< Return to Video

ئۆتیزم - ئەوەی دەیزانین و ئەوەی هێشتا نایزانین

  • 0:01 - 0:02
    "بۆچی؟"
  • 0:02 - 0:04
    ئەمە پرسیارێکە
  • 0:04 - 0:06
    کە دایکان و باوکان هەمیشە دەیپرسن
  • 0:06 - 0:09
    بۆچی منداڵەکەم توشی ئۆتیزم بوو؟
  • 0:09 - 0:14
    وەکوو پزیشکێکی منداڵان ، شارەزایەکی بۆماوەزانی،و توێژەرێکی زانستی
  • 0:14 - 0:16
    .هەوڵ دەدەین وەڵامی ئەم پرسیارە بدەینەوە
  • 0:16 - 0:18
    بهڵام ئۆتیزم تاکە حاڵەتێک نیە
  • 0:18 - 0:21
    بەڵکو کۆمەڵێک لە ناڕێکی هەمەجۆرە
  • 0:21 - 0:23
    زنجیرەیەک کە هەمیشە گۆڕانکاری بەسەردا دێت، بۆ نموونە
  • 0:23 - 0:26
    لە جەستینەوە کە کوڕێکی ١٣ ساڵانە
  • 0:26 - 0:29
    کە لاڵ-ە، کە ناتوانێت قسە بکات
  • 0:29 - 0:31
    و لە ڕێگای ئای پادەوە گفتوگۆ دەکات
  • 0:31 - 0:33
    بە پەنجە دانان لەسەر وێنەکان
  • 0:33 - 0:35
    بیرکردنەوە و نیگەرانیەکانی دەخاتە روو
  • 0:35 - 0:38
    کوڕێکی بچووک کە کاتێک وەڕەس دەبێت
  • 0:38 - 0:39
    دەکەوێتە لەرزین
  • 0:39 - 0:41
    و لە ئەنجامدا کاتیک زۆر توڕە دەبێت
  • 0:41 - 0:42
    سەری بە ڕادەیەک توند بە زەویدا دەکێشێت
  • 0:42 - 0:46
    .کە بگاتە ڕادەی شکان و پێویستی بە دوورینەوە هەبێت
  • 0:46 - 0:49
    هەمان نیشانەی ئۆتیزم
  • 0:49 - 0:51
    گابریێل دەگرێتەوە،
  • 0:51 - 0:53
    کوڕێکی دیکەی تەمەن ١٣ ساڵ
  • 0:53 - 0:55
    .کە رووبەڕووی کۆمەلە کێشەیەکی جیاواز دەبێتەوە
  • 0:55 - 0:59
    لە ڕاستیدا بەهرەیەکی بەرچاوی لە بیرکاریدا هەیە
  • 0:59 - 1:01
    دەتوانێت ٣ ژمارە کەڕەتی ٣ ژمارە بکات
  • 1:01 - 1:02
    هەر لە مێشکی خۆیدا و بە ئاسانی
  • 1:02 - 1:06
    بەڵام کاتێک هەوڵ دەدات گفتوگۆیەک بکات،
  • 1:06 - 1:08
    .کێشەی بۆ دروست دەبێت
  • 1:08 - 1:10
    .ناتوانێت سەیری ناو چاوی بەرامبەرەکەی بکات
  • 1:10 - 1:12
    کێشەی لە دەست پێ کردنی گفتوگۆدا هەیە
  • 1:12 - 1:14
    ،هەست بە تەریق بوونەوە دەکات
  • 1:14 - 1:16
    و کاتێک دەشڵەژێت،
  • 1:16 - 1:18
    پەکی دەکەوێت
  • 1:18 - 1:19
    لەگەڵ ئەوەشدا ئەم دوو کوڕە
  • 1:19 - 1:23
    خاوەنی هەمان نیشانەی ناڕێکی ئۆتیزمن.
  • 1:23 - 1:26
    یەکێک لەو شتانەی نیگەرانمان دەکات
  • 1:26 - 1:27
    ئەوەیە ئایا لە ڕاستیدا
  • 1:27 - 1:29
    نەخۆشی ئۆتیزم بوونی هەیە یان نا.
  • 1:29 - 1:32
    لەم ڕۆژگارەدا، لە هەر ٨٨ منداڵێک ، ١ منداڵ
  • 1:32 - 1:34
    نیشانەی ئۆتیزمی لێ دەردەکەوێت،
  • 1:34 - 1:35
    و پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە،
  • 1:35 - 1:37
    هێڵکارییەکە بۆچی بەم شێوەیەیە؟
  • 1:37 - 1:39
    ئایا ژمارەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو
  • 1:39 - 1:41
    زیادی کردوە؟
  • 1:41 - 1:46
    یاخود لە ئێستادا دەستمان بە جیاکردنەوەی
  • 1:46 - 1:47
    ،تاکەکانی تووشبوو بە ئۆتیزم کردووە
  • 1:47 - 1:50
    تەنیا بەوەی لە نەخۆشەکەیان دەستنیشان کراوە
  • 1:50 - 1:52
    لە کاتێکدا پێشتریش هەمان نیشانەیان تێدا بەرجەستە بووبێت
  • 1:52 - 1:55
    بەڵام هەمان جیاکاری بۆ نەکرابێت؟
  • 1:55 - 1:59
    ،و لە ڕاستیدا، لە کۆتايی ١٩٨٠ کاندا، و سەرەتای ١٩٩٠ کاندا
  • 1:59 - 2:00
    یاسا داندرا
  • 2:00 - 2:03
    کە ڕێگای دەدا بە کەسانی تووشبوو بە ئۆتیزم
  • 2:03 - 2:06
    دەستیان بگات بەو سەرچاوە و پێداویستییانەی خوێندن
  • 2:06 - 2:08
    کە یارمەتیدەریان دەبێت.
