WEBVTT 00:00:06.876 --> 00:00:12.132 لە شوباتی ١٩٤٢ جوتیارێکی مەکسیکی بەناوی دایۆمسیۆ پیولیدۆ 00:00:12.132 --> 00:00:15.962 لە کێڵگەی گەنمەشامیەکەیدا هەستی بە بیستنی دەنگێک کرد. 00:00:15.962 --> 00:00:19.740 بەڵام ئەم دەنگە لە ئاسمانەوە نەدەهات. 00:00:19.740 --> 00:00:25.440 کە گرماندنی دوکەڵەکان و هاتنە دەرەوەی گازو دەرپەڕینی بەردەکان، لە سەرچاوەیەکی گەورەوە بوو. 00:00:25.440 --> 00:00:29.560 ئەم قڵیش و درزانە بە بوڕکانی پاریکوتین ناسراوە، 00:00:29.560 --> 00:00:36.706 لەماوەی ٩ ساڵی دواتر، گڕکانە خۆڵەمێشیەکان ئەم ناوەیان بە ڕووبەری زیاتر لە ٢٠٠کم چوارگۆشە داپۆشی. 00:00:36.706 --> 00:00:39.056 بەڵام ئەم بوڕکانە نوێیە لە کوێوە هات، 00:00:39.056 --> 00:00:43.160 ئەمە چ تەقینەوەیەک بوو لەگەڵ هەڵ چوونێکی بوڕکانی چاوەڕوان نەکراو ؟ 00:00:43.160 --> 00:00:46.690 چیڕۆکی دەست پێکردنی هەر بوڕکانێک لە بەردی تواوە دەست پێ داکات. 00:00:46.690 --> 00:00:50.820 زۆرجار، ئەم بەردە تواوانە لە ئاوی زەریاکان پێکهاتوون 00:00:50.820 --> 00:00:56.094 کە دەتوانێت بخزێتە بەشی ناوەوەی زەوی و تاوەکو نزمترین خاڵی توانەوەی. 00:00:56.094 --> 00:01:00.114 بەتایبەتی، ئەنجامی توانەوەی بەردەکان لەسەر ڕووی زەوی دەمێنێتەوە 00:01:00.114 --> 00:01:04.226 بەهۆی ئەو هاوسەنگیە وردەی هەرسێ هۆکارەکەی جیۆلۆجی. 00:01:04.226 --> 00:01:06.859 یەکەمیان پەستانی سەر بەرد. 00:01:06.859 --> 00:01:11.780 ئەمە وەزن و قورسایی توێکڵی دەرەوەی زەویە کە پاڵی پێوە دەنێت بۆ بنەوەی ماگمە. 00:01:11.780 --> 00:01:16.570 لە دوەمین هۆکاردا، ماگمە بەرپەرچ دەدرێتەوە و دەگەڕێتەوە کە پێی دەگوترێت پەستانی شلەوەبوو 00:01:16.570 --> 00:01:20.500 جەنگی نێوان ئەم دوو هێزە دەبێتە هۆی پێکهێنانی هۆکاری سێیەم: 00:01:20.500 --> 00:01:23.696 بەرگەگرتن و هێزی بەردی توێکڵی دەرەوەی زەویە. 00:01:23.696 --> 00:01:26.846 بەگشتی، بەردەکە قورس و بەهێزە 00:01:26.846 --> 00:01:28.916 ئەمەش بۆ پاراستنی ماگمە لە شوێنی خۆی. 00:01:28.916 --> 00:01:34.701 بەڵام کاتێک ئەم هاوسەنگییە نەمێنێت، ئەوا دەشێ زنجیرەکە بتەقێتەوە. 00:01:34.701 --> 00:01:37.421 یەکێک لەزۆرترین هۆکارە باوەکانی هەڵ چوونی گڕکان 00:01:37.421 --> 00:01:40.320 زیاد بوونی پەستانی شلەوەبووە. 00:01:40.320 --> 00:01:43.590 ماگمە لە چەندین توخم و ئاوێتەی جۆراو جۆر پێکدێت، 00:01:43.590 --> 00:01:46.740 زۆرێکیان لەناو بەردە تواوەکان دەتوێنەوە، 00:01:46.740 --> 00:01:53.067 لە خەستبوونەوەیەکی بەرزدا، پێکهاتەکانی وەکو ئاو و گۆگرد چیتر ناتوێنەوە. 00:01:53.067 --> 00:01:56.887 لەجیاتی ئەمە شێوەی بڵقی گاز بە پەستانێکی زۆر بەرز دەردەچێت. 