< Return to Video

چۆن ڕۆژنامەنووسێک ژیانی خۆی خستە مەترسییەوە تا تاوانباران بە سزای خۆیان بگەیەنێت - کریستیانا گریر

  • 0:07 - 0:09
    لە مانگی ئازاری ١٨٩٢،
  • 0:09 - 0:11
    سێ بەقاڵی ڕەش پێست لە
    میمفیس لە تێنەسی،
  • 0:11 - 0:14
    له لایەن کۆمەڵەی چەتەی پیاوە سپی پێستەکانەوە کوژرا.
  • 0:14 - 0:17
    کوشتن و بڕین لەوشێوەیە سەرتاپای باشووری ئەمریکای
    گرتبووەوە،
  • 0:17 - 0:20
    زۆرجار بەبێ هیچ
    لێکۆڵینەوەی یاسایی
  • 0:20 - 0:23
    یان سزا بۆ پیاوکوژەکان، پەڕاوەکان
    داده‌خران.
  • 0:23 - 0:24
    بەڵام ئەمجارەیان،
  • 0:24 - 0:26
    ڕۆژنامەنووسێکی گەنج و
    هاوڕێیەکی قوربانیەکان
  • 0:27 - 0:29
    دەستیان گرت بە دەرخستنی ڕاستیەکە
    سەبارە بەم کوشتارە.
  • 0:29 - 0:31
    بەڵگەکان خه‌ڵكیان شۆک کرد
  • 0:31 - 0:33
    و ناوبرا وه‌ك ڕۆژنامەنووسی لێکۆڵەر
    ده‌ستی به‌ ئيش كرد،
  • 0:33 - 0:36
    ڕابەرێکی شارستانی، و پارێزەری
    مافەکانی شارستانی ناساند.
  • 0:36 - 0:38
    ناوی (ئایدا بی ویڵز) بوو .
  • 0:38 - 0:42
    (ئایدا بی ویڵز)به کۆیلەیی لە دایک بوو
    لە (هۆڵی سپرینگس، میسسیپی)
  • 0:42 - 0:47
    له ١٦ی تەمووزی ١٨٦٢،
    چەند مانگێک پێش ڕاگەیاندنی ئازادی
  • 0:47 - 0:49
    خۆی و خێزانەکەی ئازاد کران.
  • 0:49 - 0:54
    دوای ئەوەی دایک، باوکی و براییەکی بە هۆی
    زەردە تا، مردن،
  • 0:54 - 0:56
    ئه‌ركي به‌خێوكردنی خوشك
    و برايه‌كانی گرته‌ ئه‌ستۆ
  • 0:56 - 0:59
    وەکو مامۆستای قوتابخانە
    لە مێمفیس لە تێنسی کاری ده‌کرد.
  • 0:59 - 1:00
    هاو کات،
  • 1:00 - 1:02
    وەکو ڕۆژنامەنووس كاری ده‌كرد.
  • 1:02 - 1:05
    لە ژێر ناوی "لۆلا"دا
    نووسينه‌كانی بڵاو ده‌كرده‌وه‌،
  • 1:05 - 1:07
    له سەرەتایی ساڵەکانی ١٨٩٠
    ناوبانگی دەرکرد
  • 1:07 - 1:09
    وەکو دەنگێکی پاک، دژی ستەمی ڕه‌گه‌زايه‌تی
  • 1:09 - 1:11
    و بوو بە هاوخاوەن و سەرنووسەری
  • 1:11 - 1:14
    ڕۆژنامەی وتاری ئازاد و ڕووناکی میمفیس.
  • 1:14 - 1:16
    بابەتگەلێکی زۆری
    له‌ هه‌گه‌به‌دا هه‌بوو:
  • 1:16 - 1:18
    لە ماوه‌ي چه‌ند دەیەیەک دوای جەنگی ناوخۆ،
  • 1:18 - 1:21
    سپی پێستەکان باشور هەوڵی سه‌پاندنی
    هێزي خۆيان دەدا
  • 1:21 - 1:23
    به ئەنجامدانی تاوان لە دژی خەڵکی ڕەش پێست
  • 1:23 - 1:25
    هەروەها ڕێگەیان نەدەدا دەنگ بدەن،
  • 1:25 - 1:28
    ئيشی ڕه‌شپيسته‌كانيان
    ده‌شێواند و ده‌يانكوشتن.
  • 1:28 - 1:30
    دوای کوشتنی هاوڕێکانی،
  • 1:30 - 1:33
    ویڵز دەستی
    به لێکۆڵینەوە لەسەر تاوانەکان کرد.
  • 1:33 - 1:37
    چەند کێشەیەکی دیاری کراوی شیکردەوه له
    ڕێگەی ڕۆژنامه و تۆمارەکانی پۆلیس،
  • 1:37 - 1:41
    و چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەسوکاری قوربانییان
    ئەنجام دا.
  • 1:41 - 1:43
    ژیانی خۆی خستە مەترسییەوه
    بۆ دەستکەوتنی زانیاری.
