Return to Video

چۆن بەشێوەیەک قسە بکەین خەڵک بیانەوێت گوێبگرن

  • 0:02 - 0:04
    دەنگی مرۆڤ:
  • 0:04 - 0:06
    ئەو ئامێرە موزیکیەیە کە هەموومان دەیژەنین.
  • 0:07 - 0:09
    لەوانەیە، بەهێزترین دەنگ بێت
    لە جیهاندا.
  • 0:09 - 0:12
    ئەو تەنها شتە کە جەنگ هەڵبگیرسێنێت
    یان بڵێت خۆشم دەوێیت.
  • 0:12 - 0:14
    بەڵام هێشتا هەندێک خەڵک توشی ئەوە بوون
  • 0:14 - 0:16
    کە قسە دەکەن، خەڵک گوێیان لێ ناگرن.
  • 0:16 - 0:17
    ئەمە بۆچی؟
  • 0:17 - 0:21
    چۆن بتوانین بەشێوەیەکی ئەوەندە بەهێز
    قسە بکەین گۆڕانکاری لە جیهاندا بکەین؟
  • 0:21 - 0:23
    ئەوەی دەمەوێت کە پێشنیاری بکەم،
  • 0:23 - 0:26
    چەند خویەکە کە پێویستە لێی دور بکەوینەوە.
  • 0:26 - 0:29
    حەوت خووی کووشندەی قسەکردنم
    بۆ دیاریکردوون.
  • 0:29 - 0:32
    نامەوێت وا دەربخەم کە ئەمە هەمویەتی،
  • 0:32 - 0:37
    بەڵام ئەم حەوت دانەیە، پێموابێت،
    چەند دانەیەکن کە زۆر تێی دەکەوین.
  • 0:37 - 0:39
    یەکەم، غەیبەتکردن.
  • 0:40 - 0:42
    خراپ باسکردنی کەسێک
    کە لەو شوێنە نییە.
  • 0:43 - 0:45
    خویەکی جوان نیە، وە دڵنیاین
  • 0:45 - 0:49
    ئەو کەسەی غەیبەت دەکات، پێنج خولەک دواتر
    غەیبەتی خۆشمان دەکات.
  • 0:50 - 0:51
    دووەم: لەخۆوەبڕیاردان لەسەر کەسێک.
  • 0:52 - 0:54
    خەڵک دەناسین ئاواهییە لە گفتوگۆدا، و
  • 0:54 - 0:56
    زۆر قورسە گوێ لە کەسێک بگریت
  • 0:56 - 1:00
    ئەگەر بزانیت لەخۆوە بڕیارت لەسەر دراوە و
    ئەشیەوێ هەر گوێی لێگریت.
  • 1:00 - 1:02
    سێیەم: ڕەشبینی بوون.
  • 1:02 - 1:04
    دەکرێت بکەونە ئەمەوە.
  • 1:04 - 1:07
    دایکم، لەساڵەکانی کۆتاییدا
    زۆر رەشبین بوو، و
  • 1:07 - 1:08
    زۆر قورسبوو وایلێکەیت گوێگرێت.
  • 1:08 - 1:11
    بیرمە ڕۆژێکیان پێموت،
    "ئەمڕۆ یەکی تشرینی یەکەم، و"
  • 1:11 - 1:13
    ئەویش وتی، "ئەوە شتێکی خراپ نییە؟"
  • 1:13 - 1:15
    (پێکەنین)
  • 1:15 - 1:18
    کەسێک ئەوەندە ڕەشبین بێت
    قورسە گوێبگرێت.
  • 1:18 - 1:19
    (پێکەنین)
  • 1:19 - 1:21
    جۆرێکی تریش ڕەشبینیش،
    بۆڵەبۆڵکردن.
  • 1:21 - 1:26
    ئەمە هونەرێکی نەتەوییە لە بەریتانیا.
  • 1:26 - 1:27
    وەرزشە میللییەکەمانە.
