ئابوری بەخشین چییە؟ ئەلێکس جیندلەر
-
0:06 - 0:08لە وەرزە پشووەکاندا،
-
0:08 - 0:11خەڵک لە سەرانسەری جیھان
دیاری وەردەگرن و دەبەخشن. -
0:11 - 0:13تەنانەت لەوانەیە پورت
بلوزێکی سوفت پێ ببەخشێت. -
0:13 - 0:17بەڵام چۆن دەبێت لە جێگەی سوپاس کردن،
دوای ئەوەی بلوزەکەت ھەڵبگریت، -
0:17 - 0:19وەڵامی بەڕێز وچاوەڕوان کراو لە تۆ
-
0:19 - 0:23بریتی بێت لە سەردان کردنی پورت لە
ھەفتەی داھاتوو و لەگەڵ دیاریەکی باشتر؟ -
0:23 - 0:26یان لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی
شار دەنگی پێ بدەیت؟ -
0:26 - 0:28یان ڕێگەی بدەیت یەکەم منداڵت ھەڵبگرێتەوە؟
-
0:28 - 0:31ئەم شتانە زۆر نامۆ نایەنە بەر چاو
-
0:31 - 0:34ئەگەر لە چوارچێوەی
سیستەمێکی ئابوری بەخشین دەژیت. -
0:34 - 0:36ئەم دەربڕینە دژیەک دێتە بەر چاو.
-
0:36 - 0:39لە کۆتایدا، دیاری ھەر بە خۆڕایی نابەخشرێت؟
-
0:39 - 0:43بەڵام لە ئابوری بەخشیندا، بەبێ
ھیچ بۆنەیەک دیاری دەبەخشرێت -
0:43 - 0:47بۆ توندوتۆڵ کردنی
پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان. -
0:47 - 0:50لە ئابوری بەبازاڕ کردن، ئابوری
پشت بەو پەیوەندیە دەبەستێت -
0:50 - 0:52کە لە نێوان بازرگانی کردن ھەیە،
-
0:52 - 0:54ئابوری بەخشین پێک دێت لە پەیوەندی
-
0:54 - 0:57نێوان ئەو کەسانەی کە بازرگانی دەکەن.
-
0:57 - 1:01ئابوری بەخشین بە درێژایی
مێژوو بوونی ھەبوو. -
1:01 - 1:02یەکەم لێکۆڵینەوە لەم چەمکە
-
1:02 - 1:07لە لایەن ئەترۆپۆلۆجیست برۆنیسلاو
مالینۆوسکی و مارسیل ماوس -
1:07 - 1:09کە باسی بارودۆخی دانیشیتوانە
ڕەسەنەکانی دورگەی تڕۆبریاندیان کرد -
1:09 - 1:12کە بە دڕێژایی زەریا، گەشتی
دوور و درێژی پڕ مەترسی دەکەن -
1:12 - 1:16بۆ گۆڕینەوەی ملوانکەی لە قاوغ
درووست کراو و زنجیری دەست. -
1:16 - 1:19ئەو کاڵایانەی کە ئاڵوگۆڕ دەکرێن
پێی دەوترێت زنجیری کولا -
1:19 - 1:21ھیچ سوودێکیان نییە،
-
1:21 - 1:23بەڵکو بەھا لە خاوەنە
ڕەسەنەکانیان بە دەست دەھێنن -
1:23 - 1:27و ئەم کاڵایە پێویستە
ئاڵوگۆڕی لەگەڵ شتەکانیتر پێ بکرێت. -
1:27 - 1:30لە شوێنی تر، ئابوری بەخشین،
کاڵای بە سود ئاڵوگۆڕ دەکرێت، -
1:30 - 1:33وەک فیستیڤاڵی ھیندە سورەکان
لە ناوچەکانی کەناری زەریایی ئارام، -
1:33 - 1:38سەرۆکی خێڵەکان پێشبڕکێی
بەخشینی باشترین ئاژەڵ و پێخەف دەکەن. -
1:38 - 1:40لەوانەیە بڵین، لە جێگەی کۆکرنەوەی سامان،
-
1:40 - 1:45لە ئابوری بەخشیندا، جەخت
لەسەر دەسکەوتی کۆمەڵایەتی دەکرێت. -
1:45 - 1:49لەگەڵ ئەوەی لەوانەیە ئابوری
بەخشین وەک بەرتیل بێتە بەر چاو، -
1:49 - 1:53بەڵام جیاوازیەکە ئەوەیە،
دیاریەکان بە بێ چاوەڕوانی دەبەخشرێن -
1:53 - 1:55بە بێ چەنوچون کردن.
-
1:55 - 1:57لە جێگەی ئەوە، ئەم کەلتورە کۆمەڵایەتیە
-
1:57 - 2:01ھاندەرە بۆ وەرگرتن و بەخشینەوە دیاری.
-
2:01 - 2:05بەڵام چۆنایەتی و چەندایەتی
،بەخشین بە پێی کەلتورەکان دەگۆڕێت -
2:05 - 2:09بەخشینەوەی دیاری بە
چەند شێوازێکی جیاواز دەکرێت. -
2:09 - 2:11سەرۆک خێڵێکی بەھێز،
مەڕوماڵات دەبەخشێتە کەسێکی ھەژار -
2:11 - 2:14بەبێ ھیچ بەرامبەرێک،
-
2:14 - 2:17بەڵکو پێگەی کۆمەڵایەتی لە سەر پشتی
پیاوە ھەژارەکە بە دەست دەھێنێت. -
2:17 - 2:20لە ناو خەڵکی تۆرجای ئیندنوسیا،
-
2:20 - 2:25پێگەی کۆمەڵایەتی و ڕێژەی بەخشین
دەبێتە ھۆی بەدەست ھێنانی زەوی. -
2:25 - 2:27ئامانجەکە ئەوەیە،
بازنەی بەخشین بەردەوام بێت، -
2:27 - 2:30کە ھەمیشە کەسێک قەرزاری کەسێکی ترە.
