توانایی خوێندنه‌وه بۆ ساڕێژكردن
-
0:01 - 0:06من ده‌مه‌وێت ئه‌مڕۆ گفتوگۆ لە بارەی
چۆن خوێندنه‌وه ده‌توانێت ژیانمان بگۆڕێت -
0:06 - 0:09و سەبارەت بە سنووره‌كانی
ئه‌و گۆڕانه بكه‌م. -
0:10 - 0:14ده‌مه‌وێت بدوێم له‌باره‌ی چۆن خوێندنه‌وه
جیهانێكمان پێ ده‌به‌خشێت توانای -
0:14 - 0:17هاوبه‌شیكردنی هه‌بێت له
په‌یوه‌ندی بەهێزی مرۆڤ. -
0:18 - 0:21هه‌روه‌ها له‌باره‌ی چۆنیه‌تی بوونی ئه‌و
په‌یوه‌ندییه هه‌میشه به‌شكاری بێت. -
0:21 - 0:26چۆن خوێندنه‌وه له كۆتاییدا پڕۆژه‌یه‌كی
نامۆی بێوێنه‌یه. -
0:28 - 0:30ئه‌و نووسه‌ره‌ی ژیانمی گۆڕی
-
0:30 - 0:35ڕۆماننووسی گه‌وره‌ی ئه‌مریكی به‌ڕه‌گه‌ز
ئه‌فریقی جه‌یمس بۆڵدوین بوو. -
0:35 - 0:38كاتێك له میچیگانی ڕۆژئاوا له ١٩٨٠ كان
گه‌وره ده‌بووم، زۆر نووسه‌ری -
0:38 - 0:43ئه‌مریكی بە ڕەچەڵەک ئاسیایی نه‌بوون
حەزیان لە گۆڕانکاری كۆمه‌ڵایه‌تی بێت. -
0:43 - 0:46بۆیه ڕووم كرده جه‌یمس بۆڵدوین
-
0:46 - 0:51وه‌ك ڕێگه‌یه‌ك بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م
بۆشاییه، و هه‌ستكردن به ئاگایی نه‌ژادی. -
0:52 - 0:56به‌ڵام ڕه‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه بێت
خۆم ئه‌مریكی و ئه‌فریقی نه‌بووم، -
0:56 - 1:00هه‌ستم به بوێریی و تاوانباری كرد
به‌هۆی وته‌كانی. -
1:00 - 1:03به‌تایبه‌تی ئه‌م وتانه:
-
1:03 - 1:07"خه‌ڵكانێكی لیبڕال هه‌ن كه
هه‌موو دۆخه ڕاسته‌كانیان هه‌یه، -
1:07 - 1:09به‌ڵام باوه‌ڕی ڕاسته‌قینه‌یان نییه.
-
1:10 - 1:14كاتێك تهلهزمهكان كه‌م ده‌بنه‌وه و
به‌ڕێگه‌یه‌ك پێشبینی ده‌كه‌یت بیگه‌یه‌نن، -
1:14 - 1:17ئه‌وان بە ڕێگەیەک له‌وێ نین."
-
1:17 - 1:19ئه‌وان به ڕێگه‌یه‌ك له‌وێ نین.
-
1:19 - 1:22ئه‌و وشانه‌م وه‌ك خۆی وه‌رگرتووه.
-
1:22 - 1:23خۆم له كوێ دانێم؟
-
1:24 - 1:27چووم بۆ میسیسیپی ده‌ڵتا،
-
1:27 - 1:30یه‌ك له هه‌ژارترین ناوچه‌كان له
ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان. -
1:30 - 1:33شوێنێكه به مێژوویه‌كی به‌هێز
پێكهاتووه. -
1:33 - 1:38له ١٩٦٠ ه‌كان، ئه‌مریكییه بە ڕەچەڵەک
ئه‌فریقییه‌كان ژیانی خۆیان خسته مه‌ترسی -
1:38 - 1:41بۆ شه‌ڕكردن بۆپه‌روه‌رده،
بۆ شه‌ڕكردن بۆ مافی ده‌نگدان. -
1:41 - 1:43ویستم ببمه به‌شیك له‌و گۆڕانه،
-
1:43 - 1:47تا یارمه‌تی هه‌رزه‌كاره گه‌نجه‌كان بده‌م
ده‌ربچن و بچنه كۆلێژ. -
1:48 - 1:51كاتێک گه‌یشتمه میسیسیپی ده‌ڵتا،
-
1:51 - 1:53شوێنێك بوو هێشتا هه‌ژار بوو،
-
1:53 - 1:55هێشتا جیاكراوه بوو،
-
1:55 - 1:58هێشتا به‌ڕاده‌یه‌كی زۆر
پێویستی به گۆڕان بوو. -
1:59 - 2:02قوتابخانه‌كه‌م، ئه‌و شوێنه‌ی لێی دانرام،
-
2:02 - 2:07نه كتیبخانه‌ی لێ‌بوو.