  • 2:08 - 2:12
    لە ڕێگای زیادبوونی هۆشیاریەوە، دایک و باوکی زیاتر
  • 2:12 - 2:14
    پزیشکی مناڵانی زیاتر، فێرکاری زیاتر
  • 2:14 - 2:18
    توانیان نیشانەکانی ئۆتیزم بناسنەوە.
  • 2:18 - 2:22
    لە ئەنجامدا، ڕێژەیەکی زیاتر لە کەسان بە بوونی نیشانەی ئۆتیزم تێیاندا دەستنیشانکران
  • 2:22 - 2:25
    .و دەستیانگەیشت بەو پێداویستانەی کە پێویستیان بوو
  • 2:25 - 2:28
    ،لەگەڵ ئەوەشدا پێناسەی خۆمانمان گۆریوە بە پێی تێپەڕبوونی کات
  • 2:28 - 2:31
    بۆیە لە ڕاستیدا پێناسەی ئۆتیزممان فراوانتر کردووە،
  • 2:31 - 2:32
    و ئمەش بە هۆیەک دادەنرێت
  • 2:32 - 2:35
    بۆ زیادبوون و ئەم جۆرە بڵاو بوونەوەی کە دەیبینین.
  • 2:35 - 2:38
    پرسیارێکی تر کە گشت خەڵک دەیپرسن ئەوەیە
  • 2:38 - 2:40
    ئایا هۆکاری ئۆتیزم چیە؟
  • 2:40 - 2:43
    هەڵە تێگەێشتنێکی باو ئەوەیە
  • 2:43 - 2:46
    کە کوتا ن دەبێتە هۆکاری درووستبونی ئۆتیزم.
  • 2:46 - 2:49
    :بەڵام با من ڕوونی بکەمەوە
  • 2:49 - 2:53
    کوتانەکان نابنە هۆکار بۆ درووستبوونی ئۆتیزم.
  • 2:53 - 3:00
    (چەپڵە)
  • 3:00 - 3:02
    لە ڕاستیدا، لێکۆڵینەوە زانستیە بنەڕەتیەکەی
  • 3:02 - 3:04
    کە پێشنیاری ئەمەی کرد
  • 3:04 - 3:07
    .سەرتاپا فێڵ بوو
  • 3:07 - 3:10
    ئەم تويژینەوە لە ڕاستیدا دەگەڕێتەوە بۆ گۆڤاری لانسێت
  • 3:10 - 3:12
    و ئەو بڵاوی کردەوە
  • 3:12 - 3:13
    نووسەرەکەی کە پزیشک بوو
  • 3:13 - 3:17
    .مۆڵەتە تەندروستییەکەی لێ سەندرایەوە
  • 3:17 - 3:21
    (چەپڵە)
  • 3:21 - 3:22
    پەیمانگای پزیشکی،
  • 3:22 - 3:24
    سەنتەرەکانی کۆنترۆلکردنی نەخۆشیەکان،
  • 3:24 - 3:26
    بەردەوام لەم بارەیەوە لێکۆڵینەوەیان کردووە
  • 3:26 - 3:30
    و هیچ بەڵگەیێکی باوڕپێکراو بوونی نیە
  • 3:30 - 3:32
    کە بڵێت کوتان دەبێتە هۆی ئۆتیزم.
  • 3:32 - 3:34
    هەر لەم بارەیەوە،
  • 3:34 - 3:37
    بەشێک لە پێکهاتەی پێکوتەکان
  • 3:37 - 3:39
    کە ناوی تیمێرۆسلە،
  • 3:39 - 3:42
    وا دازانرا کە هۆکارێک بێت بۆ تووشبوونی ئۆتیزم.
  • 3:42 - 3:44
    تیمێرۆسل لەناو پێکوتەکاندا دەرکرا
  • 3:44 - 3:46
    لە ساڵی ١٩٩٢ دا
  • 3:46 - 3:49
    و وەکوو دەبینن کە ئەمە هیچ گۆڕانکاریێکی درووست نەکرد
  • 3:49 - 3:52
    .لە رێگرتن لە ئۆتیزم
  • 3:52 - 3:53
    هەمدیسان، هیچ بەڵگەیەک نیە
  • 3:53 - 3:55
    کە ئەمە وەڵامەکەی بێت.
  • 3:55 - 4:00
    بۆیە هەمان پرسیار دەمێنێتەوە، هۆکاری تووشبوون بە ئۆتیزم چیە؟
  • 4:00 - 4:02
    لە ڕاستیدا، لەوانەیە تەنها یەک وەڵام نەبێت.