-
2:30 - 2:31گەڕاندنەوەی دیاریەکی ھاوشێوە،
-
2:31 - 2:34یان شتێکی ھاوبەھا،
-
2:34 - 2:37ئاماژەیە بۆ کۆتای ھێنان
بە پەیوەندی کۆمەڵایەتی. -
2:37 - 2:41کەواتا، ئابوری بەخشین
تایبەتە بە کۆمەڵگە بچووکەکان؟ -
2:41 - 2:43لە دەرەوەی جیھانی پیشەسازییە؟
-
2:43 - 2:44نەک بە تەواوەتی.
-
2:44 - 2:46چونکە تەنانەت لە کەلتوری
وڵاتە پیشەسازیەکانیش، -
2:46 - 2:50ئابوری بەخشین لە پاڵ ئابوری
باو بۆ ئاڵۆگۆری کردن بوونی ھەیە. -
2:50 - 2:52کاتێک بیری لێ دەکەینەوە،
-
2:52 - 2:56بەشێک لە کۆمەڵگەکانی
ئێمەش بە ھەمان شێوە ئیش دەکەن. -
2:56 - 2:58کۆبوونەوەی گشتی، وەک فیستیڤاڵی بێرنیگمان،
-
2:58 - 3:00بەشێوەی ئابوری باو و
ئابوری بەخشین ئیش دەکات، -
3:00 - 3:04کە فرۆشتنی کاڵا لە بەرامبەر
پارە بەتەواوەتی یاساغە. -
3:04 - 3:05لە ھونەر و تەکنەلۆژیدا،
-
3:05 - 3:09ئابوری بەخشین جێگە بە مافی
خاوەنداریەتی لێژ دەکات، -
3:09 - 3:10کاتێک ھونەرمەندەکان،
-
3:10 - 3:11مۆسیقاژەنەکان،
-
3:11 - 3:13گەشەپێدەرانی سیستەمی کراوە
-
3:13 - 3:16کارە داھێنەرەکانیان بڵاو دەکەنەوە،
نەک بۆ پارە، -
3:16 - 3:20بەڵکو بۆ بەرز کردنەوەی پێگەی کۆمەڵایەتیان
و کۆکردنەوەی جەماوەر لە دەوری خۆیان. -
3:20 - 3:22خوانی شاھانە و تەنانەت
دیاری پشووە فەرمیەکان -
3:22 - 3:26بەشێک لە پەیڕەو کردنی ئابوری بەخشین.
-
3:26 - 3:28لەوەیە بپرسین ئایا، دیاری تەنھا دیارییە
-
3:28 - 3:32ئەگەر وەرگرتنی ئەم دیاریە
ناچارت بکات ببەخشیت. -
3:32 - 3:34بەڵام خاڵێکی نادیار ھەیە.
-
3:34 - 3:38بیرۆکەی دیاری خۆڕایی بەبی بەخشینی ناچاری
-
3:38 - 3:42جێگیر دەبێت ئەگەر ئێمە ھەموو
شتێک لە چوارچێوەی ئابوری باو سەیر بکەین. -
3:42 - 3:43لە جێھانی ئابوری باودا،
-
3:43 - 3:47بیرۆکەی بەھێز کردنی پەیوەندی کۆمەڵایەتی
لە ڕێگەی وەرگرتن و بەخشینی دیاری -
3:47 - 3:50لەوانەیە شتێکی خراپ نەبێت
لە ھەر شوێنێک کە دەژیت.
- Title:
- ئابوری بەخشین چییە؟ ئەلێکس جیندلەر
- Speaker:
- ئەلێکس جیندلەر
- Description:
-
کۆی وانکە لەم بەستەرە چاو لێ بکە:
http://ed.ted.com/lessons/what-is-a-gift-economy-alex-gendlerلە وەرزە پشووەکاندا، چۆن دەبێت لە جێگەی سوپاس کردنی پورت، کە بلوزێکی سووفی بە دیاری پێت بەخشیوە، وەڵامی بەڕێز وچاوەڕوان کراو لە تۆ بریتی بێت لە سەردان کردنی پورت لە ھەفتەی داھاتوو و لەگەڵ دیاریەکی باشتر یان لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی شار دەنگی پێ بدەیت؟ یان ڕێگەی بدەیت یەکەم منداڵت ھەڵبگرێتەوە؟ ئەلێکس جیلیندەر روونی دەکاتەوە کە ئەم شتانە نامۆ نابن ئەگەر لە ناو سیستەمێک بژیت کە پێی دەوترێت سیستەمی ئابوری کراوە.
وانەکە لە لایەن ئەلێکس جیندەر و ئەنیمەیشن لە لایەن ئڤی ئفیر
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:06
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for What is a gift economy? | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for What is a gift economy? | |
![]() |
Daban Q Jaff accepted Kurdish (Central) subtitles for What is a gift economy? | |
![]() |
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for What is a gift economy? | |
![]() |
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for What is a gift economy? | |
![]() |
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for What is a gift economy? | |
![]() |
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for What is a gift economy? | |
![]() |
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for What is a gift economy? |