چارەسەری کیمیایی چۆن کار دەکات؟ - هیونسو جۆشوا نۆ
-
0:07 - 0:11لە ماوەەی جەنگی جیهانی یەکەمدا
یەکێک لە شتە ترسناکەکانی جەنگی سەنگەری -
0:11 - 0:15هەورێکی زەرد بوو کە پێی دەوترا گازی خەردەل
-
0:15 - 0:18ئەو کەسە بەدبەختانەی بەردەکەوتن پێی
-
0:18 - 0:22نەیاندەتوانی هەناسە هەڵمژن
چاوەکانیانی دەسوتاند -
0:22 - 0:26و بلۆقی گەورەی لەسەر ئەو
پێستە دروست دەکرد کە بەردەکەوت -
0:26 - 0:32زاناکان زۆر هەوڵیاندا تا دژەژەهرێک
دروست بکەن بۆ ئەم چەکە دڕندانەیەی جەنگ. -
0:32 - 0:37لەو پڕۆسەیەدا بۆیان دەرکەوت کە گازەکە
زیانێکی چارەسەرنەکراوی دەدا لە مۆخی ئێسکی -
0:37 - 0:42سەربازە بەرکەوتووەکان - و ڕێگری لێدەکردن
لە دروستکردنی خانەی خوێن -
0:42 - 0:47سەرەڕای ئەم کاریگەرییە زۆر خراپانە،
گازەکە بیرۆکەیەکی بە زاناکان بەخشی -
0:47 - 0:53خانە شێرپەنجەییەکان لە تایبەتمەندییەکدا هاوبەشن
لەگەڵ مۆخی ئێسکدا:هەردووکیان خێرا زیاددەکەن -
0:53 - 0:55کەوایە ئایا دەکرێت یەکێک
لە دڕندەییەکانی جەنگ -
0:55 - 0:58ببێت بە پاڵەوان لە جەنگی دژی شێرپەنجەدا؟
-
0:58 - 1:02لێکۆڵەرەوەکان لە ١٩٣٠ەکاندا
لەم بیرۆکەیەیان کۆڵیەوە -
1:02 - 1:05بەوەی پێکهاتەی وەرگیراو لە گازەکەیان
-
1:05 - 1:08دەدا لە دەمارینەخۆشەکانی شێرپەنجە بە دەرزی
-
1:08 - 1:13کات و هەوڵدانی ویست بۆ دۆزینەوەی
دەرمانێک کە سودی زیاتربێت لە زیان -
1:13 - 1:15بەڵام لە کۆتاییەکانی جەنگی جیهانی دووەمدا
-
1:15 - 1:20یەکەم دەرمانی چارەسەری کیمیاییان دۆزییەوە
-
1:20 - 1:23ئێستا، زیاد لە ١٠٠ جۆر بوونی هەیە
-
1:23 - 1:26دەرمانەکانی چارەسەری کیمیایی
لە ڕێگای حەب و دەرزییەوە وەردەگیرێن -
1:26 - 1:33و "هۆکاری ژەهراویبوونی خانەکان" بەکاردێنن
کە ماددەی ژەهراوین بۆ خانە زیندووەکان -
1:33 - 1:38لە بنچینەدا، ئەم دەومانانە بە ڕێژەیەک
زیان دەگەیەنن بە هەموو خانەکانی جەستە -
1:38 - 1:40تەنانەت خانە تەندروستەکانیش
-
1:40 - 1:45بەڵام گەورەترین کاریگەرییان لەسەر
ئەو خانانەیە کە بە خێرایی دابەش دەبن -
1:45 - 1:48کە ئەوەش ڕێک نیشانەی ناسەرەوەی شێرپەنجەیە
-
1:48 - 1:51بۆ نموونەش چارەسەرە کیمیاییەکانی سەرەتا
-
1:51 - 1:56کە هەتا ئەمڕۆش بەکاردەهێنرێن و
پێیان دەوترێت هۆکارەکانی بە ئەلکیلکردن -
1:56 - 1:58بە دەرزی دەکرێنە ناو ڕێڕەوی خوینەوە
-
1:58 - 2:01کە دەیانگەیەنێت بە خانەکانی هەموو لەش
-
2:01 - 2:06لە ناوەوە، کاتێک خانەکە دی ئێن ئەی ەکەی
دەخاتەڕوو بۆئەوەی لەبەری بگریتەوە -
2:06 - 2:10زیان دەگەیەنن بە پێکهاتە دوو لولپێچییەکەی
دی ئێن ئەیەکە -
2:10 - 2:13کە ئەمەش دەکرێت ببێتە هۆکاری مردنی خانەکە
ئەگەر زیانەکە چاک نەکریتەوە -
2:13 - 2:16لەبەرئەوەی خانە شێرپەنجەییەکان
