:04:24.022 --> 00:04:26.491 پێویستی بە دەستەی متمانە پێکراو، کەرتی تایبەت، 00:04:26.515 --> 00:04:29.503 ڕاگەیاندن، ئەکادیمیا، ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی و هتد هەیە. 00:04:30.245 --> 00:04:32.825 پێویستە وێنایی ئەوە بکەن کە باشترین چارەسەر چییە 00:04:32.849 --> 00:04:35.110 و باشترین بەڵگەی جیھانی، چیمان پێ دەڵێت، 00:04:35.134 --> 00:04:36.967 بەڵام بە بەکارهێنانی داتای ناوخۆیی 00:04:36.991 --> 00:04:41.712 بۆئەوەی تیشک بخەینە سەر زۆربەی چیرۆکە شاراوەکانی توندوتیژی لەھەر وڵاتێکدا. 00:04:41.736 --> 00:04:45.228 و بەکارھێنانی ئەو داتایانە بۆ داواکردنی کاردانەوەی نەتەوەیی، 00:04:45.252 --> 00:04:48.411 دەتوانین ئەم داتایانە بەکاربهێنین بۆ چاودێری کردنی پڕۆسەکە. 00:04:48.435 --> 00:04:49.752 ئەوەش بڵێین کە پڕۆسەکە چۆنە 00:04:49.776 --> 00:04:52.204 ڕاشکاوبین کاتێک کە پڕۆسەکە بەرەوپێش نەچوو. 00:04:52.637 --> 00:04:54.390 پێویستە بیرۆکەکە بڵاوبکەینەوە 00:04:54.414 --> 00:04:57.454 کاتێک سەردەکەوین و توندوتیژی نامێنێت. 00:04:58.613 --> 00:05:01.771 بەڵام ئایا لە ڕاستیدا ئەمە لەسەر ئاستی جیهان دەکرێت؟ 00:05:02.081 --> 00:05:05.095 لە ساڵێکدا یەک ملیۆن منداڵ ڕوبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە. 00:05:05.119 --> 00:05:06.404 پێموایە دەتوانین. 00:05:06.428 --> 00:05:10.770 لە ساڵی ٢٠١٥، ١٩٣ سەرۆک لە جیھاندا وڵاتەکانیان ڕادەسپێرن 00:05:10.794 --> 00:05:13.602 بۆ نەهێشتنی توندوتیژی و فەرامۆشکردنی منداڵان تا ساڵی٢٠٣٠. 00:05:14.204 --> 00:05:15.570 توندوتیژی دژی منداڵان 00:05:15.594 --> 00:05:17.705 تواناکانیان لاواز دەکات: 00:05:17.729 --> 00:05:19.815 تەندروستیان، پەروەردەیان. 00:05:19.839 --> 00:05:21.014 بەزۆری لە چەندین ساڵدا، 00:05:21.038 --> 00:05:26.004 ھەندێک جار ژیان بۆ ماوەیەکی درێژ هۆکارێکە بۆ بڵاوبونەوەی نەوەی نوێ. 00:05:26.831 --> 00:05:29.895 بەڵام ئەوە تەنھا دەربارەی ڕازیبوونی نەتەوەیی و حکومەتەکان نییە. 00:05:29.919 --> 00:05:31.093 بەڕاستی کێشەن. 00:05:31.117 --> 00:05:33.617 پێموایە هەندێک شت هەیە زیاتر لە بنەڕه‌تدا دەگۆڕێت، 00:05:33.641 --> 00:05:35.760 و ئێمە وەکو کۆمەڵگەکان لە جیھاندا 00:05:35.784 --> 00:05:38.926 لە کۆتاییدا ھاوار دژ بە ڕەفتارە پەسەند نەکراوەکان دەکەین 00:05:38.950 --> 00:05:41.299 کە بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ بەرگەمان گرتون. 00:05:41.323 --> 00:05:43.014 بیر لە جوڵانەوەی #MeToo بکەوە، 00:05:43.038 --> 00:05:45.815 و چۆن بەش دوای بەش، پیشەسازی دوای پیشەسازی، 00:05:45.839 --> 00:05:47.339 تاوانبارەکان بانگ دەکات 00:05:47.363 --> 00:05:49.228 بۆ لێکۆڵینەوە. 00:05:49.252 --> 00:05:51.600 ئەوە گەشتێکە و سواری کەشتییەکە بووین. 00:05:51.600 --> 00:05:53.862 سەیر بکە چی ڕوودەدات لە ھاوکاری کردنی پیشەسازی. 00:05:53.862 --> 00:05:55.371 دوای خراپ بەکرهێنانی دەسەڵات، 00:05:55.395 --> 00:05:57.578 ئێستا ھاوکاریکردنی پیشەسازی زۆر بەڕژدی کار 00:05:57.602 --> 00:06:00.505 لەسەر پاراستنی منداڵان دەکات لە هەموو جیهاندا. 