زانستی خانەکان کە قەت کۆن نابێت
-
0:01 - 0:03کۆتایی لەکوێوە دەستپێدەکات؟
-
0:03 - 0:07بۆ من، هەمووی لەم
شتە بچووکەوە دەستپێدەکات. -
0:08 - 0:10ئەم بوونەوەرە ڕۆح سوکە --
-
0:10 - 0:11بەلای منەوە ڕۆح سوکە --
-
0:11 - 0:15پێی دەوترێت تێتراهامینیا و
بوونەوەرێکی تاک خانەییە. -
0:15 - 0:17هەروەها ناسراویشە بە گەنگی حەوز.
-
0:17 - 0:21کەواتە بەڵێ، من کارەکەم
لە گەنگی حەوزەوە دەستیپێکرد. -
0:22 - 0:25ئێستا، جێی سەرسوڕمان نییە
کە بووم بە زانایەک. -
0:25 - 0:27کە لە شوێنێکی دوور گەورە بووم،
-
0:27 - 0:30بە منداڵی زۆر بە حەسرەت بووم
-
0:30 - 0:32دەربارەی هەموو شتێکی زیندوو.
-
0:32 - 0:36زۆرجار ماسییە لیقەی ژەهراوی کوشندەم
هەڵدەگرتەوە و گۆرانیم بۆ دەوتن. -
0:38 - 0:41بۆیە لە سەرەتای دەستپێکردندا،
-
0:41 - 0:44زۆر بە حەسرەت بووم دەربارەی
نەزانراوە سەرەکییەکانی -
0:44 - 0:47سەرەکیترین بەردی بناغەکانی ژیان، و
-
0:47 - 0:53خۆشبەخت بووم لە کۆمەڵگایەک
ژیام کە ئەو حەسرەتە بەرز دەنرخێنرا تیایدا. -
0:53 - 0:56ئێستا بۆ من، ئەم گەنگی
حەوزە کە پێی دەوترێ تێتراهامینا -
0:56 - 0:58ڕێگایەکی باش بوو بۆ لێکۆڵینەوە
لەسەر ئەو نەزانراوە سەرەکییانەی -
0:58 - 1:00زۆر حەزم بە زانینیان دەکرد:
-
1:00 - 1:04ئەو گورزە دی ئێن ئەیانەی خانەکانمان
کە پێیان دەوترێت کرۆمۆسۆمەکان. و -
1:05 - 1:11بە تایبەتیش زۆر بە حەسرەت بووم بۆ
زانین لەسەر کۆتاییەکانی کرۆمۆسۆمەکان، -
1:11 - 1:13ناسراو بە تێلۆمیرەکان.
-
1:13 - 1:16ئێستا، کە دەستم بە ئامانجەکەم کرد،
-
1:16 - 1:20هەموو ئەوەی دەمانزانی ئەوەیە کە
ئەمانە کۆتایی کرۆمۆسۆمەکان دەپارێزن. -
1:20 - 1:21گرنگیان هەیە لەکاتی دابەشبوونی خانەکان.
-
1:21 - 1:23بەڕاستی گرنگ بوون،
-
1:23 - 1:27بەڵام ویستم بزانم تێلۆمیرەکان
لە چ شتێک پێکهاتوون، و -
1:27 - 1:30بۆ ئەوە پێویستم بە زۆر بوو.
-
1:30 - 1:32بە ڕێکەوتیش ئەم تێتراهامینانە
-
1:32 - 1:35کرۆمۆسۆمی ڕێک و کورتی زۆرە،
-
1:35 - 1:37نزیکەی ٢٠,٠٠٠ دانە.
-
1:37 - 1:38کەواتە تێلۆمیری زۆری دەبێت. و
-
1:39 - 1:44بۆم دەرکەوت کە تێلۆمیرەکان
پێکهاتوون لە پارچەی تایبەتی -
1:44 - 1:48دی ئێن ئەیەک کە فرمان دەرناکات
لە کۆتاییەکانی کرۆمۆسۆمەکاندا. -
1:48 - 1:50بەڵام کێشەیەک هەیە.
-
1:50 - 1:53هەموو لە یەک خانەوە ژیانمان دەستپێدەکات.