  • 1:27 - 1:30
    بەردەوام بۆڵەمان یەت بۆ کەش و هەوا، وەرزش،
    سیاسەت، و هەموو شتێک.
  • 1:30 - 1:33
    بەڵام ڕاستییەکەی، بۆڵەبۆڵکردن
    مەینەتییەکی گوازراوەیە.
  • 1:33 - 1:35
    گواستنەوەی خۆرهەتا و
    ڕووناکی نییە لە جیهاندا.
  • 1:36 - 1:38
    پۆزش هێنانەوە
  • 1:38 - 1:39
    هەموومان کەسی وامان دیوە.
  • 1:39 - 1:41
    لەوانەشە هەر یەکێ لە ئێمە وابوبێتین.
  • 1:41 - 1:43
    هەندێک کەس لۆمە دەبەخشنەوە.
  • 1:43 - 1:46
    یەکسەر لۆمە بەسەر
    هەموواندا دەبەخشنەوە و
  • 1:46 - 1:48
    هەرگیز بەرپرسیارێتی کردەوەکانیان هەڵناگرن، و
  • 1:48 - 1:51
    دووبارە، قورس گوێ لە کەسێکی
    لەو جۆرە بگریت.
  • 1:51 - 1:53
    پێش کۆتایی، شەشەم دانە لە حەوت خاڵەکە،
  • 1:53 - 1:56
    زیاد پێوەنان، زۆر گەورەکردن.
  • 1:56 - 1:59
    ڕاستییەکەی، هەندێک جار،
    ئەوە لە نرخی زمانەکەمان کەم دەکاتەوە.
  • 1:59 - 2:02
    بۆ نمونە، کاتێک کە شتێک دەبینم
    کە بەراستی سەرنج راکێش بێت
  • 2:02 - 2:03
    چی پێبڵێم؟
  • 2:03 - 2:06
    (پێکەنین)
  • 2:06 - 2:09
    ئینجا، بێگومان، ئەم زۆر پێوەنانە
    دەبێت بە درۆکردن و
  • 2:09 - 2:12
    بێگومان کەسمان نامانەوێت
    گوێ لە کەسێک بگرین کە دەزانین درۆ دەکات.
  • 2:12 - 2:15
    کۆتا دانەش، وشکەباوەڕی.
  • 2:16 - 2:19
    تێکەڵکردنی ڕاستییەکان لەگەڵ
    بیروبۆچوونەکان.
  • 2:19 - 2:21
    کاتێک ئەو دوو شتە تێکەڵدەکرێن،
  • 2:21 - 2:23
    تۆ گوێ لە با دەگریت.
  • 2:23 - 2:26
    دەزانیت، کەسێک دایگرتویتەتەوە بە بۆچوونی
    خۆی وەک ئەوەی ئەوە ڕاستییەکان بێت.
  • 2:26 - 2:29
    قورسە گوێ لەوە بگریت.
  • 2:29 - 2:32
    کەواتە ئەمانەن، حەوت هەڵە
    کوشندەکەی قسەکردن.
  • 2:32 - 2:34
    ئەمانە ئەو شتانەن پێموایە دەبێت
    خۆمان بەدوور بگرین لێی.
  • 2:34 - 2:37
    بەڵام هیچ ڕێگایەکی ئەرێنی هەیە
    بۆ بیرکردنەوە لەمە؟
  • 2:37 - 2:38
    بەڵێ هەیە.
  • 2:38 - 2:44
    دەمەوێ پێشنیاری ئەوە بکەم کە چوار
    بەردی بناغەی، دامەزراوەی بەهێز هەیە،
  • 2:44 - 2:46
    دەتوانین لەسەری بوەستین
    ئەگەر بمانەوێت قسەکانمان
  • 2:46 - 2:50
    بەهێز بن و بتوانین
    گۆڕانکارییەک لە جیهانا درووستکەین.
  • 2:50 - 2:52
    خۆشبەختانە، لە وشەیەکدا کۆدەکرێتەوە.
