چۆن فشاری دەروونی بکەیت بە هاوڕێت
-
0:01 - 0:04شتێک هەیە ئەبێ دانی پیانێم.
-
0:05 - 0:10بەڵام یەکەم شت، ئەمەوێ دانپیانانێکی
بچووکم بۆ بکەن. -
0:12 - 0:15لەم ساڵەی پێشوودا،
ئەمەوێ دەستتان بەرزکەنەوە -
0:15 - 0:18ئەگەر هەستتان بە فشارێکی دەروونی
کەم کردبێت. -
0:18 - 0:19کەس هەیە؟
-
0:21 - 0:23ئەی بڕێکی مامناوەند فشاری دەروونی؟
-
0:24 - 0:26کێ هەستی بە فشاری دەروونی زۆر کردووە؟
-
0:26 - 0:29بەڵێ. منیش.
-
0:29 - 0:31بەڵام ئەوە دانپیانانی خۆم نییە.
-
0:31 - 0:33دانپیانانەکەم ئەمەیە:
-
0:33 - 0:35من دەروونناسێکی تەندروستیم، و
-
0:35 - 0:39ئەرکی من ئەوەیە یارمەتی خەڵک بەم
دڵخۆشتر و تەندروستتر بن. -
0:40 - 0:43بەڵام ترسم هەیە ئەو شتەی
خەریکی وتنەوەی بووم -
0:43 - 0:47لەم دە ساڵەی ڕابردوودا
زیانی زیاتر بووبێت لە باشە، و -
0:47 - 0:49پەیوەندی بە فشاری دەروونییەوە هەیە.
-
0:50 - 0:53بۆ چەندین ساڵ بە خەڵکم وتووە،
فشاری دەروونی نەخۆشت ئەخات. -
0:53 - 0:56مەترسی هەموو شتێک زیاد ئەکات
لە هەڵامەتی ئاساییەوە -
0:56 - 0:58بۆ نەخۆشییەکانی دڵ.
-
0:58 - 1:02بەشێوەیەکی بنچینەیی، فشاری دەروونیم کردووە
بە دووژمنێک. -
1:02 - 1:05بەڵام مێشکم گۆڕاوە لەبارەی فشاری دەروونییەوە و
-
1:05 - 1:08ئەمڕۆ، ئەمەوێ هی ئێوەش بگۆڕم.
-
1:09 - 1:11با بەو توێژینەوەیە دەستپێکەم
کە وایلێکردم دووبارە بیرکەمەوە -
1:11 - 1:13لە نزیکبوونەوە لە فشاری دەروونی.
-
1:14 - 1:19ئەم توێژینەوەی بەدوای ٣٠ هەزار پێگەشتووە چوو
لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ماوەی هەشت ساڵ، و -
1:19 - 1:21دەستیانکرد بە پرسیارکردن لە خەڵک،
-
1:21 - 1:24"ئەم ساڵەی پێشوو هەستت
بە چەندێک فشاری دەروونی کردووە؟" -
1:25 - 1:27هەروەها پرسیویشیانە،
-
1:27 - 1:31"باوەڕت وایە کە فشاری دەروونی
زیانبەخشە بۆ تەندروستیت؟" -
1:32 - 1:36ئینجا تۆماری مردنی گشتیان بەکارهێنا
هەتا بزانن کێ مردووە. -
1:36 - 1:37(پێکەنین)
-
1:37 - 1:39باشە.
-
1:39 - 1:41یەکەمجار هەندێک هەواڵی ناخۆش.
-
1:41 - 1:45ئەوانەی فشارێکی دەروونی زۆریان هەبووە
ساڵی پێشتر -
1:45 - 1:47مەترسی مردنیان لەسەدا ٤٣ زیاتر بووە.
-
1:49 - 1:52بەڵام ئەوە تەنیا بۆ ئەوانە ڕاست بووە
-
1:52 - 1:56کە باوەڕیان وابووە فشاری دەروونی
زیانبەخشە بۆ تەندروستیت. -
1:56 - 1:59(پێکەنین)
-
1:59 - 2:01ئەوانەی تووشی فشاری دەروونی زۆر بوون
-
2:01 - 2:03بەڵام وەک شتێکی زیانبەخش نەیانبینیوە
-
2:03 - 2:05ئەگەری مردنیان زۆر نەبووە.