-
1:53 - 1:55دابەش دەبێت بۆ دوو. دووان دەبێت
بە چوار. چواریش بە هەشت، و -
1:55 - 1:59بەردەوام و بەردەوام دەبێت تا
دەگاتە ٢٠٠ ملیۆن ملیار خانە -
1:59 - 2:00کە لەشی کەسێکی پێگەشتوو پێکدەهێنێت. و
-
2:01 - 2:05هەندێک لەو خانانەش پێویستە
هەزارەها جار دابەش ببن. -
2:06 - 2:08ڕاستییەکەی، لەکاتێکدا کە من
لێرە لەبەردەمتان وەستاوم، -
2:09 - 2:12لە تەواوی لەشمدا، خانەکان
بە بەردەوامی خۆیان نوێدەکەنەوە، -
2:12 - 2:14بۆ ئەوەی بتوانم ئاوا
لەبەردەمی ئێوەدا بووەستم. -
2:15 - 2:19بۆیە هەرجارێک خانەیەک دابەش دەبێت،
پێویستە هەموو دی ئێن ئەیەکانی کۆپی بکرێن، -
2:20 - 2:22هەموو دی ئێن ئەیەکانی
زانیاریان لەسەرە لەو کرۆمۆسۆمانەدا، -
2:22 - 2:27چونکە ئەوە زانیاری کارپێکردنی
هەستیاری لەسەرە -
2:27 - 2:30کە وا دەکات خانەکانمان
بە باشی و کاری خۆیان بکەن، -
2:30 - 2:34بۆ ئەوەی خانەکانی دڵم بە ڕێکی لێبدەن،
-
2:34 - 2:37کە دڵنیاتان ئەکەمەوە
لە ئێستایا وا نین، و -
2:37 - 2:40خانەکانی بەرگری لەشیشم
-
2:40 - 2:44بەرەنگاری بەکتریا و ڤایرۆس ببنەوە، و
-
2:45 - 2:49خانەکانی مێشکیشم بتوانن
یادەوەری یەکەم ماچمان هەڵگرن و -
2:49 - 2:52بەدرێژایی تەمەن بەردەوام بن لە فێربوون.
-
2:53 - 2:57بەڵام هەڵەیەکی بچووکی هەستیار
هەیە لە کۆپیکردنی دی ئێن ئەیدا. -
2:57 - 3:00تەنیا یەکێکە لەو ڕاستییانەی ژیان.
-
3:00 - 3:04هەر جارێک خانەکە دابەشدەبێت و
دی ئێن ئەیەکە کۆپی دەکرێت، -
3:04 - 3:08هەندێک لە دی ئێن ئەی بەشی کۆتاییەکان
لێدەبنەوە و کورت دەبنەوە، و -
3:08 - 3:10هەندێک لەوە تێلۆمیرەکانە.
-
3:10 - 3:12بیریشی لێبکەنەوە
-
3:12 - 3:16وەک لاسیکەکەی سەری قەیتانەکان
ئەپارێزێت و ناهێڵێ شی ببنەوە. -
3:16 - 3:21ئەوانەش قەیتانەکان یان کرۆمۆسۆمەکان
دەپارێزن لەوەی کە شی ببنەوە، و -
3:21 - 3:27کاتێک ئەو سەرە زۆر کورت دەبێتەوە
دەرئەنجام لێدەبێتەوە، و -
3:27 - 3:30ئەو تێلۆمیرە کورت بووەوەیەش ئاماژەیەک
دەنێرێت بۆ خانەکان. -
3:32 - 3:34"دی ئێن ئەیەکە چیتر پارێزراو نییە."
-
3:34 - 3:36ئاماژەیەک دەنێرێت. کاتی مردنە.
-
3:36 - 3:37کەواتە، کۆتایی چیرۆکەکەیە.
-
3:37 - 3:40ببورن، وا بەخێرایی نا.
-
3:41 - 3:43ناکرێت کۆتایی چیرۆکەکە بێت،
-
3:43 - 3:45چونکە ژیان لەسەر ڕووی
زەوی نەمردووە جارێکە. -
3:45 - 3:48بۆیە ویستم بزانم:
-
3:48 - 3:50ئەگەر ئەو لێبوونەوە و نەمانە
هیچ ڕێگەی لێنەگیرێت، -
3:50 - 3:53دایکە سرووشت چۆن دڵنیادەبێتەوە لەوەی
-
3:53 - 3:56بتوانین کرۆمۆسۆمەکانمان بە
پارێزراوی بهێڵینەوە؟ -
3:57 - 3:59ئێستا، قەوزەی تێتراهامیناتان بیرە
ئەوەی پێی دەوترێت گەنگی حەوز؟ -
4:01 - 4:06شێتانە ترین شتی ئەوەبوو،
خانەکانی تێتراهامینا قەت پیرنابن و نامرن. -
4:07 - 4:11بە تێپەڕبوونی کات تێلۆمیرەکانیان
کورت نەئەبوونەوە و بمرن. -
4:13 - 4:15هەندێک جار تەنانەت درێژتریش دەبوون.