  • 2:53 - 2:56
    وشەکە، "هەیڵە،" و
    پێناسەیەکی مەزنیشی هەیە
  • 2:56 - 2:58
    من باسی ئەو شتە ناکەم کە
    لە ئاسمانەوە دەبارێت و
  • 2:58 - 3:00
    بەر سەرت دەکەوێت.
  • 3:00 - 3:01
    باسی ئەم پێناسەیە دەکەم،
  • 3:01 - 3:03
    سڵاو بۆ بکرێت و بەپەرۆشەوە
    گوێت لێگرن،
  • 3:03 - 3:05
    کە پێموایە بەو شێوەیە
    قسەکانمان وەر دەگیرێت
  • 3:05 - 3:07
    ئەگەر لەسەر ئەم چوار
    بناغەیە بووەستین.
  • 3:07 - 3:08
    کەواتە وشەکان چین؟
  • 3:08 - 3:10
    بزانن نایخەمڵێنن.
  • 3:10 - 3:13
    پیتی یەکەم، ڕاستگۆییە، بێگومان
  • 3:13 - 3:16
    ڕأستگۆ بیت لەوەدا کە دەیڵێیت،
    ڕاست و ڕەوان و ڕوون بیت.
  • 3:16 - 3:20
    پیتی دووەم ڕەسەنێتییە،
    ئەسڵی خۆت بیت.
  • 3:20 - 3:23
    هاوڕێیەکم بەم شێوەیە پێناسەی کرد،
    وەک وەستان لەناو ڕاستی خۆتدا،
  • 3:24 - 3:25
    کە پێموابێت شێوازێکی جوانە
    بۆ دەربڕینی.
  • 3:25 - 3:28
    سێیەم، بێگەردی،
    خاوەنی قسەی خۆتبیت،
  • 3:28 - 3:30
    ئەوە بکەیت کە دەیڵێیت، و
  • 3:30 - 3:32
    کەسێک بیت خەڵک بتوانن
    متمانەت پێبکەن.
  • 3:32 - 3:34
    دوواین دانەش خۆشەویستی.
  • 3:35 - 3:37
    مەبەستم خۆشەویستی ڕۆمانسی نییە،
  • 3:37 - 3:41
    بەڵکو مەبەستم ئەوەیە هیوای باشی
    بۆ خەڵک بخوازی، لەبەر دوو هۆکار.
  • 3:41 - 3:44
    یەکەم شت، پێموابێت ڕاستگۆیی تەواوەتی
    ئەوە نەبێت کە بمانەوێت.
  • 3:44 - 3:47
    بۆ نموونە، بڵێی ئای خوایە
    ئەم بەیانییە ناشرینیت.
  • 3:47 - 3:50
    بێگومان پێویست بەوە ناکات.
  • 3:50 - 3:53
    بەدڵنیاییەوە ڕاستگۆیی ئەگەر خۆشەویستی
    لەگەڵبێت شتێکی مەزنە.
  • 3:53 - 3:56
    هەروەها ئەگەر هیوای باشی
    بۆ کەسێک بخوازیت،
  • 3:56 - 3:59
    زۆر قورسە لە هەمان کاتدا
    لەخۆوە بڕیاریان لەسەر بەیت.
  • 3:59 - 4:03
    دڵنیاش نیم ئەگەر بتوانیت
    ئەو دوو شتە پێکەوە بکەیت.
  • 4:03 - 4:05
    کەواتە، وشەی هەیڵ.
  • 4:05 - 4:07
    ئێستا، ئەو وشانەن کە
    پەیوەست دەبی پێوەی، و
  • 4:07 - 4:09
    وەک گۆرانییە کۆنەکە،
    ئەو شتانەی دەیڵێیت،
  • 4:09 - 4:11
    هەروەها شێوازی وتنیشی.
  • 4:11 - 4:12
    سندوقێکی ئامێری دەنگی سەرسوڕهێنەرتان هەیە.
