ئەو هونەرمەندە ساختەی کە کڵاوی خستەسەر سەر نازییەکان. نوا چارنی
-
0:07 - 0:11یەکێکە لە دادگاییە ھەرە
سەیرەکانی مێژووی ھۆڵەندا، -
0:11 - 0:15کەیسی ژمارە ١٩٤٧ کەیسی
ھونەرمەندێکی ساختە دەبێت، -
0:15 - 0:19کە کارەکانی دەبێتە ھۆی ڕزگار کردنی
کۆمەڵێک تابلۆ بە بەھایی ملێۆنان دۆلار. -
0:19 - 0:22ھونەرمەندەکە شەڕی بۆ ئەوە
دەکرد کە ھونەرمەندێکی ساختە بووە -
0:22 - 0:28لە ڕاستیدا ژیانی بەند بوو بە سەلماندی
ئەوەی کە ھونەرمەندێکی ساختە بووە. -
0:28 - 0:31وەک ھونەرمەندە ساختەکانیتر،
ڤان میگرین ھونەرمەند بووە -
0:31 - 0:35کە کارە ساختەکانی بەناوبانگی دەکەن.
-
0:35 - 0:37بەھۆی یاخی بوونی لە جیھانی ھونەری،
-
0:37 - 0:41ڤان میگرین ھەوڵ دەدات
ڕەخنەگرانی ھەڵبخەڵەتێنێت. -
0:41 - 0:44ھەوڵ دەدات خۆی ئاشنای ھونەری
ھونەرمەندە مەزنە کۆنەکان بکات -
0:44 - 0:48ژیانامەیان، تەکنیکەکانیان
و کەلوپەلەکانیشیان. -
0:48 - 0:53ئەم ھونەرمەندە ڕێچکەی ھونەری
سەدەی حەڤدەھەمینی بۆراک ھەڵدەبژێرێت -
0:53 - 0:55بە تایبەت جۆھانس ڤیرمیر
-
0:55 - 0:59کە ھونەرمەندێکی
بەناوبانگە بە کێشانی تابلۆی -
0:59 - 1:03دیمەنی ناو ماڵ بە سەرکەوتووی و بە جوانی.
-
1:03 - 1:08بەھۆی بە نھێنی ئیش کردن،
تابلۆکێشە ساختەکە خۆی شارەزا دەکات، -
1:08 - 1:11وەک ڕاھێنان چەندین تابلۆ ساختە دەکات.
-
1:11 - 1:15تابلۆکانی خۆشی بەھەمان ئەو ماددانە دەکێشێت
-
1:15 - 1:17کە لە سەردەمی ڤیرمیر باو دەبن
-
1:17 - 1:22کانڤەسی سەدەی حەڤدەھەمین دەھێنێت
و فڵچەی تایبەت بە خۆی دەھێنێت، -
1:22 - 1:26و تەمەنی تابلۆکان زیاد
دەکات بەھۆی ماددەیەکی لکێنەر -
1:26 - 1:29و گەرم کردنی تابلۆکان بۆ
درووست بوونی کەلێن و تێکشکان. -
1:29 - 1:33بەھۆی لێکۆڵینەوەی تاقیگە،
دەتوانرا ئەم ماددە لکێنەرە ئاشکرا بکرێت. -
1:33 - 1:38بەڵام لەم کاتەدا تاقیگەکان
زۆر نەبوون و ئەم تەکنیکە بڵاو نەبوو، -
1:38 - 1:42تەنانەت لە ڕۆژگاری ئەمڕۆشدا،
ڕاستاندنی ناسنامەی تابلۆکان -
1:42 - 1:46پشت بە کەسانی تایبەتی
بواری تابلۆکان دەبەستێت. -
1:46 - 1:51ئەم بڕیارە پشت بە بڕیاری کەسی دەبەستێت.
-
1:51 - 1:55لەم بوارەدا، میگرین لە
جیھانی ھونەری زیرەکتر دەبێت. -
1:55 - 2:00لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەکانی، تێگەیشت کە
مێژوونووسان پێیان وایە ڤیرمیر لە سەرەتادا -
2:00 - 2:05بە ھۆی سەرسامی بە تابلۆکێشی
ئیتاڵی کاراڤاگیۆ، تابلۆی ئاینی کێشاوە. -
2:05 - 2:08پسپۆری تابلۆکانی ڤیرمیر، ئابراھەم بریدیس،
-
2:08 - 2:13یەکێک بوو لەو کەسانەی کە باوەڕی بەم تیۆرە
ھەبوو سەرەڕایی ئەوەی ھیچ بەڵگەیەک نەبوو. -
2:13 - 2:16بۆیە میگرین بڕیاری دا
تابلۆیەک بەم بوارە بکێشێت. -
2:16 - 2:20ناوی تابلۆکە دەنێت
"The Supper at Emmaus." -
2:20 - 2:25برەیدیەس تابلۆ ساختەکەی میگرین
وەک تابلۆیەکی ڤیرمیر دەناسێنێت. -
2:25 - 2:30تابلۆکەی میگیرین
ناگاتە ئاستی تەکنیکەکانی ڤیرمیر، -
2:30 - 2:35بەڵام دەکرێت چاوپۆشی لێ بکرێت بەوەی کە:
-
2:35 - 2:41ئەم کارە سەرەتایەکانی ڤیرمیرە، پێش ئەوە
کێشراوە کە دەست بە کارەکانی خۆی بکات. -
2:41 - 2:43تەکنیکەکانی بێ خەوش و
پەرە دەسەنن لە جیھانی ھونەری، -
2:43 - 2:47لە ساڵی ١٩٣٧ ئەم تابلۆیە بە نزیکەی
-
2:47 - 2:51چوار ملێۆن دۆلاری ئەمڕۆ دەفرۆشرێت.
