Return to Video

چی وا لە بوورکانەکان دەکات بتەقنەوە؟ - ستیڤن ئەندرسۆن

  • 0:07 - 0:12
    لە شوباتی ١٩٤٢ جوتیارێکی
    مەکسیکی بەناوی دایۆمسیۆ پیولیدۆ
  • 0:12 - 0:16
    لە کێڵگەی گەنمەشامیەکەیدا
    هەستی بە بیستنی دەنگێک کرد.
  • 0:16 - 0:20
    بەڵام ئەم دەنگە لە ئاسمانەوە نەدەهات.
  • 0:20 - 0:25
    کە گرماندنی دوکەڵەکان و هاتنە دەرەوەی گازو
    دەرپەڕینی بەردەکان، لە سەرچاوەیەکی گەورەوە بوو.
  • 0:25 - 0:30
    ئەم قڵیش و درزانە بە بوڕکانی
    پاریکوتین ناسراوە،
  • 0:30 - 0:37
    لەماوەی ٩ ساڵی دواتر، گڕکانە خۆڵەمێشیەکان ئەم ناوەیان
    بە ڕووبەری زیاتر لە ٢٠٠کم چوارگۆشە داپۆشی.
  • 0:37 - 0:39
    بەڵام ئەم بوڕکانە نوێیە لە کوێوە هات،
  • 0:39 - 0:43
    ئەمە چ تەقینەوەیەک بوو لەگەڵ
    هەڵ چوونێکی بوڕکانی چاوەڕوان نەکراو ؟
  • 0:43 - 0:47
    چیڕۆکی دەست پێکردنی هەر بوڕکانێک لە
    بەردی تواوە دەست پێ داکات.
  • 0:47 - 0:51
    زۆرجار، ئەم بەردە تواوانە لە ئاوی
    زەریاکان پێکهاتوون
  • 0:51 - 0:56
    کە دەتوانێت بخزێتە بەشی ناوەوەی زەوی و
    تاوەکو نزمترین خاڵی توانەوەی.
  • 0:56 - 1:00
    بەتایبەتی، ئەنجامی توانەوەی بەردەکان
    لەسەر ڕووی زەوی دەمێنێتەوە
  • 1:00 - 1:04
    بەهۆی ئەو هاوسەنگیە وردەی هەرسێ
    هۆکارەکەی جیۆلۆجی.
  • 1:04 - 1:07
    یەکەمیان پەستانی سەر بەرد.
  • 1:07 - 1:12
    ئەمە وەزن و قورسایی توێکڵی دەرەوەی زەویە
    کە پاڵی پێوە دەنێت بۆ بنەوەی ماگمە.
  • 1:12 - 1:17
    لە دوەمین هۆکاردا، ماگمە بەرپەرچ دەدرێتەوە
    و دەگەڕێتەوە کە پێی دەگوترێت پەستانی شلەوەبوو
  • 1:17 - 1:20
    جەنگی نێوان ئەم دوو هێزە دەبێتە
    هۆی پێکهێنانی هۆکاری سێیەم:
  • 1:20 - 1:24
    بەرگەگرتن و هێزی بەردی
    توێکڵی دەرەوەی زەویە.
  • 1:24 - 1:27
    بەگشتی، بەردەکە قورس و بەهێزە
  • 1:27 - 1:29
    ئەمەش بۆ پاراستنی ماگمە لە شوێنی خۆی.
  • 1:29 - 1:35
    بەڵام کاتێک ئەم هاوسەنگییە نەمێنێت،
    ئەوا دەشێ زنجیرەکە بتەقێتەوە.
  • 1:35 - 1:37
    یەکێک لەزۆرترین هۆکارە
    باوەکانی هەڵ چوونی گڕکان
  • 1:37 - 1:40
    زیاد بوونی پەستانی شلەوەبووە.
  • 1:40 - 1:44
    ماگمە لە چەندین توخم و
    ئاوێتەی جۆراو جۆر پێکدێت،
  • 1:44 - 1:47
    زۆرێکیان لەناو بەردە تواوەکان دەتوێنەوە،
  • 1:47 - 1:53
    لە خەستبوونەوەیەکی بەرزدا، پێکهاتەکانی
    وەکو ئاو و گۆگرد چیتر ناتوێنەوە.
  • 1:53 - 1:57
    لەجیاتی ئەمە شێوەی بڵقی گاز
    بە پەستانێکی زۆر بەرز دەردەچێت.
  • 1:57 - 1:59
    کاتێک ئەم بڵقانە دەگەنە سەرەوە،
  • 1:59 - 2:02
    دەکرێ بتەقن بە مەودای
    هێزی تەقینی تفەنگێک.
  • 2:02 - 2:06
    کاتێک بە ملیۆنان بڵق بە شێوەی زنجیرە
