هەموو شتێک پێکەوە گرێ دراوە. وەکو هیندیەکی شینێکۆک، لەسەر ئەم بڕوایە پەروەردە بووم. ئيمە خێڵێکی بچووکی ماسی گرین دەکەوێتە سنووری خواروی ڕۆژهەڵاتی لۆنگ ئایلاند نزیک شاری ساوتئامپتۆن لە نیو یۆرك. کاتێک کچێکی بچکۆلانە بووم، لە ڕۆژێکی هاوینی گەرمدا باپیرم منی بردە دەرەوە بۆ ئەوەی لەبەر خۆر دانیشم. هیچ هەور لە ئاسمان نەبوو. کەمێک دواتر ئارەقم کردەوە. ئەو ئاماژەی بۆ ئاسمان کرد، و وتی، بڕوانە، تۆ ئەوە دەبینی؟" ئەوە بەشێکی تۆیە لەو سەرەوە. ئەو ئاوەی تۆیە کە یارمەتی دروست کردنی هەور دەدات دەبێت بە باران کە خۆراک بە ڕووەکەکان دەدات کە خۆراک دەدات بە ئاژەڵەکان." لە بەردەوامی گەڕانەکەمدا لەسەر بابەتەکانی سرووشت کە توانای وينا کردنی پەیواندیە گرێدراوەکانی هەیە لە نێوان بەشەکانی ژیاندا، لە ٢٠٠٨ دەستم کرد بە سەرنجدانی گەردەلوول دوای ئەوەی کچەکەم وتی "دایکە، پێویستە تۆ ئەوە بکەیت." سێ ڕۆژ دواتر، ئۆتۆمبێلم زۆر بە خێرایی لێ دەخوڕی، خۆم لە پشت جۆرێک لە گەردەلوولی زەبەلاحەوە دۆزیەوە کە پێی دەوترێت سوپەر سێڵ، کە توانای دروست کردنی تەرزەی هەیە بە قەبارەی بەری سندی و گەردەلوولی سەرسوڕهێنەر، ئەگەرچی تەنها لە سەدا دوویان ئەوە دەکەن. ئەو هەورانە دەتوانن زۆر گەورە بن، کە لە فراوانیدا دەگاتە ٥٠ میل بەرزیەکەشی ٦٥٠٠٠ پێ لەسەر ڕووی دەریاوەیە. ئەوان دەتوانن زۆر گەورە بن، کە ڕووناکی ڕۆژ دەگرێت، کە ڕۆژ دەگۆڕێ بۆ تاریکی و وا دەکات وەستان لە ژێریانەوە باش نەبێت. ڕاونانی گەردەلوول ئەزموونێکی زۆر بەرجەستەیە. بایەکی شێداری گەرم لە پشتتەوە هەڵ دەکات لەگەڵ بۆنی زەوی و گەنم و گژو گیا و بارگاوی کردنی تەنۆلکەکان. لە دوای ئەمەش چەند ڕەنگێک لە هەورەکاندا هەیە کە لە ئەنجامی دروست بوونی تەرزەوە دروست دەبێت، وەک پلەکانی سەوز و پیرۆزەیی. فێری ئەوە بووم ڕێز لە هەورە بروسکە بگرم. بەوەی کە پرچمی بۆ ڕێک بکەم. (پێکەنین) من تەنها گاڵتەم کرد. (پێکەنین) ئەوەی زۆر سەرنجم ڕادەکێشێت لەو گەردەلوولانە جووڵەکەیەتی، ئەو ڕێگەیەی پێی دروست دەبێت و دەسوڕێتەوە و شەپۆلی پێ دەکات، هەوری سینگی کە لە چڕی دووکەڵاویە چاڵە گڕکانیەکان دەچێت. دەگۆڕێن بۆ چەند دڕندەیەکی جوان. کاتێک من وێنەیان دەگرم، ناتوانم بیر لە وانەکەی باپیرم نەکەمەوە. لە کاتێکدا من لە ژێریاندا وەستاوم، من تەنها هەورێک نابینم، بەڵام من لەوە تێ دەگەم کە ئیمتیازی ئەوەم پێ دراوە گەواهی بدەم کە هەمان هێز، هەمان کردار، بە ئاستێکی بچووک کراوە یارمەتی دروست کردنی کاکێشان و سیستەمی خۆری وخۆری ئێمەی داوە تەنانەت ئەم هاسارۆکەیەش. هیوام کامەرانیتانە. سوپاس. (چەپڵەڕێزان)