  • 4:02 - 4:04
    ،هەروەک چۆن ئۆتیزم کۆمەڵێک حاڵەته،
  • 4:04 - 4:06
    کۆمەڵێک لە نیشانە هەیە
  • 4:06 - 4:08
    و كۆمەڵێک لە هۆکار هەیە
  • 4:08 - 4:10
    بە پێی ئەو زانیارییانەی لەبارەی ئەم ناڕێکییەوە هەن،
  • 4:10 - 4:12
    یەکێک لە هٶکارەکان دەزانین،
  • 4:12 - 4:14
    یان باشتر وایە بڵێم یەکێک لە پەیوەندیەکان
  • 4:14 - 4:16
    گەورەیی تەمەنی باوکە
  • 4:16 - 4:18
    واتا بە هەڵکشانی تەمەنی باوکەکە
  • 4:18 - 4:20
    .لە کاتی درووستبوونی منداڵەکە
  • 4:20 - 4:22
    لەگەڵ ئەوەشدا، کاتێکی تری لاوازیی و
  • 4:22 - 4:25
    هەستیار بۆ گەشەکردن
  • 4:25 - 4:27
    کاتی سکپڕی دایکەکەیە
  • 4:27 - 4:30
    لەم کاتەدا، کە مێشکی کۆرپەلەکە گەشە دەسەنێت،
  • 4:30 - 4:32
    ئاشکرایە کە بەرکەوتنی هەندێک شت
  • 4:32 - 4:35
    .ئەگەری هەیە مەترسی بۆ تووشبوونی ئۆتیزم زیاد بکات
  • 4:35 - 4:38
    بە تایبەتی، دەرمان هەیە، وەکوو ترشی ڤالپرۆیک
  • 4:38 - 4:41
    ،کە دایکانی تووشبوو بە سەرئێشە بەکاری دەهێنن
  • 4:41 - 4:44
    کە زاندراوە دەتوانێت مەترسی تووشبوون بە ئۆتیزم زیاد بکات.
  • 4:44 - 4:47
    ، لەگەڵ ئەوەشدا چەند هۆکارێکی داکەوتن هەن وه ك بهکتریا و ڤايرۆس
  • 4:47 - 4:49
    کە دەکرێک ببنە هۆکار بۆ ئۆتیزم.
  • 4:49 - 4:51
    و یه کێک لەو شتانەی کە
  • 4:51 - 4:53
    من زۆر جەختی دەخەمە سەر
  • 4:53 - 4:56
    .ئەو جینانەیە کە دەبنە هۆکاری تووشبوون بە ئۆتیزم
  • 4:56 - 4:58
    من جەخت لە جینەکان دەکەمەوە نەک لەبەر ئەوەی
  • 4:58 - 5:00
    جینەکان تاکە هۆکارن بۆ ئۆتیزم
  • 5:00 - 5:02
    بەڵکو لەبەر ئەوەی هۆکارێکە بۆ ئۆتیزم
  • 5:02 - 5:04
    کە ئێمە دەتوانین یەکسەر پێناسەی بکەین
  • 5:04 - 5:06
    و بتوانین باشتر تێبگەین لە بایۆلۆجیەکەی
  • 5:06 - 5:09
    و لە شێوازی کار کردنی مێشک
  • 5:09 - 5:11
    بۆ ئەوەی ڕێگاچارە بدۆزینەوە
  • 5:11 - 5:13
    .کە بتوانین بە هۆیەوە دەستی تێ بخەین
  • 5:13 - 5:16
    ،یەک لە فاکتەرەکانی جین کە ئێمە لێی تێناگەین
  • 5:16 - 5:19
    ئەو جیاوازیەیە که
  • 5:19 - 5:21
    .لە نێوان ڕەگەزی مێ و نێر دەیبینین
  • 5:21 - 5:24
    ڕەگەزی نێر ٤ کەرەت زیاتر وەک لە ڕەگەزی مێ ئەگەری تووشبوونی
  • 5:24 - 5:25
    ،هەیە بە ئۆتیزم
  • 5:25 - 5:29
    .و لە ڕاستیدا ئێمە لە هۆکاری ئەوە تێناگەین
  • 5:29 - 5:31
    یەک لە ڕێگاکانی کە وا دەکات ئێمە تێبگەین کە
  • 5:31 - 5:33
    جینەکان فاکتەرن
  • 5:33 - 5:34
    لە ڕێگای سەیر کردنی شتێکە کە ناوی
  • 5:34 - 5:36
    .تێکرای ڕێککەوتنە
  • 5:36 - 5:39
    بە کورتی ئەگەر کچێک یاخود کوڕێک ئۆتیزمی هەبێت
  • 5:39 - 5:41
    ئەوا ئه گەری چەندە کە لە هەمان
