1 00:00:01,960 --> 00:00:04,046 دەنگی مرۆڤ: 2 00:00:04,070 --> 00:00:06,194 ئەو ئامێرە موزیکیەیە کە هەموومان دەیژەنین. 3 00:00:06,610 --> 00:00:09,069 لەوانەیە، بەهێزترین دەنگ بێت لە جیهاندا. 4 00:00:09,093 --> 00:00:11,916 ئەو تەنها شتە کە جەنگ هەڵبگیرسێنێت یان بڵێت خۆشم دەوێیت. 5 00:00:11,940 --> 00:00:13,798 بەڵام هێشتا هەندێک خەڵک توشی ئەوە بوون 6 00:00:13,822 --> 00:00:16,186 کە قسە دەکەن، خەڵک گوێیان لێ ناگرن. 7 00:00:16,210 --> 00:00:17,322 ئەمە بۆچی؟ 8 00:00:17,346 --> 00:00:21,112 چۆن بتوانین بەشێوەیەکی ئەوەندە بەهێز قسە بکەین گۆڕانکاری لە جیهاندا بکەین؟ 9 00:00:21,485 --> 00:00:22,797 ئەوەی دەمەوێت کە پێشنیاری بکەم، 10 00:00:22,821 --> 00:00:25,666 چەند خویەکە کە پێویستە لێی دور بکەوینەوە. 11 00:00:25,690 --> 00:00:29,420 حەوت خووی کووشندەی قسەکردنم بۆ دیاریکردوون. 12 00:00:29,444 --> 00:00:31,852 نامەوێت وا دەربخەم کە ئەمە هەمویەتی، 13 00:00:31,876 --> 00:00:37,108 بەڵام ئەم حەوت دانەیە، پێموابێت، چەند دانەیەکن کە زۆر تێی دەکەوین. 14 00:00:37,132 --> 00:00:39,139 یەکەم، غەیبەتکردن. 15 00:00:39,989 --> 00:00:42,097 خراپ باسکردنی کەسێک کە لەو شوێنە نییە. 16 00:00:42,700 --> 00:00:44,796 خویەکی جوان نیە، وە دڵنیاین 17 00:00:44,820 --> 00:00:48,700 ئەو کەسەی غەیبەت دەکات، پێنج خولەک دواتر غەیبەتی خۆشمان دەکات. 18 00:00:49,771 --> 00:00:51,491 دووەم: لەخۆوەبڕیاردان لەسەر کەسێک. 19 00:00:51,515 --> 00:00:53,899 خەڵک دەناسین ئاواهییە لە گفتوگۆدا، و 20 00:00:53,923 --> 00:00:55,855 زۆر قورسە گوێ لە کەسێک بگریت 21 00:00:55,879 --> 00:01:00,005 ئەگەر بزانیت لەخۆوە بڕیارت لەسەر دراوە و ئەشیەوێ هەر گوێی لێگریت. 22 00:01:00,029 --> 00:01:01,905 سێیەم: ڕەشبینی بوون. 23 00:01:02,447 --> 00:01:03,735 دەکرێت بکەونە ئەمەوە. 24 00:01:03,759 --> 00:01:06,796 دایکم، لەساڵەکانی کۆتاییدا زۆر رەشبین بوو، و 25 00:01:06,820 --> 00:01:08,142 زۆر قورسبوو وایلێکەیت گوێگرێت. 26 00:01:08,166 --> 00:01:10,899 بیرمە ڕۆژێکیان پێموت، "ئەمڕۆ یەکی تشرینی یەکەم، و" 27 00:01:10,923 --> 00:01:13,016 ئەویش وتی، "ئەوە شتێکی خراپ نییە؟" 28 00:01:13,040 --> 00:01:15,238 (پێکەنین) 29 00:01:15,262 --> 00:01:17,611 کەسێک ئەوەندە ڕەشبین بێت قورسە گوێبگرێت. 30 00:01:17,635 --> 00:01:18,907 (پێکەنین) 31 00:01:18,931 --> 00:01:21,451 جۆرێکی تریش ڕەشبینیش، بۆڵەبۆڵکردن. 32 00:01:21,475 --> 00:01:25,518 ئەمە هونەرێکی نەتەوییە لە بەریتانیا. 33 00:01:25,542 --> 00:01:26,953 وەرزشە میللییەکەمانە. 