Return to Video

چ شتێک نرخی کاغەزی دۆلار دیاری دەکات؟ دۆگ لیڤینسن

  • 0:06 - 0:09
    ئەگەر نرخی شتێک بە پارچە کاغەزێک بدەیت،
  • 0:09 - 0:11
    لەوانەیە توشی کێشە بیت.
  • 0:11 - 0:15
    بە پێچەوانەوە دەبێت ئەگەر
    ئەو پارچە وەرەقەیە دۆلار بێت.
  • 0:15 - 0:19
    بەڵا چ تایبەتمەندییەکی تر ئەم کاغەزە
    وا دەکات کە نرخی و بەھایی
  • 0:19 - 0:21
    لە پارچە کاغەزی تر بەرزتر بێت؟
  • 0:21 - 0:23
    ھیچ شتێک لەو بارەوە ناکرێت.
  • 0:23 - 0:25
    ناتوانیت بیخۆیت.
  • 0:25 - 0:27
    ناتوانیت شتێ پێ درووست بکەیت.
  • 0:27 - 0:28
    سوتاندنیشی یاساغە.
  • 0:29 - 0:30
    کەواتە ئەمە چییە؟
  • 0:31 - 0:33
    بە دڵنیایەوە زۆربەی خەڵک وەڵامەکە دەزانن.
  • 0:33 - 0:35
    دراویی سەد دۆلاری لە لایەن
    حکومەتەوە چاپ دەکرێت
  • 0:35 - 0:37
    و دراویی فەرمی وڵاتە،
  • 0:37 - 0:40
    پارچە کاغەزەکانی تر ئەم
    تایبەتمەندییەیان نییە.
  • 0:40 - 0:42
    ئەمەش بەرگی یاسایی بە دۆلار دەبەخشێت.
  • 0:42 - 0:45
    تایبەتمەندییەکی تری بەھایی
    دراویی سەد دۆلاری، لە لایەکیتر،
  • 0:45 - 0:48
    بریتیە لە کەمی ڕێژەیی بەردەست بوونی.
  • 0:48 - 0:51
    بە درێژایی مێژوو، بەھای زۆربەی
    دراوەکان، بە دۆلاری ئەمریکیشەوە،
  • 0:51 - 0:53
    پەیوەست دەکران بە شتە بەنرخەکان
  • 0:54 - 0:55
    و ڕێژەیی بەردەست بوونی دراوەکانیش
  • 0:55 - 0:58
    پەیوەست دەبوون بە
    ڕێژەی زێڕ و سیلڤەری حکومەت.
  • 0:58 - 1:02
    بەڵام دوای ئەوەی حکومەتی ئەمریکا لە
    ساڵی ١٩٧١ ئەم سیستەمە ھەڵدەوەشێنێتەوە
  • 1:02 - 1:06
    دۆلار وەک دراویی کاغەزیی دەناسرێت،
  • 1:06 - 1:08
    واتا بە ھیچ کانزایەکی
    بە نرخ نەبەستراوەتەوە
  • 1:08 - 1:11
    بەڵکو تەنھا بە سیاسەتەکانی
    حکومەت بەستراوەتەوە
  • 1:11 - 1:14
    بۆ بڕیار دان لە سەر
    ڕێژەی پێویست بۆ چاپ کردن.
  • 1:14 - 1:17
    کام دەسەڵات بەرپرسیارە؟
  • 1:17 - 1:20
    دەسەڵاتی جێبەجێ کردن،
    یاسا دانان یان دادگاکان؟
  • 1:20 - 1:22
    وەڵامەکە شۆکھێنەرە: ھیچیان!
  • 1:22 - 1:27
    لە ڕاستیدا، سیاسەتی نەختینەیی لە لایەن
    Federal Reserve System دادەنرێت،
  • 1:27 - 1:29
    یان
    FED،
  • 1:29 - 1:33
    کە لە ١٢ بانکی ناوچەیی لە شارە
    سەرەکییەکانی وڵات پێک دێت.
  • 1:33 - 1:34
    لە ئەنجومەنی بەڕێوەبردندا،
  • 1:34 - 1:37
    کە لە لایەن سەرۆکەوە بەربژێر
    دەکرێن و سێنات پەسندی دەکات،
  • 1:37 - 1:38
    و سەر بە کۆنگرێسە،
  • 1:38 - 1:41
    گشت داھاتەکانی ئەم دامەزراوەیە
    بۆ وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکییە.
  • 1:41 - 1:44
    بەڵام بۆ پارستنی ئەم
    دامەزراوەیە لە کاریگەری
  • 1:44 - 1:46
    ئەو گۆڕانکاریانەی کە ڕۆژانە ڕوو دەدەن،
  • 1:46 - 1:49
    ئەم دامەزراوەیە لە ژێر ھەژموونی
    ڕاستەخۆی ھیچ لە دەسەڵاتەکان نییە.
  • 1:49 - 1:53
    بۆچی ئەم دامەزراوە بڕیار نادات کە ڕێژەیەکی
    بێ شومار لە دۆلار چاپ بکرێت
  • 1:53 - 1:54
    تا ھەموو خەڵک دەوڵەمەند بێت؟
  • 1:54 - 1:57
    چونکە لەم حاڵەتەدا دۆلار نرخی نامێنێت.
  • 1:57 - 1:59
    بیر لە ئامانجی دراو بکەوە،
  • 1:59 - 2:02
    کە ئاڵوگۆری پێ دەکرێت لە
    بەرامبەر کەلوپەل و خزمەتگوزاری.
  • 2:02 - 2:04
    لە ئابوریدا، ئەگەر ڕێژەی خولانەوەی دراو
  • 2:04 - 2:09