  • 5:41 - 5:44
    خێزاندا خوشکەکەی یاخود برایەکەی ئۆتیزمی هەبێت؟
  • 5:44 - 5:45
    بە تایبەتی سەیری
  • 5:45 - 5:47
    :٣ جۆر لە خوشک و برا دەکەین
  • 5:47 - 5:49
    .دوانەی وەک یەک
  • 5:49 - 5:51
    کە % ١٠٠ جینەکانیان
  • 5:51 - 5:53
    وەکوو یەک وان و
  • 5:53 - 5:56
    دوانەی یەک هێلکەن
  • 5:56 - 5:58
    بە بەراورد لەگەڵ دوانەی دوو هێلکە
  • 5:58 - 6:00
    کە لە %٥٠ ی
  • 6:00 - 6:02
    جینەکانیان لە یەک دەجن
  • 6:02 - 6:04
    هەروەها بە بەراورد لەگەڵ خوشک و برای ئاسایی
  • 6:04 - 6:06
    خوشک-برا، برا-خوشک
  • 6:06 - 6:08
    کە بە هەمان شێوە لە % ٥٠ ی جینەکانیان لە یەک دەچن
  • 6:08 - 6:12
    .بەڵام لە هەمان سکیشدا نەبوون
  • 6:12 - 6:14
    و کاتێک سەیری ئەو پەیوەندی تێکڕایە دەکەیت
  • 6:14 - 6:16
    شتێک کە یەکسەر بەرچاوت بکەوێت ئەوەیە
  • 6:16 - 6:18
    کە لە دوانەی یەک هێلکە
  • 6:18 - 6:21
    % تێکڕای پەیوەندیان لە ٧٧
  • 6:21 - 6:22
    جێگای سەرنجە کە
  • 6:22 - 6:25
    لە % ١٠٠ نیە
  • 6:25 - 6:29
    گشت مەترسیەکانی ئۆتیزم پەیوەندیان بە جینەکانەوە نیە
  • 6:29 - 6:31
    بەڵام هەتا ڕادەیه کیش جینەکان مەترسیان هەیە
  • 6:31 - 6:33
    چوونکە لە کاتێکدا سەیری دوانەی ٢ هێلکە دەکەیت
  • 6:33 - 6:36
    .ڕادەی پەیواندیان تەنها لە % ٣١ ە
  • 6:36 - 6:38
    لە لایەکیتریشەوە جیاوازیێک هە یە
  • 6:38 - 6:41
    لە نێوان ئەو دوانەی ٢ هێلکانە و خوشک و برای ئاسایی
  • 6:41 - 6:44
    ئەویش ئەوەیە کە لەوانەیە ئەو شتانەی
  • 6:44 - 6:45
    کە دوانەی ٢ هێلکە روبەڕووی دەبنەوە
  • 6:45 - 6:47
    هەمان ئەو شتانە نەبن
  • 6:47 - 6:49
    .کە خوشک و برای ئاسایی ڕووبەڕووی دەبنەوە.
  • 6:49 - 6:51
    بە هۆی ئەمەوە چەند داتایەکمان دەست دەکەوێت
  • 6:51 - 6:53
    .لەبارەی ئەوەی کە ئۆتیزم پەیوەندی بە جینەوە هەیە
  • 6:53 - 6:55
    باشە، هەتا چ ڕادەیەک ڕەگەزییە؟
  • 6:55 - 6:57
    کاتێک بەراوردی دەکەین بە حاڵەتی دیکە
  • 6:57 - 6:58
    کە شارەزایيمان تێدا هەیە،
  • 6:58 - 7:02
    حاڵەتی وەکوو سەڕەتان، نەخۆشی دڵ، شەکرە،
  • 7:02 - 7:06
    لە ڕاستیدا، جینەکان کاریگەرێێکی بەرچاویان هەیە لەسەر ئۆتیزم
  • 7:06 - 7:08
    .بە بەراورد لەگەڵ گشت حاڵەتەکانی دی
  • 7:08 - 7:12
    .بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، لەمەوە ناتوانین بزانین جینەکان چین
  • 7:12 - 7:14
    تەنانەت نازانین ئایا لە منداڵێکدا
  • 7:14 - 7:16
    پەیوەندیەکە لە یەک جینە
  • 7:16 - 7:18
    یاخوود لە کۆمەڵێک جیندایە؟
  • 7:18 - 7:22
    بۆیە لە ڕاستیدا، لە هەندێک تاکدا کە ئۆتیزمیان هەیە
  • 7:22 - 7:24
    پەیوەندی بە جینەوە هەیە.