34 00:01:26,977 --> 00:01:30,411 بەردەوام بۆڵەمان یەت بۆ کەش و هەوا، وەرزش، سیاسەت، و هەموو شتێک. 35 00:01:30,435 --> 00:01:32,531 بەڵام ڕاستییەکەی، بۆڵەبۆڵکردن مەینەتییەکی گوازراوەیە. 36 00:01:32,555 --> 00:01:35,187 گواستنەوەی خۆرهەتا و ڕووناکی نییە لە جیهاندا. 37 00:01:36,292 --> 00:01:38,024 پۆزش هێنانەوە 38 00:01:38,048 --> 00:01:39,372 هەموومان کەسی وامان دیوە. 39 00:01:39,396 --> 00:01:40,972 لەوانەشە هەر یەکێ لە ئێمە وابوبێتین. 40 00:01:40,996 --> 00:01:43,466 هەندێک کەس لۆمە دەبەخشنەوە. 41 00:01:43,490 --> 00:01:45,694 یەکسەر لۆمە بەسەر هەموواندا دەبەخشنەوە و 42 00:01:45,718 --> 00:01:48,022 هەرگیز بەرپرسیارێتی کردەوەکانیان هەڵناگرن، و 43 00:01:48,046 --> 00:01:50,958 دووبارە، قورس گوێ لە کەسێکی لەو جۆرە بگریت. 44 00:01:50,982 --> 00:01:52,780 پێش کۆتایی، شەشەم دانە لە حەوت خاڵەکە، 45 00:01:52,804 --> 00:01:56,186 زیاد پێوەنان، زۆر گەورەکردن. 46 00:01:56,210 --> 00:01:58,614 ڕاستییەکەی، هەندێک جار، ئەوە لە نرخی زمانەکەمان کەم دەکاتەوە. 47 00:01:58,638 --> 00:02:01,906 بۆ نمونە، کاتێک کە شتێک دەبینم کە بەراستی سەرنج راکێش بێت 48 00:02:01,930 --> 00:02:03,196 چی پێبڵێم؟ 49 00:02:03,220 --> 00:02:05,816 (پێکەنین) 50 00:02:05,840 --> 00:02:09,276 ئینجا، بێگومان، ئەم زۆر پێوەنانە دەبێت بە درۆکردن و 51 00:02:09,300 --> 00:02:12,299 بێگومان کەسمان نامانەوێت گوێ لە کەسێک بگرین کە دەزانین درۆ دەکات. 52 00:02:12,323 --> 00:02:14,563 کۆتا دانەش، وشکەباوەڕی. 53 00:02:15,688 --> 00:02:19,299 تێکەڵکردنی ڕاستییەکان لەگەڵ بیروبۆچوونەکان. 54 00:02:19,323 --> 00:02:21,238 کاتێک ئەو دوو شتە تێکەڵدەکرێن، 55 00:02:21,262 --> 00:02:22,739 تۆ گوێ لە با دەگریت. 56 00:02:22,763 --> 00:02:26,430 دەزانیت، کەسێک دایگرتویتەتەوە بە بۆچوونی خۆی وەک ئەوەی ئەوە ڕاستییەکان بێت. 57 00:02:26,454 --> 00:02:28,523 قورسە گوێ لەوە بگریت. 58 00:02:28,547 --> 00:02:31,564 کەواتە ئەمانەن، حەوت هەڵە کوشندەکەی قسەکردن. 59 00:02:31,588 --> 00:02:33,997 ئەمانە ئەو شتانەن پێموایە دەبێت خۆمان بەدوور بگرین لێی. 60 00:02:34,021 --> 00:02:36,866 بەڵام هیچ ڕێگایەکی ئەرێنی هەیە بۆ بیرکردنەوە لەمە؟ 61 00:02:36,890 --> 00:02:38,149 بەڵێ هەیە. 62 00:02:38,458 --> 00:02:43,950 دەمەوێ پێشنیاری ئەوە بکەم کە چوار بەردی بناغەی، دامەزراوەی بەهێز هەیە، 63 00:02:43,974 --> 00:02:46,396 دەتوانین لەسەری بوەستین ئەگەر بمانەوێت قسەکانمان 64 00:02:46,420 --> 00:02:49,631 بەهێز بن و بتوانین گۆڕانکارییەک لە جیهانا درووستکەین. 65 00:02:50,288 --> 00:02:52,499 خۆشبەختانە، لە وشەیەکدا کۆدەکرێتەوە. 