1 00:00:06,793 --> 00:00:11,073 لە ماوەەی جەنگی جیهانی یەکەمدا یەکێک لە شتە ترسناکەکانی جەنگی سەنگەری 2 00:00:11,073 --> 00:00:15,200 هەورێکی زەرد بوو کە پێی دەوترا گازی خەردەل 3 00:00:15,200 --> 00:00:18,090 ئەو کەسە بەدبەختانەی بەردەکەوتن پێی 4 00:00:18,090 --> 00:00:21,982 نەیاندەتوانی هەناسە هەڵمژن چاوەکانیانی دەسوتاند 5 00:00:21,982 --> 00:00:26,034 و بلۆقی گەورەی لەسەر ئەو پێستە دروست دەکرد کە بەردەکەوت 6 00:00:26,034 --> 00:00:31,536 زاناکان زۆر هەوڵیاندا تا دژەژەهرێک دروست بکەن بۆ ئەم چەکە دڕندانەیەی جەنگ. 7 00:00:31,536 --> 00:00:37,201 لەو پڕۆسەیەدا بۆیان دەرکەوت کە گازەکە زیانێکی چارەسەرنەکراوی دەدا لە مۆخی ئێسکی 8 00:00:37,201 --> 00:00:41,651 سەربازە بەرکەوتووەکان - و ڕێگری لێدەکردن لە دروستکردنی خانەی خوێن 9 00:00:41,651 --> 00:00:46,727 سەرەڕای ئەم کاریگەرییە زۆر خراپانە، گازەکە بیرۆکەیەکی بە زاناکان بەخشی 10 00:00:46,727 --> 00:00:52,803 خانە شێرپەنجەییەکان لە تایبەتمەندییەکدا هاوبەشن لەگەڵ مۆخی ئێسکدا:هەردووکیان خێرا زیاددەکەن 11 00:00:52,803 --> 00:00:55,333 کەوایە ئایا دەکرێت یەکێک لە دڕندەییەکانی جەنگ 12 00:00:55,333 --> 00:00:58,262 ببێت بە پاڵەوان لە جەنگی دژی شێرپەنجەدا؟ 13 00:00:58,262 --> 00:01:01,541 لێکۆڵەرەوەکان لە ١٩٣٠ەکاندا لەم بیرۆکەیەیان کۆڵیەوە 14 00:01:01,541 --> 00:01:05,052 بەوەی پێکهاتەی وەرگیراو لە گازەکەیان 15 00:01:05,052 --> 00:01:07,664 دەدا لە دەمارینەخۆشەکانی شێرپەنجە بە دەرزی 16 00:01:07,664 --> 00:01:12,909 کات و هەوڵدانی ویست بۆ دۆزینەوەی دەرمانێک کە سودی زیاتربێت لە زیان 17 00:01:12,909 --> 00:01:14,999 بەڵام لە کۆتاییەکانی جەنگی جیهانی دووەمدا 18 00:01:14,999 --> 00:01:20,135 یەکەم دەرمانی چارەسەری کیمیاییان دۆزییەوە 19 00:01:20,135 --> 00:01:22,545 ئێستا، زیاد لە ١٠٠ جۆر بوونی هەیە 20 00:01:22,545 --> 00:01:26,295 دەرمانەکانی چارەسەری کیمیایی لە ڕێگای حەب و دەرزییەوە وەردەگیرێن 21 00:01:26,295 --> 00:01:32,765 و "هۆکاری ژەهراویبوونی خانەکان" بەکاردێنن کە ماددەی ژەهراوین بۆ خانە زیندووەکان 22 00:01:32,765 --> 00:01:38,183 لە بنچینەدا، ئەم دەومانانە بە ڕێژەیەک زیان دەگەیەنن بە هەموو خانەکانی جەستە 23 00:01:38,183 --> 00:01:39,873 تەنانەت خانە تەندروستەکانیش 24 00:01:39,873 --> 00:01:44,783 بەڵام گەورەترین کاریگەرییان لەسەر ئەو خانانەیە کە بە خێرایی دابەش دەبن 25 00:01:44,783 --> 00:01:48,353 کە ئەوەش ڕێک نیشانەی ناسەرەوەی شێرپەنجەیە 26 00:01:48,353 --> 00:01:51,462 بۆ نموونەش چارەسەرە کیمیاییەکانی سەرەتا 27 