< Return to Video

چیرۆکی ڕاستەقینەی ساکەجوەیە -- کارین مێنسینگ

  • 0:06 - 0:08
    لەوانەیە پێت وابێت
    زۆر دەزانیت
  • 0:08 - 0:10
    لەسەر ئەمریکیە ڕەسەنەکان
    بەهۆی فیلمە بەناوبانگەکان،
  • 0:10 - 0:11
    پەرتووکەکان،
  • 0:11 - 0:12
    و وانەکانی خوێندنگەوە،
  • 0:12 - 0:15
    بەڵام وادیارە زۆربەی ئەوەی ئێمە
    پێمان وایە دەیزانین
  • 0:15 - 0:17
    سەبارەت بە کەسە بەناوبانگەکانی
    ئەمریکییە ڕەسەنەکان
  • 0:17 - 0:18
    بە تەواوی ڕاست نین.
  • 0:18 - 0:20
    با ساکەجوەیە بە نموونە وەربگرین،
  • 0:20 - 0:21
    لەوانەیە ئەوت لە بیربێت
  • 0:21 - 0:24
    وەک ژنێکی هیندی جوان کە
    لە ژیانێکی نائاسایی ژیاوە
  • 0:24 - 0:25
    وەکو ڕێنیشاندەرێک خزمەتی
  • 0:25 - 0:28
    بە گەشتە بەناوبانگەکەی
    لویس و کڵاک کردووە، وایە؟
  • 0:28 - 0:31
    باشە. لەڕاستیدا ڕێک بەم جۆرە نەبووە.
  • 0:31 - 0:34
    زۆر سەبارەت بە منداڵی ساکەجوەیە نازانرێت،
  • 0:34 - 0:37
    بەڵام دەزانین لە ساڵی ١٧٨٨ لە دایک بووە
  • 0:37 - 0:38
    لە هۆزی ئەگادیکە
  • 0:38 - 0:41
    لە لێمی شیشۆنی کە ئێستا پێی دەوترێت
    ئایدەهۆیە.
  • 0:41 - 0:43
    لە ساڵی ١٨٠٠. کاتێک تەمەنی
    نزیک ١٢ ساڵان بوو،
  • 0:43 - 0:46
    ساکەجوەیە و هەندێک لە کچانی دیکە
  • 0:46 - 0:48
    لەلایەن گروپێکی هیداتسوی هیندیەوە
    ڕفێندران.
  • 0:48 - 0:51
    وەکو بەندی بۆ گوندی هیداتسویان برد
  • 0:51 - 0:52
    کە ئێستا بە باکووری داکۆتا ناسراوە.
  • 0:52 - 0:56
    دواتر، بە فەرەنسیەکی کەنەدی
    ڕاوکەری فەروو فرۆشرا
  • 0:56 - 0:57
    بە ناوی ووسانت شابەنۆ.
  • 0:57 - 0:59
    لە ماوەی ساڵیک و زیاتر.
  • 0:59 - 1:01
    ساکەجوەیە بە یەکەم منداڵی دووگیان بوو.
  • 1:01 - 1:03
    هەر دوای ئەوەی دووگیان بوو،
  • 1:03 - 1:06
    لە شکری دۆزینەوەی بە گوندەکانی
    هیداتسا گەیشتن.
  • 1:06 - 1:08
    فەرماندە مێریوێسەر لویس و
    ویلیام کڵارک
  • 1:08 - 1:09
    لەوێ قەڵای ماندانیان دروستکرد،
  • 1:09 - 1:11
    و دەستیان کرد بە
    چاوپێکەوتنی خەڵک
  • 1:11 - 1:13
    تا یارمەتی و ڕێنماییان بکەن
    لە گەشتە مەترسیدارەکەیان.
  • 1:13 - 1:16
    ڕازیبوون تا پارە بە
    هاوسەرەکەی ساکەجوەیە بدەن، شاربۆنیو،
  • 1:16 - 1:18
