چۆنیەتی کەمکردنەوەی ناڕەحەتی داواکردنی ئیش
-
0:01 - 0:02داواکردنی کار، لەڕێی ئۆنلاین
-
0:02 - 0:05یەکێکە لە ناخۆشترین ئەزمونە دیجیتاڵیەکان
لەسەردەمی ئێمە. -
0:05 - 0:07بەشێوەی یەکتربینینیش
بەڕاستی زۆر باشتر نییە. -
0:07 - 0:09[ڕێگەی کارکردنی ئێمە]
-
0:12 - 0:14وەک دەزانین دامەزراندن
لە زۆر ڕووەوە لاواز بووە. -
0:14 - 0:16ئەوە بۆ خەڵکی ئەزموونێکی زۆر ناخۆشە.
-
0:16 - 0:18نزیکەی سەدا 75 ی خەڵکی
-
0:18 - 0:21ئەوانەی بە ڕێگەی جیاواز
داوای کاریان کردووە لە ساڵی ڕابردوودا، -
0:21 - 0:23وتویانە، هەرگیز وەڵامیان نەدراوەتەوە.
-
0:23 - 0:26هەروەها لەسەر ئاستی کۆمپانیاش باشتر نییە.
-
0:26 - 0:28سەدا 46 ی خەڵک دەردەکرێن یان وازدەهێنن
-
0:28 - 0:31لە ماوەی یەکەم ساڵی دەستپێکی کارەکەیان.
-
0:31 - 0:32بەڕاستی ئەوە سەرسامکەرە.
-
0:32 - 0:33ئەوە بۆ لایەنی ئابووریش خراپە.
-
0:33 - 0:35بۆ یەکەم جار لە مێژوودا،
-
0:35 - 0:38ئێمە کاری بەردەستمان لە ژمارەی خەڵکی بێکار
زیاتر هەیە، -
0:38 - 0:40بەلای منەوە ئەوە ئاشکرایە
کە کێشەیەکمان هەیە. -
0:40 - 0:44من بڕوام وایە، کە سەرچاوەی هەموو ئەوە
پارچە کاغەزێکە، کە بریتییە لە سی ڤی. -
0:44 - 0:46سی ڤی، چەند لایەنێکی بە سوودی هەیە لێرەدا:
-
0:46 - 0:48وەکو، ڕۆڵی خەڵک لە ڕابردوودا،
توانستی کۆمپیوتەری، -
0:48 - 0:50ئەو زمانانەی قسەی پێدەکات،
-
0:50 - 0:53بەڵام ئەوەی سی ڤی نیەتی ئەوەیە
ئەگەری کردنی شتانێکیان دەبێت -
0:53 - 0:56کە ڕەنگە لە ڕابردوودا
هەلی ئەنجامدانیانی نەبووبێت. -
0:56 - 0:59بەهۆی گۆڕانکاریی خێرای ئابوری لەم جۆرە
کە کارەکان دەبنە ئۆنڵاین -
0:59 - 1:01ڕەنگە داواکارییەکان شتانێک بن
کە کەس نەیبێت، -
1:01 - 1:04ئەگەر تەنها
سەیری ئەزموونی ڕابردووی کەسێک بکەین، -
1:04 - 1:07ئەوا ناتوانین خەڵکی لەگەڵ
کارەکانی داهاتوو بگونجێنین. -
1:07 - 1:10هەربۆیە پێموایە لێرەدا
تەکنەلۆجیا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت. -
1:10 - 1:13لەوانەیە بینی بێتت کە ئەلگاریزم
لە گونجاندنی خەڵکی بۆ شتەکان -
1:13 - 1:14زۆر بەرەوپێش چووە،
-
1:14 - 1:17بەڵام چی دەبوو هەمان تەکنەلۆجیامان
بەکارهێنابا -
1:17 - 1:20بۆ یارمەتیدانی خۆمان لە دۆزینەوەی
ئەو کارانەی کە ئێمە بۆیان گونجاوین؟ -
1:20 - 1:21بەڵام دەزانم بیر لەچی دەکەنەوە.
