دەتوانی مەتەڵی دۆڵابەکە شیکار بکەیت؟ - لیسا وینەر
-
0:07 - 0:10مامە دەوڵەمەندە نامۆکەت
تازە کۆچی دوایی کردووە، -
0:10 - 0:17و تۆ و ٩٩ خزمە خراپەکەت بانگهێشت کراون بۆ
خوێندنەوەی وەسیەتەکەی. -
0:17 - 0:19ئەو دەیویست هەموو سامانەکەی
بۆتۆ جێ بهێڵێت، -
0:19 - 0:25بەڵام ئەو دەیزانی ئەگەر وای کردبا،
خزمەکانت تا هەتایە بێزاریان دەکردیت. -
0:25 - 0:27بۆیە ئەو پشتی بە ڕاستییەك بەست
-
0:27 - 0:33کە ئەو هەموو ئەو شتانەی فێر کردیت
کە پێویستە بیزانیت دەربارەی مەتەڵەکان. -
0:33 - 0:36مامت ئەو کۆمەڵە تێبینیانەی لە
وەسیەتەکەیدا جێ هێشتبوو: -
0:36 - 0:38''من مەتەڵێکم دروست کردووە.
ئەگەر هەر ١٠٠ -
0:38 - 0:42١٠٠ کەسەکە لە ئێوە بەیەکەوە وەڵامی
بدەنەوە ئەوا سامانەکە بەش بکەن وەکو یەك. -
0:42 - 0:46لەگەڵ ئەوەشدا، ئەگەر یەکێکتان سەرەتا
شێوازەکەی دۆزیەوە و کێشەکەی چارەسەر کرد -
0:46 - 0:49بە بێ ئەوەی یەک هەنگاویش بنێیت،
-
0:49 - 0:53ئەوا تەواوی میراتەکە بۆ خۆی بەدەست دێنێت.
-
0:53 - 0:54بەختێکی باش."
-
0:54 - 0:59پارێزەرەکە تۆ و ٩٩ خزمەکەتی برد بۆ
ژوورێکی نهێنی لە کۆشکێك -
0:59 - 1:02کە ١٠٠ دۆڵاب لەخۆ دەگرێت،
-
1:02 - 1:04لە هەر یەکێکیان دا تەنها
وشەیەك شاردراوەتەوە. -
1:04 - 1:05ڕوونی دەکاتەوە:
-
1:05 - 1:10هەر خزمێك لە ژمارە ١ بۆ ١٠٠
ژمارەیەك دیاری دەکات. -
1:10 - 1:13میراتگری ١ هەموو دۆڵابەکان دەکاتەوە.
-
1:13 - 1:17میراتگری ٢ هەموو دۆڵابە
جوتەکان دادەخاتەوە. -
1:17 - 1:21میراتگری ٣ باری هەموو دۆڵابە
سێهەمیەکان دەگۆڕێت، -
1:21 - 1:24بە دیاری کراوی ئەگەر کرابێتەوە،
ئەو دایدەخات، -
1:24 - 1:27بەڵام ئەگەر داخرابێت، ئەو دەیکاتەوە.
-
1:27 - 1:31ئەو شێوازە بەردەوام دەبێت تاوەکو
هەر ١٠٠ کەسەکە لە ئێوە تەواو دەبن. -
1:31 - 1:34وشەکانی ناو دۆڵابەکان کە لە کۆتاییدا
بە کراوەیی دەمێننەوە -
1:34 - 1:38بۆ دۆزینەوەی کۆدە نهێنیەکە
یارمەتیتان دەدات. -
1:38 - 1:43بەر لەوەی ئامۆزا سادیوس دەست بە
کردنەوەی دۆڵابەکان بکات، -
1:43 - 1:49تۆ هەنگاوت نا بۆ پێشەوە و بە پارێزەرەکەت
گوت تۆ دەزانیت کامە دۆڵاب بە کراوەیی -
1:49 - 1:51دەمێنێتەوە.
بەڵام چۆن؟ -
1:51 - 1:54ئێستا ڤیدیۆکە ڕابگرە ئەگەر
دەتەوێت خۆت هەڵی بهێنیت! -
1:54 - 1:55وەڵام بدەوە لە: ٣
-
1:55 - 1:57وەڵام بدەوە لە: ٢
-
1:57 - 1:58وەڵام بدەوە لە: ١
-
1:58 - 2:02کلیلەکە ئەوەیە بزانیت ژمارەی ئەو جارانەی
کە دەست لە دۆڵابەکان دەدرێت -
2:02 - 2:06هەمان ژمارەی ئەو کۆلکانەیە
کە لەسەر ژمارەی دۆڵابەکانە. -
2:06 - 2:09بۆ نموونە، لە دۆڵابی ژمارە #٦،
-
2:09 - 2:11کەسی ژمارە ١ دەیکاتەوە،
-
2:11 - 2:13کەسی ژمارە ٢ دایدەخات،
-
2:13 - 2:14کەسی ژمارە ٣ دەیکاتەوە،
-
2:14 - 2:17و کەسی ژمارە ٦ دایدەخات.