  • 1:43 - 1:46
    وەک ڕەش پێستێک لێکۆڵینەوەی لە سەر
    پیاوکوژە ڕەگەز پەرستەکان کرد،
  • 1:46 - 1:51
    بەم کارە، چەندین سپی پێستی توڕە کرد
    کە تێوە گلابوون لە تاوانەکان.
  • 1:51 - 1:52
    ئازایەتییەکەی بە هەدەر نەچوو.
  • 1:52 - 1:55
    بیرۆکەی زۆرینەی سپی پێستەکان
    بەم شێوەیە بوو کە
  • 1:55 - 1:58
    ئەو تاوانانە وەڵامدانەوەیەک بووە بۆ
    تاوانکاری ڕەش پێستەکان.
  • 1:58 - 2:00
    بەڵام بابەتەکه بەم جۆرە نەبوو.
  • 2:00 - 2:01
    له ڕێگەی لێکۆڵینەوەکانیەوە،
  • 2:01 - 2:04
    وێڵز دەری خست که ئەم کوشتنانە
    له ڕاستیدا به مەبەست بوونە،
  • 2:04 - 2:09
    پلان و تاکتیک بوون بۆ کۆنترۆڵ کردنی
    یان سزادانی ڕەش پێستەکان.
  • 2:09 - 2:11
    بۆ نموونه، هاوڕێکانی،
  • 2:11 - 2:13
    سزا دران کاتێک دوکانە بەقاڵەکەیان
  • 2:13 - 2:17
    ناوی دەرکرد و بە شێوەیەک مەترسی
    لەسەر کاری سپی پێستەکان دروست کرد.
  • 2:17 - 2:20
    وێڵز لە ساڵی ١٨٩٢دا، ئەنجامی
    لێکۆڵینەوەکانی بڵاوکردەوە.
  • 2:20 - 2:23
    لە کاردانەوەیکدا، ڕەگەزپەرستێکی سپی
    پێست چاپخانەی ڕۆژنامەکەی ڕوخاند.
  • 2:23 - 2:25
    کاتی هێڕشەکە، ئەو لە دەرەوەی شار بوو،
  • 2:25 - 2:28
    بەڵام هەڕەشەی کووشتنیان
    لێی کرد ئەگەر بگەڕێتەوه میمفیس.
  • 2:28 - 2:30
    بۆیە چوو بۆ نیویۆرک،
  • 2:30 - 2:34
    لە هەمان ساڵدا لێکۆڵینەوەکانی
    دووبارە بڵاوکردەوه له نامیلکەیەکدا بە ناوی
  • 2:34 - 2:39
    تۆقێنەرەکانی باشوور:
    یاسای ڕەگەزپەرستی له‌ گشت قۆناغەکان.
  • 2:39 - 2:42
    له ساڵی ١٨٩٥، دوای ئەوەی
    لە شیکاگۆ جێگیر بوو،
  • 2:42 - 2:46
    تۆقێنەرەکانی باشووری کردە بەرهەمێکی
    گەورە تر بە ناوی تۆمارە سورەکە.
  • 2:46 - 2:49
    بەڵگەنامەکانی دەربارەی تاوانی ڕەگەزپەرستی
  • 2:49 - 2:53
    و گوتارە گشتیە پەرۆشەکانی وێڵز
    سه‌رنجی وڵاتانی بۆ خۆی ڕاكێشا.
  • 2:53 - 2:56
    وێڵز ناوبانگه تازەکەی بۆ بڵاو
    كردنه‌وه‌ی پەیامەکەی بەکارهێنا .
  • 2:56 - 2:57
    سه‌ردانی ئه‌وروپای كرد،
  • 2:57 - 3:01
    لەوێ ئەوروپییە ڕاستڕەوەکانی لە دژی تاوانی
    ڕەگەزپەرستی له باشوری ئەمریکا هاندا
  • 3:01 - 3:05
    بەو هیوایەی که حکوومەتی ئەمریکا و
    سیاسیەکان بەدوای نمونەی ئەمانه بکەون.
  • 3:05 - 3:07
    كه‌ گه‌ڕايه‌وه‌ ئه‌مريكا،
  • 3:07 - 3:10
    بەرنگاری هەموو ئەو کۆمەڵە بەهێزانە بووەوە،
  • 3:10 - 3:12
    بەرەنگاربوونەوەی
    سیاسەتی ڕەگەزپەرستی (YMCA)
  • 3:12 - 3:14
    ڕابەری وه‌فدێكی بۆ کۆشکی
    سپی كرد بۆ ده‌ربڕينی
  • 3:14 - 3:17
    ناڕەزایی دژی
    جیاکاری لە شوێنی کارکردندا.
  • 3:17 - 3:20
    ئەم هەموو شتەی کرد لە
    کاتێکدا خۆی مافی دەنگدانی نەبوو.
  • 3:20 - 3:24
    ژن نەیان دەتوانی دەنگ بدەن
    تا تەمەنی وێلز گەیشتە پەنجاکان.
  • 3:24 - 3:28
    تەنانەت ئەو کاتەش، دەنگدان سنووردار بوو