66 00:02:52,523 --> 00:02:55,593 وشەکە، "هەیڵە،" و پێناسەیەکی مەزنیشی هەیە 67 00:02:55,619 --> 00:02:57,857 من باسی ئەو شتە ناکەم کە لە ئاسمانەوە دەبارێت و 68 00:02:57,857 --> 00:02:59,551 بەر سەرت دەکەوێت. 69 00:02:59,575 --> 00:03:01,195 باسی ئەم پێناسەیە دەکەم، 70 00:03:01,219 --> 00:03:03,016 سڵاو بۆ بکرێت و بەپەرۆشەوە گوێت لێگرن، 71 00:03:03,040 --> 00:03:05,283 کە پێموایە بەو شێوەیە قسەکانمان وەر دەگیرێت 72 00:03:05,307 --> 00:03:06,879 ئەگەر لەسەر ئەم چوار بناغەیە بووەستین. 73 00:03:06,903 --> 00:03:08,401 کەواتە وشەکان چین؟ 74 00:03:08,425 --> 00:03:09,801 بزانن نایخەمڵێنن. 75 00:03:10,320 --> 00:03:13,118 پیتی یەکەم، ڕاستگۆییە، بێگومان 76 00:03:13,283 --> 00:03:16,230 ڕأستگۆ بیت لەوەدا کە دەیڵێیت، ڕاست و ڕەوان و ڕوون بیت. 77 00:03:16,254 --> 00:03:19,585 پیتی دووەم ڕەسەنێتییە، ئەسڵی خۆت بیت. 78 00:03:20,295 --> 00:03:23,481 هاوڕێیەکم بەم شێوەیە پێناسەی کرد، وەک وەستان لەناو ڕاستی خۆتدا، 79 00:03:23,505 --> 00:03:25,419 کە پێموابێت شێوازێکی جوانە بۆ دەربڕینی. 80 00:03:25,443 --> 00:03:28,339 سێیەم، بێگەردی، خاوەنی قسەی خۆتبیت، 81 00:03:28,339 --> 00:03:29,843 ئەوە بکەیت کە دەیڵێیت، و 82 00:03:29,867 --> 00:03:31,697 کەسێک بیت خەڵک بتوانن متمانەت پێبکەن. 83 00:03:32,358 --> 00:03:34,355 دوواین دانەش خۆشەویستی. 84 00:03:35,130 --> 00:03:37,227 مەبەستم خۆشەویستی ڕۆمانسی نییە، 85 00:03:37,251 --> 00:03:40,636 بەڵکو مەبەستم ئەوەیە هیوای باشی بۆ خەڵک بخوازی، لەبەر دوو هۆکار. 86 00:03:40,660 --> 00:03:44,050 یەکەم شت، پێموابێت ڕاستگۆیی تەواوەتی ئەوە نەبێت کە بمانەوێت. 87 00:03:44,074 --> 00:03:46,639 بۆ نموونە، بڵێی ئای خوایە ئەم بەیانییە ناشرینیت. 88 00:03:46,663 --> 00:03:49,997 بێگومان پێویست بەوە ناکات. 89 00:03:50,021 --> 00:03:53,355 بەدڵنیاییەوە ڕاستگۆیی ئەگەر خۆشەویستی لەگەڵبێت شتێکی مەزنە. 90 00:03:53,379 --> 00:03:56,450 هەروەها ئەگەر هیوای باشی بۆ کەسێک بخوازیت، 91 00:03:56,474 --> 00:03:59,087 زۆر قورسە لە هەمان کاتدا لەخۆوە بڕیاریان لەسەر بەیت. 92 00:03:59,111 --> 00:04:02,673 دڵنیاش نیم ئەگەر بتوانیت ئەو دوو شتە پێکەوە بکەیت. 93 00:04:03,310 --> 00:04:04,886 کەواتە، وشەی هەیڵ. 94 00:04:04,910 --> 00:04:06,643 ئێستا، ئەو وشانەن کە پەیوەست دەبی پێوەی، و 95 00:04:06,667 --> 00:04:08,911 وەک گۆرانییە کۆنەکە، ئەو شتانەی دەیڵێیت، 96 00:04:08,935 --> 00:04:10,614 هەروەها شێوازی وتنیشی. 