  • 7:24 - 7:27
    تەنها یەک تاکە
  • 7:27 - 7:29
    جینی بەهێزی، دیاریکراوە
  • 7:29 - 7:31
    .کە دەبێتە هۆکاری تووشبوون بە ئۆتیزم
  • 7:31 - 7:33
    هەرچۆنێک بێت، لە کەسانیدیدا،
  • 7:33 - 7:34
    دەکرێت پەیوەندی هەبێت بە
  • 7:34 - 7:37
    کۆمەڵێک جینەوە
  • 7:37 - 7:40
    کە لە کاتی گەشە کردندا
  • 7:40 - 7:44
    .ئەگەری درووستبوونی ئۆتیزم دیاری دەکەن
  • 7:44 - 7:46
    ناکرێت بزانین لە کەسێکدا کام لەمانە
  • 7:46 - 7:48
    دەبنە هۆکاری درووست بوونی ئۆتیزم بۆیان
  • 7:48 - 7:51
    .هەتا لێکۆڵینەوەی زیاتر دەکەین
  • 7:51 - 7:52
    لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە
  • 7:52 - 7:54
    ئایا چۆن دەتوانین دەستنیشانی بکەین
  • 7:54 - 7:56
    .کە دەقاودەق ئەو جینانە چین
  • 7:56 - 7:57
    و با ئەوەش بخەمە ڕوو
  • 7:57 - 7:59
    .کە ئەمە هەموو کاتێک کارێکی ژیرانە نیە
  • 7:59 - 8:02
    لە هەندێک کەساندا،
  • 8:02 - 8:03
    دەکرێت ئۆتیزمیان هەبێت
  • 8:03 - 8:06
    لەبەر هۆکارێک کە ڕەگەزی بێت
  • 8:06 - 8:09
    .بەڵام لە هەمان کاتدا لەبەر ئه وە نەبێت کە ئۆتیزم لەو خێزانەدا هەبێت
  • 8:09 - 8:12
    هۆکارەکەشی ئەوەیە کە لە هەندێک کەسدا
  • 8:12 - 8:15
    دەکرێت گۆڕانکاری دروست ببێت لە جینەکانی
  • 8:15 - 8:18
    کە نەگوێزرابێتەوە لە دایکەکەوە
  • 8:18 - 8:19
    یاخود لە باوکەکەوە
  • 8:19 - 8:22
    بەڵکو سەر لە نوێ دروست دەبێت
  • 8:22 - 8:24
    و گۆڕانکاری لە
  • 8:24 - 8:25
    هێلکە و سپێرمدا دەبێت
  • 8:25 - 8:27
    لە کاتی سکپڕبوون دا
  • 8:27 - 8:28
    بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام نەبووە
  • 8:28 - 8:31
    .لە نێو نەوەکانی ئەو خێزانەدا
  • 8:31 - 8:34
    دەتوانین هەمان ستراتیجی بەکار بێنین
  • 8:34 - 8:36
    بۆ تێگەیشتن و پێناسەکردنی
  • 8:36 - 8:39
    .ئەو جینانەی کە دەبنە هۆی دروست بوونی ئۆتیزم لە کەسێکدا
  • 8:39 - 8:41
    هەر لەبەر ئەوە لە ڕێکخراوی سایمۆنس
  • 8:41 - 8:44
    ٢،٦٠٠ کەسمان هێنا کە
  • 8:44 - 8:46
    هێچ مێژووێکی ئۆتیزم لە خێزانەکەیاندا نەبوو
  • 8:46 - 8:50
    منداڵەکە و دایک و باوکیمان بە نموونە وەرگرت
  • 8:50 - 8:52
    و بەکارمان هێنان بۆ تێگەیشتن لەوەی
  • 8:52 - 8:54
    کە لەم حاڵەتەدا کام جینانە
  • 8:54 - 8:56
    دەبنە هۆکاری درووستبوونی ئۆتیزم؟
  • 8:56 - 8:59
    بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە پێویستی کرد بە گشتی
  • 8:59 - 9:02
    سەیری گشت زانیاریيەکانی جینەکان بکه ین
  • 9:02 - 9:04
    و جیاوازیيەکان دیاری بکەین
  • 9:04 - 9:08
    .لە نێوان جینەکانی منداڵ و دایک و باوکەکە
  • 9:08 - 9:10
    لێرەدا داوای لێبوردن دەکەم
  • 9:10 - 9:12
    کە دەبێت جەند زانیاریه کی کۆنی
  • 9:12 - 9:14
    ئینسایکلۆپێدیا بەکار دێنم نەک ویکیبێدیا
  • 9:14 - 9:17
    بەڵام بۆیە ئەم کارە دەکەم بۆ زیاتر ڕوونکردنەوەی مەبەستەکەم
  • 9:17 - 9:20
    لەم ئەژمار کردنەدا
  • 9:20 - 9:21
    پێویستی کرد سەیری
  • 9:21 - 9:23
    .ڕێژەیێکی یەكجار زۆری زانیاری بکەین.