  • 4:12 - 4:14
    ئەم ئامێری دەنگە سەرسوڕهێنەرە، و
  • 4:14 - 4:18
    لەگەڵ ئەوەشدا سندوقێکە کە
    زۆر کەم کەس کردوویانەتەوە.
  • 4:18 - 4:20
    ئەمەوێ پێکەوە کەمێک بە وردی
    پیایا بگەڕێین و
  • 4:20 - 4:22
    چەند ئامرازێک دەرکەین
  • 4:22 - 4:24
    کە بتوانن بیبەن و یاری پێبکەن، و
  • 4:24 - 4:26
    هێزی قسەکردنتان زیاتر بکات.
  • 4:26 - 4:28
    بۆ نموونە، مەودای دەنگ.
  • 4:28 - 4:32
    ئێستا، مەودایەکی دەنگی زۆر بەرز
    لەوانەیە زۆربەی کات زۆر بەسوود نەبێت،
  • 4:32 - 4:34
    بەڵام مەودایەکی دەنگ هەیە
    لەو نێوەندەدا.
  • 4:34 - 4:36
    زۆر ناچمە وردەکارییە
    تەکنیکییەکانی ئەمانەوە
  • 4:36 - 4:38
    ئەگەر یەکێک لە ئێوە
    ڕاهێنەری دەنگی بن.
  • 4:38 - 4:40
    بەڵام، دەتوانی مەودای دەنگی
    گونجاو دیاری بکەیت.
  • 4:40 - 4:43
    ئەگەر بێت و بە لوتم قسە بکەم،
    هەست بە جیاوازییەکە دەکەن.
  • 4:43 - 4:44
    ئەگەر بچمە خوارەوە بۆ قوڕگم،
  • 4:44 - 4:47
    کە زۆربەمان زۆربەی کاتەکان
    قسەی پێ دەکەین.
  • 4:47 - 4:49
    بەڵام ئەگەر کێشی دەنگ بوێت،
  • 4:49 - 4:51
    پێویستە بچیتە خوارەوە بۆ سنگ.
  • 4:51 - 4:53
    گوێتان لە جیاوازییەکەیە؟
  • 4:53 - 4:57
    سیاسەتمەدارەکان دەبەستینەوە
    بە نزمی دەنگەوە، ئەوە ڕاستە،
  • 4:57 - 5:00
    چونکە قوڵی دەبەستینەوە بە هێزەوە و
  • 5:00 - 5:02
    بە دەسەڵاتەوە.
  • 5:02 - 5:04
    ئەوە مەودای دەنگە.
  • 5:04 - 5:05
    ئینجا خەسڵەتی دەنگ.
  • 5:06 - 5:07
    هەستکردنمانە بۆ دەنگەکە.
  • 5:07 - 5:09
    دووبارە، توێژینەوە نیشانی دەدات
  • 5:09 - 5:12
    ئەو دەنگانەمان بەلاوە خوازراوە کە
    دەوڵەمەند، نەرم، و گەرمە،
  • 5:12 - 5:14
    وەک چکلێتی گەرم.
  • 5:15 - 5:18
    ئەگەر واهیش نەبیت،
    ئەوە کۆتایی دنیا نییە،
  • 5:18 - 5:19
    چونکە دەتوانی ڕاهێنان بکەیت.
  • 5:19 - 5:21
    بڕۆ و ڕاهێنەرێکی دەنگ بگرە.
  • 5:21 - 5:22
    شتی سەرسوڕهێنەریش هەیە بتوانی بیکەیت
  • 5:22 - 5:25
    بە هەناسە، شێوەی وەستان، و
    ڕاهێنانەکان
  • 5:25 - 5:27
    بۆ باشترکردنی خەسڵەتی
    جیاکەرەوەی دەنگت.
  • 5:27 - 5:29
    ئینجا پرۆسۆدی. پرۆسۆدیم حەز لێیە.