97 00:04:10,638 --> 00:04:12,386 سندوقێکی ئامێری دەنگی سەرسوڕهێنەرتان هەیە. 98 00:04:12,410 --> 00:04:14,246 ئەم ئامێری دەنگە سەرسوڕهێنەرە، و 99 00:04:14,270 --> 00:04:17,786 لەگەڵ ئەوەشدا سندوقێکە کە زۆر کەم کەس کردوویانەتەوە. 100 00:04:17,810 --> 00:04:20,407 ئەمەوێ پێکەوە کەمێک بە وردی پیایا بگەڕێین و 101 00:04:20,431 --> 00:04:21,831 چەند ئامرازێک دەرکەین 102 00:04:21,855 --> 00:04:24,094 کە بتوانن بیبەن و یاری پێبکەن، و 103 00:04:24,118 --> 00:04:26,418 هێزی قسەکردنتان زیاتر بکات. 104 00:04:26,442 --> 00:04:27,962 بۆ نموونە، مەودای دەنگ. 105 00:04:27,986 --> 00:04:32,156 ئێستا، مەودایەکی دەنگی زۆر بەرز لەوانەیە زۆربەی کات زۆر بەسوود نەبێت، 106 00:04:32,180 --> 00:04:34,210 بەڵام مەودایەکی دەنگ هەیە لەو نێوەندەدا. 107 00:04:34,234 --> 00:04:36,395 زۆر ناچمە وردەکارییە تەکنیکییەکانی ئەمانەوە 108 00:04:36,419 --> 00:04:38,181 ئەگەر یەکێک لە ئێوە ڕاهێنەری دەنگی بن. 109 00:04:38,205 --> 00:04:39,918 بەڵام، دەتوانی مەودای دەنگی گونجاو دیاری بکەیت. 110 00:04:39,942 --> 00:04:42,564 ئەگەر بێت و بە لوتم قسە بکەم، هەست بە جیاوازییەکە دەکەن. 111 00:04:42,564 --> 00:04:44,202 ئەگەر بچمە خوارەوە بۆ قوڕگم، 112 00:04:44,202 --> 00:04:46,961 کە زۆربەمان زۆربەی کاتەکان قسەی پێ دەکەین. 113 00:04:46,985 --> 00:04:48,618 بەڵام ئەگەر کێشی دەنگ بوێت، 114 00:04:48,642 --> 00:04:51,096 پێویستە بچیتە خوارەوە بۆ سنگ. 115 00:04:51,120 --> 00:04:52,706 گوێتان لە جیاوازییەکەیە؟ 116 00:04:52,730 --> 00:04:56,746 سیاسەتمەدارەکان دەبەستینەوە بە نزمی دەنگەوە، ئەوە ڕاستە، 117 00:04:56,770 --> 00:04:59,714 چونکە قوڵی دەبەستینەوە بە هێزەوە و 118 00:04:59,738 --> 00:05:01,500 بە دەسەڵاتەوە. 119 00:05:02,445 --> 00:05:03,812 ئەوە مەودای دەنگە. 120 00:05:04,134 --> 00:05:05,477 ئینجا خەسڵەتی دەنگ. 121 00:05:05,501 --> 00:05:07,246 هەستکردنمانە بۆ دەنگەکە. 122 00:05:07,270 --> 00:05:08,602 دووبارە، توێژینەوە نیشانی دەدات 123 00:05:08,626 --> 00:05:12,400 ئەو دەنگانەمان بەلاوە خوازراوە کە دەوڵەمەند، نەرم، و گەرمە، 124 00:05:12,424 --> 00:05:13,910 وەک چکلێتی گەرم. 125 00:05:14,635 --> 00:05:17,899 ئەگەر واهیش نەبیت، ئەوە کۆتایی دنیا نییە، 126 00:05:17,923 --> 00:05:19,341 چونکە دەتوانی ڕاهێنان بکەیت. 127 00:05:19,365 --> 00:05:20,585 بڕۆ و ڕاهێنەرێکی دەنگ بگرە. 128 00:05:20,609 --> 00:05:22,467 شتی سەرسوڕهێنەریش هەیە بتوانی بیکەیت 129 00:05:22,491 --> 00:05:24,897 بە هەناسە، شێوەی وەستان، و ڕاهێنانەکان 130 00:05:24,921 --> 00:05:27,411 بۆ باشترکردنی خەسڵەتی جیاکەرەوەی دەنگت. 