< Return to Video

بۆچی "هاملێت" بخوێنیتەوە؟ - ئیسێڵت گیلسپای

  • 0:07 - 0:08
    کێ لەوێیە؟
  • 0:08 - 0:09
    لە تاریکیدا چرپاندی،
  • 0:09 - 0:15
    ئەم پرسیارە دەستپێکی چیرۆکێکی پلانگێڕان،
    فێڵکردن و دۆخێکی ناڕوونییە.
  • 0:15 - 0:18
    لە شانۆیەکدا کە هەر کەسێک شتێک دەشارێتەوە،
  • 0:18 - 0:21
    وەڵامەکەی دوورە لە سادەیی.
  • 0:21 - 0:24
    لە ١٥٩٩ بۆ ١٦٠١ لە لایەن
    ویلیام شکسپیرەوە نووسراوە،
  • 0:24 - 0:28
    هاملێت کەسایەتییە ناودارەکەی وا دەردەخات''
    کە بە دەست ڕابردووەوە دەناڵێنێت،
  • 0:28 - 0:31
    بەڵام لە لایەن داهاتووەوە وەستێندراوە.
  • 0:31 - 0:34
    چەند مانگێک لە دوای مردنی لە ناکاوی باوکی،
  • 0:34 - 0:38
    هاملێت لە خوێندنگە وەکو نامۆیەک
    دەگەڕێتەوە ماڵ،
  • 0:38 - 0:41
    دڵنیا نییە چی لە سێبەرەکاندا دەجووڵێت.
  • 0:41 - 0:43
    بەڵام مەراقەکانی دەگۆڕێت
  • 0:43 - 0:47
    کاتێک کە خێوێک لە شێوەی
    باوکیەوە سەردانی دەکات.
  • 0:47 - 0:52
    خێوەکە بانگەشەی قێزەونترین
    شێوەی قوربانیدان دەکات،
  • 0:52 - 0:55
    و هاملێت قایل دەکات کە خاڵی
    کڵاودیەس، کودەتای بەسەر دەسەڵاتدا کرد
  • 0:55 - 0:58
    و دڵێ شاژن گێرترودی دزی.
  • 0:58 - 1:01
    خەمی شازادەکە بوو بە توڕەیی،
  • 1:01 - 1:03
    و دەست بە پلان دانان دەکات بۆ تۆڵە
  • 1:03 - 1:06
    کردنەوە لە پاشای نوێ و
    دەستەی پلانگێڕەکانی.
  • 1:06 - 1:09
    شانۆییەکە، تراژیدیایەکی نامۆیە،
  • 1:09 - 1:13
    دڕندەیی لە ناکاوی تێدا نییە یاخود
    خۆشەویستییەکی پڕ لە گوڕ و تین
  • 1:13 - 1:17
    کە تایبەتمەندی بەرهەمەکانی تری
    شکسپیرە.
  • 1:17 - 1:21
    لە جیاتی ئەمە قوڵ دەبێتەوە لە
    دوودڵی قارەمانەکەی،
  • 1:21 - 1:24
    هەروەها ئەنجامە تراژیدییەکەی.
  • 1:24 - 1:28
    دەرکەوتنی خێوەکە، هاملێت
    دەخاتە چەندین کێشەوە--
  • 1:28 - 1:30
    چی بکات، متمانە بە کێ بکات،
  • 1:30 - 1:34
    لە پێناو دادپەروەری دەبێت چی بکات؟
  • 1:34 - 1:38
    بەیەک گەیشتنی کۆمەڵێک کەسی تر لە شانۆکەدا،
    پرسیارەکانی ئاڵۆز کردبوون،
  • 1:38 - 1:41
    ئەمەش هاملێت ناچار دەکات کە گفتوگۆ
    لەگەڵ هاوڕێکانی، خێزانی،
  • 1:41 - 1:43
    لەگەڵ ڕاوێژکار و خۆشەویستانی بکات--
  • 1:43 - 1:47
    کە زۆربەیان نیازی نادیاریان هەیە.
  • 1:47 - 1:51
    شازادەکە بەردەوام دوودڵە لە چۆنییەتی
