دان گیلبێرت: زانستی سەرسوڕهینەر بۆ گەیشتن بە خۆشبەختی
-
0:00 - 0:02کاتێک بیست و یەک خولەکت دەبێت بۆ قسەکردن
-
0:02 - 0:05دوو ملیۆن ساڵ وەک کاتێکی دووروو درێژ دەردەکەوێت
-
0:05 - 0:08بەڵام لە ڕووی وەرچەرخان وپێشکەوتنەوە دوو ملیۆن ساڵ کاتێکی کەمە
-
0:08 - 0:14لەگەڵ ئەوەشدا لە ماوەی دوو ملیۆن ساڵدا مێشکی مرۆڤ سێ هێندە گەورەتر بووە
-
0:14 - 0:17کە کێشەکەی لە ١،٢٥ پاوەند بوە لەسەردەمی باوباپیرانماندا
-
0:17 - 0:23بۆتە نزیکەی سێ پاوەند گۆشت کە مەموو کەسێک لە نێوان گوێچکەکانیدا هەیەتی
-
0:23 - 0:30چ شتێکی تایبەتمەند لە مێشکێکی گەورەدا هەیە بەجۆرێک کە سروشتی مرۆڤ وایکردوە هەریەک لە ئێمە هەیبێت؟
-
0:30 - 0:33لە سێ هێندەبوونی مێشکی مرۆڤەوە دەرکەوتوە
-
0:33 - 0:37نەک تەنها سێ ئەوەندە گەورەتر بووە بەڵکو شێوەی پێکهاتنیشی گۆڕاوە
-
0:37 - 0:41یەکێک لە هۆ هەرە گرنگەکانی گەورەبونی مێشکی مرۆڤ ئەوەیە کە بەشی تازەی دروستکردوە
-
0:41 - 0:45کە پێی دەوترێت نەرمە گوێ ی پێشەوە. وە بەتایبەتی ئەو بەشەی پێی دەوترێت توێژی سەرەوەی توێکڵەکە
-
0:45 - 0:49ئەم توێژی سەرەوەی توێکڵە ئیشی ئەوەیە پاساو بۆ تۆ دەهێنێتەوە
-
0:49 - 0:54کە بەتەواوی ڕۆڵ دەبینێت لە باشتر کردنی کەللەی سەر لە ماوەی پێگەیشتنی مرۆڤدا
-
0:54 - 0:57باشە، هەموو ئەم ئیشانە دەگەڕێتەوە بۆ توێژی سەرەوەی ئەم توێکڵە
-
0:57 - 0:59بەڵام یەکێک لە گرنگترین ئەو شتانەی دەیکات
-
0:59 - 1:03ئەوەیە کە ئەزمون دادەنێت
-
1:03 - 1:07ڕاهێنانی فڕۆکەوانەکان دادەنێت
-
1:07 - 1:09بۆیە ئەوان هەڵەی ڕاستەقینە ناکەن لە فڕۆکەکاندا
-
1:09 - 1:12مرۆڤایەتی پێویستی بەم ڕاهێنانە سەرسوڕهێنەرەیە
-
1:12 - 1:16ئەوان دەتوانن ئەم ئەزمونانە هەڵگرن لە سەریاندا
-
1:16 - 1:18پێش ئەوەی هەوڵ بدەن بێنە دەرەوە لە ژیانی ڕاستەقینەدا
-
1:18 - 1:21ئەمە فێڵێکە کە هیچ کام لە باوباپیرانمان نەیانتوانیوە بیکەن
-
1:21 - 1:26تەنانەت هیچ کام لە ئاژەڵەکانیش ناتوانیت وەک ئێمە بیکات، ئەوە شتێکی نایابە
-
1:26 - 1:30ئەوەی لەوێدایە بەرهەڵستی پەنجەکانە و وەستان و زمان
-
1:30 - 1:33یەکێکە لەو شتانەی کە ڕەگەزی ئێمەی لە ناو جەنگەکانەوە بردۆتە
-
1:33 - 1:35ناو مۆڵەکان
-
1:35 - 1:38ئێستا..( پێکەنین ).. ئێوە هەمووتان ئەمەتان کردوە
-
1:38 - 1:39مەبەستم ئەوەیە
-
1:39 - 1:43بۆ نمونە بێن و جێری جگەر و ئایسکرێمی پیازیان نەخواردوە
-
1:43 - 1:46لەبەر ئەوە نا کە لە سەرەتادا خواردبێتیان و بە لایانەوە ناخۆس بووبێت
-
1:46 - 1:49بەڵکو لەبەرئەوەیە تۆ ئێستا بەبێ ئەوەی لەسەر کورسیەکەت هەستیت