نه ڕاوێژكاری ئاڕاسته‌كردن، -
2:07 - 2:10به‌ڵام ئه‌فسه‌ری پۆلیسی هه‌بوو.
-
2:10 - 2:12نیوه‌ی مامۆستاكان جێگره‌وه بوون
-
2:12 - 2:14كاتێك قوتابییه‌كان شه‌ڕیان ده‌كرد،
-
2:14 - 2:18قوتابخانه ده‌یناردنه
به‌ندیخانه‌ی ناوخۆیی. -
2:20 - 2:23ئه‌مه ئه‌و قوتابخانه‌یه بوو
تیایدا چاوم به پاتریك كه‌وت. -
2:23 - 2:28ئه‌و ١٥ ساڵ بوو و دوو ساڵ ده‌رنه‌چوو بوو،
له پۆلی هه‌شت بوو. -
2:28 - 2:31هێمن، و تهنیاییخوازبوو،
-
2:31 - 2:34وه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌میشه له
بیركردنه‌وه‌یه‌كی قووڵدابێت. -
2:34 - 2:36ڕقی له‌وه بوو كه‌سانی تر شهربكهن.
-
2:38 - 2:41جارێكیان بینیم بازیدا نێوان
دوو كچ كه شه‌ڕیان ده‌كرد -
2:41 - 2:44دایان به ئه‌رزه‌كه.
-
2:45 - 2:48پاتریك ته‌نیا كێشه‌یه‌كی هه‌بوو.
-
2:48 - 2:50نه‌ده‌هاته قوتابخانه.
-
2:51 - 2:54گوتی قوتابخانه هه‌ندێكجار
زۆر خه‌مناكه چونكه -
2:54 - 2:57قوتابییه‌كان هه‌میشه شه‌ڕده‌كه‌ن و
مامۆستاكانیش خۆیان وه‌لاده‌نێن. -
2:58 - 3:04دایكیشی دوو ئیشی ده‌كرد بۆیه
له‌به‌ر ماندوویه‌تی نه‌یده‌هێنا. -
3:04 - 3:07بۆیه ئه‌مه‌م كرده ئیشی خۆم
وای لێبكه‌م بێته قوتابخانه. -
3:07 - 3:10چونکە من سەرشێت و ٢٢ ساڵ و
له دڵه‌وه گه‌شبین بووم، -
3:10 - 3:14بهرنامهڕێژییهكهم بریتی بوو له
ته‌نیا له‌به‌رده‌م ماڵیان ئاماده‌بم -
3:14 - 3:16و بڵێم، "سڵاو. بۆچی نایێتە قوتابخانه؟"
-
3:16 - 3:18ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌ڕێژییه
كاری خۆی كرد، -
3:18 - 3:21هه‌موو ڕۆژێك ده‌هاته قوتابخانه.
-
3:21 - 3:23له پۆله‌كه‌م ده‌گه‌شایه‌وه.
-
3:23 - 3:26هۆنراوه‌ی ده‌نووسی،
په‌رتووكی ده‌خوێنده‌وه. -
3:27 - 3:29هه‌موو ڕۆژێك ده‌هاته قوتابخانه.
-
3:31 - 3:33له نزیكه‌ی هه‌مان كاتدا
-
3:33 - 3:35بۆم ده‌ركه‌وت چۆن
له پاتریك نزیك ببمه‌وه، -
3:35 - 3:37له كۆلێژی یاسا له هارڤارد وه‌رگیرام.
-
3:40 - 3:43دووباره ڕووبه‌ڕوی ئه‌م پرسیاره بوومه‌وه
خۆم له كوێ دانێم، -
3:43 - 3:45جه‌سته‌م له كوێ دانێم؟
-
3:45 - 3:48به‌خۆمم ووت
-
3:48 - 3:52كه میسیسیپی ده‌ڵتا ئه‌و شوێنه بوو كه
خه‌ڵكی ده‌وڵه‌مه‌ند، -
3:52 - 3:54خه‌ڵكی به به‌خت،
-
3:54 - 3:55ئه‌و كه‌سانه ده‌ڕۆن.
-
3:56 - 3:57ئه‌و كه‌سانه‌ش لە دوایان جێده‌مێنن
-
3:57 - 4:00ئه‌وانه‌ن كه ده‌رفه‌تی ڕۆیشتنیان نییه.
-
4:01 - 4:03نه‌مویست ئه‌و كه‌سه بم كه ڕۆیشتووه.
-
4:03 - 4:05ده‌مویست ئه‌و كه‌سه بم كه ماوه‌ته‌وه.
-
4:06 - 4:09له‌لایه‌كی تر، ته‌نیا و ماندوو بووم.
-
4:09 - 4:13خۆمم ڕازیكرد كه ده‌متوانی
گۆڕانکاری زیاتر ئه‌نجام بده‌م -
4:14 - 4:18به پێوه‌رێكی فراونتر گه‌ر
بڕوانامه‌یه‌كی یاسای پایه‌دارم هه‌بوایه. -
4:20 - 4:21بۆیه ڕۆیشتم.