    پەیوەندیکردنی بە دەوروبەرییەوە،
  • 1:51 - 1:53
    و چۆن دەبێت تۆڵە بسێنێتەوە.
  • 1:53 - 1:57
    ئەوە زیاد لە پێویست هاملێت بێزار دەکات،
  • 1:57 - 2:01
    بەڵام ئەمە دەیکات بە یەکێک لە
    ڕاستەقینەترین کارەکتەرەکانی شکسپیر.
  • 2:01 - 2:03
    هاملێت لە جیاتی ئەوەی پەلە بکات،
  • 2:03 - 2:08
    پڕ دەبێت لە پیلانگێڕانە نەرێنییەکانی
    بیرکردنەوەی خۆی.
  • 2:08 - 2:09
    لە ماوەی شانۆکەدا،
  • 2:09 - 2:14
    پرسیارە بەردەوامەکانی دووبارە دەبێتەوە
    لە ناو مێشکماندا.
  • 2:14 - 2:15
    بۆ بە دەستهێنانی ئەمە،
  • 2:15 - 2:18
    شکسپیر بەرزترین ئاستی زمانی بەکار دەهێنێت.
  • 2:18 - 2:22
    لە بیرکردنەوە ئاگرینەکەی پاشای
    کودەتاکە بۆ بەهەشت و دۆزەخ،
  • 2:22 - 2:26
    بۆ بیرکردنەوەی پێکەنیناوی
    شازادەکە لەسەر مردن،
  • 2:26 - 2:30
    شکسپیر مۆنۆلۆگی غەمباری
    بە شێوازێکی کاریگەرانە بەکاردەهێنێت.
  • 2:30 - 2:36
    ڕەنگە ئەمە سادەترین نموونەی هاملێت بێت
    لە بەناوبانگترین لێدواندا دەربارەی ئەندێشە
  • 2:36 - 2:43
    بوون یاخوود نەبوون- ئەوە پرسیارەکەیە:
  • 2:43 - 2:47
    کە گوایە باشترە بە بیرکردنەوە، ئازاری
  • 2:47 - 2:52
    هەڵواس و تیرەکانی دەوڵەمەندییەکی
    یەکجار گەورە بچێژیت،
  • 2:52 - 2:56
    یاخوود لە دژی دەریایەک کێشەدا بوەستیتەوە
  • 2:56 - 3:01
    و بە دژوەستانەوە، کۆتاییان پێ بهێنیت.''
  • 3:01 - 3:04
    ئەم مۆنۆلۆگە، گەورەترین
    کێشەی هەبوونی هاملێت دەردەخات:
  • 3:04 - 3:07
    پارچە بیت لە نێوان بیرۆکە و کردار،
  • 3:07 - 3:11
    ناتوانیت لە نێوان ژیان و مردن بڕیار بدەیت.
  • 3:11 - 3:14
    بەڵام پرسیارە بەردەوامەکانی
    ترسێکی تر دروست دەکەن:
  • 3:14 - 3:18
    ئایا شێتی هاملێت نواندنێکە
    بۆ سەرلێشێوانی دوژمنەکانی،
  • 3:18 - 3:22
    یاخوود ئێمە تەماشای کەسایەتییەک
    دەکەین لەسەر قەراغی شێتییە؟
  • 3:22 - 3:26
    ئەم پرسیارانە کاریگەری لەسەر
    پەیوەندییەکانی دەوروبەری دروست دەکات.
  • 3:26 - 3:29
    و لەبەر ئەوەی لە ماوەیەکی زۆری شانۆکە
    بە خودی خۆیەوە خەریکە،
  • 3:29 - 3:33
    زۆرجار لەو وێرانەیەی کە لە
    بەرچاوی ڕودەدات بێ ئاگایە.
  • 3:33 - 3:35
    دڵڕەقە بە تایبەتی بەرانبەر ئۆفیلیا،
  • 3:35 - 3:40
    خۆشەویستییە لە ناو چووەکەی کە بە
    هەڵسوکەوتە شێتییەکی شازادە تێکچووە.