-
4:15 - 4:17شتێکی تر لە ئارایا بوو، و
-
4:17 - 4:20باوەڕم پێبکەن، ئەو شتە لە
هیچ کتێبێکدا نییە. -
4:21 - 4:24کەواتە لەکاتی ئیشکردن لە تاقیگەکەم و
لەگەڵ خوێندکارە بێوێنەکەم کارۆڵ گریدەر و -
4:24 - 4:27من و کارۆڵ خەڵاتی نۆبڵمان بردەوە
پێکەوە بۆ ئەم کارە -- -
4:27 - 4:29دەستمان کرد بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوە و
-
4:30 - 4:33بۆمان دەرکەوت کە خانەکان
بەڕاستی شتێکی تریان هەیە. -
4:34 - 4:37ئەنزیمێک پێشتر بیری لێنەکرابۆوە
-
4:37 - 4:40کە بتوانێت تێلۆمیرەکان
نوێبکاتەوە و درێژتریان بکات، و -
4:41 - 4:43ناومان نا تێلۆمیرەیس. و
-
4:44 - 4:47کاتێکیش تێلۆمیرەیسی قەوزەی
گەنگی حەوزمان دەرکرد، -
4:47 - 4:50تێلۆمیرەکانیان کورت بووە و مردن.
-
4:51 - 4:53کەواتە بەهۆی تێلۆمیرەیسە
زۆرەکەیانەوە بوو -
4:53 - 4:57کە ئەم قەوزانە قەت پیر نەئەبوون.
-
4:58 - 5:01باشە، ئێستا ئەوە پەیامێکی
تەواو هیوا بەخشە -
5:02 - 5:05بۆ ئێمەی مرۆڤ کە بتوانین
لە قەوزەی گەنگی حەوزەوە وەریگرین، -
5:06 - 5:08چونکە دەرکەوتووە
-
5:08 - 5:11ئێمەی مرۆڤ لەگەڵ چوون بەتەمەندا،
تێلۆمیرەکانمان کورت دەبنەوە، و -
5:12 - 5:16بەشێوەیەکی بەرچاویش، ئەو
کورت بوونەوەیە پیرمان دەکات. -
5:16 - 5:18بەشێوەیەکی گشتی قسەکەین،
هەتا تێلۆمیرەکان درێژتر بن، -
5:18 - 5:19باشترە بۆت.
-
5:21 - 5:22زۆر کورتبوونەوەی تێلۆمیرەکانە
-
5:22 - 5:26دەبێتە هۆی ئەوەی هەست بە نیشانەکانی
پیربوون بکەین و بیانبینین. -
5:26 - 5:28خانەکانی پێستم دەست دەکەن بە مردن و
-
5:28 - 5:31منیش وردە وردە هێڵ و چرچی
دەبینم لە پێستی خۆمدا. -
5:31 - 5:33خانەکانی ڕەنگی قژ دەمرن.
-
5:33 - 5:35ئیتر تاڵی سپی دەبینیت.
-
5:35 - 5:37خانەکانی کۆئەندامی بەرگری دەمرن.
-
5:38 - 5:41مەترسی تووشبوون بە
نەخۆشییت زیاد دەبێت. -
5:41 - 5:44ڕاستییەکەی، کۆکراوەی توێژینەوەکانی
ئەم ٢٠ ساڵەی پێشوو -
5:45 - 5:48ئەوەی ڕوونکردۆتەوە کە کورتبوونی تێلۆمیرەکان
-
5:48 - 5:52ڕۆڵ دەگێڕێت لە زیادبوونی مەترسیمان
بۆ توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، -
5:52 - 5:56نەخۆشی ئەلزەهەیامەر، هەندێک
جۆری شێرپەنجە و شەکرە، -
5:56 - 5:59ئەو نەخۆشییانەی زۆربەمان
بەهۆیانەوە دەمرین. و -
6:01 - 6:04بۆیە دەبێت بیر لەمە بکەینەوە.
-
6:05 - 6:07چی ڕووئەیات؟
-
6:07 - 6:09ئەم کورتبوونەوەیە،
-
6:09 - 6:11سەیری ئەکەین و هەست بە
پیرتر بوون دەکەین، بەڵێ. -
6:11 - 6:15تیلۆمیرەکانی ئێمە خێراتر
شەڕی کورتبوونەوەکە دەدۆڕێنن. و -
6:15 - 6:18ئەوانەشمان کە ماوەیەکی زیاتر
بە گەنجی دەمێنینەوە، -
6:18 - 6:21دەرکەوتووە تێلۆمیرەکانمان
بە درێژی دەمێننەوە -
6:21 - 6:22بۆ ماوەیەکی زیاتر،
-
6:22 - 6:25هەستی گەنجێتیمان درێژدەکەنەوە و
-
6:25 - 6:28مەترسییەکانی هەموو نەخۆشییە
خراپەکان کەمدەکەنەوە -
6:28 - 6:30کاتێک تەمەنمان تێدەپەڕێت.
-
6:32 - 6:34باشە،
-
6:34 - 6:36لەوە ئەچێ تێگەشتنی قورس بێت.