131 00:05:27,435 --> 00:05:29,203 ئینجا پرۆسۆدی. پرۆسۆدیم حەز لێیە. 132 00:05:29,227 --> 00:05:31,379 ئەمە بەرز و نزمکردنی دەنگ، ئەو شێوە زمانەیە 133 00:05:31,403 --> 00:05:33,453 بەکاریدەهێنین بۆ گەیاندنی واتا. 134 00:05:33,477 --> 00:05:36,291 ڕەگی یەکەمی واتایە لە گفتوگۆدا. 135 00:05:36,315 --> 00:05:40,371 ئەو کەسانەی لەسەر یەک ئاواز قسە دەکەن گوێگرتن بۆیان قورسە 136 00:05:40,395 --> 00:05:42,587 ئەگەر هیچ پرۆسۆدییەکیان نەبێت. 137 00:05:42,611 --> 00:05:45,562 لەوێدا وشەی یەک یۆنی یەت، 138 00:05:45,586 --> 00:05:47,523 یان هاوتۆنی، و تاک تۆنی. 139 00:05:48,306 --> 00:05:51,579 هەروەها، ئێستا پرۆسۆدی دووبارەبووشمان هەیە، 140 00:05:51,603 --> 00:05:54,299 کە تیایدا هەر ڕستەیەک کۆتایی دێت وەک ئەوەی پرسیارێک بووبێت 141 00:05:54,323 --> 00:05:56,800 کە لە ڕاستیدا پرسیار نییە، و تەنیا ڕستەیەکە؟ 142 00:05:56,824 --> 00:05:59,130 (پێکەنین) 143 00:05:59,154 --> 00:06:00,716 ئەگەر ئەوەش دووبارە بکەیتەوە، 144 00:06:00,740 --> 00:06:04,084 لە ڕاستیدا توانات سنوردار دەکات بۆ پەیوەندی لەڕێگەی پرۆسۆدییەوە، 145 00:06:04,108 --> 00:06:05,970 کە پێموایە جێی داخە، 146 00:06:05,994 --> 00:06:07,979 کەواتە با هەوڵبەین ئەو خووە نەهێڵین. 147 00:06:09,315 --> 00:06:10,394 خێرایی. 148 00:06:10,418 --> 00:06:13,179 ئەتوانم زۆر بخرۆشێ بە وتنی شتێک بە خێرایی، 149 00:06:13,203 --> 00:06:16,555 یان ئەتوانم هێواش ببمەوە بۆ تیشک خستنە سەر شتێک، و 150 00:06:16,579 --> 00:06:20,195 بێگومان لە کۆتایی ئەوەشدا هەر بێدەنگییەکە یەتەوە. 151 00:06:22,555 --> 00:06:25,695 هیچ کێشەیەک نابێت ئەگەر لە قسەکردندا کەمێک بێدەنگی هەبێ، وانییە؟ 152 00:06:26,561 --> 00:06:29,000 پێویست ناکات بە ئم و ئاه پڕیانکەیتەوە. 153 00:06:29,833 --> 00:06:31,063 دەکرێت زۆر بەهێز بن. 154 00:06:31,823 --> 00:06:34,127 بێگومان، پلەی بەرز و نزمی دەنگ زۆرجار لەگەڵ خێراییا دەڕوات 155 00:06:34,151 --> 00:06:36,771 بۆ ئاماژەکردن بە هێنانەجۆش، بەڵام دەتوانی بە بەرز و نزمی دەنگ ئەوە بکەیت. 156 00:06:36,795 --> 00:06:38,359 کلیلەکانم لەکوێ داناوە؟ 157 00:06:38,383 --> 00:06:40,463 (دەنگی بەرزتر) کلیلەکانم لەکوێ داناوە؟ 158 00:06:40,487 --> 00:06:44,132 کەواتە واتایەکی کەمێک جیاواز لەو دوو شێوە وتنەدا. 159 00:06:44,156 --> 00:06:46,378 لە کۆتاییشدا، قەبارەی دەنگەکە. 160 00:06:46,402 --> 00:06:49,779 (بەرز) دەتوانم زۆر بەجۆشەوە بم بە بەکارهێنانی قەبارە. 161 00:06:49,803 --> 00:06:51,956 ببورن بۆ ئەوە، ئەگەر کەسێکم ڕاچڵەکاندبێت. 