Return to Video

چیڕۆکێکی سادە دەربارەی ڕۆشنەپێکھاتن و خواردن-ئەماندا ئۆتن

  • 0:13 - 0:15
    هه‌رگیز پرسیارت كردووه‌
    زۆربەی خواردنەکان
  • 0:15 - 0:18
    كه‌ ڕۆژانه‌ ده‌یانخۆیت له‌ كوێوه‌ دێن؟
  • 0:18 - 0:20
    باشە، نزیکەی ٦٠٪‏ئەو خواردنانەی دەیانخۆیت
  • 0:20 - 0:21
    کاربۆھیدراتە.
  • 0:21 - 0:23
    وەک ئەوەی لە ناوەکەیەوە بۆت دەردەکەوێ،
  • 0:23 - 0:25
    کاربۆھیدرات پێک دێت لە کاربۆن،
  • 0:25 - 0:26
    ھایدرۆجین،
  • 0:26 - 0:27
    و ئۆکسجین.
  • 0:27 - 0:29
    بەڵام ئەو گه‌ردانه‌ لە بنەڕەتدا
    لە کوێوه‌ دێن
  • 0:29 - 0:31
    و چۆن پێکەوە پەیوەست دەبن
  • 0:31 - 0:34
    بۆدروستکردنی خواردنی بەتامی
    وەک میوە وپاستا؟
  • 0:34 - 0:36
    لەڕاستیدا ھەمو شتێک بەھەوا دەستپێدەکات
  • 0:36 - 0:38
    تۆ ھەمو خوله‌كێک ھەناسە دەدەیته‌وه‌،
  • 0:38 - 0:41
    بەتایبەت گەردیلەی دوەم ئۆکسیدی کاربۆن.
  • 0:41 - 0:43
    ڕوەکەکان هه‌مان
  • 0:43 - 0:45
    ئه‌م دووەم ئۆکسیدی کاربۆنە هه‌ڵده‌مژن
  • 0:45 - 0:47
    لەڕێی کونیلەکانی پێستییان،
    پێی دەڵێن ستۆماتا.
  • 0:47 - 0:49
    ڕوەکەکان لە ڕێی ڕەگەکانیانەوە ئاو دەخۆنەوە
  • 0:49 - 0:52
    بۆ دەستکەوتنی ئۆکسجین و
    ھایدرۆجین و گه‌ردیله‌ی پێویست،
  • 0:52 - 0:53
    و ئه‌لکترۆنەکانیان،
  • 0:53 - 0:55
    بۆئەوەی کاربۆھیدرات دروست بکەن.
  • 0:55 - 0:57
    ئەو شتە چییە؟
  • 0:57 - 0:59
    باشە، ئەوە ئۆرگانێکی تایبەت بە ڕوەکە
  • 0:59 - 1:00
    لەناو گەڵای ڕوەکەکان
  • 1:00 - 1:02
    پێی دەڵێن کلۆرۆپلاست.
  • 1:02 - 1:04
    سه‌وزه‌ بەھۆی تیشکێکی تایبەت
    به‌ ھەڵمژینی ڕەنگ
  • 1:04 - 1:06
    پێی دەڵێن کلۆرۆفیل.
  • 1:06 - 1:09
    ھەر گەڵایەک نزیکەی ٤٤ ھەزار خانەی ھەیە
  • 1:09 - 1:11
    ھەمو خانەیەک دەتوانێت لەھەر شوێنێک بێت
  • 1:11 - 1:14
    لەنێوان ٢٠ بۆ ١٠٠ کلۆرۆپلاستی هه‌بێت.
  • 1:14 - 1:18
    واتا٤،٤٠٠،٠٠٠کلۆرۆپلاست!
  • 1:18 - 1:19
    ئێستا، پێشبینی دەکەیت
  • 1:19 - 1:22
    باسی پڕۆسەی ڕۆشنەپێکھاتن دەکەین
  • 1:22 - 1:23
    لەوانەیە بپرسیت
  • 1:23 - 1:26
    کاتێک خۆر ھەڵدێت.
  • 1:26 - 1:28
    بابگەڕێینەوە سەر ئەو گەردیلە ڕەسەنەی ئاو.
  • 1:28 - 1:31
    ڕوەکەکە ئەو گەردیلەی ئاوە لەت دەکات
  • 1:31 - 1:33