-
6:37 - 6:40ئێستا، ئەگەر تێلۆمیرەکانم بەسترابێتن بەوەی
-
6:40 - 6:44چەندێک بەخێرایی هەست
بە پیربوون دەکەم و پیردەبم، -
6:44 - 6:48ئەگەر تێلۆمیرەکانم بە
تێلۆمیرەیس نوێببنەوە، -
6:48 - 6:53هەموو ئەوەی لەسەرمە بیکەم بۆ
پێچەوانەکردنەوەی نیشانەکانی پیربوون -
6:53 - 6:56ئەوەیە بزانم لەکوێ بتڵێک
بکڕم کە پڕە -
6:56 - 7:01لە تێلۆمیرەیسی نمرە یەکی
ئەندامی، وا نییە؟ -
7:01 - 7:02تەواو! کێشەکە چارەسەر بوو.
-
7:02 - 7:03(چەپڵەلێدان)
-
7:03 - 7:06وا بە خێرایی نا، ببورن.
-
7:06 - 7:10بەداخەوە، بەو شێوەیە نییە.
-
7:10 - 7:11باشە. ئەی بۆچی؟
-
7:11 - 7:15لەبەر ئەوەیە کە بۆماوەیی مرۆڤ فێری کردوین
-
7:15 - 7:19کاتێک یەتە سەر تێلۆمیرەیسی خۆمان،
-
7:19 - 7:22ئێمەی مرۆڤ لەسەر
لێواری چەقۆیەک دەژین. -
7:22 - 7:23باشە، بە سادەیی بیڵێم،
-
7:24 - 7:31بەڵێ، زیادکردنی تێلۆمیرەیس مەترسییەکانی
هەندێک لە نەخۆشییەکان کەمدەکەنەوە، -
7:31 - 7:37بەڵام مەترسییەکانی هەندێک
جۆری شێرپەنجەی کوشندەش زیاد دەکات. -
7:37 - 7:42کەواتە ئەگەر بشتوانی ئەو بتڵە تێلۆمیرەیسە
بکڕیت، و -
7:42 - 7:49هەندێک ماڵپەڕیش هەبن کە بتوانیت
ئەو جۆرە بەرهەمانەی لێبکڕیت، -
7:49 - 7:54کێشەکە ئەوە ئەبێت کە مەترسی
خۆت بۆ شێرپەنجەکان زیاد دەکەیت. و -
7:55 - 7:56ئێمەش ئەوەمان ناوێت.
-
7:57 - 8:00باشە، خەمتان نەبێت، و
-
8:00 - 8:05پێموابێت ئەمەی ئێستا جێی پێکەنینە،
-
8:05 - 8:09چونکە زۆرێک لە ئێمە بیر ئەکەنەوە ئەڵێن،
باشترە وەک قەوزەی گەندی ناو حەوز بم. -
8:11 - 8:14(پێکەنین)
-
8:15 - 8:16شتێک هەیە بۆ ئێمەی مرۆڤ
-
8:16 - 8:19لە چیرۆکی تێلۆمیرەیسەکان و
هەوڵی هێشتنەوەیان. -
8:19 - 8:20بەڵام ئەمەوێ شتێک ڕوونکەمەوە.
-
8:21 - 8:24دەربارەی درێژکردنی ماوەی
ژیانی مرۆڤ -
8:24 - 8:26یان نەمری نییە.
-
8:26 - 8:29دەربارەی مەودای لەشساغ بوونە.
-
8:29 - 8:31ئێستا، مەودای لەشساغی ژمارەی
ئەو ساڵانەی تەمەنی خۆتە -
8:31 - 8:35کە بێ هیچ نەخۆشییەکیت، لەشت ساغە،
توانای کارکردنت هەیە، و -
8:35 - 8:37چێژیش لە ژیان دەبینیت.
-
8:37 - 8:40ماوەی نەخۆش بوون، پێچەوانەی
ماوەی لەشساغ بوونە، -
8:40 - 8:44ئەو کاتەی ژیانتە کە بەسەری دەبەیت و
هەست بە نەخۆشی و پیری و نزیکە مەرگ دەکەیت. -
8:44 - 8:47کەواتە پرسیارە ڕاستەقینەکە ئەوەیە،
-
8:47 - 8:49کەواتە ئەگەر نەتوانم تێلۆمیرەیس وەرگرم،
-
8:51 - 8:54کۆنترۆڵم دەبێت بەسەر
درێژی تیلۆمیرەکانم و -
8:54 - 8:58لەشساغی و تەندروستی خۆم و
-
8:58 - 9:00بێ ئەو کێشانەی درووستکردنی مەترسی
بۆ توشبوون بە شێرپەنجە؟ -
9:01 - 9:03باشە؟
-
9:03 - 9:06ساڵی ٢٠٠٠ بوو.
