< Return to Video

بۆچی ئەم تابلۆیە ئەوەندە سەرنجڕاکێشە؟ جەیمس ئیرلی و کریستیانا بۆزسیک

  • 0:08 - 0:11
    لە یەکەم چاوپێخشاندندا، ئەم تابلۆیە
    لەوانیە بە سامێکی تایبەتیەوە دەرنەکەویت،
  • 0:11 - 0:17
    لە ڕاستیدا یەکێکە لەو تابلۆیانەی زۆرترین
    لێکدانەوەی بۆ کراوە لە مێژووی هونەردا.
  • 0:17 - 0:20
    ئەوە پێی دەوترێت "لۆس مێنیناس" یان
    "کچە کارەکەری شانازی"
  • 0:20 - 0:24
    لە ساڵی ١٦٥٦ لەلایەن دێیگۆ ڤێلا سکێزەوە
    کێشراوە،
  • 0:24 - 0:28
    کە وەسفی دیمەنێک لە ژیانی کۆشکی
    شاهانەی ئیسپانیا دەکات.
  • 0:28 - 0:32
    شازادەیەکی بچووکی ڕێک پۆش پەرداغە ئاوەکەی
    خزمەتکارەکە ڕەت دەکاتەوە،
  • 0:32 - 0:34
    لە کاتێکدا کورتە باڵاێک گاڵتە بە
    سەگەکە دەکات.
  • 0:34 - 0:36
    کورتە باڵای دووەم لە تەنیشتیانەوە وەستاوە،
  • 0:36 - 0:39
    لە کاتێکدا وێنەکێشەکە بۆ وچانێک سەیری
    تابلۆکەی دەکات.
  • 0:39 - 0:41
    دوو کەسیتر لە پشتەوە بە چپە قسە دەکەن،
  • 0:41 - 0:45
    لە کاتێکدا کەسی سێهەم وادەردەکەوێت بچێتە
    دەرەوە لە ژوورەکە،
  • 0:45 - 0:48
    بۆ نەیویستووە لە کاتێکدا پێدەچێت شتێکی
    بچووک لە ئارادابێت؟
  • 0:48 - 0:51
    تەنانەت سەگەکەش بێزار دیارە.
  • 0:51 - 0:53
    بەڵام بە وردتر سەیر بکە.
  • 0:53 - 0:56
    دوو کەس لە ئاوێنە تەڵخەکەی پشتەوە
    ڕەنگ دەدەنەوە،
  • 0:56 - 0:58
    لە یەکەم سەیرکردندا بە ئاسانی
    ونی دەکەیت،
  • 0:58 - 1:02
    بێگوومان پاشا فلیپی چوارەم و
    شاژنە ماریانان،
  • 1:02 - 1:05
    وادیارە دیمەنەکە دەگۆڕێت لە دەرخستنی
    سادەی ژیانی کۆشک
  • 1:05 - 1:08
    بۆ وێنەیەکی شاهانەیی.
  • 1:08 - 1:10
    و بەم بڕە زانیاریەوە،
  • 1:10 - 1:12
    دەتوانین زیاتر لە تابلۆکە تێبگەین
  • 1:12 - 1:15
    بۆچی بینەر بە درێژایی
    سەدەکان شەیدایی ئەم تابلۆیە بووین.
  • 1:15 - 1:18
    یەکەم، لێرەدا مەبەستێکی مێژووی هەیە.
  • 1:18 - 1:22
    کاتێل "لاس مێنیناس" لە کۆتاییەکانی
    فەرمانڕەوایی فلیپدا کێشراوە،
  • 1:22 - 1:25
    ئیمپڕاتۆریەتی ئیسپانی لە ماوەی
    پوکانەوەی دابوو،
  • 1:25 - 1:28
    ئازاری شکست دەچێژێت لە شەڕی سی ساڵە،
  • 1:28 - 1:31
    لە هەمان کاتدا دژوارییە ئابوری و
    سیاسیەکانیش.
  • 1:31 - 1:34
    پاشا خۆشی ئازاری ئەم زەبرەی دەچەشت،
  • 1:34 - 1:40
    لە دەستدانی ژنی یەکەمی و تاکە جێنشینەکەی
    پێش ئەوەی هاوسەرگیری بکاتەوە.
  • 1:40 - 1:45
    بەڵام وێنەکە هەوڵی ئەوانی بۆ دابین کردنی
    خۆراک بۆ کۆشک نشینەکان شاردۆتەوە.
  • 1:45 - 1:48
    تەنانەت تەمەنە پێشکەوتووەکەی پاشاش
    شاردراوەتەوە
  • 1:48 - 1:50
    لە ناو لێڵی ئاوێنەکەدا.
  • 1:50 - 1:53
    چی دەبینین لە ناوەڕاستی ئەندازەی کەڤاڵەکە،
  • 1:53 - 1:56
    ڕووناکیەک لە پەنجەرەکەوە درەوشاندویەتیەوە،
  • 1:56 - 1:59
    دیمەنی ئینفانتا مارگاریتا تێریسا،
  • 1:59 - 2:02
    تاکە مناڵی ڕەوای پاشا لەم کاتەدا.
  • 2:02 - 2:03
    دەرکەوتنە گەش و تەندروستیەکەی
  • 2:03 - 2:07
    دیمەنی نموونەیی هەوڵەکانی داهاتووی
    ئیمپراتۆرە.
  • 2:07 - 2:11
    هەر چەندە ئینفانتا تاکە خاڵی ناوەڕاست
