(بۆچێ شەڕدەکەم لە پێناوی خوێندنی کچە پەنابەرەکاندا (وەک خۆم
-
0:01 - 0:04ئێمە شوێنی لەدایکبوونی خۆمان
دەستنیشان ناکەین. -
0:05 - 0:08خۆمان خێزانی خۆمان
دەستنیشان ناکەین. -
0:09 - 0:13بەڵام شێوازی ژیانکردنی خۆمان
بەدەست خۆمانە. -
0:15 - 0:18من خۆم دیاریم نەکرد
لە باشووری سودان لەدایکببم، -
0:18 - 0:20وڵاتێکی پڕ لە کێشە
-
0:21 - 0:23من ناوی خۆمم ههەڵنەبژارد--
-
0:23 - 0:25نیریاک،
-
0:25 - 0:26واتە جەنگ
-
0:27 - 0:29هەمیشە ڕەتم کردووەتەوە
-
0:29 - 0:33خۆی و هەموو دەرئەنجامەکانی.
-
0:33 - 0:35بڕیارم دا ناوی خۆم بنێم ماری.
-
0:36 - 0:40وەک مامۆستا، لە بەردەمی
،١٢٠ خوێندکاردا دەوەستم -
0:40 - 0:43بۆیە ئەم ستەیجە نامترسێنێ.
-
0:44 - 0:48خوێندکارەکانم خەڵکی وڵاتانێکن
کە جەنگ وێرانی کردوون. -
0:48 - 0:51زۆر لە یەکتر جیاوازن.
-
0:51 - 0:53بەڵام لە یەک شتدا هاوبەشن:
-
0:54 - 0:57هەموو لە وڵاتەلانیان هەڵهاتن
تا لە ژیاندا بمێننەوە. -
0:59 - 1:02هەندێکیان منداڵی دایک و باوکێکن
کە لە باشووری سودان -
1:02 - 1:03یەکتریان دەکوشت چونکە
-
1:03 - 1:08سەر بە دوو خێڵ یاخود دوو
بۆچوونی جیاوازن. -
1:09 - 1:13ئەوانی دی خەڵکی وڵاتانی دیکەی
ئەفریقا بوون، کە جەنگ وێرانی کردوون. -
1:14 - 1:17بەڵام کاتێک دێنە پۆلەکەم
دەبنە هاوڕێی یەکتر، -
1:17 - 1:19پێکەوە بە پیاسە دەگەڕێنەوە ماڵەوە،
-
1:19 - 1:21پێکەوە ئەرکی قوتابخانە
جێبەجێ دەکەن. -
1:22 - 1:25ڕق لە پۆلەکەی مندا جێگەی نابێتەوە
-
1:26 - 1:30چیرۆکی منیش وەک هەر
پەناهەندەیەکی دیکەیە. -
1:31 - 1:33من منداڵ بووم کە جەنگ هەڵگیرسا
-
1:34 - 1:35باوکیشم،
-
1:35 - 1:38کە بەدرێژای هەموو منداڵیم
.لێم دوور بوو -
1:38 - 1:41هەمان ئەو شتەی پیاوەکانی دیکەی دەکرد:
-
1:41 - 1:43.شەڕی بۆ وڵات دەکرد
-
1:43 - 1:46.دوو ژن و چەندین منداڵی هەبوو
-
1:48 - 1:51دایکم دووهەم ژنی بوو،
-
1:51 - 1:53بە ١٦ ساڵی شوی پێکردبوو.
-
1:54 - 1:58ئەمە لەبەر ئەوەی دایکم
لە خێزانێکی هەژار بوو، -
1:58 - 2:00هیچ دەرفەتێکی نەبوو.
-
2:00 - 2:03لەولاشەوە باوکم دەوڵەمەند بوو.
-
2:03 - 2:04مانگای زۆری هەبوو.
-
2:07 - 2:10هەموو ڕۆژێک تەقە دەکرا.
-
2:13 - 2:16کۆمەڵگەکەم بەردەوام لە ژێر هێرشدابوو.
-
2:17 - 2:21کۆمەڵگەکان لەگەڵ یەک شەڕیان دەکرد
لەکاتێکدا بە درێژایی نیل ئاویان دەبرد. -
2:21 - 2:22بەڵام ئەوە هەمووی نییە.