00:01:56.887 --> 00:01:59.122 کاتێک ئەم بڵقانە دەگەنە سەرەوە، 00:01:59.122 --> 00:02:02.320 دەکرێ بتەقن بە مەودای هێزی تەقینی تفەنگێک. 00:02:02.320 --> 00:02:05.950 کاتێک بە ملیۆنان بڵق بە شێوەی زنجیرە یەک لەدوای یەک دەتەقن، 00:02:05.950 --> 00:02:10.200 ئەوا ئەم وزەیە دەتوانێت خۆڵەمێشی بە کۆمەڵ بۆ ناو بەرگە هەوا بنێرێت. 00:02:10.200 --> 00:02:15.665 بەڵام پێش تەقینەوە، وەک بڵقی دوانەئۆکسیدی کاربۆن لە بیکاربۆناتی سۆدەدا کاردەکەن. 00:02:15.665 --> 00:02:18.355 بوونیان چڕی ماگمە کەم دەکاتەوە، 00:02:18.355 --> 00:02:23.098 و بەرزبوونەوەی پاڵ هێزی شلە بەرەو سەرەوەی توێکڵی دەرەوە پاڵی پێوە دەنێت. 00:02:23.098 --> 00:02:28.191 زۆرێک لە زەویناسەکان پێیان وایە ئەم قۆناغە لە پشتەوەی هەڵ چوونی 00:02:28.191 --> 00:02:30.011 گڕکانەکانی پاریکوتین لە مەکسیک بووە. 00:02:30.011 --> 00:02:33.518 دوو هۆکاری سروشتی هەیە بۆ هاتنە دەرەوەو سەرکەوتنی ئەو بڵقانە. 00:02:33.518 --> 00:02:36.688 هەندێکجار، ماگمەی نوێ لە قوڵایی زەویەوە دروست دەبێت 00:02:36.688 --> 00:02:40.658 ئاویتەی گازی زیاتر بۆ ناو تێکەلەکە دەهێنێت. 00:02:40.658 --> 00:02:44.806 بەڵام بڵقەکانیش دەکرێ پێک بهێندرێن کاتێک ماگمە بەرەو سەردابوونەوە دەچێت. 00:02:44.806 --> 00:02:50.149 لەم دۆخی توانەوەیەدا، ماگمە تێکەڵەی گازی تواوە و کانزای تواوەیە 00:02:50.149 --> 00:02:55.621 ئەم بەردە تواوە، هەندێ لەم کانزایانە رەق دەکات و پاشان یەک دەگرن و دەبنە کریستاڵ. 00:02:55.621 --> 00:02:59.621 ئەم کردارە زۆرێک لە گازە تواوەکان پێکیان ناگرێتەوە. 00:02:59.621 --> 00:03:02.912 ئەنجامی خەست بوونەوەیەکی بەزری ئاوێتەکانە 00:03:02.912 --> 00:03:06.362 ئەم پێکهاتەیش دەبێتە هۆی تەقینەوەی بڵقەکان. 00:03:06.362 --> 00:03:10.332 هەموو هەڵ چوونە گڕکانیەکان نابێتە هۆی بەرز بوونەوەی پەستانی شلەوەبوو-- 00:03:10.332 --> 00:03:15.062 هەندێکجار لەسەرەوە کێشی بەردەکە مەترسی کەم دەکاتەوە. 00:03:15.062 --> 00:03:20.231 هەرەسی زەوی دەتوانێت بڕێکی زۆری ئەو بەردانە لەسەر بەردی شلەوەبووەکان لاببات 00:03:20.231 --> 00:03:25.201 هاتنە خوارەوەی پەستانی سەر بەردەکان و هەروەها تەقینەوەی بوڕکانەکان. 00:03:25.201 --> 00:03:27.921 ئەم کردارە بە "هەڵڕشتن" ناسراوە 00:03:27.921 --> 00:03:30.822 و بەرپرسیارە لە ژمارەیەکی زۆری هەڵ چوونە گڕکانیەکان، 00:03:30.822 --> 00:03:35.544 کە تەقینەوە لەناکاوەکەی چیای بوڕکانی ماونت سیت هێڵێنس بوو لەساڵی ١٩٨٠. 00:03:35.544 --> 00:03:39.114 بەڵام ئەم کرداری هەڵڕشتنە دەکرێت بۆ ماوەیەکی درێژ ڕووبدات 00:03:39.114 --> 00:03:41.762 بەهۆی داڕوشاندن و ڕاماڵین یاخود توانەوەی سەهۆڵەکان. 