    زیاتر بێت لە ڕێژەی بەھایی
    کەلوپەل و خزمەتگوزاریەکان،
  • 2:09 - 2:11
    ھەر دراوێک دەتوانرێت
  • 2:11 - 2:13
    ڕێژەی کەمتر شتی پێ بە دەست
    بھێنرێت بە بەراورد بە ڕابردوو.
  • 2:13 - 2:15
    ئەمە پێی دەوترێت ھەڵئاوسان.
  • 2:15 - 2:16
    لە لایەکیتردا،
  • 2:16 - 2:18
    بەڵام ئەگەر ڕێژەی خستەنە
    بەردەستی پارە نەگۆڕ بێت
  • 2:18 - 2:21
    لە کاتێکدا خزمەتگوزاری و
    کەلوپەلی تازە بەرھەم بێت،
  • 2:21 - 2:23
    نرخی ھەر دۆلارێک بەرز دەبێتەوە
  • 2:23 - 2:25
    ئەمەش پێی دەوترێت داشکان.
  • 2:25 - 2:27
    کەواتە، کامەیان خراپە؟
  • 2:27 - 2:28
    ھەڵئاوسانی زۆر
  • 2:28 - 2:31
    واتا ئەو پارەی ئێستات سبەی
    نرخی کەمتر دەبێت،
  • 2:31 - 2:33
    وا دەکات کە ھەر ئەمڕۆ
    پارەکەت سەرف بکەیت.
  • 2:33 - 2:37
    ئەمەش کێشە بۆ بازرگانی درووست
    دەکات و دەبێتە ھۆی زیادەڕەویی،
  • 2:37 - 2:40
    یان مۆڵدانی کەلوپەل وەک خۆاراک و سوتەمەنی،
  • 2:40 - 2:42
    دەبێتە بەرز بوونەوەی نرخیان
  • 2:42 - 2:44
    ئەمەش دەبێتە کەمبوونەوەیان
    لە بازاڕ و دەبێت هەڵئاوسانی زیاتر.
  • 2:46 - 2:49
    بەڵام داشکاندن وا دەکات کە خەڵک
    دەست بە پارەکانیانەوە بگرن،
  • 2:49 - 2:51
    و خەرجیەکانیان کەم بکەنەوە
  • 2:51 - 2:53
    ئەمەش دەبێتە کەمبوونەوەی
    قازانجی بازرگانەکان،
  • 2:53 - 2:56
    کە دەبێتە کەمبوونەوەی هەلی کار
    و زیاتر کەبوونەوەی خەرجی،
  • 2:56 - 2:58
    دەبێتە هۆی ئەوەی ئابوری زیاتر تێکبشکێت.
  • 2:58 - 3:02
    بۆیە، ئابوریناسان پێیان وایە
    زیادەڕەوی لە هەردوو بارەکەدا خراپە،
  • 3:02 - 3:07
    ڕێژەیەکی کەم لە هەڵکشان گرنگە و
    هاوکاری گەشەی ئابوری دەدات.
  • 3:08 - 3:10
    Fed ڕێژەیەکی گەورە لە داتا
    ئابوریەکان بەکار دەهێنێت
  • 3:10 - 3:14
    بۆ بڕیار دان لە ڕێژەی سوڕانەوەی دراو،
  • 3:14 - 3:16
    لەوانەش، ڕێژەی هەڵئاوسانی ڕابردوو،
  • 3:16 - 3:18
    شتە باوە جیهانییەکان و ڕێژەی بێ کاری.
  • 3:19 - 3:20
    وەک زنجیرەی گۆڵدلۆکس،
  • 3:20 - 3:22
    پێویستە بە باشی ڕێژەکە دیاری بکەن
  • 3:22 - 3:25
    بۆ دیاری کردنی گەشە و خستنە سەر کاری خەڵک،
  • 3:25 - 3:28
    بەبێ ئەوەی بهێڵن هەڵئاوسان
    بگاتە ڕێژەی مەترسیدار.
  • 3:28 - 3:29
    کاری FED تەنها
  • 3:29 - 3:32
    دیاری کردنی بەهایی کاغەزەکانی
    ناو جزدانەکەت نییە
  • 3:32 - 3:35
    بەڵکو ڕۆڵیان هەیە لە بە دەست هێنانی
    ئیش یان بەردەوام بیت لە ئیشەکەت
  • 3:35 - 3:37
    لەو شوێنەی پارەی لێ بدەست دەهێنیت.
Title:
چ شتێک نرخی کاغەزی دۆلار دیاری دەکات؟ دۆگ لیڤینسن
Speaker:
دۆگ لیڤینسن
Description:

کۆیی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێ بکە:
http://ed.ted.com/lessons/what-gives-a-dollar-bill-its-value-doug-levinson
نرخی دراو بەڕێژەی بەردەست بوون و کەم بوونی دیاری دەکرێت. بەڵام کێ ئەم بریارە دەدات؟ و بڕیارەکانیان چۆن کار لە سەر ئابوری دەکات؟ دۆگ لیڤنسن گەشتێک بۆ ناو ئۆفیسی United States Federal Reserve.
بۆمان ڕوون دەکاتەوە چۆن ئەو خەڵکانەی لەو شوێنە ئیش دەکەن بۆ ڕاگرتنی پارسەنگی نێوان هەڵئاوسان و داشکاندن.

وانەکە لە لایەن دۆگ لیڤنسن ئامادە کراوە و ئەنیمەیشنەکە لە لایەن کاد مای ئامادە کراوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
03:52

Kurdish (Central) subtitles

Revisions