-
1:49 - 1:53تامی وەها خواردنێک بکەیت دەزانیت کە تەواو تامەکەی ناخۆشە
-
1:53 - 1:58ئێستا بابزانین ئەمە چۆن کاردەکات
-
1:58 - 2:02با لێکۆڵینەوەیەکی خێرای ئەم بابەتە بکەین، پێش ئەوەی دەست بکەم بە قسە کردن
-
2:02 - 2:06لێرەدا ئەم دوو داهاتوەمان هەیە، ئێوە بیری لێبکەنەوە و جیاوازیان بکەن
-
2:06 - 2:10دەشتوانن بڕیاری لەسەر بدەن و پێم بڵێن کامەیانتان پێ باشترە
-
2:10 - 2:15یەکێکیان بردنەوەی یانسیبێکە کە نزیکەی ٣١٤ ملیۆن دۆلارە
-
2:15 - 2:18ئەوەی تریان ئێسکە نەرمەیە
-
2:18 - 2:21ئێستا تەنها یەک خولەکت هەیەو بیری لێبکەرەوە
-
2:21 - 2:24لەوەش دەچێت هیچ پێویستت بەو خولەکە نەبێت تا بیری لێبکەیتەوە
-
2:24 - 2:28بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش داتا هەیە لەسەر ئەم دوو گرووپە لە خەڵک
-
2:28 - 2:30داتا لەسەر ئەوەی چۆن دڵخۆشن
-
2:30 - 2:33ئێوەش بێگومان ئاوا پێشبینیتان دەکرد، وانیە؟
-
2:33 - 2:36بەڵام ئەمانە داتا ڕاستەقینەکان نین، ئەمانە خۆم دامهێناون
-
2:36 - 2:41ئەمانە داتاکانن، هەمووتان لەم تاقیکردنەوە بچوکەدا
شکستتان هێنا و ئێوە تەنها ٥ خولەکە لە وانەکەدان -
2:41 - 2:45لەبەرئەوەی لە ڕاستیدا، ئەم کەسانە ساڵێک دوای لەدەستدانی قاچێکیان
-
2:45 - 2:50هەرەوەها ئەمانەش ساڵێک دوای بردنەوەی یانسیبەکە
-
2:50 - 2:52بە هەمان شێوە یەکسان و دڵخۆشن
-
2:52 - 2:55ئێستا زۆر نیگەران مەبن لەبەرئەوەی سەرنەکەوتن لەم تاقیکردنەوەیەدا
-
2:55 - 2:58لەبەرئەوەی زۆربەی کاتەکان هەموو کەسێک لە یەکەمین تاقیکردنەوەدا سەرکەوتوو نابێت
-
2:58 - 3:01لەو لێکۆڵینەوەیەدا کە لە تاقیگەکەی مندا کراوە
-
3:01 - 3:04کە هەریەک لە ئابوری ناسەکان و دەروون ناسەکان لە سەرتاسەری ووڵات کردوویانە
-
3:04 - 3:07شتێکی تەواو ترسناکیان بۆ ئێمە دەرخستوە
-
3:07 - 3:10شتێک دەکرێت ناوی بنێم کاریگەری لانەگرانە
-
3:10 - 3:13کە مەیلی هەیە بۆ ئەوەی بڵێت بە شێوەیەکی خراپ ئیش دەکات
-
3:13 - 3:17وات لێدەکات کە باوەڕ بەوە بکەیت کە بەرهەمە جیا جیاکان
-
3:17 - 3:20زۆر لەوە جیاوازترن کە لە ڕاستیدا هەن
-
3:20 - 3:22هەر لە بوارەکانی خوێندنەوە تا لێکۆڵینەوە تاقیگەییەکان
-
3:22 - 3:26دەبینن بردنەوە یان دۆڕاندنی دەنگدانێک، دەستکەوتن یان لەدەستدانی هاوبەشێکی ڕۆمانسیانە
-
3:26 - 3:31یان بەدەستهێنانی پلەیەک، یان دەرچون یاخود کەوتن لە تاقیکردنەوەیەکی زانکۆدا
-
3:31 - 3:36هتد، هێزی کاریگەریان کەمترەو ماوەیەکی کەمتریان پێدەچێت
-
3:36 - 3:39وەک لەوەی خەڵکی چاوەڕێی دەکەن
-
3:39 - 3:42لە ڕاستدا لێکۆڵینەوەیەکی تازە هەیە کە سەر لەمن دەشێوێنێت