-
4:23 - 4:24سێ ساڵ دواتر،
-
4:24 - 4:27كاتێك زۆرم نه‌مابوو
له كۆلێژی یاسا ده‌ربچم، -
4:27 - 4:29هاوڕێكه‌م په‌یوه‌ندی پێوه‌كردم
-
4:29 - 4:33و گوتی پاتریك شه‌ڕی كردووه
و كه‌سێكی كوشتووه. -
4:35 - 4:37من ڕووخاو بووم.
-
4:37 - 4:40به‌شێك له من باوه‌ڕی نه‌ده‌كرد،
-
4:40 - 4:43بهشهكهیترم زانی كه ڕاسته.
-
4:44 - 4:46گه‌شتم كرد تا پاتریك ببینم.
-
4:47 - 4:49له به‌ندیخانه سه‌ردانم كرد.
-
4:51 - 4:54پێی گوتم كه ئه‌مه ڕاسته.
-
4:54 - 4:57كه كه‌سێكی كوشتووه.
-
4:57 - 4:59به‌ڵام نه‌یویست زیاتر له‌باره‌یه‌وه بدوێت
-
5:00 - 5:02پرسیارم له‌باره‌ی قوتابخانه لێی كرد
-
5:02 - 5:06گوتی ساڵێك دوای ڕۆیشتنم
وازی له قوتابخانه هێنابوو. -
5:06 - 5:09دواتر ویستی شتێكی ترم پێ بڵێت.
-
5:09 - 5:12سه‌ری له خواره‌وه كرد و
گوتی منداڵێكی كچی هه‌یه -
5:12 - 5:14كه تازه له‌دایك ببوو.
-
5:14 - 5:16وا هه‌ستی ده‌كرد نائومێدی كردووه.
-
5:19 - 5:22ئه‌مه بوو، گفتوگۆكه‌مان
به‌په‌له و نه‌گونجاو بوو. -
5:23 - 5:28كه هه‌نگاوم نا بۆ ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه،
ده‌نگێك له ناخه‌وه پێی گوتم، -
5:28 - 5:30"بگه‌ڕێوه.
-
5:30 - 5:33گه‌ر ئێستا نه‌گه‌ڕێیه‌وه،
هه‌رگیز ناگه‌ڕێیه‌وه." -
5:36 - 5:40له كۆلێژی یاسا ده‌رچووم
و گه‌ڕامه‌وه. -
5:41 - 5:43گه‌ڕامه‌وه تا پاتریك ببینم،
-
5:43 - 5:46گه‌ڕامه‌وه تاكو بزانم گه‌ر بتوانم
له كه‌یسه یاساییه‌كه‌ی یارمه‌تی بده‌م. -
5:47 - 5:50ئه‌مجاره، كاتێك بۆ
دووه‌مجار بوو بینیم، -
5:50 - 5:53وامزانی ئه‌و بیرۆكه مه‌زنه‌م هه‌بوو،
گوتم، -
5:53 - 5:56"سڵاو، پاتریك، بۆچی نامه‌یه‌ك
بۆ كچه‌كه‌ت نانووسیت، -
5:56 - 6:00تاكو بتوانیت له مێشكی خۆت بیهێڵیه‌وه؟"
-
6:00 - 6:04پێنووسێك و پارچه په‌ڕێكم پێیدا،
-
6:04 - 6:05ده‌ستیكرد به نووسین.
-
6:07 - 6:09به‌ڵام كه سه‌یری ئه‌و
په‌ڕه‌م كرد كه به منی دایه‌وه، -
6:09 - 6:11واقم وڕما.
-
6:13 - 6:15دهستنووسهكهیم نه‌ناسیه‌وه،
-
6:15 - 6:18هه‌ڵه‌ی ڕێنووسی زۆر ساده‌ی ئه‌نجامدابوو.
-
6:19 - 6:22وه‌كو مامۆستایه‌ك بیرم كرده‌وه،
-
6:22 - 6:25ده‌مزانی كه قوتابییه‌ك ده‌یتوانی
به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو باشتر بێت -
6:25 - 6:28زۆر به‌خێرایی، به‌ڵام
-
6:28 - 6:32هه‌رگیز وام بیرنه‌ده‌كرده‌وه كه قوتابی
به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بچێته دواوه . -
6:34 - 6:36ئه‌وه‌ی كه زیاتر ئازاری دام،
-
6:36 - 6:39بینینی ئه‌وه بوو كه
بۆ كچه‌كه‌ی نووسیبووی. -
6:40 - 6:41نووسیبووی،
-
6:41 - 6:45"له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵه‌كانم داوای لێبوردن
ده‌كه‌م، ببووره له‌وێ نیم بۆ تۆ." -
6:46 - 6:49ئه‌مه هه‌موو شتێك بوو هه‌ستی
ده‌كرد ده‌بوو به كچه‌كه‌ی بڵێت. -
6:50 - 6:55لە خۆم پرسی چۆن ده‌توانم باوه‌ڕ به
خۆم بێنم کە شتی زیاتری هه‌یه بۆ گوتن، -
6:55 - 6:58به‌شێك له‌خۆی كه پێویست
ناكات پاساوی بۆ بهێنێته‌وه. -
6:59 - 7:00ویستم وا هه‌ست بكات كه
-
7:00 - 7:04شتێكی سوودمه‌ندی هه‌یه له‌گه‌ڵ
كچه‌كه‌ی باسی بكات. -
7:06 - 7:09هه‌موو ڕۆژێك له حه‌وت مانگی داهاتوو،
-
7:09 - 7:12سه‌ردانم ده‌كرد و په‌رتووكم بۆی ده‌هێنا.