-
2:05 - 2:08ڕاستییەکەی، مەترسی مردنیان کەمتر بووە
-
2:08 - 2:10لە هەر یەکێکی تری توێژینەوەکە،
-
2:10 - 2:12بەوانەشەوە کە فشارێکی دەروونی
کەمیان هەبووە. -
2:13 - 2:16ئێستا توێژەرەوەکان ئەیخەمڵێنن
کە بەدرێژایی هەشت ساڵ -
2:16 - 2:17بەشوێن مردنەوە بوون،
-
2:17 - 2:20١٨٢ هەزار ئەمریکی پێشوەخت مردوون،
-
2:20 - 2:22بەهۆی فشاری دەروونییەوە نا،
-
2:22 - 2:25بەڵکو بەهۆی باوەڕکردن بەوەی
فشاری دەروونی خراپە بۆت. -
2:25 - 2:26(پێکەنین)
-
2:26 - 2:29ئەوە زیاتر لە ٢٠ هەزار مردنە لە ساڵێکا.
-
2:30 - 2:33ئێستا ئەگەر خەمڵاندنەکە ڕاست بێت،
-
2:33 - 2:35ئەوە وائەکات باوەڕ بەوە بکرێت
کە فشاری دەروونی خراپە بۆت -
2:35 - 2:39پانزەیەم گەورەترین هۆکاری مردن
لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ساڵی پار، -
2:39 - 2:43لە شێرپەنجەی پێست، ئایدز، و
کوشتن زیاتر خەڵکی کوشتووە. -
2:45 - 2:47(پێکەنین)
-
2:47 - 2:50ئەتوانن ببینن کە بۆچی
ئەم توێژینەوەیە ترساندوومی. -
2:50 - 2:54لێرە زۆرم کات بەسەربردووە لەوەی
بە خەڵک بڵێم -
2:54 - 2:56فشاری دەروونی خراپە بۆ تەندروستیان.
-
2:57 - 2:59کەواتە ئەم توێژینەوەیە
واملێئەکات بیرکەمەوە: -
2:59 - 3:03ئایا گۆڕینی بیرکردنەوەت دەربارەی
فشاری دەروونی تەندروستترت ئەکات؟ -
3:03 - 3:05لێرەشا زانستەکە ئەڵێت بەڵێ.
-
3:05 - 3:07ئەتوانی مێشکی خۆت بگۆڕیت
لەبارەی فشاری دەروونییەوە، -
3:07 - 3:10ئەتوانی وەڵامی لەشت بگۆڕیت
بۆ فشاری دەروونی. -
3:10 - 3:12ئێستا بۆ ڕوونکردنەوەی کارکردنی ئەمە،
-
3:12 - 3:15ئەمەوێ هەمووتان وا نیشانیبەن
کە بەشداربوون -
3:15 - 3:18لە توێژینەوەیەکا بۆ ئەوە کراوە
فشاری دەروونیت زیا بکات. -
3:18 - 3:21پێی ئەوترێت تاقیکردنەوەی
فشاری دەروونی کۆمەڵایەتی. -
3:21 - 3:23یەیت بۆ تاقیگەکە، و
-
3:23 - 3:25پێت ئەوترێت کە پێویستە
-
3:25 - 3:29وتارێکی پێنج خولەکی سەرپێی بەیت
لەسەر خاڵە لاوازەکانت -
3:29 - 3:33بۆ لیژنەیەکی هەڵسەنگێنەری پسپۆڕ
کە لەبەردەمتا دانیشتوون، و -
3:33 - 3:35دڵنیابن لەوەی
هەست بە فشارەکە ئەکەیت، -
3:35 - 3:38ڕووناکی و کامێرا لەسەر ڕووخسارتە،
-
3:38 - 3:39بە جۆرێکی ئاواهی.
-
3:39 - 3:40(پێکەنین)
-
3:40 - 3:43هەڵسەنگێنەرەکانیش ڕاهێنراون
-
3:43 - 3:47هەڵسەنگاندنی نادەمی
ڕووخێنەرت بەنێ، -
3:47 - 3:48وەک ئەمە.