00:01:51,462 --> 00:01:55,666 کە هەتا ئەمڕۆش بەکاردەهێنرێن و پێیان دەوترێت هۆکارەکانی بە ئەلکیلکردن 28 00:01:55,666 --> 00:01:57,570 بە دەرزی دەکرێنە ناو ڕێڕەوی خوینەوە 29 00:01:57,570 --> 00:02:00,760 کە دەیانگەیەنێت بە خانەکانی هەموو لەش 30 00:02:00,760 --> 00:02:05,565 لە ناوەوە، کاتێک خانەکە دی ئێن ئەی ەکەی دەخاتەڕوو بۆئەوەی لەبەری بگریتەوە 31 00:02:05,565 --> 00:02:09,635 زیان دەگەیەنن بە پێکهاتە دوو لولپێچییەکەی دی ئێن ئەیەکە 32 00:02:09,635 --> 00:02:13,373 کە ئەمەش دەکرێت ببێتە هۆکاری مردنی خانەکە ئەگەر زیانەکە چاک نەکریتەوە 33 00:02:13,373 --> 00:02:16,164 لەبەرئەوەی خانە شێرپەنجەییەکان بەخێرایی زیاد دەبن 34 00:02:16,164 --> 00:02:20,111 کاریگەرییەکی زۆری دەرمانی هۆکاری بە ئەلکیلکردن لەسەریانە 35 00:02:20,111 --> 00:02:24,276 و دی ئێن ئەیەکەیان بەزۆری خراوەتەڕوو و بەدەگمەن چاک دەبنەوە 36 00:02:24,276 --> 00:02:27,400 کەوایە ئەو خانانە زیاتر دەمرن لە زۆرینەی خانەکانی تر 37 00:02:27,400 --> 00:02:30,175 کە کاتیان هەیە بۆ چاککردنەوەی دی ئێن ئەیە زیان پێگەشتووەکە 38 00:02:30,175 --> 00:02:34,651 هەمان ئەو کاریگەرییە زۆرەی دەرمانی هۆکاری بە ئەلکیلکردن تیایاندا کۆنابێتەوە 39 00:02:34,651 --> 00:02:40,610 شێوازێکی تری چارەسەری کیمیایی پێکهاتەیەکی تێدایە پییدەگوتریت جێگیرکاری مایکرۆتیوبیڵ 40 00:02:40,610 --> 00:02:44,440 خانەکان لولەی بچوکیان تێدایە کە کۆدەبنەوە هەتا یارمەتیدەربن 41 00:02:44,440 --> 00:02:47,789 لە دابەشبوونی خانە و لەبەرگرتنەوەی دی ئێن ئەی .دواتر دوبارە هەڵدەوەشێن 42 00:02:47,789 --> 00:02:50,977 کاتێک "جێگیرکاری مایکرۆتیوبیڵ"ەکان دەچنە ناو خانەیەکەوە 43 00:02:50,977 --> 00:02:54,315 ڕێگری دەکەن لە هەڵوەشانەوەی ئەو لولە بچوکانە 44 00:02:54,315 --> 00:02:59,253 ئەوە ناهێڵێت خانەکە لەبەرگرتنەوەکەی تەواو بکات و دەبیتەهۆی مردنی خانەکە 45 00:02:59,253 --> 00:03:03,693 ئەمانە تەنها دوو نمونەن لە شەش جۆرەکەی چارەسەری کیمیایی 46 00:03:03,693 --> 00:03:06,235 کە لە ئێستادا بۆ چارەسەری شێرپەنجە بەکاریان دەهینین 47 00:03:06,235 --> 00:03:11,112 بەڵام سەرەڕای سودە زۆرەکانی، :چارەسەری کیمیایی زیانێکی گەورەی هەیە 48 00:03:11,112 --> 00:03:16,769 کاردەکاتە سەر خانە تەندروستەکانی تر کە بە شێوەیەکی سروشتی پێویستە خێرا تازەببنەوە 49 00:03:16,769 --> 00:03:21,489 ،تورەکەکانی موو، خانەکانی دەم کۆئەندامی هەرس 50 00:03:21,489 --> 00:03:27,443 سیستمی زاوزێ و مۆخی ئێسک بەنزیکەیی هێندەی خانە شێرپەنجەییەکان زیانیان پێدەگات 51 00:03:27,443 --> 00:03:31,563 وەک خانە شێرپەنجەییەکان بەرهەمهێنانی خێرای ئەم خانە ئاساییانە 52 00:03:31,563 --> 00:03:34,803 ئەوە دەگەیەنێت کە زیاتر پێویستیان بە ماددەیە 53 00:03:34,803 --> 00:03:38,896 و لەبەر ئەوەش زیاتر کاریگەریەکانی چارەسەری کیمیاییان بەردەکەوێت. 