  • 9:23 - 9:26
    زانیاریيەکانی جینەکانمان ڕێکخراون
  • 9:26 - 9:28
    بەسەر دەستە یه کی ٤٦ تاکی
  • 9:28 - 9:30
    و کاتێک ئەوەمان ئەنجامدا پێویستی کرد
  • 9:30 - 9:32
    هەر یەک لەو قەبارە ٤٦ تاکييانە هەژمار بکەین
  • 9:32 - 9:34
    چونکە لە هەندێک حاڵەتی ئۆتیزم
  • 9:34 - 9:37
    .ئەگەری یەک تاکی ونبوو هەیە
  • 9:37 - 9:39
    دواتر پێویستی کرد هێشتا ورردتر بین
  • 9:39 - 9:41
    بۆیە ئەم کتێبانەمان کردەوە
  • 9:41 - 9:43
    و لە هەندێک حاڵەتدا، گۆرانکاری جینەکان
  • 9:43 - 9:45
    .وردتر بوون
  • 9:45 - 9:48
    لەوانەیە تەنها دێڕێک کەم بووبێت
  • 9:48 - 9:51
    یاخود لەوەش ووردتر
  • 9:51 - 9:53
    ،تاکە پیتێک
  • 9:53 - 9:56
    یەک پیت لە نێو ٣ ملیار پیتدا
  • 9:56 - 9:58
    کە گۆڕا بوو و چاک کرا بوو
  • 9:58 - 9:59
    و هێشتا کاریگەری بەرچاوی هەبوو
  • 9:59 - 10:01
    لە لایەنی شێوازی کارکردنی مێشک
  • 10:01 - 10:03
    .و کاریگەری ده كاته سه ر هەڵسوکەوت
  • 10:03 - 10:06
    بە ئەنجامدانی ئەم کارە لە نێو ئەم خێزانانەدا
  • 10:06 - 10:08
    توانیمان هەژماری نزیکەی
  • 10:08 - 10:10
    لە % ٢٥ ی کەسەکان بکەین
  • 10:10 - 10:13
    و دیاری بکەین کە تاکە
  • 10:13 - 10:15
    فاکتەرێکی جینیي بەهێز
  • 10:15 - 10:18
    .کە دەبێتە هۆی درووستبوونی ئۆتیزم لە نێو ئەو خێزانانەدا
  • 10:18 - 10:20
    لە لایەکی تريشەوە لە سەدا٧٥ هەیە
  • 10:20 - 10:23
    .کە تێینەگەیشتووین
  • 10:23 - 10:24
    بەڵام کەتێک ئەمەمان یەنجام دەدا
  • 10:24 - 10:26
    بۆمان دەرکەوت
  • 10:26 - 10:29
    کە تەنها یەک
  • 10:29 - 10:31
    .جین نیە بۆ ئۆتیزم
  • 10:31 - 10:32
    لە ڕاستیدا خەمڵێندراوە سەرەتایيەکان
  • 10:32 - 10:35
    دەریدەخەن کە ٢٠٠ تا ٤٠٠ جینی جیاواز
  • 10:35 - 10:37
    .دەکرێت ببنە هۆی درووستبوونی ئۆتیزم
  • 10:37 - 10:38
    و ئەمەش هۆکاری بەشیک
  • 10:38 - 10:40
    لە تێڕوانینمان بۆ ئەو شەبەنگە فراوانە
  • 10:40 - 10:43
    .لە لایەنی کاریگەریيەکانی ڕوون دەکاتەوە
  • 10:43 - 10:45
    هەرجەندە جینەکان زۆرن
  • 10:45 - 10:47
    ئهمهش ههر له خۆوه نيه
  • 10:47 - 10:49
    شتيكي هەڕەمەکی نیە
  • 10:49 - 10:51
    ٢٠٠،٤٠٠ جین
  • 10:51 - 10:53
    .کە لە ڕاستیدا بەیەکەوە دەگوونجێن
  • 10:53 - 10:55
    .لە ڕاڕەوێکدا بەیێکەوە دەگونجێن
  • 10:55 - 10:56
    لە تٶڕێکدا یێکەوە دەگونجێن
  • 10:56 - 10:58
    کە لە ئێستادا ڕوونتر ده بيته وه
  • 10:58 - 11:01
    .لە لایەنی شێوازی کار کردنی مێشک
  • 11:01 - 11:03
    خەریکە دەگەین بە قووڵای لێکۆڵینەوەکە
  • 11:03 - 11:05
    کە تیایدا پێناسەی جینەکان
  • 11:05 - 11:07
    و پرۆتینەکان و گەردەکان
  • 11:07 - 11:09
    و تێگەیشتن لە پەیوەندیان بە یەکەوە
  • 11:09 - 11:11
    بۆ بە کار خستنی ئەو دەمارە
  • 11:11 - 11:13
    و تێگەیشتن لە پەیوەندی ئەو دەمارانە
  • 11:13 - 11:15
    بۆ بەکارخستنی خولى كاركردن
  • 11:15 - 11:17
    و تێگەیشتن لە شێوازی کارکردنی ئەو خولانە
  • 11:17 - 11:18
    دواجار ،بۆ کۆنترۆلکردنی هەڵسوکەوت
  • 11:18 - 11:21
    و تێگەیشتنیان لە کەسانی تووشبوو بە ئۆتیزم
  • 11:21 - 11:25
    .و هەروەها له کەسانی ئاساییشدا
  • 11:25 - 11:28
    .بەڵام دەستنیشانکردنی سەرەتایی ڕێگاچارەیە بۆمان
  • 11:28 - 11:29
    بتوانرێت دەستنیشانکردن لە کاتێدا
  • 11:29 - 11:31
    بۆ یه کێکی گومانلیکراو بە ئۆتیزم