-
3:53 - 3:54(هەناسەدانەوە)
-
3:54 - 3:57(پێکەنین)
-
3:57 - 3:59ئێستا کە وەک پێویست ورەت ڕووخاوە،
-
3:59 - 4:02کاتی بەشی دووەمە: تاقیکردنەوەی بیرکاری.
-
4:02 - 4:04کە ئاگاداری نیت،
-
4:04 - 4:08تاقیکەرەوەکە ڕاهێنراوە لەسەر ئەوەی
لەوکاتەیا هەراسانت بکات. -
4:08 - 4:11ئێستا هەموومان پێکەوە ئەمە ئەکەین.
-
4:11 - 4:12شتێکی خۆش ئەبێت.
-
4:12 - 4:13بۆ من.
-
4:13 - 4:14باشە.
-
4:14 - 4:16(پێکەنین)
-
4:16 - 4:20ئەمەوێ هەمووتان لە ٩٩٦ەوە
بۆ دواوە بژمێرن -
4:20 - 4:21هەر جارە و حەوتی لێدەرکەن.
-
4:21 - 4:23هەمووتان بە بەرزی بیکەن،
-
4:23 - 4:25هەتا بتوانن خێرا،
-
4:25 - 4:27بە ٩٩٦ دەستپێکەن.
-
4:27 - 4:28دەی!
-
4:28 - 4:29(ژماردنی ئامادەبووان)
-
4:29 - 4:32خێراتر. تکایە خێراتر بن.
-
4:32 - 4:34زۆر خاو ئەیکەن.
-
4:34 - 4:35(ژماردنی ئامادەبووان)
-
4:35 - 4:36بۆست، بۆست، بۆست، بۆستن.
-
4:36 - 4:38ئەو پیاوە هەڵەیەکی کرد.
-
4:38 - 4:40پێویستە لە سەرەتاوە دەستپێکەینەوە.
-
4:40 - 4:41(پێکەنین)
-
4:41 - 4:43زۆر باش نین لەمەیا، وانییە؟
-
4:43 - 4:44باشە، کەواتە تێگەشتن لەوە.
-
4:45 - 4:46ئەگەر بەڕاستی لەم توێژینەوەیەیا بوونایە،
-
4:46 - 4:48لەوانەیە کەمێک فشاری دەروونیتان هەبوایە.
-
4:48 - 4:50لەوانەیە دڵت بەخێرایی لێبات،
-
4:50 - 4:53لەوانەیە خێراتر هەناسە بەیت،
لەوانەیە هەموو گیانت ئارەق بێت. -
4:53 - 4:58لەکاتی ئاساییشدا، ئەم گۆڕانکارییە جەستەییانە
وەک دڵەڕاکێ لێکئەیەینەوە -
4:58 - 5:01یان نیشانەی ئەوەی زۆر بە باشی
بەرگەی فشارەکە ناگرین. -
5:01 - 5:03بەڵام چی ئەبێت ئەگەر وا سەیریان بکەیت
-
5:03 - 5:05کە وزە دراوە بە لەشت،
-
5:05 - 5:08ئامادەکاری کردووە بۆ ئەوەی
ڕووبەڕووی ئەم ململانێیە ببیتەوە؟ -
5:09 - 5:12ئێستا ئەوە ڕێک ئەو شتەیە
کە ئامادەبووەکان پێیان وتراوە -
5:12 - 5:14لە توێژینەوەیەکدا کە لە زانکۆی
هارڤارد کراوە. -
5:15 - 5:17پێش ئەوەی بە تاقیکردنەوەی
فشاری دەروونی کۆمەڵایەتییا بڕۆن، -
5:17 - 5:21پێیان وتراوە وا بیر لە کاردانەوەی
فشارە دەروونییەکەیان بکەنەوە وەک یارمەتیدەر. -
5:21 - 5:24کە دڵە خێرا لێدەرەکەت ئامادەت ئەکات
بۆ ئەوەی کاردانەوەت هەبێت. -
5:24 - 5:27ئەگەر خێراتر هەناسە بەیت،
کێشە نییە. -
5:27 - 5:29ئۆکسجینی زیاتر ئەچێت بۆ مێشکت.