-
3:42 - 3:47ئەوە دەردەخات کە چۆن کتوپڕیە گەورەکانی ژیان کار لە خەڵک دەکەن
-
3:47 - 3:50پێشنیاری ئەوە دەکات کە ئەگەر بێت و شتێکی وەها پێش سێ مانگ ڕووبدات
-
3:50 - 3:51لەگەڵ ئەوەی تۆزێک هیوات هەبێت
-
3:51 - 3:54ئەوا بەهیچ جۆرێک کار لە دڵخۆشیت ناکات
-
3:54 - 3:57بۆچی؟
-
3:57 - 4:01لەبەرئەوەی دڵخۆشی دەکرێت دروستبکرێت
-
4:01 - 4:05سێر تۆماس براون لە ١٦٤٢ نوسیویەتی من دڵخۆشترین پیاوم کە لە ژیاندا بێت
-
4:05 - 4:11ئەوەی کە لە ناخمدایە ئەوەیە دەتوانێت هەژاری بۆ دەوڵەمەندی بگۆڕێت و تەنگانە بۆ سەرکەوتن
-
4:11 - 4:15من سەرسەختترم لە ئەخیل، بەخت هێندە لەگەڵمدا دێت نازانێت لە کوێوە لێمبدات
-
4:15 - 4:19باشە ئەم پیاوە چی مەکینەیەکی سەرسوڕهێنەر لە میشکیدا هەیە؟
-
4:19 - 4:24دەرکەوت هەمان ئەو مەکینە سەروسڕهێنەرەیە کە هەریەک لە ئێمە لە مێشکماندا هەمانە
-
4:24 - 4:30مرۆڤێک شتێکی هەیە کە دەکرێت وەکو (سیستەمی بەرگری دەروونی) ناوی بنێین
-
4:30 - 4:35سیستەمێک لە پڕۆسەی نزیککراوەیی، کە بەتەواوی پڕۆسەیەکی ( بێئاگاییە )یە
-
4:35 - 4:39کە یارمەتی مرۆڤ دەدات تێڕوانینی بۆ جیهان بگۆڕێت
-
4:39 - 4:43بۆ ئەوەی بتوانین هەست بە باشی و دڵخۆشی بکەن بەرامبەر ئەو جیهانەی خۆیانی تێدا دەبینن
-
4:43 - 4:45هەروەکو سێر تۆماس، ئێوەش ئەو مەکینەیەتان هەیە
-
4:45 - 4:49بەڵام بە پێچەوانەوە نازانن کە هەتانە, پێکەنین
-
4:49 - 4:55ئێمە دڵخۆشی دروستدەکەین بەڵام وادەزانین دڵخۆشی دەدۆزرێتەوە
-
4:55 - 5:00ئێستا پێویستتان بە من نیە بۆ ئەوەی نمونەتان بدەمێ
لەسەر ئەو کەسانەی دڵخۆشییان بۆ خۆیان دروستکردوە -
5:00 - 5:03بیرم لەوە کردەوە هەندێک نمونەی ئەزمونکراوتان وەکو نمونە بدەمێ
-
5:03 - 5:06زۆر دوور مەڕۆن بۆ بەڵگە
-
5:06 - 5:09وەکو بەرەنگاربونەوەیەک لەگەڵ خۆمدا
-
5:09 - 5:13کۆپیەکم لە نیۆرک تایمز وەرگرت و هەوڵمدا هەندێک لەو کەسانە بدۆزمەوە کە دڵخۆشییان دروستکردوە
-
5:13 - 5:15لێرەدا ئەم سێ کەسەمان هەیە
-
5:15 - 5:18من ئێستا لە ڕووی فکری، هەست و سۆز، ئابوری و لاشەییەوە زۆر باشترم
-
5:18 - 5:22تەنانەت لە هەموو ڕووەکانی تریشەوە، بۆ یەک خولەکیش پەشیمان نیم
-
5:22 - 5:25ئەزمونێکی شکۆداربوو، لەوبڕوایەدام باشترین شت بوو کە ڕوویدا
-
5:25 - 5:27ئەمانە کێن؟ ئەمانە کێن وا ئەوەندە دڵیان خۆشە؟
-
5:27 - 5:29لەراستیدا یەکەمیان جیم ڕایتە
-
5:29 - 5:33هەندێکتان ئەوەندە تەمەنتان هەیە کە بیرتان بکەوێتەوە، ئەو سەرۆکی دەستەی پێشکەشکاران بوو
-