-
7:12 - 7:16جانتای گواستنهوهكهم
ببووه كتێبخانه‌یه‌كی بچووك. -
7:16 - 7:18جه‌یمس بۆڵدوینم بۆی هێنا،
-
7:18 - 7:23واڵت ویتمان،ك.س. لیویس م بۆی هێنا.
-
7:23 - 7:28په‌رتووكی ڕێبه‌ری بۆ دار، و باڵنده‌م
بۆی هێنا، -
7:28 - 7:31و فه‌رهه‌نگ، كه بووه
په‌رتووكی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌و. -
7:32 - 7:33هه‌ندێك ڕۆژ،
-
7:33 - 7:37هه‌ردووكمان چه‌ندین كاتژمێر به‌بێ ده‌نگی
داده‌نیشتین، و ده‌مانخوێنده‌وه. -
7:38 - 7:40ڕۆژه‌كانی تر،
-
7:40 - 7:43به‌یه‌كه‌وه ده‌مانخوێنده‌وه،
هۆنراوه‌مان ده‌خوێنده‌وه. -
7:44 - 7:47ده‌ستمانكرد به خوێندنه‌وه‌ی سه‌دان هایكو
(هۆنراوه‌ی نه‌ریتی ژاپۆنی سێ دێڕ) -
7:47 - 7:50شاكارێكی ساده‌ی گزیكهر.
-
7:50 - 7:53پرسیارم لێی ده‌كرد،
"هایكوی هه‌ڵبژارده‌ی خۆتم بۆ باسكه." -
7:53 - 7:56هه‌ندێكیان زۆر پێكه‌نیناوین.
-
7:56 - 7:58ئه‌مه یهكیكیانه له لایه‌ن ئیسا:
-
7:58 - 8:02"خه‌م مه‌خۆن، جاڵجاڵۆكه‌كان، ماڵه‌كه
به شێوه‌یه‌كی ناڕه‌سمی ده‌پارێزم." -
8:03 - 8:07ئه‌مه‌ش: "نیوه‌ی ڕۆژه‌كه سه‌رخه‌وم
شكاند، كه‌س سزای نه‌دام!" -
8:09 - 8:13و ئه‌م دڵڕفێنه، له‌باره‌ی
یه‌كه‌م ڕۆژی به‌فربارینه، -
8:13 - 8:18"ئاسكەکان یه‌كه‌م زوقم له
فه‌روه‌ی یه‌كتری دهلێسێنهوه." -
8:19 - 8:22شتێكی دڵڕفێن و نادیار هه‌یه
-
8:22 - 8:25له‌باره‌ی ئه‌و شیوازه‌ی
هۆنراوه‌كه دیاره. -
8:25 - 8:30بۆشایی به‌تاڵ هه‌روه‌ك
وشه‌كان خۆیان گرنگه. -
8:31 - 8:34ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ی و. س. مێروینمان
خوێنده‌وه، -
8:34 - 8:38له‌و كاته‌ی ژنه‌كه‌ی بینی له
باخچه كار ده‌كات بۆی نووسی -
8:38 - 8:42بۆی ده‌ركه‌وت كه ته‌واوی ژیانیان
به‌یه‌كه‌وه به‌سه‌ر ده‌به‌ن. -
8:43 - 8:46" با بێنمه به‌رچاوم دووباره دێین
-
8:46 - 8:49ئه‌و كاته‌ی ده‌مانه‌وێت و
ئه‌و كاته به‌هار ده‌بێت -
8:49 - 8:52گه‌وره‌تر نابین له هه‌ر كاتێكی پێشوتر
-
8:52 - 8:56په‌ژاره‌ی كۆن وه‌كو
هه‌وری زوو هێور ده‌بێته‌وه -
8:56 - 9:00كه بهناوییدا به‌یانی
به هێواشی بۆخۆی دێت" -
9:00 - 9:03پرسیارم له پاتریك كرد له‌باره‌ی
دێڕی په‌سه‌ندی ئه‌و، گوتی، -
9:03 - 9:07"گه‌وره‌تر نابین له هه‌ر كاتێكی پێشووتر"
-
9:08 - 9:13گوتی ئه‌و شوێنه‌ی بیرهێنایه‌وه
تیایدا كات ده‌وه‌ستێت، -
9:13 - 9:16تیایدا كات چیتر گرنگی نییه.