-
5:30 - 5:33بەشداربووەکانیش کە فێری ئەوە بوون
وا سەیری کاردانەوەی فشاری دەروونی بکەن -
5:33 - 5:35وەک یارمەتیدەر بۆ تواناکانی لەشیان،
-
5:35 - 5:38کەمتر فشاری دەروونییان هەبووە کەمتر،
دڵەڕاوکێیان هەبوە، متمانەبەخۆبوونیان زیاتر بووە -
5:38 - 5:40بەڵام سەرنجڕاکێشترین دۆزینەوە بۆ من
-
5:40 - 5:43ئەوەبوو کە وەڵامی جەستەییان بۆ
فشاری دەروونی چۆن گۆڕاوە. -
5:44 - 5:46ئێستا، لە کاردانەوەیەکی ئاسایی
بۆ فشاری دەروونی، -
5:46 - 5:47لێدانی دڵت خێرا ئەبێت، و
-
5:47 - 5:51بۆرییەکانی خوێنیشت ئاواهی
ئەچنەوە یەکتر. و -
5:52 - 5:55ئەمەش یەکێکە لە هۆکارەکانی
کە فشاری دەروونی درێژخایەن -
5:55 - 5:58هەندێک جار بەستراوەتەوە
بە نەخۆشییەکانی سوڕی خوێن. -
5:58 - 6:01بەڕاستی تەندروست نییە کە
هەمووکاتێک لەم دۆخەیا بیت. -
6:02 - 6:03بەڵام لە توێژینەوەکەیا،
-
6:03 - 6:06کاتێک بەشداربووەکان سەیری کاردانەوەی
فشارە دەروونییەکەیان کردووە وەک یارمەتیدەر، -
6:06 - 6:09بۆرییەکانی خوێنیان بەم شێوەیە
بە کراوەیی ماوەتەوە. -
6:09 - 6:11هێشتا دڵیان خێرا لێیداوە،
-
6:11 - 6:14بەڵام ئەمە سوڕێکی خوێنی
زۆر تەندروستترە. -
6:14 - 6:16ڕاستییەکەی زۆر لەوە ئەچێت
کە ڕووئەیات -
6:16 - 6:20لە ساتی شادی و ئازایەتییا.
-
6:21 - 6:24بەدرێژایی ژیانێکی
ئەزموونی پڕ فشاری دەروونی، -
6:24 - 6:27ئەمەیان گۆڕانکارییە بایلۆجییە
-
6:27 - 6:28ئەکرێ جیاوازییەکە بێت
-
6:28 - 6:31لەنێوان جەڵتەی دڵ بەهۆی
فشاری دەروونییەوە لە ٥٠ ساڵیدا و -
6:31 - 6:34ژیانت هەتا ٩٠ەکانی تەمەن. و
-
6:34 - 6:37ئەمەش ئەوەیە کە زانستە نوێکەی
فشاری دەروونی دەریئەخات، -
6:37 - 6:40کە شێوەی بیرکردنەوەت
لە فشاری دەروونی چۆن گرنگە. -
6:41 - 6:44بۆیە ئامانجم وەک دەروونناسێکی
تەندروستی گۆڕا. -
6:44 - 6:46چیتر نامەوێت فشاری دەروونی لەناوبەرم.
-
6:46 - 6:49ئەمەوێ باشترتان بکەم
لە فشاری دەروونیدا. و -
6:49 - 6:51تەنیا کەمێک دەستوەردانمان کردووە.
-
6:52 - 6:53ئەگەر دەستت بەرزکردایەتەوە و بتوتایە
-
6:53 - 6:56کە ساڵی پار فشاری دەروونی
زۆرت هەبووە، -
6:56 - 6:57ئەمانتوانی ژیانت ڕزگارکەین،
-
6:57 - 7:01چونکە جاری داهاتوو کە دڵتان پەلەی کرد
بەهۆی فشاری دەروونییەوە، -
7:01 - 7:03ئەم وتارەی منتان بیر ئەبێت و
-
7:03 - 7:05بۆخۆشتان بیر ئەکەنەوە،
-
7:05 - 7:10ئەمە لەشمە یارمەتیم ئەیات
لە ئاست ئەم ململانێیە بم. و -
7:10 - 7:12کاتێک بەو شێوەیە سەیری
فشاری دەروونی ئەکەیت، -
7:12 - 7:15لەشت باوەڕت پێئەکات، و
-
7:15 - 7:17کاردانەوەت بۆ فشاری دەروونی
تەندروستتر ئەبێت. -
7:18 - 7:22ئێستا ئەبێ بڵێم منیش زیاتر لە ١٠ ساڵ
ترسم هەیە لە فشاری دەروونی -
7:22 - 7:24کە ئەبێ خۆم چاکەمەوە لێی،
-
7:24 - 7:27بۆیە یەک دەستوەردانی تر ئەکەین.