5:33 - 5:37ئەو وازی هێنا لە سەروبەندی ئابڕوچونی گەنجە کۆماریەکە کە ناوی نیوت جینگریچ بوو
-
5:37 - 5:40کتێبێکی گوماناوی و نادیاری دۆزیەوە، ئەو تەواو بوو
-
5:40 - 5:42هەمو شتێکی لەدەستدا. یەکێک بوو لە هەرە بەهێزترین کەسە دیموکراتەکانی ووڵات
-
5:42 - 5:43هەمو شتێکی لەدەستدا
-
5:43 - 5:46پارەی لەدەستدا؛ هێزی لەدەستدا
-
5:46 - 5:48باشە، دوای ئەم هەمو ساڵە بزانین چی هەیە بیڵێت دەربارەی ئەوە
-
5:48 - 5:51من لەڕووی دەروونی و ئابوری و هزری
-
5:51 - 5:53هەرەوەها لە هەموو ڕووەکانی ترەوە زۆر باشم
-
5:53 - 5:55باشە چی ڕوویەکی تر ماوە تا باشتر بێت تێیدا؟
-
5:55 - 5:59ڕووەکی؟ ئاژەڵی، کانزایی؟ زۆر بەجوانی ئەوانەی شاردۆتەوە لەوێدا
-
5:59 - 6:01مۆریس بێکهام، کەسێکە ئێوە هەرگیز لەبارەیەوە نەتان بیستوە
-
6:01 - 6:05مۆریس بێکهام کاتێک ئازاد کرا ئەم ووشانەی درکاند
-
6:05 - 6:07لەو کاتەدا ٧٨ ساڵ بوو. ٣٧ ساڵی
-
6:07 - 6:10لە زیندانی وویلایەتی لویسیانا بەسەربرد، لەسەر تاوانێک کە ئەو نەیکردبوو
-
6:10 - 6:12ئەو ئازاد کرا
-
6:12 - 6:15لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا بەهۆی بەڵگەی DNA جیناتەوە
-
6:15 - 6:17ئەی چی هەبوو بیڵێت دەربارەی ئەزمونەکەی؟
-
6:17 - 6:19تەنانەت یەک خولەکی پەشیمانیم نیە، ئەزمونێکی شکۆدار بوو
-
6:19 - 6:21شکۆدار! ئەم کابرایە وا ناڵێت
-
6:21 - 6:23باشە، لە ڕاستیدا ئێوە دەزانن هەندێک خەڵکی باشی لێبوو، یاریگای لێبوو
-
6:23 - 6:24بەڵکو دەڵێت شکۆدار
-
6:24 - 6:28ووشەیەک بە زۆری ئێمە بۆ ئەزمونێکی ئاینی بەکاری دەهێنین
-
6:28 - 6:32هاری س. لانجێرمان ئەمانەی ووت، ئەو کەسێکە لەوانەیە ئێوە ناسیبێتتان
-
6:32 - 6:35بەڵام نەتان ناسیوە لەبەرئەوەی لە ساڵی ١٩٤٩ دا ووتارێکی کورتی لە ڕۆژنامەیەکدا خوێندەوە
-
6:35 - 6:39دەربارەی عەرەبانەیەکی هەمبەرگر کە هی دوو برا بوو، ناویان ماکدۆناڵد بوو
-
6:39 - 6:41بیری کردەوە، بەڕاستی ئەوە بیرۆکەیەکی جوانە
-
6:41 - 6:43لەبەرئەوە ڕۆشت بەدوایاندا گەڕاو پێی ووتن
-
6:43 - 6:45ئێمە دەتوانین مافتان بۆ دەستەبەربکەین و ٣٠٠٠ هەزار دۆلارتان بدەینێ بۆ ئەم ئیشەتان
-
6:45 - 6:49هاری گەڕایەوە بۆ نیۆڕک و داوای لە براکەی کرد کە بانکی وەبەرهێنانی هەبوو
-
6:49 - 6:50تا ٣٠٠ هەزار دۆلاری بە قەرز بداتێ
-
6:50 - 6:52قسەکانی براکەی ئەوە بوو، پێی ووت
-
6:52 - 6:53هەی بێمێشک کەس هەمبەرگر ناخوات
-
6:53 - 6:56پارەکەی نەدایە، دواتر دوای شەش مانگ
-
6:56 - 6:58ڕای کرۆک هەمان بیرۆکەی هەبوو
-
6:58 - 7:00وا دەردەکەوت خەڵک هەمبەرگر بخۆن
-
7:00 - 7:04ئەوەش ڕای کرۆکی کرەد دەوڵەمەندترین پیاوی ئەمریکا تا ماوەیەک