00:06:02.542 --> 00:06:04.796 بەڵام لەوانەیە لەوە زیاتر بێت. 00:06:05.264 --> 00:06:08.280 منداڵەکان و خەڵکی گەنج خۆیان، 00:06:08.304 --> 00:06:09.681 تەکنۆلۆژیا بەشێکیانی پاراستوە 00:06:09.705 --> 00:06:10.954 بەڵام ئێستا دەنگێکیان ھەیە 00:06:10.978 --> 00:06:13.385 کە باوەڕناکەم پێشتر هەیان بوو بێت. 00:06:13.409 --> 00:06:14.893 ئێستا ئەو دەنگە بەکار دەهێنن، 00:06:14.917 --> 00:06:17.807 نەک تەنیا بۆ ئەو کێشانەی کە لە دەوروبەریان دەیبینن 00:06:17.831 --> 00:06:20.029 یان بۆ داواکردنی پێداویستییەکانیان، 00:06:20.053 --> 00:06:22.378 بەڵکو بۆ ئەوەی ببن بە چارەسەر 00:06:22.402 --> 00:06:25.156 بۆ ئەو کێشانەی کە کاریان لە ژیانیان کرد. 00:06:26.179 --> 00:06:27.633 بیر لەو گەنجە چالاکانە بکەوە 00:06:27.657 --> 00:06:29.917 کە دژی شێواندنی ئەندامانی لاشەی ئافرەتان و دژی 00:06:29.941 --> 00:06:34.728 بەشودانی منداڵ، گێچەڵی ئەلیکترۆنین، داوای خوێندنگەی پارێزراو دەکەن -- 00:06:34.752 --> 00:06:36.352 لە دژی زۆر شتی ترن. 00:06:36.903 --> 00:06:38.836 بەشوودانی منداڵ بەڕاستی کارەساتە. 00:06:40.101 --> 00:06:42.085 ئێمە ڕابەڕایەتی سیاسیمان هەیە، 00:06:42.109 --> 00:06:43.863 گەنجی چالاکمان ھەیە، 00:06:43.887 --> 00:06:45.764 بەڵگەمان هەیە لەسەر بنەمای چارەسەرەکان، 00:06:47.551 --> 00:06:49.277 گەشەسەندنی ھۆشیاری گشتیمان ھەیە -- 00:06:49.301 --> 00:06:50.361 لەسەر ئەو ڕێڕەوەین، 00:06:50.385 --> 00:06:52.884 کە گەشتەکەمان بۆ نەهێشتنی توندوتیژییە تاکو ساڵی ٢٠٣٠. 00:06:53.411 --> 00:06:55.344 بەڵام ئەو چارەسەرانە چین؟ 00:06:56.061 --> 00:06:57.776 سێ ساڵ پێش ئێستا، لە ساڵی ٢٠١٦دا، 00:06:57.800 --> 00:07:02.212 ١٠ دامەزراوی نێودەوڵەتی کۆبوونەوە و ڕێککەوتن لەگەڵ یەک 00:07:02.236 --> 00:07:05.053 کە هەنگاو بە هەنگاو کار لەسەر 00:07:05.077 --> 00:07:07.493 نەهێشتنی توندوتیژی بکەن لە دژی منداڵان. 00:07:07.517 --> 00:07:08.993 ناویان نا INSPIRE (ھاندان). 00:07:09.017 --> 00:07:11.715 کار بۆ دۆزینەوەی یاسای پەیوەندیدار دەکات، 00:07:11.739 --> 00:07:13.683 ئاڕاستەکردنی نەرتیتە کۆمەڵایەتییەکان، 00:07:13.707 --> 00:07:15.755 و پشتگیری خێزان و چاودێرەکان دەکات، 00:07:15.779 --> 00:07:18.976 بە هانای ئەو منداڵانەوە دەچن کە توشی توندوتیژی بوونەته‌وە. 00:07:19.293 --> 00:07:20.581 سەلامەتی خوێندگەکانی دەوێت، 00:07:20.605 --> 00:07:23.986 کەواتە منداڵان دەتوانن لەو شوێنەی کە لێی گەورە دەبن، هەر لەوێش فێر بن. 00:07:25.351 --> 00:07:26.938 چوار ساڵ پێش ئێستا، لە ئۆگەندا، 00:07:26.962 --> 00:07:30.138 پیاوێکی ٣٠ ساڵان دەیتوانی هاوسەرگیری لەگەڵ کچێکی ٨ ساڵان بکات. 00:07:30.686 --> 00:07:32.091 چیتر شتی وا ڕووناداتەوە. 