-
2:51 - 2:54ئەم سەرکەوتنە ھانی میگەرەن
دەدات بۆ ئەوەی تابلۆیتر بفرۆشێت -
2:54 - 2:57لە ڕێگەی سەوداکەرانیتر ھونەری.
-
2:57 - 2:59بە شێوەیەکی باوەڕ پێ نەکراو،
-
2:59 - 3:03جیھانی ھونەری باوەڕ
بەم تابلۆ ساختانە دەکەن. -
3:03 - 3:07کاتێک نازیەکان ھۆڵەندا داگیر
دەکەن لە سەردەمی جەنگی جیھانی دووەم، -
3:07 - 3:10ھێرمان گیۆرینگ، یەکێک
لە ئەفسەرە گرنگەکانی ھیتلەر، -
3:10 - 3:14کە ھەوڵ دەدات چەند تابلۆیەکی ڤیرمیر بکڕێت
-
3:14 - 3:16کە لە سەرانسەری ئەوروپا دەدزرێن.
-
3:16 - 3:21میگیرین ناچار دەبێت تابلۆیەکی
ساختەی ڤیرمیری پێ بفرۆشێت -
3:21 - 3:24بە ناوی
"Christ with the Adulteress." -
3:24 - 3:27لەگەڵ بەرزبوونەوەی شەپۆڵی
جەنگ، بەختی میگیرینیش ھەڵ دەکشێت. -
3:27 - 3:32دوای سەرکەوتنی ھاوپەیمانان،
ماگرینی بە تۆمەتی فرۆشتنی -
3:32 - 3:37تابلۆی ئاسەواری ھۆڵەندی
بە نازییەکان وەک کارێکی خیانەت -
3:37 - 3:39سزای مردنی بەسەر دەسەپێنرێت.
-
3:39 - 3:42بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت
کە ئەم تابلۆیانە ساختەن، -
3:42 - 3:47ھەنگاو بە ھەنگاو شی
دەکاتەوە کە چۆن ساختەکاری کردووە. -
3:47 - 3:53بەڵام تووشی کێشەیەک دەبێتەوە، ئەو پسپۆڕەی
کە بووە ھۆی ناوبانگی تابلۆکانی ماگرینی -
3:53 - 3:59ھەوڵ دەدات کە ناوبانگی خۆی بپارێزێت،
بریدیەس پێداگر بوو لە ڕەسەنایەتی تابلۆکان. -
3:59 - 4:03بەھۆی نەبوونی ھەڵبژاردەی تر، ماگرینی
ھەوڵ دەدات تابلۆیەکی تری ڤیرمیر بکێشێت. -
4:03 - 4:08دوای ئەوەی تابلۆ ساختەکە پێشکەشی
دادگا دەکات، دادگا باوەڕی پێ دەکەن. -
4:08 - 4:11لە تاوانی ھەماھەنگی
لەگەڵ نازیەکان دەبەخشرێت. -
4:11 - 4:14بە یەک ساڵ زیندانی سزا
دەدرێت بە ھۆی ساختەکاری. -
4:14 - 4:19سەرەڕایی ئەوەی بەڵگە ھەیە کە
ماگرینی ھەماھەنگی لەگەڵ نازیەکان کردووە، -
4:19 - 4:23توانی کە باوەڕ بە خەڵک بکات
کە کڵاوی خستۆتە سەر گۆرینگ -
4:23 - 4:29و وێنەی خۆی بۆ پاڵەوانێکی نەتەوەیی
کە نازیەکانی ھەڵخەڵەتاندووە بگۆڕێت. -
4:29 - 4:32بەھۆی ئەو ناوبانگە تازەیە
-
4:32 - 4:35بەھایی تابلۆکانی میگرینی بەرز دەبێتەوە،
-
4:35 - 4:40بە جۆرێک کە تابلۆکانی لە لایەن
کوڕەکەی خۆی ساختە دەکرێت. -
4:40 - 4:45بەھۆی ئەم ساختەکاریانە
تابلۆکانی نرخیان لە دەست دەدەن، -
4:45 - 4:50وەک تابلۆیەکی ساختەی بەدناو دەمێننەوە.
- Title:
- ئەو هونەرمەندە ساختەی کە کڵاوی خستەسەر سەر نازییەکان. نوا چارنی
- Speaker:
- نوا چارنی
- Description:
-
کۆی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێ بکە:
https://ed.ted.com/lessons/the-art-forger-who-tricked-the-nazis-noah-charneyیەکێکە لە دادگاییە پر سەیروسەمەرەکان لە مێژووی هۆڵەندا. تاوانبار لە ساڵی ١٩٤٧ بەهۆی کارە ساختەکانی بە بەهایی چەندین ملیۆن دۆلار تابلۆی لە فەوتان پاراستووە. بەڵام ئەو هەوڵی نەدەدا کە بێ تاوانی خۆی بسەلمێنێت، لە ڕاستیدا، بێتاوانی بەوە دەسەلمێنرا کە ئەو کاری ساختەی کردووە. ئەم هونەرمەندە کێیە و بۆچی دادگایی کرا؟ نوا چارنی باسی هان ڤان میگیرینی بەدناو دەکات.
وانەکە لە لایەن نوا چارنی و لە لایەن هیپی سی گی کاری دەرهێنانی بۆ کراوە.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:52
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The art forger who tricked the Nazis | ||
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for The art forger who tricked the Nazis | ||
Muhammad Dawran accepted Kurdish subtitles for The art forger who tricked the Nazis | ||
Muhammad Dawran edited Kurdish subtitles for The art forger who tricked the Nazis | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The art forger who tricked the Nazis | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The art forger who tricked the Nazis | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The art forger who tricked the Nazis | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The art forger who tricked the Nazis |