  • 5:29 - 5:31
    ئەمە بەرز و نزمکردنی دەنگ،
    ئەو شێوە زمانەیە
  • 5:31 - 5:33
    بەکاریدەهێنین بۆ گەیاندنی واتا.
  • 5:33 - 5:36
    ڕەگی یەکەمی واتایە
    لە گفتوگۆدا.
  • 5:36 - 5:40
    ئەو کەسانەی لەسەر یەک ئاواز
    قسە دەکەن گوێگرتن بۆیان قورسە
  • 5:40 - 5:43
    ئەگەر هیچ پرۆسۆدییەکیان نەبێت.
  • 5:43 - 5:46
    لەوێدا وشەی یەک یۆنی یەت،
  • 5:46 - 5:48
    یان هاوتۆنی، و تاک تۆنی.
  • 5:48 - 5:52
    هەروەها، ئێستا پرۆسۆدی
    دووبارەبووشمان هەیە،
  • 5:52 - 5:54
    کە تیایدا هەر ڕستەیەک کۆتایی دێت
    وەک ئەوەی پرسیارێک بووبێت
  • 5:54 - 5:57
    کە لە ڕاستیدا پرسیار نییە، و
    تەنیا ڕستەیەکە؟
  • 5:57 - 5:59
    (پێکەنین)
  • 5:59 - 6:01
    ئەگەر ئەوەش دووبارە بکەیتەوە،
  • 6:01 - 6:04
    لە ڕاستیدا توانات سنوردار دەکات
    بۆ پەیوەندی لەڕێگەی پرۆسۆدییەوە،
  • 6:04 - 6:06
    کە پێموایە جێی داخە،
  • 6:06 - 6:08
    کەواتە با هەوڵبەین ئەو خووە نەهێڵین.
  • 6:09 - 6:10
    خێرایی.
  • 6:10 - 6:13
    ئەتوانم زۆر بخرۆشێ بە وتنی
    شتێک بە خێرایی،
  • 6:13 - 6:17
    یان ئەتوانم هێواش ببمەوە
    بۆ تیشک خستنە سەر شتێک، و
  • 6:17 - 6:20
    بێگومان لە کۆتایی ئەوەشدا
    هەر بێدەنگییەکە یەتەوە.
  • 6:23 - 6:26
    هیچ کێشەیەک نابێت ئەگەر
    لە قسەکردندا کەمێک بێدەنگی هەبێ، وانییە؟
  • 6:27 - 6:29
    پێویست ناکات بە ئم و ئاه پڕیانکەیتەوە.
  • 6:30 - 6:31
    دەکرێت زۆر بەهێز بن.
  • 6:32 - 6:34
    بێگومان، پلەی بەرز و نزمی دەنگ
    زۆرجار لەگەڵ خێراییا دەڕوات
  • 6:34 - 6:37
    بۆ ئاماژەکردن بە هێنانەجۆش، بەڵام
    دەتوانی بە بەرز و نزمی دەنگ ئەوە بکەیت.
  • 6:37 - 6:38
    کلیلەکانم لەکوێ داناوە؟
  • 6:38 - 6:40
    (دەنگی بەرزتر) کلیلەکانم لەکوێ داناوە؟
  • 6:40 - 6:44
    کەواتە واتایەکی کەمێک جیاواز
    لەو دوو شێوە وتنەدا.
  • 6:44 - 6:46
    لە کۆتاییشدا، قەبارەی دەنگەکە.
  • 6:46 - 6:50
    (بەرز) دەتوانم زۆر بەجۆشەوە بم
    بە بەکارهێنانی قەبارە.
  • 6:50 - 6:52
    ببورن بۆ ئەوە، ئەگەر کەسێکم ڕاچڵەکاندبێت.
  • 6:52 - 6:56
    یان، ئەتوانم واتان لێبکەم
    سەرنجێکی زۆر بەن بە بێدەنگبوون.
  • 6:57 - 6:59
    هەندێک کەس بەدرێژایی کاتەکە
    پەخش دەکەن.
  • 6:59 - 7:00
    هەوڵبەن ئەوە نەکەن.