00:07:32.115 --> 00:07:34.472 لە ساڵی ٢٠١٦دا، یاسایی منداڵان ئەمەی قەدەغە کرد 00:07:34.496 --> 00:07:37.115 کەمترین تەمەن بۆ ھاوسەرگیری کرد بە ١٨ ساڵ. 00:07:37.139 --> 00:07:39.369 پیتی I لە وشەی INSPIRE واتا 00:07:39.393 --> 00:07:41.784 یاسا دانان و جێبەجێکردنی یاسا. 00:07:43.058 --> 00:07:45.874 کەمبۆدیا پشتگیری خێزانی 00:07:45.898 --> 00:07:48.280 پێشکەش بە خێزانەکان و چاودێرەکان دەکات، 00:07:48.304 --> 00:07:51.145 بەمەش خێزانەکان دەتوانن منداڵەکانیان گەورە بکەن، 00:07:51.169 --> 00:07:55.180 ماڵەکانیان جێگەیەکی ئارام و دوور لە توندوتیژی بێت. 00:07:55.204 --> 00:07:56.752 پیتی P لە وشەی INSPIRE واتا، 00:07:56.776 --> 00:07:58.529 پشتگیری خێزان و چاودێر. 00:07:58.553 --> 00:07:59.712 لە فلیپین، 00:07:59.736 --> 00:08:03.545 ١٠٠ ناوەند لەسەر ئاستی نەتەوەیی بۆ پاراستنی ژنان و منداڵان دامەزراون. 00:08:03.569 --> 00:08:06.887 ئەو ژن و منداڵانەی یان لەژێر ھەڕەشەی زۆری دەستدرێژی و توندوتیژیدان 00:08:06.911 --> 00:08:08.844 یانیش ڕوبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە. 00:08:09.258 --> 00:08:12.472 پتی R لە وشەی INSPIRE واتا بەهانا چوون و پاڵپشتی کردن. 00:08:12.496 --> 00:08:16.916 ئێستا لە ئۆگەندا، کۆمەڵێک ئامزار بۆ خوێندنگەی سەلامت دانراوە 00:08:16.940 --> 00:08:18.704 کە نیوەی مامۆستاکانی ئۆگەندا، 00:08:18.728 --> 00:08:22.910 بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پۆلەکانیان توندوتیژی بەکاری ناهێنن. 00:08:23.800 --> 00:08:27.068 پیتی E لە وشەی INSPIRE واتا پەروەردە و کارامەییەکانی ژیان. 00:08:27.092 --> 00:08:30.394 ئەوە تەنھا بڕێکی کەمە لە بناغەکانی ھاندان. 00:08:30.418 --> 00:08:33.735 بەڵام زۆرێک لە وڵاتەکان هەوڵی جێبەجێ کردنی دەدەن، 00:08:33.759 --> 00:08:34.933 لە ناوخۆدا ئەنجامی بدەن، 00:08:34.933 --> 00:08:37.672 دۆخەکە دەبه‌ستنەوە بە داتای هەنوکە، بەیەکەوە پلان دادەنێن، 00:08:37.696 --> 00:08:39.133 کار لەسەر هەموو بەشەکان دەکەن، 00:08:39.157 --> 00:08:41.133 تەنها بۆ ئەوەی توندوتیژی نەمێنێت. 00:08:41.157 --> 00:08:44.982 کەنەدا، مەکسیک، میرنیشینە یەکگرتووەکانی عەرەب، تانزانیا -- 00:08:45.006 --> 00:08:46.923 باسی سوید و ئۆگەندام کرد -- 00:08:46.947 --> 00:08:48.879 ژاپۆن، فیلیپین، ئەندەنۆسیا، 00:08:48.903 --> 00:08:51.514 زۆرێک لە وڵاتەکان، هەروەها شارەکانیش. 00:08:51.538 --> 00:08:53.903 هەر لێرە لە سکۆتلاند، 00:08:53.927 --> 00:08:56.942 زانکۆی ئیدنبێرە ژورێکی چاودێری دادەمەزرێنێت 00:08:56.966 --> 00:09:00.268 کە چاودێری گەشتەکە دەکات لە شارەکانی سکۆتلاند 00:09:00.292 --> 00:09:05.119 و فیلیپین و کۆلۆمبیا کە بەیەکەوە دەستیان بە گەشتەکە کردووە. 00:09:05.537 --> 00:09:06.760 بزانن پڕۆسەکە چۆن دەڕوات، 00:09:06.784 --> 00:09:10.411 جێبەجێکردنی ئەو شتانەی کە ئامادەکارریان بۆ کرابوو لەسەر ئاستی ناوخۆ 00:09:10.435 --> 00:09:12.172 و لە ناو شارەکانیش جێبەجێی بکەن، 00:09:12.196 --> 00:09:13.354 لەو شوێنەی کە پێمان وایە 00:09:13.378 --> 00:09:16.791 دەتوانین بەشێوەیەکی گونجاو و خێراتر پڕۆسەکە بڕوات 00:09:16.815 --> 00:09:18.776 لە ماوەیەکی کەمتردا. 