    یەک لەدوای یەک دەتەقن،
  • 2:06 - 2:10
    ئەوا ئەم وزەیە دەتوانێت خۆڵەمێشی
    بە کۆمەڵ بۆ ناو بەرگە هەوا بنێرێت.
  • 2:10 - 2:16
    بەڵام پێش تەقینەوە، وەک بڵقی دوانەئۆکسیدی
    کاربۆن لە بیکاربۆناتی سۆدەدا کاردەکەن.
  • 2:16 - 2:18
    بوونیان چڕی ماگمە کەم دەکاتەوە،
  • 2:18 - 2:23
    و بەرزبوونەوەی پاڵ هێزی شلە بەرەو
    سەرەوەی توێکڵی دەرەوە پاڵی پێوە دەنێت.
  • 2:23 - 2:28
    زۆرێک لە زەویناسەکان پێیان وایە ئەم قۆناغە
    لە پشتەوەی هەڵ چوونی
  • 2:28 - 2:30
    گڕکانەکانی پاریکوتین
    لە مەکسیک بووە.
  • 2:30 - 2:34
    دوو هۆکاری سروشتی هەیە
    بۆ هاتنە دەرەوەو سەرکەوتنی ئەو بڵقانە.
  • 2:34 - 2:37
    هەندێکجار، ماگمەی نوێ لە قوڵایی
    زەویەوە دروست دەبێت
  • 2:37 - 2:41
    ئاویتەی گازی زیاتر
    بۆ ناو تێکەلەکە دەهێنێت.
  • 2:41 - 2:45
    بەڵام بڵقەکانیش دەکرێ پێک بهێندرێن کاتێک
    ماگمە بەرەو سەردابوونەوە دەچێت.
  • 2:45 - 2:50
    لەم دۆخی توانەوەیەدا، ماگمە تێکەڵەی
    گازی تواوە و کانزای تواوەیە
  • 2:50 - 2:56
    ئەم بەردە تواوە، هەندێ لەم کانزایانە رەق
    دەکات و پاشان یەک دەگرن و دەبنە کریستاڵ.
  • 2:56 - 3:00
    ئەم کردارە زۆرێک لە گازە
    تواوەکان پێکیان ناگرێتەوە.
  • 3:00 - 3:03
    ئەنجامی خەست بوونەوەیەکی بەزری ئاوێتەکانە
  • 3:03 - 3:06
    ئەم پێکهاتەیش دەبێتە هۆی
    تەقینەوەی بڵقەکان.
  • 3:06 - 3:10
    هەموو هەڵ چوونە گڕکانیەکان نابێتە هۆی
    بەرز بوونەوەی پەستانی شلەوەبوو--
  • 3:10 - 3:15
    هەندێکجار لەسەرەوە کێشی بەردەکە
    مەترسی کەم دەکاتەوە.
  • 3:15 - 3:20
    هەرەسی زەوی دەتوانێت بڕێکی زۆری
    ئەو بەردانە لەسەر بەردی شلەوەبووەکان لاببات
  • 3:20 - 3:25
    هاتنە خوارەوەی پەستانی سەر بەردەکان
    و هەروەها تەقینەوەی بوڕکانەکان.
  • 3:25 - 3:28
    ئەم کردارە بە "هەڵڕشتن" ناسراوە
  • 3:28 - 3:31
    و بەرپرسیارە لە ژمارەیەکی
    زۆری هەڵ چوونە گڕکانیەکان،
  • 3:31 - 3:36
    کە تەقینەوە لەناکاوەکەی چیای بوڕکانی
    ماونت سیت هێڵێنس بوو لەساڵی ١٩٨٠.
  • 3:36 - 3:39
    بەڵام ئەم کرداری هەڵڕشتنە دەکرێت
    بۆ ماوەیەکی درێژ ڕووبدات
  • 3:39 - 3:42
    بەهۆی داڕوشاندن و ڕاماڵین
    یاخود توانەوەی سەهۆڵەکان.
  • 3:42 - 3:45
    لەڕاستیدا، زۆرێک لە زەویناسەکان لەسەر
    توانەوەی سەهۆڵەکان نیگەرانن
  • 3:45 - 3:50
    بەهۆی گۆڕانی کەش وهەواوە دەکرێ ببێتە هۆی
    بەرز بونەوەی چالاکی گڕکانەکان
  • 3:50 - 3:54
    لەکۆتاییدا، گڕکانەکان دەکرێ ڕووبدەن کاتێک توێژ و
    چینی بەردەکان هێزیان نامێنێت و کەم دەبێتەوە
  • 3:54 - 3:57
    بۆ گەڕانەوە و وەستانی بەردی تواوەی ژێرەوە.
  • 3:57 - 4:00
    گازە ترشەکان و گەرمی