-
2:17 - 2:22ژمارە ١،٢،٣و ٦ کۆلکەن بۆ ژمارە ٦.
-
2:22 - 2:25کەواتە کاتێك دۆڵابێك ژمارەیەکی
جوتی هەبێت لە کۆلکەدا -
2:25 - 2:27ئەوا بە داخراوی دەمێنێتەوە،
-
2:27 - 2:29و کاتێك ژمارەیەکی تاکی هەبێت لە کۆلکەدا،
-
2:29 - 2:31بە کراوەیی دەمێنێتەوە.
-
2:31 - 2:34زۆربەی دۆڵابەکان
ژمارەی جوتیان لە کۆلکەدا هەیە، -
2:34 - 2:38کە گونجاوە چونکە کۆلکەکان
سروشتیانە بەسەر جووتدا دابەش دەبن. -
2:38 - 2:41لەڕاستیدا، تاکە دۆڵاب کە ژمارەی
تاکی هەیە لە کۆلکەدا -
2:41 - 2:44بە تەواوەتی چوارگۆشەیە چونکە ئەوانەی
-
2:44 - 2:49یەك کۆلکەیان هەیە کاتێك لەگەڵ خۆیدا
لێکی دەدەیت یەکسان دەبێت بە ژمارەکە. -
2:49 - 2:51بۆ دۆڵابی ژمارە ٩،
کەسی ژمارە ١ دەیکاتەوە، -
2:51 - 2:53٣، دایدەخات
-
2:53 - 2:55و ٩ دەیکاتەوە.
-
2:55 - 2:57٣،×٣=٩
-
2:57 - 2:59بەڵام ٣ تەنها یەك جار دەتوانرێت بژمێردرێت.
-
2:59 - 3:05لەبەرئەوە، هەموو دۆلابێك کە چوارینەیەکی
تەواوی هەیە بە کراوەیی دەمێنێتەوە. -
3:05 - 3:07تۆ دەزانیت کە ئەو ١٠ دۆڵابە چارەسەرەکەیە،
-
3:07 - 3:11کەواتە تۆ یەکسەر دەیانکەیتەوە
و وشەکانی ناوی دەخوێنیتەوە: -
3:11 - 3:17"کۆدەکە بریتییە لە پێنج دۆڵابی سەرەتا
کە تەنها دووجار دەستی لێدراوە." -
3:17 - 3:22تۆ دەزانیت کە ئەو دۆڵابانەی دووجار
دەستی لێدراوە دەبێت ژمارە یەکەمیەکان بێت -
3:22 - 3:24کاتێك بۆ هەر یەکێکیان دوو کۆلکە هەیە:
-
3:24 - 3:27١. و ژمارەکە خۆی
-
3:27 - 3:31کەواتە کۆدەکە بریتییە لە ٢-٣-٥-٧-١١.
-
3:31 - 3:33پارێزەرەکە تۆ بەرەو خەزێنەکە دەبات،
-
3:33 - 3:35و تۆ میراتەکە بەدەست دەهێنیت.
-
3:35 - 3:39بە داخەوە خزمەکانت هەموو کات
زۆر سەرقاڵ بوون بە خراپ بوون بۆ یەکتری -
3:39 - 3:41تاکو سەرنج بدەنە مەتەڵە نامۆکانی مامت.
- Title:
- دەتوانی مەتەڵی دۆڵابەکە شیکار بکەیت؟ - لیسا وینەر
- Speaker:
- لیسا وینەر
- Description:
-
تەواوی وانەکە لێرە ببینە: http://ed.ted.com/lessons/can-you-solve-the-locker-riddle-lisa-winer
مامە دەوڵەمەندە نامۆکەت تازە کۆچی دوایی کردووە، و تۆ و ٩٩ خزمە خراپەکەت بانگهێشت کراون بۆ خوێندنەوەی وەسیەتەکەی. ئەو دەیویست هەموو سامانەکەی بۆتۆ جێ بهێڵێت، بەڵام ئەو دەیزانی ئەگەر وابکات خزمەکانت تا هەتایە بێزاریان دەکردیت. دەتوانیت مەتەڵەکە شیکار بکەیت کە بۆی جێهێشتوویت و میراتەکە بەدەست بێنیت؟ لیسا وینەر نیشان دەدات چۆن.
وانەیەك لە لایەن لیسا وینەر، ئەنیمەیشن لە لایەن ئارترەیك ستۆدیۆ.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 03:50
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for Can you solve the locker riddle? | |
![]() |
Ramyar Kamal accepted Kurdish (Central) subtitles for Can you solve the locker riddle? | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for Can you solve the locker riddle? | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for Can you solve the locker riddle? |