    بەو مەرجەی کە هاوژینە خۆشەویستەکەی
  • 1:18 - 1:21
    وەک وەرگێڕ لەگەڵیان بچێت.
  • 1:21 - 1:23
    بیریان کردەوە کە
    ساکەجوەیە لەگەڵیان بێت
  • 1:23 - 1:25
    دەتوانن بەدرێژایی ڕێگەکە
    بەرەنگاری هەر تیرەیەکی ڕەسەن ببنەوە.
  • 1:25 - 1:27
    هەروەک کڵارک لە
    گەشتنامەکەی ئاماژەی پێدا
  • 1:27 - 1:29
    "ژنێک لەگەڵ کۆمەڵیک پیاو
  • 1:29 - 1:31
    شایەنی دەستخۆشییە."
  • 1:31 - 1:33
    زۆری پێنەجوو، ساکەجوەیە منداڵی بوو
  • 1:33 - 1:36
    کوڕێکی بچووک بە ناوی ژۆن بابتیست شاربۆنیۆ.
  • 1:36 - 1:38
    کڵارک بە پۆمپی بانگی دەکرد.
  • 1:38 - 1:40
    ساکەجوەیە پۆمپی بە پشتی هەڵدەگرت
  • 1:40 - 1:43
    لەو کاتەوەی لە شکری دۆزینەوە دەستیان
    بە گەشتەکەیان کرد.
  • 1:43 - 1:44
    لەگەڵ کاری وەرگێڕانی زمانی
  • 1:44 - 1:47
    کاتێک لویس و کڵاری
    چاویان بە هندییەکان دەکەوت،
  • 1:47 - 1:50
    چالاکییەکانی ساکەجوەیە وەک
    ئەندامێکی لەشکرەکە
  • 1:50 - 1:51
    هەڵکۆڵین بۆ ڕەگەکان،
  • 1:51 - 1:53
    کۆکردنەوەی ڕووەکانەی دەخورێن،
  • 1:53 - 1:54
    لێکردنەوەی توو.
  • 1:54 - 1:58
    لە ساڵی ١٨٠٥، ئەم بەلەمەی
    کە لەسەری بوون نقوم بوو.
  • 1:58 - 1:59
    ساکەجوەیە خۆی بۆ
    ناو ئاوەکە هەڵدا،
  • 1:59 - 2:01
    هەموو پەڕە و کەلوپەلە گرنگەکانی
    دەرهێنایەوە.
  • 2:01 - 2:03
    گەرنا هەموو شتە
    گرنگەکانیان لە دەست دەچوو.
  • 2:03 - 2:06
    وەک گەشتنامەکەیان و
    تۆمارەکانی لویس و کڵارک.
  • 2:06 - 2:09
    دواتر لەو ساڵە، فەرماندە لویس و سێ پیاو
  • 2:09 - 2:12
    ٧٥ میلیی گەشتە سەرەکییەکەیان بڕی،
  • 2:12 - 2:14
    کە بە درێژایی کیشوەرەکە گەشتیان کرد.
  • 2:14 - 2:16
    ڕۆژی دواتر چاویان بە کۆمەڵێک شیشۆنی کەوت.
  • 2:16 - 2:19
    نەک تەنها ئەوەیان سەلماند
    کە تیرەی ساکەجوەیەن،
  • 2:19 - 2:21
    بەڵکو سەرۆکەکەیان
    سەرۆک خێل کەمەیەوەیت،
  • 2:21 - 2:24
    دەرکەوت کە برای ساکەجوەیە.
  • 2:24 - 2:26
    دوای پێنج ساڵ دابڕان
  • 2:26 - 2:28
    کاتێک کە ڕفێندڕابوو
    لە تەمەنێکی گەنجی،
  • 2:28 - 2:31
    ساکەجوەیە و کەمەیەوەیت
    بەیەک دی شادبوونەوە.
  • 2:31 - 2:34
    بەداخەوە، ساکەجوەیە دەبوو
    بە خێرایی ماڵئاوای
  • 2:34 - 2:35