-
9:16 - 9:18لێم پرسی گه‌ر شوێنێكی وه‌كو ئه‌مه هه‌با،
-
9:18 - 9:20تیایدا كات بۆ هه‌میشه ده‌مێنێته‌وه.
-
9:20 - 9:22گوتی، "دایكم."
-
9:24 - 9:28كاتێك له ته‌نیشت كه‌سێكه‌وه
هۆنراوه‌یه‌ك ده‌خوێنییه‌وه، -
9:28 - 9:30هۆنراوه‌كه له ماناكه‌ی ده‌گۆڕێت.
-
9:31 - 9:36چونكه بۆ ئه‌و كه‌سه ده‌بێته
كه‌سیی، بۆ تۆ ده‌بێته كه‌سیی، -
9:37 - 9:40دواتر په‌رتووكمان خوێنده‌وه،
چه‌ندین په‌رتووكمان خوێنده‌وه، -
9:40 - 9:43یادنامه‌ی فرێدریك دۆگڵاسمان خوێنده‌وه،
-
9:43 - 9:47كۆیله‌یه‌كی ئه‌مریكی كه خۆی فێری
نووسین و خوێندنه‌وه كرد -
9:47 - 9:50و كه ڕایكرد بۆ ئازادی به‌هۆی
خوێنده‌وارییه‌كه‌ی. -
9:52 - 9:55به‌و بیركردنه‌وه‌یه گه‌وره‌بووم كه
فرێدریك دۆگڵاس پاڵه‌وانه -
9:55 - 9:58ئه‌م چیڕۆكه‌م وه‌كو بوژانه‌وه و هیوا
بیرلێكردبۆوه. -
9:59 - 10:02به‌ڵام ئه‌م په‌رتووكه پاتریكی خسته
جۆرێك له ترس. -
10:03 - 10:08جه‌ختی له‌سه‌ر چیڕۆكێك كرده‌وه كه
دۆگڵاس گێڕابویه‌وه له‌سه‌ر چۆن، له كاتی -
10:08 - 10:11جه‌ژنی له‌دایكبوونی مه‌سیح، سهردارهكان
قوڵفه ده‌ده‌نه كۆیله‌كانیان -
10:11 - 10:15وه‌كو رێگه‌یه‌ك بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی
نه‌توانن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئازادی بكه‌ن. -
10:15 - 10:18چونكه كۆیله‌كان له كێڵگه‌كان
به‌ملا و ئه‌ولادا ده‌كه‌ون. -
10:20 - 10:22پاتریك گوتی به‌مه به‌ستراوه‌ته‌وه.
-
10:22 - 10:26گوتی كه‌سانێك هه‌ن له
به‌ندیخانه وه‌كو كۆیله، -
10:26 - 10:28نایانه‌وێت بیر له
بارودۆخه‌كه‌یان بكه‌نه‌وه، -
10:28 - 10:30چونكه زۆر ئازاربه‌خشه.
-
10:30 - 10:32زۆر ئازاربه‌خشه بیر
له ڕابردوو بكه‌یته‌وه، -
10:32 - 10:35زۆر ئازاربه‌خشه بیر بكه‌یته‌وه
تا چه‌ند پێویسته بڕۆین. -
10:37 - 10:40دێری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌و ئه‌مه بوو:
-
10:40 - 10:43"هه‌رشتێك، گرنگ نییه چ بێت،
بۆ ڕزگاربوون له بیركردنه‌وه! -
10:44 - 10:49ئه‌و بیركردنه‌وه هه‌میشه‌ییه‌ی من بۆ
حاڵی خۆم زۆر ئه‌شكه‌نجه‌ی دام." -
10:50 - 10:54پاتریك گوتی دۆگڵاس بوێر بووه بۆ
نوسین، بۆ به‌رده‌وامبوون له بیركردنه‌وه. -
10:55 - 11:01به‌ڵام ئه‌و هه‌رگیز نه‌یزانی له پێش
چاوی من چه‌نده به دۆگڵاس ده‌چوو. -
11:01 - 11:04چۆن به‌رده‌وام بوو له خوێندنه‌وه،
هه‌رچه‌نده من خستمه ترس و له‌رز. -
11:05 - 11:08له پێش من په‌رتوكه‌كه‌ی ته‌واوكرد،
-
11:08 - 11:12خوێندییه‌وه له پلیكانه‌یه‌كی كۆنكریتی
به‌بێ ڕووناكیی. -
11:13 - 11:16دواتر به‌رده‌وام بووین بۆ ئه‌وه‌ی
په‌رتووكی هه‌ڵبژارده‌ی من بخوێنینه‌وه، -
11:16 - 11:19"گیڵیێد" ی مارلین ڕۆبنسن،
-
11:19 - 11:23نامه‌یه‌كی دریژكراوهیه
له باوكێكه‌وه بۆ كوڕه‌كه‌ی. -
11:23 - 11:25حه‌زی به‌م دێڕه بوو:
-
11:25 - 11:27"من ئه‌مه له ڕوویه‌كه‌وه ده‌نووسم
تا پێت بڵێم -
11:27 - 11:31كه گه‌ر ڕۆژێك پرسیاری ئه‌وه‌ت كردبێت
چیت له ژیانت كردووه ... -
11:31 - 11:33تۆ به‌خششی خودا بوویت بۆ من،
-
11:33 - 11:36موعجیزه، زیاتر له موعجیزه‌یه‌ك بوویت."