-
1:21 - 1:24هەڵبژاردنی کاری دواترت بەهۆی ئەلگاریزم
کەمێ ترسناک دیارە، -
1:24 - 1:26بەڵام شتێک هەیە دەرکەوتووە
لە پێشبینی کردنی -
1:26 - 1:29سەرکەوتنی کاری داهاتووی کەسێک،
-
1:29 - 1:31ئەویش پێی دەڵێن
تاقیکاری پێوانەیی جۆراوجۆر. -
1:31 - 1:33تاقیکارییەکان لە ڕاستیدا شتانێکی تازە نین،
-
1:33 - 1:35بەڵام پێشتر بەڕاستی گران بوون و
-
1:35 - 1:37دەبوایە بڕوانامەی دکتۆرات هەبا بۆی و
-
1:37 - 1:40وەڵامی پڕسیاری زۆرت دابایەوە و
راپۆرتی زۆرت نووسیبایە. -
1:40 - 1:41تاقیکارییەکان ڕێگەیەکن
-
1:41 - 1:44بۆ تێگەیشتن لە تایبەتمەندییەکانی کەسێک--
-
1:44 - 1:46وەکو، یادگە و وریایی
-
1:47 - 1:49چی دەبوو توانیبامان
تاقیکارییەکان بکەین و -
1:49 - 1:51وامان لێکردبان بەردەوام و بەردەست بن و
-
1:51 - 1:55زانیارییەکان بە خاوەن کارەکان
لە بارەی تایبەتمەندیەکانی کەسێک -
1:55 - 1:57کە دەتوانێت بۆ کارەکە گونجاوی بکات، بدەین؟
-
1:58 - 1:59هەموو ئەوانە خەیاڵی دیارن.
-
1:59 - 2:01با بەیەکەوە یارییەک تاقیبکەینەوە.
-
2:01 - 2:02تۆ بازنەیەکی ڕەنگدار دەبینیت و
-
2:02 - 2:05کارەکەت بریتی دەبێت لە چەپڵەلێدان
کاتێک بازنەکە سوور دەبێت و -
2:06 - 2:08کاتێک دەبێتە سەوز هیچ ناکەیت.
-
2:08 - 2:09[ئامـــادەیت؟]
-
2:09 - 2:11[دەست پێبکە!]
-
2:12 - 2:13[بازنەی سەوز]
-
2:14 - 2:15[بازنەی سەوز]
-
2:16 - 2:17[بازنەی سوور]
-
2:18 - 2:19[بازنەی سەوز]
-
2:20 - 2:21[بازنەی سوور]
-
2:22 - 2:24ڕەنگە تۆ لەو کەسانە بیت کە
-
2:24 - 2:26چەپڵە لێدەدەن ڕاستەوخۆ دوای
دەرکەوتنی بازنەی سوور. -
2:26 - 2:28یان ڕەنگە لەو کەسانە بیت کە
-
2:28 - 2:30کەمێ کاتی زیاتری پێدەچێت هەتا سەدا 100
دڵنیا دەبێتەوە. -
2:31 - 2:33یان ڕەنگە لەو کاتەی بازنەکە سەوزە چەپڵە
لێدەیت لە کاتێکدا نابێت. -
2:33 - 2:36لێرەدا، ئەوەی باشە
ئەم تاقیکردنەوە ستاندارد نییە کە -
2:36 - 2:39هەندێک خەڵک بۆی گونجاوبێت و هەندێکیش نا.
-
2:39 - 2:42بەڵکو ئەمە دەربارەی تێگەیشتنە لە نێوان
تایبەتمەندییەکانت و -
2:42 - 2:44ئەوشتەی لە کارێکی دیاریکراودا باشت دەکات.
-
2:44 - 2:48بۆمان دەرکەوت ئەگەر درەنگ لەسەر ڕەنگی سوور
چەپلەت لێدا و لەسەر سەوز لێت نەدا، -
2:48 - 2:51ڕەنگە تۆ
کەسێکی زۆر ئارامگر و زۆر بە دیقەتیت. -
2:51 - 2:55خەڵکی لەناو ئەم بارەدا
دەکرێت خوێندکاری زۆرباش، -
2:55 - 2:57زۆر باش بن لە بەرێوەبردن یان ژمێریاری.
-
2:57 - 3:01بەڵام ئەگەر ڕاستەوخۆ چەپلەت لەسەر سوور
لێ بدەیت و جارجاریش لە سەر سەوز، -
3:01 - 3:03ئەوا ڕەنگە
مانای هەڵەشەیی و داهێنەرانەی تۆ بگەیەنێت، -
3:03 - 3:07بۆشمان دەرکەوتووە کە باشترین فرۆشیارەکان
بە زۆری ئەو تایبەتمەندییەیان تێدایە. -
3:07 - 3:09ڕێگەی بەکارهێنانی لە دامەزراندن دا
لای ئێمە -
3:09 - 3:13ئەوەیە، ئێمە باشترین نوێنەرمان لە ڕۆڵی
ڕاهێنانی زانستی نۆرۆلۆجی هەیە -
3:13 - 3:14وەکو ئەوە.