-
9:06 - 9:11بە وردی خەریکی پشکنین بووم
لەسەر ئەم تیلۆمیرە بچووکانە و -
9:11 - 9:13بەدڵخۆشییەوە چەندین ساڵ خەریکی بووم،
-
9:13 - 9:17کاتێک دەروون ناسێک بەناوی
ئیلیسا ئیپێڵ هاتە تاقیگەکەم. -
9:17 - 9:24پسپۆڕی ئیلیسیا لە کاریگەری فشاری
دەروونی قورس و درێژخایەنە -
9:24 - 9:26لەسەر تەندروستی مێشک و لەشمان.
-
9:27 - 9:29لە تاقیگەکەمدا وەستابوو،
-
9:29 - 9:34کە بەسەر شوێنی چوونە ژوورەوەی
تەرمگەیەکدا دەیڕوانی، و -- -
9:34 - 9:37(پێکەنین)
-
9:37 - 9:39پرسیارێکی ژیان و مردنی هەبوو بۆم.
-
9:39 - 9:43چی بەسەر تێلۆمیرەکان یەت لەو
کەسانەدا کە فشاری درێژخایەنیان لەسەرە؟ -
9:43 - 9:44ئەو پرسیارەی لێکردم.
-
9:44 - 9:46توێژینەوەی لەسەر مناڵبەخێوکەرەکان کردووە، و
-
9:46 - 9:52بەتایبەتیش دایکی منداڵەکانی
کە کێشەی درێژخایەنیان هەبووە، -
9:52 - 9:57ئەگەر کێشەی ریخۆڵەبێت،
ئۆتیزم، یان هەرشتێکی تر -- -
9:57 - 10:02کۆمەڵێک کە دەکەونە بەر فشارێکی
دەروونی زۆر و درێژخایەن. -
10:05 - 10:07دەبێت بڵێم، پرسیارەکەی
-
10:07 - 10:09زۆر منی گۆڕی.
-
10:09 - 10:12هەموو ئەمکاتە کە بیرم
لە تێلۆمیرەکان دەکردەوە -
10:12 - 10:15وەک پێکهاتە گەردیلە بچووکەکان، و
-
10:15 - 10:18جینەکانی کۆنترۆڵی تێلۆمیرەکان دەکەن. و
-
10:19 - 10:22کاتێک ئیلیسا لێی پرسیم
دەربارەی توێژینەوە لەسەر مناڵبەخێوکەرەکان، -
10:22 - 10:25لەناکاو تێلۆمیرەکانم لە
ڕووناکییەکی تەواو جیادا بینی. -
10:28 - 10:30سەروو جینەکان و کرۆمۆسۆمەکانم بینی
-
10:30 - 10:34بۆناو ژیانی خەڵکە ڕاستەقینەکانی
کە توێژینەوەمان دەکرد لەسەریان. -
10:34 - 10:36منیش خۆم دایکم، و
-
10:37 - 10:38لەو کاتەدا،
-
10:38 - 10:42تاسام بە وێنەی ئەم ژنانە
-
10:42 - 10:45کە مامەڵەیان لەگەڵ
دۆخێکی وادا دەکرد -
10:46 - 10:49کە مامەڵەکردن قورسە لەگەڵی،
زۆرجار بەبێ یارمەتی. و -
10:50 - 10:53ئەم ژنانەش، بە سادەیی،
-
10:53 - 10:57لەوە دەچوو ماندوو بووبێتن.
-
10:58 - 11:02کەواتە ڕێی تێدەچێت کە تێلۆمیرەکانیشیان
تەواو ماندوو بووبێتن؟ -
11:02 - 11:05کەواتە حەسرەتی هەردووکمان
زۆر زیاتر بوو. -
11:05 - 11:09ئیلیسا بۆ یەکەمین توێژینەوەمان
گروپێکی لەم دایکە منداڵبەخێوکەرانەی هەڵبژارد، و -
11:09 - 11:13ویستمان بپرسین:
درێژی تێلۆمیرەکانیان چەندە -
11:14 - 11:18بەراورد بە ژمارەی ساڵەکانی کە
خەریکی چاودێری کردنی -
11:18 - 11:21منداڵەکانیان بوون کە
کێشەی درێژخایەنیان هەیە؟ -
11:21 - 11:24چوار ساڵ تێپەڕی و
-
11:24 - 11:27ئەو ڕۆژە هات کە هەموو
ئەنجامەکان دەرچوون، و -
11:27 - 11:30ئیلیسا سەیری یەکەمین
خشتەی ئەنجامەکانی کرد و -
11:30 - 11:31بە تەواوەتی تاسا،
-
11:33 - 11:36چونکە داتاکان بە شێوەیەک بوون، و
-
11:36 - 11:41هەمان ئەو شێوەیە بوو کە ئەترساین
لەوەی کە پێی بگەین. -
11:41 - 11:43ڕێک لەوێ بوو لەسەر لاپەڕەکە.
