چۆن بەشێوەیەک قسە بکەین خەڵک بیانەوێت گوێبگرن
-
0:02 - 0:04دەنگی مرۆڤ:
-
0:04 - 0:06ئەو ئامێرە موزیکیەیە کە هەموومان دەیژەنین.
-
0:07 - 0:09لەوانەیە، بەهێزترین دەنگ بێت
لە جیهاندا. -
0:09 - 0:12ئەو تەنها شتە کە جەنگ هەڵبگیرسێنێت
یان بڵێت خۆشم دەوێیت. -
0:12 - 0:14بەڵام هێشتا هەندێک خەڵک توشی ئەوە بوون
-
0:14 - 0:16کە قسە دەکەن، خەڵک گوێیان لێ ناگرن.
-
0:16 - 0:17ئەمە بۆچی؟
-
0:17 - 0:21چۆن بتوانین بەشێوەیەکی ئەوەندە بەهێز
قسە بکەین گۆڕانکاری لە جیهاندا بکەین؟ -
0:21 - 0:23ئەوەی دەمەوێت کە پێشنیاری بکەم،
-
0:23 - 0:26چەند خویەکە کە پێویستە لێی دور بکەوینەوە.
-
0:26 - 0:29حەوت خووی کووشندەی قسەکردنم
بۆ دیاریکردوون. -
0:29 - 0:32نامەوێت وا دەربخەم کە ئەمە هەمویەتی،
-
0:32 - 0:37بەڵام ئەم حەوت دانەیە، پێموابێت،
چەند دانەیەکن کە زۆر تێی دەکەوین. -
0:37 - 0:39یەکەم، غەیبەتکردن.
-
0:40 - 0:42خراپ باسکردنی کەسێک
کە لەو شوێنە نییە. -
0:43 - 0:45خویەکی جوان نیە، وە دڵنیاین
-
0:45 - 0:49ئەو کەسەی غەیبەت دەکات، پێنج خولەک دواتر
غەیبەتی خۆشمان دەکات. -
0:50 - 0:51دووەم: لەخۆوەبڕیاردان لەسەر کەسێک.
-
0:52 - 0:54خەڵک دەناسین ئاواهییە لە گفتوگۆدا، و
-
0:54 - 0:56زۆر قورسە گوێ لە کەسێک بگریت
-
0:56 - 1:00ئەگەر بزانیت لەخۆوە بڕیارت لەسەر دراوە و
ئەشیەوێ هەر گوێی لێگریت. -
1:00 - 1:02سێیەم: ڕەشبینی بوون.
-
1:02 - 1:04دەکرێت بکەونە ئەمەوە.
-
1:04 - 1:07دایکم، لەساڵەکانی کۆتاییدا
زۆر رەشبین بوو، و -
1:07 - 1:08زۆر قورسبوو وایلێکەیت گوێگرێت.
-
1:08 - 1:11بیرمە ڕۆژێکیان پێموت،
"ئەمڕۆ یەکی تشرینی یەکەم، و" -
1:11 - 1:13ئەویش وتی، "ئەوە شتێکی خراپ نییە؟"
-
1:13 - 1:15(پێکەنین)
-
1:15 - 1:18کەسێک ئەوەندە ڕەشبین بێت
قورسە گوێبگرێت. -
1:18 - 1:19(پێکەنین)
-
1:19 - 1:21جۆرێکی تریش ڕەشبینیش،
بۆڵەبۆڵکردن. -
1:21 - 1:26ئەمە هونەرێکی نەتەوییە لە بەریتانیا.
-
1:26 - 1:27وەرزشە میللییەکەمانە.
-
1:27 - 1:30بەردەوام بۆڵەمان یەت بۆ کەش و هەوا، وەرزش،
سیاسەت، و هەموو شتێک. -
1:30 - 1:33بەڵام ڕاستییەکەی، بۆڵەبۆڵکردن
مەینەتییەکی گوازراوەیە. -
1:33 - 1:35گواستنەوەی خۆرهەتا و
ڕووناکی نییە لە جیهاندا. -
1:36 - 1:38پۆزش هێنانەوە
-
1:38 - 1:39هەموومان کەسی وامان دیوە.
-
1:39 - 1:41لەوانەشە هەر یەکێ لە ئێمە وابوبێتین.