-
7:05 - 7:07لە کۆتایدا.. ئێوە دەزانن، باشترین شتی گونجاو بو لە هەموو جیهاندا
-
7:07 - 7:12هەندێک لە ئێوە ئەم وێنەیەی پیت پێست دەناسنەوە
-
7:12 - 7:14کە تەپڵ لێدەری گروپی بیتڵس بوو
-
7:14 - 7:17تا ئەو کاتەی گروپەکە ناردیان بۆ گەشتێکی کورت و دەریان کرد
-
7:17 - 7:20لە جیاتی ئەو ڕینگۆیان هەڵبژارد
-
7:20 - 7:22دواتر لە ساڵی ١٩٩٤ دا کاتێک چاوپێکەوتن لەگەڵ پیت کرا
-
7:22 - 7:25بەڵێ ڕاستە هێشتا تەپڵ لێدەر بوو، میوزیک ژەن بوو
-
7:25 - 7:28بەڵام تەنها ئەمەی هەبوو بۆ ووتن: من دڵخۆشترم لەو کاتەی کە لەگەڵ بیتڵس بووم
-
7:28 - 7:31باشە، شتێکی زۆر گرنگ هەیە لەم کەسانە فێری ببین
-
7:31 - 7:33کە نهێنی دڵخۆشبونە
-
7:33 - 7:35ئەمەیە کە لەکۆتایدا ئاشکرا کرا
-
7:35 - 7:38یەکەم، هێز، دەوڵەمەندی بەدەست بهێنە
-
7:38 - 7:41پاشان لەدەستی بدە، پێکەنین
-
7:41 - 7:44دووەم، زۆرترین کاتی ژاینت لە بەندینخانە ببە سەر
-
7:44 - 7:49(پێکەنین) سێهەم، تا دەتوانیت یەکێک زۆر زۆر دەوڵەمەند بکە، پێکەنین
-
7:49 - 7:53دواتر هەرگیز مەبە بە ئەندام لە گروپی بیتڵس، پێکەنین
-
7:53 - 7:58باشە، ئێستا من هەروەکو زی فرانک دەتوانم بڵێم وەڵامی ئێوە لە بەرامبەر ئەو کەسانەدا ئەمە دەبێت
-
7:58 - 8:00ئاه ، بەڵێ بەڵێ وایە، لەبەرئەوەی کاتێ
-
8:00 - 8:04خەڵک دڵخۆشی بۆ خۆیان دروست دەکەن هەروەک ئەم بەڕێزانە کردویانە
-
8:04 - 8:08ئێمە هەموومان پێیان پێدەکەنین و چاومان دادەچەقێنین و دەڵێین
-
8:08 - 8:11بەڵێ بەڵێ وایە، بەڕاستی نەتدەویست
-
8:11 - 8:12ئا ئا بەڵێ بەڵێ بەڕاستی نەتدەویست
-
8:12 - 8:15ئەو هەموو شتە هاوبەشەت هەیە لەگەڵ خانمێکدا
-
8:15 - 8:17لە چرکەساتی کۆتایدا بۆت دەردەکەوێت
-
8:17 - 8:19کە ئەڵقەی هاوسەرگیریەکەی فڕێداوەتەوە بە ڕووتدا
-
8:19 - 8:23زەردەخەنە دەمانگرێت، کاتێک بڕوا بەوە دەهێنین دڵخۆشیەکی دروستکراو
-
8:23 - 8:26هەمان ئەو کوالێتیانەی نیە کە دڵخۆشی ئاسایی هەیەتی
-
8:26 - 8:27باشە ئەم زاراوانە چین؟
-
8:27 - 8:31دڵخۆشی سروشتی، ئەوەیە کاتێک هەستی پێدەکەین کە ئەو شتانەی دەمانەوێت دەستمان دەکەوێت
-
8:31 - 8:36دڵخۆشی دروستکراویش ئەوەیە کاتێ هەستی پێدەکەین کە ئەو شتانەی دەمانەوێت دەستمان نەکەوتوە
-
8:36 - 8:39وە لەکۆمەڵگای ئێمەشدا بڕوایەکی زۆر بەهێزمان بەوە هەیە کە
-
8:39 - 8:42دڵخۆشی دروستکراو بەهاکەی کەمترە لە دڵخۆشی ئاسایی
-
8:42 - 8:44باشە ئێمە بۆ ئەو بیرکردنەوەمان هەیە؟
-
8:44 - 8:48باشە وەڵامەکە ئاسانە، تەنانەت چی ئامێرێکی حساب کردن
-