    لە ماگمە ڕزگاریان دەبێت
  • 4:00 - 4:05
    دەتوانێت لەمیانەی کرداری بەرەو دوا هاتنی
    ئاوی گەرم بەردەکان دابخورێنێت.
  • 4:05 - 4:08
    وردە وردە بەردە رەقەکە
    دەگۆڕێت بۆ قوڕی ساز ونەرم.
  • 4:08 - 4:12
    توێژی بەردەکە دەکرێ لاواز ببێت بەهۆی
    چالاکیەکانی گۆڕانی توێکی زەوی.
  • 4:12 - 4:17
    بومەلەرزەکان دەتوانن درز و قڵیش دروست بکەن و
    ڕێگە بە ڕزگاربونی بەردە تواوەکان دەدەن بۆ سەرەوە،
  • 4:17 - 4:20
    و توێکڵی دەرەوەی زەوی دەکرێ
    فراوان و تەنک ببێت
  • 4:20 - 4:23
    وەک چینێکی نیشتو لە یەکتر جیادەبنەوە.
  • 4:23 - 4:27
    بەداخەوە، زانین دەربارەی ئەوەی
    چ شتێک دەبێتە هۆی هەڵچوونە گڕکانیەکان
  • 4:27 - 4:29
    وا ناکات کە پێشبینی کردنیان ئاسان بێت.
  • 4:29 - 4:32
    لە کاتێکدا زاناکان بەنزیکەیی
    ئاستی کێش و هێزی
  • 4:32 - 4:34
    توێکڵی دەرەوەی
    زەویان دیاری کردووە،
  • 4:34 - 4:37
    قوڵی و گەرمی بەردە شلەوەبووەکان
    و نیشتەنیەکان پێوانەکان دەگۆڕن
  • 4:37 - 4:40
    ئەمەش لە پەستانی بەردە
    شلەوەبوەکان زۆر قورس دەبێت.
  • 4:40 - 4:44
    زانا گڕکان ناسەکان بە بەردەوامی بەدوای
    زانستی زانیاری نوێدا دەگەڕێن
  • 4:44 - 4:47
    بۆ شکاندن و کپ کردنی ناوچە بەردەڵانیەکان.
  • 4:47 - 4:50
    گەشەسەندن لە درک کردنی
    گەرمی ڕێگە بە زانایان دەدات
  • 4:50 - 4:52
    تاوەکو توێژینەوە لە ناوچە
    گەرمەکانی ژێر زەوی بکەن.
  • 4:52 - 4:56
    زاناکان دەتوانن توێژینەوە لەسەر ئەو
    گازانە بکەن کە بوار دەداتە ماگمە بێنە دەرەوە
  • 4:56 - 5:02
    و تیشکە لەیزەرەکان دەتوانن بەوردی کاریگەری
    بەرزبونەوەی ماگما لەسەر شێوەی بوڕکانەکان دیاری بکات.
  • 5:02 - 5:07
    خۆشبەختانە، ئەم ئامێرانە یارمەتیمان دەدەن
    تا زیاتر لەو هەڵچوونانە تێبگەین
  • 5:07 - 5:09
    و هەروەها تەقینەوەی
    هەڵچوونە بوڕکانیەکانیش.
Title:
چی وا لە بوورکانەکان دەکات بتەقنەوە؟ - ستیڤن ئەندرسۆن
Speaker:
ستیڤن ئەندرسۆن
Description:

تەواوی وانەکە لێرە ببینە: https://ed.ted.com/lessons/what-makes-volcanoes-erupt-steven-anderson

لە شوباتی ،١٩٩٤٢جوتیارێکی مەکسیکی بەناوی دایۆمسیۆ پیولیدۆ، لە کێڵگەی گەنمەشامیەکەیدا هەستی بەبیستنی دەنگێک کرد.بەڵام ئەم دەنگە لە ئاسمانەوە نەدەهات. کە گرماندنی دوکەڵەکان و هاتنە دەرەوەی گازو دەرپەڕینی بەردەکان، لەسەرچاوەیەکی گەورەوە بوو. ئەم قڵیش و درزانە بە بوڕکانی پاریکوتین ناسراوە، بەڵام ئەم بوڕکانە نوێیە لە کوێوە هات، ئەمە چ تەقینەوەیەک بوو لەگەڵ هەڵچوونێکی بوڕکانی چاوەڕوان نەکراو ؟

وانەیەک لەلایەن ستیڤن ئەندرسۆن، دەرهێنانی لەلایەن ستۆدیۆی کابۆنگ.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:10

Kurdish subtitles

Revisions