-
1:41 - 1:43هەندێک کەس لۆمە دەبەخشنەوە.
-
1:43 - 1:46یەکسەر لۆمە بەسەر
هەموواندا دەبەخشنەوە و -
1:46 - 1:48هەرگیز بەرپرسیارێتی کردەوەکانیان هەڵناگرن، و
-
1:48 - 1:51دووبارە، قورس گوێ لە کەسێکی
لەو جۆرە بگریت. -
1:51 - 1:53پێش کۆتایی، شەشەم دانە لە حەوت خاڵەکە،
-
1:53 - 1:56زیاد پێوەنان، زۆر گەورەکردن.
-
1:56 - 1:59ڕاستییەکەی، هەندێک جار،
ئەوە لە نرخی زمانەکەمان کەم دەکاتەوە. -
1:59 - 2:02بۆ نمونە، کاتێک کە شتێک دەبینم
کە بەراستی سەرنج راکێش بێت -
2:02 - 2:03چی پێبڵێم؟
-
2:03 - 2:06(پێکەنین)
-
2:06 - 2:09ئینجا، بێگومان، ئەم زۆر پێوەنانە
دەبێت بە درۆکردن و -
2:09 - 2:12بێگومان کەسمان نامانەوێت
گوێ لە کەسێک بگرین کە دەزانین درۆ دەکات. -
2:12 - 2:15کۆتا دانەش، وشکەباوەڕی.
-
2:16 - 2:19تێکەڵکردنی ڕاستییەکان لەگەڵ
بیروبۆچوونەکان. -
2:19 - 2:21کاتێک ئەو دوو شتە تێکەڵدەکرێن،
-
2:21 - 2:23تۆ گوێ لە با دەگریت.
-
2:23 - 2:26دەزانیت، کەسێک دایگرتویتەتەوە بە بۆچوونی
خۆی وەک ئەوەی ئەوە ڕاستییەکان بێت. -
2:26 - 2:29قورسە گوێ لەوە بگریت.
-
2:29 - 2:32کەواتە ئەمانەن، حەوت هەڵە
کوشندەکەی قسەکردن. -
2:32 - 2:34ئەمانە ئەو شتانەن پێموایە دەبێت
خۆمان بەدوور بگرین لێی. -
2:34 - 2:37بەڵام هیچ ڕێگایەکی ئەرێنی هەیە
بۆ بیرکردنەوە لەمە؟ -
2:37 - 2:38بەڵێ هەیە.
-
2:38 - 2:44دەمەوێ پێشنیاری ئەوە بکەم کە چوار
بەردی بناغەی، دامەزراوەی بەهێز هەیە، -
2:44 - 2:46دەتوانین لەسەری بوەستین
ئەگەر بمانەوێت قسەکانمان -
2:46 - 2:50بەهێز بن و بتوانین
گۆڕانکارییەک لە جیهانا درووستکەین. -
2:50 - 2:52خۆشبەختانە، لە وشەیەکدا کۆدەکرێتەوە.
-
2:53 - 2:56وشەکە، "هەیڵە،" و
پێناسەیەکی مەزنیشی هەیە -
2:56 - 2:58من باسی ئەو شتە ناکەم کە
لە ئاسمانەوە دەبارێت و -
2:58 - 3:00بەر سەرت دەکەوێت.
-
3:00 - 3:01باسی ئەم پێناسەیە دەکەم،
-
3:01 - 3:03سڵاو بۆ بکرێت و بەپەرۆشەوە
گوێت لێگرن، -
3:03 - 3:05کە پێموایە بەو شێوەیە
قسەکانمان وەر دەگیرێت -
3:05 - 3:07ئەگەر لەسەر ئەم چوار
بناغەیە بووەستین. -
3:07 - 3:08کەواتە وشەکان چین؟
-
3:08 - 3:10بزانن نایخەمڵێنن.