    دەتوانێت ئه‌لکترۆنی لێ دەست بکەوێت.
  • 1:33 - 1:36
    بەڵام، ڕوەکەکە ناتوانێت به‌ته‌نیا ئەو
    ئاوه‌ به‌ش به‌ش بكات.
  • 1:36 - 1:39
    پێویستی بە ھاوکاری ھەیە
    لە تیشکەکانی-وزەی خۆر.
  • 1:39 - 1:42
    ئێستا کلۆرۆپلاست ھەموو
    پارچەکانی بنیاتنانی هه‌یه‌
  • 1:42 - 1:45
    -کاربۆن- ھایدرۆجین- ئۆکسجین،
    و ئه‌لکترۆنەکان-
  • 1:45 - 1:46
    دەتوانێت بەکاریان بھێنێت بۆ
  • 1:46 - 1:48
    ھەنگاوەکانی تری ڕۆشنەپێکھاتن
  • 1:48 - 1:51
    بۆگۆرینی ئەو گازی دوانۆكسیدی کاربۆنە
    ڕەسەنە
  • 1:51 - 1:54
    بۆ کاربۆھیدراتی سادە
    پێی دەڵێن گلوکۆز،
  • 1:54 - 1:57
    سی-٦-ئێچ-١٢-٠-٦.
  • 1:57 - 1:59
    گەردیلەی بچوکی گلوکۆز یارمەتی
    دەدات بۆ بنیات نانی
  • 1:59 - 2:01
    کاربۆھیدراتی گەورەترو باشتر
  • 2:01 - 2:03
    وەک سلیلۆز.
  • 2:03 - 2:05
    سلیلۆز جۆرە کاربۆھیدراتێکه‌
    لە رووەکدا هه‌یه‌
  • 2:05 - 2:07
    کە جەستەمان ناتوانێت بیشکێنێت.
  • 2:07 - 2:09
    پێی دەڵێین ڕیشاڵ
  • 2:09 - 2:10
    لە سەوزەواتی وەک کاهو،
  • 2:10 - 2:11
    بڕۆکلی،
  • 2:11 - 2:12
    و کەرەوز ده‌یخۆین.
  • 2:12 - 2:15
    ڕوەکەکان بۆ مانەوەیان بە
    بەھێزی سیلیلۆز بەکاردێنن.
  • 2:15 - 2:18
    ڕوەک دەتوانێت گلوکۆز بگۆرئ بۆ نیشاستە،
  • 2:18 - 2:20
    گەردیلەی گەورە وزە کۆدەکاتەوە بۆ ڕوەک.
  • 2:20 - 2:22
    حەزمان لە نیشاستەیە لەڕوەک وەک پەتاتە،
  • 2:22 - 2:23
    گەنمەشامی،
  • 2:23 - 2:24
    و برنج.
  • 2:24 - 2:26
    کەواتە دەبینی، کاتێک ڕوەک دەخۆیت،
  • 2:26 - 2:29
    لەڕاستیدا، سود لەڕۆشنەپێکھاتن وەردەگرین.
  • 2:29 - 2:31
    ڕوەک شتی وەک نیشاستە دروست دەکات،
  • 2:31 - 2:31
    کە دەیخۆین
  • 2:31 - 2:34
    دواتر پارچه‌ی ده‌كه‌ین و
    ده‌یكه‌ینه‌وه‌ گلوکۆز،
  • 2:34 - 2:36
    یەکەم شێوەی ڕوەک کە دروستکراوە.
  • 2:36 - 2:38
    دواتر، میتۆکۆندریا لە خانەکانماندا،
  • 2:38 - 2:40
    بەھێزە بەو ئۆکسجینەی ھەناسەی پێدەدەین،
  • 2:40 - 2:43
    دەتوانێت گلوکۆز بگۆڕێت بۆ
    گه‌ردیله‌ی وزە پاک
  • 2:43 - 2:45
    پێی دەڵێن ئەی تی پی.
  • 2:45 - 2:47
    ھێزی ئەی تی پی ھەمو کارەکانی تەواو بو
  • 2:47 - 2:49
    لەلایەن ھەریەکێک لە خانەکانت،
  • 2:49 - 2:50
    شتەکانی وەک گه‌یاندن،
  • 2:50 - 2:51