-
2:23 - 2:27فڕۆکەکان بۆمبی مەترسیداریان بەردەدایەوە
-
2:27 - 2:29کە قاچی خەڵکی دەپەڕاند.
-
2:29 - 2:33بەڵام مەترسیدارترین شت بۆ هەر خێزانێک
ئەوەبوو -
2:33 - 2:39ببینن منداڵەکانیان بڕفێنرێن و
بکرێن بە سەرباز. -
2:40 - 2:42دایکم حەشارگەیەکی هەڵکەند کە
-
2:42 - 2:44دوای ماوەیەکی کەم بوو بە ماڵمان.
-
2:45 - 2:48بەڵام بەوەش هەستمان نەدەکرد پارێزراوین.
-
2:48 - 2:52دایکم دەبوو هەڵبێت و بە دوای
شوێنێکی پارێزراودا بگەڕێت بۆمان. -
2:52 - 2:56من چوار ساڵ بووم،
خوشکە بچووکەکەشم دوو. -
2:57 - 2:59شوێن کۆمەڵێک خەڵکی زۆر کەوتین،
-
2:59 - 3:03هەموو چەندین ڕۆژی
پڕ مەترسیمان بە ڕۆیشتن بەڕێکرد. -
3:03 - 3:05لە پێناو دۆزینەوەی شوێنێکی پارێزراودا.
-
3:05 - 3:07بە ئەستەم دەمانتوانی پشوو بدەین
-
3:08 - 3:11پێش ئەوەی جارێکی تر
هێرش بکرێتەوە سەرمان. -
3:12 - 3:15لەیادمە دایکم دووگیان بوو،
-
3:15 - 3:18بە نۆرە من و خوشکە بچووکەکەمی هەڵدەگرت.
-
3:18 - 3:21بەڵێ لە کۆتاییدا توانیمان
لە سنوری کینیا بپەڕینەوە. -
3:22 - 3:27بەڵام ئەوە درێژترین گەشت بوو
بە هەموو ژیانم کردبێتم. -
3:28 - 3:32قاچەکانم هەموو بووبوون بە برین.
-
3:34 - 3:35سەرمان سوڕما،
-
3:35 - 3:39کاتێک خێزانی دیکەمان بینی
،پێشتر هەڵهاتبوون بۆ ئەو کەمپەی -
3:39 - 3:40کە ئێستا هەمووتانی لێن،
-
3:40 - 3:42کەمپی کاکوما.
-
3:42 - 3:46ئێستە دەمەوێت هەمووتان
کەمێک بێدەنگ ببن. -
3:49 - 3:50گوێتان لێیە؟
-
3:52 - 3:55دەنگی بێدەنگی.
-
3:56 - 3:58بێ دەنگی گولە.
-
3:59 - 4:02دواجار، ئاشتی.
-
4:02 - 4:06ئەوە یەکەمین یادەوەریم بوو لەم کەمپە.
-
4:07 - 4:10کاتێک لە لە گۆڕەپانی جەنگ هەڵدێیت و
-
4:10 - 4:12دێیت بۆ شوێنێکی ئارامی وەک کاکوما،
-
4:12 - 4:14بەڕاستی زۆر ڕۆیشتوویت.
-
4:16 - 4:19من تەنها سێ ساڵ لە کەمپەکە مامەوە.
-
4:19 - 4:22باوکم کە زۆربەی ژیانی منداڵیم
دوور بوو لێم، -
4:22 - 4:23هاتەوە ناو ژیانم.
-
4:24 - 4:27دەرفەتی بۆ من و مامم ڕێکخست
تا بڕۆین بۆ لای خێزانەکەمان -
4:27 - 4:29لە ناکورو.
-
4:29 - 4:32لەوێ ژنی یەکەمی باوکمم بینی،
-
4:32 - 4:35زڕ خوشک و زڕ براکانمم بینی.
-
4:35 - 4:37چوومە قوتابخانە.
-
4:38 - 4:42یەکەم ڕۆژمم لەیادە لە قوتابخانە--
توانیم جارێکی تر گۆرانی بڵێم و پێبکەنم-- -
4:42 - 4:45یەکەم دەستە پۆشاکم لە قوتابخانە،
-
4:46 - 4:48زۆر خۆش بوو.
-
4:49 - 4:52بەڵام دواتر درکم پێکرد کە
-
4:53 - 4:57مامم بە گونجاوی نازانێت
بچم بۆ قوتابخانە، -
4:58 - 5:01چونکە من کچبووم.