-
11:37 - 11:43شتێك له‌باره‌ی ئه‌م زمانه،
خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی، په‌رۆشییه‌كه‌ی، -
11:43 - 11:46ده‌نگه‌كه‌ی، دووباره حه‌زی
پاتریكی بۆ نووسین بزواند. -
11:46 - 11:49په‌ڕاوی تێبینی یه‌ك له‌وای یه‌ك
پڕ ده‌كرده‌وه -
11:49 - 11:53بۆ نووسینی نامه بۆ كچه‌كه‌ی.
-
11:53 - 11:56له‌م نامه جوان، و ئاڵوزانه،
-
11:56 - 12:02خۆی و كچه‌كه‌ی ده‌هێنا به‌رچاوی كه سواری
به‌له‌می كانۆو ده‌بن بۆ ڕووباری میسیسیپی. -
12:02 - 12:05ده‌یهێنایه به‌رچاوی جۆگه‌له‌یه‌كی
له قه‌راغ چیایەک ده‌دۆزنه‌وه -
12:05 - 12:07ئاوێكی ته‌واو ڕوونی هه‌بێت.
-
12:08 - 12:10كه سه‌یری پاتریكم ده‌كرد ده‌ینووسی،
-
12:11 - 12:13به‌خۆمم گوت،
-
12:13 - 12:16ئێستاش پرسیار له هه‌مووتان ده‌كه‌م،
چه‌ند كه‌س -
12:16 - 12:21له ئێوه نامه‌یه‌كی بۆ كه‌سێك نووسیووه
وا هه‌ست ده‌كه‌یت بێهیوات كردوون؟ -
12:22 - 12:27ئه‌مه زۆر له‌وه ئاسانتره ئه‌و
خه‌ڵكانه له مێشكی خۆت ببه‌یه ده‌ره‌وه. -
12:28 - 12:33به‌ڵام پاتریك هه‌موو ڕۆژێك ده‌رده‌كه‌وت،
ڕووبه‌ڕوی كچه‌كه‌ی ده‌بوویه‌وه، -
12:33 - 12:36خۆی به به‌رپرسیار داده‌نا
له به‌رامبه‌ر كچه‌كه‌ی، -
12:36 - 12:39وشه به وشه به جهختكردنێكی زۆر.
-
12:42 - 12:45ژیانی خۆمم ده‌ویست
-
12:46 - 12:49بۆ ئه‌وه‌ی خۆم بخه‌مه مه‌ترسیی
به‌و شێوه‌یه. -
12:49 - 12:53چونكه ئه‌و مه‌ترسییه توانای دڵی
كه‌سێك ئاشكرا ده‌كات. -
12:57 - 13:01با هه‌نگاوێك بگه‌ڕێمه‌وه دواوه و
پرسیارێكی نائاسووده بكه‌م. -
13:01 - 13:04من كێم تا ئه‌م چیڕۆكهتان بۆ باس كه‌م،
وه‌ك ئه‌و چیڕۆكه‌ی پاتریك؟ -
13:06 - 13:09پاتریك ئه‌و كه‌سه‌یه
له‌گه‌ڵ ئازاره‌كه‌ی ژیا -
13:09 - 13:13و من هه‌رگیز ڕۆژێكیش له ژیانم
برسیی نه‌بووم. -
13:15 - 13:17زۆر بیرم له‌م پرسیاره كرده‌وه،
-
13:17 - 13:21به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت بیڵێم
ئه‌م چیڕۆكه ته‌نیا له‌باره‌ی پاتریك نییه -
13:21 - 13:22له‌باره‌ی ئێمه‌یه،
-
13:22 - 13:25له‌باره‌ی نایه‌كسانیی نێوانمانه.
-
13:26 - 13:27جیهانی فره‌یی
-
13:28 - 13:32كه پاتریك و خێزانه‌كه‌ی و باوانی
-
13:32 - 13:34لێی دوورخرابوونه‌وه.
-
13:34 - 13:37له‌م چیڕۆكه، من به‌رجه‌سته‌ی
ئه‌و جیهانی فره‌یی یه ده‌كه‌م. -
13:38 - 13:42و له باسكردنی ئه‌م چیڕۆكه،
نه‌مویست خۆم بشارمه‌وه. -
13:42 - 13:44ئه‌و توانایه بشارمه‌وه كه هه‌مه.