    جوڵە،
  • 2:51 - 2:53
    و گواستنەوە.
  • 2:53 - 2:56
    بەڵام بۆچی دەبێت گلوکۆز
    بگۆرین بۆ ئەی تی پی؟
  • 2:56 - 2:58
    باشە، بەم شێوەیە بیری لێبکەوە.
  • 2:58 - 3:00
    تۆ بەپەرۆشیت بۆدەستپێکردنی کاری ھاوینە
  • 3:00 - 3:02
    لە شوێنی وەستانی ئایس کرێم،
  • 3:02 - 3:03
    بەڵام بەڕێوەبەرەکەت پێی وتی
  • 3:03 - 3:07
    ئەو قوچه‌كی ئایس کرێم بە تۆ دەدات.
  • 3:07 - 3:09
    تۆ دەتوانیت چ بکەیت
  • 3:09 - 3:11
    لەگەڵ ئەو قوچه‌كی ئایس کرێمانه‌؟
  • 3:11 - 3:12
    ھیچ شتێک،
  • 3:12 - 3:15
    لە بەرئەوەیە کە تۆ بە میھرەبانی
    داوای پارەت کرد بە دۆلار.
  • 3:15 - 3:17
    ئەی تی پی وەک دۆلار وایە.
  • 3:17 - 3:20
    ئەو دراوەیە کەھەمو خانەکانی
    ژیان بەکاری دێنێت
  • 3:20 - 3:22
    لەکاتێکدا گلوکۆز،
  • 3:22 - 3:24
    باشە، جۆرێکە لە ئایس کرێم.
  • 3:24 - 3:27
    تەنانەت ڕوەکه‌کان میتۆکۆندریایان
    ھەیە لە خانەکانیان
  • 3:27 - 3:30
    بۆ شکاندنی ئەو گلوکۆزەی کە
    دروستیان کرد بۆ ئەی تی پی.
  • 3:30 - 3:32
    وەک دەبینیت،
  • 3:32 - 3:34
    مرۆڤ و ڕوەکەکان بە ئالۆزی
    به‌یه‌كه‌وه‌ بەستراون.
  • 3:34 - 3:36
    ئه‌و ھەواهیه‌ی کە ده‌یده‌ینه‌وه‌
  • 3:36 - 3:38
    روەک بە کاری دێنێت بۆ
    دروستکردنی کاربۆھیدرات
  • 3:38 - 3:39
    زۆر چێژ وەردەگرین.
  • 3:39 - 3:41
    و، لە پڕۆسەكه‌دا،
  • 3:41 - 3:43
    هه‌مان ئه‌و گه‌ردیله‌ی ئۆكسجینانه‌
    ده‌رده‌ده‌ن
  • 3:43 - 3:45
    كه‌ پێویستمانه‌ بۆ هه‌وا هه‌ڵمژین
  • 3:45 - 3:47
    بۆ ئەوەی میتۆکۆندریای ئێمە
  • 3:47 - 3:49
    ژەمە کاربۆھیدراتە بەتامەکان بشكێنێت.
Title:
چیڕۆکێکی سادە دەربارەی ڕۆشنەپێکھاتن و خواردن-ئەماندا ئۆتن
Description:

لەم بەستەرە کۆی وانەکە ببینە:
http://ed.ted.com/lessons/the-simple-but-fascinating-story-of-photosynthesis-and-food-amanda-ooten

ڕۆشنەپێکھاتن بەشێکی بنەڕەتییە لە ئاڵوگۆڕی نێوان مرۆڤ و ڕوەکەکان. ئەماندا ئۆتن بە ناو پڕۆسەی ڕۆشنەپێکھاتندا دەڕوات، ھەروەھا پەیوەندی نێوان ڕۆشنەپێکھاتن وکاربۆھیدرات، نیشاستەو، ڕیشاڵ باس ده‌كات --چۆن ئەو ھەوایەی ئێمە ھەناسەی پئ دەدەین پەیوەندی بەو خواردنانەوە ھەیە کە دەیخۆین.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:01

Kurdish (Central) subtitles

Revisions