بەخێرایی زیاد دەبن -
2:16 - 2:20کاریگەرییەکی زۆری دەرمانی
هۆکاری بە ئەلکیلکردن لەسەریانە -
2:20 - 2:24و دی ئێن ئەیەکەیان بەزۆری
خراوەتەڕوو و بەدەگمەن چاک دەبنەوە -
2:24 - 2:27کەوایە ئەو خانانە زیاتر دەمرن
لە زۆرینەی خانەکانی تر -
2:27 - 2:30کە کاتیان هەیە بۆ چاککردنەوەی
دی ئێن ئەیە زیان پێگەشتووەکە -
2:30 - 2:35هەمان ئەو کاریگەرییە زۆرەی دەرمانی
هۆکاری بە ئەلکیلکردن تیایاندا کۆنابێتەوە -
2:35 - 2:41شێوازێکی تری چارەسەری کیمیایی پێکهاتەیەکی
تێدایە پییدەگوتریت جێگیرکاری مایکرۆتیوبیڵ -
2:41 - 2:44خانەکان لولەی بچوکیان تێدایە
کە کۆدەبنەوە هەتا یارمەتیدەربن -
2:44 - 2:48لە دابەشبوونی خانە و لەبەرگرتنەوەی
دی ئێن ئەی .دواتر دوبارە هەڵدەوەشێن -
2:48 - 2:51کاتێک "جێگیرکاری مایکرۆتیوبیڵ"ەکان
دەچنە ناو خانەیەکەوە -
2:51 - 2:54ڕێگری دەکەن لە هەڵوەشانەوەی
ئەو لولە بچوکانە -
2:54 - 2:59ئەوە ناهێڵێت خانەکە لەبەرگرتنەوەکەی
تەواو بکات و دەبیتەهۆی مردنی خانەکە -
2:59 - 3:04ئەمانە تەنها دوو نمونەن لە
شەش جۆرەکەی چارەسەری کیمیایی -
3:04 - 3:06کە لە ئێستادا بۆ چارەسەری
شێرپەنجە بەکاریان دەهینین -
3:06 - 3:11بەڵام سەرەڕای سودە زۆرەکانی،
:چارەسەری کیمیایی زیانێکی گەورەی هەیە -
3:11 - 3:17کاردەکاتە سەر خانە تەندروستەکانی تر کە
بە شێوەیەکی سروشتی پێویستە خێرا تازەببنەوە -
3:17 - 3:21،تورەکەکانی موو، خانەکانی دەم
کۆئەندامی هەرس -
3:21 - 3:27سیستمی زاوزێ و مۆخی ئێسک بەنزیکەیی هێندەی
خانە شێرپەنجەییەکان زیانیان پێدەگات -
3:27 - 3:32وەک خانە شێرپەنجەییەکان
بەرهەمهێنانی خێرای ئەم خانە ئاساییانە -
3:32 - 3:35ئەوە دەگەیەنێت کە زیاتر
پێویستیان بە ماددەیە -
3:35 - 3:39و لەبەر ئەوەش زیاتر کاریگەریەکانی
چارەسەری کیمیاییان بەردەکەوێت. -
3:39 - 3:42ئەوەش دەبێتەهۆی چەند کاریگەرییەکی
لاوەکی باوی چارەسەری کیمیایی -
3:42 - 3:47لەنێویشیاندا لەدەستدانی قژ، ماندویەتی،
نەزۆکی، دڵتێکهەڵاتن و ڕشانەوە. -
3:47 - 3:51دکتۆرەکان ڕەچەتەی هەندێک بژاردە دەنوسن
بۆ کەمکردنەوەی ئەو کاریگەرییە لاوەکییانە، -
3:51 - 3:54وەک دەرمانی بەهێزی دژە دڵتێکهەڵاتن
-
3:54 - 3:59بۆ قژڕوتانەوە، ئامێرێک بەناوی کڵاوی سارد
دەکرێت یارمەتیدەر بێت -
3:59 - 4:02بۆ کەمکردنەوەی پلەی گەرمی دەوروبەری سەر
و چونەوەیەکی بۆرییەکانی خوێن، -
4:02 - 4:06کە ئەمەش بڕی دەرمانە کیمیاییەکە
کەم دەکاتەوە کە دەگات بە تورەکەکانی موو -
4:06 - 4:09و هەرکە ماوەی کارکردنی
چارەسەرە کیمیاییەکە تەواو بوو، -
4:09 - 4:13خانە تەندروستەکان کە بە خراپی کاریان
کراوەتەسەر لەلایەن دەرمانەکەوە چاکدەبنەوە -
4:13 - 4:15و دەستدەکەن بە تازەبوونەوە وەک هەمیشە.