8:48 - 8:49لەسەر کارکردن بەردەوام دەبێت
-
8:49 - 8:55ئەگەر ئێمە بڕوا بەوە بکەین کە بەدەست نەهێنانی ئەوەی دەمانەوێت لەگەڵ بەدەست هێنانی هەمان خۆشیمان دەداتێ؟
-
8:55 - 8:59لەگەڵ داوای لێبوردنم بۆ ماثیو ڕیچاردی هاوڕێم
-
8:59 - 9:01مۆڵێکی پڕ لە زێن مۆنکس
-
9:01 - 9:03قازانجێکی تایبەتی نابێت
-
9:03 - 9:07لەبەرئەوەی خەڵک ئەوەندەیان شتومەک ناوێت
-
9:07 - 9:10دەمەوێت پێشنیاری ئەوە بکەم کە دڵخۆشی دروستکراو
-
9:10 - 9:13هەر بەردەوام و ڕاستی دەبێت
-
9:13 - 9:16بەهەمان شێوەی ئەو دڵخۆشییەی ئێوە بەدوایدا دەگەڕێن
-
9:16 - 9:19کاتێ بەتەواوی ئەوەتان دەست دەکەوێت کە دەتانەوێت
-
9:19 - 9:20ئێستا من زانایەکم، ئەم زانیاریانەتان پێدەڵێم نەک بەشێوەیەکی ئەدەبیاتیانە
-
9:20 - 9:22بەڵکو بەهەندێک داتا
-
9:23 - 9:25با لەسەرەتادا ئەم نمونە ئەزمونکراوەتان نیشان بدەم
-
9:25 - 9:29بۆ ئەوەی دڵخۆشی دروستکراوتان بۆ وەسف بکات
-
9:29 - 9:31ئەم داتایانە هی کۆمەڵێک کەسی بەساڵاچون، هی من نین
-
9:31 - 9:34ئەمە نمونەیەکی ٥٠ ساڵەیە کە ناونراوە نمونەی هەڵبژاردنی سەربەخۆ
-
9:34 - 9:36زۆر ئاسانە
-
9:36 - 9:39شەش شت دەهێنیت
-
9:39 - 9:41لەکەسەکە دەپرسیت ڕێکیان بخە بە گوێرەی ئەوەی زۆرتر بەدڵتە تا کەمتر
-
9:41 - 9:44لەم حاڵەتەدا ئەوەی کە دەمەوێت پێتان بڵێم لەسەر ئەم ئەزمونە، شتێکە هەموان بەکاری دەهێنن
-
9:44 - 9:46پرنتەری مۆنێتە
-
9:46 - 9:48کەواتە هەمووتان دەتوانن ئەم پرنتەرانە ڕیز بکەن
-
9:48 - 9:50لەوەوە دەست پێبکەن کە زۆر بەدڵیانە تا ئەوەی کە کەمترین ڕێژە بەدڵیانە
-
9:50 - 9:52ئێستا ئێمە هەڵبژاردنتان دەدەینێ
-
9:52 - 9:55هەندێک پرنتەری ترمان مابو لە کۆگاکەدا
-
9:55 - 9:57یەکێکی ترتان دەدەینێ وەکو دیاری بیبەنەوە بۆ ماڵەوە
-
9:57 - 10:00ئەوەی کە ماومانە تەنها جۆرەکانی پرنتەری ژمارە سێ و چوارە
-
10:00 - 10:03بە کەسەکە دەڵێین ئەمە هەڵبژاردنێکی تۆزێک قورسە
-
10:03 - 10:06لەبەرئەوەی هیچ کام لەم پرنتەرانە لەوانە نین کە زۆر بەدڵت بوە
-
10:06 - 10:09بەڵام بەشێوەیەکی سروشتی زۆرینەی خەڵک ژمارە سێ هەڵدەبژێرن
-
10:09 - 10:11لەبەرئەوەی یەک تۆز زیاتر بەدڵیان بووە لە پرنتەری ژمارە چوار
-
10:12 - 10:15دوای ماوەیەک.. ئیتر ئایا ماوەکە ١٥ خولەک یان ١٥ ڕۆژ بێت
-
10:15 - 10:18هەمان بەرهەم لەبەردەمی کەسەکاندا دانرا
-
10:18 - 10:20داوا لە کەسەکان کرا بۆ جارێکی تر بەرهەمەکان ڕێکبخەنەوە
-
10:20 - 10:22ئێستا پێمان بڵێ چەند بەدڵتن
-
10:22 - 10:25چی ڕوویدا؟ سەیرکەن چۆن دڵخۆشی دروستکراوە
-
