هه‌رگیز پرسیارت كردووه‌ زۆربەی خواردنەکان كه‌ ڕۆژانه‌ ده‌یانخۆیت له‌ كوێوه‌ دێن؟ باشە، نزیکەی ٦٠٪‏ئەو خواردنانەی دەیانخۆیت کاربۆھیدراتە. وەک ئەوەی لە ناوەکەیەوە بۆت دەردەکەوێ، کاربۆھیدرات پێک دێت لە کاربۆن، ھایدرۆجین، و ئۆکسجین. بەڵام ئەو گه‌ردانه‌ لە بنەڕەتدا لە کوێوه‌ دێن و چۆن پێکەوە پەیوەست دەبن بۆدروستکردنی خواردنی بەتامی وەک میوە وپاستا؟ لەڕاستیدا ھەمو شتێک بەھەوا دەستپێدەکات تۆ ھەمو خوله‌كێک ھەناسە دەدەیته‌وه‌، بەتایبەت گەردیلەی دوەم ئۆکسیدی کاربۆن. ڕوەکەکان هه‌مان ئه‌م دووەم ئۆکسیدی کاربۆنە هه‌ڵده‌مژن لەڕێی کونیلەکانی پێستییان، پێی دەڵێن ستۆماتا. ڕوەکەکان لە ڕێی ڕەگەکانیانەوە ئاو دەخۆنەوە بۆ دەستکەوتنی ئۆکسجین و ھایدرۆجین و گه‌ردیله‌ی پێویست، و ئه‌لکترۆنەکانیان، بۆئەوەی کاربۆھیدرات دروست بکەن. ئەو شتە چییە؟ باشە، ئەوە ئۆرگانێکی تایبەت بە ڕوەکە لەناو گەڵای ڕوەکەکان پێی دەڵێن کلۆرۆپلاست. سه‌وزه‌ بەھۆی تیشکێکی تایبەت به‌ ھەڵمژینی ڕەنگ پێی دەڵێن کلۆرۆفیل. ھەر گەڵایەک نزیکەی ٤٤ ھەزار خانەی ھەیە ھەمو خانەیەک دەتوانێت لەھەر شوێنێک بێت لەنێوان ٢٠ بۆ ١٠٠ کلۆرۆپلاستی هه‌بێت. واتا٤،٤٠٠،٠٠٠کلۆرۆپلاست! ئێستا، پێشبینی دەکەیت باسی پڕۆسەی ڕۆشنەپێکھاتن دەکەین لەوانەیە بپرسیت کاتێک خۆر ھەڵدێت. بابگەڕێینەوە سەر ئەو گەردیلە ڕەسەنەی ئاو. ڕوەکەکە ئەو گەردیلەی ئاوە لەت دەکات دەتوانێت ئه‌لکترۆنی لێ دەست بکەوێت. بەڵام، ڕوەکەکە ناتوانێت به‌ته‌نیا ئەو ئاوه‌ به‌ش به‌ش بكات. پێویستی بە ھاوکاری ھەیە لە تیشکەکانی-وزەی خۆر. ئێستا کلۆرۆپلاست ھەموو پارچەکانی بنیاتنانی هه‌یه‌ -کاربۆن- ھایدرۆجین- ئۆکسجین، و ئه‌لکترۆنەکان- دەتوانێت بەکاریان بھێنێت بۆ ھەنگاوەکانی تری ڕۆشنەپێکھاتن بۆگۆرینی ئەو گازی دوانۆكسیدی کاربۆنە ڕەسەنە بۆ کاربۆھیدراتی سادە پێی دەڵێن گلوکۆز، سی-٦-ئێچ-١٢-٠-٦. گەردیلەی بچوکی گلوکۆز یارمەتی دەدات بۆ بنیات نانی کاربۆھیدراتی گەورەترو باشتر وەک سلیلۆز. سلیلۆز جۆرە کاربۆھیدراتێکه‌ لە رووەکدا هه‌یه‌ کە جەستەمان ناتوانێت بیشکێنێت. پێی دەڵێین ڕیشاڵ لە سەوزەواتی وەک کاهو، بڕۆکلی، و کەرەوز ده‌یخۆین. ڕوەکەکان بۆ مانەوەیان بە بەھێزی سیلیلۆز بەکاردێنن. ڕوەک دەتوانێت گلوکۆز بگۆرئ بۆ نیشاستە، گەردیلەی گەورە وزە کۆدەکاتەوە بۆ ڕوەک. حەزمان لە نیشاستەیە لەڕوەک وەک پەتاتە، گەنمەشامی، و برنج. کەواتە دەبینی، کاتێک ڕوەک دەخۆیت، لەڕاستیدا، سود لەڕۆشنەپێکھاتن وەردەگرین. ڕوەک شتی وەک نیشاستە دروست دەکات، کە دەیخۆین دواتر پارچه‌ی ده‌كه‌ین و ده‌یكه‌ینه‌وه‌ گلوکۆز، یەکەم شێوەی ڕوەک کە دروستکراوە. دواتر، میتۆکۆندریا لە خانەکانماندا، بەھێزە بەو ئۆکسجینەی ھەناسەی پێدەدەین، دەتوانێت گلوکۆز بگۆڕێت بۆ گه‌ردیله‌ی وزە پاک پێی دەڵێن ئەی تی پی. ھێزی ئەی تی پی ھەمو کارەکانی تەواو بو لەلایەن ھەریەکێک لە خانەکانت، شتەکانی وەک گه‌یاندن، جوڵە، و گواستنەوە. بەڵام بۆچی دەبێت گلوکۆز بگۆرین بۆ ئەی تی پی؟ باشە، بەم شێوەیە بیری لێبکەوە. تۆ بەپەرۆشیت بۆدەستپێکردنی کاری ھاوینە لە شوێنی وەستانی ئایس کرێم، بەڵام بەڕێوەبەرەکەت پێی وتی ئەو قوچه‌كی ئایس کرێم بە تۆ دەدات. تۆ دەتوانیت چ بکەیت لەگەڵ ئەو قوچه‌كی ئایس کرێمانه‌؟ ھیچ شتێک، لە بەرئەوەیە کە تۆ بە میھرەبانی داوای پارەت کرد بە دۆلار. ئەی تی پی وەک دۆلار وایە. ئەو دراوەیە کەھەمو خانەکانی ژیان بەکاری دێنێت لەکاتێکدا گلوکۆز، باشە، جۆرێکە لە ئایس کرێم. تەنانەت ڕوەکه‌کان میتۆکۆندریایان ھەیە لە خانەکانیان بۆ شکاندنی ئەو گلوکۆزەی کە دروستیان کرد بۆ ئەی تی پی. وەک دەبینیت، مرۆڤ و ڕوەکەکان بە ئالۆزی به‌یه‌كه‌وه‌ بەستراون. ئه‌و ھەواهیه‌ی کە ده‌یده‌ینه‌وه‌ روەک بە کاری دێنێت بۆ دروستکردنی کاربۆھیدرات زۆر چێژ وەردەگرین. و، لە پڕۆسەكه‌دا، هه‌مان ئه‌و گه‌ردیله‌ی ئۆكسجینانه‌ ده‌رده‌ده‌ن كه‌ پێویستمانه‌ بۆ هه‌وا هه‌ڵمژین بۆ ئەوەی میتۆکۆندریای ئێمە ژەمە کاربۆھیدراتە بەتامەکان بشكێنێت.