    لە برا خۆشەویستەکەی بکات
  • 2:35 - 2:37
    و لە گەشتەکەی بەردەوام بێت.
  • 2:37 - 2:40
    لە یەک ساتدا، گەشتەکە بۆ سەختی و
    سەرما و تەزین گۆڕا.
  • 2:40 - 2:44
    گروپەکە دەبوو مۆم بخۆن
    تا لە ژیان بەردەوام بن.
  • 2:44 - 2:46
    کاتێک لە کۆتاییدا پلەی گەرمی بەرز بوویەوە،
  • 2:46 - 2:49
    ساکەجوەیە ڕەگی دۆزیەوە و هەڵیکەند،
    و ڕەگەکانی لێنا
  • 2:49 - 2:51
    تا یارمەتی گروپەکە بدا
    لە بەدەستهێنانەوەی هێز و وزە.
  • 2:51 - 2:52
    لە گەشتی گەڕانەوەدا،
  • 2:52 - 2:55
    چاویان بە هیندیەک کەوت
    کە عەباییەکی فەرووی جوانی لەبەر بوو.
  • 2:55 - 2:57
    لویس و کلارک ویستیان عەباکە بهێنن
  • 2:57 - 2:59
    بۆ تۆماس جیفیرسۆن وەک دیاری
  • 2:59 - 3:01
    بەڵام هیچیان نەبوو تا پێی بکڕن.
  • 3:01 - 3:03
    هەربۆیە، ساکەجوەیە ڕازیبوو
  • 3:03 - 3:06
    بەنرخترین سامانی پشتێنە
    شینەکەی بە کابرا هیندیەکە بدات،
  • 3:06 - 3:07
    لە بەرامبەر عەبا فەرووەکە.
  • 3:07 - 3:10
    دوو ساڵ زیاتر دوای دەستپێکردنی گەشتەکە،
  • 3:10 - 3:12
    لە کۆتاییدا تەواو بوو،
  • 3:12 - 3:14
    لە سانت لویس کۆتای پێهات.
  • 3:14 - 3:17
    ئەمڕۆ، لە خوێندنگە سەبارەت
    بە ساکەجوەیە فێر دەبین
  • 3:17 - 3:18
    وەک ڕێبەرێكی ئەفسانەیی،
  • 3:18 - 3:20
    بەڵام ژیانی، هەروەک زۆربەی خەڵک،
  • 3:20 - 3:22
    زۆر ئاڵۆزتر بوو
  • 3:22 - 3:25
    وەک لەوەی پەرتووکە مێژووییەکان
    باسییان لێوە کردووە.
Title:
چیرۆکی ڕاستەقینەی ساکەجوەیە -- کارین مێنسینگ
Description:

تەواوی وانەکە لێرە چاو لێبکە: http://ed.ted.com/lessons/the-true-story-of-sacajawea-karen-mensing

لە سەرەتاکانی سەدەی ١٩، کچێکی گەنجی ئەگەیدایک بەناوی ساکەجوەیە لەلایەن گەڕیدەکانی مێروێسەر لویس و ویلیام کڵاڕک پشتی پێبەسترا لە ڕێنیشاندانیان لە ڕۆژئاوای وڵاتە یەگرتووەکانی ئەمریکا. کارین مێنسینگ باس لە هەندێک ئەفسانە دەکات کەوا وێنەی ناسراوی ژنێکی قارەمانمان پیشان دەدات لەگەڵ منداڵەکەی کە بە پشتی هەڵیگرتووە و زانیاریەکی زۆری هەیە لەسەر بیابانەکانی ئەمریکا.

وانەکە لەڵایەن کارین مێنسینگ، کاری ئەنیمەشن لە لەایەن ستۆدیۆی فلامینکگ مێدیسا بۆ کراوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
03:41

Kurdish (Central) subtitles

Revisions