10:25 - 10:29ئەم ئەنجامەمان دەستکەوت لەهەموو جارێک لەم تاقیکردنەوەیە
-
10:29 - 10:30ئێوە هەمووتان دەبینن چۆن دڵخۆشی دروستکراوە
-
10:30 - 10:35دەتانەوێت جارێکی تر بیبینن؟ دڵخۆشی
-
10:35 - 10:37ئەوەی دەستم کەوتوە زۆر باشترە لەوەی چاوەڕێم دەکرد
-
10:37 - 10:39ئەوەی کە حەزم لێیبو و دەستم نەکەوت زۆر بەرهەمێکی خراپە
-
10:39 - 10:41(پێکەنین)، ئەوەیە دڵخۆشی دروستکراو
-
10:41 - 10:47ئەی کەواتە وەڵامی ئاسایی ئێمە چی دەبێت بۆ ئەو کەسانە؟ بەڵێ وایە
-
10:47 - 10:50ئێستا ئەمە ئەو تاقیکردنەوەیەیە کە ئێمە کردمان
-
10:50 - 10:51وە هیوادارم ئەمە قەناعەت بە ئێوە بکات کە
-
10:51 - 10:54بەڵێ وایە، وەڵامی ڕاست نیە
-
10:54 - 10:56ئەم تاقیکردنەوەیەمان لەگەڵ گروپێک نەخۆشدا ئەنجامدا
-
10:56 - 10:59کە تووشبون بە نەخۆشی بیرچونەوەیە
-
10:59 - 11:01کە زۆربەیان حاڵەتی کۆرساکۆف سیندرۆمە
-
11:01 - 11:06نەخۆشیەکە ئەوەیە کە زۆر دەخۆنەوە
-
11:06 - 11:08ناشتوانن بیرەوەری تازە دروستبکەن
-
11:08 - 11:12باشە؟ ئەوان بیری منداڵییان دەمێنێت بەڵام ئەگەر بچیتە لایان و خۆتیان پێ بناسێنیت
-
11:12 - 11:13دواتر ژوورەکە بەجێبهێڵیت
-
11:13 - 11:15دواتر کە گەڕایتەوە بۆ لایان ئەوا ناتناسنەوە
- Title:
- دان گیلبێرت: زانستی سەرسوڕهینەر بۆ گەیشتن بە خۆشبەختی
- Speaker:
- Dan Gilbert
- Description:
-
Dan Gilbert, author of Stumbling on Happiness, challenges the idea that we'll be miserable if we don't get what we want. Our "psychological immune system" lets us feel truly happy even when things don't go as planned.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 20:59
![]() |
Dimitra Papageorgiou approved Kurdish subtitles for The surprising science of happiness | |
![]() |
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for The surprising science of happiness | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for The surprising science of happiness | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for The surprising science of happiness | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for The surprising science of happiness | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for The surprising science of happiness | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for The surprising science of happiness | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for The surprising science of happiness |