فیزیای پیتزا (جۆری نیۆرک) -کۆڵم کیلیهێر
-
0:12 - 0:15زۆر کەس حەز لە خواردنی پیتزا دەکەن،
-
0:15 - 0:16بەڵام دەکرێت کارێکی خراپ بێت.
-
0:16 - 0:18پیتزا نەرمە و توانای چەمانەوەی هەیە .
-
0:18 - 0:21کەواتە چۆن دەتوانی ئەو هەموو
پەنیرانە بوەستێنی لە کەوتنە خوارەوە؟ -
0:21 - 0:23لەوانەیە هەندێک فێڵ بزانیت:
-
0:23 - 0:25دەتوانی هەردوو دەستت
بەکاربهێنی -زۆر نەریتی نییە، -
0:25 - 0:27یان دەتوانی قاپی کاغەزی بەکاربهێنیت
-
0:27 - 0:29و تەنها ڕێگە بە سەری
پیتزاکە بدەیت دەرکەوێت. -
0:29 - 0:30فێڵێکی تر هەیە، هەرچەندە:
-
0:30 - 0:33گرتنی پارچەکە، دەتوانیت بەجۆرێک
بێت کە لە ناوەراستەوە لولی بدەیت. -
0:33 - 0:35ئێستا لایەکی پیتزاکە ناکەوێتە سەر زەوی،
-
0:35 - 0:38و دەتوانیت بیخۆیت بەبێ ئەوەی
سۆسی تەماتە بکەوێت بەسەرتدا -
0:38 - 0:40یان بەڕێکەوت گاز لە بەشێکی
قاپە کاغەزیەکە بگریت. -
0:40 - 0:44بەڵام بۆ پێویستە سەرەکە بە بەرزی بمێنێتەوە
تەنها لەبەر ئەوەی لێوارەکە دەچەمێنیتەوە؟ -
0:44 - 0:46بۆ تێگەشتن لەمە ، پێویستە دوو شت بزانیت :
-
0:46 - 0:48کەمێک دەربارەی بیرکاری شێوە چەماوەکان
-
0:48 - 0:50و کەمێک دەربارەی فیزیای پەڕە باریکەکان.
-
0:50 - 0:51یەکەم ، بیرکاری.
-
0:51 - 0:54وادادەنێم پەڕەیەکی تەختم
هەیە کە لە لاستیک دروستکراوە. -
0:54 - 0:57بەڕاستی باریک و چەماوەیە،
بۆیە ئاسانە بۆ لولدان بۆ ناو لولەکێک. -
0:57 - 1:00پێویست ناکات بەهیچ جۆرێک پەڕەکە
درێژبکەمەوە ، تەنها دەیچەمێنمەوە. -
1:00 - 1:03ئەم تایبەتمەندییە کە یەک شێوە
دەکرێت بگۆرێت بۆ شێوەیەکی تر. -
1:03 - 1:06بەبێ درێژکردنەوە یان وردکردن
پێیدەگوترێ هاوپێوانەی. -
1:06 - 1:10بیرکاریزانێک دەڵێت پەڕەی
تەخت هاوپێوانەییە بۆ لولەک. -
1:10 - 1:12بەڵام هەموو شێوەکان هاوپێوانەی نین.
-
1:12 - 1:14ئەگەر هەوڵبدەم پەڕە تەختەکەم
بگۆڕم بۆ بەشێک لە گۆ، -
1:14 - 1:16هیچ ڕێگایەک نییە کە بتوانم بیکەم.
-
1:16 - 1:17دەتوانی ئەوە تاقی بکەیتەوە بۆ خۆت،
-
1:17 - 1:20بە هەوڵدان بۆ خستنە ناوەوەی
پەڕەیەکی تەختی کاغەز بۆ ناو تۆپێکی پێ -
1:20 - 1:22بە بێ درێژکردنەوە یان وردکردنی کاغەزەکە.
-
1:22 - 1:23ئەوە ناکرێت.
-
1:23 - 1:25بۆیە بیرکاریزانێک دەڵێت
-
1:25 - 1:28کە پەڕەی تەخت و گۆ هاوپێوانەی نین.