    نییە لە وێنەکەدا.
  • 2:11 - 2:13
    بە بەکارهێنانی تێڕوانینێکی زیرەکانە،
  • 2:13 - 2:18
    لە هەمان کاتدا کار کردنی وێنە کێشان لەسەر
    کەڤاڵێکی ١٠،٥*٩ پێیی،
  • 2:18 - 2:22
    ڤێلازقوێز سنورەکانی تاریک کردووە
    لە نێوان هونەر و ڕاستیدا،
  • 2:22 - 2:26
    مانای وێنەیەکی سێ ڕەهەندی دروست کردووە
    کە دەتوانین بەناویدا بڕۆین.
  • 2:26 - 2:30
    ئەو هێڵەی نێوان بنمیچ و دیوارەکە
    تا دەگاتە دەرگە کراوەکە،
  • 2:30 - 2:34
    درک پێ کردنێکی زیاتر بۆ وێنەکە دروست دەکات
    وەکو بۆشاییەکی جەستەیی
  • 2:34 - 2:37
    لە درک پێ کردنی بینەرانەوە دەبینرێت.
  • 2:37 - 2:40
    لەم لایەنەیاندا، بینەران و جیهانی
    ڕاستەقینە چەقەکەن،
  • 2:40 - 2:45
    بەم سێ شێوەیە هێڵی بە ژێر داهێنراوەو
    ڕاستەوخۆ سەیری بینەران دەکات.
  • 2:45 - 2:47
    بەڵام ئێستاش خاڵێکی تری تیشکۆیی هەیە.
  • 2:47 - 2:51
    ئەم هێڵەی بەهۆی ڕوناکی جێگیر کراوەوە
    شێوەکراوە دەگاتە ناوەڕاستی دیواری پشتەوە
  • 2:51 - 2:55
    بۆ ئەو ئاوێنەیەی وێنەی پاشا و شاژنی
    تیا ڕەنگداوەتەوە.
  • 2:55 - 2:57
    و ئەم شێوە ڕێژەییانە بۆ بینەر جیاوازە
  • 2:57 - 3:02
    پێشەنگی لێکدانەوەی جیاوازی
    کردووە بۆ کارەکە.
  • 3:02 - 3:06
    ئاوێنەکە دەیتوانی وێنەی تەواوی دەموچاوی
    ئەوان ڕەنگ بداتەوە،
  • 3:06 - 3:08
    یان کەڤاڵەکە ڕەنگی داوەتەوە؟
  • 3:08 - 3:09
    لەم ڕاستییەدا چی دروست دەکەین،
  • 3:09 - 3:13
    لێرەدا، ڤێلازقوێز هەرگیز وانیشانی
    نادات کە وێنەیەکی شاهانەیی کێشا بێت؟
  • 3:13 - 3:18
    وێنەکە دەتوانێت وەسفی دروستکەرەکە
    خۆی بکات لە جیاتی؟
  • 3:18 - 3:20
    بە تێکەڵ کردنی ئاوێنەکە بۆ ناو ئیشەکەی،
  • 3:20 - 3:22
    ڤێلازقوێز هونەری وێنەکێشآنی بەرز کردەوە
  • 3:22 - 3:25
    لە درک پێ کردنی ئەوەوە وەکو پیشەیەکی سادە
  • 3:25 - 3:27
    بۆ ئەم هەوڵدانە زرنگانە.
  • 3:27 - 3:29
    لەگەڵ سێ خاڵی سەرنجڕاکێشی پێشبڕکێکەر،
  • 3:29 - 3:32
    لاس مێنیناس" دەست دەگرێت بەسەر"
    جیاوازی خەیاڵ،
  • 3:32 - 3:34
    ڕاستەقینە،
  • 3:34 - 3:35
    و جیهانە ڕەنگدەرەوەکان،
  • 3:35 - 3:40
    هێشتنەوەی ناڕوونی لە نێوانیاندا بۆ ئەوەی
    چیرۆکێکی ئاڵۆزترمان پێ بڵێت
  • 3:40 - 3:42
    لەهەر ئاوێنەیەک بتوانێ دەستەبەری بکات.
Title:
بۆچی ئەم تابلۆیە ئەوەندە سەرنجڕاکێشە؟ جەیمس ئیرلی و کریستیانا بۆزسیک
Description:

View full lesson: https://ed.ted.com/lessons/why-is-this-painting-so-captivating-james-earle-and-christina-bozsik

لە یەکەم سەیر کردنەوە " لاس مێنیناس" کچە خزمەتکاری شانازیکەری ئەم تابلۆیە لەوانەیە بە سامێکی تایبەتییەوە دەرنەکەوێت، بەڵام لە ڕاستیدا یەکێکە لەم تابلۆیانەی زۆرترین لێکدانەوەی بۆ کراوە لە مێژووی هونەردا، بۆچی ئەم تابلۆیە، کە لە لایەن دیۆگۆ ڤێلازقوێزەوە کێشراوە، ئەوەندە سەرنج ڕاکێشە ؟ جەیمس ئیرلی و کریستیانا یۆزسیک باسی ئاڵۆزی پشت ئەم تابلۆیە دەکەن.

وانەکە لە لایەن جەیمس ئیرلی و کریستیانا بۆزسیک و ئەنیمەیشن لە لایەن زێدمی میدیا.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
03:53

Kurdish subtitles

Revisions