-
13:45 - 13:49له باسكردنی ئه‌م چیڕۆكه،
ویستم ئه‌و توانایه بخه‌مه ڕوو -
13:49 - 13:51پاشان پرسیار بكه‌م،
-
13:51 - 13:54چۆن ئه‌و دوورییه‌ی نێوانمان نه‌هێڵین؟
-
13:56 - 14:00خوێندنه‌وه ڕێگه‌یه‌كه بۆ
داخستنی ئه‌و دوورییه. -
14:00 - 14:04گه‌ردوونێكی ئاراممان پیده‌به‌خشێت
ده‌توانین به‌یه‌كه‌وه هاوبه‌ش بین تیایدا، -
14:04 - 14:07كه بتوانین به یه‌كسانی هاوبه‌ش بین.
-
14:08 - 14:12ڕه‌نگه ئێستا پرسیار بكه‌ن
چی به‌سه‌ر پاتریك دا هات. -
14:12 - 14:13ئایا خوێندنه‌وه ژیانی ڕزگار كرد؟
-
14:15 - 14:17ڕزگاری كرد و نه‌كرد.
-
14:18 - 14:21كاتێك پاتریك له به‌ندیخانه ده‌رچوو،
-
14:21 - 14:23گه‌شته‌كه‌ی ئازاربه‌خش بوو.
-
14:24 - 14:28خاوه‌ن كاره‌كان به‌هۆی تۆماره‌كه‌ی
له كار دووریان خسته‌وه، -
14:28 - 14:31نزیكترین هاوڕێی، دایكی،
له تەمەنی ٤٣ ساڵیدا -
14:31 - 14:33به‌هۆی نه‌خۆشی دڵ و شه‌كره مرد.
-
14:33 - 14:36بێ لانه بوو، برسیی بوو.
-
14:38 - 14:43بۆیه خه‌ڵك زۆر شت له‌باره‌ی خوێندنه‌وه
ده‌ڵێن بۆ من زیاده‌ڕه‌وییه. -
14:44 - 14:48خوێنه‌واربوون ڕێگه‌ی له
بێبه‌شكردنی نه‌گرت. -
14:48 - 14:50ڕێگه‌ی له مردنی دایكی نه‌گرت.
-
14:52 - 14:54بۆیه خوێندنه‌وه ده‌توانێت چی بكات؟
-
14:55 - 14:59چه‌ند وه‌ڵامێكی كه‌مم لایه
ئه‌مڕۆ كۆتایی پێ بێنم. -
15:01 - 15:03خوێندنه‌وه ژیانی ناوه‌وه‌ی
بارگاوی كرده‌وه -
15:05 - 15:08به نادیاری، به ئه‌ندێشه،
-
15:08 - 15:09به جوانیی.
-
15:10 - 15:15خوێندنه‌وه ئه‌و وێنانه‌ی پێ به‌خشی
کە خۆشییان پێی دهدایهوە: -
15:15 - 15:21چیا، زه‌ریا، ئاسك، زوقم.
-
15:21 - 15:25ئه‌و شانه‌ی تامی جیهانێكی ئازاد،
و سروشتی ده‌ده‌ن. -
15:28 - 15:31خوێندنه‌وه زمانێكی پێ به‌خشی
به‌وه‌ی ونی كردبوو. -
15:31 - 15:36ئه‌م دێرانەی هۆزانڤان دیرێك واڵكۆت
چه‌نده به‌هادارن؟ -
15:36 - 15:38پاتریك ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ی له‌به‌ركرد.
-
15:38 - 15:40"ئه‌و ڕۆژانه‌ی هه‌ڵمگرتن،
-
15:40 - 15:42ئه‌و ڕۆژانه‌ی ونم كردن،
-
15:42 - 15:46ئه‌و ڕۆژانه‌ی گه‌وره‌تر ده‌بن،
وه‌كو كچه‌كان، -
15:46 - 15:48له قۆڵه له‌نگه‌ر گرتووهكانم."
-
15:49 - 15:52خوێندنه‌وه فێری ئازایه‌تی خۆیی كرد.
-
15:52 - 15:55بیرتان بێت ئه‌و به‌رده‌وام بوو
له خوێندنه‌وه‌ی فرێدریك دۆگڵاس، -
15:55 - 15:57هه‌رچه‌نده ئازاربه‌خشیش بوو.
-
15:57 - 16:01به‌رده‌وام به‌ئاگا بوو،
هه‌رچه‌نده به‌ئاگایی ئازاربه‌خشه. -
16:02 - 16:05خوێندنه‌وه شێوازێكی بیركردنه‌وه‌یه،
-
16:05 - 16:09له‌به‌ر ئه‌وه‌یه خوێندنه‌وه قورسه
چونكه ده‌بێت بیربكه‌ینه‌وه. -
16:09 - 16:13پاتریك بیركردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارد،
وه‌ك له بیرنه‌كردنه‌وه، -
16:16 - 16:20له كۆتایی، خوێندنه‌وه زمانێكی پێ به‌خشی
تاكو قسه بۆ كچه‌كه‌ی بكات. -
16:21 - 16:25خوێندنه‌وه ئیلهامی
ویستی نووسینی پێ به‌خشی، -
16:25 - 16:29به‌سته‌ری نێوان خوێندنه‌وه
و نووسین زۆر به‌هێزه. -
16:29 - 16:31كاتێك ده‌ست به خوێندنه‌وه ده‌كه‌ین،
-
16:31 - 16:33وشه ده‌دۆزینه‌وه.