-
5:03 - 5:06براکانم گرنگتر بوون بەلایەوە.
-
5:07 - 5:10دەیگوت، "خوێندنی کچ کاتبەفیڕۆدانە."
-
5:11 - 5:16لەبەر ئەوە زۆر ڕۆژی
قوتابخانەم لەدەست چوو، -
5:16 - 5:18چونکە کرێکەم نەدرابوو.
-
5:19 - 5:21باوکم هاتە پێشەوە و
-
5:21 - 5:24دەرفەتێکی بۆ دۆزیمەوە تا بچمە
قوتابخانەیەک کە بەشی ناوخۆیی هەبوو. -
5:25 - 5:29لە یادمە ئەو دوو ساڵە
چەندە هیوای تێدا چاندم. -
5:29 - 5:35دەیگوت، "خوێندن ئاژەڵێکە
دەبێت مامەڵەیەکی باشی لەگەڵدا بکەین. -
5:36 - 5:39بە هۆی خوێندنەوە
ڕزگارمان دەبێت. -
5:40 - 5:44خوێندن دەبێت یەکەم هاوسەرتبێت."
-
5:45 - 5:50لەگەڵ ئەو وشانەدا
یەکەم سەرکەوتن بەدەست هات. -
5:50 - 5:51هەستم دەکرد بەخت یاوەرمە!
-
5:52 - 5:55بەڵام شتێکم لەیاد کردبوو:
-
5:56 - 5:58دایکم.
-
5:59 - 6:02دایکم لە کەمپەکە جێمابوو، و
-
6:03 - 6:05منیش لەوکاتەوەی بەجێمهێشتبوو نەمبینیبوو.
-
6:06 - 6:11شەش ساڵ بەبێ بینینی ئەو
بەڕاستی دوور و درێژ بوو. -
6:12 - 6:13بەتەنها بووم،
-
6:14 - 6:15لە قوتابخانە،
-
6:16 - 6:18کاتێ هەوڵی مەرگیم بیست.
-
6:20 - 6:23خەڵکم زۆر بینی لە باشووری سودان
-
6:24 - 6:26گیانیان لەدەست دابوو.
-
6:26 - 6:28لە دراوسێکانمەوە بیستم کە
-
6:28 - 6:30خەڵکی کوڕ و مێرد و
-
6:31 - 6:32منداڵەکانیان لەدەست داوە.
-
6:33 - 6:37بەڵام هەرگیزم پێموانەبوو
ئەوە بەسەر ژیانی منیش دێت. -
6:38 - 6:41مانگێک پێشتر، باوەژنەکەم،
-
6:41 - 6:45کە لەگەڵم زۆر باش بوو لە ناکورو
پێش دایکم مردبوو. -
6:48 - 6:53دواتر زانیم کە دایکم
لە دوای خستنەوەی چوار کچ، -
6:53 - 6:57دواجار توانی شتیک بخاتەوە کە
-
6:57 - 7:00وایلێکرد کۆمەڵگە زیاتر ڕێزی بگرێت--
-
7:00 - 7:02کوڕێکی بوو،
-
7:02 - 7:03برا بچووکەکەم.
-
7:05 - 7:07بەڵام ئەویش،
-
7:07 - 7:09چووە ڕیزی مردووەکانەوە.
-
7:12 - 7:14لە هەموو شتەکان بەئازارتر ئەوە بوو کە
-
7:15 - 7:19نەمتوانی لە بەخاکسپاردنەکەی
دایکمدا ئامادەبم. -
7:20 - 7:21ڕێگەم پێنەدرا بەژداربم.
-
7:23 - 7:27وتیان کە خێزانەکەی گونجاو نەبووە بەلایانەوە
-
7:27 - 7:31مناڵەکانی کە هەموو کچن،
ئامادەی ناشتنەکە بن، -
7:32 - 7:34تەنیا لەبەر ئەوەی کچ بووین.
-
7:35 - 7:37بە خەمبارییەوە دەهاتن و پێیان دەگوتم،
-
7:38 - 7:40ماری گیان هاوخەمتین
-
7:41 - 7:46بەداخەوەین کە خێزانەکەت
هیچ منداڵێکیان لە دوای خۆیان بەجێنەهێشت. -
7:47 - 7:49منیش لە خۆمم دەپرسی:
-
7:50 - 7:51ئەی ئێمە چین؟
-
7:52 - 7:53ئەی ئێمە منداڵی ئەوان نین؟
-
7:55 - 7:58لە بیرکردنەوەی کۆمەڵگەکەمدا،
-
7:58 - 8:00تەنها کوڕەکان هەژماردەکرێن.