-
7:27 - 7:28ئەمەوێ پێتان بڵێم
-
7:28 - 7:32دەربارەی یەکێک لە بەکەم سەیرکراوترین
کاردانەوەکان بۆ فشاری دەروونی، و -
7:32 - 7:34بیرۆکەکەش ئەمەیە:
-
7:34 - 7:36فشاری دەروونی واتلێئەکات
کۆمەڵایەتی بیت. -
7:37 - 7:39بۆ تێگەشتن لەم لایەنەی
فشاری دەروونی، -
7:39 - 7:42پێویستە باسی هۆرمۆنێک بکەین،
ئۆکسیتۆسین، و -
7:42 - 7:47ئەزانم کە ئۆکسیتۆسین بایەخێکی زۆری پێدراوە
وەک هۆرمۆنێک. -
7:47 - 7:50تەنانەت نازناوە جوانەکەشی هەیە،
هۆرمۆنی گرتنەباوەش، -
7:50 - 7:53چونکە کاتێک دەرئەدرێت
کە باوەش بە یەکێکا ئەکەیت. -
7:53 - 7:57بەڵام ئەمە بەشێکی زۆر بچووکە
لە کارەکانی ئۆکسیتۆسین. -
7:58 - 8:00ئۆکسیتۆسین هۆرمۆنێکی دەمارییە.
-
8:00 - 8:03غەریزە کۆمەڵایەتییەکانی
مێشکت ڕێکئەخات بە وردی. -
8:04 - 8:06واتلێئەکات پێش هەموو شتێک
-
8:06 - 8:09ئەو شتانە بکەیت کە پەیوەندییە نزیکەکان
بەهێز ئەکات. -
8:09 - 8:14ئۆکسیتۆسین واتلێئەکات حەز بکەیت
بە بەرکەوتن لەگەڵ هاوڕێکانت و خێزانەکەت. -
8:14 - 8:16هاوسۆزیت بەهێز ئەکات.
-
8:16 - 8:19تەنانەت واتلێئەکات ئامادەییت زیاتربێت
بۆ یارمەتیدان و پشتیوانی -
8:19 - 8:20خەڵکەکانی گرنگیان پێئەیەیت.
-
8:22 - 8:26هەندێک کەس تەنانەت
پێشنیاری ئەوەش ئەکەن ئۆکسیتۆسین هەڵمژین... -
8:27 - 8:30بۆ ئەوەی بەبایەختر و
هاوسۆزتر بین. -
8:31 - 8:35بەڵام ئەمە ئەوەیە کە زۆر کەس
تێیناگەن لەسەر ئۆکسیتۆسین. -
8:36 - 8:38هۆرمۆنێکی فشاری دەروونییە.