54 00:03:38,896 --> 00:03:42,225 ئەوەش دەبێتەهۆی چەند کاریگەرییەکی لاوەکی باوی چارەسەری کیمیایی 55 00:03:42,225 --> 00:03:47,284 لەنێویشیاندا لەدەستدانی قژ، ماندویەتی، نەزۆکی، دڵتێکهەڵاتن و ڕشانەوە. 56 00:03:47,284 --> 00:03:51,214 دکتۆرەکان ڕەچەتەی هەندێک بژاردە دەنوسن بۆ کەمکردنەوەی ئەو کاریگەرییە لاوەکییانە، 57 00:03:51,214 --> 00:03:54,001 وەک دەرمانی بەهێزی دژە دڵتێکهەڵاتن 58 00:03:54,001 --> 00:03:58,562 بۆ قژڕوتانەوە، ئامێرێک بەناوی کڵاوی سارد دەکرێت یارمەتیدەر بێت 59 00:03:58,562 --> 00:04:01,807 بۆ کەمکردنەوەی پلەی گەرمی دەوروبەری سەر و چونەوەیەکی بۆرییەکانی خوێن، 60 00:04:01,807 --> 00:04:05,665 کە ئەمەش بڕی دەرمانە کیمیاییەکە کەم دەکاتەوە کە دەگات بە تورەکەکانی موو 61 00:04:05,665 --> 00:04:08,527 و هەرکە ماوەی کارکردنی چارەسەرە کیمیاییەکە تەواو بوو، 62 00:04:08,527 --> 00:04:12,594 خانە تەندروستەکان کە بە خراپی کاریان کراوەتەسەر لەلایەن دەرمانەکەوە چاکدەبنەوە 63 00:04:12,594 --> 00:04:15,239 و دەستدەکەن بە تازەبوونەوە وەک هەمیشە. 64 00:04:15,239 --> 00:04:21,643 تەنها لە ٢٠١٨دا، زیاد لە ١٧ ملیۆن کەس لە جیهاندا دەستنیشانی شێرپەجە کراوە تیایاندا 65 00:04:21,643 --> 00:04:26,640 بەڵام چارەسەری کیمیایی و چارەسەری تر سەرئەنجامی زۆرێکیان گۆڕی 66 00:04:26,640 --> 00:04:31,475 تەنها سەیری ئەو ڕاستییە بکە کە نزیکەی ٩٥%ی ئەو کەسانەی شێرپەنجەی گونەکانیان هەیە 67 00:04:31,475 --> 00:04:34,775 لێی ڕزگار بوون بەهۆی پێشکەوتنەکانی چارەسەرکردنەوە 68 00:04:34,775 --> 00:04:39,590 تەنانەت ئەو کەسانەی "مایەلۆید لوکیمیا"یان -هەیە –جۆرێکی سەختی شێرپەنجەی خوێن 69 00:04:39,590 --> 00:04:43,750 چارەسەری کیمیایی ڕێژەی ٦٠%ی نەخۆشەکان لە خوار ٦٠ ساڵەوە 70 00:04:43,750 --> 00:04:47,797 ڕزگار دەکات لە نیشانەکانی نەخۆشییەکە لەدوای ماوەی یەکەمی چارەسەرەکەیان 71 00:04:47,797 --> 00:04:51,354 لێکۆڵەران هێشتاش چارەسەری وردتر پەرەپێدەدەن 72 00:04:51,354 --> 00:04:54,546 کە تەنها خانە شێرپەنجەییە مەبەستەکان بکاتە ئامانج 73 00:04:54,546 --> 00:04:58,093 ئەوە تێکڕای ڕزگاربوون زیاد دەکات و 74 00:04:58,093 --> 00:04:59,967 زیانی سەر خانە تەندروستەکان کەمدەکاتەوە 75 00:04:59,967 --> 00:05:04,139 کە یەکێک لە باشترین کەرەستەکان لە جەنگی دژی شێرپەنجەدا باشتر دەکات لەوەی کە هەیە.