-
4:15 - 4:22تەنها لە ٢٠١٨دا، زیاد لە ١٧ ملیۆن کەس لە
جیهاندا دەستنیشانی شێرپەجە کراوە تیایاندا -
4:22 - 4:27بەڵام چارەسەری کیمیایی و چارەسەری تر
سەرئەنجامی زۆرێکیان گۆڕی -
4:27 - 4:31تەنها سەیری ئەو ڕاستییە بکە کە نزیکەی ٩٥%ی
ئەو کەسانەی شێرپەنجەی گونەکانیان هەیە -
4:31 - 4:35لێی ڕزگار بوون بەهۆی
پێشکەوتنەکانی چارەسەرکردنەوە -
4:35 - 4:40تەنانەت ئەو کەسانەی "مایەلۆید لوکیمیا"یان
-هەیە –جۆرێکی سەختی شێرپەنجەی خوێن -
4:40 - 4:44چارەسەری کیمیایی ڕێژەی ٦٠%ی
نەخۆشەکان لە خوار ٦٠ ساڵەوە -
4:44 - 4:48ڕزگار دەکات لە نیشانەکانی نەخۆشییەکە
لەدوای ماوەی یەکەمی چارەسەرەکەیان -
4:48 - 4:51لێکۆڵەران هێشتاش چارەسەری
وردتر پەرەپێدەدەن -
4:51 - 4:55کە تەنها خانە شێرپەنجەییە مەبەستەکان
بکاتە ئامانج -
4:55 - 4:58ئەوە تێکڕای ڕزگاربوون زیاد دەکات و
-
4:58 - 5:00زیانی سەر خانە تەندروستەکان کەمدەکاتەوە
-
5:00 - 5:04کە یەکێک لە باشترین کەرەستەکان لە جەنگی
دژی شێرپەنجەدا باشتر دەکات لەوەی کە هەیە.
- Title:
- چارەسەری کیمیایی چۆن کار دەکات؟ - هیونسو جۆشوا نۆ
- Speaker:
- هیونسو جۆشوا نۆ
- Description:
-
وانەکە بەتەواوی لێرە ببینە
https://ed.ted.com/lessons/how-does-chemotherapy-work-hyunsoo-joshua-noلەماوەی جەنگی جیهانی یەکەمدا، زانایان هەوڵیان دەدا بۆ دروستکردنی دژە ژەهرێک بۆ گازێکی زەردی ژەهراوی کە پێیدەوترا گازی خەردەل. بۆیان دەرکەوت کە گازەکە زیانێکی بێچارەسەر دەدات لە مۆخی ئێسکی سەربازە بەرکەوتووەکان. ئەمە بیرۆکەیەکی بەخشییە زاناکان: خانە شێرپەنجەییەکان و مۆخی ئێسک هەردووکیان بەخێرایی خۆیان لەبەر دەگرنەوە. ئایا دەکرێت گازی خەردەل بەکاربهێنرێت لە دژی شێرپەنجە؟ هیونسو نۆ بە وردی باسی دۆزینەوە و گەشەپێدانی چارەسەری کیمیایی دەکات.
وانەیەک لەلایەن هیونسو جۆشوا نۆ، دەرهێنان لەلایان ستۆدیۆی ئارتراک.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 05:05
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for How does chemotherapy work? | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for How does chemotherapy work? | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for How does chemotherapy work? | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for How does chemotherapy work? | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for How does chemotherapy work? | ||
Avan Hassan edited Kurdish subtitles for How does chemotherapy work? | ||
Avan Hassan edited Kurdish subtitles for How does chemotherapy work? | ||
Avan Hassan edited Kurdish subtitles for How does chemotherapy work? |