162 00:06:51,980 --> 00:06:55,503 یان، ئەتوانم واتان لێبکەم سەرنجێکی زۆر بەن بە بێدەنگبوون. 163 00:06:56,707 --> 00:06:58,503 هەندێک کەس بەدرێژایی کاتەکە پەخش دەکەن. 164 00:06:58,527 --> 00:06:59,876 هەوڵبەن ئەوە نەکەن. 165 00:06:59,900 --> 00:07:01,728 بەوە دەوترێت لێدانی موزیکێکی بەرز لە شوێنی گشتیدا. 166 00:07:01,752 --> 00:07:03,421 (پێکەنین) 167 00:07:03,445 --> 00:07:07,989 کەمتەرخەمانە و بێبایەخانە دەنگی خۆت بسەپێنیت بەسەر چواردەوری خۆتدا. 168 00:07:08,013 --> 00:07:09,091 جوان نییە. 169 00:07:09,115 --> 00:07:11,647 بێگومان، ئەو شوێنەی هەموو ئەمانەی تێدا یەتە کارەوە 170 00:07:11,671 --> 00:07:14,175 ئەوکاتەیە کە شتێکی زۆر گرنگت هەیە بیکەیت. 171 00:07:14,199 --> 00:07:17,627 لەوانەیە وەستان بێت لەسەر سەکۆیەک و وتاردان بێت بۆ خەڵکانێک. 172 00:07:17,651 --> 00:07:19,515 یان داخوازیکردنی هاوسەرگیری، 173 00:07:19,539 --> 00:07:22,669 داواکردنی پلە بەرزکردنەوە، وتاری هاوسەرگیری. 174 00:07:22,693 --> 00:07:24,675 هەرچییەک بێت، ئەگەر بەڕاستی گرنگ بێت، 175 00:07:24,699 --> 00:07:28,448 پێویستە خۆت سەیری ئەم سنوقی ئامرازە دەنگییە بکەیت و 176 00:07:28,472 --> 00:07:30,485 سەیری بزوێنەرەکە بکەیت کە کاری لەسەر دەکات، و 177 00:07:30,509 --> 00:07:33,580 هیچ بزوێنەرێکیش بێ ئەوەی گەرم بکرێت باش کارناکات. 178 00:07:33,604 --> 00:07:35,073 دەنگت گەرمکە. 179 00:07:35,482 --> 00:07:37,533 با نیشانتان بدەم چۆن ئەوە دەکرێت. 180 00:07:37,557 --> 00:07:40,512 دەتوانن هەمووتان بۆ ساتێک هەستن؟ 181 00:07:40,536 --> 00:07:41,667 با نیشانتان بدەم 182 00:07:41,691 --> 00:07:46,901 شەش ڕاهێنانەکەی گەرمکردنی دەنگ کە پێش هەر قسەکردنێک دەیکەم. 183 00:07:46,925 --> 00:07:49,835 هەرجارێک قسەت لەگەڵ کەسێکی گرنگدا کرد، ئەمانە بکە. 184 00:07:49,859 --> 00:07:52,638 یەکەم، قۆڵەکانت بەرزکەرەوە، هەناسەیەکی قوڵ هەڵمژە، و 185 00:07:52,662 --> 00:07:55,740 هەناسە بەرەوە، ئاهههه، ئاواهی. 186 00:07:55,764 --> 00:07:57,368 یەکجاری تر. 187 00:07:57,392 --> 00:08:00,366 ئاههههه، زۆر باشە. 188 00:08:00,390 --> 00:08:02,108 ئێستا لێوەکانمان گەرم دەکەین و، 189 00:08:02,132 --> 00:08:04,460 دەست دەکەین بە وتنی با، با، با، با، 190 00:08:04,484 --> 00:08:07,412 با، با، با، با. زۆرباشە. 191 00:08:07,436 --> 00:08:10,852 ئێستاش، بڕرررر، 192 00:08:10,876 --> 00:08:12,402 هەر وەک ئەوکاتەی مناڵبوون. 193 00:08:12,426 --> 00:08:14,829 بڕررر. ئێستا لێوەکانتان پێویستە وەک زیندوویان لێبێت. 