دەنگی مرۆڤ: ئەو ئامێرە موزیکیەیە کە هەموومان دەیژەنین. لەوانەیە، بەهێزترین دەنگ بێت لە جیهاندا. ئەو تەنها شتە کە جەنگ هەڵبگیرسێنێت یان بڵێت خۆشم دەوێیت. بەڵام هێشتا هەندێک خەڵک توشی ئەوە بوون کە قسە دەکەن، خەڵک گوێیان لێ ناگرن. ئەمە بۆچی؟ چۆن بتوانین بەشێوەیەکی ئەوەندە بەهێز قسە بکەین گۆڕانکاری لە جیهاندا بکەین؟ ئەوەی دەمەوێت کە پێشنیاری بکەم، چەند خویەکە کە پێویستە لێی دور بکەوینەوە. حەوت خووی کووشندەی قسەکردنم بۆ دیاریکردوون. نامەوێت وا دەربخەم کە ئەمە هەمویەتی، بەڵام ئەم حەوت دانەیە، پێموابێت، چەند دانەیەکن کە زۆر تێی دەکەوین. یەکەم، غەیبەتکردن. خراپ باسکردنی کەسێک کە لەو شوێنە نییە. خویەکی جوان نیە، وە دڵنیاین ئەو کەسەی غەیبەت دەکات، پێنج خولەک دواتر غەیبەتی خۆشمان دەکات. دووەم: لەخۆوەبڕیاردان لەسەر کەسێک. خەڵک دەناسین ئاواهییە لە گفتوگۆدا، و زۆر قورسە گوێ لە کەسێک بگریت ئەگەر بزانیت لەخۆوە بڕیارت لەسەر دراوە و ئەشیەوێ هەر گوێی لێگریت. سێیەم: ڕەشبینی بوون. دەکرێت بکەونە ئەمەوە. دایکم، لەساڵەکانی کۆتاییدا زۆر رەشبین بوو، و زۆر قورسبوو وایلێکەیت گوێگرێت. بیرمە ڕۆژێکیان پێموت، "ئەمڕۆ یەکی تشرینی یەکەم، و" ئەویش وتی، "ئەوە شتێکی خراپ نییە؟" (پێکەنین) کەسێک ئەوەندە ڕەشبین بێت قورسە گوێبگرێت. (پێکەنین) جۆرێکی تریش ڕەشبینیش، بۆڵەبۆڵکردن. ئەمە هونەرێکی نەتەوییە لە بەریتانیا. وەرزشە میللییەکەمانە. بەردەوام بۆڵەمان یەت بۆ کەش و هەوا، وەرزش، سیاسەت، و هەموو شتێک. بەڵام ڕاستییەکەی، بۆڵەبۆڵکردن مەینەتییەکی گوازراوەیە. گواستنەوەی خۆرهەتا و ڕووناکی نییە لە جیهاندا. پۆزش هێنانەوە هەموومان کەسی وامان دیوە. لەوانەشە هەر یەکێ لە ئێمە وابوبێتین. هەندێک کەس لۆمە دەبەخشنەوە. یەکسەر لۆمە بەسەر هەموواندا دەبەخشنەوە و هەرگیز بەرپرسیارێتی کردەوەکانیان هەڵناگرن، و دووبارە، قورس گوێ لە کەسێکی لەو جۆرە بگریت. پێش کۆتایی، شەشەم دانە لە حەوت خاڵەکە، زیاد پێوەنان، زۆر گەورەکردن. ڕاستییەکەی، هەندێک جار، ئەوە لە نرخی زمانەکەمان کەم دەکاتەوە. بۆ نمونە، کاتێک کە شتێک دەبینم کە بەراستی سەرنج راکێش بێت چی پێبڵێم؟ (پێکەنین) ئینجا، بێگومان، ئەم زۆر پێوەنانە دەبێت بە درۆکردن و بێگومان کەسمان نامانەوێت گوێ لە کەسێک بگرین کە دەزانین درۆ دەکات. کۆتا دانەش، وشکەباوەڕی. تێکەڵکردنی ڕاستییەکان لەگەڵ بیروبۆچوونەکان. کاتێک ئەو دوو شتە تێکەڵدەکرێن، تۆ گوێ لە با دەگریت. دەزانیت، کەسێک دایگرتویتەتەوە بە بۆچوونی خۆی وەک ئەوەی ئەوە ڕاستییەکان بێت. قورسە گوێ لەوە بگریت. کەواتە ئەمانەن، حەوت هەڵە کوشندەکەی قسەکردن. ئەمانە ئەو شتانەن پێموایە دەبێت خۆمان بەدوور بگرین لێی. بەڵام هیچ ڕێگایەکی ئەرێنی هەیە بۆ بیرکردنەوە لەمە؟ بەڵێ هەیە. دەمەوێ پێشنیاری ئەوە بکەم کە چوار بەردی بناغەی، دامەزراوەی بەهێز هەیە، دەتوانین لەسەری بوەستین ئەگەر بمانەوێت قسەکانمان بەهێز بن و بتوانین گۆڕانکارییەک لە جیهانا درووستکەین. خۆشبەختانە، لە وشەیەکدا کۆدەکرێتەوە. وشەکە، "هەیڵە،" و پێناسەیەکی مەزنیشی هەیە من باسی ئەو شتە ناکەم کە لە ئاسمانەوە دەبارێت و بەر سەرت دەکەوێت. باسی ئەم پێناسەیە دەکەم، سڵاو بۆ بکرێت و بەپەرۆشەوە گوێت لێگرن، کە پێموایە بەو شێوەیە قسەکانمان وەر دەگیرێت ئەگەر لەسەر ئەم چوار بناغەیە بووەستین. کەواتە وشەکان چین؟ بزانن نایخەمڵێنن. پیتی یەکەم، ڕاستگۆییە، بێگومان ڕأستگۆ بیت لەوەدا کە دەیڵێیت، ڕاست و ڕەوان و ڕوون بیت. پیتی دووەم ڕەسەنێتییە، ئەسڵی خۆت بیت. هاوڕێیەکم بەم شێوەیە پێناسەی کرد، وەک وەستان لەناو ڕاستی خۆتدا، کە پێموابێت شێوازێکی جوانە بۆ دەربڕینی. سێیەم، بێگەردی، خاوەنی قسەی خۆتبیت، ئەوە بکەیت کە دەیڵێیت، و کەسێک بیت خەڵک بتوانن متمانەت پێبکەن. دوواین دانەش خۆشەویستی. مەبەستم خۆشەویستی ڕۆمانسی نییە، بەڵکو مەبەستم ئەوەیە هیوای باشی بۆ خەڵک بخوازی، لەبەر دوو هۆکار. یەکەم شت، پێموابێت ڕاستگۆیی تەواوەتی ئەوە نەبێت کە بمانەوێت. بۆ نموونە، بڵێی ئای خوایە ئەم بەیانییە ناشرینیت. بێگومان پێویست بەوە ناکات. بەدڵنیاییەوە ڕاستگۆیی ئەگەر خۆشەویستی لەگەڵبێت شتێکی مەزنە. هەروەها ئەگەر هیوای باشی بۆ کەسێک بخوازیت، زۆر قورسە لە هەمان کاتدا لەخۆوە بڕیاریان لەسەر بەیت. دڵنیاش نیم ئەگەر بتوانیت ئەو دوو شتە پێکەوە بکەیت. کەواتە، وشەی هەیڵ. ئێستا، ئەو وشانەن کە پەیوەست دەبی پێوەی، و وەک گۆرانییە کۆنەکە، ئەو شتانەی دەیڵێیت، هەروەها شێوازی وتنیشی. سندوقێکی ئامێری دەنگی سەرسوڕهێنەرتان هەیە. ئەم ئامێری دەنگە سەرسوڕهێنەرە، و لەگەڵ ئەوەشدا سندوقێکە کە زۆر کەم کەس کردوویانەتەوە. ئەمەوێ پێکەوە کەمێک بە وردی پیایا بگەڕێین و چەند ئامرازێک دەرکەین کە بتوانن بیبەن و یاری پێبکەن، و هێزی قسەکردنتان زیاتر بکات. بۆ نموونە، مەودای دەنگ. ئێستا، مەودایەکی دەنگی زۆر بەرز لەوانەیە زۆربەی کات زۆر بەسوود نەبێت، بەڵام مەودایەکی دەنگ هەیە لەو نێوەندەدا. زۆر ناچمە وردەکارییە تەکنیکییەکانی ئەمانەوە ئەگەر یەکێک لە ئێوە ڕاهێنەری دەنگی بن. بەڵام، دەتوانی مەودای دەنگی گونجاو دیاری بکەیت. ئەگەر بێت و بە لوتم قسە بکەم، هەست بە جیاوازییەکە دەکەن. ئەگەر بچمە خوارەوە بۆ قوڕگم، کە زۆربەمان زۆربەی کاتەکان قسەی پێ دەکەین. بەڵام ئەگەر کێشی دەنگ بوێت، پێویستە بچیتە خوارەوە بۆ سنگ. گوێتان لە جیاوازییەکەیە؟ سیاسەتمەدارەکان دەبەستینەوە بە نزمی دەنگەوە، ئەوە ڕاستە، چونکە قوڵی دەبەستینەوە بە هێزەوە و بە دەسەڵاتەوە. ئەوە مەودای دەنگە. ئینجا خەسڵەتی دەنگ. هەستکردنمانە بۆ دەنگەکە. دووبارە، توێژینەوە نیشانی دەدات ئەو دەنگانەمان بەلاوە خوازراوە کە دەوڵەمەند، نەرم، و گەرمە، وەک چکلێتی گەرم. ئەگەر واهیش نەبیت، ئەوە کۆتایی دنیا نییە، چونکە دەتوانی ڕاهێنان بکەیت. بڕۆ و ڕاهێنەرێکی دەنگ بگرە. شتی سەرسوڕهێنەریش هەیە بتوانی بیکەیت بە هەناسە، شێوەی وەستان، و ڕاهێنانەکان بۆ باشترکردنی خەسڵەتی جیاکەرەوەی دەنگت. ئینجا پرۆسۆدی. پرۆسۆدیم حەز لێیە. ئەمە بەرز و نزمکردنی دەنگ، ئەو شێوە زمانەیە بەکاریدەهێنین بۆ گەیاندنی واتا. ڕەگی یەکەمی واتایە لە گفتوگۆدا. ئەو کەسانەی لەسەر یەک ئاواز قسە دەکەن گوێگرتن بۆیان قورسە ئەگەر هیچ پرۆسۆدییەکیان نەبێت. لەوێدا وشەی یەک یۆنی یەت، یان هاوتۆنی، و تاک تۆنی. هەروەها، ئێستا پرۆسۆدی دووبارەبووشمان هەیە، کە تیایدا هەر ڕستەیەک کۆتایی دێت وەک ئەوەی پرسیارێک بووبێت کە لە ڕاستیدا پرسیار نییە، و تەنیا ڕستەیەکە؟ (پێکەنین) ئەگەر ئەوەش دووبارە بکەیتەوە، لە ڕاستیدا توانات سنوردار دەکات بۆ پەیوەندی لەڕێگەی پرۆسۆدییەوە، کە پێموایە جێی داخە، کەواتە با هەوڵبەین ئەو خووە نەهێڵین. خێرایی. ئەتوانم زۆر بخرۆشێ بە وتنی شتێک بە خێرایی، یان ئەتوانم هێواش ببمەوە بۆ تیشک خستنە سەر شتێک، و بێگومان لە کۆتایی ئەوەشدا هەر بێدەنگییەکە یەتەوە. هیچ کێشەیەک نابێت ئەگەر لە قسەکردندا کەمێک بێدەنگی هەبێ، وانییە؟ پێویست ناکات بە ئم و ئاه پڕیانکەیتەوە. دەکرێت زۆر بەهێز بن. بێگومان، پلەی بەرز و نزمی دەنگ زۆرجار لەگەڵ خێراییا دەڕوات بۆ ئاماژەکردن بە هێنانەجۆش، بەڵام دەتوانی بە بەرز و نزمی دەنگ ئەوە بکەیت. کلیلەکانم لەکوێ داناوە؟ (دەنگی بەرزتر) کلیلەکانم لەکوێ داناوە؟ کەواتە واتایەکی کەمێک جیاواز لەو دوو شێوە وتنەدا. لە کۆتاییشدا، قەبارەی دەنگەکە. (بەرز) دەتوانم زۆر بەجۆشەوە بم بە بەکارهێنانی قەبارە. ببورن بۆ ئەوە، ئەگەر کەسێکم ڕاچڵەکاندبێت. یان، ئەتوانم واتان لێبکەم سەرنجێکی زۆر بەن بە بێدەنگبوون. هەندێک کەس بەدرێژایی کاتەکە پەخش دەکەن. هەوڵبەن ئەوە نەکەن. بەوە دەوترێت لێدانی موزیکێکی بەرز لە شوێنی گشتیدا. (پێکەنین) کەمتەرخەمانە