-
1:28 - 1:30لە شتێک زیاتر هەیە کە شێوەی ڕێک نییە
-
1:30 - 1:33بۆ هەر یەکێک لەو شێوانەی کە
تا ئێستا بینیومانن: پارچە پەتاتەیەک. -
1:33 - 1:36شێوەکانی پارچە پەتاتە
هاوپێوانەی نین بۆ پەڕە تەختەکان. -
1:36 - 1:39ئەگەر دەتەوێت پارچە
پەتاتەی رێکت دەستکەوێت، -
1:39 - 1:42پێویستت بەوەیە درێژی بکەیت-
نەک تەنها بیچەمێنیتەوە، درێژیشی بکەیت. -
1:42 - 1:43کەواتە ، ئەمە بیرکاریە
-
1:43 - 1:45زۆر سەخت نییە، ئەی وانیە؟
-
1:45 - 1:46ئێستا بۆ فیزیا.
-
1:46 - 1:48دەکرێت لە یەک رستەدا کۆبکرێتەوە :
-
1:48 - 1:51پەڕە باریکەکان ئاسانن بۆ چەماندنەوە
بەڵام قورسن بۆ درێژکردنەوە. -
1:51 - 1:52ئەمە زۆر گرنگە.
-
1:52 - 1:55پەڕە باریکەکان ئاسانن بۆ چەماندنەوە
بەڵام قورسن بۆ درێژکردنەوە. -
1:55 - 1:58لە بیرتە کاتێک کە ئێمە پەڕەی لاستیکە
تەختەکەمان لولدا بۆ ناو لولەکێک؟ -
1:58 - 1:59ئەو شتە قورس نەبوو، ئەی وانیە؟
-
1:59 - 2:02بەڵام خەیاڵ بکە چەند ئەستەم
دەبێت ڕاکێشانی لەسەر کاغەزەکە -
2:02 - 2:04بۆ زیادکردنی ئەو ناوچەیە
بەڕێژەی لە سەدا ۱۰. -
2:04 - 2:05زۆر قورس دەبێت.
-
2:05 - 2:08ئامانجەکە ئەوەیە کە
چەماندنەوەی پەڕە باریکەکە -
2:08 - 2:09بڕێکی کەم لە هێز وەردەگرێت،
-
2:09 - 2:12بەڵام درێژکردنەوە یان وردکردنی
پەڕێکی باریک زۆر قورسترە. -
2:12 - 2:15ئێستا ، لە کۆتایدا دەتوانین
قسە لەسەر پیتزا بکەین. -
2:15 - 2:18وا دابنێ کە دەچیتە خوارەوە بۆ
پیتزاخانەکە، پارچە پیتزایەک بۆ خۆت دەکڕیت. -
2:18 - 2:21سەرەتا بەشێکی پیتزاکە
هەڵدەگریت ، بەبێ لولدان. -
2:21 - 2:23بەهۆی هێزی کێشکردن،
پارچەکە بەرەو خوار دەچەمێتەوە. -
2:23 - 2:25دوای هەموو شتێک، پیتزا زۆر باریکە،
-
2:25 - 2:27و دەزانین کە پەڕە باریکەکان
ئاسانن بۆ چەمانەوە. -
2:27 - 2:28ناتوانیت بیکەیتە ناو دەمت،
-
2:28 - 2:32پەنیر و سۆسی تەماتەکە لە هەموولایەک
دەکەونە خوارەوە- ئەمە زۆر خراپە. -
2:32 - 2:33بۆیە کە پارچەکە لول دەدەیت.
-
2:33 - 2:37کاتێک ئەوە دەکەیت، تۆ زۆر لە پیتزاکە
دەکەیت بۆ ئەوەی شێوەی تاکۆ وەربگرێت. -
2:37 - 2:40کە گران نییە بۆ ئەنجامدان- لە دوای
هەموو ئەمانە، ئەم شێوەیە هاوپێوانەییە -
2:40 - 2:42بۆ پیتزا بنچینەیەکە، کە تەخت بوو.
-
2:42 - 2:45بەڵام بێنە پێش چاوت چی روودەدات
ئەگەر پیتزاکە شۆڕبوبایەوە خوارەوە. -
2:45 - 2:46لە کاتێکدا دەینوشتێنیتەوە.
-
2:46 - 2:48ئێستا وەکو تاکۆیەکی
شۆڕبووە دەردەکەوێت. -
2:48 - 2:51و تاکۆیەکی شۆڕبووە چۆن
دەردەکەوێت؟ پارچەیەک پەتاتە! -
2:51 - 2:55بەڵام دەزانین کە پارچە پەتاتەکان
هاوپێوانەی نین بۆ پارچە لاستیکیە تەختەکان. -
2:55 - 2:56یان پیتزا تەختەکان،
-
2:56 - 2:59و ئەنجامدانی ئەوەش بۆ
وەرگرتنی شێوەی ئێستایەتی، -
2:59 - 3:01پارچە پیتزاکە دەبوایە درێژبووبایەوە.