  • 11:31 - 11:33
    بکرێت کاتێک
  • 11:33 - 11:35
    توانای گۆڕانکاریمان هەبێت
  • 11:35 - 11:37
    و بتوانین کاریگەريى بكه ينه سهر
  • 11:37 - 11:40
    .مێشکێک کە گەشە دەکات ، ئه مه گرنگە
  • 11:40 - 11:44
    بۆیە خەڵکانی وەک ئامی کلین ڕێگاچارەیان داهێناوە
  • 11:44 - 11:46
    کە بتوانرێت مندالی ساوا بهێنن
  • 11:46 - 11:49
    و بە بەکارهینانی تەکنالۆجیای دیاریکەر
  • 11:49 - 11:52
    کە گرنگی دەدات بە جوڵەی چاوی کۆرپەکە
  • 11:52 - 11:54
    .بۆ زانینی ئایا ئەم کۆرپە لە مەترسیدایە
  • 11:54 - 11:56
    وەکو دەبینن ئەم کۆرپەیە بە تایبەتی
  • 11:56 - 11:58
    چاوی لە چاوی ئەم ئافرەتە بڕیوە
  • 11:58 - 12:01
    کاتێک ئەو گۆرانی بۆ دەڵێت
  • 12:01 - 12:04
    .دەزانرێت کە تووشی ئۆتیزم نابێت
  • 12:04 - 12:07
    .هەر لەبەر ئەوە ئەم کۆرپەیە مەترسی ئۆتیزمی لەسەر نیە
  • 12:07 - 12:09
    لە لایەکیترەوە ئەم کۆرپەیەی تر
  • 12:09 - 12:11
    .ئۆتیزمی بۆ درووست دەبێت
  • 12:11 - 12:14
    لەم منداڵەدا دەبیندرێت کە
  • 12:14 - 12:16
    .بە باشی چاو نابڕیتە چاوی
  • 12:16 - 12:18
    لە بڕی ئەوە هەوڵی
  • 12:18 - 12:20
    پەیوەندیێکی کۆمەڵایەتی دەدات
  • 12:20 - 12:23
    بە سەیرکردنی دەمی و لووتی
  • 12:23 - 12:25
    و سەیرکردنی بۆ ئەملا وئەولا
  • 12:25 - 12:27
    بەڵام هەمدیسان پەیوەندیيه ک درووست ناکات
  • 12:27 - 12:30
    و توانینی کار کردن بەمە بە شێوەیێکی فراوان
  • 12:30 - 12:33
    و گرنگیدان بە نیشانەکانی کۆرپە و منداڵ
  • 12:33 - 12:36
    کە کارێکی کاریگەرە
  • 12:36 - 12:39
    و یارمەتیمان دەدات لە
  • 12:39 - 12:41
    هەوڵدانمان بو دەست بەکارکردن لەسەر کۆرپەی تەمەن زۆر مندال
  • 12:41 - 12:44
    .کە کاتێکە دەتوانین زیاترین کاریگەری درووست بکەین
  • 12:44 - 12:47
    چون كارهكه دەكهین؟
  • 12:47 - 12:49
    .لە ڕێگای کۆماڵێک فاکتەرەوە دەبێت
  • 12:49 - 12:51
    لەگەڵ هەندێک حاڵەت دا
  • 12:51 - 12:53
    .دەرمان بەکار دەهێنین
  • 12:53 - 12:56
    بۆیە لە ڕاستیدا دیاریکردنی هەندێک لەو جینانەی ئپتیزم
  • 12:56 - 12:58
    بۆ ئێمە گرنگن
  • 12:58 - 12:59
    بۆ دیاریکردنی دەرمان
  • 12:59 - 13:02
    بۆ دیاریکردنی ڕێگاچارەی کاریگەر
  • 13:02 - 13:04
    و ئاشکرایە کە ئەوە گرنگە
  • 13:04 - 13:05
    لە کار کردنمان لەسەر ئۆتیزم
  • 13:05 - 13:08
    بەڵام ئەمە تاکە وڵام نابێت.
  • 13:08 - 13:12
    .بەدەر لە بەکار هێنانی دەرمان هەروەها شێوازی خوێندن بەکار دەهێنین
  • 13:12 - 13:13
    کەسانی توشبوو بە ئۆتیزم
  • 13:13 - 13:15
    هەندێکیان تۆزێک جیاوازن
  • 13:15 - 13:17
    بە شێوەیه کی جیاواز فێر دەبن
  • 13:17 - 13:19
    بە شێوەیه کی جیاوز لە دەورو بەریان تێدەگەن
  • 13:19 - 13:22
    و دەبێت توانای فێرکردنیانمان هەبێت
  • 13:22 - 13:25
    بە شێوازێک کە سوودیان پێ بگەیێنین
  • 13:25 - 13:27
    بەدەر لەوە، زۆر کەس هەیە
  • 13:27 - 13:29
    لەم ژوورەدا کە بیرۆکەی زۆر باشیان هەیە
  • 13:29 - 13:31
    لە لایه نی تەکنەلۆژیای تازە کە بەکاری دەهێنین
  • 13:31 - 13:34
    وەکو ئامێر کە بتوانین ڕاهێنانی مێشکی پێ بکەین
  • 13:34 - 13:36
    بۆ ئەوەی كاراتر بێت
  • 13:36 - 13:38
    و بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییانەی کە
  • 13:38 - 13:39
    تۆزێک کێشە دروست دەکەن
  • 13:39 - 13:42
    و تەنانەت شتی وەک گووگل گلاس.