    تەنها بۆ ئافرەتانی سپی پێست بوو.
  • 3:28 - 3:31
    وێڵز کلیلی سەرکەوتن بوو بۆ بەدەست هێنانی
    مافی دەنگدان،
  • 3:31 - 3:34
    ڕێکخراوێکی پاراستنی مافی دەنگدانی
    ئافرەتانی لە شیکاگۆ ڕاگەیاند.
  • 3:34 - 3:36
    بەڵام سەرەڕای پابه‌ند بوونێكی
    بێوچاني بۆ مافی ژنان،
  • 3:36 - 3:39
    لەگەڵ سەرکردە سپی پێستەکانی جوڵانەوەکە
    توشی ناکۆکی بوو.
  • 3:39 - 3:42
    لە كاتی ڕێ پێوانێکدا بۆ واشنتن
    بۆ داکۆکی کردن لە مافەکان،
  • 3:42 - 3:46
    وێڵز هەوڵی ڕێکخەرەکانی پشتگوێ خست
    بۆ هێورکردنەوەی توڕەیی باشوور
  • 3:46 - 3:47
    بە ناردنە دواوەی ئافرەتە ڕەش پێستەکان،
  • 3:47 - 3:51
    ئەو ئافرەتانی ڕەش پێستی هێنا پێشەوە.
  • 3:51 - 3:53
    و چەند سەرکردەیەکی تری
    مافی شارستانی تووڕە بوون،
  • 3:53 - 3:55
    که ئەویان وەک شەڕانگێزێکی ترسناك دەبینی.
  • 3:55 - 4:00
    ئەو سوور بوو لەسەر خستنە ڕووی تەواوی
    نەهامەتییەکانی باشوور،
  • 4:00 - 4:03
    لە کاتێکدا ئەوانیتر پێیان وابوو
    کە گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سياسيیه‌
  • 4:03 - 4:06
    سپی پێسته‌كان هيچ سوودێكی نابێت.
  • 4:06 - 4:09
    وێڵز بەشداری کرد له دامەزراندنی (NAACP)،
  • 4:09 - 4:12
    له ماوەیەکی کەمدا لە ڕێکخراوەکەدا لادرا.
  • 4:12 - 4:16
    ئامادە نەبوونی وێڵز بۆ دەستبەردار بوونی
    خەونەکانی بۆ دادپەروەری
  • 4:16 - 4:19
    بووە سێبەرێک بۆ شاردنەوەی خاڵە
    لاوازەکانی جووڵانەوەی مافه‌ جیاوازەکان،
  • 4:19 - 4:21
    و ئەمەش بەهێزتری کردن —
  • 4:21 - 4:25
    بەڵام بۆ وێڵز قورس بوو کە
    لەگەڵ ئەم جووڵانەوەوانە بگونجێت.
  • 4:25 - 4:26
    ئەو لە پێش سەردەمی خۆی دەژیا،
  • 4:26 - 4:29
    کە ماندوو نەناسانە هەوڵیدا بۆ
    بە دەست هێنانی یەکسانی و دادپەروەری
  • 4:29 - 4:32
    چەن دەیەیەک پێشتر زۆر بەی خەڵک
    خەیاڵیان ئەوەیان کرد کە ئەو محاڵ نییە.
Title:
چۆن ڕۆژنامەنووسێک ژیانی خۆی خستە مەترسییەوە تا تاوانباران بە سزای خۆیان بگەیەنێت - کریستیانا گریر
Speaker:
کریستیانا گریر
Description:

تەواوی ڤیدیۆکە لێرە ببینە:

https://ed.ted.com/lessons/how-one-journalist-risked-her-life-to-hold-murderers-accountable-christina-greer

لە کۆتایی ساڵانی ١٨٠٠، کوشتن و بڕین سەرتاپای باشووری ئەمریکای گرتبووەوە، زۆربەی جار بێ ئەوەی هیچ ،لێکۆڵینەوەیەک بکرێت یان هیچ ڕێکارێکی یاسایی بگرێتە بەر، پەڕاوەکە دادەخرا. ڕاپۆرت و لێکۆڵینەوەکانی تەواوی خەڵکەکەی شۆک کرد، ناوی لە خۆی نا ڕۆژنامەوانی لێکۆڵەر، تەواوی ژیانی خۆی و ڕۆژنامەوانی تەرخان کرد بۆ بەدەست هێنانی مافە شارستانییەکان. کریستینا وردەکارییەکانی ژیان و ماندوو نەناسییەکەی بۆ دەست خستنی دادپەروەری دەخاتە ڕوو.

ئامادەکردنی کریستینا گریر، دەرهێنانی ئانا نۆواکۆوسکا.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:33

Kurdish (Central) subtitles

Revisions