-
3:10 - 3:13پیتی یەکەم، ڕاستگۆییە، بێگومان
-
3:13 - 3:16ڕأستگۆ بیت لەوەدا کە دەیڵێیت،
ڕاست و ڕەوان و ڕوون بیت. -
3:16 - 3:20پیتی دووەم ڕەسەنێتییە،
ئەسڵی خۆت بیت. -
3:20 - 3:23هاوڕێیەکم بەم شێوەیە پێناسەی کرد،
وەک وەستان لەناو ڕاستی خۆتدا، -
3:24 - 3:25کە پێموابێت شێوازێکی جوانە
بۆ دەربڕینی. -
3:25 - 3:28سێیەم، بێگەردی،
خاوەنی قسەی خۆتبیت، -
3:28 - 3:30ئەوە بکەیت کە دەیڵێیت، و
-
3:30 - 3:32کەسێک بیت خەڵک بتوانن
متمانەت پێبکەن. -
3:32 - 3:34دوواین دانەش خۆشەویستی.
-
3:35 - 3:37مەبەستم خۆشەویستی ڕۆمانسی نییە،
-
3:37 - 3:41بەڵکو مەبەستم ئەوەیە هیوای باشی
بۆ خەڵک بخوازی، لەبەر دوو هۆکار. -
3:41 - 3:44یەکەم شت، پێموابێت ڕاستگۆیی تەواوەتی
ئەوە نەبێت کە بمانەوێت. -
3:44 - 3:47بۆ نموونە، بڵێی ئای خوایە
ئەم بەیانییە ناشرینیت. -
3:47 - 3:50بێگومان پێویست بەوە ناکات.
-
3:50 - 3:53بەدڵنیاییەوە ڕاستگۆیی ئەگەر خۆشەویستی
لەگەڵبێت شتێکی مەزنە. -
3:53 - 3:56هەروەها ئەگەر هیوای باشی
بۆ کەسێک بخوازیت، -
3:56 - 3:59زۆر قورسە لە هەمان کاتدا
لەخۆوە بڕیاریان لەسەر بەیت. -
3:59 - 4:03دڵنیاش نیم ئەگەر بتوانیت
ئەو دوو شتە پێکەوە بکەیت. -
4:03 - 4:05کەواتە، وشەی هەیڵ.
-
4:05 - 4:07ئێستا، ئەو وشانەن کە
پەیوەست دەبی پێوەی، و -
4:07 - 4:09وەک گۆرانییە کۆنەکە،
ئەو شتانەی دەیڵێیت، -
4:09 - 4:11هەروەها شێوازی وتنیشی.
-
4:11 - 4:12سندوقێکی ئامێری دەنگی سەرسوڕهێنەرتان هەیە.
-
4:12 - 4:14ئەم ئامێری دەنگە سەرسوڕهێنەرە، و
-
4:14 - 4:18لەگەڵ ئەوەشدا سندوقێکە کە
زۆر کەم کەس کردوویانەتەوە. -
4:18 - 4:20ئەمەوێ پێکەوە کەمێک بە وردی
پیایا بگەڕێین و -
4:20 - 4:22چەند ئامرازێک دەرکەین
-
4:22 - 4:24کە بتوانن بیبەن و یاری پێبکەن، و
-
4:24 - 4:26هێزی قسەکردنتان زیاتر بکات.
-
4:26 - 4:28بۆ نموونە، مەودای دەنگ.
-
4:28 - 4:32ئێستا، مەودایەکی دەنگی زۆر بەرز
لەوانەیە زۆربەی کات زۆر بەسوود نەبێت، -
4:32 - 4:34بەڵام مەودایەکی دەنگ هەیە
لەو نێوەندەدا. -
4:34 - 4:36زۆر ناچمە وردەکارییە
تەکنیکییەکانی ئەمانەوە -
4:36 - 4:38ئەگەر یەکێک لە ئێوە
ڕاهێنەری دەنگی بن. -
4:38 - 4:40بەڵام، دەتوانی مەودای دەنگی
گونجاو دیاری بکەیت. -
4:40 - 4:43ئەگەر بێت و بە لوتم قسە بکەم،
هەست بە جیاوازییەکە دەکەن. -
4:43 - 4:44ئەگەر بچمە خوارەوە بۆ قوڕگم،
-
4:44 - 4:47کە زۆربەمان زۆربەی کاتەکان
قسەی پێ دەکەین. -
4:47 - 4:49بەڵام ئەگەر کێشی دەنگ بوێت،
-
4:49 - 4:51پێویستە بچیتە خوارەوە بۆ سنگ.