  • 13:42 - 13:43
    دەتوانیت بۆ نمونە بیهێنیتە بەرچاوت، گابریێل
  • 13:43 - 13:45
    کە لە لایەنی کۆمەڵایەتیەوە کێشەی هەیە
  • 13:45 - 13:47
    بکرێت گۆۆگل گلاس بەکار بهێنێت
  • 13:47 - 13:48
    بە دانانی دەنگدەرێک لە نێو گوێجکەیدا
  • 13:48 - 13:50
    و یاریدەدەرێکی هەبێت یارمەتی بدات
  • 13:50 - 13:53
    لە کاتی بیرکردنەوەی لە قسە کردن دا
  • 13:53 - 13:54
    وەک دەسپێکەرێکی قسە
  • 13:54 - 13:56
    بتوانێت ڕۆژێک لە ڕۆژان
  • 13:56 - 13:59
    .داوای ژوانێک لە کجێک بکات
  • 13:59 - 14:01
    گشت ئەم تەکنۆلۆجیانە
  • 14:01 - 14:03
    هەلمان بۆ دەڕەخسێنن
  • 14:03 - 14:05
    کە کاریگەربین بۆ
  • 14:05 - 14:07
    کەسانی تووشبوو بە ئۆتیزم
  • 14:07 - 14:10
    بەڵام هێشتا ڕێگایێکی دوورمان ماوە بیبڕین
  • 14:10 - 14:11
    چەنێک دەزانین
  • 14:11 - 14:14
    بەڵام هێشتا زۆر ماوە بیزانین
  • 14:14 - 14:16
    بۆیە داوا لە هەموتان دەکەم
  • 14:16 - 14:19
    کە یارمەتیدەر بن
  • 14:19 - 14:20
    لەوەی بیر بکەینەوە چۆن باشتر بین
  • 14:20 - 14:23
    ژیرییه دهستهجهمعييهكهمان بهكاربهێنين
  • 14:23 - 14:25
    بۆ ئەوەی بتوانین گٶڕانکاریهک بکەین
  • 14:25 - 14:26
    بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانەی
  • 14:26 - 14:29
    خێزانەکانیان مێژووی ئۆتیزمیان هەیە
  • 14:29 - 14:32
    داواتان لێ دەکەم بەشداری تۆڕی ئۆتیزم بکەن
  • 14:32 - 14:34
    بۆ ئەوەی بەشێک بن لە چارەسەرەکەی
  • 14:34 - 14:37
    لەبەر ئەوەی ژمارەيه کی زۆر لە ئێمە پێويستە
  • 14:37 - 14:39
    بۆ گرنگیدان بەم بابەته
  • 14:39 - 14:41
    .و گرنگیدان بە گۆڕانکارێکی واتابەخش
  • 14:41 - 14:43
    کاتێک بیر لە شتێک دەکەینەوە کە ئەگەری هەیە
  • 14:43 - 14:44
    ڕێگاجاره يه ک بێت
  • 14:44 - 14:46
    چۆن دەکرێت؟
  • 14:46 - 14:48
    ئایا ئەمە گۆڕانکاریه ک درووست دەکات لە ژیانماندا
  • 14:48 - 14:50
    وەکوو کەسانێک
  • 14:50 - 14:52
    وەکو خێزانێکی خاوەن مێژووی ئۆتیزم؟
  • 14:52 - 14:55
    پێوەستمان بە کەسانی هەموو تەمەنەکان دەبێت
  • 14:55 - 14:56
    لە گەنجان تا پیران
  • 14:56 - 14:58
    لە هەموو جۆر و قەبارەیه ک
  • 14:58 - 15:00
    لە شەبەنگی جۆرهكانى ناڕێکی ئۆتیزم
  • 15:00 - 15:02
    بۆ ئەوەی دڵنیا بین کاریگەرین
  • 15:02 - 15:05
    بۆیە داوا لە هەمووتان دەکەم بەشداربن
  • 15:05 - 15:08
    لە هەوڵدان بۆ
  • 15:08 - 15:09
    باشترکردن و دەوڵەمەندکردنی
  • 15:09 - 15:11
    ژیانی کەسانی تووشبو بە ئۆتیزم.
  • 15:11 - 15:14
    سوپاس
  • 15:14 - 15:18
    (چەپڵە)
Title:
ئۆتیزم - ئەوەی دەیزانین و ئەوەی هێشتا نایزانین
Speaker:
وێندی چەنگ
Description:

لەم وتە پڕ راستىیەدا، (وێندی چەنگ)ی شارەزای جینەکان باسى ئەو زانیارییانە دەکات کە لەبارەی ناڕێکی ئۆتیزمەوە دەیزانین - بۆ نمونە، ئۆتیزم چەندین هۆکاری هەیە کە رەنگە پێکەوە گرێدرابن. لەودیو نیگەرانییەکان لەبارەی دەستنیشاکردنی ئەم ناڕێکىیە، چەنگ و تیمەکەی بایەخ بەو بابەتانە دەدەن کە لە رێگەی لێکۆڵینەوە و چارەسەر و گوێگرتنی وردەوە بەدەستمان هێناون.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
15:35
  • Please translate title and description and re-submit your work. You can edit the title and description by clicking on the pencil icon on the top-left of your screen, when you are in the editor.

  • We cannot publish the Kurdish translation without the title and description translated into Kurdish.
    Please translate by clicking on the pencil icon on top-left.

    Thank you!

  • Please add title and description, otherwise I cannot accept the translation.

    Thank you!

Kurdish subtitles

Revisions