-
3:01 - 3:04لەبەرئەوەی پیتزاکە باریکە،
پێویستی بە هێزێکی زۆرە، -
3:04 - 3:06بە بەراورد بەو بڕە هێزەی کە دەیبات
-
3:06 - 3:07لە سەرەتادا بۆ چەماندنەوەی پیتزاکە.
-
3:07 - 3:09کەواتە، دەرئەنجامەکە چییە؟
-
3:09 - 3:10کاتێک پارچە پیتزاکە لول دەدەیت،
-
3:10 - 3:14تۆ دەیکەیتە شێوەیەک کە هێزێکی زۆری پێویستە
بۆ ئەوەی بەشێکی بەرەو خوارەوە بچەمێتەوە. -
3:14 - 3:17زۆرجار هێزی کێشکردن ئەوەندە
بەهێز نییە بۆ پێدانی ئەم هێزە. -
3:17 - 3:18ئەوە جۆرێک بوو لە زانیاری،
-
3:18 - 3:21دە کەواتە با پێداچوونەوەیەک
بکەین بۆ دواوە. -
3:21 - 3:22کاتێک پارچە پیتزاکەمان لولدابوو،
-
3:22 - 3:25هێزی ڕاکێشان ئەوەندە بەهێز
نەبوو کە سەرەکەی بچەمێنێتەوە. -
3:25 - 3:27بۆچی؟ چونکە درێژکردنەوەی پیتزا سەختە.
-
3:27 - 3:30و بۆ ئەوەی لێوارەکە بەرەو خوار
بچەمێتەوە، پێویستە پیتزاکە درێژبکرێت، -
3:30 - 3:32لەبەرئەوەی ئەو شێوەیەیی
پیتزاکە، -
3:32 - 3:33شێوەی تاکۆی شۆڕبووەیە،
-
3:33 - 3:35هاوپێوانەی نییە بۆ پیتزای تەختی ڕاستەقینە.
-
3:35 - 3:37بۆچی؟ لەبەر بیرکاری
-
3:37 - 3:39وەک نموونەی پیتزاکە نیشانی دەدات،
کە دەتوانین زۆر شت فێرببین. -
3:39 - 3:43بە سەیرکردنی تایبەتمەندییە
بیرکاریەکانی شێوە جیاوازەکان. -
3:43 - 3:46ئەوە شتێکی زۆر باش دەبێت بەتایبەتی کاتێک
شێوەکەیان لە شێوەکانی پارچەی پیتزا دەچێت.
- Title:
- فیزیای پیتزا (جۆری نیۆرک) -کۆڵم کیلیهێر
- Description:
-
تەواوی ڤیدۆکە لەم بەستەرە ببینە
: http://ed.ted.com/lessons/pizza-physics-new-york-style-colm-kelleherخەڵکی حەز لە خواردنی پیتزا دەکەن، بەڵام هەر شێوازێکی کولێرە بەقیمە
گونجاندنێکی جیاوازی هەیه ، ئەگەر" شێوازی نیۆرک " باریک و تەخت و گەورە
بێت- ئەوە پێکهاتەی هەڵبژاردنی خۆتە، لەوانەیە پارچەیەکی نارێک بخۆی بەڵام
بەتام بێت.کۆڵم کلیهێر تایبەتمەندیە زانستی و بیرکاریەکان رووندەکاتەوە
بە لولدانی پارچەیەکی گەورە وەکو باشترین جێگرەوە بۆ لەبەرکردنی بەروانکە.قسەکردن لە لایەن کۆڵم کلیهێر ،کاری ئەنیمەیشن لە لایەن جۆیل تروسێڵ
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 03:58
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for Pizza physics (New York-style) - Colm Kelleher | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for Pizza physics (New York-style) - Colm Kelleher | |
![]() |
Daban Q Jaff accepted Kurdish (Central) subtitles for Pizza physics (New York-style) - Colm Kelleher | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for Pizza physics (New York-style) - Colm Kelleher | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for Pizza physics (New York-style) - Colm Kelleher | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for Pizza physics (New York-style) - Colm Kelleher | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for Pizza physics (New York-style) - Colm Kelleher | |
![]() |
Sara Ahmad edited Kurdish (Central) subtitles for Pizza physics (New York-style) - Colm Kelleher |