  • 7:00 - 7:02
    بەوە دەوترێت لێدانی موزیکێکی
    بەرز لە شوێنی گشتیدا.
  • 7:02 - 7:03
    (پێکەنین)
  • 7:03 - 7:08
    کەمتەرخەمانە و بێبایەخانە دەنگی خۆت
    بسەپێنیت بەسەر چواردەوری خۆتدا.
  • 7:08 - 7:09
    جوان نییە.
  • 7:09 - 7:12
    بێگومان، ئەو شوێنەی هەموو
    ئەمانەی تێدا یەتە کارەوە
  • 7:12 - 7:14
    ئەوکاتەیە کە شتێکی
    زۆر گرنگت هەیە بیکەیت.
  • 7:14 - 7:18
    لەوانەیە وەستان بێت لەسەر سەکۆیەک و
    وتاردان بێت بۆ خەڵکانێک.
  • 7:18 - 7:20
    یان داخوازیکردنی هاوسەرگیری،
  • 7:20 - 7:23
    داواکردنی پلە بەرزکردنەوە،
    وتاری هاوسەرگیری.
  • 7:23 - 7:25
    هەرچییەک بێت، ئەگەر بەڕاستی گرنگ بێت،
  • 7:25 - 7:28
    پێویستە خۆت سەیری ئەم
    سنوقی ئامرازە دەنگییە بکەیت و
  • 7:28 - 7:30
    سەیری بزوێنەرەکە بکەیت
    کە کاری لەسەر دەکات، و
  • 7:31 - 7:34
    هیچ بزوێنەرێکیش بێ ئەوەی
    گەرم بکرێت باش کارناکات.
  • 7:34 - 7:35
    دەنگت گەرمکە.
  • 7:35 - 7:38
    با نیشانتان بدەم چۆن ئەوە دەکرێت.
  • 7:38 - 7:41
    دەتوانن هەمووتان بۆ ساتێک هەستن؟
  • 7:41 - 7:42
    با نیشانتان بدەم
  • 7:42 - 7:47
    شەش ڕاهێنانەکەی گەرمکردنی دەنگ
    کە پێش هەر قسەکردنێک دەیکەم.
  • 7:47 - 7:50
    هەرجارێک قسەت لەگەڵ کەسێکی
    گرنگدا کرد، ئەمانە بکە.
  • 7:50 - 7:53
    یەکەم، قۆڵەکانت بەرزکەرەوە،
    هەناسەیەکی قوڵ هەڵمژە، و
  • 7:53 - 7:56
    هەناسە بەرەوە، ئاهههه، ئاواهی.
  • 7:56 - 7:57
    یەکجاری تر.
  • 7:57 - 8:00
    ئاههههه، زۆر باشە.
  • 8:00 - 8:02
    ئێستا لێوەکانمان گەرم دەکەین و،
  • 8:02 - 8:04
    دەست دەکەین بە وتنی
    با، با، با، با،
  • 8:04 - 8:07
    با، با، با، با.
    زۆرباشە.
  • 8:07 - 8:11
    ئێستاش، بڕرررر،
  • 8:11 - 8:12
    هەر وەک ئەوکاتەی مناڵبوون.
  • 8:12 - 8:15
    بڕررر. ئێستا لێوەکانتان
    پێویستە وەک زیندوویان لێبێت.
  • 8:15 - 8:17
    دواتر ڕاهێنان بە زمان دەکەین
  • 8:17 - 8:21
    بە بەبەرزی وتنی لا، لا، لا،
    لا، لا، لا، ڵا.
  • 8:21 - 8:23
    جوانە. خەریکە باشدەبن لەمەدا.
  • 8:23 - 8:26
    ئینجا هەڵگێڕانەوەی زمان،
    ڕڕڕڕڕڕ.
  • 8:26 - 8:28
    ئەوە وەک مەی وایە بۆ زمان.