-
8:01 - 8:05لەبەر ئەوە،
زانیم کۆتایم پێهاتووە. -
8:08 - 8:09بەڵام من کچە گەورەبووم.
-
8:10 - 8:12دەبوو ئاگام لە خوشک و براکانم بێت.
-
8:12 - 8:14دەبوو خوێندنیان بۆ دابین بکەم.
-
8:15 - 8:17تەنها ١٣ ساڵ بووم.
-
8:18 - 8:20چۆن دەمتوانی ئەوە بکەم؟
-
8:21 - 8:25گەڕامەوە بۆ کەمپەکە تا
چاودێری ئەوان بکەم. -
8:25 - 8:26هەستم کرد گیرم خواردووە.
-
8:28 - 8:32دواتر یەکێک لە پورەکانم
پورە ئۆکۆی، -
8:32 - 8:34بڕیاریدا خوشکەکانم ببات.
-
8:35 - 8:38باوکم لە جوباوە پارەی بۆ ناردم
تا بچمەوە قوتابخانە. -
8:39 - 8:43قوتابخانە کە بەشی ناوخۆیی هەبوو بەهەشت بوو
بەڵام قورسیش بوو. -
8:43 - 8:47لە یادمە کە دایک و باوکی
قوتابییەکان دەهاتن، -
8:47 - 8:48بەڵام باوکی من نەدەهات.
-
8:48 - 8:50کاتێکیش دەهات،
-
8:50 - 8:52هەمان هیوای تێدا دەبینیمەوە.
-
8:52 - 8:53ئەمجارە دەیگوت،
-
8:53 - 8:56ماری، بە ڕێگەی هەڵەدا ناڕۆیت
-
8:56 - 8:59چونکە تۆ داهاتووی خوشک و براکانتیت."
-
9:00 - 9:04بەڵام دواتر، لە ٢٠١٢،
-
9:04 - 9:08ژیان نزیکترین کەسی لێسەندم
-
9:08 - 9:10باوکم گیانی لەدەست دا.
-
9:12 - 9:14نمرەکانم کەمبوونەوە،
-
9:16 - 9:22کاتێک تاقیکردنەوەی کۆتاییم
ئەنجامدا لە ٢٠١٥، -
9:22 - 9:25تێکشکام کاتێک بینیم نمرەکەم
.بوو c -
9:25 - 9:28باشە، هەمیشە ئەمە بە خوێندکارەکانم دەڵێم،
-
9:28 - 9:31"بهێنیت A گرنگ نییە
گرنگ ئەوەیە هەموو هەوڵی خۆت بدەیت." -
9:31 - 9:33ئەوە باشترینی من نەبوو.
-
9:34 - 9:35زیاترم دەویست.
-
9:35 - 9:38دەمویست بگەڕێمەوە و هەوڵ بدەمەوە.
-
9:39 - 9:40بەڵام خێزانەکەم کۆچیان کردبوو.
-
9:41 - 9:43کەسم نەبوو ئاگای لێمبێت،
-
9:43 - 9:44کەسم نەبوو کرێی خویندنەکەم بدات.
-
9:45 - 9:46زۆر بێ هیوا بووم.
-
9:48 - 9:51دواتر، یەکێک لە باشترین هاوڕێکانم،
-
9:51 - 9:54کچێکی جوانی کینی، ئێستێر کایچا،
-
9:54 - 9:56لەم کاتە کارەساتاوییەدا بانگی کردم،
-
9:56 - 9:59گوتی، "ماری، تۆ
ویستێکی زۆرت هەیە -
9:59 - 10:02منیش پلانێکم هەیە، سەر دەگرێت."
-
10:02 - 10:06لەو چرکەساتی شکستانەدا
بە ئەو جۆرە شتانە قایل دەبیت وانییە؟ -
10:06 - 10:09پلانەکەی ئەوە بوو
هەندێک پارەی پەیدا کردبوو -
10:09 - 10:13بۆ هەردووکمان تا گەشت بکەین بۆ
ئامادەیی ئەنێستەر ڤیکرۆتی کچان. -
10:13 - 10:15ئەو ڕۆژەم باش لە یادە.