-
4:51 - 4:53گوێتان لە جیاوازییەکەیە؟
-
4:53 - 4:57سیاسەتمەدارەکان دەبەستینەوە
بە نزمی دەنگەوە، ئەوە ڕاستە، -
4:57 - 5:00چونکە قوڵی دەبەستینەوە بە هێزەوە و
-
5:00 - 5:02بە دەسەڵاتەوە.
-
5:02 - 5:04ئەوە مەودای دەنگە.
-
5:04 - 5:05ئینجا خەسڵەتی دەنگ.
-
5:06 - 5:07هەستکردنمانە بۆ دەنگەکە.
-
5:07 - 5:09دووبارە، توێژینەوە نیشانی دەدات
-
5:09 - 5:12ئەو دەنگانەمان بەلاوە خوازراوە کە
دەوڵەمەند، نەرم، و گەرمە، -
5:12 - 5:14وەک چکلێتی گەرم.
-
5:15 - 5:18ئەگەر واهیش نەبیت،
ئەوە کۆتایی دنیا نییە، -
5:18 - 5:19چونکە دەتوانی ڕاهێنان بکەیت.
-
5:19 - 5:21بڕۆ و ڕاهێنەرێکی دەنگ بگرە.
-
5:21 - 5:22شتی سەرسوڕهێنەریش هەیە بتوانی بیکەیت
-
5:22 - 5:25بە هەناسە، شێوەی وەستان، و
ڕاهێنانەکان -
5:25 - 5:27بۆ باشترکردنی خەسڵەتی
جیاکەرەوەی دەنگت. -
5:27 - 5:29ئینجا پرۆسۆدی. پرۆسۆدیم حەز لێیە.
-
5:29 - 5:31ئەمە بەرز و نزمکردنی دەنگ،
ئەو شێوە زمانەیە -
5:31 - 5:33بەکاریدەهێنین بۆ گەیاندنی واتا.
-
5:33 - 5:36ڕەگی یەکەمی واتایە
لە گفتوگۆدا. -
5:36 - 5:40ئەو کەسانەی لەسەر یەک ئاواز
قسە دەکەن گوێگرتن بۆیان قورسە -
5:40 - 5:43ئەگەر هیچ پرۆسۆدییەکیان نەبێت.
-
5:43 - 5:46لەوێدا وشەی یەک یۆنی یەت،
-
5:46 - 5:48یان هاوتۆنی، و تاک تۆنی.
-
5:48 - 5:52هەروەها، ئێستا پرۆسۆدی
دووبارەبووشمان هەیە، -
5:52 - 5:54کە تیایدا هەر ڕستەیەک کۆتایی دێت
وەک ئەوەی پرسیارێک بووبێت -
5:54 - 5:57کە لە ڕاستیدا پرسیار نییە، و
تەنیا ڕستەیەکە؟ -
5:57 - 5:59(پێکەنین)
-
5:59 - 6:01ئەگەر ئەوەش دووبارە بکەیتەوە،
-
6:01 - 6:04لە ڕاستیدا توانات سنوردار دەکات
بۆ پەیوەندی لەڕێگەی پرۆسۆدییەوە، -
6:04 - 6:06کە پێموایە جێی داخە،
-
6:06 - 6:08کەواتە با هەوڵبەین ئەو خووە نەهێڵین.
-
6:09 - 6:10خێرایی.
-
6:10 - 6:13ئەتوانم زۆر بخرۆشێ بە وتنی
شتێک بە خێرایی، -
6:13 - 6:17یان ئەتوانم هێواش ببمەوە
بۆ تیشک خستنە سەر شتێک، و -
6:17 - 6:20بێگومان لە کۆتایی ئەوەشدا
هەر بێدەنگییەکە یەتەوە. -
6:23 - 6:26هیچ کێشەیەک نابێت ئەگەر
لە قسەکردندا کەمێک بێدەنگی هەبێ، وانییە؟ -
6:27 - 6:29پێویست ناکات بە ئم و ئاه پڕیانکەیتەوە.
-
6:30 - 6:31دەکرێت زۆر بەهێز بن.