-
11:43 - 11:45هەتا ساڵەکان زیاتر بن،
-
11:45 - 11:48کە دایکەکان خەریکی بەخێوکردنی
ئەو جۆرە منداڵانە بووبێتن، -
11:48 - 11:50تەمەنی خۆیان هەرچەندێک بووبێت،
-
11:50 - 11:52تێلۆمیرەکانی کورتر دەبوون.
-
11:52 - 11:55هەتا زیاتریش وا سەیری
-
11:55 - 12:00دۆخی خۆی بکردایە کە فشاری لەسەر بێت،
-
12:00 - 12:05تێلۆمیرەیسەکانی کەمتر دەبوون و
تێلۆمیرەکانیشی کورتتر دەبوون. -
12:07 - 12:11کەواتە شتێکمان دۆزییەوە
کە پێشتر نەبیستراوە: -
12:11 - 12:15هەتا فشاری دەروونی زیاتر بێت لەسەرت،
تێلۆمیرەکانت درێژتر دەبن، -
12:15 - 12:20واتە ئەگەری زیاترە کە ببیت
بە قوربانی ماوەیەکی کورتتری نەخۆشبوون و -
12:20 - 12:22لەوانەشە مردنی ناوەخت.
-
12:23 - 12:27دۆزینەوەکانمان واتای
ئەوەبوو ڕووداوەکانی ژیانی خەڵک و -
12:27 - 12:30شێوەی کاردانەوەمان بۆ ئەم ڕووداوانە
-
12:30 - 12:34دەکرێت گۆڕانکاری بهێنێت بەسەر
توانای ڕاگرتنی تێلۆمیرەکانت. -
12:36 - 12:41کەواتە درێژی تێلۆمیر تەنیا
مەسەلەی ژماردنی تەمەنی نییە بە ساڵەکان. -
12:43 - 12:44پرسیارەکەی ئیلیسا بۆ من،
-
12:44 - 12:48ئەوکاتەی کە هات بۆ تاقیگەکەم،
بەڕاستی پرسیاری ژیان و مردن بوو. -
12:50 - 12:54ئێستا، خۆشبەختانە، هیوایەک
لەو زانیاریانەیا شاردرابۆوە. -
12:54 - 12:56تێبینی ئەوەمان کرد
هەندێک لە دایکەکان، -
12:56 - 13:00سەرەڕای ئەوەی بۆ چەندین ساڵ
بە جوانی ئاگایان لە منداڵەکانیان بووە، -
13:00 - 13:02توانیویشیانە درێژی
تێلۆمیرەکانیشیان ڕاگرن. -
13:04 - 13:09کەواتە توێژینەوەی سەر ئەم ژنانە
دەریخست خۆیان بەهێزترن بۆ فشاری دەروونی. -
13:09 - 13:12بەجۆرێک توانیویانە وا ئەزموونی
ئەم بارودۆخانە بکەن -
13:12 - 13:14نەک وەک مەترسی ڕۆژانە بێت
-
13:14 - 13:16بەڵکو وەک ململانێیەک، و
-
13:16 - 13:20ئەمەش بووە هۆی تێگەشتنێکی
زۆر گرنگ بۆ هەموومان: -
13:20 - 13:24کۆنترۆڵمان هەیە بەسەر
شێوەی چوون بەتەمەنمان -
13:24 - 13:26هەتا سەر تاک بە تاکی خانەکان.
-
13:28 - 13:31باشە، ئێستا حەسرەتی ئەوەڵمان
بوو بە شتێکی درم. -
13:31 - 13:34هەزارەها زانا لە
چەندین بوارەوە -
13:34 - 13:37ئەزموونی خۆیان زیادکرد
بۆ توێژینەوەی سەر تێلۆمیر، و -
13:37 - 13:39دۆزینەوەی نوێ کرا.
