لە شوباتی ١٩٤٢ جوتیارێکی مەکسیکی بەناوی دایۆمسیۆ پیولیدۆ لە کێڵگەی گەنمەشامیەکەیدا هەستی بە بیستنی دەنگێک کرد. بەڵام ئەم دەنگە لە ئاسمانەوە نەدەهات. کە گرماندنی دوکەڵەکان و هاتنە دەرەوەی گازو دەرپەڕینی بەردەکان، لە سەرچاوەیەکی گەورەوە بوو. ئەم قڵیش و درزانە بە بوڕکانی پاریکوتین ناسراوە، لەماوەی ٩ ساڵی دواتر، گڕکانە خۆڵەمێشیەکان ئەم ناوەیان بە ڕووبەری زیاتر لە ٢٠٠کم چوارگۆشە داپۆشی. بەڵام ئەم بوڕکانە نوێیە لە کوێوە هات، ئەمە چ تەقینەوەیەک بوو لەگەڵ هەڵ چوونێکی بوڕکانی چاوەڕوان نەکراو ؟ چیڕۆکی دەست پێکردنی هەر بوڕکانێک لە بەردی تواوە دەست پێ داکات. زۆرجار، ئەم بەردە تواوانە لە ئاوی زەریاکان پێکهاتوون کە دەتوانێت بخزێتە بەشی ناوەوەی زەوی و تاوەکو نزمترین خاڵی توانەوەی. بەتایبەتی، ئەنجامی توانەوەی بەردەکان لەسەر ڕووی زەوی دەمێنێتەوە بەهۆی ئەو هاوسەنگیە وردەی هەرسێ هۆکارەکەی جیۆلۆجی. یەکەمیان پەستانی سەر بەرد. ئەمە وەزن و قورسایی توێکڵی دەرەوەی زەویە کە پاڵی پێوە دەنێت بۆ بنەوەی ماگمە. لە دوەمین هۆکاردا، ماگمە بەرپەرچ دەدرێتەوە و دەگەڕێتەوە کە پێی دەگوترێت پەستانی شلەوەبوو جەنگی نێوان ئەم دوو هێزە دەبێتە هۆی پێکهێنانی هۆکاری سێیەم: بەرگەگرتن و هێزی بەردی توێکڵی دەرەوەی زەویە. بەگشتی، بەردەکە قورس و بەهێزە ئەمەش بۆ پاراستنی ماگمە لە شوێنی خۆی. بەڵام کاتێک ئەم هاوسەنگییە نەمێنێت، ئەوا دەشێ زنجیرەکە بتەقێتەوە. یەکێک لەزۆرترین هۆکارە باوەکانی هەڵ چوونی گڕکان زیاد بوونی پەستانی شلەوەبووە. ماگمە لە چەندین توخم و ئاوێتەی جۆراو جۆر پێکدێت، زۆرێکیان لەناو بەردە تواوەکان دەتوێنەوە، لە خەستبوونەوەیەکی بەرزدا، پێکهاتەکانی وەکو ئاو و گۆگرد چیتر ناتوێنەوە. لەجیاتی ئەمە شێوەی بڵقی گاز بە پەستانێکی زۆر بەرز دەردەچێت. کاتێک ئەم بڵقانە دەگەنە سەرەوە، دەکرێ بتەقن بە مەودای هێزی تەقینی تفەنگێک. کاتێک بە ملیۆنان بڵق بە شێوەی زنجیرە یەک لەدوای یەک دەتەقن، ئەوا ئەم وزەیە دەتوانێت خۆڵەمێشی بە کۆمەڵ بۆ ناو بەرگە هەوا بنێرێت. بەڵام پێش تەقینەوە، وەک بڵقی دوانەئۆکسیدی کاربۆن لە بیکاربۆناتی سۆدەدا کاردەکەن. بوونیان چڕی ماگمە کەم دەکاتەوە، و بەرزبوونەوەی پاڵ هێزی شلە بەرەو سەرەوەی توێکڵی دەرەوە پاڵی پێوە دەنێت. زۆرێک لە زەویناسەکان پێیان وایە ئەم قۆناغە لە پشتەوەی هەڵ چوونی گڕکانەکانی پاریکوتین لە مەکسیک بووە. دوو هۆکاری سروشتی هەیە بۆ هاتنە دەرەوەو سەرکەوتنی ئەو بڵقانە. هەندێکجار، ماگمەی نوێ لە قوڵایی زەویەوە دروست دەبێت ئاویتەی گازی زیاتر بۆ ناو تێکەلەکە دەهێنێت. بەڵام بڵقەکانیش دەکرێ پێک بهێندرێن کاتێک ماگمە بەرەو سەردابوونەوە دەچێت. لەم دۆخی توانەوەیەدا، ماگمە تێکەڵەی