-
10:15 - 10:18کاتێک چوینە بەشی بەڕێوبەرەوە
باران دەباری. -
10:18 - 10:21وەک دوو مریشک تەڕبووبووین و
هەڵدەلەرزین، -
10:21 - 10:22سەیریمان کرد.
-
10:23 - 10:24پرسی، "چیتان دەوێت؟"
-
10:25 - 10:27بە ڕوخساری پشیلەئاساوە
سەیرمان کرد. -
10:27 - 10:29".تەنها دەمانەوێت بچینەوە قوتابخانە"
-
10:29 - 10:34بڕوا بکەن یان نا
نەک تەنها پارەی خوێندنەکەی بۆ داین، -
10:34 - 10:38بەڵکو جلی قوتابخانە و
پڕ گیرفانمان پارەی خواردنیشی پێداین. -
10:38 - 10:39چەپڵەی بۆ لێدەن.
-
10:39 - 10:41(چەپڵە)
-
10:42 - 10:44کاتێک ئامادەیم تەواوکرد،
-
10:44 - 10:45یەکەمین کچ بووم.
-
10:46 - 10:49کاتێک تاقیکردنەوەی
کۆتایم ئەنجام دایەوە، -
10:49 - 10:52B- توانیم
بهێنم .چەپڵە. -
10:52 - 10:54(چەپڵە)
-
10:54 - 10:55سوپاس.
-
10:55 - 11:00بەڕاستی دەمەوێت سوپاسی ئەنستەر
ڤیکتۆر و بەڕێز گاتیمۆ و -
11:00 - 11:04هەموو ئەوانە بکەم کە ئەو
دەرفەتەیان پێ بەخشیم. -
11:05 - 11:07جار بە جار،
-
11:07 - 11:12خێزانەکەم زیاتر سووردەبوون
لەوەی من و خوشکەکەم دەبێت شوو بکەین. -
11:12 - 11:14تا کەسیک هەبێت ئاگای لێمان بێت.
-
11:15 - 11:16دەیانگوت،
-
11:16 - 11:17".پیاوێکت بۆ دەدۆزینەوە"
-
11:18 - 11:24زۆرم ڕق لەو ڕاستییە بوو کە وەک
کاڵا سەیردەکراین وەک لە منداڵ. -
11:24 - 11:26هەندێک جار بە گاڵتەوە دەیانگوت
-
11:26 - 11:28"تا زیاتر بخوێنیت
-
11:28 - 11:30زیاتر نرخت لە بازار دادەبەزێت."
-
11:30 - 11:32بەڵام لە ڕاستیدا،
-
11:32 - 11:36کۆمەڵگە لە کچی
خوێندەوار دەترسێ. -
11:36 - 11:38دەمگوت، من ئەوەم ناوێت.
-
11:39 - 11:42نەمدەویست وەک دایکم
لە ١٦ ساڵیدا منداڵم ببێ. -
11:43 - 11:45ئەوە ژیانی من نییە.
-
11:46 - 11:48هەرچەندە من و خوشکەکانم
ئازارمان دەچەشت، -
11:48 - 11:50بەڵام هەرگیز نەماندەویست
بەو ئاراستەیە بڕۆین. -
11:51 - 11:53ئامادە نەبووم مێژوو دوبارەبکەمەوە.
-
11:54 - 11:59پەروەردەکردنی کچ، کۆمەڵگەیەکی
یەکسان و ئارام دروست دەکات. -
11:59 - 12:04پەروەردەکردنی پەناهەندەش
دەبێت بەو هیوایەی -
12:04 - 12:06ڕۆژێک وڵاتەکەیانی پێ بنیات دەنێتەوە.
-
12:07 - 12:11ژنان و کچان ڕۆڵیان هەیە
بیگێڕن لەمەدا -
12:11 - 12:13هێندەی پیاوان.
-
12:13 - 12:16پیاویش هەبوو لە خێزانەکەمدا کە
پشتیان دەگرتم تا بەردەوام بم: -
12:16 - 12:19براکانم و خوشکەکانیشم.