00:03:41.762 --> 00:03:45.232 لەڕاستیدا، زۆرێک لە زەویناسەکان لەسەر توانەوەی سەهۆڵەکان نیگەرانن 00:03:45.232 --> 00:03:49.722 بەهۆی گۆڕانی کەش وهەواوە دەکرێ ببێتە هۆی بەرز بونەوەی چالاکی گڕکانەکان 00:03:49.722 --> 00:03:54.295 لەکۆتاییدا، گڕکانەکان دەکرێ ڕووبدەن کاتێک توێژ و چینی بەردەکان هێزیان نامێنێت و کەم دەبێتەوە 00:03:54.295 --> 00:03:56.735 بۆ گەڕانەوە و وەستانی بەردی تواوەی ژێرەوە. 00:03:56.735 --> 00:03:59.942 گازە ترشەکان و گەرمی لە ماگمە ڕزگاریان دەبێت 00:03:59.942 --> 00:04:04.568 دەتوانێت لەمیانەی کرداری بەرەو دوا هاتنی ئاوی گەرم بەردەکان دابخورێنێت. 00:04:04.568 --> 00:04:08.448 وردە وردە بەردە رەقەکە دەگۆڕێت بۆ قوڕی ساز ونەرم. 00:04:08.448 --> 00:04:12.088 توێژی بەردەکە دەکرێ لاواز ببێت بەهۆی چالاکیەکانی گۆڕانی توێکی زەوی. 00:04:12.088 --> 00:04:16.777 بومەلەرزەکان دەتوانن درز و قڵیش دروست بکەن و ڕێگە بە ڕزگاربونی بەردە تواوەکان دەدەن بۆ سەرەوە، 00:04:16.777 --> 00:04:19.789 و توێکڵی دەرەوەی زەوی دەکرێ فراوان و تەنک ببێت 00:04:19.789 --> 00:04:23.267 وەک چینێکی نیشتو لە یەکتر جیادەبنەوە. 00:04:23.267 --> 00:04:26.507 بەداخەوە، زانین دەربارەی ئەوەی چ شتێک دەبێتە هۆی هەڵچوونە گڕکانیەکان 00:04:26.507 --> 00:04:28.617 وا ناکات کە پێشبینی کردنیان ئاسان بێت. 00:04:28.617 --> 00:04:31.837 لە کاتێکدا زاناکان بەنزیکەیی ئاستی کێش و هێزی 00:04:31.837 --> 00:04:33.737 توێکڵی دەرەوەی زەویان دیاری کردووە، 00:04:33.737 --> 00:04:37.007 قوڵی و گەرمی بەردە شلەوەبووەکان و نیشتەنیەکان پێوانەکان دەگۆڕن 00:04:37.007 --> 00:04:40.387 ئەمەش لە پەستانی بەردە شلەوەبوەکان زۆر قورس دەبێت. 00:04:40.387 --> 00:04:44.297 زانا گڕکان ناسەکان بە بەردەوامی بەدوای زانستی زانیاری نوێدا دەگەڕێن 00:04:44.297 --> 00:04:46.844 بۆ شکاندن و کپ کردنی ناوچە بەردەڵانیەکان. 00:04:46.844 --> 00:04:49.749 گەشەسەندن لە درک کردنی گەرمی ڕێگە بە زانایان دەدات 00:04:49.749 --> 00:04:52.409 تاوەکو توێژینەوە لە ناوچە گەرمەکانی ژێر زەوی بکەن. 00:04:52.409 --> 00:04:55.839 زاناکان دەتوانن توێژینەوە لەسەر ئەو گازانە بکەن کە بوار دەداتە ماگمە بێنە دەرەوە 00:04:55.839 --> 00:05:02.103 و تیشکە لەیزەرەکان دەتوانن بەوردی کاریگەری بەرزبونەوەی ماگما لەسەر شێوەی بوڕکانەکان دیاری بکات. 00:05:02.103 --> 00:05:06.595 خۆشبەختانە، ئەم ئامێرانە یارمەتیمان دەدەن تا زیاتر لەو هەڵچوونانە تێبگەین 00:05:06.595 --> 00:05:08.801 و هەروەها تەقینەوەی هەڵچوونە بوڕکانیەکانیش.