00:09:18.800 --> 00:09:19.982 و کاتێک ئەوە دەکەین، 00:09:20.006 --> 00:09:23.029 ئەو سەرکەوتنە ھاوبەش دەکەین بەناو زانینی تاقیگە و زیاتریش 00:09:23.053 --> 00:09:24.653 لە زانکۆی ئیدنبێرە. 00:09:26.678 --> 00:09:28.696 بنبڕکردنی توندووتیژی درووستترین شتە بیکەین 00:09:28.720 --> 00:09:30.744 ئەوە وەبەرهێنانێکی نایابە کە دەیکەین، 00:09:30.768 --> 00:09:33.537 ئێمە چاره‌سه‌ری پشت به‌ستوو به‌ به‌ڵگه‌مان هه‌یه‌، 00:09:33.561 --> 00:09:35.514 و دەستمان بە گەشتەکەمان کردووە. 00:09:35.538 --> 00:09:36.689 بەڵام چی ڕوودەدات 00:09:36.713 --> 00:09:38.847 گەر کۆتایی بهێنین بە توندوتیژی دژی منداڵان؟ 00:09:38.871 --> 00:09:40.468 با تەنها بۆ ساتێک خەیاڵ بکەین. 00:09:41.805 --> 00:09:44.607 پێش ھەموو شتێک، بیر لەو منداڵانە بکەنەوە کە باسم کردن. 00:09:44.631 --> 00:09:47.298 چیتر سارا شەوانە لەسەر جێگەی نووستنەکەی ڕاناکشێت، 00:09:47.322 --> 00:09:49.695 و لە دەنگی ھەنگاوەکانی زڕ باوکی ناترسێت 00:09:49.719 --> 00:09:51.119 کە بەسەر پلیکانەکاندا دێت. 00:09:51.942 --> 00:09:54.458 ڕەنگە فەیسەل بچێتە قوتابخانە و دڵخۆش بێت. 00:09:54.482 --> 00:09:56.887 لەوانەیە چیتر نەترسێت لە قوتابخانە 00:09:56.911 --> 00:10:00.021 کە ھەڕەشەی لێدەکرا، لێی دەدرا و شەرمەزار دەکرا لەلایەن مامۆستاکان. 00:10:01.757 --> 00:10:04.383 و ئەنجێلیکا و ئەوانەی وەکو ئەون 00:10:04.407 --> 00:10:07.994 چیتر نەتوانرێت وەکو کەلوپەلێک بکڕدرێن لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە 00:10:08.018 --> 00:10:10.910 بۆ خۆشی گەنجەکان لە دووری هەزاران میلەوە. 00:10:11.887 --> 00:10:13.619 دواتر دەستکەوتەکان دوو هێندە دەبن، 00:10:13.643 --> 00:10:16.172 ئابووری، سودە کەلتوریەکەی. 00:10:16.196 --> 00:10:19.133 لەلایەن ھەموو خێزان و کۆمەڵگەیەک ئەوانە گەورە دەکرێن، 00:10:19.157 --> 00:10:21.156 گوند، شارۆچکە، شار، وڵات 00:10:21.180 --> 00:10:24.180 و لەناکاو دەرکەوتویەکی نوێت دەبێت. 00:10:24.204 --> 00:10:28.050 نەوەیەک بەبێ ھەبوونی ڕوبەڕووبونەوەی توندوتیژی گەشە دەکات. 00:10:29.383 --> 00:10:30.717 ئەوەش بە هەموومان دەکرێت. 00:10:31.114 --> 00:10:33.760 بەڵام ئێمە بۆ ھەوڵدان دەرفەتێکی تاقینەکراوەمان ھەیە، 00:10:33.784 --> 00:10:38.255 و باوەڕم وایە ئێمە وەکو گەورەکان بەرپرسیارین بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە. 00:10:39.644 --> 00:10:41.636 و پاشان کە پرسیارمان لێ دەکرێت، 00:10:41.660 --> 00:10:43.279 ''چی دەکەیت؟'' 00:10:43.303 --> 00:10:46.223 ھەریەک لە ئێمە دەتوانێت بڵێت، 00:10:46.247 --> 00:10:48.374 ''من ئاڕاستەی مێژووی مرۆڤ دەگۆڕم. 00:10:48.795 --> 00:10:52.195 من تەنھا ھەوڵێکی کەمم داوە بۆ کۆتایی ھێنان بە توندووتیژی دژی منداڵان.'' 00:10:52.633 --> 00:10:54.847 با ئێستا ئەمە بکەین. 00:10:55.260 --> 00:10:56.411 سوپاس. 00:10:56.411 --> 00:11:00.345 (چەپڵەڕێزان)