-
6:32 - 6:34بێگومان، پلەی بەرز و نزمی دەنگ
زۆرجار لەگەڵ خێراییا دەڕوات -
6:34 - 6:37بۆ ئاماژەکردن بە هێنانەجۆش، بەڵام
دەتوانی بە بەرز و نزمی دەنگ ئەوە بکەیت. -
6:37 - 6:38کلیلەکانم لەکوێ داناوە؟
-
6:38 - 6:40(دەنگی بەرزتر) کلیلەکانم لەکوێ داناوە؟
-
6:40 - 6:44کەواتە واتایەکی کەمێک جیاواز
لەو دوو شێوە وتنەدا. -
6:44 - 6:46لە کۆتاییشدا، قەبارەی دەنگەکە.
-
6:46 - 6:50(بەرز) دەتوانم زۆر بەجۆشەوە بم
بە بەکارهێنانی قەبارە. -
6:50 - 6:52ببورن بۆ ئەوە، ئەگەر کەسێکم ڕاچڵەکاندبێت.
-
6:52 - 6:56یان، ئەتوانم واتان لێبکەم
سەرنجێکی زۆر بەن بە بێدەنگبوون. -
6:57 - 6:59هەندێک کەس بەدرێژایی کاتەکە
پەخش دەکەن. -
6:59 - 7:00هەوڵبەن ئەوە نەکەن.
-
7:00 - 7:02بەوە دەوترێت لێدانی موزیکێکی
بەرز لە شوێنی گشتیدا. -
7:02 - 7:03(پێکەنین)
-
7:03 - 7:08کەمتەرخەمانە و بێبایەخانە دەنگی خۆت
بسەپێنیت بەسەر چواردەوری خۆتدا. -
7:08 - 7:09جوان نییە.
-
7:09 - 7:12بێگومان، ئەو شوێنەی هەموو
ئەمانەی تێدا یەتە کارەوە -
7:12 - 7:14ئەوکاتەیە کە شتێکی
زۆر گرنگت هەیە بیکەیت. -
7:14 - 7:18لەوانەیە وەستان بێت لەسەر سەکۆیەک و
وتاردان بێت بۆ خەڵکانێک. -
7:18 - 7:20یان داخوازیکردنی هاوسەرگیری،
-
7:20 - 7:23داواکردنی پلە بەرزکردنەوە،
وتاری هاوسەرگیری. -
7:23 - 7:25هەرچییەک بێت، ئەگەر بەڕاستی گرنگ بێت،
-
7:25 - 7:28پێویستە خۆت سەیری ئەم
سنوقی ئامرازە دەنگییە بکەیت و -
7:28 - 7:30سەیری بزوێنەرەکە بکەیت
کە کاری لەسەر دەکات، و -
7:31 - 7:34هیچ بزوێنەرێکیش بێ ئەوەی
گەرم بکرێت باش کارناکات. -
7:34 - 7:35دەنگت گەرمکە.
-
7:35 - 7:38با نیشانتان بدەم چۆن ئەوە دەکرێت.
-
7:38 - 7:41دەتوانن هەمووتان بۆ ساتێک هەستن؟
-
7:41 - 7:42با نیشانتان بدەم
-
7:42 - 7:47شەش ڕاهێنانەکەی گەرمکردنی دەنگ
کە پێش هەر قسەکردنێک دەیکەم. -
7:47 - 7:50هەرجارێک قسەت لەگەڵ کەسێکی
گرنگدا کرد، ئەمانە بکە. -
7:50 - 7:53یەکەم، قۆڵەکانت بەرزکەرەوە،
هەناسەیەکی قوڵ هەڵمژە، و -
7:53 - 7:56هەناسە بەرەوە، ئاهههه، ئاواهی.
-
7:56 - 7:57یەکجاری تر.
-
7:57 - 8:00ئاههههه، زۆر باشە.
-
8:00 - 8:02ئێستا لێوەکانمان گەرم دەکەین و،
-
8:02 - 8:04دەست دەکەین بە وتنی
با، با، با، با، -
8:04 - 8:07با، با، با، با.
زۆرباشە. -
8:07 - 8:11ئێستاش، بڕرررر،
-
8:11 - 8:12هەر وەک ئەوکاتەی مناڵبوون.
-
8:12 - 8:15بڕررر. ئێستا لێوەکانتان
پێویستە وەک زیندوویان لێبێت. -
8:15 - 8:17دواتر ڕاهێنان بە زمان دەکەین
-
8:17 - 8:21بە بەبەرزی وتنی لا، لا، لا،
لا، لا، لا، ڵا. -
8:21 - 8:23جوانە. خەریکە باشدەبن لەمەدا.