194 00:08:14,853 --> 00:08:16,504 دواتر ڕاهێنان بە زمان دەکەین 195 00:08:16,528 --> 00:08:20,826 بە بەبەرزی وتنی لا، لا، لا، لا، لا، لا، ڵا. 196 00:08:20,850 --> 00:08:23,041 جوانە. خەریکە باشدەبن لەمەدا. 197 00:08:23,065 --> 00:08:25,931 ئینجا هەڵگێڕانەوەی زمان، ڕڕڕڕڕڕ. 198 00:08:25,955 --> 00:08:28,147 ئەوە وەک مەی وایە بۆ زمان. 199 00:08:28,171 --> 00:08:30,467 لە کۆتاییشدا، و ئەگەر بتوانم یەک دانە بکەم، 200 00:08:30,491 --> 00:08:32,274 شارەزایان بەمە دەڵێن وێڕەوێڕ. 201 00:08:32,298 --> 00:08:34,918 بەڕاستی زۆر باشە. بە وی دەست پێدەکات و ئینجا ئاو. 202 00:08:34,942 --> 00:08:36,562 وییەکە بەرزە، ئاو ەکەش نزمە. 203 00:08:36,586 --> 00:08:42,682 بۆیە دەڵێت، ویییی یاووو، ویییییی یاوو. 204 00:08:42,706 --> 00:08:44,945 زۆر باشە. ئێستا چەپڵەیەک بۆخۆتان لێبەن. 205 00:08:44,969 --> 00:08:46,214 دەستان خۆش، دانیشن. 206 00:08:46,238 --> 00:08:47,688 (چەپڵەلێدان) 207 00:08:47,712 --> 00:08:50,312 جاری داهاتوو کە قسەتان کرد، پێشوەخت ئەوانە بکەن. 208 00:08:50,336 --> 00:08:52,952 ئێستا با ئەمە بخەمە میانەی تەواوکردنی بابەتەکە. 209 00:08:52,976 --> 00:08:55,248 ئەمە خاڵێکی زۆر گرنگە لێرەدا. 210 00:08:55,272 --> 00:08:57,079 ئێمە ئێستا لێرەداین، وانییە؟ 211 00:08:57,103 --> 00:08:58,744 باش قسە ناکەین 212 00:08:58,768 --> 00:09:00,612 بۆ ئەوانەی گوێناگرن 213 00:09:00,636 --> 00:09:03,531 لە ژینگەیەکدا کە هەمووی دەربارەی ژاوەژاو و دەنگی خراپە. 214 00:09:03,555 --> 00:09:06,774 لە چەند قۆناغێکی جیادا باسی ئەوەم کرد لێرەدا. 215 00:09:06,798 --> 00:09:08,408 جیهان چۆن دەبێت 216 00:09:08,432 --> 00:09:10,128 ئەگەر بە هێزەوە قسە بکەین 217 00:09:10,152 --> 00:09:12,184 لەگەڵ ئەو کەسانەی گوێ دەگرن 218 00:09:12,208 --> 00:09:15,578 لە ژینگەیەکدا گوونجابێت بۆ ئەو مەبەستە؟ 219 00:09:15,602 --> 00:09:18,561 یان ئەگەر گەورەتری بکەین، 220 00:09:18,585 --> 00:09:19,919 جیهان چۆن دەبێت 221 00:09:19,943 --> 00:09:22,286 ئەگەر بە هۆشیارییەوە دەنگ درووست بکەین و 222 00:09:22,310 --> 00:09:24,319 بە هۆشیارییەوە دەنگ وەرگرین و 223 00:09:24,343 --> 00:09:26,046 هەموو هۆشیارییانە ژینگەی خۆمان بڕەخسێنین 224 00:09:26,070 --> 00:09:27,523 بۆ دەنگەکان؟ 225 00:09:27,547 --> 00:09:30,647 ئەوە جیهانێک دەبێت کە لە جوان دەچێت، و 226 00:09:30,671 --> 00:09:34,558 شوێنێک کە لێکتێگەشتن گرنگترین شت دەبێت، و 227 00:09:34,582 --> 00:09:37,231 ئەوەش بیرۆکەیەکە شایەنی بڵاوکردنەوەیە. 228 00:09:37,255 --> 00:09:38,387 زۆر سوپاس. 229 00:09:38,411 --> 00:09:39,933 (چەپڵەلێدان)