-
12:21 - 12:23کاتێک ئامادەییم تەواو کرد،
-
12:23 - 12:29خوشکەکانمم برد بۆ نایرۆبی،
تا لەگەڵ زڕخوشکەکانم بژین. -
12:29 - 12:32١٧ کەس لە یەک ماڵدا دەژیان
-
12:32 - 12:33بەزەیتان پیاماندا نەیەتەوە.
-
12:34 - 12:39لە هەموو شتەکان گرنگتر ئەوە بوو
کە هەموو دەچوون بۆ خوێندن. -
12:42 - 12:43براوەکانی ئەمڕۆ
-
12:44 - 12:46دۆڕاوەکانی دوێنێن،
-
12:47 - 12:48بەڵام هەرگیز کۆڵیان نەدا.
-
12:49 - 12:51ئێمەش هەمان شتمان کرد،
-
12:51 - 12:52من و خوشکەکانم.
-
12:52 - 12:54زۆر شانازی بەوەوە دەکەم.
-
12:54 - 12:56گەورەترین دەستەکەوتی ژیانم--
-
12:56 - 12:57(چەپڵە)
-
12:57 - 13:00پەروەردەکردنی خوشکەکانمە.
-
13:01 - 13:06پەروەردە دەرفەتی یەکسان دەڕەجسێنێت
بۆ هەمووان تا بەدەستی بهێنن. -
13:06 - 13:09خۆم پێموایە پەروەردە تەنها
ئەو مەنهەجە نییە کە دەخوێنرێت. -
13:10 - 13:11پەروەردە واتە هاوڕێیەتی.
-
13:12 - 13:14پەروەردە، واتە دۆزینەوەی بەهرەکانمان.
-
13:14 - 13:17واتە دۆزینەوەی چارەنوسمان.
-
13:18 - 13:20بۆ نمونە ئەو چیژەم لە یاد ناچێ کە
-
13:20 - 13:23لە یەکەم وانەی گۆرانی
لە قوتابخانە وەرم گرت، -
13:23 - 13:24هێشتا ئاشقیم.
-
13:24 - 13:26بەڵام نەمدەتوانی لە هیچ شوێنێکی دی
-
13:27 - 13:28بەدەستی بهێنم.
-
13:29 - 13:33وەک مامۆستایەک
پۆلەکەم وەک تاقیگە دەبینم -
13:33 - 13:36کە نەک تەنها بەهرە و مەعریفە
بەرهەم دەهێنێت -
13:36 - 13:39بەڵکو تێگەیشتن و هیواش.
-
13:40 - 13:41با نمونەی درەختێک بهێنینەوە.
-
13:42 - 13:44درەخت لقەکانی دەبڕدرێتەوە
-
13:45 - 13:49بەڵام ئاوی بدە
لقی نوێ دەگرێت. -
13:49 - 13:51بۆ منداڵێکی ناو جەنگیش،
-
13:51 - 13:57پەروەردە دەتوانێ فرمێسکی خەمەکانیان
بگۆڕێ بە خۆشەویستی بۆ ئاشتی. -
13:57 - 14:02لەبەر ئەو هۆکارە، نامەوێ دەستبەرداری
تەنیا خوێندکارێکی پۆلەکەشم ببم. -
14:02 - 14:05(چەپڵە)
-
14:05 - 14:06خوێندن برینەکان ساڕێژدەکاتەوە.
-
14:07 - 14:09کەشوهەوای قوتابخانە
-
14:09 - 14:12بوارێکی باشت دەداتێ
تیشک بخەیتە سەر داهاتوو. -
14:13 - 14:15با بەم جۆرە لێی بڕوانین:
-
14:15 - 14:17کاتێک سەرقاڵی شیکاری
پرسیارێکی بیرکاریت، و -
14:17 - 14:19هۆنراوەیەک لەبەر دەکەیت،
-
14:19 - 14:23ئەو توندوتیژییە لەیاد دەکەیت
کە لە نیشتیمان بینیوتە. -
14:24 - 14:27ئەوە هێزی خوێندن.
-
14:27 - 14:30ئەم شوێنە بۆ ئاشتی دروست دەکات.
-
14:31 - 14:33کاکومان جمەی دێت لە فێرخواز.