  • 3:40 - 3:45
    چارەنووسی ئەو یەکێکە لە نموونەکان کە
    چۆن دەکرا تراژیدیا ڕوو نەدات،
  • 3:45 - 3:49
    و دەرخەری کاریگەری شەپۆلەکانی
    یارییە مێشکییەکانی هاملێتە.
  • 3:49 - 3:54
    هێمای ئاگادارکردنەوەی هەمان شێوە
    بە بەردەوامی لە شانۆکەدا پشتگوێ دەخرێن.
  • 3:54 - 3:58
    هەندێک جار ئەمانە لەبەر
    خۆشەویستییەکی کوێرانە ڕودەدەن-
  • 3:58 - 4:01
    بۆ نمونە کاتێک باوکی ئۆفیلیا، هەڵسوکەوتە
    ترسناکەکانی هاملێت پشت گوێ دەخات
  • 4:01 - 4:04
    وەکو ئەوەی تەنها نەخۆشی خۆشەویستی بێت.
  • 4:04 - 4:08
    لە خاڵی تردا، تراژیدیا
    لە دووبارە بوونەوەی بە مەبەستدا ڕودەدات-
  • 4:08 - 4:13
    کاتێک کەسێکی بە هەڵە ناسراو
    دەبێتە هۆی خوێن ڕشتن.
  • 4:13 - 4:16
    ئەم ساتانە ئێمە بە
    زانیاری ناخۆشەوە جێدەهێڵێت
  • 4:16 - 4:19
    کە تراژیدیا لە هەڵەی مرۆڤەوە دروست دەبێت-
  • 4:19 - 4:24
    تەنانەت ئەگەر هەڵەکەشمان
    دوودڵی و بڕیار نەدان بێت.
  • 4:24 - 4:30
    بۆ هەموو ئەم هۆکارانە، تاکە شت کە
    شکمان لێی نەبێت مرۆڤایەتی هاملێتە.
  • 4:30 - 4:35
    بەڵام بە بەردەوامی دەبێت بیربکەینەوە
    هاملێتی "ڕاستەقینە" کێیە.
  • 4:35 - 4:38
    ئایا کوڕێکی بە نامووسە
    تۆڵەی باوکی دەکاتەوە؟
  • 4:38 - 4:42
    یاخود شازادەیەکی شێتە ئاژاوە دەنێتەوە؟
  • 4:42 - 4:45
    دەبێت نواندن یان چاودێری بکات،
    گومانی هەبێت یاخود متمانە؟
  • 4:45 - 4:48
    کێیە؟ بۆچی لێرەیە؟
  • 4:48 - 4:52
    و ئەو کەسەی لە تاریکیدا چاوەڕی دەکات کێیە؟
Title:
بۆچی "هاملێت" بخوێنیتەوە؟ - ئیسێڵت گیلسپای
Speaker:
ئیسێڵت گیلسپای
Description:

تەواوی وانەکە لەم بەستەرەوە ببینە:
https://ed.ted.com/lessons/why-should-you-read-hamlet-iseult-gillespie

"کێ لەوێیە؟" لە تاریکیدا چرپاندی، ئەم پرسیارە دەستپێکی چیرۆکێکی پلانگێڕی فێڵکردن و دۆخێکی ناڕوونییە. لە شانۆکە کە هەمویان شتێک دەشارنەوە، وەڵامەکەی دوورە لە سادەیی، هاملێت کە ویلیام شکسپیر نوسیویەتی، باس لە کاراکتەرێک دەکات کە بەدەست ڕابردووە دەناڵێنێت، بەڵام داهاتوو وەستاندوویەتی. ئیسێڵت گیلسپای باس لە مرۆڤایەتی و ترژیدیای هاملێت دەکات.

ئامادەکردنی ئیسێڵت گیلسپای، دەرهێنانی ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی لوسی.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:54

Kurdish subtitles

Revisions