  • 8:28 - 8:30
    لە کۆتاییشدا، و ئەگەر بتوانم یەک دانە بکەم،
  • 8:30 - 8:32
    شارەزایان بەمە دەڵێن وێڕەوێڕ.
  • 8:32 - 8:35
    بەڕاستی زۆر باشە. بە
    وی دەست پێدەکات و ئینجا ئاو.
  • 8:35 - 8:37
    وییەکە بەرزە، ئاو ەکەش نزمە.
  • 8:37 - 8:43
    بۆیە دەڵێت، ویییی یاووو، ویییییی یاوو.
  • 8:43 - 8:45
    زۆر باشە. ئێستا چەپڵەیەک بۆخۆتان لێبەن.
  • 8:45 - 8:46
    دەستان خۆش، دانیشن.
  • 8:46 - 8:48
    (چەپڵەلێدان)
  • 8:48 - 8:50
    جاری داهاتوو کە قسەتان کرد،
    پێشوەخت ئەوانە بکەن.
  • 8:50 - 8:53
    ئێستا با ئەمە بخەمە میانەی
    تەواوکردنی بابەتەکە.
  • 8:53 - 8:55
    ئەمە خاڵێکی زۆر گرنگە لێرەدا.
  • 8:55 - 8:57
    ئێمە ئێستا لێرەداین، وانییە؟
  • 8:57 - 8:59
    باش قسە ناکەین
  • 8:59 - 9:01
    بۆ ئەوانەی گوێناگرن
  • 9:01 - 9:04
    لە ژینگەیەکدا کە هەمووی دەربارەی
    ژاوەژاو و دەنگی خراپە.
  • 9:04 - 9:07
    لە چەند قۆناغێکی جیادا
    باسی ئەوەم کرد لێرەدا.
  • 9:07 - 9:08
    جیهان چۆن دەبێت
  • 9:08 - 9:10
    ئەگەر بە هێزەوە قسە بکەین
  • 9:10 - 9:12
    لەگەڵ ئەو کەسانەی گوێ دەگرن
  • 9:12 - 9:16
    لە ژینگەیەکدا گوونجابێت بۆ ئەو مەبەستە؟
  • 9:16 - 9:19
    یان ئەگەر گەورەتری بکەین،
  • 9:19 - 9:20
    جیهان چۆن دەبێت
  • 9:20 - 9:22
    ئەگەر بە هۆشیارییەوە دەنگ درووست بکەین و
  • 9:22 - 9:24
    بە هۆشیارییەوە دەنگ وەرگرین و
  • 9:24 - 9:26
    هەموو هۆشیارییانە ژینگەی خۆمان بڕەخسێنین
  • 9:26 - 9:28
    بۆ دەنگەکان؟
  • 9:28 - 9:31
    ئەوە جیهانێک دەبێت
    کە لە جوان دەچێت، و
  • 9:31 - 9:35
    شوێنێک کە لێکتێگەشتن
    گرنگترین شت دەبێت، و
  • 9:35 - 9:37
    ئەوەش بیرۆکەیەکە شایەنی بڵاوکردنەوەیە.
  • 9:37 - 9:38
    زۆر سوپاس.
  • 9:38 - 9:40
    (چەپڵەلێدان)
Title:
چۆن بەشێوەیەک قسە بکەین خەڵک بیانەوێت گوێبگرن
Speaker:
جولیان ترێژەر
Description:

قەت هەستت کردووە قسە دەکەیت بەڵام کەس گوێناگرێت؟ جولیان ترێژەر لەمەدا یارمەتیدەر دەبێت. لەم قسەکردنە سودبەخشەیدا، پسپۆڕە دەنگییەکە نیشانی دەدات ڕێگاکانی قسەکردنی بەهێز چین -- لە چەند ڕاهێنانێکی دەنگی ئاسانەوە بۆ ڕێنمایی لەسەر شێوەی قسەکردن. هەندێک قسە کە لەوانەیە وا لە جیهان بکات جوانتر بێت.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
09:58

Kurdish subtitles

Revisions