-
13:40 - 13:45بەرزبۆتەوە بۆ زیاتر لە ١٠ هەزار
توێژینەوەی زانستی و لە زیادبووندایە. -
13:47 - 13:50کەواتە چەندین توێژینەوە بەخێرایی
دۆزینەوەی سەرەتای ئێمەی دووپاتکردەوە -
13:50 - 13:53کە بەڵێ، فشاری درێژخایەن
خراپە بۆ تێلۆمیرەکان. و -
13:55 - 13:56ئێستاش چەندینی تر ئاشکرای دەکەن
-
13:56 - 14:00کە کۆنترۆڵمان زیاترە بەسەر
ئەم پرۆسە تایبەتی بەتەمەندا چوون -
14:00 - 14:03زیاتر لەوەی دەتوانن
بیهێننە بەرچاوی خۆتان. -
14:03 - 14:04چەند نموونەیەک:
-
14:04 - 14:08توێژینەوەیەکی زانکۆی کالیفۆرنیا،
لۆس ئانجیلیس -
14:08 - 14:14لەسەر ئەو کەسانەی چاودێری بەردەوامی
کەسێکیان دەکەن کە ئەلزەهایمەری هەیە و -
14:14 - 14:19سەیری توانای مانەوەی تێلۆمیری
ئەو چاودێرانەیان کرد و -
14:19 - 14:21بۆیان دەرکەوت کە باشتر بووە
-
14:21 - 14:25بە ئەنجامدانی جۆرێکی تایبەتی یۆگا
-
14:25 - 14:28بۆ ماوەی ١٢ خولەک لە
ڕۆژێکدا بۆ دوو مانگ. -
14:30 - 14:31هەڵوێست گرنگە،
-
14:31 - 14:34ئەگەر خۆت ڕەشبینانە بیرکەیتەوە،
-
14:34 - 14:40وا دەڕوانیتە دۆخێکی فشاراوی وەک
وەک مەترسییەک بۆسەر خۆت، -
14:40 - 14:42واتە ئەگەر بەڕێوبەرەکەت بیەوێ بتبینێت،
-
14:42 - 14:44یەکسەر وا بیردەکەیتەوە،
"خەریکە دەردەکرێم،" و -
14:44 - 14:46بۆرییەکانی خوێنت تەسک دەبنەوە، و
-
14:46 - 14:50ڕێژەی هۆرمۆنی سترێس کە
کۆرتیزۆڵە بەرزدەبێتەوە، و -
14:50 - 14:52هەر بە بەرزی دەمێنێتەوە و
-
14:52 - 14:57بەتێپەڕبوونی کاتیش، ئەم ڕێژە
بەرزە بەردەوامەی کۆرتیزۆڵ -
14:57 - 14:59ڕێژەی تیلۆمیرەیسی خانەکانت کەمدەکاتەوە.
-
14:59 - 15:01باش نییە بۆ تیلۆمیرەکانت.
-
15:02 - 15:03لەلایەکی تریشەوە،
-
15:03 - 15:09ئەگەر وا سەیری دۆخێکی پڕ سترێس
بکەیت وەک ململانێیەک، -
15:09 - 15:13ئەوکاتە خوێن دەچێت بۆ دڵ و مێشکت، و
-
15:13 - 15:18ئەزمونی زیاتکردنێکی کورت و
زۆر وزەبەخشی کۆرتیزۆڵ دەکەیت. و -
15:18 - 15:20بەهۆی هەڵوێستی خۆتەوە
کە بەرەنگاری هەموو شتێک دەبیتەوە -
15:20 - 15:23تێلۆمیرەکانت سەلامەت دەبن.
-
15:26 - 15:27کەواتە....
-
15:28 - 15:31هەموو ئەمانە چیمان پێدەڵێت؟
-
15:33 - 15:35تێلۆمیرەکانت سەلامەت دەبن.
-
15:35 - 15:41هێزی ئەوەت هەیە ئەوە بگۆڕیت
-
15:41 - 15:44کە بەسەر تێلۆمیرەکانتدا دێت.
-
15:44 - 15:50بەڵام حەسرەتت زیاتر و زیاتر
قوڵتر بووەتەوە، -
15:51 - 15:53چونکە دەستمان کرد بە پرسین،
-
15:53 - 15:56ئەی شتەکانی دەرەوەی لەشی خۆمان؟
-
15:56 - 16:00دەکرێت ئەوانیش کاربکەنە
سەر ماوەی مانەوەی تێلۆمیر؟ -
16:01 - 16:04ئێمەی مرۆڤ بوونەوەرێکی
زۆر کۆمەڵایەتین. -
16:04 - 16:08دەکرێت تێلۆمیرەکانی خۆشمان
شتێکی کۆمەڵایەتی بێت؟ و -
16:09 - 16:11ئەنجامەکان سەرسوڕهێنەر بوون.
-
16:12 - 16:14هەر لە منداڵییەوە،
-
16:16 - 16:20فەرامۆشکردنی سۆزی، کەوتنە
بەر توندوتیژی، -
16:20 - 16:22شەڕپێفرۆشتن و ڕەگەزپەرستی
-
16:22 - 16:26هەموو کاردەکەنە سەر تێلۆمیرەکان، و
کاریگەرییەکانیش درێژخایەنن. -
16:28 - 16:30دەتوانن بیهێننە بەرچاوی خۆتان
چی کاریگەری دەبێت -
16:30 - 16:32لەسەر منداڵەکانی لە ناوچەی جەنگدا دەژین؟
-
16:34 - 16:36خەڵکەکانی کە ناتوانن
متمانە بە دراوسێکانیان بکەن و -
16:36 - 16:39هەست بە سەلامەتی ناکەن
لە گەڕەکەکانی خۆیاندا -
16:39 - 16:41تێلۆمیرەکانیان کورتترە.