گازی تواوە و کانزای تواوەیە ئەم بەردە تواوە، هەندێ لەم کانزایانە رەق دەکات و پاشان یەک دەگرن و دەبنە کریستاڵ. ئەم کردارە زۆرێک لە گازە تواوەکان پێکیان ناگرێتەوە. ئەنجامی خەست بوونەوەیەکی بەزری ئاوێتەکانە ئەم پێکهاتەیش دەبێتە هۆی تەقینەوەی بڵقەکان. هەموو هەڵ چوونە گڕکانیەکان نابێتە هۆی بەرز بوونەوەی پەستانی شلەوەبوو-- هەندێکجار لەسەرەوە کێشی بەردەکە مەترسی کەم دەکاتەوە. هەرەسی زەوی دەتوانێت بڕێکی زۆری ئەو بەردانە لەسەر بەردی شلەوەبووەکان لاببات هاتنە خوارەوەی پەستانی سەر بەردەکان و هەروەها تەقینەوەی بوڕکانەکان. ئەم کردارە بە "هەڵڕشتن" ناسراوە و بەرپرسیارە لە ژمارەیەکی زۆری هەڵ چوونە گڕکانیەکان، کە تەقینەوە لەناکاوەکەی چیای بوڕکانی ماونت سیت هێڵێنس بوو لەساڵی ١٩٨٠. بەڵام ئەم کرداری هەڵڕشتنە دەکرێت بۆ ماوەیەکی درێژ ڕووبدات بەهۆی داڕوشاندن و ڕاماڵین یاخود توانەوەی سەهۆڵەکان. لەڕاستیدا، زۆرێک لە زەویناسەکان لەسەر توانەوەی سەهۆڵەکان نیگەرانن بەهۆی گۆڕانی کەش وهەواوە دەکرێ ببێتە هۆی بەرز بونەوەی چالاکی گڕکانەکان لەکۆتاییدا، گڕکانەکان دەکرێ ڕووبدەن کاتێک توێژ و چینی بەردەکان هێزیان نامێنێت و کەم دەبێتەوە بۆ گەڕانەوە و وەستانی بەردی تواوەی ژێرەوە. گازە ترشەکان و گەرمی لە ماگمە ڕزگاریان دەبێت دەتوانێت لەمیانەی کرداری بەرەو دوا هاتنی ئاوی گەرم بەردەکان دابخورێنێت. وردە وردە بەردە رەقەکە دەگۆڕێت بۆ قوڕی ساز ونەرم. توێژی بەردەکە دەکرێ لاواز ببێت بەهۆی چالاکیەکانی گۆڕانی توێکی زەوی. بومەلەرزەکان دەتوانن درز و قڵیش دروست بکەن و ڕێگە بە ڕزگاربونی بەردە تواوەکان دەدەن بۆ سەرەوە، و توێکڵی دەرەوەی زەوی دەکرێ فراوان و تەنک ببێت وەک چینێکی نیشتو لە یەکتر جیادەبنەوە. بەداخەوە، زانین دەربارەی ئەوەی چ شتێک دەبێتە هۆی هەڵچوونە گڕکانیەکان وا ناکات کە پێشبینی کردنیان ئاسان بێت. لە کاتێکدا زاناکان بەنزیکەیی ئاستی کێش و هێزی توێکڵی دەرەوەی زەویان دیاری کردووە، قوڵی و گەرمی بەردە شلەوەبووەکان و نیشتەنیەکان پێوانەکان دەگۆڕن ئەمەش لە پەستانی بەردە شلەوەبوەکان زۆر قورس دەبێت. زانا گڕکان ناسەکان بە بەردەوامی بەدوای زانستی زانیاری نوێدا دەگەڕێن بۆ شکاندن و کپ کردنی ناوچە بەردەڵانیەکان. گەشەسەندن لە درک کردنی گەرمی ڕێگە بە زانایان دەدات تاوەکو توێژینەوە لە ناوچە گەرمەکانی ژێر زەوی بکەن. زاناکان دەتوانن توێژینەوە لەسەر ئەو گازانە بکەن کە بوار دەداتە ماگمە بێنە دەرەوە و تیشکە لەیزەرەکان دەتوانن بەوردی کاریگەری بەرزبونەوەی ماگما لەسەر شێوەی بوڕکانەکان دیاری بکات. خۆشبەختانە، ئەم ئامێرانە یارمەتیمان دەدەن تا زیاتر لەو هەڵچوونانە تێبگەین و هەروەها تەقینەوەی هەڵچوونە بوڕکانیەکانیش.