چەند وێنەیەک لە ڕاونانی گەردەلوول
-
0:01 - 0:04هەموو شتێک پێکەوە گرێ دراوە.
-
0:04 - 0:08وەکو هیندیەکی شینێکۆک، لەسەر ئەم بڕوایە
پەروەردە بووم. -
0:08 - 0:10ئيمە خێڵێکی بچووکی ماسی گرین
-
0:10 - 0:13دەکەوێتە سنووری خواروی ڕۆژهەڵاتی
لۆنگ ئایلاند -
0:13 - 0:16نزیک شاری ساوتئامپتۆن لە نیو یۆرك.
-
0:16 - 0:18کاتێک کچێکی بچکۆلانە بووم،
-
0:18 - 0:24لە ڕۆژێکی هاوینی گەرمدا باپیرم منی بردە
دەرەوە بۆ ئەوەی لەبەر خۆر دانیشم. -
0:24 - 0:27هیچ هەور لە ئاسمان نەبوو.
-
0:27 - 0:30کەمێک دواتر ئارەقم کردەوە.
-
0:30 - 0:34ئەو ئاماژەی بۆ ئاسمان کرد، و وتی،
-
0:34 - 0:37بڕوانە، تۆ ئەوە دەبینی؟"
-
0:37 - 0:39ئەوە بەشێکی تۆیە لەو سەرەوە.
-
0:39 - 0:42ئەو ئاوەی تۆیە کە یارمەتی دروست کردنی هەور
دەدات -
0:42 - 0:46دەبێت بە باران کە خۆراک بە ڕووەکەکان
دەدات -
0:46 - 0:50کە خۆراک دەدات بە ئاژەڵەکان."
-
0:50 - 0:53لە بەردەوامی گەڕانەکەمدا لەسەر بابەتەکانی
سرووشت -
0:53 - 0:57کە توانای وينا کردنی پەیواندیە گرێدراوەکانی
هەیە لە نێوان بەشەکانی ژیاندا، -
0:57 - 1:00لە ٢٠٠٨ دەستم کرد بە سەرنجدانی گەردەلوول
-
1:00 - 1:04دوای ئەوەی کچەکەم وتی "دایکە، پێویستە تۆ
ئەوە بکەیت." -
1:04 - 1:10سێ ڕۆژ دواتر، ئۆتۆمبێلم زۆر بە خێرایی لێ
دەخوڕی، -
1:10 - 1:17خۆم لە پشت جۆرێک لە گەردەلوولی زەبەلاحەوە
دۆزیەوە کە پێی دەوترێت سوپەر سێڵ، -
1:17 - 1:22کە توانای دروست کردنی تەرزەی هەیە بە
قەبارەی بەری سندی -
1:22 - 1:24و گەردەلوولی سەرسوڕهێنەر،
-
1:24 - 1:30ئەگەرچی تەنها لە سەدا دوویان ئەوە دەکەن.
-
1:30 - 1:35ئەو هەورانە دەتوانن زۆر گەورە بن، کە لە
فراوانیدا دەگاتە ٥٠ میل -
1:35 - 1:39بەرزیەکەشی ٦٥٠٠٠ پێ لەسەر ڕووی دەریاوەیە.
-
1:39 - 1:42ئەوان دەتوانن زۆر گەورە بن، کە ڕووناکی ڕۆژ
دەگرێت، -
1:42 - 1:47کە ڕۆژ دەگۆڕێ بۆ تاریکی و وا دەکات وەستان
لە ژێریانەوە باش نەبێت. -
1:47 - 1:50ڕاونانی گەردەلوول ئەزموونێکی زۆر
بەرجەستەیە. -
1:50 - 1:54بایەکی شێداری گەرم لە پشتتەوە هەڵ دەکات
-
1:54 - 2:01لەگەڵ بۆنی زەوی و گەنم و گژو گیا و
بارگاوی کردنی تەنۆلکەکان. -
2:01 - 2:04لە دوای ئەمەش چەند ڕەنگێک لە هەورەکاندا
هەیە -
2:04 - 2:09کە لە ئەنجامی دروست بوونی تەرزەوە دروست
دەبێت، وەک پلەکانی سەوز و پیرۆزەیی. -
2:09 - 2:13فێری ئەوە بووم ڕێز لە هەورە بروسکە بگرم.
-
2:13 - 2:15بەوەی کە پرچمی بۆ ڕێک بکەم.
-
2:15 - 2:16(پێکەنین)
-
2:16 - 2:18من تەنها گاڵتەم کرد.
-
2:18 - 2:20(پێکەنین)
-
2:20 - 2:23ئەوەی زۆر سەرنجم ڕادەکێشێت لەو
گەردەلوولانە -
2:23 - 2:27جووڵەکەیەتی، ئەو ڕێگەیەی پێی دروست دەبێت و
دەسوڕێتەوە و شەپۆلی پێ دەکات، -
2:27 - 2:31هەوری سینگی کە لە چڕی دووکەڵاویە چاڵە
گڕکانیەکان دەچێت. -
2:31 - 2:34دەگۆڕێن بۆ چەند دڕندەیەکی جوان.
-
2:34 - 2:37کاتێک من وێنەیان دەگرم،
-
2:37 - 2:40ناتوانم بیر لە وانەکەی
باپیرم نەکەمەوە. -
2:40 - 2:42لە کاتێکدا من لە ژێریاندا وەستاوم،
-
2:42 - 2:44من تەنها هەورێک نابینم،
-
2:44 - 2:47بەڵام من لەوە تێ دەگەم کە ئیمتیازی ئەوەم
پێ دراوە گەواهی بدەم -
2:47 - 2:52کە هەمان هێز، هەمان کردار، بە ئاستێکی
بچووک کراوە -
2:52 - 2:58یارمەتی دروست کردنی کاکێشان و سیستەمی خۆری
وخۆری ئێمەی داوە -
2:58 - 3:03تەنانەت ئەم هاسارۆکەیەش.
-
3:03 - 3:05هیوام کامەرانیتانە. سوپاس.
-
3:05 - 3:08(چەپڵەڕێزان)
- Title:
- چەند وێنەیەک لە ڕاونانی گەردەلوول
- Speaker:
- کامیڵ سیمان
- Description:
-
وێنەگری فۆتۆگرافی کامیڵ سیمان بۆ ماوەی ٥ ساڵ راوی گەردەلوولەکان دەدات، لەم ئاخاوتنەدا، وێنەی هەورە تریشقەیەکی نا سرووشتی لە حاڵەتی پەشێویدا نیشانی ئێمەی دەدات.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 03:26
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for Photos from a storm chaser | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Photos from a storm chaser | |
![]() |
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for Photos from a storm chaser | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Photos from a storm chaser | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Photos from a storm chaser | |
![]() |
Alaa Khdir edited Kurdish subtitles for Photos from a storm chaser | |
![]() |
Alaa Khdir edited Kurdish subtitles for Photos from a storm chaser | |
![]() |
Alaa Khdir edited Kurdish subtitles for Photos from a storm chaser |