-
14:33 - 14:38زیاتر لە ٨٥،٠٠٠ خوێندکار
ناونوسکراون. -
14:38 - 14:42ئەمەش دەکاتە ٤٠ لە سەدی
پەناهەندەکانی کەمپەکە. -
14:42 - 14:49بەو منداڵانەشەوە کە چەندین ساڵ
بە هۆی جەنگەوە خوێندنیان لەدەست چووە. -
14:50 - 14:51دەمەوێت پرسیارێکتان لێ بکەم:
-
14:53 - 14:57ئەگەر پەروەردە بە مانای بنیاتنانی
هیوای نەوەکان بێت، -
14:58 - 15:02بۆچی ١٢٠ قوتابی لە پۆلەکەی
مندا کەڵەکە کراون؟ -
15:04 - 15:08بۆچی تەنها ٦ لە سەدی
قوتابییانی ناوەندی -
15:08 - 15:10دەچنە ئامادەیی،
-
15:10 - 15:14زۆر بە سادەیی، چونکە شوێنی
تەواومان نییە بۆیان. -
15:14 - 15:19ئەی بۆچی تەنها ١ لە سەدی
قوتابییانی ئامادەیی -
15:19 - 15:21دەچنە زانکۆ؟
-
15:22 - 15:25لە دەستپێکدا گوتم کە مامۆستام.
-
15:26 - 15:29بەڵام جارێکی دی، بوومەوە بە قوتابی.
-
15:30 - 15:32مانگی ٣، گەڕامەوە بۆ ڕواندا
-
15:33 - 15:37بە بەرنامەیەکی تواناسازی بە ناوی
"Bridge2Rwanda." -
15:38 - 15:40قوتابی بۆ زانکۆ ئامادە دەکات.
-
15:41 - 15:46دەتوانن دەرفەتی وەرگرتن
لە زانکۆکانی دەرەوە وەربگرن. -
15:46 - 15:49ئێستا مامۆستام هەیە، ڕێگەم پیشان دەدەن،
-
15:49 - 15:51لە جیاتی ئەوەی پێچەوانەکەی بێت.
-
15:51 - 15:55خەڵکی جارێکی دی هیوام تێدا دروست دەکەن.
-
15:56 - 16:00داوا لە هەمووتان دەکەم کە
هیوا لە پەناهەندە گەنجەکاندا دروست بکەن. -
16:01 - 16:03بیر لەو درەختە بکەنەوە
کە پێشتر باسم کرد. -
16:04 - 16:07ئێمە ئەو نەوەیەین کە ڕواندومانە
-
16:07 - 16:11تا نەوەی دواتر ئاوی بدەن، و
-
16:11 - 16:16ئەو نەوەیەی کە بە دوایدا دێت
چێژ لە سێبەرەکەی ببینێت. -
16:16 - 16:18بەرهەمەکەی دەچننەوە.
-
16:19 - 16:21لە هەموو بەرهەمەکانیش گرنگتر
-
16:22 - 16:25ئەوەیە کە خوێندن بەردەوامی دەبێت.
-
16:26 - 16:27سوپاس.
-
16:28 - 16:34(چەپڵە)
- Title:
- (بۆچێ شەڕدەکەم لە پێناوی خوێندنی کچە پەنابەرەکاندا (وەک خۆم
- Speaker:
- ماری مەیکەر
- Description:
-
دوای هەڵهاتن بە منداڵی لە باشوری سودان، کە بەهۆی جەنگەوە وێران بووبوو، ماری مەیکەر ئارامی و هیوای لە قوتابخانەیەکی تایبەتکەمپی ئاوارەکانی کاکوما لە کینیا دۆزییەوە. ئێستا وەک مامۆستایەکی مندالە ئاوارەکان، پەروەردە وەک ئامێرێکی گرنگ دەبینێت لە چاککردنەوەی ژیان و -- بەهێزکردنی ئەو کچانەی ڕێگرییان لێکراوە بچنە قوتابخانە.
مەیکەر دەڵێت " بۆ منداڵێکی قوربانی جەنگ، خوێندن دەتوانێت فرمێسکەکانی لەدەستدانی بکات بە حەز بۆ ئاشتی،" - Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 16:47
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for Why I fight for the education of refugee girls (like me) | ||
Hiwa Foundation accepted Kurdish subtitles for Why I fight for the education of refugee girls (like me) | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Why I fight for the education of refugee girls (like me) | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for Why I fight for the education of refugee girls (like me) | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for Why I fight for the education of refugee girls (like me) | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for Why I fight for the education of refugee girls (like me) | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for Why I fight for the education of refugee girls (like me) | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for Why I fight for the education of refugee girls (like me) |