-
8:39 - 8:42ڕژێنی ژێر مێشکت
ئەم هۆرمۆنە دەرئەیات -
8:42 - 8:44وەک بەشێک لە کاردانەوە
بۆ فشاری دەروونی. -
8:44 - 8:46ئەوەنە بەشێکە لە کاردانەوەت
بۆ فشاری دەروونی -
8:46 - 8:49وەک ئەدرینالینەکەی کە
وا لە دڵت ئەکات خێرا لێبات. -
8:50 - 8:53کاتێکیش ئۆکسیتۆسین دەرئەدرێت
لە کاردانەوەت بۆ فشاری دەروونی، -
8:53 - 8:56پاڵنەرێک ئەبێت بۆت کە
هەوڵ بۆ پشتیوانی بەیت. -
8:56 - 8:58کاردانەوەی فشاری دەروونی بایلۆجیت
-
8:58 - 9:02پاڵت ئەنێ بە یەکێک بلێیت
کە هەستت چۆنە، -
9:02 - 9:04لەجیاتی ئەوەی
لە خۆتا کۆیکەیتەوە. -
9:04 - 9:07کاردانەوەی فشاری دەروونیت ئەیەوێ
دڵنیابێتەوە لەوەی هەستی پێئەکەیت -
9:07 - 9:10کاتێک کەسێکی تر لە ژیانتا
ئەناڵێنێت -
9:10 - 9:12بۆ ئەوەی بتوانن
پشتیوانی یەکتر بکەن. -
9:12 - 9:14کاتێک ژیان قورس ئەبێت،
-
9:14 - 9:19کاردانەوەی فشاری دەروونیت
ئەیەوێ چواردەور بگیرێت -
9:19 - 9:20بەو کەسانەی بایەخیان پێئەیەیت.
-
9:21 - 9:25باشە، کەواتە چۆن ئەزانیت کە ئەم لایەنەی
فشاری دەروونی تەندروستترت ئەکات؟ -
9:26 - 9:28ئۆکسیتۆسین تەنیا کار لەسەر مێشکت ناکات.
-
9:28 - 9:31کار لەسەر لەشیشت ئەکات، و
-
9:31 - 9:33یەکێک لە سەرەکیترین کارەکانی لە لەشتا
-
9:33 - 9:38ئەوەیە کۆئەندامی سوڕی خوێنت بپارێزێت
لە کاریگەرییەکانی فشاری دەروونی. -
9:38 - 9:40دژە هەوکردنێکی سرووشتییە.
-
9:41 - 9:44هەروەها یارمەتی بۆرییەکانی خوێنیشت ئەیات
لەکاتی فشاری دەروونییا بە کراوەیی بمێننەوە. -
9:44 - 9:47بەڵام دڵخوازترین کاریگەرییەکە بەلامەوە
کاریگەرییەتی لەسەر دڵ. -
9:47 - 9:51دڵت وەرگری هەیە بۆ ئەم هۆرمۆنە، و
-
9:51 - 9:55ئۆکسیتۆسین یارمەتی خانەکانی دڵ ئەیات
کە درووستبنەوە، و -
9:55 - 9:58خۆیان چاکەنەوە لە زیانەکانی بەهۆی
فشاری دەروونییەوە بوون. -
9:59 - 10:02ئەم هۆرمۆنی فشاری دەروونییە
دڵت بەهێزتر ئەکات. -
10:04 - 10:07شتە گرنگەکەش ئەوەیە کە
هەموو ئەم سوودە جەستەییانەی ئۆکسیتۆسین -
10:07 - 10:12بەهێز ئەبن بە بەرکەوتنی کۆمەڵایەتی و
پشتیوانی کۆمەڵایەتی. -
10:12 - 10:15بۆیە کاتێک ئەتەوێت یارمەتی
ئەوانە بەیت کە لەژێر فشاری دەروونیان، -
10:15 - 10:18ئەگەر بۆ داواکردنی پشتیوانی بێت
یان یارمەتیدانی کەسێکی تر، -
10:18 - 10:20هۆرمۆنی زیاتر لەمە دەرئەیەیت،
-
10:20 - 10:22کاردانەوەی فشاری دەروونیت
تەندروستتر ئەبێت، و -
10:22 - 10:25خێراتر چاک ئەبیتەوە
لە فشاری دەروونی. -
10:26 - 10:28ئەمە سەرنجڕاکێشە بەلامەوە،
-
10:28 - 10:32کە کاردانەویە فشاری دەروونیت
ئەم میکانیزمەی بنیاتناوە -
10:32 - 10:35بۆ پتەوی بەرامبەر فشاری دەروونی، و
-
10:35 - 10:37ئەو میکانیزمەش پەیوەندی مرۆییە.