-
8:23 - 8:26ئینجا هەڵگێڕانەوەی زمان،
ڕڕڕڕڕڕ. -
8:26 - 8:28ئەوە وەک مەی وایە بۆ زمان.
-
8:28 - 8:30لە کۆتاییشدا، و ئەگەر بتوانم یەک دانە بکەم،
-
8:30 - 8:32شارەزایان بەمە دەڵێن وێڕەوێڕ.
-
8:32 - 8:35بەڕاستی زۆر باشە. بە
وی دەست پێدەکات و ئینجا ئاو. -
8:35 - 8:37وییەکە بەرزە، ئاو ەکەش نزمە.
-
8:37 - 8:43بۆیە دەڵێت، ویییی یاووو، ویییییی یاوو.
-
8:43 - 8:45زۆر باشە. ئێستا چەپڵەیەک بۆخۆتان لێبەن.
-
8:45 - 8:46دەستان خۆش، دانیشن.
-
8:46 - 8:48(چەپڵەلێدان)
-
8:48 - 8:50جاری داهاتوو کە قسەتان کرد،
پێشوەخت ئەوانە بکەن. -
8:50 - 8:53ئێستا با ئەمە بخەمە میانەی
تەواوکردنی بابەتەکە. -
8:53 - 8:55ئەمە خاڵێکی زۆر گرنگە لێرەدا.
-
8:55 - 8:57ئێمە ئێستا لێرەداین، وانییە؟
-
8:57 - 8:59باش قسە ناکەین
-
8:59 - 9:01بۆ ئەوانەی گوێناگرن
-
9:01 - 9:04لە ژینگەیەکدا کە هەمووی دەربارەی
ژاوەژاو و دەنگی خراپە. -
9:04 - 9:07لە چەند قۆناغێکی جیادا
باسی ئەوەم کرد لێرەدا. -
9:07 - 9:08جیهان چۆن دەبێت
-
9:08 - 9:10ئەگەر بە هێزەوە قسە بکەین
-
9:10 - 9:12لەگەڵ ئەو کەسانەی گوێ دەگرن
-
9:12 - 9:16لە ژینگەیەکدا گوونجابێت بۆ ئەو مەبەستە؟
-
9:16 - 9:19یان ئەگەر گەورەتری بکەین،
-
9:19 - 9:20جیهان چۆن دەبێت
-
9:20 - 9:22ئەگەر بە هۆشیارییەوە دەنگ درووست بکەین و
-
9:22 - 9:24بە هۆشیارییەوە دەنگ وەرگرین و
-
9:24 - 9:26هەموو هۆشیارییانە ژینگەی خۆمان بڕەخسێنین
-
9:26 - 9:28بۆ دەنگەکان؟
-
9:28 - 9:31ئەوە جیهانێک دەبێت
کە لە جوان دەچێت، و -
9:31 - 9:35شوێنێک کە لێکتێگەشتن
گرنگترین شت دەبێت، و -
9:35 - 9:37ئەوەش بیرۆکەیەکە شایەنی بڵاوکردنەوەیە.
-
9:37 - 9:38زۆر سوپاس.
-
9:38 - 9:40(چەپڵەلێدان)
- Title:
- چۆن بەشێوەیەک قسە بکەین خەڵک بیانەوێت گوێبگرن
- Speaker:
- جولیان ترێژەر
- Description:
-
قەت هەستت کردووە قسە دەکەیت بەڵام کەس گوێناگرێت؟ جولیان ترێژەر لەمەدا یارمەتیدەر دەبێت. لەم قسەکردنە سودبەخشەیدا، پسپۆڕە دەنگییەکە نیشانی دەدات ڕێگاکانی قسەکردنی بەهێز چین -- لە چەند ڕاهێنانێکی دەنگی ئاسانەوە بۆ ڕێنمایی لەسەر شێوەی قسەکردن. هەندێک قسە کە لەوانەیە وا لە جیهان بکات جوانتر بێت.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 09:58
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for How to speak so that people want to listen | ||
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for How to speak so that people want to listen | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How to speak so that people want to listen | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How to speak so that people want to listen | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How to speak so that people want to listen | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How to speak so that people want to listen | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How to speak so that people want to listen | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How to speak so that people want to listen |