و بێبایەخانە دەنگی خۆت بسەپێنیت بەسەر چواردەوری خۆتدا. جوان نییە. بێگومان، ئەو شوێنەی هەموو ئەمانەی تێدا یەتە کارەوە ئەوکاتەیە کە شتێکی زۆر گرنگت هەیە بیکەیت. لەوانەیە وەستان بێت لەسەر سەکۆیەک و وتاردان بێت بۆ خەڵکانێک. یان داخوازیکردنی هاوسەرگیری، داواکردنی پلە بەرزکردنەوە، وتاری هاوسەرگیری. هەرچییەک بێت، ئەگەر بەڕاستی گرنگ بێت، پێویستە خۆت سەیری ئەم سنوقی ئامرازە دەنگییە بکەیت و سەیری بزوێنەرەکە بکەیت کە کاری لەسەر دەکات، و هیچ بزوێنەرێکیش بێ ئەوەی گەرم بکرێت باش کارناکات. دەنگت گەرمکە. با نیشانتان بدەم چۆن ئەوە دەکرێت. دەتوانن هەمووتان بۆ ساتێک هەستن؟ با نیشانتان بدەم شەش ڕاهێنانەکەی گەرمکردنی دەنگ کە پێش هەر قسەکردنێک دەیکەم. هەرجارێک قسەت لەگەڵ کەسێکی گرنگدا کرد، ئەمانە بکە. یەکەم، قۆڵەکانت بەرزکەرەوە، هەناسەیەکی قوڵ هەڵمژە، و هەناسە بەرەوە، ئاهههه، ئاواهی. یەکجاری تر. ئاههههه، زۆر باشە. ئێستا لێوەکانمان گەرم دەکەین و، دەست دەکەین بە وتنی با، با، با، با، با، با، با، با. زۆرباشە. ئێستاش، بڕرررر، هەر وەک ئەوکاتەی مناڵبوون. بڕررر. ئێستا لێوەکانتان پێویستە وەک زیندوویان لێبێت. دواتر ڕاهێنان بە زمان دەکەین بە بەبەرزی وتنی لا، لا، لا، لا، لا، لا، ڵا. جوانە. خەریکە باشدەبن لەمەدا. ئینجا هەڵگێڕانەوەی زمان، ڕڕڕڕڕڕ. ئەوە وەک مەی وایە بۆ زمان. لە کۆتاییشدا، و ئەگەر بتوانم یەک دانە بکەم، شارەزایان بەمە دەڵێن وێڕەوێڕ. بەڕاستی زۆر باشە. بە وی دەست پێدەکات و ئینجا ئاو. وییەکە بەرزە، ئاو ەکەش نزمە. بۆیە دەڵێت، ویییی یاووو، ویییییی یاوو. زۆر باشە. ئێستا چەپڵەیەک بۆخۆتان لێبەن. دەستان خۆش، دانیشن. (چەپڵەلێدان) جاری داهاتوو کە قسەتان کرد، پێشوەخت ئەوانە بکەن. ئێستا با ئەمە بخەمە میانەی تەواوکردنی بابەتەکە. ئەمە خاڵێکی زۆر گرنگە لێرەدا. ئێمە ئێستا لێرەداین، وانییە؟ باش قسە ناکەین بۆ ئەوانەی گوێناگرن لە ژینگەیەکدا کە هەمووی دەربارەی ژاوەژاو و دەنگی خراپە. لە چەند قۆناغێکی جیادا باسی ئەوەم کرد لێرەدا. جیهان چۆن دەبێت ئەگەر بە هێزەوە قسە بکەین لەگەڵ ئەو کەسانەی گوێ دەگرن لە ژینگەیەکدا گوونجابێت بۆ ئەو مەبەستە؟ یان ئەگەر گەورەتری بکەین، جیهان چۆن دەبێت ئەگەر بە هۆشیارییەوە دەنگ درووست بکەین و بە هۆشیارییەوە دەنگ وەرگرین و هەموو هۆشیارییانە ژینگەی خۆمان بڕەخسێنین بۆ دەنگەکان؟ ئەوە جیهانێک دەبێت کە لە جوان دەچێت، و شوێنێک کە لێکتێگەشتن گرنگترین شت دەبێت، و ئەوەش بیرۆکەیەکە شایەنی بڵاوکردنەوەیە. زۆر سوپاس. (چەپڵەلێدان)