-
10:39 - 10:42ئەمەوێ تەواویکەم بە باسکردنی
توێژینەوەیەکی تر بۆتانز -
10:42 - 10:46گوێشبگرن، چونکە لەوانەیە ئەم توێژینەوەیە
بتوانێ ژیانی یەکێ ڕزگارکات. -
10:47 - 10:50ئەم توێژینەوە بە شوێن ١٠ هەزار
کەسی پێگەشتووە چوو لە ئەمریکا، و -
10:50 - 10:54تەمەنیان لە نێوان ٣٤ بۆ ٩٣ ساڵ بوو، و
-
10:54 - 10:56دەستیان بە توێژینەوەکە کرد
بە کردنی ئەم پرسیارە لێیان: -
10:56 - 11:00"ساڵی پار ئەزموونی چەندێک
فشاری دەروونیتان کرد؟" -
11:01 - 11:02هەروەها پرسیشیان،
-
11:02 - 11:07"چەندێک کاتتان بەسەر بردووە
لە یارمەتیدانی هاوڕێکان، دراوسێکان، و -
11:07 - 11:09خەڵکەکانی کۆمەڵگاکەتان؟"
-
11:10 - 11:13ئینجا بۆ پێنج ساڵی دواتر
تۆماری گشتیان بەکارهێنا -
11:13 - 11:14هەتا بزانن کێ مردووە.
-
11:16 - 11:18باشە، یەکەمجار هەواڵە خراپەکە:
-
11:18 - 11:21بۆ هەر ئەزموونێکی ژیان
کە فشاری دەروونی هەڵگرێت، -
11:21 - 11:24وەک کێشەی دارایی یان
کێشەی خێزانی، -
11:24 - 11:27ئەوە مەترسی مردنی بە ڕێژەی
لەسەدا ٣٠ زیاد کردووە. -
11:28 - 11:32بەڵام -- وە هیوادارم هەتا ئێستا
چاوەڕێی "بەڵام"ێکتان کردبێت -- -
11:32 - 11:35بەڵام ئەوە بۆ هەمووان ڕاست نەبوو.
-
11:35 - 11:39ئەوانەی کاتیان بەسەر ئەبرد
لە گرنگیدان بە خەڵکیتر -
11:39 - 11:43هیچ زیادبوونێکیان نەبووە لە ئەگەری مردن
بەهۆی فشاری دەروونییەوە. -
11:43 - 11:44سفر.
-
11:45 - 11:47گرنگیپێدان پتەوی درووستکردووە. و
-
11:48 - 11:50بۆیە جارێکی تر ئەبینین
-
11:50 - 11:52کە کاریگەرییە زیانبەخشەکانی
فشاری دەروونی لەسەر تەندروستیت -
11:52 - 11:54ئەوە نییە ڕێگەی لێنەگیرێت.
-
11:55 - 11:57چۆن بیر ئەکەیتەوە و
مامەڵەت چۆن ئەبێت -
11:57 - 12:00ئەکرێت ئەزموونکردنت بۆ فشاری دەروونی
تەواو بگۆڕێت. -
12:01 - 12:06کاتێک هەڵیئەبژێریت کە وەک شتێکی
سوودبەخش سەیری فشاری دەروونی بکەیت، -
12:06 - 12:09بایلۆجی چاونەترسی درووست ئەکەیت. و
-
12:11 - 12:14کاتێک هەڵیئەبژێریت پەیوەندیت هەبێت
لەگەڵ ئەوانەی لەژێر فشاری دەروونیان، -
12:14 - 12:16ئەکرێت پتەوی درووستکەیت.
-
12:18 - 12:23مەرج نییە بەمە داوای ئەوە بکەم ئەزموونی
فشاری دەروونی زیاترم هەبێ لە ژیانما، -
12:23 - 12:28بەڵام ئەم زانستە پێزانینێکی تەواو
تازەی یاومەتێ بۆ فشاری دەروونی. -
12:29 - 12:32فشاری دەروونی وا ئەکات
دڵمان بەردەست بێت بۆمان. -
12:34 - 12:38دڵە بەسۆزەکەی شادی و
واتا ئەدۆزێتەوە -
12:38 - 12:39لە پەیوەندیمان بە خەڵکی ترەوە، و
-
12:39 - 12:43بەلێ، دڵە جەستەیی لێدەرەکەت،
-
12:43 - 12:47زۆر کار ئەکات بۆ ئەوەی
وزە و هێزت باتێ. -
12:48 - 12:51کاتێک هەڵیئەبژێریت کە بەو شێوەیە
سەیری فشاری دەروونی بکەیت، -
12:51 - 12:54بەتەنیا لە فشاری دەروونییا
باشتر نابیت، -
12:54 - 12:57هەڵوێستێکی زۆر گرنگی خۆت
ئەخەیتە ڕوو. -
12:58 - 13:03ئەڵێیت کە متمانە بە خۆت ئەکەیت
بتوانی ململانێکانی ژیان بگریتە ئەستۆ. و -
13:04 - 13:09بیریشت ئەبێت کە پێویست ناکات
بەتەنیا ڕووبەڕووییان ببیتەوە. -
13:10 - 13:11زۆر سوپاس.