دواتر -
3:14 - 3:16ئەلگاریزمێک پەرە پێ دەدەین
-
3:16 - 3:18کە تێدەگات چی شتێک وا لەو
کەسە بەهرەمەندانە دەکات تاک بن. -
3:18 - 3:20دواتر کە خەڵک داوای کارەکە دەکات،
-
3:20 - 3:24دەتوانین بزانین کام لە بەربژێرەکان
ڕەنگە گونجاوترین بن بۆ کارەکە. -
3:24 - 3:27لەوانەیە وا بیربکەیتەوە ئەم کارە
مەترسی تێدایە. -
3:27 - 3:29کاری دونیا لە ئەمڕۆدا
جیاواترین نییە و -
3:29 - 3:32ئەگەر ئەلگاریزمەکان لەسەر بنەمای
باشترین ڕۆلبینەکان درووست بکەین، -
3:32 - 3:33چۆن دڵنیا دەبین
-
3:33 - 3:36کە بەردەوامی بەو جیاکارییە نادەین
کە پێشتر بوونی هەیە؟ -
3:36 - 3:40بۆ نموونە، ئەگەر ئەلگاریزمێک لەسەر بنەمای
باشترین بەڕێوبەرکان درووست بکەین -
3:40 - 3:44هەروەها بەکارهێنانی S&P 500
وەک کۆمەڵەی ڕاهێنان، -
3:44 - 3:45ئەوا بۆت دەردەکەوێت
-
3:45 - 3:49کە ئەگەری زیاترە تۆ پیاوێکی سپی پێست
بە ناوی جۆن هەڵبژێریت وەک لە ژنێک. -
3:49 - 3:51ئەوەش ڕاستی ژیانی ئەو کەسانەیە
کە ئیستا لەو رۆڵانەدان. -
3:51 - 3:55بەڵام بەڕاستی تەکنەلۆجیا
دەبێتە دەرفەتێکی سەرنج ڕاکێش. -
3:55 - 3:57دەتوانین ئەلگاریزمی یەکسان درووست بکەین
-
3:57 - 3:59هەروەها دادپەروەرانەتر لەوەی
مرۆڤ تائێستا بووبێ. -
3:59 - 4:03هەر ئەلگاریزمێک کە دەیخەینە بەرهەمەکەوە
ئەوا تاقیکردنەوەی بۆ کراوە -
4:03 - 4:06بۆ دڵنیابوون کە جیاوازی
ڕەگەزی یان نەژادی ناکات. -
4:06 - 4:09ئەگەر مافی هەر کەسێک درابێتە کەسێکی تر،
-
4:09 - 4:12ئەوا دەتوانین ئەلگاریزمەکە بگۆڕین
هەتا شتی لەو جۆرە نامێنیت. -
4:12 - 4:15کاتێک سەرنج دەخەینە سەر تایبەتمەندیە
زگماکیەکان -
4:15 - 4:17کە وا دەکات کەسێک بۆ کارێک گونجاو بێت،
-
4:17 - 4:20ئەوا دەتوانین سنوری ڕەگەزپەرستی، چینایەتی
، جیاوازی ڕەگەز و تەمەن هەڵگرین-- -
4:20 - 4:22تەنانەت لە خوێندەواریەکی
باشیش -
4:22 - 4:25تەکنەلۆجیا و ئەلگاریزمە نایابەکانمان
نابێت تەنها -
4:25 - 4:29لە یارمەتی خۆمان بۆ دۆزینەوەی فیلم یان
گۆرانی نوێی جەستن بیبەر بەکاربهێنین. -
4:29 - 4:31بێنە پێش چاوت، توانیبامان
هێزی تەکنەلۆجیامان بەکارهێنابا -
4:31 - 4:34بۆ ڕێبەرایەتی ڕاستەقینە لەسەر ئەوەی دەبێت
چ بکەین -
4:34 - 4:35لەسەر بنەمای ناسینی خۆمان لە ناخەوە.
- Title:
- چۆنیەتی کەمکردنەوەی ناڕەحەتی داواکردنی ئیش
- Speaker:
- پریانکا جاین
- Description:
-
دۆزینەوەی ئیشێک بە پێشکەش کردنی سی ڤیەکەت بە ملیۆنان دانە دەستی پێ دەکرد کە لە لایەن زۆرینەیانەوە هەرگیز وەلامت نەدەدرایەوە. بەڵام کۆمپانیای زیاتر و زیاتر ڕێگەی تەکنەلۆجیا بەکار دەهێنن بۆ ناسینی بەربژێرەکان. ئەگەر AI
بریتیبێت لە داهاتووی دامەزراندن ئایا ئەوە چ مانایەکی لای تۆ هەیە؟
شارەزای تەکنەلۆجی پریانکا جاین، چاوێک بەو لایەنە تازەی دامەزراندندا دەخشێنێت. - Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED Series
- Duration:
- 04:49
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for How to make applying for jobs less painful | ||
Mardin Abdalqadir accepted Kurdish (Central) subtitles for How to make applying for jobs less painful | ||
Mardin Abdalqadir edited Kurdish (Central) subtitles for How to make applying for jobs less painful | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for How to make applying for jobs less painful | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for How to make applying for jobs less painful |