-
16:43 - 16:46کەواتە شوێنی نیشتەجێبوونیشت
گرنگە بۆ تێلۆمیرەکان. -
16:46 - 16:47لە دیوەکەی ترەوە،
-
16:48 - 16:51کۆمەڵگاکانی نزیکن لەیەکترەوە،
هاوسەرگیری درێژخایەن، و -
16:52 - 16:54تەنانەت هاوڕێیەتی درێژخایەنیش،
-
16:54 - 16:57هەموو مانەوەی تێلۆمیرەکان زیاتر دەکەن.
-
16:58 - 17:02کەواتە هەموو ئەمە چیمان پێدەڵێت؟
-
17:02 - 17:06پێمدەڵێت کە من هێزی ئەوەم هەیە
کار بکەمە سەر تێلۆمیرەکانی خۆم، و -
17:06 - 17:10هێزی ئەوەم هەیە کار بکەمە
سەر تێلۆمیرەکانی تۆش. -
17:10 - 17:15زانستی تێلۆمیر فێری کردین
کە چۆن ژیانمان بەیەکترەوە بەستراوە. -
17:18 - 17:19بەڵام هێشتا حەسرەت گرتومی.
-
17:20 - 17:22پرسیاری ئەوەم لا درووست بووە
-
17:23 - 17:25هەموومان چ میراتییەک بەجێدێڵین
-
17:27 - 17:28بۆ نەوەی دوای خۆمان؟
-
17:29 - 17:31هەوڵدەدەین بۆ
-
17:31 - 17:34ژن یان پیاوە گەنجەکانی داهاتوو
-
17:34 - 17:38بتوانن لە مایکرۆسکۆپدا
سەیری خانە بچووکەکان بکەن، -
17:38 - 17:40سەیری قەوزەی گەنگی حەوز بکەن،
-
17:41 - 17:44پرسیارێکیان هەبێت کە ئێمە تەنانەت
لەم ڕۆژەیا بیرمان لێنەکردبێتەوە؟ -
17:44 - 17:47دەکرێت پرسیارێکی گرنگ بێت
کە کار بکاتە سەر هەموو جیهان. و -
17:47 - 17:51لەوانەشە، لەوانەشە بیر بکەیتەوە
کە چی لەخۆت بکەیت. -
17:52 - 17:54ئێستا کە ئەزانیت چۆن
ئەتوانی تێلۆمیرەکانت بپارێزیت، -
17:54 - 17:56بیردەکەیتەوە پێویستە چی بکەیت
-
17:56 - 17:59بۆ ئەوەی دەیان ساڵی تر
بە تەندروستی بەسەر بەریت؟ و -
17:59 - 18:03ئێستا کە ئەزانیت ئەتوانیت
کاربکەیتە سەر تێلۆمیری خەڵکی تر، -
18:04 - 18:05بیردەکەیتەوە
-
18:06 - 18:08چۆن بتوانیت جیاوازی درووستکەیت؟ و
-
18:10 - 18:14ئێستا کە ئەزانیت حەسرەت گرتن بۆ
زانینی شتێک چ هێزێکی هەیە بۆ گۆڕینی جیهان، -
18:14 - 18:20چۆن دڵنیا دەبیتەوە لەوەی جیهان
گرنگی بەو حەسرەتە بات -
18:20 - 18:25لەبەر بەرژەوەندی نەوەکانی تری
لە دوای ئێمەوە یەن؟ -
18:27 - 18:28زۆر سوپاس.
-
18:28 - 18:33(چەپڵەلێدان)
- Title:
- زانستی خانەکان کە قەت کۆن نابێت
- Speaker:
- ئیلیزابێس بلاکبێرن
- Description:
-
چی وادەکات لەشمان پیربێت.. پێستمان چرچ بێت، و قژمان سپی بێت، و کۆئەندامی بەرگریمان لاواز بێت؟ زیندەوەرزان ئیلیزابێس بلاکبێرن خەڵاتێکی نۆبڵی بردووە بۆ کارەکانی بۆ دۆزینەوەی وەڵامەکە، بە دۆزینەوەی تێلۆمیرەیز: ئەنزیمێکە کە سەری کۆتایی کرۆمۆسۆمەکان نوێدەکاتەوە، کە دەشکێت کاتێک خانەکان دابەش دەبن. زیاتر بزانن لەسەر توێژینەوە نوێکەی بلاکبێرن -- لەگەڵ ئەوەشدا کە چۆن دەتوانین کۆنترۆڵی پیربوون بکەین.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 18:46
![]() |
Hiwa Foundation II approved Kurdish (Central) subtitles for The science of cells that never get old | |
![]() |
Hiwa Foundation II accepted Kurdish (Central) subtitles for The science of cells that never get old | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish (Central) subtitles for The science of cells that never get old | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish (Central) subtitles for The science of cells that never get old |