-
13:11 - 13:13(چەپڵەلێدان)
-
13:20 - 13:23کریس ئەندەرسن: ئەمەی کە پێت وتین
شتێکی زۆر سەرسوڕهێنەرە. -
13:23 - 13:27سەرسوڕهێنەرە بەلامەوە کە
باوەڕێک لەسەر فشاری دەروونی -
13:27 - 13:31هێندە جیاوازیی درووست ئەکات
لە ماوەی ژیانا. -
13:32 - 13:34ئەوە چۆن ئەکەیت بە ئامۆژگاری،
-
13:34 - 13:36بۆ نموونە ئەگەر کەسێک
هەڵبژاردنێکی ژیان بکات -
13:36 - 13:40لەنێوان بۆ نمونە، کارێکی پڕ فشاری دەروونی و
کارێکی بێ فشاری دەروونی، -
13:40 - 13:42هیچ گرنگی هەیە کامیان هەڵبژێردرێت؟
-
13:42 - 13:45بەشێوەیەکی یەکسان دانایانەیە کە
بۆ کارە پڕ فشاری دەروونییەکە بڕۆیت -
13:45 - 13:48ئەگەر باوەڕت هەبێت کە بتوانیت
بەجۆرێک مامەڵەی لەگەڵکەیت؟ -
13:48 - 13:50کێلی: بەڵێ، ئەوەی کە ئەیزانین و
دڵنیاین لێی -
13:50 - 13:53ئەوەیە کە شوێنکەوتنی واتا
باشترە بۆ تەندروستیت -
13:53 - 13:54وەک لە خۆبەدوورگرتن لە نائاسوودەیی.
-
13:54 - 13:57بۆیە ئەڵێم بەڕاستی ئەوە
باشترین ڕێگایە بۆ بڕیاردانن -
13:57 - 14:00شوێن ئەوە بکەوە کە واتا درووست ئەکات
لە ژیانتا و -
14:00 - 14:03متمانە بە خۆت بکە بتوانیت مامەڵە
لەگەڵ فشارە دەروونییەکەی دواتریدا بکەیت. -
14:04 - 14:06کریس: زۆر سوپاس بۆتۆ کێلی.
ئەوە زۆر سەرنجڕاکێشە. -
14:06 - 14:09(چەڵەلێدان)
- Title:
- چۆن فشاری دەروونی بکەیت بە هاوڕێت
- Speaker:
- کێلی ماکگۆنیگاڵ
- Description:
-
فشاری دەروونی. وا لە دڵت ئەکات خێرا لێبات، هەناسەت خێرابێت و ناوچاوانت ئارەق بکاتەوە. بەڵام لەکاتێکا فشاری دەروونی کراوە بە دووژمنێکی تەندروستی گشتی، توێژینەوەی نوێ پێشنیاری ئەوە ئەکات کە فشاری دەروونی خراپ ئەبێ بۆت ئەگەر باوەڕت وابێت کە خراپە. دەروونناس کێلی ماکگۆنیگاڵ هانمان ئەیات وەک شتێکی ئەرێنی سەیری فشاری دەروونی بکەین، و میکانیزمێکی باسنەکراومان پێئەڵێت دەربارەی کەمکردنەوەی فشاری دەروونی: پەنابردن بۆ خەڵکی تر بۆ وەرگرتن یان داواکردنی یارمەتی.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 14:28
![]() |
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for How to make stress your friend | |
![]() |
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for How to make stress your friend | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How to make stress your friend | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How to make stress your friend | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How to make stress your friend |