-
16:34 - 16:39وشه‌ی دۆزییه‌وه بۆ هێنانه به‌رچاوی
دوو وشه به‌یه‌كه‌وه. -
16:39 - 16:40وشه‌ی دۆزییه‌وه
-
16:42 - 16:44تا پێی بڵێت چه‌نده خۆشی ده‌وێت.
-
16:46 - 16:50خوێندنه‌وه پهیوهندیمانی
له‌گه‌ڵ یه‌كتر گۆڕی. -
16:50 - 16:52ده‌رفه‌تێكی پێ به‌خشین بۆ دۆستایه‌تی،
-
16:52 - 16:55بۆ بینینی سه‌رووی باری سه‌رنجمان.
-
16:55 - 16:58و خوێندنه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی
نایه‌كسانی برد -
16:58 - 17:00و یه‌كسانییه‌كی خێرای پێ به‌خشین.
-
17:02 - 17:05كاتێك چاوت به كه‌سێكی خوێنه‌ر ده‌كه‌وێت،
-
17:05 - 17:07بۆ یه‌كه‌مجار ده‌یبینیت،
-
17:07 - 17:09به‌تازه‌یی، به نوێی.
-
17:10 - 17:13هیچ رێگه‌یه‌ك نییه بتوانیت بزانیت كامه
دێڕی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌وه. -
17:14 - 17:18چ یاده‌وه‌ری و
په‌ژاره‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه، -
17:19 - 17:23ڕووبه‌ڕوی تایبه‌تمه‌ندێتی ئه‌وپه‌ڕی
ژیانی ناوه‌وه‌ی ده‌بیته‌وه. -
17:24 - 17:27دواتر پرسیار ده‌كه‌یت، "باشه،
ژیانی ناوه‌وه‌م له چی دروستكراوه؟ -
17:27 - 17:30چیم هه‌یه كه ده‌توانم له‌گه‌ڵ
ئه‌وانیتر هاوبه‌شی پێبكه‌م؟" -
17:33 - 17:34ده‌مه‌وێت كۆتایی پێبێنم
-
17:36 - 17:40به چه‌ند دێڕێكی هه‌ڵبژارده‌م له نامه‌ی
پاتریك بۆ كچه‌كه‌ی. -
17:41 - 17:44"ڕووباره‌كه له هه‌ندێك شوێن سێبه‌راوییه
-
17:44 - 17:47به‌ڵام ڕووناكی ده‌دره‌وشێته‌وه له
درزی داره‌كان... -
17:47 - 17:51له‌سه‌ر هه‌ندێك لق ژماره‌یه‌كی زۆر
توو هه‌ڵواسراوه. -
17:51 - 17:54ده‌ستت درێژ ده‌كه‌یت ڕێك
تا هه‌ندێكی لێبكه‌یته‌وه." -
17:56 - 17:58ئه‌م نامه جوانه‌ش، كه ده‌نووسێت،
-
17:58 - 18:03"چاوه‌كانت داخه و گوێ له ده‌نگی
وشه‌كان بگره. -
18:03 - 18:05ئه‌م هۆنراوه‌یه‌م له‌به‌ره
-
18:05 - 18:08حه‌زم لێیه تۆش بیزانیت."
-
18:09 - 18:11زۆر سوپاسی هه‌موو لایه‌كتان ده‌كه‌م.
-
18:11 - 18:14(چه‌پڵه)
- Title:
- توانایی خوێندنه‌وه بۆ ساڕێژكردن
- Speaker:
- میشێڵ كیو
- Description:
-
ده‌كرێت نووسین و خوێندنه‌وه كرداری ئازایه‌تی بن و له كه‌سانی تر نزیكمان بكه‌نه‌وه و له خۆشمان نزیك بكه‌نه‌وه. نووسه‌ر میشێڵ كیو باسی چۆنیه‌تی فێركردنی تواناكانی خوێندنه‌وه ده‌كات بۆ قوتابیه‌كانی له میسیسیپی ده‌لتا توانی توانای په‌ڕینه‌وه‌ی وشه‌ی نووسراو ئاشكرا بكات--هه‌روه‌ها سنوورداركردنی تواناكه‌ی.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 18:27
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for The healing power of reading | |
![]() |
Daban Q Jaff accepted Kurdish (Central) subtitles for The healing power of reading | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for The healing power of reading | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for The healing power of reading | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for The healing power of reading | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for The healing power of reading | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for The healing power of reading | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for The healing power of reading |